بەدواداچونێک بۆ چەمکی ماف وتاوان

بەدواداچوونێک بۆ چەمکى ماف و تاوان

لەم چەند مانگەى رابردوودا مرۆڤایەتى بە گشتىء میدیا بەتایبەت، سەرقاڵى پشکنینء گواستنەوەى دەنگورەنگى هەواڵ وکێشەى نێوان عێراقو ئەمریکان.

لەسەر ئاستى ناوخۆیى ئەمریکاش لەودیو سنوورو دەرگاداخراوەکانى سیاسەتء بەجیهانیبوونى مرۆڤایەتى، میدیاى ناوخۆیى ئەمریکىء بەشێکى زۆر لە راى گشتى شەقامى خۆرئاوایى سەرقاڵى بەدواداچوونء پشکنینى هەواڵى ئەو تاوانانەن کە دایکێکى ئەمریکایى دەرهەق بە منداڵەکەى ئەنجامیداوە، ئەویش بەلێدانى توند بەکارهێنانى هێزى بازوو بۆ (تڕدیب)کردنى کچە تەمەن چوارساڵییەکەى.

بابەتەکەش بۆیە لە ژێر ناوى تاوان خۆى دەرخست، چونکە پاش لێکۆڵینەوەیەکى زۆرو بێنەوبەردەو گێشمەکێشى دادگای مەدەنى ئەمریکى سزا بەسەر ئەو شێوازە مامەڵەکردنەى پەروەردەو بەخێوکردنى منداڵى تیادرا، لە چوار چێوەى بەتاوان زانینء سەپاندنى سزا بڕیاردرا: لەدەستدانى مافى کەسایەتیى دایکەکە بەسەر مندالڕء بۆ سەندنەوەى ئەو مافە، هەروەها موقازات کردنى بە بڕى پێنج هەزاز دۆلارو جێبەجێکردنى سزاى یەک سالڕء نیو زیندانى لە چوارچێوەى ولایەتى نیشتەجێبوو.

مقۆمقۆى باسێکى لەو شێوەیە هەڵگرى ئەو هەموو مشتومڕو لە ناوەندەکانى راى گشتیى خۆرئاوایى بەڵگەى ئەوەیە کە رەتکردنى ئەو شێوانە لە بەخێوکردنء پەرەوەردەدا، لەو کۆمەڵگایە لە ئاستێکدایە کە  یاسا بە تاوانى دەزانێتو سزاى قیامەت، هەروەها تەحریمێکە بۆ دەرکەوتنى لاسارى یان لادان لە پرەنسیپء هێلە مەدەنىء شارستانییەکەى خۆرئاوا، کە بە درێژایى چەند سەدەیەک لەهەوڵى کێشانیدان.

هەڵەبەتە باسێکى لەو شێوەیە لە کوردستاندا رۆژانە بە چەندین فۆرمء رەنگء ئاستى نامرۆییدا بەرچاودێتء دەچێت، هاوکات لە ئاستیدا نەک هەر بە تاوانى نازانین بگرە بە مافیشى لەقەڵەم دەدەین.

من پێموایە ئێستا کاتى ئەوەیە ئیدى هەڵوێستەیەکمان هەبێت بۆ گۆڕینى بەشێک یان هەندێکى، ئەو یاساو رێساو پرەنسیپء نەریتە کۆمەڵایەتییە کۆنەپەرسانەى کە دەبنە رێگر یان بەربەست لە بەردەم پێشڤەچوونى پرۆسێسى پێشکەوتنى کۆمەڵگاى کوردیە.

وەختییەتى ئیدى لێدانء ئەشکەنجەدانى (منداڵ، خوێندکار، شاگر) بە تاوان بزانین نەک بە ماف مامەڵەى لەگەلڕ بکەین.

لێکۆڵینەوەو توێژینەوە بۆ کیانى  ئەم سەردەمە سەبارەت بە لێدانء ئازاردانى (دەروونى، جەستەیى) مندالڕ بۆیان دەرکەوتووە، کە لەسەدا پەنجاى ئەو لێدانە کە منداڵەکە تووشى دەبێت، لە لایەن سەرۆکى خێزان ( دایک، باوک) تووشى دەبێت، لە نێو کۆمەلگاى ئێمەشدا ئەو ئامارە، نەک تەنها بەسەر باوک، بگرە بەسەر ئەندامەکانى ترى کۆمەلڕ بە زەقى دەردەکەوێت، بەڵام ئەوەى کە هەتا ئەمڕۆکە کارى پێنەکراوەو دەرنەخراوە، کاردانەوى ئەو شێوازە خراپەیە لە پەروەردەکردنى مندالڕء ئایندەى منداڵەکە، کە هەندێک جار دابء نەریت هەندێک جار یاساو هەندێک جار دەزگاکانى پەروەردەو فێرکردن، رۆڵیان هەبووە لە شاردنەوى رەنگدانەوەى سلبیى ئەو کارە، نموونەى ئەو شاردنەوەیەش دەکرێت لە مامەڵەو شێوازى بەخێوکردن، پەرەوەردەکردن، فێرکردنى مندالڕ، خوێندکارو شاگرددا بەدەربخەین بۆ زیاتر روونکردنەوەو دەرخستنى دواکەوتوویى ئەو نەریتەو پێشاندەرى کارەساتى  بەماف زانینى ئەو شێوازە لە مامەڵەدا، دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لە یاسا کۆنەپەرستء پێشێلکراوەکانى یاساى عێراقى.

یاساى ژمارە سەدو یانزە (111)، سزاکانىعێراقى کە لە ساڵى 1969دا دەرچووەو تا ئەمڕۆ کارى پیچدەکرێت، پیچویستى بە وردبوونەوەو بەدوداچوون هەیە، بە تایبەت لە بڕگەوى یەکەمى مادەى (40)ى ئەو یاسایى کە دەڵێت: (لا جریمە إژا وقع الفعل إستعمالاً للحق بمقتچى القانون، ویعتبر إستعمالاً للحق).

ڕولاً: (تڕدیب الزوج لزوجته وتڕدیب اڵاباء والمعلمین ومن فی حکمهم لآولاد القێر فی حدود ما هو مقرر شرعاً او قانوناً او عرچا..).

بەم پێیەش بۆمان دەردەکەوێت کە لێدانى مندالڕء ئەشکەنجەدانى شێوازێکە لە شێوازەکانى (تڕدیب)و چاککردن، شەرعء یاساو دابء نەریتیش بە مامەڵەیەکى حەقى (ماف)ى دەزانێت نەک بە تاوان. ئەو ئاستء سنوورەش کە شەرعء یاساو دابء نەریب رێگاى پێداون، بەم جۆرەى لاى خوارەوە کارى پێدەکرێتء بە تاوان نازانرێت.

لە چوارچێوەى مامەڵەکردنى یا بەکارهێنانى ئەو مافەدا، پیاو هەر پیاوە بۆى هەیە لە ژنەکەى بدات، شەرع رێگاى پێداوە، باوکیش بۆى هەیە لێدان بە ئامرازێکى چاککردنى منداڵەکەى بزانێتء لە بەرژەوەندیى پاشەڕۆژى منداڵەکەیدا دەیکات، بۆیە بۆى هەیە لەچوارچێوەى ئەو حەقە کە یاسا پێیداوە، دەستء قاچیشى بشکێنێت. مامۆستاش لە جێگاى باوکەو رۆڵى باوک دەبینێت لە پەروەردەکردنى خوێندکار لە قوتابخانەدا، بۆیە بۆى هەیە بە دارو شەپازلە بکەوێتە گیانى خوێندکارەکە، خوێندکاریش مافى رووبەڕووبوونەوى نییە، چونکە یاسا رێگاى پێنادات. (وەستا)ش لەبەر ئەوەى پیشەیەک فێرى شاگردەکەى دەکات، ئیدى بۆیى هەیە (گۆشتەکەى بۆ ئەو بێتء ئێسقانەکەیشى بۆ خاوەنەکەى)، چونکەى عورف رێى پێدەداتء بەبەکارهێنانى ماف دەزانرێت.

ئەم جۆرە مامەڵەکردنە لەگەلڕ چەمکى مافء تاوان، لە چوراچێوەى چاککردنى منداڵ، خوێندار، شاگرددا بۆ خۆى پێشێلکارییەکى تەواوى چەمکەکانى مافى مندالڕء مرۆڤە، چونکە سادەتریین پێناسە بۆ پێشێلکاریى مافى مرۆڤـ، ئەوەیە کە هێرش بەریتە سەر کەسێک کە لە ئاست هێزى (عەقلڕ، فیکر، بازوو)دا کەمتر بێت، یاسایەکیش نەبێت، کە رێگا لە بەکارهێنانى ئەو مافانە بگرێت، لەمەش گرنگتر ئەوەیە کە هەمو قوتابخانەو رێبازە نوێکانى پەروەردەو فێرکردن، لەسەر ئەوە کۆکن کە بەکارهێنانى هێز یان سووکایەتیکردن یان کەمنرخاندن، وەک شێوازێکء شێوەیەک لە بەخێوکردن یان پەروەردەکردن، یان فێرکردندا بەکارهێنانێکى دواکەوتووە، لەگەڵیدا دەبێتە هۆى دەرکەوتنى هەندێک حاڵەتى وەک کەسیەتیى لاوازو ناکاملڕ، شپرزەیىء لاسەنگیى دەروونى مرۆڤەکان لە پاشەڕۆژدا، لە هەبوونى مەترسییەکى لەو شێوەیەش کە زیانى گەورە بە نەوەى داڕۆژى لێبکەوێتەوە، هەقە ئەو مافە بسەندرێتەوەو لە جێگاى یاسا بە تاوانى بزانێتء سزاشى تێدا دەربکات.

سەرەتاکەشى دەکرێت لەوێوە بێت کە سوود لە ئەزموونە پێشکەوتووخوازەکانى جیهان وەربگرینء بە شێوەیەک بیانخەینەگەڕ کە لەگەلڕ ئاستى هۆشیارىء دابء نەریتە کۆمەڵایەتییەکانمان بگونجێت، وەیان کار بۆ گونجاندنى بکەین.

لەم پێناوەشدا دەکرێت هەموو جۆرە چاککردنێک کە ئەوەى تێدا بەدیبکەین، کاردانەوەى خراپ لەسەر پاشەڕۆژ یان کاتى بخوڵقێنین، قەدەغەبکەینء لەگەڵیدا یاسایەک بهێنینە ئاراوە کە ئەو قدەغەلێکردنە پارێزگارى لێبکات. لەم رووەیشەوە کۆمەڵێک هەنگاو بنێینء کارى پێبکەین، لەوانە:

دانى سەربەخۆییەکى زیاتر بۆ مندالڕ، خوێندکار، شاگرد، لە جموجوولڕء هەڵسوکەوتء کردارو دەربڕینى ئارەزووەکانء جێبەجێکردنیان، تا ئاستى ئەوەى کە رەخنەیان لێ قبوولڕ بکرێت، نەک بە لێدان رەتبکرێتەوە.

زیادکردنى دەرماڵەى منداڵان بە شێوەیەک کە بتوانێت پارێزگاریى لەو منداڵە بکات لە هەر هێرشێکى یان چەوساندنەوەیەک کە رەنگە لەلایەن ئەندامانى ترى خێزانەکەى پێبکاتء خەرجکردنى بەشى هەرە زۆرى ئەو دەرماڵەیە بۆ دابینکردنى پێداویستىء ئارەزووەکانى مندالڕ.

دەزگاکانى پەروەردەو فێرکردن رۆڵیان لە هۆشیارکردنەوەى خوێندکار، یان مندالڕ لەو کارانەى کە پێى هەڵدەستن لە دەرەوە، هاندانیان بۆ نەکردنى ئەو کارانەى کە لە پاشەڕۆژدا رەنگە ببنە بار بەسەر (هێزى فیکرء بازوویان)، کارکردنى منداڵیش هیچ جۆرە مافێکى مادى یان مەعنەویى پێوە دیارنەبێت.

تەحریمکردنى لێدانى منداڵان، خوێندکار شاگرد، بەوەى کە هانبدرێت لەوە کە ئەگەر هەبوو، بۆیان هەبێت شکات بکەنء بەگوێیان بکرێتء لێیان بکۆڵرێتەوەو مافیشیان بدرێت.

کار بۆ ئەوە بکرێت کە ئەمانەو زۆرێکیتر لەو دابء نەریتە کۆنەپەرستانەى کە بەسەر کۆمەڵگاى کوردەوارى سەپێندراوە لا بدرێن. هەوڵبدەین چەمکى ماف بەو ئاراستەیە مامەڵەى لەگەلڕ بکەین کە مافخواردنێکى ترى لێنەبێتەوە، ئەگەر لایەن یان کەسێکیش نەبێت داکۆکیى لەو مافە بکات، دامودەزگا یاسایىء راى گشتیى کۆمەلڕء کۆمەڵگا داکۆکیکەرى ئەو مافە بێت، یاسایش لە خزمەت مافدا بخرێتەگەڕ، نەک لە خزمەت چەوساندنەوەیەکى سەلەفیدا.

ژماره‌ 2979 ساڵی دوانزه‌هه‌م ڕێکه‌وتی یه‌کشه‌ممه‌ 2003.02.02 لاپه‌ڕه‌ هه‌شت ” لاپه‌ڕه‌ی یاسا”  ی کوردستانی نوێ بڵاوبۆته‌وه‌ .

دانیمارک

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *