عێراق وقۆناغی پەڕینەوە

عێراقو قۆناغى پەڕینەوە
پەڕینیەوەو بە گوتارێکى یەکگرتوویى نیشتمانیى
مەبەستمان لە عێراقء قۆناغى پەڕینەوە، ئەو قۆناغەیە کە ئەمڕۆکە عێراق، لە پاش رووخانى سەدام حسێندا تێدەپەڕێت، عێراق لە پاش سەدام حسێندا، پێویستە بگەڕێنرێتەوە بۆ ناسنامەى راستەقینەى نیشتمانىء هەنگاوێک بنرێت بۆ تیمارکردنى ئەو برینە قووڵانەى کە بە درێژایى فەرمانڕەوایى بەعس، سەدام حسێن لە جەستەى عێراقییەکانى هەڵدەکەند، لە گەڵیشیدا هەوڵێک بۆ دەربازبوون لەو دۆخە ناشیاوو نەگونجاوەى کە عەفلەقییەکان هێنابوویانە ئاراوە.
لێرەداو لەم گوتارەدا باس لە بەشێک لەو رەگەزو بابەتانە دەکەین کە پێویستە بەشدارییان هەبووبێت لە قۆناغى تێپەڕاندنى عێراق، بۆ ئەوەى پەڕینەوەکە بە گوتارێکى یەکگرتوویى نیشتمانىء ئایندەیەکى دیموکراسء نوێخوازو مەدەنىء هاوچەرخ بۆ عێراق لێى ببێتەوە، کە باشترین دەستپێکء سەرەکیترین رەگەز لە قۆناغى پەڕینەوەدا حکومەتى ئینتیقالییە، پێکهاتنى حکومەتى ئینتقالى لە زووترین کاتدا خۆى لە خۆیدا هەنگاوێکە بۆ دەربازبوون لە وەزعى راهین. رەگەزێکە، هەنگاوێکە، نەک پرۆسە، چونکە پرۆسیسى پەڕینەوە بۆ قۆناغێکى نوێى فەرمانڕەوایە تەنهاو تەنها بە تەشکیلکردنى حکومەتى ئینتیقالی نابێت، بگرە پێویستە هەمەئاهەنگییەک هەبێت لەگەلڕ بوارو رەگەزەکانیتر بۆ ریزبەندىء تەواوکردنى وتەزاو چەمکى پەڕینەوە.
بایەخء هەبوونى حکومەتى ئینتقالی لە رووى سیاسییەوە ئەوەیە کە ئەمریکاو هێزە هاوپەیمانەکان بە واقیعى بوونى حکومەتێکى عێراقىء سیفەتى داگیرکەر لە خۆیان دەکەنەوەو بەرگى رزگارکەر دەکەنە پۆشى مانەوەیان لە عێراقدا، لە لایەکى تریشەوە هەبوونى ئەم حکومەتە سووربوونى هێزو کەسایەتییە عێراقىء نیشتمانپەروەرەکان لە مەسەلەى نیشتمانییەتیان، دڵسۆزیان کارکردنیان بۆ رزگارکردنى عێراق دووپات دەکاتەوە، ئەمە جگە لەوەى لە رووى ئیدارییەوە دەتوانێت بە شێوەیەکى کاتىء ر ەسمى کار بۆ زەمینەخۆشکردنء چەسپاندنى بیرە نوآء هاوچەرخەکانى سەردەمء هێنانى سیستمێکى دیموکراتى بکات. ئاشکراشە ئەم قۆناغە بۆیە بە پەڕینەوە ناودەبرێت، چونکە لە پاش هەرەسهێنانى هەر قۆناغێکى دیاریکراو یان سیستمێکى فەرمانڕەواییدا بۆ دروستبوونى قۆناغێکى نوآ پێویستە زەمینەخۆشبکرێت بۆ پەڕینەوە بۆ ئەو قۆناغە نوێیە. ئەوى لێرەدا مەبەستمە لێى بدوێم، ئەوەیە کە لە کاتى دروستبوونء دەرکەوتنى ئەم قۆناغە لە کاتى هەڵخستنى بیرى نوآء پەستارکردنى بیرى کۆن تاوەکو جێگیربوونء خۆگونجاندن لەگەلڕ قۆناغێکى نوێدا. بابەتء بوارەکانى بەشێوەیەکى ئاڵۆزو بآ ئەندازە بەناویەکدا دەچنء هاوکێشەیەکى تێکەلڕء پێکەلڕء نەشیاو دەخوڵقێنێت، تا ئەو رادەیەى کە راست لە درۆ، خۆفرۆش لە نیشتمانپەروە، دزو جەردە لە دڵسۆز لەیەک کاتدا هەڵپە بۆ کردنى جێپێى خۆیان دەکەن لە قۆناغى نوێدا یان لە فەرمانڕەوایی نوێدا.
هەمووشمان دەزانین کە زۆرن ئەو بەکرێگیراوو ناحەزانەى کە لەم قۆناغەدا کاریان درزخستنە نێو ریزەکانى گەلء لەکارخستنى پرۆسەکەیە، بەداخەوەش زۆریشیان لە ژێر بەیداخى ئەم حزبء ئەو هۆزو ئەو عەشیرەتء ئەم ئایینەى جێى خۆیان کردۆتەوەو بوونەتە خەمخۆى هەمیشە فریشتەى خوا بۆ ئایندەى عێراق.
بۆیە بۆ سەرخستنى کارەکانى قۆناغى پەرینەوەو بۆ جیاکردنەوەى رەش لە سپى خێر لە شەر، لەوەرچەرخانێکى نموونەییدا هەمووان لە بێژن بدرێن بۆ ئەوەى پووچ بکەوێتە ناو زمبڵخانەى مێژووو پڕیش لە ترۆپکى گۆڕانەکەدا بێت. ئەم جیاکردنەوەیە، ئەم دوورخستنەوەیە بەشێکە لە ئەرکء کارى هەڵسووڕێنەرانى پرۆسەى تێپەڕاندنەکە. خۆ ئەگەر سەپاندنى سزاى ئیعدام بەسەریاندا نەسەپێنرێت ئەوا کار بۆ سەپاندنى سزاى زیندوویەکى مردوو بکرێت. ئەم هەنگاوە سەرەتاترین بیرهێنانەوەى نیشتمانە هەروەک چۆن رەگەزێکیترە تا لە پرۆسەى پەڕینەوەکەدا بە شێوەیەکى راستەوخۆ کاردەکات. یەکێک لەو رەگەزانەیتر کە پێویستە لەبەرچاومان بێتء لێى خافلڕ نەبین مەسەلەى مانەوەى ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیەتى لە عێراقدا. لەم بارەیەشەوە لەبەر ئەوەى لە قۆناغى پەڕینەوەداین، لەبەر ئەوەى خراپ لە باش بەزەحمەت لەیەک جیادەکرێتەوە، زۆرێک لە عێراقییەکان بەبآ تێگەیشتن پێیان باشە کە ئەمریکا هەرچى زوە لە عێراق نەمێنێتەوە، وە ئەوانەى کە لەگەلڕ ئەم رایەدان بە چەند بەرەیەکدا دابەشبوون، سەرچاوەى داواکردنەکەیان یەکگرتوو نییە، هەریەکە لەو گۆشەیەوە کار بۆ ئەم مەبەستە دەکات. هەندێکیان پێیوایە کە گەر داواى دەرکردنى ئەمریکاى کرد لە عێراق بەهاى نیشتمانى خۆى پآ بەرزدەکاتەوە، هەندێکیشیان کوێرانە کەوتوونەتە هوتافکێشان بآ حسابکردن بۆ ئەوەى کە هەر ئەو ئەمریکایەیە کە تۆى رزگاکردوووە، هەندێکیشیان بە پاڵپشتى تابوورى پێنجەم کار بۆ لێدان لەسەر ئەو میلۆدییە دەکەن.
من پێموایە کە مەسەلەى نەمانى ئەمریکا لە عێراق بە ویستى عێراقییەکان نییە بە تایبەتى لەم قۆناغەدا وە هەر هەڵوێستەیەکیش لەو بوارەدا بکرێت پێویستە سەرەتا هەڵوێستە لە رزگارکردنى گەلى عێراق بکرێت. گەر ئێمە بمانەوێت بە جیهانء ئەمریکاى رابگەیەنین کە ئێمە میللەتێکین دەتوانین حوکمى خۆبەخۆى خۆمان بکەین، ئەوا پێویستە ئەوەش بچەسپێنین کە بەبآ پاڵپشتى لۆژیکى ئەمریکا دەمانتوانى لە سەدام حسێن رزگاربین. کارێکى زۆر هەڵەیە بآ بەشداریکردنى ئەمریکا لە پرۆسەى تێپەڕاندنەکەدا سەرکەوتووبین، لەوەش زیاتر پێویستە حسابى رەگەزێکى گرنگى قۆناغەکەى بۆ بکرێت بەو ئاراستەیەش لە داهاتوودا مامەڵەى لەگەڵدا بکرێت. ئەمریکا بە دۆست نەک بە دوژمن تەماشابکرێت. لەپالڕ ئەمەدا لە چوارچێوەى هەولڕء زەمینەخۆشکردنەکە بۆ قۆناغێکى سیاسى هاوچەرخ کە بنەماکەى چەمکى مەدەنىء دیموکراسى بێت، کارکردنە بۆ بونیادنانەوەو پێکهێنانى پێکهاتەیەکى کۆمەڵایەتى مۆدێرن. ئەمەش بەوە دەبێت کە لە بەشێکى لەو بونیادنانەوەیەدا هەرس بە هەندێک پێکهاتە بکرێت کە لەگەلڕ قۆناغى داهاتوودا ناگونجێنء دەبنە مایەى زیان بۆ پرۆسەکە. لەم بارەیەشەوە کارکردن بۆ رزگارکردنى پێکهاتەى کۆمەڵایەتى عێراق لە دیاردەى هۆزایەتى، تایەفەگەرى، خێلڕء خێلکارى دەرگایەکیتر بۆ سەرکەوتنى پرۆسەکە واڵا دەکات. بە تایبەت کە هەموومان دەزانین بە درێژایى مێژووى کۆنء نوێى عێراق ئەم مەسەلەیە تا چەند زیانى بە نەخشەى سیاسى عێراق گەیاندووە، تا ئەو رادەیەى کە رژێمى بەعس ئەم دیاردەیەى کردبووە ئامرازێکى بەرگرى بۆ مانەوەى لەسەر تەختى حوکم. بە گۆڕینى ئەم پێکهاتەیەو بەشداربوون بوارەکانى ترى کۆمەڵگاى عێراقى گۆڕانێک دەخوڵقێنێت.
هەرزانکردنى نرخى گۆشتء نەوتء بەنزین گرنگترە بە تایبەتى لە عێراقێکدا کە هەموو پرۆسەى فێربوون خوێندنەکەى لە خزمەت بەرنامە گڵاوو عەقڵى عەسکەرتاریەتى سەدام حسێندا بووە تا ئەو ئاستەى خوێندنء فێربوون بووە ئامرازیک بۆ درەنگتر یان زووتر بوون بە سەرباز لە سەربازگەکەى سەدامدا. کۆڕینى ئەمەش کارێکى گران نیە بە تایبەت لە هەبوونى هێزو تواناى زانستى باش لابردنى خەوشء ناتەواییەکانى سیستمى خوێندنى پێشوو. هەنگاوێکیترە کە قۆناغى پەڕینەوە بە رێچکەى خۆى دەباتء دەیگەیەنێتە مەبەست.
لە کۆتاییدا پێویستە ئاماژە بەوە بدەم کە ماوەى قۆناغى پەڕینەوە پەیوەست نییە بە زەمەنى دەرکەوتنى یان دروستبوونى حکومەتى ئینتقالی هەروەک چۆن پەیوەست نییە بە مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا، ئەگەرچى هەردوو لەم بابەتانە بەشدارن لە پرۆسەکە، روونتر دەمەوێت بڵێم پرۆسیسى تێپەڕاندن پەیوەست نییە بە زەمەنێکى دیاریکراوەوە پەیوەستە بە ئاستى ئەو کارانە کە لەم بوارەدا کراوە. هەروەها پەیوەستە بە رادەى هێزو تواناى گۆڕانکارىء خۆچاکردنەکەو جآ پەنجەیان لەلاى تاکى عێراقىء لە هەموو ئەمانەش گرنکتر تا چەند عێراق ئامادەگى ئەوەى هەیە لە خۆى بگۆڕێت بۆیە دەگەڕێینەوە سەر ئەو بابەتەى کە نووسینەوەى دەستوور یان یاسا یان تەشریعات، کارێکى گران نییە، گونجاندنء ئامادەگى بۆ کارکردن بەو دەستوورو رێسایانەى کارێکى یەکجار گرانە. بۆیە گەر بمانەوێت ئایندەى عێراق ئایندەیەکى نموونەیى بێت، لەسەر ئاستى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستء جیهانى سێیەم ئەوە پێویستە کار لەسەر لابردنى وێنەى رابردوو بکەین لە هزرى عێراقییەکاندا، ئەمەش بەوە دەبێت کە قۆناغى پەڕینەوە بە گوتارێکى یەکگرتوویى نیشتمانى تێبپەڕێنین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *