تورکیا لەسایەی ئاکدا

تورکیا لە سایەى ئاکدا..؟

دەرچوونى پارتى ئاک، ناسراوە بە پارتى عەدالەتء بووژاندنەوە، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەى ئەم دواییەى تورکیا، پرسیارو سەرنجى گەورەى ورووژاندووە، لەمەش زیاتر ئەنجامء رێژەو جۆرى دەنگ بەدەستکەوتووى پارتى ئاک، لەو هەڵبژاردنەدا، مەسەلەیەکە جێگەى باسى ناوخۆیى شەقامى تورکىء دڵەڕاوکێى ناوچەکەو هێندێک لە سەرانى ئەورووپاو جیهانە.

لێرەداو لەم باسەماندا بە کورتى هەوڵدەدەین هۆکارو کاردانەوەو تیبینییە گرنگەکانى لەمەڕ دەرچوونى پارتى ئاک بخەینەڕوو، هاوکات لەگەڵیشیدا پێشبینییەکى پێشوەخت بۆ ئەگەرى سەرکەوتن یان شکستى ئەو فەرمانڕەواییە دەربخەین.

پارتى ئاک چۆن لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوت؟

پرسیارێکى سادەیەو رەنگە لە هزرى زۆرێک لە کەسانى ئاسایى سیاسەتمەدارانى تورکیاو دەرەوەى تورکیا بزرنگێتەوە، رەنگە پارتەکە خاوەن پێشینەیەکى مێژووى سیاسى پێشتر بووبێت. بەڵام لەبەر ئەوەى ئەم پارتە تەمەنى درێژى دروستبوونء دامەزراندنى لە ساڵێک تێپەڕناکات، ئەو رێژە زۆرەى لە دەنگء متمانەى شەقامى تورکى بەدەستهێناوە، مەسەلەیەکە جێگەى باسء شیکردنەوەیە، هەر بۆیەش لەو پێناوەدا کۆمەڵێک خالڕء سەبەبکار دەخەینەڕوو کە بەڕاى ئێمە نهێنى سەرکەوتنى ئاکى تیا ئاشکرا دەبێت.

بەڵگە نەویستە کە پرَوپاگەندەى سیاسىء هەڵڕشتنى بەڵێنء بەرنامەى چاکسازى، پیشەى هەموو پارتێکە یان کاندید کە دەکەوێتە بازنەى ملمڵانێى هەڵبژاردن… لەم بارەیەشەوە دەکرێت بڵێین لیهاتوویىء زیرەکى سەرانى ئاک لە ورووژاندنى شەقامى تورکى رۆڵێکى بینیوە لە بەدەستهێنانى رێژەیەکى دیاریکراو لەدەنگ، بەڵام ئەمە ماناى ئەوە نییە، کە ئەو لێهاتوییە ئەو بەرنامە چاکسازییە ئەو پڕوپاگەندە زۆرەى هەڵبژاردن هۆکارى یەکەمء دواى سەرکەوتنەکە بێت. بگرە لە پالڕ ئەمەو لەمەش بەهێزتر، ئەوەیە کە (قۆرغکردنى بازنەى هەڵبژاردن لە لایەن پارتى دەسەڵاتدار بە سەربەخۆیىء چەند پارتێکى بچووک یان تازە هەڵکەوتووى وەک (ئاک) بە قازانجى پارى ئاکء بە زیانى پارتى دەسەڵات کۆتایى هات). پارتى دەسەڵاتدار پێى وابوو کە بە بچووککردنەوەى بازنەى ملمڵانێى هەڵبژاردنء نەبوونى منافسى بەهێزى وەک پارتە ئیسلامییە بەناوبانگەکانى (فەزیلە)و هەندێک لە پارتە چەپەکان، زۆرترین دەنگ بۆ خۆىء ئەو پارتانە مسۆگەر دەکات، کە ساڵانێکى زرە لە سەر شاشەى تەلەفزیۆنء لە مینبەرى سیاسەتى تورکى دەرکەوتوون.

پارتى دەسەڵات لەو باوەڕەدابوو کە گەر نەشتوانآ، رێژەى هەرە زۆرى کورسییەکانى پەرلەمان بۆ خۆى مسۆگەر بکات،، دەتوانێت رێژەیەکى ئینتلافى بۆ حکومەت مسۆگەر بکات.

بەڵام لە هەبوونى قەیرانى گەورەى ئابوورىء لە جێبەجێنەکردنى بەڵێنە کۆنەکانء خراپتربوونى گوزەرانى کۆمەڵانى خەڵکى تورکى… مەحاڵە ئەم لێکدانەوە بە هەڵەداچووەى پارتەکەى ئەجەوید راست بێت هەر بۆیەش لە پالڕ ئەمانەدا دەنگى زۆرێک لە لایەنگرانى پارتە کۆنەکان بۆ پارتى ئاک چوون.

ئەمە جگە لەوەى کە دەنگێکى زۆر لەسەر بنەماى (ئەمان لەوانیتر باشترە) دەنگدانە بە ئاک، بەڵگەشمان بۆ ئەمە لە هەبوونى هێندێک پارتى دوورخراوى ئەم هەڵبژاردنە مەحاڵە ئاک بتوانێت ئەو رێژەیە لە دەنگ بەدەست بهێنێت.. هەر بۆیەش تووڕرەبوو دوورخراوەانى ئەم هەڵبژاردنەش دەنگیاندا بە پارتى عەدالەت.

بەم شێوەیەش دەتوانین کۆى ئەم دنگانە بەم هاوکێشەیە دەربخەین:

(دەنگى لایەنگرو دۆستى خۆیى + دەنگى لایەنگرو دۆستانى پارتە ئیسلامییەکانى وەک فەزیلەو جێماوى رەفاه + دەنگى تووڕەبووەکان لە سیاسەتى چەوتى فەرمانڕوایى پارتى ئەجەویدو هاوشێوەى پارتەکەى چیلەرو مەسعود یەڵماز + دەنگى پەرشوبڵاوى لایەنگرو لایەنە دوورخراوە تۆئۆپۆزسیۆنە بەشدار نەبووەکانى ترى تورکیا) = پارتى ئاک بەو رێژە زۆرە لە دەنگ.

هەڵبەتە ئەم رێژە زۆرە لە دەنگى دەستکەوتوو واى لێدەکات کە ئەو متمانەیە فۆرمەڵە بکات لە تەشکیلکردنى حکومەتێکى یەک لایەنى بآ بەشداریکردنى پارتى دووەهەمى دەرچوو لە هەڵبژاردن.

لەپالڕ ئەم سەرکەوتنە پارتى ئاک تا چەند دەتوانێت لە گرتنە دەسەڵاتء بەڕێوەبردنى وڵات سەرکەوتن بەدەست بهێنن؟

بۆ وەڵامدانەوەى ئەم جۆرە پرسیارە پێویستە ئاماژە بەو رووبەڕووبوونەوەو بەرەنگارییانە بدەین کە رەنگە تووشى فەرمانڕەوایى ئاک ببێتەوە، بەتایبەت کە ئەگەر پارتى ئاکء سەرۆکەکەى لەسەر دەستى (رەفاه) پەروەردەبوونء هێندێک پێیان وایە کە ئەم پەروەردەیە هەر هەمان پەروەردەو هەمان بەرنامەیە؟ زۆرێکیش لە شەقامى تورکى ئاگادارى کارچاکى (والى) ئەستەمبوڵن کە دەکاتە سەرۆکى پارتى ئاک لە کارچاکىء بەرنامەى چاکسازىء پاکسازى لە سنوورى شارەوانى ئەستەمبوولڕ، بەڵام ئەمجارە بازنەى فەرمانڕەوایەکە گەورەترە لە شارەوانییەکەو لە ولایەتێکەوە بۆ وڵاتێک… لەوەش گرنگتر، خەمى تازەى پارتى (ئاک) بۆ نەبوونى سەرۆکى پارت، یا سەرۆکى حکومەت، کە ئەمەش رەنگە خاڵێکى لاوازو زۆرى گەورە لە ئایندەى فەرمانڕەوایى ئەم پارتە دروستبکات.

هەرچۆنێک بێت پارتى عەدالەتء بووژاندنەوەى تورکى، ئەگەرچى لەسەر ئاستى تورکیا بە پارتێکى بەرنامەچاکء چاکساز ناسراوە، لەسەر ئاستى هێندێک لە چاودێرە سیاسىء شارەزا لە بووارى تورکیا بە پارتێکى خاوەن مەیلى ئیسلامى ناسراوە کە ئەمەش خۆى لە خۆیدا خاڵى لاوازى دەرکەوتنى ئەم پارتەیە.. بە مانایەکیتر هەر دەرکەوتنێکى ئیسلامى لە پاش ئەزموونەکەى ئەربەکان، بە ئیعترافى هەڵسووڕاوى تورکیا تووشى بەرپەرچدانەوە دەبێت، هیچ نەبێت لە لایەن هێزى سەربازى تورکى، کە هەیمەنەتء سامى سەربازگەى تورکە لە حوکمى مەدەنى بەهێزترە.

بەمەش نەک لەبەردەم دووڕیانێکى خەتەرناکە، یەکەمیان تەنازولکردن لە هەندێک لە چەمکء باوەڕە ئیسلامییەکانى خۆی لە پێناو درێژەدان بە ماوەى فەرمانڕەواییەکەى، دووەمیان گوێنەدان بەویترو درێژەدان بە رێبازى موعتەدلى ئیسلامىء زیادکردنى ئەگەرى شکستى دەسەڵات.. هەرچۆنێک بێت.. رۆژانى داهاتوو تەمومژى نیازى ئاک دەردەخات.. بە تایبەت لە هەڵوێستى ئاک لەبەردەم چەند مەسەلەیەکى گرنگء وەک هەڵوێستى ئاک لە پەیوەندى تورکیا – ئیسرائیل، تورکیا – ئەمریکا، تورکیاو هەوڵەکانى بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتى ئەورووپا. تورکیاو مەسەلەى قەرزەکانى لە سندوقى دراوى نێو دەوڵەتى…؟!

تورکیا بە ئیسلامیبوونى کۆمەڵگەى تورکى… تورکیاو مافپێدانى بە کەمایەتییە نەتەوەییەکانیترى وەک کورد، تورکیاو بووژاندنەوەى گوزەرانى (تاک)ى تورکى، بەرزکردنى نرخى دراو، چاکترکردنى گەشتوگوزار، کشتوکالڕ، ئابوورى… هتد.

هەموو یەکێک لەمانە دووبارەبوونەوەیەکى (ئاکە) بە روویاندا، چاودێرە سیاسییەکانى نێو تورکیا پێیان وایە کە پارتى ئاک لە پێناو پاراستنى فەرمانڕەواییەکەى لە تورکیا ئامادەیى پێشکەشکردنى هێندێک تەنازولاتە بە تایبەتە لە بابەتى بەئیسلامیبوونى پارتەکەو جەخت خستنە سەر بەئیسلامیبوونى کۆمەڵگەى تورکىء رووکردنە هێڵى ئەورووپیبوونء گرتنى رێبازى کەمالیزم، هەڵبەتە ئەم هەنگاوە کۆمەڵێک هێماو نەخشەى سیاسى بەجێدەهێڵێت لەوانە، مامەڵەکردن لەگەڵ مەسەلە چارەنوسسازییەکانى ئەگەرى مانەوەى پارتى (ئاک) لە فەرمانەڕواییدا.

گرنگترین قۆناغى دەستپێکردنى دەسەڵاتى ئاکە، لەو پێناوەشدا رازیکردنى ویستى جەنەراڵە سەربازییەکانى تورکیاو هاوکات جێبەجێکردنى هێندێک لە پلانء نەخشە چاکسازییە ئابوورییەکانى تورکیا ئەگەرى سەرکەوتنى ئەو پارتە دەگەیەنێت لە دەسڵاتى ئێستاو ئایندەى تورکى لە سایەى ئاکدا.

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ ژماره‌ 2914 ساڵی سیانزه‌هه‌م ڕێکه‌وتی چوارشه‌ممه‌ 13 ی نۆڤێمبه‌ری 2002 لاپه‌ڕه‌ 6 ” کاروباری سیاسی ” بڵاوبۆته‌وه‌

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *