فیدڕاڵی کورد وگۆڕانی کتوپڕی عێراق

فیدراڵیى کوردو گۆڕانى کتوپڕى رژێمى عێراق:
ناوەندى دەسەڵات بەدەستى ئەمریکا لەو بڕوایەدایە کە ئەمجارەیان مەبەستیانە گۆڕان لە عێراقدا بکەنو رژێمەکەى لە رەگەوە ریشەکێشبکەن نەک هەر هێندەش بەڵکو دەیانەوێت رژێمى پاش ئەو دیموکراتىو لەو مۆدیلە بێت کە دنیاى پاش یانزەى سێپتێمبەر دەیخوازێت. بە هەمان شێوەى ئەوان کەناڵەکانى راگەیاندنى دنیا جۆرى ئەو گۆڕانە بە شێوازێکى روونء ئاشکرا نادەنە قەڵەم. لەبەر ئەوەى هەم حکومەتى عێراق دەسەڵاتء توانایەکى مەترسیدارە هەم دەوروبەرەکەى دەکەونە مەترسییەوەو لەوانەش کورد کە ماوەى 11 ساڵە بە ئازادىء دوور لە دەسەڵاتى تاکڕەوى رەگەزپەستانە ئەزمونێکى باشى پێکهێناوە.
لە ئەوروپاو لە نێو ناوەندەکانى رۆژئاواشدا بە هەمان دیدو بۆچوون بەڵام بە پرسیارى راماوى وەک چۆن دەتوانین وا بە ئاسانى لە دێوەزمەى ئەو مەترسییە رزگارببین؟ چونکە لاى هەموان ئاشکرایە کە هەمان رژێم بۆ ماوەى 8 ساڵ شەڕى کەنداوى یەکەمى لەگەلڕ ئێران کردو کارەساتء تاوانى گەورەى لە دژى هاووڵاتیانى خۆى ئەنجامداو لە ماوەیەکى زۆر کورتدا وڵاتێکى دراوسێى کردە پارێزگاى خۆى، لەگەلڕ ئەوەشدا چەند ساڵە لیژنەى پشکنینى چەکە کۆکوژەکان بە بیانوو بڕیارى جۆراوجۆرەوە سەرقالڕ دەکاتء بەرگەى ئەو هەموو ناڕەزاییەى کۆمەڵانى خەڵکى گرتبێت ئەوا ئاسان ناڕوخێتو لە ناوناچێت. هەر بۆیە ئەمریکییەکانیش ئەو دیدەیان لا پەسەندە کە نابێت جۆرى گۆڕین بە مۆدیلە کۆنەکانى شەڕ بەڕێوەبچێت بەڵکو دەبێت نەخشەى نوآ بەکاربهێنرێت تا بە باشترین شێوە ئەنجامبدرێت.
دەنگەکانى ئەمریکا باس لەوە دەکەن کە گۆڕینى رژێم لە عێراق پێناچێت شێوازە بەکارهاتووەکانى شەڕى تیا بەکاربێت هەر بۆیە پێویستە هەموان لە چاوەڕوانى حاڵەتێکى کتوپڕى وەرچەرخاودابین.
ئەگەرچى فیدراڵى خواستى گەلى کوردە بۆ عێراقی ئایندە بەڵام کاتى ئەوە هاتووە کوردەکان لە هەموو دنیا بێنە دەنگو خۆیان بۆ ئەو گۆڕانە کتوپرە ئامادەبکەن کە لە عێراقدا دەکرێت بەوەى فیدراڵى بکەنە مەرجێکى تر لە نێوە زاراوەکانى عێراقى ئایندەدا کە عێراقی دیموکراتى و حوکمى خۆماڵییە.

شوێنی بڵاوکردنەوە : ڕۆژنامەی سلێمانی نوێ ژمارە ٣٧ ساڵی دووەم  ڕێکەوتی یەکشەممە بەرواری 2002.08.25  دوالاپەڕە لاپەڕە ٨ بڵاوکراوەتەوە

کۆبنهاگن /دانیمارک

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *