له‌په‌راوێزی پرۆسه‌ی ڕه‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم :
به‌پێی ده‌ستوری هه‌رێم ..که‌رکوک،نه‌قودسه‌ونه‌دڵی کوردستانیشه.
ده‌قی مادده‌ی دووی ده‌روازه‌ی یه‌که‌می بنه‌ماسه‌ره‌کییه‌کانی ده‌ستوری هه‌رێم له‌مه‌ڕچاره‌نوسی ناوچه‌دابڕاوه‌کانی هه‌رێم.
دووه‌م : بۆدیاری کردنی سنوری کارگێڕی هه‌رێمی کوردستان پشت به‌ماده‌ی 140ی ده‌ستوری فیدڕاڵی ده‌به‌سترێت
سێێه‌م : ڕۆڵه‌کانی ئه‌وناوچانه‌ی که‌له‌هه‌رێمی کوردساتان دابڕێندراون،هه‌رکاتێک به‌پێی حوکمی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری فیدڕاڵ گه‌ڕێندرانه‌وه‌بۆی ،ئه‌وکاته‌وه‌کوهه‌مووڕۆڵه‌کانی گه‌لی کوردستان سوودمه‌ندده‌بن به‌یه‌کسانی،له‌ومافوئه‌رکوئه‌وده‌سته به‌ریانه‌ی له‌م ده‌ستوره‌داده‌قنوس کراوه.
بۆئه‌وه‌ی که‌که‌رکوک له‌بیروهزری کورددابه‌دۆڕاوی خۆی نه‌بینێته‌وه….!؟
ساڵانێکه‌کوردله‌پێناوڕزگاری گه‌لی کوردبه‌چه‌ندین شیوازی خه‌باتوتێکۆشان ده‌جه‌نگێت.له‌وپێناوه‌شدابه‌هه‌زاران شه‌هیدوقوربانی وگیانفیدای به‌خشیوه،له‌نێوئه‌م خه‌باته‌درێژونه‌پساوه‌شیدا(که‌رکوک) مه‌له‌فێک بوه‌هه‌میشه‌له‌پێشه‌نگی مه‌له‌فه‌پڕشنگداره‌کانی هۆی خه‌باتی بێوچانی کوردبوه،له‌وه‌ش زیاترهه‌رئه‌م که‌رکوکه‌له‌چه‌ندین بۆنه‌وهه‌گبه‌ی تێکۆشانه‌دانه‌بڕاوه‌که‌یدابۆته‌خاڵی به‌هێزولاوازی دوژمنانونه‌یارانی مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کورد،که‌تیایدابه‌چه‌ندین شیوازی پیسوچه‌په‌ڵ هه‌وڵدراوه‌کوردییه‌تی که‌رکوک بسڕن، به‌و ئومێده‌ی که‌که‌رکوک به‌درێژایی زه‌مه‌ن کوردییه‌تی خۆی له‌ده‌ست بداتوئه‌بێته‌ناوچه‌یه‌کی مه‌حره‌مومه‌له‌فێکی له‌بیرکراو، تابه‌رله‌ڕوخاندنی قه‌ڵاوشورای سته‌مکاریش ئه‌م خه‌ونه‌به‌شێکی زۆری له‌واقیعی که‌رکوکوناوچه‌ڕزگارنه‌کراوه‌کانی ژێرده‌ستی به‌عسیان،له‌سه‌رئه‌رزی واقیع به‌دی ئه‌کرا،به‌ڵام ئه‌مه‌هه‌تاسه‌رنه‌بوو.که‌رکوک بۆیه‌که‌مین جارخواخۆشی ویستوله‌مێژووی خه‌باتی نوێی بزاڤی ڕزگاری خوازی کوردله‌سونبولودروشمیکی بریقه‌دارهاوشانی هه‌مووئێراق له‌سه‌رده‌ستی هێزه‌هاوپه‌یمانه‌کان بوه‌شارێکی ڕزگارکراوتائاستێکیش ئازادیوسه‌ربه‌خۆیی به‌خۆ‌وه‌بینی.له‌ومێژووه‌شه‌وه‌ئه‌توانم بڵێم شه‌رکردن له‌سه‌رکه‌رکوک ڕێچکه‌ودیڤاکتۆی تری به‌خۆبینی.هه‌گبه‌یه‌ک هاته‌پێشه‌وه‌که‌پێویستی به‌هێزی چه‌کداری نه‌ئه‌کردبۆڕزگارکردنی که‌رکوک،دروشم‌و مه‌نشوراتوخه‌باتی نهێنی ودانوستان نه‌ئه‌کردبۆگه‌راندنه‌وه‌ی. بگره‌پێویستی به‌هه‌ڵخستنوده‌رخستنی هه‌ق ومافو فه‌رهه‌نگو کلتورو شارستانیه تیوکوردییه‌تی که‌رکوک ئه‌کردبۆگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆباوه‌شی هه‌رێم.که‌به‌داخه‌وه‌کوردله‌هه‌ندێکی ئه‌ومه‌هامه نیشتیمانییه تائه‌ندازه‌یه‌ک که‌م ته‌رخه‌موخه‌مساردی ئه‌نواند،به‌ڕای منوزۆرێک له‌وانه‌ی که‌به‌ئاگان له‌بارودۆخی ساته‌کانی یه‌که‌می ڕزگارکردنی که‌رکوک ئه‌گه‌رزیادڕه‌وی نه‌بێت ئه‌توانم بڵێم ئه‌کراکێشه‌وچاره‌نوسی که‌رکوک له‌حه‌فتاودووکاتژمێری ئه‌وه‌ڵی وروژم هێنانی پێشمه‌رگه‌بۆی یه‌کلابکرایه،به‌ڵام ئه‌مه‌نه‌کراوله‌بری ئه‌وه‌په‌نابرایه‌ئه‌وڕێگه‌وهه‌وڵانه‌ی که‌زۆرێکمان ئه‌زانین ،سه‌رکه وتنێکی ئێجگارزۆرمان تیاتۆمارنه‌کرد..له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداگوتمان قه‌یدی ناکه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ق هێندێک جارسه‌بری پێویسته، ژیری وسیاسه‌توحینکه‌ی گه‌ره‌که،ناشبێت له‌به‌ربه‌شێکی کوردستان هه‌مووئه‌زمونوخه‌باته‌که‌بکه‌ینه قوربانی،دواتریش له‌سه‌رماده‌ی 140ی ده‌ستوری فیدراڵی که‌بۆیه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌که‌هێنراوه‌ته‌کایه‌وه.ڕازی بووین،به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌پێویسته له‌سه‌ری ڕازی نه‌بینوقبوڵیشمان نه‌بێت ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌ومادده‌یه تاقه‌چه‌کوئه‌ڵته‌رناتیڤ بێت بۆیه‌کلاکردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی که‌رکوک.ڕیگای تر به‌ده‌سته‌وه‌نه‌مێنێت بۆهه‌ڵبژاردن.
دیاره‌باسکردنی ناوچه‌دابڕێنراوه‌کان له‌هه‌رێمی کوردستان هه‌رکه‌رکوک ناگرێته‌وه‌به‌ڵام که‌رکوک له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆته‌سونبولی خه‌باتوتێکۆشانی کۆنونوێمان‌بۆیه‌زیاترجه‌خت له‌سه‌رکه‌رکوک ده‌که‌ین،له‌ڕاستیشدامافوڕۆڵی ناوچه‌کانی تریش هیچی له‌که‌رکوک که‌مترنییه‌ئه‌گه‌رزیاترنه‌بێت باسکردنی که‌رکوک وناوچه‌دابڕاوه‌کانوبه‌ستنه‌وه‌ی چاره‌نوسیان به‌ماده‌ی 140 ده‌ستوری فیدراڵی جێگه‌ی سه‌رنجوتێڕامانێکی گه‌وره‌یه‌وه پێویسته‌له‌سه‌ری بدوێین.وله‌سه‌ری بێده‌نگ نه‌بین،به‌پێی بڕگه‌ی د‌ووه‌موسێیه‌می مادده‌ی ده‌ه‌وم له‌ده‌ستورهیچ مافێک بۆهه‌ڵبژاردنی ئه‌ڵته‌رناتیڤی ترله‌به‌رده‌م کوردێکی دابڕاووله‌به‌رده‌م ته‌واوی پرۆسه‌که.پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کان له‌هه‌رێم نه‌ماوه،.خه‌باتی کوردیش له‌هه‌وڵوتێکۆشانی بۆگه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوک له‌وئاسته‌دا ده‌وه‌ستێتوئیدی ئه‌وه‌ی ئه‌ومادده‌یه‌ساغی بکات کاری پێده‌کرێت هیچ ئاماژه‌یه‌کیش بۆهه‌وڵوهه‌نگاوی تروئه‌گه‌ری نه‌گه‌ڕانه‌وه نه‌کراوه…که‌ڵه‌ڕاستیداپێناچێت گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوک له‌سه‌رده‌ستی ئه‌وڕاپرسییه‌بێت که‌بڕیاره‌له‌ساڵی داهاتودابکرێت.ئه‌وه‌ی که‌ئیستاش به‌م حاڵوباڵه‌ی که‌رکوک به‌دی ئه‌کرێت کورد له‌ڕیفڕاندۆمی سه‌باره‌ت به‌دیاری کردنی مافی چاره‌ی خۆنوسینی که‌رکوک،دۆراندویه‌تی…چونکه‌جگه‌له‌شوێنه‌واروجێماوه‌خراپه‌کانی کۆنی ڕژێمی به‌عسوپه‌یره‌وکردنی سیاسه‌تی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی که‌بۆزیاترله‌چاره‌گه‌سه‌ده‌یه‌ک ده‌رهه‌ق به‌کورده‌کانی که‌رکوک ده‌کرائه‌مڕۆکه‌له‌ئاست ڕازیکردنوبه‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌تی،له‌گه‌ڵ که‌ماییه‌تیه‌کانی تری که‌رکوک هێنده‌سه‌رکه‌وتونه‌بووه.هه‌مووشمان ئاگاداری هاوپه‌یمانییه‌تیوچپه‌چپی یه‌کگرتنی تورکمانوعه‌ره‌بی هاورده‌وبه‌شێک له‌کلدوئاشورییه‌کانه‌بۆده‌نگدان له‌دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆهه‌رێمی کوردستان..خۆئه‌گه‌رهاوپه‌یمانیه‌تیش له‌دژمان نه‌به‌ستن کوردبه‌م ژماره‌وڕیژه‌یه(ده‌نگه‌پێویسته‌کان)بۆبردنه‌وه‌ی ئه‌وشه‌ڕه‌به‌ده‌ست ناهێنێت….له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداگریمان من به‌هه‌ڵه‌داچوبێتموئه‌م تێڕوانینه‌دوره‌له‌ڕاستی…باشه‌ئه‌بێت ئه‌وهه‌سته‌چۆن بێت له‌لای کوردێکی که‌رکوکی،له‌حاڵه‌تی یه‌کلانه کردنی ئه‌ندامیه‌تی بۆکۆمه‌ڵگایه‌ک که‌پێێ ئه‌وترێت کۆمه‌ڵگای کورد،که‌پێێ بڵێم تۆهیچ مافێکت نییه‌له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆله‌ڕاپرسی یه‌کداله‌به‌رهه‌رهۆیه‌ک بێت دۆڕاندوته‌وبه‌هاوڵاتته‌یکی کوردت حساب ناکه‌م…وناتوانیت سودمه‌ندبیت له‌م ده‌ستوره‌که‌بۆهاوڵاتیانی هه‌رێم دانراوه.ئه‌وهه‌رێمه‌ی که‌به‌خوێنی شه‌هیدانی هه‌زاره‌هان که‌رکوکی هاتۆته‌کایه‌وه…موزایه‌ده‌کردن به‌سه‌رمافی کوردیه‌تی که‌رکوکییه‌کان له‌داهاتووله‌ئه‌جنده‌ی نه‌وه‌ی نوێی خه‌باتگێڕانی کوردڕه‌نگه‌بۆخیانه‌تێکی نیشتیمانی وه‌ربگێرێت…ئه‌کراله‌پاڵ ئه‌ودووبڕگه‌یه‌بڕگه‌یه‌کی تربۆڕێنوسه‌که‌زیادبکرایه‌وبوترایه(خۆئه‌گه‌رکه‌رکوک له‌وڕاپرسییه‌دانه‌توانرابخرێته‌سه‌رسنوری کارگێری هه‌رێم ئه‌واکوردله‌سه‌ریه‌تی ڕێگای تربۆگه‌ڕاندنه‌وه‌ی بگرێتووهاونیشتیمانیانی که‌رکوکیش هه‌موومافوسوودمه‌ندییه‌کیان پێ ده‌درێت…وه‌ئه‌م ڕێنوسه ئه‌زعه‌فوالئیمانه له‌مافدان به‌ناوچه‌دابڕاوه‌کانی هه‌رێم..که‌رکوکییه‌کان له‌وبێبه‌شکردنه‌له‌وزه‌وتکرنه‌له‌مافی هاوڵاتیه‌تی هه‌رێم هێنده‌زه‌ره‌رمه‌ندنابن له‌به‌رئه‌وه‌ی مافه‌کانیاین له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری فیدراڵی پارێزراوه.ئه‌وه‌ی که‌له‌م که‌ینو به‌ینه‌دازه‌ره‌رمه‌ندئه‌بێت کوردخۆیه‌تی کوردوه‌ک مییله‌تێک خۆی به‌درۆئه‌خاته‌وه‌له‌به‌رامبه‌رهه‌مووئه‌وپیرۆزیانه‌ی که‌له‌پێناو که‌رکوک سه‌رده‌مانێکه‌ده‌یبه‌خشێت.. ڕابه‌ڕانی هۆشمه‌ندی بیری سیاسی هاوچه‌رخی کوردبه‌نیازن‌به‌م کاره پشت له‌که‌رکوک بکه‌نوده‌ستی لێهه‌ڵگرن خۆئه‌گه‌روابوایه‌ئه‌واله‌پێش چاره‌گه‌سه‌ده‌یه‌ک کوردئه‌یتوانی به‌ئۆتۆنۆمیوبه‌یانی یازده‌ی ئازارقبوڵ بێت‌و ئه‌م هه‌رایه‌شی له‌سه‌رکه‌رکوک نه‌کردایه…لێره‌وه‌له‌م سه‌کۆیه‌وه‌جێگه‌ی خۆیه‌تی بانگێشه‌یه‌ک بکه‌ینوبڵێن بائه‌گه‌ربۆته‌نهایه‌کجار یش بێت ئێمه‌بۆکه‌رکوک بسوتێین…ده‌نگێکمان لێبت سوتاندن به‌ومانایه‌ناخۆمان له‌پێناونه‌وته‌که‌ی بۆبه‌کوشت بده‌ین نه‌خێر. به‌ڵکوده‌نگهاتن به‌ومانیه‌یی له‌ئاست گه‌وره‌یی به‌ڵێنوگوتارودروشمه‌کانی خه‌باتی نیشتیمانیمان ڕاستگۆبین.باکارێک نه‌که‌ین تیایدا که‌رکوک له‌بیروهزری کوردداخۆی به‌دۆڕاوی ببینێته‌وه‌دواتریش به‌م ده‌ستوره‌به‌م تێفکرینه‌بڵێن ئه‌گه‌روابێت ئه‌وا…که‌رکوک نه‌قودس ونه‌دڵی کوردستانیشه.
سه‌رنج : شوێنی بڵاوکراو رۆژنامه‌ی ئاسۆ پاشکۆی سیاسی ده‌رچوی رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 8 ی نۆڤێمبه‌ری 2006 لاپه‌ڕه سێ ، بێ هیچ ده‌ستکاریکردنێک بڵاوکراوه‌ته‌وه .
شوێن وکاتی نوسین 23 ،10، 2006 سوید