خوێندکارانی ده‌رچوی ئاماده‌یی له‌سویدا
له‌ژێردروشمی:ئێمه هه‌ژده‌ساڵین…!؟ بوونی خۆیان ده‌سه‌لمێنن
ده‌ستپێک و ناوه‌ڕاستی مانگی{ یونی 6} ی هه‌مووساڵێک له‌گشت شاره‌کانی سوید وته‌نهاوته‌نها له‌و هاوینه وه‌رزه‌دا شه‌قامه‌کانی به کاژاوه‌ی ئۆتۆمبێله ڕازێندراوه‌کانی خوێندکارانی ده‌رچوی ئاماده‌ی له‌ژێردروشمی ئێمه هه‌ژده ساڵین،پڕ ده‌بێت له‌وڕۆژانه‌دا تێده‌گه‌ین که نه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ کۆمه‌ڵگای سوید دێته‌کایه‌وه،به‌ستنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن سیمایه‌کی شارستانی کۆمه‌ڵگایه‌که که ده‌یه‌وێت ڕێز له ته‌مه‌ن و بوونی مرۆڤ بگرێت ،،،، به‌پێی ڕوانگه‌ی ( بونیادنانی کۆمه‌لایه‌تی ) کۆمه‌ڵگای سویدی بوون به‌هه‌ژده ساڵ مانایه‌کی پڕ به‌خشه تا ئه‌و ئاسته‌ی که له‌ته‌واوی سوید وه‌ک ساده نمونه‌یه‌ک بڵێن هۆڕن لێدان قه‌ڕه‌باڵغی دروستکردن له‌ته‌واوی ڕۆژانی تر قه‌ده‌غه‌یه ته‌نها له‌و ئۆتۆمبیلانه‌وه نه‌بێت که ڕازێنراو‌ن و ماڕشی ده‌رچوونی خۆێندکاری یان لێ‌دیاره ،له‌وێوه تێده‌گه‌یت که‌ئه‌مڕۆ خوێندکاره‌کانن ده‌رده‌چن وقۆناغی هه‌رزه‌ی جێ دێڵن و ده‌بنه هه‌ژده‌ساڵ…..
حاشاهه‌ڵنه‌گره که بوون به‌هه‌ژده‌ساڵ قۆناغیکی گرنگه له‌ژیانی مرۆڤێکی هه‌رزه‌کار،به‌تایبه‌ت وه‌ک هه‌مووئه‌زانین بوون به هه‌ژده‌ساڵ کۆمه‌ڵێک مانای به‌رز له‌لای هه‌رزه‌کاران ده‌نوێنیت ،کۆمه‌ڵێک له‌ومانایانه تێگه‌ی باوه‌ڕ به خۆبوون ،تواناوبوون به‌ئه‌ندامێکی کامڵ له‌ناوکۆمه‌ڵگادا…..له‌وڵاتی سوید داوه‌ک ئاره‌زووهه‌نگاوێک بۆ زیاتر نرخاندنی مانای بوون به هه‌ژده ساڵ کۆمه‌ڵێک میکانیزم و ئالیه‌تیان هێناوه‌ته ناوفه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تیان تا له ڕێگه‌یه‌وه بتوانن جوانتر و قه‌شه‌نگتر گرنگی به‌و خوێن گه‌رمی یه‌ی لاوان به‌شێوازێکی شارستانی بده‌ن …. رۆژی ده‌رچوون واته ته‌واوکردنی قۆناغی ئاماده‌یی یه‌کێکه له‌وڕۆژانه‌ی که گرنگیه‌کی زۆری پێده‌درێت ….!؟ تا ئه‌و ئاسته‌ی که‌هێنده گرنگه ڕه‌نگه تاقه بۆنه بێت که هه‌موو خێزانێکی خاوه‌ن خوێندکار له‌سوید دابه‌پێی ده‌رامه‌تی مادی خۆی شتێک بۆ ئه‌و ڕۆژه ئاماده بکات …. هه‌رهیچی پێ نه‌کرێت وێنه‌یه‌ک ی مێژووی بۆ ئه‌و ڕۆژه له‌بیر نه‌کراوه ده‌گرێت
ئه‌م ئاهه‌نگ وخۆشده‌ربڕینه له‌پێناو ده‌ربڕینی هاوئاهه‌نگی وپشتگیری له‌ته‌واوی ئاره‌زوه‌کانی مرۆڤی تازه‌بوون به‌ئه‌ندام له‌ناو سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که.
18 ساڵی چی ده‌گه‌ێنێت ؟
به‌پێی ده‌ستوری سویدی مرۆڤ تانه‌گاته ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ساڵ هه‌ندێک بابه‌تی لێ قه‌ده‌غه‌کراوه.وکردنی یاخود ئه‌نجامدانی ئه‌و قه‌ده‌غه لێکراوانه به‌پێی یاسا سزای له‌سه‌ر ده‌درێت .
له‌وانه
- جگه‌رفرۆشتن بۆخوارته‌مه‌ن هه‌ژده‌ساڵ قه‌ده‌غه‌یه هه‌رکه‌سێک به‌خوارئه‌وته‌مه‌نه‌ی بفرۆشێت توشی سزا ده‌بێت .بۆیه مرۆڤی خوار هه‌ژده‌ساڵ جگه‌رکێشانه‌که‌ی زه‌حمه‌ت تره‌به‌تایبه‌ت له‌کاتی کڕینی .
- خواردنه‌وی بابه‌تی سه‌رخۆش که‌ر{مه‌ی}قه‌ده‌غه‌یه،فرۆشتنیشی له‌لایه‌ن فرۆشگاکانه‌وه‌بۆخوارته‌مه‌ن 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌یه. وسزای له‌سه‌رده درێت .
- بوون به‌خاوه‌ن مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفێری ئۆتۆمبیل له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌وه‌یه،هه‌روه‌ها ( خێزان،گه‌وره‌ی ماڵ )به‌ر پرسه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ماف وئه‌رکێکی پێش تێپه‌ڕاندنی ئه‌وته‌مه‌نه،،،له‌وانه دابینکردنی خواردن ،جل وبه‌رگ ،شوێنی نیشته‌جێ ڕۆژانه خه‌رجی ……هتد
- کارکردن له‌خوار ته‌مه‌ن شانزه‌ساڵی قه‌ده‌غه‌یه.باجیشی له‌سه‌ر نیه به‌م پێیه‌ش مافی خاوه‌نداریه‌تی موڵکی نیه !؟ له‌پاش ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ کارکردن باجدانی هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌ت.له‌هه‌مان کاتدامافی هه‌یه له‌بوون به خاوه‌نداریه‌تی که‌سی “الملکیه الخاصه”به‌پێی داهاتی تاکه‌که‌س و ڕێژه‌ی باجدانی .
گشت ئه‌مانه و زۆرێکی تریش وایان کردوه چه‌مکی هه‌ژده‌ساڵی له‌خۆرئاوا شکۆدارو پیرۆزبکرێت …باشترین ئالیه‌تیش که‌ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ئه‌ومانایه بگه‌ێنێت ڕۆژی ته‌واوکردن وجێهێشتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی خوێندنی ئاماده‌ی یه
هه‌ر بۆیه‌کا له‌و ڕۆژه‌دا کۆمه‌ڵێک چالاکی ده‌کرێت تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌درێت که‌ئێمه بوین (به‌هه‌ژده‌ساڵ ئێمه‌ش بۆمان هه‌یه له‌مڕۆبه‌دواوه قه‌ده‌غه‌کانی دوێنی ….ببنه‌مافه‌کانی ئه‌مڕۆو داهاتومان) کیژان به‌جلکی سپی و کوڕان به‌قاتی ڕه‌ش و گشتیشیان به کڵاوێک که به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ئاڵای سوید له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه ….گوڵ ،کارتی پیرۆزبایی،دیاری ،یاری منداڵان ،ویه‌که‌م وێنه‌ی منداڵی ومه‌دالیاکنی ته‌مه‌نی گه‌وجه‌ی وکاڵ فامی وئۆتۆمبێلی مۆدیل کۆن ،ئاهه‌نگ ،وه‌ستان له‌به‌رده‌م خوێندنگاکان بۆ پێشوازی له‌پۆلێ خوێندکاری ده‌رچوو ،گه‌ڕان به‌شه‌قام وشوێنه‌گشتیه‌کان به‌هوتاف ومیوزیکی به‌رز،وێنه‌ی ده‌رچون له ستۆدێۆکان ، شامپانیاو، مه‌ستبوون به‌مه‌ی وقیژه‌وهاواری به‌رزو زۆرێکی تر له‌سیماکانی ژیانی ڕۆژێکی له‌بیر نه‌چوی خوێندکاری بوو به هه‌ژده ساڵه. خۆیان وه‌ته‌نی ته‌نها یه‌ک جار له‌ژیاندا ئه‌و ڕۆژه دێته‌ئاراوه .مرۆڤ ته‌نهایه‌کجار له‌دایک ده‌بێت وته‌نهایه‌ک جاریش ده‌بێته هه‌ژده‌ساڵ
دیاره من وتۆیه‌ک که‌له‌خاپوره‌وڵاتێکی وه‌ک کوردستان هاتوین که‌بووین به‌هه‌ژده‌ساڵ شتی وامان نه‌ده‌زانی و هه‌رگیز له‌وجۆره گرنگی پێدانه‌مان به‌خۆنه‌دیوه دڵنیام گه‌رشتی وامان بزانیایه ئاینده‌ی خوێندنمان باشتر ده‌بوو … تۆده‌ڵێت چی!؟
ئه‌م هه‌موو گرنگی دانه به‌ڕای تۆ بۆچی له‌ڕۆژی ده‌رچونی خوێندکار ….!؟
پرسیارێکه له‌وێوه ده‌توانین هه‌ندێک له‌بیرکردنه‌وه‌کانی دواڕۆژی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌وروپی شیبکه‌ینه‌وه و بۆ ئاینده‌شمان گه‌ربمانه‌وێت ده‌توانین سودی لێوه‌ربگرین ! …به‌ر له‌هه‌موو شتێک ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌م که ئه‌م مه‌راسیمه بابه‌تێکی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگای سویدی نیه،به‌ڵکو وه‌رگیراوه له‌بیرۆکه‌ی بوون به قه‌شه یان به ڕاهیب له‌گشت کۆمه‌ڵگا مه‌سیحیی کلاسیکیه‌کان ….ئه‌م بیرۆکه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وسه‌رده‌مه کۆنانه‌ی که‌عه‌بای ڕه‌شیان له‌به‌ر خوێندکاری ده‌رچوی قوتابخانه‌کانی لاهوت ده‌کرد ….وه‌ک هێمایه‌ک بۆجیاکردنه‌وه‌ی له‌خه‌ڵکی تر‌و پیرۆزه‌کردنی ئه‌و ڕۆژه وکه‌سه….هه‌ربۆیه به‌هه‌مان ته‌رز له‌زۆروڵاتی تری ئه‌سکه‌نده‌نافی وئه‌وروپایی ده‌بینین له‌وێوه تا ئه‌مڕۆش له‌لای خۆمان ئه‌و ئاهه‌نگه‌ده‌کرێت جیاوازیه‌که له‌وه‌دایه لای ئێمه ته‌نها خۆێندکارانی زانکۆ و په‌یمانگاکان بۆیان هه‌یه ڕۆژێکیان هه‌بێت (ڕۆژی ده‌رچوون) …و هیچ حیسابێک ناکرێت بۆ ماندو بوونی خوێندکار له‌ئاماده‌یدا. که‌ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی تێگه‌ی کۆنی کۆمه‌ڵگادواکه‌وتوه‌کانی سه‌رده‌می تاریکی وجه‌هله.
زۆر گرنگه بایه‌خدان به‌ماندوبوونی خوێندکاری ئاماده‌ی بگره به‌پێی هه‌ندێک توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی سوید ،و وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافیا بۆیان ده‌رکه‌وه‌توه که‌ئه‌و هه‌مووگرنگی دانه‌به‌ڕۆژی ده‌رچونی ئاماده‌یی ئامانجی خۆی له گه‌لێک ڕووه پێکاوه له‌وانه ؛کاردانه‌وه‌ی ئه‌وڕۆژه له‌ده‌رونی خوێندکار بۆزیاتر به‌رده‌وامی وهاندانی بۆ ته‌واو کردنی خوێندن به‌پێچه‌وانه‌ی ئێمه تۆ که‌ئاهه‌نگ بۆده‌رچوی زانکۆ ده‌که‌یت ….ته‌نها فۆڕمه وه‌لێ له‌ڕووی ناوه‌ڕۆکه‌وه هێچ مانایه‌کی هاندان بۆخوێندنی زیاتر تیابه‌دی ناکرێت . ڕونتر خوێندکاری زانکۆ یاخود په‌یمانگا له‌وئاسته‌داکۆتای به‌خوێندنی خۆی ده‌هێنێت …به‌ڵام له‌بده‌رچوی ئامادیدا،به‌رده‌وامیه‌ک هه‌یه که‌ده‌کرێت بایه‌خی پێ بدرێت وگرنگی پێ بدرێت پاشان له‌وه‌ش گرنگتر به‌ستنی دوو بۆنه له‌یه‌ک کاتدا وگرێدانی به‌یه‌که‌وه ته‌واوکردنی خوێندنی ئاماده‌یی له‌گه‌ڵ بوون به‌هه‌ژده‌ساڵ کارێکی زۆر گرنگه بایه‌خه‌که‌شی له‌وه‌دایه که پێشترباسمان کرد باوه‌ڕ به‌خۆیی وبوون و به‌ئه‌ندامیه‌تی تاک له‌ناوکۆمه‌ڵ پته‌وده‌کات.
بۆیه من لێره‌وه پێشنیارده‌که‌م که‌مه‌سه‌له‌ی گرنگی دانی زیاتر به‌ده‌رچونی خوێندکارێک ئاماده‌ی زیاتربکرێت لانی که‌م به‌قه‌د خوێندکارێکی زانکۆ یاخود په‌یمانگای بۆبکرێت ،،،گه‌ربشڵێن لاسایی کردنه‌وه‌یه‌خۆ ئاهه‌نگی ده‌رچونی زانکۆش کلتورێکی به‌جێماوی کڵێساکانه‌و هه‌مووان به‌پێی تایبه‌ت مه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تی وباوه‌ڕ ،….هتد ئه‌و ڕۆژه شکۆدارده‌که‌ین…به‌ڕای من کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌ی که‌ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی بۆسه‌رفکرا ده‌بوو که‌مێک وورد تر بیروانیایه ڕۆژی ده‌رچوونی ئاماده‌ی وکه‌مێک له‌حاڵه‌تی بیرۆکراتیه‌تی زانکۆ و په‌یمانگاکانیشی که‌م بکردایه…بۆ وڵاتێکی وه‌ک سوید ده‌رچوونی خوێندکاران وبوون به‌هه‌ژده‌ساڵ به‌ڕۆژێکی گرنگی نه‌ته‌وه‌ی ده‌ژمێرێت له‌و ڕووه‌شه‌وه ده‌رکه‌وتنی زۆرترین هێماو نه‌خشاندن بۆڕه‌نگی زه‌ردو شین ،ئه‌وڕاستیه‌مان بۆده‌نه‌خشێنێت..
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار:
-1 سیستمی خوێندن له‌سویدابه‌هه‌مان بنچینه‌ی خوێندنی کوردستانی هەیە شه‌ش ساڵی سه‌ره‌تایی پاشان سێ اڵی ناوه‌ندی پاشان سێ‌ساڵی ئاماده‌ی له‌کۆکردندادوانزه‌ساڵه که وشه‌ش ساڵی پێش داغڵ بوون ده‌کاته هه‌ژده‌ساڵ
2- مرۆڤ یه‌ک جارهه‌ژده‌ساڵی به‌خۆده‌بینێت ….به‌ڵام هه‌مووکاتێک بۆی هه‌یه‌له‌زانکۆ بخوێنێت تائاماده‌یش ته‌واونه‌که‌یت نا‌توانیت هیچ کارێکی کارامه‌بکه‌یت .
شوێنی بڵاوکردنەوە :
جاری یه‌که‌م : رۆژنامه‌ی سلێمانی نوێ ژمارە ١٧١ساڵی پێنجه‌م ڕێکەوتی یەکشەممە ڕێکەوتی 21 ی ئۆگستی 2005 لاپه‌ڕه 15
جاری دوه‌م : ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان ، بۆ پێشه‌وه، له‌به‌رواری 1ی یونی 2006 به‌چاکردنه‌وه هه‌روها له‌ماڵپه‌ڕی کڵاوڕۆژنه له به‌رواری 31ی مای 2005 بڵاوکراوه‌ته‌وه.