شەر یا ئاشتی

شەر یا ئاشتى
لە کاتێکدا کە شەڕو ئاشتى دوو زاراوەى تەواو درژ بەیەکن، لە روخسارو لە ناوەرۆکدا لە باس، لە بەکارهێنانیدا، بەڵام لە واقیعداء ئەمڕۆ لەسەر گۆى زەمین هەردووکیان بەدى دەکرێن، کە زاراوەى شەڕ پەردەى گوآ دەلەرێنێتەوە، کۆمەڵێک باسء خواسى رەش، کۆمەڵێک نەهامەتى لە دەرووندا چەکەرەدەکات، کوشتنء بڕین، لێدانء تۆڵەو رقء کینە، گرانىء دەردەسەرى… بەڵآ شەڕ کاغەزێکى رەشەو ئەم مەفاهیمانەو چەندینى ترى گرتۆتەخۆى، هەورێکى بەدبەختەو بارانى غەزەبى لێ دەبارآ.
بەڵام ئاشتى پەیامێکە کۆترى سپىء ئاسوودەیىء خۆشگوزەرانى لە خۆ گرتووە، ئاشتى دەروونێکى پاکەو سەرچاوەى کانیاوى گفتوگۆو پێکەوە ژیانء رادەربڕینى لێ هەڵئەقووڵآ، بەڕاستى ئەم دوو زاراوەیە تەوان دژ بە یەکن،
شەڕ ئەگەر لە نێوان گەلاندا یان لە نێوان دەوڵەتانى جیهانداو لە سەر مەسەلەى گرنگى نەتەوەیى یان ئاینى چارەنووس ساز رووبدات، ئەوا بەهەر حالڕ جۆرە شەرعیەتێکى هەیەو جارى واش هەیە شەڕکردن لە پێناوى مافى رەواى زەوتکراو یان سەندنى هەقى خوراودا گەورەیىو مەزنیە.
بەڵام کاتێک شەڕێک کەوتە ناو یەک میللەتەوە، کەوتە ناو چەند کۆمەڵێکەوە کە هاوزمانء هاوباوەڕو هاوچارەنووسء …بن، ئەوا ئەو کاتە بەوە دەڵێن شەڕى ناوخۆ، ئەو شەڕەى کە مایەى خەمء پەژارەیە.
ئەم دیاردەیە لە ناو زۆرێک لە گەڵانى جیهانى سێیەمدا بە تایبەتى، کە بۆتە هۆى نائارامىء نائاسوودەییەکى گەورە لە جیهاندا.
گەلى کوردى خێرنەدیو ستەمدیدەش لەم میراتە بآ بەش نەبوو… ئەوەتا بۆ ماوەى ساڵێک ئەچآ زنجیرەیەک سەنگەر لە یەکگرتنوپێوادانى خوێنانى لە نێوان لایەنە سەرەکییەکانى ساحەى کوردستاندا بەرپابووە، کە بەداخەوە بۆتە هۆى پەککەوتنى ژیانى سیاسىء ئابوورىء فەرهەنگى لە کوردوستانداو بۆتە هۆى سست بوونى پەرلەمانء حکومەتى هەرێمى کوردستان.
لە کاتێکدا کە گەلى کورد چەندان سالڕ لە ژێر دەستى چەندین رژێمى جۆربەجۆرى دیکتاتۆرىء دژ بە میللەتى کوردا چەوساوەتەوەو بە هەمو جۆرآ تۆقێنراوە، ئەم شەڕە بۆتە هۆى تێکچوونى بارى ئازادىء مەناخى دیموکراتى لە ناوچە جیاجیاکانى کوردوستاندا.
لە کاتێکدا کە کورد لەم پارچەیەى کوردوستاندا لە چەند لایەکەوە ئابڵوقەى ئابوورى لەسەر دانروەو بە هەموو جۆرآ هەوڵى برسى کردنى دەدرآ گرنگترینء گەورەترین گرفتى… خێزانى کورد وەدەرخستنى پارووى نانە. ئا لەم تراژیدیا گەورە ئابووریەى کوردو کوردوستاندا پارەء پوول ئیکانیەتێکى زۆر بۆ ئەم شەڕە نەویستراوە خەرج دەکرآ.
ئەم شەڕە مایەى کاولکارىء روخانء ویرانیە لە کاتێکدا کە کوردوستان وەک وێرانەیکى گەورەى لێ هاتووە، زیاتر لە (5000) دآء شارو شارۆچکە سوتێنراوەو کوردستان پێویستى بە ئاوەدان کردنەوە هەیە. ئەمانە هەموو جگە لەوەى کە ئەم شەڕە بۆتە مایەى بەهەدەرچوونى دەیان قارەمانى گەلەکەمان، سەدان رۆڵەى ئەم میللەتە…بۆیە ئێمە لەم بوارەداو بەوپەڕى پەرۆشەوە بۆ بارودۆخى ئەمڕۆى کوردستان بەوپەڕى هەستکردن بە لێپرسراوى بەرامبەر بە خواو بە مێژووى گەلەکەمان داوا لە هەردوو لایەنى پێکدادەر دەکەین کە چاوێک بە خەباتى رابردووى بآ ووچانى خۆیاندا بخشێننەوەو بیرێک لە ئامانچء مەبەستە سەرەکییە هاوبەشە گرنگەکان بکەنەوەو ئەم بەهارە بکەنە بەهارى خێرو خۆش بەختەوەرىء ئاسوودەیىء مژدەى ئاشتى بدەن بە گەل.
ئاشتییەکى سەرتاسەرى حەقیقى تا میللەتیش متمانەى خۆى تازەبکاتەوە بەرامبەر بە ئاشتى، بەو هیوایەى کە خۆرى ئاشتى گەشترو بەتین تر بێت و هۆلڕء تۆزى شەڕ بەرى ئەو خۆرەمان لێ نەگرآ بە ئومێدى هیمەتى مەردانەتانین.
کامراناسحق

ئەم بابەتە لەژمارە (سفر) ی ئەزمونی ڕێگای ڕوناکی بڵاوکراوەتەوە .

ڕێگای ڕوناکی : گۆڤارێکی ڕۆشنبیری وەرزی بوو تەنها یەک ژمارەی لێدەرچوو لەبەهاری ساڵی ١٩٩٥

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *