کێ دەیەوێت گۆڕان چەکدار بکات !؟

کی دەیەوێت گۆڕان چەکدار بکات

کێ دەیەوێت گۆڕان چەکدار بکات؟
ئەوەی کەگۆڕان لەهێزی سیاسی تر جیادەکاتەوە مەدنی بونیەتی ، بەمانایەکی تر “نەبونی هێزی چەکداری”، کاتێک کە دەنگۆی ئەوە بڵاودەبێتەوە گۆڕان ببێتەخاوەن هێز،هیچ جۆرەجیاکاریەک لەنیوان گۆڕان وهێزەسیاسییە چەکدارەکانی کوردستان نامێنیت .
ئەمەراستیەکە هەموو ئەوانە دەیزانن کە خۆیان بەخاوەنی بزوتنەوەی گۆران دەزانن ، ویستێکی شەرەنگێز لەدرەوەی ئەم خاوەنداریەتییە مەبەستیەتی گۆڕان چەکدار بکات ،ئەوویستە هەمان ئەوئەقڵیەتەیە کە لەڕابردودا کێشمەکێشم وململانێی سیاسی پێ یەکلای کردۆتەوە .
مۆدێلی حیزبی چەکدار لەزهنی هێزە سیاسی ییە سەربازییەکەی شاخ هێشتا لەهەڵکشاندایە ئەوجۆرە لە چارەسەر بۆ یەکلایکردنی کێشەهەڵپەساوەکان تەنها تێفکرینی ئەوانەدا دەزرینگێتەوە کە خەباتی شاخیان بە ئێمە دەفرۆشنەوە ، لەراستیشدا ناهەقیان ناگرم چونکەئەوان ئەوها سیاسەتیان کردوەو وئەوها لێی تێگەیشتون . ئەوان پێیان وایە گۆڕان هێزێکە دەبێت مەفرەزەی هەبێت ، بازگەی هەبێت، کەمینی هەبێت ، خەڵکی جەربەزەو لەمەرگ نەترسی لەدەوربێت ، تابتوانێت  ڕوبەڕوی عەنتەریاتی پارتی ببێتەوە ، هەروەک جاران سیاسی نابێتە سیاسی ئەگەر ئامرهیزو ئامرکەرت و سەرتیپ  نەبوبێت.

ئەوەی کەداوای هێزی چەکداری کردووە باش دەزانێت بەو هێزە نەدەتوانرێت سەری ڕەش بگرێت ونەگردەکەش تۆپباران دەکرێت !؟ تاقە شت لەچەکدارکردنی گۆڕان دەبێتەوە هەتیوکردنی منداڵی خەڵک ودەوڵەمەدنکردنی زیاتر وزیاتری بازراگانەکانی جەنگ دەبێت .
ئەوان کەداوای هێزی چەکداری دەکەن بیریان لێنەکردۆتەوە یاخود هەوڵ بدەن گۆڕانکارییەک لە تێگەیشتنیان بۆ دونیای سیاسەت بهێننەئاراوە ، ئێوەی خەباتگێرێ شاخ دەبێت لەوە تێبگەن بەنەزمی جاران سیاسەت ناکرێت .

ئەگەر مەبەستیشتانە پێگەی گۆڕان بەچەکدارکردنی لەکوردستان بەهێز بکەن ئەوا باش بزانن لەکەداری دەکەن ، خۆئەگەر ئەم لێدوانانەتان تەنها مانۆرێکی سیاسی سواو بێت ئەوا پەندێکی پێشینانی عەرەبی هەیە پڕاوپڕ لەگەڵ کەیسی چەکدارکردنی گۆڕان دێتەوە کەدەڵێت ” الف مرة جبان ولامرة الله یرحمک” جا برادەران سەدجار گۆڕان ترسنۆک بێتەبەرچاو باشترەوەک ئەوەی دواتر بڵێن خوا عەفوی بکات . حیزبێکی باش بوو !؟
چارەسەر بۆ ئەم دۆخەی ئێستا لەڕاستیدا خانەنشینکردنی بیری کۆنی بەسەرچوی شاخە،نەک خستنەوەگەڕی بۆ هێزێکی جەماوەری وەک گۆڕان .
بەرلەوەی بیر لەوەبکەنەوە گۆڕان بکەن بەهێزێکی چەکدار باشتر وایە بیرلەوەبکەنەوە چەکەکانتان، سەرگوشتەی شەرەکانتان و خۆتان خانەنشین بکەن.

#kamaranpary

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *