ژن لەجەنگدا (1900-2003)

ژن لە جەنگدا (1900 – 2003)

سەدەى رابردوو لە مێژووى مرۆڤایەتیدا، بەوە ناسراوە کە خێراترین سەدەو خاوەن چڕترین رووداوەو پڕترین رێژەى جەنگە.

لە هەبوونى ئەم جۆرە پێناسەیەش بۆ سەدەى رابردوو، ژنانء دەرکەوتنیان بە چڕىو پڕى لە گشتت بوارو مەیدانەکانى مرۆڤایەتى بەدیدەکەین، جەنگیش یەکێکە لەو بوارە نوێیانەى کە رەگەزى ژن لە سەدەى رابردوودا بە زۆرى تیا دەردەکەوێتء لە سەرەتاکانى هەزارەى سێهەمیشدا بە لێهاتوویى رۆڵى تیا دەبینآ.

لێرەشدا بۆ ئاشنابوونى زیاتر بەم بابەتە، ژنانء بەشدارییان لە جەنگدا لە شێوەى رۆژژمێرێکى پۆڵێنکراو بەپێى قۆناغء سالڕء جەنگەکان دەخەینەڕوو، هەڵبەتە ئەم باسەش بە شێوەیکى گشتى ژنى خۆرئاوایىء ژنى ئەمریکایى لەخۆ دەگرێت.

1901:

ئەم ساڵە بۆ ژنان دەکرێت بکەینە سەرەتاو دەستپێکى بەشداریکردنى ژنان لە بەرنامە خزمەتگوزارییەکانى پەیوەست بە شەڕو جەنگەوە.

1908:

بۆ یەمەمجار ژنان رێگەیان پێدرا کە لە بەرەکانى جەنگدا رۆڵى کارمەندیکى خزمەتگوزار، برینپێچء هاوکار بۆ سەربازەکان کاربکەن.

1914-1919 جەنگى یەکەمى جیهانى:

لە جەنگەدا دەرکەوتنى ژن بە شێوەیەکى بەرچاو بەدیدەکەین، تا ئەو رادەیەى کە ژنان لە پاش ئەم جەنگەوە نازناوى (سەربازى ونبوو) (الجندى المجهول) یان بەسەردا سەپێنرا، ئەمەش بەهۆى بەشداریکردنى (49000) ژن لەم جەنگەدا، کە نزیکەى لە (47%)یان وەک پەرستار کاریانکرووەو (13000)ى لە کاروبارى ئیدارى سەربازگەکان کاریانکردووە.

کۆى ژمارەى کوژراوى ژنان لەم دەنگەدا (422) ژنە، کۆى ژمارەى ژنانى بەدیلگیراو (هیچ).

1940-1945 جەنگى دووەمى جیهانى:

پاش ئەو رۆڵە بەرچاوەى ژنان لە جەنگى جیهانى یەکەمدا لە بەرەکانى جەنگدا گێڕایانء دەرخستنى تواناکانیان بە شێویەکى راستء گونجاو، لەم جەنگەدا ژمارەى بەشداریکردنى ژنان وەک سەربازێکى ونبوو گەیشتە (400000) ژن کە زۆربەیان لە بەرەکانى جەنگء لەودیو سەنگەرەکانەوە کارى خزمەتگوزارییان پێشکەش بە سەربازەکان کردووە.

کۆى ژمارەى کوژراوى ژنان لەم جەنگەدا (470) ژنە.

کۆى ژمارەى ژنانى بەدیلگیراو (80) ژنە.

1950-1953 جەنگى کۆریا:

جەنگى کۆریاش یەکێکە لەو جەنگانەى کە لە سەدەى رابردووا روویدا لە چاو بچووکى ئەم جەنگەدا کەچى ژمارەى بەشداریکردنى ژنان تێیدا بە شێوەیەکى بەرچاو بەدیدەکەین، ژمارەیان گەیشتە (46000)، لەمانە (960) ژنیان بە رەسمى وەک برینپێچ لە ناو بەرەکانى جەنگدا دامەزرێنرابوون.

کۆى ژمارەى ژنى کوژراو لە جەنگى کۆریادا هیچەو هەروەک چۆن هیچ کام لەو ژنانەش لە دەنگەدا بەدیل نەگیراو.

1965-1975 جەنگى ڤێتنام:

جەنگى ڤێتنامیش یەکێکە لەو جەنگانەى کە بە درێژایى سەدەى رابردوو بە خاڵێکى بێهێزى ئەمریکان ناودەبرێت بەهۆى ئەو زیانء کوژراوە زۆرەى کە ئەمریکا لەو جەنگەدا بەخشى، ئەو ژنانەى کە لەم دە ساڵەى شەڕدا رۆڵیان بینى ژمارەیان گەیشتە (96812) ژن، لەم ژمارە زۆرە (7455) ژن بە رەسمى لە لایەن حکومەتى ئەمریکان دامەزرێنراون (84%)ى بەشداریکردنیان لەم جەنگەدا لە بوارى خزمەتگوزاریى پزیشکىء فریاکەوتنى سەرەتایى بوو بۆ سەربازەکان.

کۆى ژمارەى کوژراوى ژن لەم جەنگەدا (8) ژنە.

کۆى ژمارەى بەدیلگیراو لەم جەنگەدا (هیچ).

1973:

ساڵى 1973 ئەو ساڵەیە کە ژنى ئەمریکا بە رەسمى بڕیارى بۆ هەبوونى خزمەتى سەربازى بۆ دەرکرا، بەم پێیەش لە پاش ئەم مێژووەوە ژن وەک پیاو بۆى هەیە کە (الواجب العسکری) بەجێبهێنێت لە هەبوونى مەترسیدا وەک پیاوان بۆ شەڕ بانگبکرێن.

1981

بۆ یەکەم جار ژن فڕۆکەى دەنگى بەکاردەهێنێتء دەبێتە کاپتنى فڕۆکەى جەنگى.

2003 و پرۆسەى رزگارکردنى عێراق:

کۆى ژنانى هاوپەیمان کە لە پرۆسەى رزگارکردنى عێراقدا بەشدارنء بە شێوەیەکى خۆبەخش (متگوع) کاردەکەن ژمارەیان (210117) ژنە، لەم ژمارەیە (50000) بە رەسمى دامەزرێنراون لە پرۆسەکە، لەم پەنجا هەزارە (90%)یان وەک سەربازێکى ئاسایى شان بە شانى پیاو دەجەنگن.

جیاوازى بەشداریکردنى ئەمجارەى ژن لەم شەڕدا ئەوەیە  کە ژن فڕۆکەى سەربازى لێدەخوڕێتء بۆمبیش دەهاوێتە بنکەو بارەگاى دەستنیشانکراو بۆ لێدانى.

کۆى ژمارەى کوژراو هەتا ئێستا هیچە.

کۆى ژمارەى ونبوون (بێسەرو شوێن) هەتا ئێستا دوو ژنە.

کۆى ژمارەى ژنى بەدلیلگیراو هەتا ئێستا یەک ژنە.

ئەم کورتە رۆژژمێرە ئەو راستییە دەگەیەنێت کە هێزو تواناى ژن لە هەبوونى بوار رەخساندنى لە هیچ کاتء لە هیچ شوێنێکء لە هیچ بوارێکدا کەمتر نییە لە پیاوو پێویستە ئەوە لەیاد نەکەین کە ئەم بەشداریکردنەى ژن لە جەنگدا بەشێکى بەهۆى ئەوەیە کە دۆخى جەنگەکە خواستوویەتى بەشێکى تریشى پەیوەستە بە ئارەزووى زیاترى ژن بۆ چوونە ناو هەموو ئەو مەیدانانە کە بە درێژایى چەند سەدەیەک بەوە تاوانبار دەکرا کە ناتوانێت دەریپەڕێنێت یان رۆڵى تیا ببینیآ، ئەمەش لە خۆیدا مافێکى یەکسانىء هاوبەشى بابەتیانە لەگەلڕ پیاوى سەرباز دابیندەکات، رۆژانى داهاتووش لە پرۆسەى رزگارکردنى عێراق ئازایەتىء جوامێرى ژنە جەنگاوەرەکانمان بۆ دەردەخاتء ئەگەر رزگاکردنى جێسیکا لە هێزە دڕندەکانى عێراق چالاکییەکى سەربازى بەهێز بێت، ئەوا لە ناوخۆیدا گرنگى ئەو جەنگاوەرە دەسەلمێنێت بۆ هێزەکانى هاوپەیمان.

پەراویز:

  • سەرچاوەى سوودلێوەرگیراو بۆ ئامادەکردنى ئەم بابەتە رۆژنامەى (B.T) دەرچووى (29/3/2003) رۆژى شەممە، (B.T) رۆژنامەیەکى سیاسى رۆژانەى هەمەڕەنگە لایەنگرى پارتى سۆسیال دیموکراتى دانیمارکییە.
  • مەبەست لە ژمارەى کوژراو یان ژمارەى بەدیلگیراو ئەو ژمارانەیە کە لەبەرەکانى جەنگ یان لە رێگەى ناونووسکردنى رەسمییەوە وەرگیراوە، دەنا ژمارەى کوژراوى ژن زۆر لەوە زیاترەو ئەم ژمارەیە تەنها لەو ژنانە دەگرێتەوە کە ناویان هەبووە لەم جەنگانەدا.
  •  ئەم کورتە باسە، باسى بەشداریکردى ژنى خۆرئاوایى بە گشتىء ژنى ئەمریکایى بەتایبەت.
  • مەبەست لە (ژنانى هاوپەیمان)، جەنگاوەرى ژنى هێزەکانى هاوپەیمانە.

له‌ ژماره‌ 3040 ساڵی دوانزه‌هه‌م ڕیکه‌وتی سێشه‌ممه‌ بەروار 2003.04.15 لاپه‌ڕه‌ 10 “ژنان” ی رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ بلاوبۆته‌وه‌ . دانیمارک

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *