ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستان کۆبونەوەیەکی …

ئەنجوومەنى نیشتمانیى کوردستان،
کۆبوونەوەیەکى ئیستیعرازى یان ئیتفاقى:
یەکێک لە دەستکەوتە هەرە مەزنە پیرۆزکانى راپەڕینى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نیشتمانییەتى، ئەو ئەنجومەنەى کە بێوێنە لەسەر ئاستى هەرێمىء زۆرێک لە وڵاتانى سێهەم لە لایەن کۆمەڵانى خەڵکەکەى هەڵبژارد. تیایدا زۆرێک لە سیماو چەمکە داکۆکى لێکراوەکانى ویستى گەلى کوردى تێدا نەخشێنرا هەر لە ئازادیى هەڵبژاردن تاوەکو دیاریکردنى چارەنووس، کە بۆ یەکەمجار لە گەلڕ یەکەم دەرکەوتنى خۆرى ئازادى، ئازادانە کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان نوێنەرانى راستەقینەى گەلء نیشتمانیان هەڵبژارد. هەر بۆیەش ئەنجومەنى نیشتمانى دەستکەوتێکى گەورەى نیشتمانییەو پارێزگارى لێکردنى، پارێزگارییە لە دەستکەوتە کەم هەڵکەوتووەکانى گەلى کورد. پارێزگارییە لە بێوێنەترین دیاردەى حوکمى هەرێمى مەدەنىء مەدەنییەتى کۆمەڵانى خەڵکء سڕینەوەى هەموو ئەو زڕاندنانیە کە لە پالڕ ناوى کوردەوە نراوە،، بەڵام بەداخەوە هەڵایسانى شەڕى ناوخۆ بە ویستى گیانى شەڕانگێزىء خوێنڕشتنء دووبەرەکى کەمێک لەو پارێزگارییەى رووخاند تا ئاستى لەتلەتبوونى پەرلەمانء لەدەستدانى میسداقییەتى شەرعیى پەرلەمانء دروستبوونى شێوازى ناشیاو لە بەڕێوەبردنى دیموکراسى، هەبوونى دوو حکومەتء هەندێک جاریش هەبوونى دوو پەرلەمان، ئەمانە هەر هەموو لە ئەنجام یان بەهۆى شەڕى ناوخۆوە هاتنەبوون. هەر ئەمانەش کە ئەمڕۆکە پەرلەمانى کوردستان رووبەڕوویان دەبێتەوەو لە هەروڵى ئەوەدایە کە دەزگایەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەى بە پاکى لێى دەربچێت.
هەمووانیش ئاگادارن چۆن هەوڵدراوەو چەند هەوڵدراوە بۆ سەرخستنى کۆبوونەوەکەى (34/10)، کە هەندێک لە ناوەندەو ساسییەکان پێیانوایە، کە ئەم کۆبوونەوەیە کۆبوونەویەکى ئیستیعرازییە نەک کۆبوونەیوەیەکى ئیتیفاقی،. هەگبەى پاش ئەم کۆبوونەوەیەو مەهامى کۆبوونەکانى داهاتووى پەرلەمان لەوەدایە کە چۆن میسداقییەتى کۆبوونەوەیەکى ئیتفاقی بسەلمێنێت نەک کۆبوونەوەیەکى ئیستیعرازى. هەڵبەتە ناکرێت لە کورتە گوتارێکى وەک ئەمە بخزێینە ناو کۆمەڵێک بابەت، کە ئەمڕۆ وەختى نەبێت. هاوکات مەبەستمانە کوردستان لە پاش ئەم چەند ساڵەى ناهەمووارىء نەهامەتى کوشتارو نەمانى مالڕء حالڕ ببووژێتەوەو یەکەم بووژاندنەوى پێویستە لە دەسەڵاتى شەرعىء تەنفیزى کوردستانى خۆى ببینێت.
ئەز لێرەدا ئاماژە بۆ یەکەم بڕیارى پەرلەمانى کۆبوونەوەى کوردستان دەدەم لە (4/10)، کە تیایدا بڕیار لەسەر تەسدیقکردنى رێککەوتننامەى واشنتۆن درا بە گشت بەندەکانى، ئا لێرەشەوە جێبەجێکردنى یەکەم بڕیارى پەرلەمانى یەکگرتووى کوردستان سیمایەکى ئیتفاق دەبەخشێتە کۆبوونەوەکەو گوێدان بە نامەکەى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکاش سیمایەکى ئیستیعرازى دەبەخشێتە کۆبوونەوەکە.
یەکێک لە بەندە هەرە گرنگەکانى رێکەوتننامەى واشنتۆن هەڵبژاردنەوەى گشتى کوردستانە، هەروەک چۆن یەکێک لەم خاڵە هەرە گرنگء باسلێکراوەکانى ناو گوتارى جەنابى مام جەلالء کاک مەسعود، یەکێتیی ریزەکانى نیشتمانى کوردستانە، کە دەتوانین هەردووکیان لە ئامانجێکى پیرۆز رابگرین، بە رێگرتن لەوەى تا جارێکیتر لە کوردستاندا شەڕى ناوخۆ ببێتەوەو لەو پێناوەشدا کۆمەڵێک ئالییەت بخرێتەگەڕ بۆ رێگرتن لەو ئەگەرى هەبوونەى شەڕ.
پیاراستنى ریزەکانى گەلء یەکێتییەکەى لەوەدا دەبێت، کە هەردوو پارتى سەرەکى کوردستان لە ناوخۆیاندا یەکگرتووبن، هەر بۆیە ئەز پێشنیاز دەکەم، هەتا زووە کار بۆ ئەوە بکەن کە هەڵبژاردنەوەى گشتى بکرێتء هەردوو پارت بە کیانێکى هەست لە لێپرسینەوەى مێژوویى دوور لە بەرژەوەندى تەسکى حزبی کار بۆ گەڵاڵەکردنى (ئیئتیلافێکى) لیستى بکەن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانء هەردووکیان پێکەوە لیستێک لە کاندیدو نوێنەرانى راستەقینەى خۆیان پێشکەش بە هەڵبژاردن بکەن.. ئەمە کەمترین لەخۆبوردنە، کە جەنابى کاک مەسعود ئاماژەى پێدەکات. کەمترین چەقۆ لەملانى شەڕى ناوخۆیە، هێنانەدیى ساکارترین خۆزگەى جەنابى مام جەلالە، لە یەکێتیى ریزەکانى گەل، ئەگەر ئەوە بکرێت ئیدى جۆرێک لە بووژاندنەوە روودەکاتە کوردستان، بووژاندنەوەیەک لە شێوازى فەرمانڕەوایى کوردستان.
پەلەکردن لە هەڵبژاردنەوەى گشتىء ئیتفاق، مامەڵەکانى دیموکراسیەتو چەمکەکانى دەسەڵاتى مەدەنى، درێژەدان بەو جۆرە فەرمانڕەوایەش دوورکەوتنەوە لە ئیتفلاقء نزیکبوونەوەیە لە ئیستیعرازم.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *