کۆنگرەو کۆمەڵگای سبەی

کۆنگرەو کۆمەڵگاى سبەى
سونەتى ژیانى هەر کۆمەڵگایەکى مرۆڤایەتى پێشکەوتنء گۆڕانە، ئەوەش لەبەر ئەوەى کە مرۆڤـ بوونەوەرێکى زیندووى ئەوتۆیە کە بەبآ گۆڕانکارىء پێشکەوتن مانایەک لە ژیانیدا نامێنێت.
حزبى سیاسیش لە هەر کۆمەڵگایەکدا وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجێکى ئایدۆلۆجى یا فەرهەنگى یان نەتەوەیى… یا هتد. مشتێکە لە خەرمانى ئەو کۆمەڵگایەو بە هیچ شێوەیەک ناکرێت ژیانى حزبء کۆمەڵگایەک جیابکرێتەوە، تەنها لە کاتێکدا نەبَت کە ئەو حزبە خۆى لە خەڵک داببڕێتء بە هیواى هیچ دواڕۆژێکى جەماوەرى نەبێت، ئەگەر نا هەر حزبێکى سیاسى بە تایبەتى ئەگەر دەسەڵاتدار بێت، بەردەوام لەگەلڕ دەوروبەریدا چەندین کەناڵى پەیوەندى زیندوو دەبەستێت، لە میانەى ئەم پەیوەندییانەشدا بە کۆمەڵگا کاریگەر دەبێتء کاریگەریشى لەسەر کۆمەڵگا دووبارە دەبێتەوەو بەم جۆرە حزبء کۆمەڵگا چەمکەکانیان ئاڵوگۆر دەکەنء هەردووکیشیان لەسەر رەوڕەوەى پێشکەوتنى حەتمى ژیان دەبزوێن.
لەم میانەیەشدا حزبى سیاسى سەرکەوتوو ئەوەیە کە پێشڕەوو سەرمەشقى کۆمەڵگا بێت رووەو پێشکەوتنء پۆزەتیڤانە ژیانى خەڵک ئاڕاستە بکاتء هەمیشە زەمەنێکء چەند هەنگاوێک لە پێش رەوتى کۆمەڵگاوە ببزوآ، نەک لە دواى رەوتى پێشکەوتنى کۆمەڵگاوە پێهەڵگرآ.
لە مێژوواى نزیکى بزووتنەوەى رزگاریخوازى کورددا ى.ن.ک. گەلێک تایبەتمەندىء خەسڵەتء نەریتى نوێى هێناوەتە ناو گۆڕەپانى خەباتى سیاسىء چەکدارىء رۆشنبیرىء دبلۆماسى کوردەوەو بەوەش رێگەى بۆ پێشکەوتنى حەتمى کۆمەڵگا خۆشکردووە، ئەم بزواندنە هاوتەریبەى یەکێتیش لەگەلڕ پێشکەوتنء چەمکەکانیدا لە خەباتى شاخء شاریدا بە شێوازو مۆدێلى جۆراوجۆر بەردەوام بووە.
لە دواى راپەڕینى گەلیش لە بەهارى 1991دا قۆناغێکى تازە لە خەباتء ژیانى کورد لە کوردستانى عێراقدا دەستیپێکردووە کە ئەگەرچى تا ئەمڕۆش چەندین ئاستەنگو توولەڕێ و هەڵدێرى بەخۆوە دیوە، بەڵام بەردەوام ئەم قۆناغە نوێیە لە چوارچێوەى پرۆسەیەکى دیموکراتیدا ژیانى کۆمەڵگا بەڕێدەکات.
لێرەوە زۆر بە پێویستى دەزانم کە کۆنگرەى دوو هاوشانى کارو کارنامە ستراتیژییەکانى ترى هەڵوێستەیەکى شیاو لەسەر ئەم خاڵە بکاتء بە وردى لە ژیانى فیکرىء فەرهەنگى تاکى کوردو خواستء ئاواتەکانى کۆمەڵگاى سبەى بکۆڵێتەوەو لەبەر رۆشنایى تێڕوانینێکى واقیعیانەدا سیاسەتى پێشڕەویکردنى کۆمەڵگا رووەو پێشکەوتن دەستەبەربکات.
لە واقیعى سبەى کۆمەڵگاى کوردەواریدا رەوتى پێشکەوتنى حەتمى ژیان هەندێک چەمکء مومارەسەى سیاسىء فەرهەنگى لەسەروو ئیرادەى هەمووانەوە بەرجەستە دەکات کە رەنگە هەندێک لەو چەمکء بابەتانە تا ئەمڕۆش لە چوارچێوەى شیعاردا مامەڵەیان لەگەلڕ بکرێت.
بمانەوآ یان نا سبەى ئازادى کامڵى بیروڕاو سەربەستى تەواو لە دەربڕیندا دەبنە خەسڵەتى سیاسیى تاکى کوردو هەڵبژاردنء ژیانى پەرلەمانیش دەبنە مۆرکى ژیانى کۆمەڵگاى سیاسىء ئاڵوگۆڕى دەسەڵات (تداول السلگە)یش رەمزى دیموکراتییەتى دەسەڵاتى کوردى دەنوێنآ.
نکوڵیکردنیش لە چەمکەکانى ژیانى سبەى وەک مەدەنیەتء ژیانى دامەزراوەیى (الحیاە المۆسسیە)و چەسپاندنى مافەکانى مرۆڤـء سەروەرى یاساو سەربەخۆى قەزاو ئاشتى پەروەرىء… هتد، نکوڵى کردنە لە تەواوى مێژووى کۆمەڵگا پێشکەوتووەکانى جیهانء حەتمیەتى مێژوویى پێشکەوتن.
بە تایبەتى ئەمەش لە کاتێکدا کە تاکى کوردو کۆمەڵگاکەى لەمڕۆدا لەم چەمکء بابەتانە دابڕاوین، بەڵکو ئەمڕۆ لە کوردستاندا خەڵک چەندین رەنگ دەبینآء زیاتر لەوەش دەنگ دەبیستآ، ئەمڕۆ لە کوردستانداو لە سایەى ئەو پرۆسە دیموکراتییەدا –ئەگەر ناکامڵیش بێت– رۆشنبیران باسء بابەتەکانى کۆمەڵگەى هاوچەرخء دیموکراتییان خستۆتە بەر تیشکى رەخنەو لێکۆڵینەوەو رۆژنامەکانیش رۆژ بە رۆژ دەروازەکانى ئازادى فراوانتر دەکەن، هەروەک حیزبەکانیش نەریتى سیاسیى نوآ دەنوێننء لەم میانەیەشدا هاووڵاتى کورد سەرقاڵى گەشەسەندنێکى سیاسى (تنشئە سیاسیە)ى ئیجابیە بە جۆرێک کە ببێتە بنەمایەکى سەرەکى بۆ کۆمەڵگاى دیموکراتء کراوەى سبەى، کە ئەمانەش هەموو بەڵگەى حەتمیەتى سیستمى ئەو کۆمەڵگایەن کە سبەى دێتە دى.
لێرەوە پێویستە یەکێتى بە سوودوەرگرتن لە کۆنگرە گرنگەکەى سەروەرى لەم بوارەشدا بپارێزێتء گەشەو پەرەشى پێبدات، ئەوەش بەدامەزراندنء بەگەڕخستنى کەناڵەکانى پێشکەوتنء دیموکراتیزەکردن لە کۆمەڵگاداو فراوانترکردنى بوارەکانى تەماسى خەڵک لەگەلڕ پرۆسەى پێشکەوتندا لە رێگەى دامودەزگاو دیدگا سایسىء فەرهەنگییەکانى حیزبەوە.
هەر بۆیە پێویستە کۆنگرە چەندین بڕیارو رێنموویى دەربکات کە پاشتر لە سایەیاندا بەرنامەى داڕێژراوو پلانى مۆدێڕن دابنرێت بە ئاراستەى پێشڕەویکردنى رەوتى پێشکەوتنى کۆمەڵگا.
بەهیواى ئەوەى کە کۆنگرەى دوو بۆ حزبء ئەندامانى نوێبوونەوەو یەکێتىء بۆ میللەت ئاشتىوئاوەدانىو بۆ پێشکەوتنى حەتمیى کۆمەڵگاش رووەو سبەیەکى پرشنگدار پێشڕەوبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *