مەسیحییەکانی کوردستان و جەژنی زیندوبونەوەی مەسیح

کوردستانی نوێ ژمارە ١٨٣٣

مەسیحییەکانى کوردستانو جەژنى زیندووبوونەوەى مەسیح
مەسحییەکانى جیهانە لە رۆژانى یەک شەممەو دوو شەممە رێکەوتى 4و 5ى ئەپرێلء لە گشت کوچەیەکى ئەم دنیایەدا ئاهەنگء مەراسیمى جەژنێکى گەورەى خۆیان سازدەکەنء لە بە (رۆژى قیامەت)، یان جەژنى زیندووبوونەوى پەیامبەرى خۆیان حەزرەتى مەسیح -عیسى کورى مریەم- ناسراوە.
ئەم جەژنە ئایینیە لە پاش (50) رۆژ بەڕۆژووبوونى بەردەوام دێت، لە ماوەى ئەم (50) رۆژەدا، حەوت رۆژى هەینى تێدایە کە مەسیحییەکان دەچنە کەنیسەو پێکەوە لە مەراسیمى نوێژو عیبادەت و تەبریکاتدا پانۆراماى لەخاچدانى مەسیح بەیاد دێننەوەو لە هەینى حەوتەمدا کە لەلاى مەسیحییەکان بە (هەینى ئازارەکان – جمعە الالام) ناودەبرآ ئەم مەراسیمە زیاددەبآء بۆ شەوەکەیشى لە کەنیسە نوێژدەکرآء لەو کاتەدا خاچێک دەخرێتە سەر سندوقێکى تایبەتء بەناویاندا دەیگێڕن.. بۆ رۆژى شەممە کە رۆژى پەنجایەمینە لە بەڕۆژووبوونەکەو بە (شەممەى رووناکى) ناسراوە، بۆ عەسرەکەى لە کەنیسە نوێژ دەکرآء هەمووان دەگەڕێنەوەو خۆیان ئامادەدەکەن بۆ جەژن..
یادە ئایینیەکەى ئەم جەژنە دەگەڕێتەوە بۆ چیرۆکى لەخاچدانى مەسیح لە رۆژى هەینیدا لەخاچ دەدرآء لە رۆژى شەممەدا رووناکییەک گیانى مەسیح دەگوازێتەوە بۆ ئاسمان، بەڵام خەڵکى بۆ رۆژى یەک شەممە بە نەمانى جەستەى مەسیح لە شوێنى ناشتنیدا دەزانن، هەر بۆیە ئەو رۆژەو رۆژى دواتریش کراوەتە رۆژانى جەژنء هەموو لایەک لە کەنیسە نوێژ دەکەنوگەردنئازایى لەیەکدى دەکەنء مەراسیمى جەژنیش بە گەڕانومیواندارى یەکدى کۆتایى دێت.
لە کوردستاندا بە هەمان شێوە ئەم مەراسیمە بەڕێوەدەبرآ، لەگەلڕ ئەوەى کە لە جەژندا گەلێک خەڵکى موسڵمان سەردانى ماڵە مەسیحییەکان دەکەنء جەژنە پیرۆزەیان لێدەکەن..
جەژنى زیندووبوونەوەى مەسیح لە گشت مەسیحییەکانى جیهانو مەسیحییەکانى کوردستانیش پیرۆزبێت.

ئەم بابەتە لەڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ژمارە 1833لەبەرواری 1999.04.07ڕێکەوتی چوارشەممە لەدوالاپەڕە 12بڵاوبۆتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *