بڕیاره سه‌رۆکی هه‌رێم ، له‌یه‌که‌م خولی نوێی دانیشتنی په‌رله‌ماندا،ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی ڕابگه‌ێنێت ؟!
ئه‌مڕۆ له‌پاش تێپه‌ڕبوونی سه‌د و چل خوله‌ک له ماوه‌ی یاسای و دیاریکراو بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری که‌سه‌باره‌ت به‌دیاریکردنی چاره‌نووسی که‌رکوک ، له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌ی ئێراقدا داڕ‌ێژرابوو ، له‌ئاکامی جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌و ماده‌یه له‌ماوه‌ی دیاریکراوی خۆیدا و به‌مۆڵه‌ق مانه‌وه‌ی چاره‌نوسی که‌رکوک . هێژا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ک ئه‌رک و پێداویستییه‌کی نیشتیمانی بڕیاری داوه هاوسات له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی یه‌که‌م خولی نوێی دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی له‌پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ڕابگه‌ێنێت. جێی باسه ڕێزدار مه‌سعود بارزانی بریاریشی داوه له‌ئاینده‌دا هیچ کارێکی سیاسی و پۆستی حکومی وه‌رنه‌گرێت و جارێکی دی وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین به‌گڕێته‌وه‌ناوجه‌ماوه‌ر.
هاوڵاتی به‌ڕێز
خوێنه‌ری هێژا ماندوبووانی ده‌ستی خه‌ون کوژه‌کان ، بیهێنه‌ره‌وه پێش چاوی خۆت ‘هه‌واڵی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ‘ به‌رله‌وه‌ی هه‌واڵێکی دروستکراوبێت .به‌رله‌وه‌ی ڕوداوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوبێت ،به‌رله‌وه‌ی ده‌ستێکی ڕه‌ش له‌پشت داڕشتن وبڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌بوبێت ، به‌رله‌وه‌ی کارێکی چه‌واشه‌کاری بێت . پێشوه‌خت هه‌واڵێکی راست بێت و مانشێتی یه‌که‌می ڕۆژنامه وگۆڤار و ڕادیۆکانی سبه‌ینێمان بێت . ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌گریمانه‌ی ڕاستی بده‌ینێ … هه‌ڵوێستمان چۆن بێت ؟! به‌ڕای تۆ چی بکه‌ین !؟ ته‌لیسمه‌کانی ئه‌م هه‌واڵه چۆن شیبکه‌ینه‌وه ، وبه‌کام ئاقاردا بیبه‌ین ؟ … له‌خه‌می کامیاندا بین ! … بۆسه‌رچاوی هه‌واڵه‌که بگه‌ڕێن ، یاخود چاوه‌ڕێی کردنه‌وه‌ی یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مان بین ؟، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو په‌رله‌مان بڕیاری دا له‌به‌رخاتری ئه‌وه‌ی که‌به‌ڵکا سه‌رۆک له‌و بڕیاره پاشگه‌ز بێته‌وه دانیشتنی خۆی تاواده‌یه‌کی نه‌زانراو دوابخات، ئه‌وکاته چۆن بڕوانینه سه‌نگی بریاروهه‌ڵوێست نواندنه‌کانی په‌رله‌مان ؟.ئایا ئه‌م هه‌ڵوێسته چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌ی سه‌رتۆپی ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان له‌ناو ئه‌زموونی خه‌باتی سیاسی کورددا له‌ئه‌مڕۆدا جێگه‌ی رێزلێنان و ده‌ستخۆشانه‌ی جه‌ماوه‌ری لێده‌که‌وێته‌وه ؟یاخود ده‌روێشه‌کانی حیزب له‌ده‌وری گوێی سه‌رۆک کۆده‌بنه‌وه و ده‌بنه بکوژی خه‌ونی که‌رکوکییه‌کان و وپێی ده‌ڵین سه‌رۆک جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی کوردستان توانجت تێده‌گرێت، به‌لاوازت ناوزه‌ند ده‌کات .سه‌رۆک تۆ که‌سێکی پیرۆزیت و نابێت جه‌ماوه‌ر له‌هه‌ڵسوکه‌وته‌کانتدا گومانی هه‌بێت … سه‌رۆک تۆ به‌ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ت، له‌پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێـم ، نه‌ک هه‌رکه‌رکومان له‌ده‌ستوپێ ده‌که‌یته‌وه، بگره چاره‌نوسی هه‌موو کورد و کوردستان ئه‌خیته ژێر پرسیاری چاره‌نوسێکی نادیار ، به‌ڵام ئێمه بۆچی له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌رۆک ریزمان به‌ستوه ، با له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌درۆخه‌ره‌وانی ئه‌م هه‌واڵه بڕوانینه هه‌واڵی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک ، بابگه‌ڕینه‌وه بۆ باوه‌شی جه‌ماوه‌ر با له‌ناو شه‌قامی کوردیداگڤتوگۆی له‌سه‌ربکه‌ین ، ئه‌گه‌ر ڕێز له‌م هه‌ڵوێسته‌گیرا، رێزلێنان وده‌ستخۆشانه‌که چۆن نمایش ده‌کرێت ، جه‌ماوه‌رکام ڕێگایه هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ڕزگاربونی وڵات له قه‌یرانی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک.
ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆک په‌یمان وبه‌ڵێنی خۆی برده‌سه‌ر ،بۆمان هه‌یه ئێمه‌یش وه‌ک هه‌ر وڵاتێکی دیموکرات وئازادی خواز که‌سی تری بۆکاندید بکه‌ین ؟ ، یان ئه‌مه‌یان ناکه‌ین و نه‌ریتێکی په‌نجاکانی دیموکراتیه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌مدا ده‌هێنینه‌وه‌گۆڕێ و ، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆک بارزانی به‌ده‌ردی هه‌ڵوێست نواندنه‌که‌ی جه‌مال عه‌بدول ناسری سه‌رۆکی ئه‌وکاتی میسر که‌له‌ساڵی 1956دا نواندی .هاوکات له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی گوتاره مێژوویه‌که‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمیش ، گشتمان به‌پیشه ونه‌ریتی میسرییه‌کان ،له‌به‌رئه‌وی له‌هزرماندا که‌سی تر بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌شیاو نازانین به‌چاوی پڕ له‌گریان ، به‌شین و له‌سینه‌لێدان ، به‌اخ وپه‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه ، قوتابخانه‌کان چۆڵده‌که‌ین ،بازاڕه‌کان داده‌خه‌ین ، کاری فه‌رمانگه‌کان په‌کده‌خه‌ین، ڕوناکی ماڵه‌کان له‌خۆمان ده‌بڕێن و ده‌ڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان وبه‌یه‌ک ده‌نگ هاوار ده‌که‌ین نا بۆ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ت … بژی سه‌رۆک بژی بارزانی ..برۆخێ دوژمنان . با ‘سیناء’ مان له‌ده‌ست چوبێت ! تۆمان هه‌بیت هه‌رده‌بینه‌وه باخه‌ونی گه‌رانه‌وه‌ی’که‌رکوک’یشمان نه‌هاتبێته‌دی، تۆمان هه‌بیت هه‌رده‌بینه‌وه به‌خاوه‌نی … به‌ڵام بۆ من به‌م هه‌موو گریمانه،گوزه‌رانت هێنده‌ی تر لێ ئاڵۆزکردویت .بۆنه‌ت پرسی بۆچی من چێژ له‌چه‌واشه‌کردنی تۆدا ده‌بینم ،!؟ ئه‌گه‌ر ئێستا له‌پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بچیته‌ده‌ره‌وه بۆت ڕونده‌بێته‌وه که هیچ نه‌قه‌وماوه نه‌سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، نه‌هیچ ڕۆژنامه‌یه‌کیش جورئه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ئه‌م ته‌نزه بدرکێنێت ، جاکه‌وابوو هه‌رکاتێک یه‌ک له‌سه‌دی ئه‌م گریمانانه ، ئه‌م پرسیارانه وه‌ڵام درایه‌وه. ئه‌وا عه‌ره‌ب وه‌ته‌نی ‘ لکل حادث حدیث ‘
.
ـ وه‌لێ به‌رله‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به‌ناوکۆڕی پرسه‌گێڕان بگێڕیت دواخه‌می منت پێ ڕاده‌گێنم . خه‌می خامه‌ی من ، ترسی ووشه‌کانی من له‌نوسینی ئه‌م بابه‌ته ته‌نها شتێک بوو، ئه‌ترسم ، په‌رله‌مانتاران ، سبه‌ی ڕۆژ به‌ره‌به‌یان به‌م گوتاره به‌رده‌م ماڵی سه‌رۆک بگرن و له‌خه‌و ڕایچڵه‌کێنن و پێ بڵێن فه‌رموو سه‌رۆک ، به‌رێزت یاسای ئازادی ڕۆژنامه‌نوسانت ئیمزا نه‌کرد! ، چه‌ندمان له‌گه‌ڵدا گوتیت ، گوتت ‘ئه‌ز له‌گه‌ڵ ئازادی بێ سنوری ڕۆژنامه‌نوسانم’ ، تاکارگه‌یشته ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێکی کاڵفام بێ ئه‌وه‌ی بیر له عاقیبه‌تی ئه‌م جۆره‌نوسینانه‌بکاته‌وه ، به‌ناوی ئازادی ڕۆژنامه‌نوسینه‌وه ده‌یه‌وێت له‌پیرۆزی ، له‌شکۆداری جه‌نابتان که‌م ده‌کاته‌وه ، جا تکات لێده‌که‌ین هه‌رچی زووه بایاسای ڕۆژنامه‌نوسان جێبه‌جێبکه‌ین ، نه‌وه‌ک پاشتر کارله‌کار بترازێت ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زات بکات بیر له‌ده‌ست له‌کارکێشانه‌وی تۆبکات سبه‌ی ڕۆژ بارودۆخه‌که‌شڵۆق تر بکات و وئه‌وه‌ی که‌هه‌تائێستاکێ هێناومانه ، له‌چاوتروکانێکدا له‌بار ببرێت.
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
سه‌رنوسه‌ری شرۆڤه
ئه‌م بابه‌ته له‌سایتی سبه‌ی له‌به‌رواری 2008.01.05 له سایتی سبه‌ی بڵاوبۆته‌وه وه له 8ی فێبریوه‌ری له‌سایتی شرۆڤه بڵاوبۆته‌وه . 8 Feb 2008