دەنگی ئیسلامی موحافیزکارەکان لەنیوان …

دەنگی ئیسلامی وموحافزکارەکان

لەنێوان چیلەرە فەزیلەدا

تانسۆ چیلەرلەم دواییەدا لە ئاهەنگێکدا کە لەبارەگای حزبی (ڕێگای ڕاست) سازدرا بە ئامادەبوونی کۆمەڵێکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بەهاتنە ریزی سێ ئەندام پەرلەمانی حیزب رەفا بۆ ناو حیزبەکەی راگەیاندن.. ئەو سێ ئەندام پەرلەمانە پاش ئەوەی حزبی رەفا بە بڕیاری دادگای دەستوری باڵا لە کار خرا لەسەر لیستی حزبی فەزیلە ناوبران. لەناو ئەو سێ ئەندام پەرلەمان دوانیان بەبێ لایەن و یەکێکیان بە میراتگری (رەفا) ناسراوە.

ئەم ڕاگەیاندن وخۆشحاڵی دەربڕینەی چیلەرو پشتگیری کردنی لە حکومەتی (ئەجەوید) کەبە عکومەتی (کەمینە) ناسراوەو لەوماوەیە متمانەی پێ بەخشراوە ئاگری گرژی وئاڵۆزی پەیوەندیەکانی نێوان خۆی و(فەزیلە) خۆشتر دەکات.

شایانی باسە حکومەتەکەی ئەجەوید بۆیە بەحکومەتی کەمینە ناسراوە چونکە لە کۆی (550) دەنگی پەرلەمانی تورکی تەنها (270) دەنگ پشتگیریان کردووە متمانەیان بە حکومەتەکەی داوە. ئەمە لەکاتێکدا نوێنەرانی هەردوو حزبی چیلەروحزبی (نیشتمانی دایک)ی مەسعود یەڵماز لەپەرلەماندا کاریان بۆ بەخشینی متمانە کردووە.

ـ بۆیە ئەم رووداوانەو بە گەڕانەوەیەکی کورت بۆ دواوە رەنگدانەوەی ئیئتیلافی حکومی چیلەروئەربەکان و دواتر هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئیئتیلافەو داخستنی حزبی رەفاوتێکشکاندنی ئەربەکان تەواو لە پەیوەندی یەکانی سەرۆکی رەفا هەردوو لایەن دەریدەخات.کەیەک ناوەندن لەگەڵ فەزیلە لەبەرامبەردەوڵەت و دامەزراوە سوپایی یەکان وزۆربەی حزبە سیاسیەکان.

قایلبوون بەوەرگرتنی ئەوسێ ئەندام پەرلەمانەوحسابکردنیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا کەلەڕێگەیەوە دەیەوێت،بەشێکی کەم لەدەنگەکانی دەنگدەرانی(حزبی فەزیلە)بۆ خۆی مسۆگەر بکات ولەهەمان کاتدا ئومێدی بەوە هەیەزۆربەی دەنگەکانی فەزیلە رابکێشێ ئەمەش بە ئەگەری ئەوە دەبێت کە سیاسەتی حکومەتی ئێستاو داهاتووی تورکیا روو لەوەبکاتکە هەر هۆیەک بێ بگاتە ئەو بڕیارەی کە حزبی فەزیلە دابخات وئەم ئەگەرەش تەواو لەسیاسەتی چیلەر،رۆژ بەڕۆژ دەنگ دەداتەوە،هەر ئەمەش دڵەڕاوکێ و ترسی لای ئەندامانی فەزیلە دروست کردووە بەو پێوانەیەی چیلەر هاوپشت و هاوپەیمانێکە ناکرێ لە ئێستاو داهاتوودا پشتی پێ ببەسترێت.

سیاسەتی ئێستای چیلەرو نزیک بوونەوەی لەرەوتی ئیسلامی میانڕەویو راگەیاندنی هاوپەیمانی لەگەڵ رەفا لەسەر عیسابی (فەزیلە)و ناوبردنی بەچەتری ئیرادەی گەل بۆ خۆی جۆرێک لەبەخۆدانچوونەوەی تیابەدی دەکرێ،بەتایبەت بەخۆداچوونەوە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٥ دا کەتیایدا دەرکەوت.کەم کردووە ئەمیش بە هۆی ئەوەی هەردوو عزب نوێنەرایەتی باڵی ڕاسی میانڕەوییان دەرکرد لەهەڵبژاردنەکەو دروشمی عەلمانیان بەیەخەوە کردبوو لە کاتێکداولەسەر حسابی دەنگەکانی هەردوو حزبی ناوبراو (رەفا)دەنگی پارێزەگاران و لایەنگرانی ئایینی بۆ خۆی مسۆگەر کردو ئەو رێژەو دەنگەی بەدسەت هێنا کەدەبوایە حزبێکی وەکو (چیلەر) ئییتئلافی لەگەڵ بکات.

دوورۆژ بەر لەوەی پەرلەمان متمانە بە حکومەتەکەی بولاند ئەجەوید بدات پێشترلە گفتوگۆکانی پەرلەمان رێگەی بۆ خۆش دەکرا حزبەکەی چیلەر پشتگیری ئەو حکومەتەی دەکرد وپاساوی ئەو پشتگیری یەشی بەوەوە دەهێنایەوە کە دیموکراتی کاتێ باڵا دەست دەبێ کە حکومەتێک پێک بهێنرێ سەرۆکی حکومەتەکەی سەرۆکی پارتێکی سیاسی ناوداربێ.

ئەم هەڵوێستەی چیلەر لە پێناو بەدەست هێنانی دەنگی پارێزگاران ودوورکەوتنەوەی زیاتر لە ( فەزیلە) بوو.چیلەر لەناو رەخنەگرتن وتاوانبارکردنی عکومەتی پێشوو بە کەم تەرخەمی وگەندەڵی لەبواری پەروەردەوفێرکردن پرسیارێک دەهێنێتە ئاراوەو دەڵێ:داخۆ مەترسی ورێگرتن لەگەشەکردنی ورووژاندنی ئەم پرسیارە لەلایەن چیلەرەوە،ئەجەوید،وەزیری فێرکردنی تورکیای لابردو لەهەمان کاتدا ئەجەوید کردی یە جێگری سەرۆکی حکومەت و هەر بەوەش نەوەستا بەڵکو کردیە لێپرسراوی ئابووری وڵات. جێی ئاماژە پیکردنە کە وەزیری فێرکاری لەپشتی ئەو یاساوچاکسازیانە بوو کە خوێندنگا ئایینی یەکان بەم دوایی یە بەخۆیەوە بینی وگرنگترین ئەو یاسایانەش یاسای (قەدەغەکردنی حیجاب بوو).لەم بارەیەوە پەرلەمانتاری  تورکی (عەبدوڵا غول) کەلەسەر لیستی فەزیلەیە ئەم هەنگاوەی چیلەری بەکەم بایەخ وهیچ لەقەڵەمداو لە وتەیەکدا کە ئاراستەی حزبەکەی چیلەری کردووە دەڵێ (خۆتان لە گێلی مەدەن گەر وابزانن بەلابردنی وەزیری فێرکاری تورکیا کارێکی گەورەتان ئەنجام دابێ چونکە لەو رۆژەوەی کە حکومەتە تورکی یەکان سیاسەتێکی ناعادیلانە پەیڕەودەکەن شتێک نەماوە بۆ تێکدانی لەکاتێکدا هەمووی تێکچوە بەسەر یەکدا).

ستراتیژیەتی چیلەربەتنها خۆی لە ئاڵۆزی وگرژی پەیوەندیەکانی لەگەڵ فەزیلە نابینێتەوە بەڵکو لەهەمان کاتدا دوژمنانی عەلمانیەتی زیاتر پێ دەبەخشێ. ئەوەتا سکرتێری گشتی پارتی ململانێی ی هەڵبژاردنەکانی تورکیاو ئەگەری دەرچونی ئەم حزب وئەوحزب بەپێی دوا لێدوانی گەورە و وتەبێژی یەکێ لە ناوەندەکانی رای گشتی تورکی پێ ی وایە کە ململانێ کەبەسەردوو کۆمەڵ دابەش دەبێ یەلێکیان ململانێ لە نێوان،بەشدارکردنی حزبی فەزیلە هەیە یان نا؟ئاخۆ ئەگەر حزبی فەزیلە بەشداری نەکات ئەوا حزبەکەی چیلەر زۆرترین دەنگ لەو ململانێ ودابەش بوونی دەنگەدا بەدەست دەهێنێ. وەڵامی ئەم پرسیارەو بەشداری فەزیلە یان نەکردنی له‌

تێبینی : باه‌ته‌که‌ پچڕانی تێدایه‌ ده‌بێت بدۆزرێته‌وه‌

نووسینی: محمود ئەلزایی وەرگێڕانی (کامەران ئیسحاق پەری) کوردستانی نوێ  ساڵی هه‌شته‌م ژمارە 1819   ڕێکەوتی  1999.03.10 لاپه‌ڕه‌ 4 وه‌رگێڕان بڵاوبۆته‌وه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *