ئەمڕۆ مەسیحییەکان جەژن بۆ زیندوبونەوەی …

مەتران ئەبلەحەدڕەبان

ئەمڕۆ مەسیحییەکان جەژن بۆ زیندووبوونەوى حەزرەتى مەسیح دەگێڕن
چاوپێکەوتنى/ کامەران ئیسحاق
سەر لە بەیانى ئەمڕۆ (12/4) سەرجەم مەسیحییەکان لە سەرتاسەرى جیهاندا جەژن بۆ زیندووبوونەوەى حەزرەتى عیساى پێغەمبەر (سەلامى خواى لێبآ) دەگێڕن. لە کوردستانیشدا بە هەمان شێوە برا مەسیحییەکان خۆیان بۆ ئەم جەژنە ئامادەکردووە، لە شارى سلێمانى ئەمڕۆ لە کەنیسەى مەسیحییەکان بە بەشداربوونى ژمارەیەکى زۆر لە مەسحییەکان، بەڕێز مەتران عەبدولئەحەد رەبان – سەرۆکى ئەبرەشى ئاکرآء زێبارو بریکارى کاروبارى پاتریارکى لە سلێمانى، پەیامى جەژن پێشکەش دەکاتء تێیدا رۆشنایى دەخاتە سەر گرنگىء تایبەتمەندى ئەم جەژنە لاى مەسیحییەت.
بە مەبەستى وەرگرتنى زانیارى سەبارەتە بەم جەژنە چاومان بە بەڕێز مەتران عەبدولئەحەد رەبان کەوت، کە لە ساڵى (1981)ەوە کاروبارى مەسیحییەکانى شارى سلێمانى وئاکرێ و زێبار بەڕێوەدەبات، سەرەتا پرسیمان:
* بۆچى ئەم جەژنە بە جەژنى سەرکەوتن و ئاشتبوونەوەو خۆشەویستى ناسراوە؟
– جەژنى زیندووبوونەوەى مەسیح سەرکەوتنە بەسەر گوناهەکانء مردندا، سەرکەوتنە بەسەر یەکەم گوناهى مرۆڤایەتى کە ئادەم پێى هەستاوە، هەروەها ئەم جەژنە جەژنى ئاشتبوونەوەیە، حەرزەتى مەسیح لەم باریەوە دەفەرمووێت: ((ئەگەر بۆ گوناهەکانى یەکترىو براکەت لێبوردنت نەبێت ئەوا خوداى مەزن لێبوردنى بۆ تۆ نابێت)).
هەروەها حەزرەتى مەسیح بە درێژایى تەمەنى کە (33) سالڕ بوو، لە سەر زەوى پەیامى خۆشەویستى بۆ یەکترى بە مرۆڤایەتى راگەیاند، لەم بارەیەوە لە پێش لەخاچدانى وەسیەت بۆ رێبوارانى پەیامەکەى دەکاتء دەڵآ: ((لە ناو خۆتاندا یەکتریتان خۆش بوێت. وەک چۆن من ئێوەم خۆشویست، هەروەها لەگەلڕ خەڵکدا کاربکەنء دۆستەکانتان خۆش بوێتء دوژمنەکانیشتان هەروەها، پاشان هەموو مرۆڤایەتى بەبآ جیاوازى)).
جەژنى زیندووبوونەوەى مەسیح پەیامێکیترە بۆ ئاشتبوونەوە، لەم بارەیەوە حەزرەتى مەسیح دەفەرمووآ: ((سڵاوى ئاشتیتان لێبێت، سڵاوى ئاشتى من جیایە لە هەموو ئاشتى جیهان، ئاشتى من ئاشتى راستەقینەیە، ئاشتییەکە لە دڵەوەیە))، بەمەش سەرکەوتن دێتەدىء ئاشتىء خۆشەویستى نوێدەکرێتەوە.
پەیامى خۆشەویستى و ئاشتى:
* پەیامى بەڕێزتان بۆ ئەم جەژنە جییە؟
– پەیامى ئاشتى ئێمە پەیامى حەزرەتى مەسیحە، پەیامى خۆشەویستى ئاشتى هەتاهەتاییە بۆ گشت مرۆڤایەتى، ئاشتییەک کە خۆشەویستى دروستى کردبێت، ئەم ئاشتییە بۆ هەموو جیهانء بەتایبەت بۆ عێراقو کوردستانى خۆشەویست دەخوازین، کاتێک کە ئاشتى هەبێت ژیانء گوزرەران خۆشبەختىو دڵنیایى بەخۆیەوە دەبینێت…
* بۆچى لە پێشوازى کردنى ئەم جەژنەدا کۆمەڵانى خەڵکى مەسیحى بەڕۆژوو دەبن؟
– هەموو دەزانن بەڕۆژووبوون بۆ پاکبوونەوەیە لە گوناهەکان، لەلاى مەسیحییەکان جگە لە پاکبوونەوى گوناهو خراپەکارییەکانى مرۆڤـ، خۆئامادەکردنێکە بۆ یادکردنەوەى ئەو ئازارو ئەشکەنجەیەى کە حەزرەتى مەسیح بەدەست مرۆڤایەتییەوە بەسەریداهات.
* ئەم یادە چۆن پیرۆزدەکرێت لاى ئێوە؟
– ئەم یادە بەوە پیرۆز دەکرێت کە هەموو ئەندامێکى مەسیحى لە ماوەى پێش ئەو جەژنەدا بەشدارى لە هەموو تایبەتمەندییەکانیدا بکەن، وەکو (رۆژووگرتن بۆ ماوەى پەنجا رۆژ، یادکردنەوەى مەراسیمى لەخاچدانى مەسیح کە هەموو هەینییەک سازدەکرآ تا دەگاتە دوا هەفتەى رۆژوو بە کۆتاییەکەى بە هەینى ئازارەکان کۆتایى دێت، دواتر رۆژى شەممە بە شەممەى رووناکى ناودەبرێت کە تیایدا لەو رۆژەدا رووناکى لە گۆڕى مەسیح بە حەزرەتى مەریم پیشاندراوەو رۆژى یەکشەممەش رۆژى زیندووبوونەوەى مەسیحء نوێکردنەوەى پەیامى ئاشتىء خۆشەویستییە).
* ئەم جەژنە چەند رۆژە؟
– ئەم جەژنە تا پێش پەنجا ساڵێکیش لەمەوبەر (8) رۆژبوو، پاشتر لەبەر چەند هۆیەک کە پەیوەستبوو بە تایبەتمەندى دەوڵەتانەوە کرا بە سآ رۆژ، وە ئێستا لە کوردستانء عێراقدا تەنها دوو رۆژە..
لەگەلڕ هیواى خۆشىو شادى بۆ هەموو لایەک.کوردستانی نوێ ژمارە١٥٩٠

ئەم چاوپێکەوتنە لەڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاوبۆتەوە لەژمارە 1590ڕێکەوتی 1998.04.12 لاپەڕە4

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *