بۆنوێ کردنه‌وه‌ی کوردستانی نوێ
ده‌رکردنی ژماره سفری کوردستانی نوێ له12-1-1992 دا، له‌ورۆژه سه‌ختانه‌ی پاش ڕاپه‌رین، بۆرۆژنامه‌گه‌ری کوردی و له‌و هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا،کارێکی گه‌وره‌وپیرۆزبوو …. کوردستانی نوێیش بۆئه‌وکات وئێستاش بوه‌ده‌سکه‌وتێکی مه‌زنی راپه‌ڕین وئازادی کوردستان.ناوناونیشانه‌که‌شی به‌گژداچونو ویاخی بونێکی بێوێنه‌بووله‌ئاست هه‌موو ئه‌وخه‌فه کردن وکۆتوبه‌ربه‌ستونائومێدییه‌ی که‌به‌درێژی فه‌رمانره‌وای به‌عسی فاشی،هه‌رله‌پاکتاو،ته‌عریب وراگواستنی کورد تاده‌گاته‌هه‌وڵی له‌ڕه‌گ هه‌ڵکێشانی بیروزمان وفه‌رهه‌نگی کوردی ….دابووی
کاروڕۆڵی کادروکارکه‌رانی کوردستانی نوێش،جێگه‌ی باس وده‌سته‌خۆشی یه له‌وباره‌یشه‌وه‌ده‌کرێت بڵێن … ڕۆڵی کوردستانی نوێ به‌به‌راوردله‌گه‌ڵ یه‌کێکی ترهیچ کات که‌مترنییه‌گه‌رله‌ئاستی ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ێکی به‌جه‌رگ و وبه‌رگری که‌رله‌خاک وشه‌ره‌فی کوردایه‌تی زیاتر نه‌بێت ،له‌وپێناوه‌شدا کوردستانی نوێ به‌درێژایی دوانزه‌ساڵی رابردووی ته‌مه‌نیدا ….له‌خانه‌وپله‌ی به‌خشین به‌زمان به‌ووشه به‌فه‌رهه‌نگی کوردی له‌ڕیزی یه‌که‌مه‌کاندایه …ئه‌مرۆکه‌ش له‌ساڵیادی هاتنه بونیدا ،جێگه‌ی خۆیێه‌تی ئاماژه به‌وڕۆْڵ وبه‌خشینه بده‌ین.
هه‌قێه‌تی گه‌ربڵێن کوردستانی نوێ بۆته ڕۆژنامه‌ی دایک …بۆته‌فێرگه‌یه‌ک به‌هه‌زاران قه‌ڵه‌م وکادیرونوسه‌ری به‌توانای خستۆته میدانی خزمه‌ت…له‌وه‌ش زیاترکوردستانی نوێ بۆته‌فه‌رهه‌نگێکی گه‌وره‌ی ڕۆشنگه‌ری وزمان وکو‌لتور وئه‌ده‌ب وهونه‌روڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی……جاکه‌کوردستانی نوێ ئه‌مه ناسنامه‌که‌ی بێت ….پێویسته‌هه‌موان له‌هه‌وڵی باشتر پێشه‌ڤه‌چوون وچاکترنوێبونه‌وه‌یدا بین،وه‌له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه‌کوردستانی نوێ به‌نوێی بمێنێته‌وه‌ئه‌م وتاره‌مان، له‌گه‌ڵ چه‌پکه‌گوڵی ڕێز‌و خۆشه‌ویستی وپیرۆزبای به‌کوردستانی نوێ پێشکه‌شه.
مرۆڤ و ڕۆژنامه‌گه‌ری نوسراو:
هاوکات له‌گه‌ڵ ئاشنابونی مرۆڤ به‌نوسینوخوێندن له‌ویشه‌وه هاتنه‌بونی ڕۆژنامه‌ی نوسراو وهۆکانی به‌ستنه‌وه‌ی ژیان و،مرۆڤه‌کان پێکه‌وه گه‌شه‌سه‌ندنێکی گه‌وریان به‌خۆوه‌دی ده‌شکرێت بڵێن ڕۆژنامه‌گه‌ری نوسراو …سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و ده‌رکه‌وتنی بواروهۆکانی تری په‌یوه‌ندیو مێدییای جیهانی یه .؟
هه‌رئه‌مه‌شه‌وای کردووه که‌وێڕای ئه‌م هه‌مووپێشکه‌وتنه‌له‌بواری ته‌کنه‌لۆژیاوداهێنانی هۆکاروئامرازی نوێ بۆ په‌یوه‌ندی هێشتا رۆژنامه‌ی نوسراوبایه‌خ ورۆڵ وگرنگی خۆی له‌ده‌ست نه‌دابێت.ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆکه‌باری سه‌ر ڕۆژنامه‌ی نوسراوگرانترو قورستربوه.سه‌رده‌می پێش ده‌رکه‌وتنی هۆکانی تری په‌یوه‌ندی و گه‌یاندنیش{ڕۆژنامه‌گه‌ری بینراو.بیستراو،به‌مدوایانه‌ش مێدییای ئه‌لیکترۆنی} سه‌رده‌مێکی خۆشگوزه‌رانی وکه‌م جه‌نگه‌ڵی ڕۆژنامه‌گه‌ری نوسراوبوه.هه‌گبه‌وسه‌رده‌می پاش ده‌رکه‌تن وداهێنانی ئامرازه‌نوێکانیش به‌وهه‌مووداهێنان وپێشکه‌وتنه.سه‌رده‌می ماندوبونی زیاتر‌و جه‌نگه‌ڵی زیاتر‌و به‌ره‌نگاری زیاتری ڕۆژنامه‌کانه. ڕۆژنامه‌ی نوسراوی خۆرئاواهه‌رزووله‌خه‌ته‌ری ته‌وژمی نوێی هۆکانی تری گه‌یاندن و ڕۆژنامه گه‌ری به‌ئاگاهاتن هه‌ربۆیه‌ش له‌مێژه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ساته‌وه‌ختی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌که توانیان له‌گه‌ڵ ئه‌ودۆخه‌نوێیه خۆیان ڕاهێنن وبه‌رده‌وامی به ڕۆژنامه‌گه‌ری نوسراوبده‌ن و نه‌بنه پاشکۆیه‌ک یان په‌راوێزێک بۆهۆکانی تری مێدیای جیهانی .لێره‌دا ده‌کرێت باسی یه‌کێک له‌وخاله‌گرنگانه بکه‌ین که ڕۆژنامه‌ی نوسراوی خۆرئاوابه‌فۆڕمه‌ڵه‌کردنوکارپێکردن له‌ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌کانی دا سودی لێ وه‌رگرتوه . ڕۆژنامه‌ی نوسراوی خۆرئاوا توانی به شێوه‌یه‌کی ئاراسته‌کراوبه‌شێوه‌یه‌ک بچێته‌وه‌ناوجه‌ماوه‌رکه‌له‌گه‌ڵ وویست وئاره‌زوه‌کانی ئه‌مڕۆی مرۆڤی سه‌رده‌می جیهانگه‌ریی بگونجێت.تائه‌وساته‌ی که‌هێشتاخوێنه‌ری ڕۆژنامه‌کان له‌جێگه‌ی خۆیانن و ڕۆژنامه‌کان ئاساییانه ده‌که‌ونه‌بازاڕوکڕیاروخوێنه‌ری خۆیان هه‌یه .
دیاره ئێمه‌له‌م باسه‌ماندا مه‌به‌ستمان نییه که‌ئه‌زمونی ڕۆژنامه‌کانی خۆرئاواکتومت له‌سیاسه‌تی داهاتوی کوردستانی نوێ یان له‌ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا به‌گشتی{ته‌عمیم}بکه‌ین هاوسات له‌گه‌ڵیدا مه‌به‌ستمانه هێڵه‌گشتییه‌کان بخوێنینه‌و و‌کاریشی پێبکه‌ین بۆ پێشکه‌وتنی ڕۆژنامه‌که‌مان کوردستانی نوێ که‌یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی ده‌رچوی ڕۆژانی پاش ڕاپه‌رینه.
که‌ئه‌مه‌ش وه‌ک باسمان کردکارێکی نوێیه‌له‌هه‌لوومه‌رجێکی نوێ هه‌رکوردستانی نوێشه بۆته سه‌رچاوه‌و هه‌وێنێک بۆده‌رکردنی ڕۆژنامه‌کانی ترله‌کوردستاندا باسه‌که‌مان له‌وه‌دایه‌که‌چۆن کوردستانی نوێ به‌ره‌نگاری ته‌وژمی نوێی هۆکانی تری ڕاگه‌یاندن وچۆن هه‌میشه‌به‌نوێی بمێنێته‌وه وچۆن به‌ئاڕاسته‌یه‌ک خۆی بگونجێنێ وله‌ناوئه‌م هه‌مووزۆره‌ی ڕۆژنامه‌نوسراوه‌کانی ئێستای کوردی بۆرنه‌بێت!؟
هه‌وڵێک بۆگۆڕینی فۆڕمی ده‌رهێنان گه‌ربه‌وردی سه‌رنجی شێوه‌وفۆڕمی ده‌رهێنانی ڕۆژنامه‌که بده‌ین
{ شکل آلآخراج } تێبینی ئه‌وه‌ده‌که‌ین که‌له‌سه‌رهه‌مان ته‌رزوشێوازی ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌کانی عێراق ده‌رکراوه .
هۆکه‌شی ڕه‌نگه‌ئه‌وه‌بوبێت که‌ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌خۆبه‌فۆڕموشکلی ده‌رکراوی ڕۆژنامه‌کانی عێراق به‌ستراوه‌ته،وه‌ڕه‌نگه‌خه‌می چۆنیه‌تی به‌رده‌وامی دان به‌ده‌رچونی ڕۆژنامه‌که له‌کات وشوێنی خۆی له‌سه‌روخه‌می فۆڕمی ڕۆژنامه‌وشکلی ده‌رچونی بووبێت …زۆرێکیش پێیان وابو که‌کوردستانی نوێ نه‌ک 12 سال بگره دوانزه ڕۆژیش پڕناکات وله‌کارده‌وه‌ستێت .
هه‌رکامێک بێت له‌و هۆیانه ی سه‌ره‌وه وه‌ختێتی ئه‌مڕۆکه‌کوردستانی نوێ به‌رگێکی نوێ بکاته به‌ر،هاوکات له‌گه‌لیداوله‌قۆناغی نوێ بونه‌وه‌یدابابه‌ته‌جه‌وهه‌ری وستراتیژی نه‌گۆڕی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات ونویبونه‌وه‌که‌به‌هه‌له‌مان نه‌بات بۆنموونه‌گۆڕینی فۆنتی کوردستانی نوێ بۆفۆنتێک که‌زیاترمۆرکێکی عه‌ره‌بیه‌وه‌پێوه‌دیاره{کوردستانی نوی} کارێکی نادروسته‌وله‌کوردایه‌تی ڕۆژنامه‌که که‌م ده‌کاته‌وه‌ڕه‌نگه‌لای خوێنه‌ری ئاسایی هێنده‌به‌لایه‌وه‌گرنگ نه‌بێت که‌کوردستای نوێ به‌چ فۆنتێک ده‌نوسرێت،به‌ڵام بۆمێژوووه‌خاوه‌ن بوار‌و ئه‌وانه‌ی له‌ومیدانه‌داکارده‌که‌ن مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ بێت .بۆیه‌کاکوردایه‌تی {ک.ن}مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگه
کوردستانی نوێ {ی.ن.ک.}ده‌ری ده‌کات ؟!…
سه‌روه‌رێکی گه‌وره‌یه بۆمێژوووخه‌باتی یه‌کێتیو ده‌زگای راگه‌یاندنه‌که‌ی که‌بتوانێ به‌درێژایی دوانزه سال ڕۆژنامه‌یه‌کی سیاسی ڕۆژانه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی ڕۆژانه‌ده‌ربکات وئه‌وهه‌مووهه‌ورازونشێوییه‌ی له‌گه‌لدا ببڕێت هاوکات گه‌وره‌ییه بۆ یه‌کێتی نیشتیمانی گه‌ربتوانێت له‌پالیدا ڕۆژنامه‌که‌بکاته ڕۆژنامه‌ی هه‌مووانو جێگه‌ی نوسینی هه‌مووقه‌له‌مێک بێت ڕه‌خنه‌ش له‌هه‌مووکه‌سێک قبول بکات …وه‌گه‌ر به‌ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌که له‌سه‌ره‌تاوه تائێستا کارێکی نوێ وبه‌نرخمان بۆڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی به‌خشیبێت ئه‌واده‌کرێت ئه‌مڕۆکه به‌ڕه‌خنه‌گرتن له‌یه‌کێتی و که‌متر باس کردنی حزبایه‌تی وسه‌وزایه‌تی لاپه‌ڕه‌کانی کوردستانی نوێ ،نوێ بکه‌ینه‌وه‌هاوکات ده‌شکرێت ڕۆژنامه‌یه‌ک ده‌ربچێت که‌زمان حالی یه‌کێتی بێت وکوردستانی نوێش هه‌روه‌ک بوه به‌ڕۆژنامه‌ی گه‌ل ونیشتیمان بمێتێته‌وه
جگه‌له‌سه‌روتارهه‌مووئه‌ونووسینانه‌ی که‌له‌ڕۆژنامه‌که‌بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ڕای خاوه‌نه‌که‌یه‌تی وکوردستانی نوێ لێی به‌رپرسنییه
ـ وه‌ک دیارده‌ونه‌ریتێکی به‌سه‌رداچووی ڕۆژنامه‌وانی کوردستانی نوێ وزۆرینه‌ی ڕۆژنامه‌کانی کوردستان به‌رده‌وامن له ده‌رخستنی نامه‌سئولییه‌تیان له‌وبابه‌تانه‌ی که‌له{ۆژنامه‌که‌بڵاوده‌بێته‌وه} ،له‌ڕاستیدا من ئه‌جۆره ده‌ڕباینه‌به‌پێچه‌وانه‌ی ناوی کوردستانی نوێی ده‌زانم .؟چونکه‌کوردستانی نوێ له‌کوردستانێکی ئازاد.سه‌ربه‌خۆ .حکومه‌تێکی دێمۆکرات .یاسای سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاندن …..هتد ده‌رده‌چێت ته‌واو له‌که‌شێکی پێچه‌وانه‌ی هه‌بونی به‌عس شۆڤێنیه‌که‌ی جاران ده‌رده‌چێت ،پاشان گه‌رمه‌به‌ستیشمان بێت یه‌کێتی لێ دوور بخه‌ینه‌وه ئه‌وا به‌نوسیتی یه‌کێتی ده‌ری ده‌کات ئه‌وتۆهمه‌ته له‌یه‌کێتی بۆته‌وه ،له‌لایه‌کی تریشه‌وه له‌ڕووی یاساییوه پێویست ناکات ڕۆژنامه به‌رپرسی نوسین‌و وتار بێت چونکه هه‌رکه‌سه به‌رپرسه له‌ده‌ڕبڕینی ڕای خۆی
یان نوسینی خۆی ڕۆژنامه‌ش ته‌نهائه‌رکی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌یه …بۆیه‌کا کارێکی باشه ئه‌م بابه‌ته‌بخینه به‌رباسو له‌فه‌رهه‌نگی نوێبونه‌وه‌ی کوردستانی نوێ کاری بۆبکه‌ین.
وێنه‌ومۆنتیڤ
یه‌کێک له‌وخاڵانه‌ی که‌ڕۆژنامه‌کانی خۆرئاوا زۆرگرنگی پێ ده‌داتو ڕه‌نگه سڕی مانه‌وه‌وپێشکه‌وتنیان بێت {وێنه‌ومۆنتیڤو کاریکاتۆره }له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌له‌تازه‌ترین توێژینوه‌داده‌رکه‌توه‌که .:وێنه‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێش پڕله‌مانا .تایتلێکی هێمابه‌خش .نوسینوفۆنتێکی زه‌ق .وشه‌یه‌کی که‌مه ده‌توانێت قازانجی مادیومه‌عنه‌وی و به‌رده‌وامی بۆڕۆژنامه‌کان دابین بکات .به‌داخه‌وه‌ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی به‌گشتی ئه‌م بابه‌ته‌ی پشت گوێ خستوه وه‌یان وه‌ک پێویست گرنگی پێ نه‌داوه.لاپه‌ڕه‌کانی زۆربه‌ی کاتی ڕۆژنامه‌کان که‌م وێنه‌ن وه‌هه‌ندێک جار ڕه‌نگه بۆپڕکردنی بۆشاییه‌کان وێنه هه‌بوبێت به‌مانایه‌کی زانستانه‌تر وێنه‌کان زۆرجار ئه‌گه‌ر هه‌ش بوبێت له‌خزمه‌ت ناونیشانوناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که نه‌بوه .
هێلکاری وده‌رهێنان
هێندێک جار پێویسته ئه‌وڕاستییه بدرکێنین که پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیاوهۆکانی په‌یوه‌ندی باری سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری نوسراوبه‌تایبه‌تو مێدیا به‌گشتی سوک کردوه به‌به‌لگه‌ی ئه‌وه‌ی که ژماره‌کانی ئێستای کوردستانی نوێش له‌ڕووی هێلکاریوده‌رهێنانه‌وه گۆڕانی به‌ره‌و پێش‌و به‌رچاوی به‌خۆدیوه هه‌موانیش پێویسته ستایش وده‌سته‌خۆشی له‌وبه‌ڕێزانه‌بکه‌ین که‌هه‌لده‌ستن به‌وکاره هاوکات پێویسته ئه‌وه‌بلێن که‌هێشتا که‌موکورتی زۆرهه‌یه‌وچاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌ناشکرێت ئه‌ونه‌کردنه‌هه‌مووی له‌ئه‌ستۆی ئه‌وان دابێت هه‌مووئه‌وکاره‌جوانانه‌ش که‌ده‌یانبینین خه‌رمانی ماندووبوون‌و موماره‌سه‌ی کادیره‌کانه ته‌نانه‌ت هێندێکیان ده‌توانم بلێم بونه‌ته‌مامۆستا مه‌به‌سته‌که‌شمان ئالێره‌دایه که‌چۆن بتوانین ئه‌وهێز لێزانییه‌گه‌شه‌یی پێ بده‌ینو به‌خوێندنو به‌نووسینی زیاتروزیاترپه‌ره‌ی پێ بده‌ین .
ـ درێژه‌وپاشماوه‌ی بابه‌ته‌کان وپه‌ڕینی بۆلاپه‌ڕه‌یه‌کی تر له‌جوانی و ریزبه‌ندی ڕۆژنامه‌که ڕه‌نگه‌که‌م بکات له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه تاقه‌تی خوێنه‌ر بۆ په‌ڕینه‌وه بۆته‌واوکردنی بابه‌تێک که‌متره وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌هه‌مان لاپه‌ڕه‌بێت ،له‌لایه‌کی تره‌وه‌مه‌رج نییه که ڕۆژنامیکی ڕۆژانه په‌یوه‌ست بێت به‌سیاسه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی زۆرترین‌و چڕترین بابه‌ت له‌بۆشاییه‌کی بچوکی بلاوکردن …. ده‌کرێت سیاسه‌تی بابه‌ته‌کان به‌پێی لاپه‌ڕه‌کان دیاری بکرێت و هیچ بابه‌تێک له‌مافی بابه‌تێکی تریان لاپه‌ڕه‌یه‌کی تر نه‌خوات بۆنمونه‌له
ـ وه‌رزش له‌لای‌کوردستانی نوێ له‌هه‌بوونونه‌بوونی وه‌رزش تیاماوه‌ته‌وه….وه‌رزشیش وه‌ک هه‌ربابه‌تێکی تر جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه به‌ڵام به‌گشتی وه‌رزش و ڕاگه‌یاندنی وه‌رزشی له‌کوردوستانداتاحاڵه‌تی ده‌گمه‌نی پێوه‌دیاره بۆیه‌کامن پێشنیاری ئه‌وه‌ده‌که‌م که‌وه‌رزش په‌ره‌ی زیاتر پێبدرێت و کادری باشیشی بۆبخرێته‌گه‌ڕ ڕۆژانه‌ش وه‌رزش به‌پاشکۆ له‌گه‌ڵ کوردستانی نوێ ده‌ربچێت نه‌ک وه‌ک ئه‌م شێوازه‌ی که‌ئێستا وه‌رزش ده‌رده‌چێت له‌ڕۆژنامه‌کانی ئێستای خۆرئاوا هه‌ندێک جار هه‌واڵ یان لاپه‌ره‌ی وه‌رزش ڕۆلێکی گه‌وره‌ده‌بینێ له‌زیادکردنی فرۆشتنی ژماره‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ک.
له‌کۆتایدا هیوادارم ته‌مه‌نی درێژی کوردستانی نوێ سه‌دان ساڵ بێت وهه‌مووان له‌ژێرسێبه‌ری ئه‌وداوبه‌نازو خۆشه‌ویستی ئه‌و گه‌وره‌بین ..ئه‌م وتاره‌شم لێ قبوڵبکه‌ن و به‌یه‌کێک له‌کوڕه‌کانی ڕۆژنامه‌ی دایک بزانن.
سه‌رنج :
ـ شوێنی نوسین ( دانیمارک ، سوید)
ـ ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌رداوای سه‌رنوسه‌ری کوردستانی نوێ نوسراوه ، ئه‌وساڵه‌ی که داوا له‌من کرا بینوسم فریا نه‌که‌وتم پاش ساڵێک به‌هه‌مان مه‌به‌ست وله‌هه‌مانبۆنه‌دا بڵاوبۆته‌وه له‌ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ ژماره ( 3266) ساڵی دوانزه‌هه‌م هه‌ینی 9 ی جه‌نیوه‌ڕی 2004 لاپه‌ڕه 7 لاپه‌ڕه‌ی ئازاد
سوید