سوید ڕێگا نادات سەدام حسێن لەوڵاتەکەی دادگایی بکرێت

سوید ڕێگا نادات بەسەدام حسێن لەوڵاتەکەی دادگایی بکرێت

کوردستانى نوێ ژمارە 2735 دەرچووى رۆژى هەینى رێکەوتى 29/7/2005 لاپەڕەى یەکەم پەیامنێرى کوردستانى نوێ / ستۆکهۆڵم سوید رێگانادات بە سەدام حسێن لە وڵاتەکەى دادگایى بکرێت. داواکاریەکە لە لایەن پارێزەرى سەدام پێشکەش بە حکومەتى سویدى کراوە، وەڵام 26/7/2005 وەزارەتى دەرەوەى سویدى بە رەسمى وەڵامى داوەتەوەو داخوازییەکەى رەتکردۆتەوە لە وەلامەکەیدا هاتووە: لە سویدا یاسایەک نییە کە رێگە بدات ئەو جۆرە دادگاییکردنە لەسەر خاکى وڵاتەکەى ئەنجام بدرێت.

بۆچوونى ئێمە؟!
بە شێوەیەکى نافەرمی و لەسەر لاپەڕەکانى رۆژنامەى مێترۆو باقى رۆژنامەکانى ترى وەک یۆتۆبۆرى پۆستن، داگنس نیوهێتەر، ئافتۆن بلادێت، گێ تێ دەمێکە ئەم بابەتە لە ناوخنى لاپەڕەکان دەبارە دەبێتەو هەر جارەو بە فۆڕمێک هەندێکیشیان بۆ دوورتر رۆیشتنء راى خەڵکیشیان لەسەر وەرگرت، لەسەر ئاستى رەسمیش دەزگاى موخابەراتى سویدى ناسراو بە (سێپۆ) بە هاوکارى لایەنەکانى ترى بەشداربوو لە هەوڵى تێگەیشتنى ئەم جۆرە داواکارییەبوون. منیش لە لای خۆمەوە هەمان پرسیارى سێپۆم لەخۆکرد… بۆچ سوید بۆ نا وڵاتێکیتر؟..
من نازانم (سێپۆ) چۆن بەدوایدا گەڕاوە.. ئەوەندە ئەزانم داواکردنى سەدام بۆ دادگاییکردنى لە وڵاتێکى وەک سوید تەنها شانۆگەرى نییە؟ هەروەهاش ناشبێت تەنها لە بەر ئەوە بێت کە لە سویددا زیندانەکان لە ئوتێلى پێنج ئەستێرەیی لاى خۆمان باشتربن، یان وەک عامەگوتى لە سویدا یاساى لەسێدارەدانى تیا نییە! ئەگەرچى دەشێت ئەمانە بەشێکى ئەو داواکارییە بنو ناکرێت بەهەند وەرنەگیرێن، بەڵام لە هەمووى گرنگتر ئەوەیە گەر بڕوانینە مێژووى پەیوەندى دیبلۆماسى ئێراقء سویدى بە درێژایى ماوەى فەرمانڕەوایى سەدام ئەوە بەدیدەکەین کە پەیوەندییەکى لاوازو کەمبایەخ بووەو، بە تایبەت بۆ سوید… بەڵام بۆ ئێراق ئەم پەیوەندییە ساردە خزمەتێکى ترى پآ گەیاندبوو، خزمەتى رێگەئاسانى لە دروستکردنى زیاترو باشترین تۆڕى سیخوڕى… وەک ئەزانین سوید یەکێکە لەو وڵاتانەى هەتا دوا هەناسە مافى پەنابەرى داوە بە ئێراقییەکان بە گشتى، کوردەکانیش بە تایبەت، کە بێگومان لە ناو ئەو ژمارە زۆرو بۆرە خەڵکانێکى زۆرى سەر بە رژێمء پێشتر راهێنراوى تیابووەو پاشان شانەى سیخوڕى پێکهێنراوە بە تایبەت لە ساڵى 1994 بەدواوەو لە پاش گرتنى دەسەڵاتى قوسەى بۆ ئاسایشى تایبەت.
لە پاش ئاشکرابوونى ئەو تۆڕە سیخوڕە زۆرەى موخابەراتى ئێراقى کە لە سوید هەیبوو، تیایدا دەرکەوت تۆڕى تایبەتى سیخوڕى نەک هەر لە دژى ئێراقییە پەناهەندەکانەو لە هەوڵى کۆکردنەوەى زانیارى بووە، بگرە لەسەر ئاسایشى نەتەوەیى سویدیش هەوڵى کۆکردنەوەى زانیارى بووە تەنانەت رۆژنامەى گێ تآء نیوهێتەر بە راشکاوانە ئاشکراى کرد کە سیخوڕەکانى سەدام گەیشتبوونە ناو خودى بەڕێوەبەریەتى بیانىو کاروبارى پەناهەندە…
تۆڕو باندى سیخوڕى راستەوخۆ لە لایەن قوسەى سەدام حسێن سەرپەرشتى دەکراو باڵوێزخانەکانیش ئەرکى هاوکارىء ئابوونەو گەیاندنى زانیارىو ڕێنمای لەسەربووە. ئەمەش هۆیەکى سەرەکى رەتکردنى ئەو داواکارییەیە، کە سوید لەوە دەترسا شانەى تایبەت لە ئامادەباشیدابێت بۆ رزگارکردنى سەدام یان رفاندنى لە زیندانەکانى… هتد.. هەروەها دەشێت ئەم داواکارییە نامەیەکى ناڕاستەوخۆبێت بۆ باندو شانەکان بۆ دەستپێکردنى چالاکى یان یەکگرتنەوە لەگەڵ ئەلقاعیدە.. بۆ تێکدانى ئاسایشى سوید یان تیرۆرکردنى چالاکەکانى پاش رووخاندى سەدام دیارە وەڵامدانەوەى وەزارەتى دەرەوەى سوید لەسەر بنچینەى وەڵامى (سێپۆ) هاتووە تیایدا باشو خراپى داواکارییەکە لێکدراوەتەوە، پاشان وەڵام دراوەتەوەو هەندێکیش لە دبلۆماتو سیاسەتمەدارانى سویدییان خوازیارى ئەوە نەبوون کە لە دەرگاکەى ئارامىء ژیرى وەڵاتەکەیان بدرێت، چونکە لە لایەک کە مرۆڤـ دۆستى سوید پیشان ئەدات لەبەرامبەر مرۆڤى تاوانبار لە لایەکیش لاوازى ئەو وڵاتە پیشان ئەدات لە پاراستنى ئاسایشى نەتەوەیىء دزێوکردنى باندو پیاوخراپ بۆ وڵاتەکەى، وا بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا هەموو ئەو باندانە بۆ راى گشتى سویدىء ئێراقء جیهان ئاشکرا بکرێن، تۆ بڵێیت پارێزەرى سەدام حسین بآ ئاگابێت لەوەى هیچ جۆرە یاسایەک نییە لە سوید رێگە بدات لەسەر خاکى سوید ئەم جۆرە دادکاییانەى تیا بکرێت.

لەڕۆژنامەی سلێمانی نوێ ژمارە ١٧٢ ساڵی پێنجەم یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ ی ئۆگوستی ٢٠٠٥ لاپەڕە ١٤ بڵاوبۆتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *