ڕۆژنامەی شار

رۆژنامــەى شـــار
کارو پڕۆژەکانى ئەنجومەنى شارەوانیى سلێمانى لە هەندەران دەنگیداوەتەوە، ئەمە مایەى دڵخۆشیىوجێى تەقدیریشە، من نامەوێت لەو کارانە بدوێم، بەڵکو دەمەوێت لە نوێترین پڕۆژەى لە بوارى رووناکبیریدا بدوێم کە دەچوواندنى رۆژنامەى ناسنامەى شارو شارەوانییەکەى (سلێمانى نوێ) کە هیوام وایە پرَِۆژەى بوونء نوێبوونەوەى سلێمانى بێت.
مەبەستمان لە بوون ئەوەیە کە رۆژنامەى شار ماناى بوون دەگەیەنآ، دیارە بەو لێکدانەوەیە نا کە سێمانى پێشتر بوونى نەبووبێت، بەڵکو پێویستە (سلێمانى) بە (سلێمانى نوێ) بوونى خۆى نوێبکاتەوە، رۆژنامەى شار یەکێکە لەو دیاردە شارستانییانەى کە نوێگەرىء پێویستى داخوازراوى خۆرئاوا هێناویەتە بوون، جیهانگەرىء مەدەنیەتى ئەمڕۆى مرۆڤایەتیش لە بەهاو پایەو نرخى (رۆژنامەى شار)یان کەمنەکردۆتەوە، پاڵپشتى ئەو دیاردەیەنء رەنگە بڵێین رۆژنامەى شار یەکێکە لە بەرهەمء ئاکامى ماندووبوونى نوێخوازان، دیموکراسیخوازان، مافى داکۆکیکەران، چونکە هەر رۆژنامەى شارە دەتوانآ:
* سکاڵاو گلەیىو گازندەو رەخنەى بەرەوپێشچوونى شار لە دەسەڵات بگرێت، هەر رۆژنامەى شارە کە داکۆکى لە مافى تاکى کۆمەلڕ دەکات.
* ئومێدى بوون بە مینبەرى ئازادى دەربڕینى لێ بکرێت (مەبەستم لێى تایبەتێتى بە شارەوەیە)، شەقامى ئەوروپىء ئەمریکىء خۆرئاوایى بە گشتى زۆر کات دەستپێشخەربوون لە هێنانەدى خەسڵەتەکانى جیهانگەرىو مەدەنیەت، رۆژنامەى شاریش لەو دەستپێشخەرىو پڕۆسانەدا کەم تا زۆر رۆڵى بینیوە لە گەشەپێدانء سەرخستنى چەمکى مافى مرۆڤـ، ئازادیى، دیموکراتىء بۆیە پێویستە سەرەتاییترین نوێخوازى لە سلێمانى نوێدا، لە کۆکردنەوەى زۆرینەى خەڵکەوە بێت لە رۆژنامەکەى خۆیان.
گرنگتر لەوەش دەبێت هەوڵبدرێت بکرێتە مینبەرى ئازادى دەربڕینء سکاڵانووسینء پرۆسەى خۆچاککردنء هەنگاوى گەشەسەندن، بەمەش (رۆژنامەى جەماوەر) دەهێنێتە ئاراوە، دیارە کە رۆژنامەى جەماوەریشمان هەبوو ئەو کات دەتوانین بڵێین ئێمە میللەتێکین مەدەنیەتمان گەرەکە.
دەگەڕێمەوە سەر گرنگیىء جیاوازى ناوى سلێمانى، سلێمانى شارێکە زۆر لەوە زیاتر دەهێنێت کە تاقە رۆژنامەیەکى بەناوەوە هەبێت (نەبێتە زیادەڕۆیى یا دەمارگیریى بە کوردییەکەى لاى خۆمان نەبێتە سلێمانچێتى) هەموو گەڕەکء شەقامێکى سلێمانى رۆژنامەیەکى گەرەکە، لە خۆڕا نەوتراوە شارەکەى هەڵمەتء قوربانى، قوتابخانەى شۆڕشء کوردایەتى، شارى پێشکەوتنء رووناکبیرى، جوانیى بەهەشتى کوردسجتان کە هەریەکەیان چەندین رۆمانى ئەم شارەن.
سلێمانى شارێکە زۆرى کردووە بۆ خەڵکەکەى رۆژى ئەوە هاتووە ئەمڕۆ کەمی؟َک پاداشتى ئەو خزمەتە ×بە خزمەت) بدریچتەوە، چونکە خزمەتکردن پێى کارێکى پیرۆزە، بە هەموو لا یەنەکانى ژیانى کۆمەڵاتى خەڵک، نەک بە تەنها بۆ یەک لایەن.
هەروەک پیچویستە لەو بەهەڵەداچوونە خۆمان قوتاریکەین کەک شارەوانیى تەنهاو تەهنها تەرخانى ئەرکى پاککردنەوەىى شەقامء بازاڕو رێگاوبان چاککردنء دروستکردن بێت.
لە شارێکى بە تەبعى سلێمانیدا دەبێت رۆژنامەى شارەکەى، کۆنى ئەم شارە، نوێبکاتەوە، زمانحاڵى گشت چینء توێژەکانى خەڵکى سلێمانى بێت، زمانحاڵى کرێکار، جوتیار، مامۆستا. خوێندکار، پزیشک، کاسبکارو منداڵان، … هتد، زمانحاڵى کۆڵانە تەسکء باریکەکانى مەڵکەندىء سابونکەرانء قەزازەکانو گاورانو ئیسکانو جوولەکان بێت، با زمانحاڵى سەربەرزى مامەیارەو سەیوان، شەهیدان ،سەرچنار، توویمەلیک وزمانحاڵى شەهیدان بێت.

لەڕۆژنامەی سلێمانی نوێ  ژمارە 1  مانگی 1 کەلەبەرواری 2001.09.11 لەلاپەڕەی دووەم لێتێژینەوە بڵاوکراوەتەوە .

سلێمانی نوێ ئۆرگانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بوو

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *