پرۆسه‌یه‌ک بۆلێدوان..
پێت وایه‌ئه‌بێت،مافی تورکمانوکلدۆئاشورله‌ده‌ستوری هه‌رێمدازۆرتربکرێت؟
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
* مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیمان له‌دروستکردنی ده‌وڵه‌ت.ئه‌وه‌یه‌که‌خۆشحاڵی هه‌مووکۆمه‌ڵ به‌رجه‌سته‌بکه‌ین نه‌ک چینێکی تایبه‌ت.
(ئه‌فلاتۆن)
- له‌کۆی سه‌دوشه‌ست ماده‌ی ڕيشنوسی ده‌ستوری هه‌رێم پترله‌دوازده‌مادده،به‌تایبه‌ت.جه‌خت له‌سه‌ردابینکردنوبه‌ده‌سکه‌وتنو پاراستنی مافی که‌مایه‌تی له‌کوردستانداده‌کات.
هاوڵاتی به‌هۆی ماڵپه‌رکه‌یه‌وه‌ڕاپرسییه‌کی خستۆته‌ده‌نگدانه‌وه‌تیایداپرسیارده‌کاتوده‌ڵیت(ئایاله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت مافی زیاتربدرێت به‌تورکمان وئاشوری وکلدان)؟ وه‌ڵام به‌به‌ڵی یاخودنه‌خێربده‌ره‌وه.
له‌ڕاستیدالێدوان یاخودده‌نگدانوڕاڤه‌کردن له‌سه‌رپرۆسه‌یه‌کی ئه‌وهاکه‌خۆی له‌دابینکردنوده‌سته‌به‌رکردنی مافی که‌مایه‌تی ده‌بینێته‌وه ،پێویستی به‌گه‌ڕانوپشکینێکی ورددوله‌سه‌رخۆ،له‌نێوناوخنی ته‌واوی پرۆسه‌ی ده‌ستنوسی ده‌ستوه‌رکه‌هه‌یه،تالێیه‌وه‌بزانین تاچه‌ندو چۆن ئه‌ومافانه‌ده‌سته‌به‌رکراوه.هه‌ڵبه‌ت ئه‌م کاره‌ش،ته‌نهاوته‌نهابه‌خوێندنی چه‌ندجاره‌وتێگه‌یشتن له‌ماده‌کانی ده‌توانرێت شتێکی لێ هه‌ڵێنجێنیت ،بۆیه‌به‌درێژای ئه‌م ماوه‌یه به‌وپه‌ڕی ڕاشکاوه‌ی که‌وتمه‌گیان خوێندنه‌وه‌ی ڕيشنوسی ده‌ستوره‌که.دواتریش گه‌یشتمه ئه‌وده‌رئه‌نجامه‌ی که‌بڵێم مافی که‌مایه‌تی له‌چوارچیوه‌ی‌ده‌ستنوسی ده‌ستوره‌که‌تائاستێکی زۆردابینکراوه،بۆڕاستی ئه‌م گوته‌یه‌شمان ئه‌کرێت پشت به‌وماددانه‌ببه‌ستین که‌به‌شێوه‌یه‌کی ئاڕاسته‌کراووبه‌تایبه‌ت بۆکه‌مایه‌تی وه‌ک تورکمان،ئاسوری کلدانی،ئه‌رمه‌نی. .هتددابین کراوه…لێره‌داله‌به‌رگرنگی ماده‌کان زۆربه‌یان ده‌خه‌ینه‌ڕووهاوکات به‌پێێ پێویست سه‌رنجوتێبینی له‌مه‌ڕیان ده‌هێنینه گۆڕێ،مه‌به‌ستی سه‌رکیش له‌م کاره‌جگه‌له‌هۆشیارکردنه‌وه‌ی ئه‌وتاقموکۆمه‌ڵانه‌ی‌که‌پێی وایه‌خوانه‌کرده‌پرۆسه‌ی ده‌ستوره‌که‌مافی زۆری بۆکه‌مایه‌تییه‌کان جێنه‌هێشتوه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌مافی هه‌مووکه‌مینه‌یه‌که‌بزانن مافه‌ده‌ستورییه‌کانیان کامانه‌یه‌له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێم تاڵه‌ڕێگه‌یه‌وه‌بتوانن داکۆکی له‌سه‌ربکه‌نوئه‌گه‌رپێویستییه‌کیش هه‌بێت پێشنایزی چاکترکردنی بۆڕابگه‌ێنن.لێره‌دا به‌رله‌وه‌ی هه‌لخستنی مادده‌کان پێویسته له‌سه‌رناوهێنانی (ئاشوری،کلدانی ،سریانی) که‌مێک بوه‌ستین.له‌ڕستیدا هه‌رسێکی ئه‌م سێ ناوهێنانه له‌بنچینه‌داهه‌ڵگری یه‌ک باوه‌ڕی ئاینین که‌ئه‌ویش باوه‌ڕی مه‌سیحییه.هه‌رچه‌نده‌من بۆخۆم له‌وباوه‌ڕه‌دام گه‌رهه‌ر سێکیشی له‌ژێرناوی(مه‌سیحییه‌کانی کوردستان) ناویان بهاتایه،کارێکی هه‌ڵه‌نه‌بوو ،وه‌ئه‌م پۆلێنکردنه‌دانپینانێکی زیاتره‌له‌وه‌ی که‌هه‌یه‌له‌ڕووی ژماره‌وڕیژه‌یان.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداهێشتاهه‌ندێک که‌س پێی وایه‌گرنگی دان به‌مافی که‌مایه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ئاستی پێویستدانه‌بووه.هه‌رچی له‌باره‌ی تورکمانه‌کانیشه،ئه‌وامافه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان له‌پاڵ مافی ئیسلامه‌تیان وه‌ک باوه‌ڕێکی سه‌ره‌کی له‌کوردستاندادابینکراوه.
مادده‌کانی خزمه‌ت به‌که‌مایه‌تی ئاشوری ،کلدانی،سریانی،ئه‌رمه‌نی ،ئێزیدیمتورکمان…
مادده‌ی 6
یه‌که‌م: گه‌لی کوردستانی ئێراق پێکهاتوه‌له‌کوردونه‌ته‌وه‌کانی دی تورکامانـ کلدان ـئاشورـوئه‌رمه‌نوعه‌ره‌ب.له‌وانه‌ی به‌پێی یاساهاوڵاتی هه‌رێمن.
ئه‌م دانپێنانه‌به‌هه‌بوونی چه‌ندنه‌ته‌وه‌یه‌ک جگه‌له‌نه‌ته‌وه‌ی کوردبۆپێکهێنانی گه‌لی کوردستان بۆخۆی مافێکه‌جاران نه‌ک هه‌رده‌سته به‌رنه‌کرابووبگره‌له‌ساییه‌ی به‌عسوڕژێمه‌که‌ی،ئاسورییه‌کان پێیان ده‌وترا(الناطقین بالغه‌السریانیة) له‌وه‌ش زیاترکه‌مینه‌یکی وه‌ک عه‌ره‌ب له‌چوارچێه‌وه‌ی یاسای هاوڵاتی هه‌رێم گه‌لی کوردستان پێکدێینن.که‌ئه‌مه‌ش بۆخۆی مافێکه‌باوه‌ڕناکه‌م عه‌ره‌ب بۆکوردی به‌ڕه‌واببنێت.
مادده‌ی 7
ئه م ده‌ستوره‌جه‌خت له‌سه‌رناسنامه‌ی موسڵمانیه‌تی زۆرینه‌ی گه‌لی کوردستان ده‌کات،وبنه‌ماکانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام یه‌کێکن له‌سه‌رچاوه‌سه‌ره‌کییه‌کانی یاسادانان،هه‌روه‌هاته‌واوی مافه‌ئاینییه‌کانی مه‌سیحیوئێزیدیوهی دیکه‌له ئازادی باوه‌ڕپێکردنی ئاین ده‌سته‌به‌رده‌کات.
جه‌ختکردن له‌سه‌رناسنامه‌ی موسڵمانیه‌تی زۆرینه‌ی گه‌لی کوردتسان واقعیکه‌ناتوانین حاشای لێبکه‌ین به‌وپێیه‌ی که‌کوردستان هاوڵاتیانی پترله‌سه‌داهه‌شتاوپێنجی موسڵمان،هه‌روه‌هاڕه‌ویه‌گه‌ر‌شه‌ریعه‌ت سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌رکی یاسادانان بێت.له‌گه‌ڵیدامافه ئاینیه‌کان به‌ده‌رله‌ئیسلام پارێزراوه.وه‌ئه‌م وته‌زایه‌هیچ گومانێک یان دڵه‌ڕاوکێیه‌ک دروست ناکات .له‌به‌رئه‌وه‌ی ناڵێت تاقه‌سه‌رچاوه‌یه.خۆئه‌گه‌ربهاتایه‌ش ناسنامه‌ی خه‌ڵکی کوردستان مه‌سیحی،یاخودتورکی بوایه‌ئه‌وائه‌کرالاهوتوبنه‌ماکانی ڕێسای ئه‌تاتورک به‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ته‌شریعاتویاسادانان بناسین.ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی باوه‌ڕخاڵێکی زۆرگرنگه‌که‌ده‌ستورجه‌ختی له‌سه‌ربکات.که‌پێم وایه‌له‌م ڕه‌شنوسه‌داکه‌کردویه‌تی.
مادده‌ی 14
یه‌که‌م:کوردیوعه‌ره‌بی دووزمانی فه‌رمین،له‌هه‌رێمدا،ئه‌م ده‌ستوره‌مافی هاوڵاتیانی هه‌رێم له‌فێرکردنی ڕۆڵه‌کانیان به‌زمانی دایک وه‌ک تورکامان،سریانی،وئه‌رمه‌نی،له‌ده‌زگاحکومییه‌کانداده‌سته‌به‌رده‌کات.به‌پێی ڕیکارییه په‌روه‌رده ی یه‌کان.
دووه‌م : له‌پاڵ زمانی کوردیوعه‌ره‌بیدا،زمانی تورکمانی وسریانی،دووزمانی فه‌رمین له‌وکارگێریانه‌یی که‌ئه‌وانی پی ده‌ئاخڤن.چری دانیشتوانیان پێکدێنێت،ئه‌مه‌ش به‌یاساڕێکده‌خرێت.
بۆئه‌م مادده‌یه‌من ده‌ڵێم ئه‌گه‌رکوردله‌کاتی خه‌باتوتێکۆشانه‌یه‌ک به‌دوای یه‌که‌کانیداله‌دژی حکومه‌ته‌ڕه‌فتارفاشیسته‌کان ئه‌مه‌ی بۆده‌سته‌به‌ربکرایه‌ڕه‌رنگه‌بیری له‌شۆڕش چه‌کداری نه‌کردایه.واقێعی حاڵیش مه‌سیحیوتورکمانه‌کانی کوردستان له‌دوای ڕاپه‌ڕینی کوردستانه‌وه ئه‌م مافه‌یان بۆدابینکراوه.
مادده‌ی 18
هاوڵاتیان له‌به‌رده‌م یاساله‌مافوئه‌رکدا،یه‌کسانن به‌بێ جیاوازی له‌نێوانیان به‌هۆی ڕه‌گه‌ز،ره‌نگ،پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاین،ئاینزا.باری ئابوری ،یان باری کۆمه‌ڵایه‌تی،یان ئیتیمای سیاسیوهزری.
مادده‌ی 20
ڕه‌خساندنی هه‌لی به‌یه‌کسانی بۆهه‌مووهاوڵاتیانی هه‌رێم مافێکی ده‌سته‌به‌رکراوه.
مادده‌ی 37
نابێ زیندانی به‌هۆی توخمی ،ڕه‌نگی،ڕه‌گه‌زی.ئاینی.بیروبۆچونی سیاسی.بنه‌چه‌ی نه‌ته‌وه‌ی.کۆمه‌ڵایه‌تی.شوێنیی له‌دایکبوون.یان هه‌رهۆیه‌کی ترهه‌ڵسوکه‌وتی جیاوازی له‌گه‌ڵدابکرێت.
مادده‌ی 38
ڕێزله‌باوه‌ڕی ئاینییوبنه‌مای ڕه‌وشتی ئه‌وپێکهاته‌یی زیندانی لێوه‌هاتوه،ده‌گیرێت.
مادده‌ی 42
ڕێگه‌به‌هیچ کیانێک،ڕێبازێک نادرێت،بیری شۆڤێنی.فاشی.ڕه‌گه‌زپه‌رستی.تیرۆرستی.به‌کافردانان.په‌کتاوی نه‌ژادی.یان تایفه‌گه‌ری .نگرێته‌به‌ر.هه‌وه‌هاهانده‌ریان بێتیان ڕێگه‌خۆشکه‌ریان بێت،یان به‌شکۆمه‌ندی ته‌ماشایان بکات…هتد
مادده‌ی 65
ئاین به‌زۆرنییه.هه‌مووکه‌سێک ئازادی هزروئاینوباوه‌ڕی هه‌یه‌و،حکومه‌تی هه‌رێم ئازادی هاوڵاتیانی کوردستان به‌موسڵمانو مه‌سیحیو،ئیزیدیوئه‌وانی دیکه‌ده‌سته‌به‌رده‌کات،بۆپیاده‌کردنی په‌رستن وئه‌رکوڕێوڕه‌سمه‌ئاییینییه‌کانیان،ڕیزگرتن له‌مزگه‌وتو که‌نیسه‌وپه‌رستاگاکانی دیکه‌وه‌په‌ره‌پێدانیان.
کاتێک که‌ده‌وترێت ئاین به‌زۆرنییه،ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌کۆمه‌ڵێک ماهییه‌ت له‌خۆده‌گرێت،گرنگترینیان ،ئه‌وشێوازه‌تێفکرینه‌یه که‌ئه‌مڕۆعه‌قڵانییه‌تی کوردستان ئه‌یه‌وێت بیکات به‌بنه‌مابۆدروستکردنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌کان،له‌سه‌رێکی تریشه‌وه‌ئاین ده‌بێته‌بابه‌تێکی که‌سی،ڕێزلێگیراوبۆهه‌مووباوه‌ڕێک.
مادده‌ی 66
ڕێگه‌به‌هیچ شێوه‌بێگارییه‌ک یان کارکردنێکی زۆره‌ملێیانه‌یان ده‌رکردنی ناهه‌قی ته‌عه‌سوفی نادرێتونابێت په‌نای بۆببرێت له
چواره‌م : وه‌ک شێوازێک بۆجیاکردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی.کۆمه‌ڵایه‌تی.نه‌ته‌وه‌یی،ئاینی،ئاینزایی.یان سیاسی..هتد
مادده‌ی 80
دووه‌م : له‌پێکهاته‌ی په‌رله‌ماندانوێنه‌رایه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌بۆنه‌ته‌وه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌چاوده‌کرێت.
مادده‌ی 124
یه‌که‌م: نابێت حوکمه‌که‌سییه‌کانی ئاینێک به‌سه‌رشوێنکه‌وتوانی ئاینێکی دیکه‌دابسه‌پێنرێت.
دووه‌م: بۆشوێنکه‌وتوانی ئاینه‌کان،له‌ناویانداناموسڵمانانی هه‌رێم وه‌ک مه‌سیحی وئیزیدیوهی دیکه‌هه‌یه‌که‌ئه‌نجومه‌نی رووحاننیه‌کانیان پێکبێنوحوکمه‌کانی تایبه‌ت به‌باری که‌سی خۆیان پیاده‌بکه‌ن.
دواخوێندنه‌وه……..
له‌وباوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌رزه‌مه‌ن ئه‌م زه‌مه‌نه‌ی ئێستانه‌بوایه‌وزه‌مه‌نی تورکمان،یاخودئاشوریو کلدان بوایه‌و‌ئه‌وان سه‌رپشک بوونایه له‌داڕشتنودانانی ده‌ستنوسی ده‌ستوربۆهه‌رێم ئه‌م مافانه‌ی که‌ئێستاله‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ڕه‌شنوسه‌به‌دی ده‌کرێت،یه‌ک له‌سه‌دی ئه‌م مافانه‌به‌گه‌لی کوردڕه‌وانه‌ئه‌بینی.پێم سه‌یره‌ئه‌مڕۆکه‌ئاشورییه‌کان گله‌یی دیباجه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌ریم ده‌که‌ن( ئاشوری‌و کلدانیوسریانیییه‌کان له‌دیباجی ڕه‌شنوسی هه‌رێم ناڕازین چونکه گوایه‌ئه‌ودیباجه‌باس له‌خه‌باتوتێکۆشانی قوربانییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردده‌کاتوهیچ ئاماژه‌یه‌ک به‌خه‌باتوقوربانی نه‌ته‌ویی ئاشوریوکلدانیوسریانی ناکات) هه‌قه‌ت ئه‌م تێروانینه‌تێڕوانینێکی به‌هه‌ڵه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌یه‌که‌م ده‌سته‌واژه‌ی ده‌ستپێکراوبه‌دیباجی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان هاتوه(ئێمه‌ی گه‌لی کوردستانی عیراق) گه‌لی کوردستانی ئێراقیش هه‌مووکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردتسان به‌کورد،عه‌ره‌ب،تورکمان،ئاشوری،ئێزیدی،کلدان،سریان،ئه‌رمه‌نی.. هتد ده‌گرێته‌وه‌ئه‌گه‌ربه‌ته‌نهابهاتایه‌وبوترایه‌ئێمه‌ی گه‌لی(کورد).ئه‌وائه‌وکات مافی خۆمانه‌بڵین که‌کوردساتی ئێراق ته‌نهاکوردی تیاناژیت .هه‌رچی له‌باره‌ی ئاماژه‌پیدانیشه‌به‌خه‌باتوقوربانی یه‌کان له‌بڕگه‌ی پێش کۆتای دیباجه‌که‌هاتوه( له‌ڕێزگرتنمانه‌وه‌بۆسه‌رکرده‌کانی هێمای بزافی ئازادی خوازی کوردستانیوخه‌باتگێره‌پێشمه‌رگه‌کانوئه‌وشه‌هیدانه‌ی گیانیان به‌ختکردوه‌له‌پێناوئازادی گه‌لی کوردستان،به‌مافه‌ڕه‌واکانی به‌مافی چاره‌ی خۆنوسین..هتد)ئه‌م ڕاڤه‌کردنه‌به‌ڕای من دان پێنانێکی گشتیوڕیزلێنانێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه بۆهه‌مووهاوڵاتییه‌کی خه‌باتگێرله‌چوارچێوه‌ی کوردستان که‌خه‌باتی کردبێت یاخودقوربانی بۆدابێت….ئه‌گه‌رمه‌به‌ست جیاکردنه‌وه ی هاوئاهه‌نگیوخه‌باتوقوربانیش بێت،ئه‌واده‌بیت هه‌رێمێکی ترله‌ناوهه‌رێمی کوردستاندادروست بکرێت.ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌وه‌ک مییله‌ت له‌هیچ بۆنه‌یه‌کداخه‌باتوتێکۆشانی خۆی له‌خه‌باتوتێکۆشانی کلدوئاشوروسریانی جیانه‌کردۆته‌وه‌و هه‌میشه‌ش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوه‌که‌ئه‌وخه‌باتوتێکۆشانه‌له‌کۆی یه‌ک ڕێبازداکۆبکاته‌وه‌وگرێی بدات.به‌ڵام پێناچێت کوردهێنده له‌وبواره‌داسه‌رکه‌وتوبێت،…ئه‌وه‌تانێ واده‌چێت بۆپترله‌هه‌ژده‌دانیشتنی دادگایی کردنی سه‌دام له‌سه‌رمه‌له‌فی ئه‌نفال هه‌تائێستا نه‌بینراوه‌که‌ناڵی عشتارکه‌ناودارترین که‌ناڵی ئاسمانی مه‌سیحییه‌کانه،دانیشتنێکی ئه‌ودادگاییه بۆجه‌ماوه‌روبینه‌ری ئه‌وکه‌ناڵه په‌خش بکات.له‌کاتێکداعشتارله‌ناوجه‌رگه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان په‌خش ده‌کرێتوسه‌رچاوه‌ی داهاتوکارکردنه‌که‌شی به‌شێکی زۆری به‌پشتیوانیوپاڵپشتی کورده‌وه‌یه،له‌به‌رامبه‌ریداکه‌ناڵێکی عه‌ره‌بی شیعه‌مه‌زهه‌بی وه‌ک(فه‌یحا) به‌سوپاسه‌وه‌چه‌ند باره‌ئه‌ودادگاییه‌له‌که‌ناڵه‌که‌ی خۆیه‌وه‌به‌هه‌مووجیهاناپه‌خش ده‌کات.دواترپێم وایه‌به‌م ده‌ستوره‌له‌بابه‌تی ده‌سته‌به‌رکردنی خۆشحاڵی ئه‌گه‌رمه‌به‌ست خۆشحالی بێت بۆکه‌مایه‌تییه‌کان ده‌سته‌به‌رکراوه…
په‌رواێزوسه‌رچاوه
- بڕوانه‌ده‌قی پرۆژه‌ی ده‌ستنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کراوله‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاماده‌کردنی ده‌ستور له22،08،2006 ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردستانی ئێراق.
- هاوڵاتی ژماره296 ده‌رچوی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ڕیکه‌وتی 18،10،2006 لاپه‌ره‌یه‌ک په‌یامنێری هاوڵاتی هه‌ولێر لێدوانی ڕێزدار ڕۆمیۆحوزه‌یران ئه‌ندامی په‌رله‌مانوئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌کردنی ده‌ستنوسی ده‌ستورڕه‌خنه‌له‌دیباجی ده‌سنوسی ده‌ستورده‌گرێت..(ئاشورییه‌کان له‌دیباجی ده‌ستوری هه‌رێم ناڕازیین
- ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌که‌ی هاوڵاتی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌نه‌خێردراوه‌بۆپرسیاری (مافی تورکمانوکلدۆئاشورله‌ده‌ستوری هه‌رێمدا زۆرتربکرێت)تاڕۆژی 21 10.2006 .له‌کۆی 303 ده‌نگ 203 ده‌نگ به‌نه‌خێروته‌نها88 ده‌نگ به‌به‌ڵی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ده‌کاته%29 به‌ڵێ و%71 به‌نه‌خێر
- .دواتریش له‌ژماره297لاپه‌ره2دائه‌نجامه‌که‌به‌مشێوه‌یه‌بوه
- پێئه‌چێت زۆربه‌ی ده‌نگده‌ره‌کان بێئاگاینه‌ده‌نگیان دابێتوده‌ستوریان نه‌خوێندبێته‌وه‌وله‌ڕکی تورکمانه‌کان ئه‌م ڕیژه‌بۆنه‌خێره‌تۆمارکرابێت.
- که‌ناڵی عیشتارله‌شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه‌ی زۆرینه‌ی مه‌سیحی نشین به‌رنامه‌کانی به‌زمانی (مه‌سیحی،عه‌ره‌بی،کوردی)په‌خش ده‌کرێت .
- بۆزیاترزانیاری له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندی برایانه‌ومرۆڤ دۆستی کوردوکه‌لدوئاشورییه‌کان ،بڕوانه‌گۆڤاری (المنتدی) که‌گۆڤارێکی ڕۆشنبیری ئاشوری گشتییه‌له‌ویلایه‌تی میشیگنی ئه‌مریکی ده‌رده‌چێت ژماره42 ساڵی پینجه‌م ده‌رچووی ئۆکتۆبه‌ری 1999 ده‌قی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی له‌لاپه‌ره18ـ 20 ودانثێنانی تاڵه‌بانی به‌مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کلدانوئاشورییه‌کان.
شوێنی بڵاوکراو : رۆژنامه‌ی ئاسۆ ژماره 300 ده‌رچوی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 21 ی نۆڤێمبه‌ری 2006 لاپه‌ڕه8 بیروڕا
شوێن وکاتی نوسین : سوید ئه‌م له‌به‌رواری 18.10.2006