هەمووی یان هیچ ؟

هەمووى یان هیچ؟

تێفکرینێکی ساویلکانەیە گەرهەموو کوردسامی گوتارو دەربڕینەکانمان ببەستینەوە بەوەی کە (کەرکوک نەوتی هەیەو داهاتێکی گرنگ وسەرەکی نەتەوەیی کوردستان دەبێت ) کەبەڕاستی پێویستە قورساییەکانمان زیاتر لەسەرئەوەبێت کەکەرکوک کوردی هەیە پێش نەوت ، پاشان مەرج نییە کەنەوت تاقەداهاتی سەرەکی نەتەوەیی بێت.

ئەنوەر سادات یەکێک بوو لەو کەسایەتییە سیاسى و سەرکردانەى کە پرسیارى لەمەڕ خۆىوسیاسەتەکانى لە هەموو کەس کردووە.ــ
تەنانەت بە چەند مانگێک بەر لە تیرۆرکردنىولە کاتى هەوڵەکانیدا بۆ ئاشتى لەگەڵ ئیسرائیلییەکاندا لە گفتوگۆیەکى دۆستانەى لەگەلڕ سەرتاشەکەیدا پرسیارى ئەوەى لێکردووە کە چ باسە لەسەر سادات؟ خەڵکى چى دەبێژن لەمەڕ هەنگاوە سیاسىوچارەنووسسازەکانى سادات؟
کابراى سەرتاش بە زمانێکى سادەى بازاڕى پێى گوتووە قوربان خەڵکى گلەییەکى زۆرت لێدەکەن بە تایبەت لەسەر مەسەلى کێشەى فەلەستینو پشت لە عەرددانى عەرەفات.
هەر لەوآ سادات دێتە وەڵام لە کابراو پێى دەڵێت، باشە کە تۆ خاوەن دوکانێکى سەرچاککردنى بە گەورەترینوناوبانگترین سەرتاشخانەى شار ناودەبرێیت، هەشت تا نۆ کوڕِیشت هەیە لە دوکانەکەتدا. گەر رۆژێک لە رۆژانء لە بارێکى ئاڵۆزەو تەمومژاویدا بەناهەق دەستەوتاقمێک دەرکەوتن تەواوى دوکانەکەتیان لیداگیرکردى چى دەکەیت؟
– قوربان شەڕ بۆ وەرگرتنى دەکانەکە دەکەم. باشە گەر بەشەڕ بۆت وەرنەگیراو ئەوان لە تۆ بەهێزتربوون، چى دەکەیت؟
– قوربان ریشسپى گوندەکەو پیاوماقوڵانى شار دەکەمە هاوپشت بۆ وەرگرتنەوەى دوکانەکەم.
– باشە ئەو هاوپشتانە پاش بێنەوبەردەیەکى زۆر لەگەلڕ دەست بەسەراگێرانى ماڵو حاڵى تۆ، تۆیان خستە بەردەم دووڕیانێک یان ئەوەتا دەست لە تەواوى دوکانەکە هەڵبگریت یان ئەوەتا شاگردئاسا کورسیەکت هەبێت لە سوچێکى دوکانەکە، کامیان هەڵدەبژێریت؟
– قوربان گەر بزانم.. هەر زۆر خراپە بارەکە بە کورسییەکە رازى دەبمو کار بۆ وەرگرتنى هەموو دوکانەکە دەکەم. جا بە یاسا بێت یان بە قسەى خۆش.
– دەى کەواتە تۆ وەڵامى خەڵکت دایەوە لە جیاتى (ئەنوەر) ئێستا زانیت من بۆچى لە عەرەفاتء دارودەستەکەى تووڕەم. فەلەستینییەکان دەیانەوێت هەموو یان هیچ نەبێت؟ منیش شەڕ بۆ ئەوە دەکەم کە ئەمڕۆ چیم بەدەست دەکەوێت پاشان بۆ هەمووى. من نامەوێت گەلى میسر، سیناوء شیۆنەکانى ترى بەداگیرکراوى ببینآ من دەمەوێت وڵات لە داگیرکردن رزگارکەم بە قۆناغ. هەر ئەمەشە بابەتى ئەمڕۆمان، داخۆ کورد شەڕ بۆ هەمووى بکات یان هیچ؟
ئەگەرچى بارودۆخء پێگەى هەنووکەى کورد، بە ئەو کاتء ئێستاى خراپء ئاڵۆزى فەلەستینییەکان ناکرێت بشوبهێنرێت، بەڵام وەک ئەزموون، پەندى سیاسىء عیبرەت دەکرێت چاوێکى پیابخشێنرێت. گشتمان کەم تا زۆر لەگەلڕ ئەوەداین کە گەلى کورد بە تەواوى مافەکانى خۆى بگات. هەمووشمان لەسەر ئەو هێڵە گشتییە رێککەوتووین کە پێویستە لەوە زیاتر بدرێت بە کورد. بەڵام ئەوەى لەسەرى رێککەوتووینء رەنگە ئەم گوتارەشى هێنابێتە ئاراوە ئەوەیە کە کورد (چۆن ، کەى ، کآ) مافەکانى بۆ دەستەبەر دەکات؟ دیارە بۆ وەڵامى ئەمانە پێویستە بگەڕێینەوە سەر مێژوو خاڵى دەسپێکى شۆڕشى نوێخوازى گەلەکەمان. لەوێوە قۆناغء نشووستىء سەرکەوتنەکانء دەستکەوتەکان دیارى بکەین تا بتوانین رایەکى گشتى کۆبکەینەوە.
هەموو دەزانین کە ئەم قۆناغە نوێیەى کە ئەمڕۆ کورد تیایەتى جیاوازە لەو قۆناغەى کە کورد لەسەر چیاکانەوە خەباتى سیاسىء چەکدارى دەکرد لەو کاتەدا کورد نەک هەر بۆى نەبوو داواى زۆر لە مافەکانى بکات بگرە دەنگێک نەبوو کە هەولڕ بدات کورد بناسێت وەک نەتەوەیەکى مافخوراو و ستەملێکراو. لەوەش زیاتر هەر لەو قۆناغەدا لە بەرزترینء پیرۆزترین دروشمى شۆرشِ، کەرکوک ببوە قودسء دڵى کوردستان.
جا کە جیاوازى هەبێت لە قۆناغدا پێویستە کەرەسەکانى خەباتء ئالیەتەکانیش جیاوازبن، دەسا بە پێچەوانەوە، رەنگە ئەوەى کە هەشمانە لە دەستمان بچێت. من هیچ لەگەلڕ ئەوەدانیم کە دەڵآ کورد هیچى بۆ نەکراوە، یان لەوە زیاترى بۆ ئەکرآ یان نە سەرکردایەتى کوردو نە دۆستەکانیشى لەوە زیاتریان پآ ناکرێت، بە پێچەوانەوە من لەگەلڕ ئەو رایەم کە کورد زۆرى بۆ کراوەو لە جەنگدایە بۆ زیاترو زیاتر.

کوردو بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا:
بۆ یەکەمین جارە لە مێژووەى خەباتیدا کورد هەلێکى زێڕینى لەو شێوەیەى بۆ هەڵکەوێت هەلێک کە بە رێگاو ئالیەتێکى دیموکراسییانە کورد چارەسەرى کێشەکانى دەکات، هەلێک کە هەموو حزب و لایەنە کوردستانییەکان کۆمەڵانى خەڵک بانگەشەیان بۆ دەکرد، دیموکراسى دەستکەوتێکى مەزنى کوردە کە توانیویەتى لە دژى سەرسەختترین دیکتاتۆرى سەردەم بجەنگێت تا رادەى شۆڕش و راپەڕین و ئازادکردنى بەشێکى زۆرى کوردستان تا هەوڵى گەڕانەوەى کەرکوک بۆ باوەشى کوردستان. بەڵام ئەوەمان لەبیر نەچێت هەموو تەمەنى راپەڕین لە کەرکوک چەند شەوێک بوو، تەنانەت فریانەکەوتین وێنەکانى سەدام لە کووچەو کۆڵانەکانى کەرکوک لابدەین. نەک بەشدارى پێبکەین لە رێڕەوى پێشکەوتنى پاش راپەڕین، حوکمى خۆبەخۆیى کورد ئەو کات هەموو دەزانین مانەوەى کورد وەک هێزێکى شۆڕشگێر یان یاخیبوو لە کەرکوک ماناى مەرگى هەموو راپڕینى دەگەیاند بۆیە کورد بەوە قایل بوو کە بەشێکى لەدەست بدەین نەک هەمووى.
ئێستاش هەر هەمان کێشە لەسەر کوردستانیبوونى کەرکوک لە بەشداریکردنى یان نەکردنى کەرکوک لە پرۆسەى هەڵبژاردن هاتۆتە کایەوە، رایەک هەیە پێیوایە کە ئەگەر کورد بآ کەرکوک بەشدارى بکات لە هەڵبژاردن ماناى ئەوەیە کەرکوکى لەدستدا، رایەکى تریش هەموو کەرکوک لە چوارچێوەى نەوتە رەشەکەى دەبینێت ئەو نەوتەى کە هەبێت یان نەبێت بە راى من نابێت کاربکاتە سەر تەواوى پرۆسەکە، بۆ هەردوو راکە دەڵێم:
ئەو رایەى کە پێیوایە گەر ئەم جارە نەبێت ئیتر نابێت. ئەوە دەسەلمێنێت کە متمانەى بە ئەزموونى ئازادى پاش سەدام حسێن نییە پێیوایە کە هەموو شتێک لەدەست دەدرێت. بەڵام لە راستیدا ئێمە پێویستە بەو نەفەسە خەبات بکەین کە رەنگە پاش پەنجا ساڵى تر کەرکوکمان بدرێتآ، بڕوانە ئەزموونء تەجروبەى خۆرئاوا، پارتى سیاسى هەیە لە خۆرئاوادا، کە رەنگە تەمەنى پتر لە حەفتا سالڕ بێت، بەڵام لە ماوەى حەفتا ساڵەکە هیچ کات هەلى دەسەڵاتى پآ نەبخشراوە، بەڵام هەر کۆڵى نەداوە. کوردیش پێویستە کۆلڕ نەدات، من ناڵێم کەرکوک وەک شارێکى وەک بەرلین تەماشابکەین، بەڵام دەشکرێت سوودى لێ وەربگرین هەموو ئەزانین کە بەرلین لە یەک جیاکرایەوە بە شەڕ جیاکرایەوە، کە لە یەکیشدرایەوە بە ئاشتىء بە هێمنىء بە ویستى خەڵک لەیەکدرایەوە، بۆیە سوودبەخشترە گەر کەرکوک بە ئاشتى، بە یاسا، بە ئالیەتێکى دیموکراسى بلیکێنرێتەوە بە کوردستان نەک بە (امتناع).
پاشان تێفکرینێکى ساویلکانەیە گەر هەموو کورد سامى گوتارو دەربڕینەکانمان ببەستینەوە بەوەى کە (کەرکوک نەوتى هەیەو داهاتێکى گرنگء سەرەکى نەتەوەیى کوردستان دەبێت)، کە بەڕاستى پێویستە قورساییەکەمان زیاتر لەسەر ئەوە بێت کە کورکوک کوردى هەیە پێش نەوت، پاشان مەرج نییە کە نەوت تاقە داهاتى سەرەکى نەتەوەیى بێت، بە سآ بەڵگەى جیاواز، لەسەر سآ وڵاتى بآ نەوتى وەک سوید، دانیمارک، نەرویج، کە بە سآ وڵاتى ئەسکەندناڤى ناسراون.
– داهاتى سەرەکاى سوید لەسەر چەند کۆمپانیایەکى بەرهەمهێنانى ئوتومبێلء باجدانە.
– داهاتى دانیمارکیش لەسەر فرۆشتنى 25%ى بەرازى جیهانە.
– نەرویجیش بە هیچ شێوەیەک وەک داهاتى نەتەوەیى مامەڵە لەگەلڕ نەوت ناکات.
دیارە مەبەستى من لێرەدا ئەوەیە دەکرێت بە زمانێک لە کەرکوک بدوێین کە کەرکوک کوردستانییە، نەک نەوتى، شەڕ لەسەر ئەوە بکەین کە کەرکوک بەر لەوەى نەوتى هەبێت کوردى هەیە، گەر ئەمڕۆش نەمانتوانى کەرکوک بخەینەوە سەر کوردستان، خۆ دەتوانین لانى کەم لە قوتابخانەکان بە کوردى وانە بڵێینەوە، بە کوردى ئاوارەکان بگەڕێنینەوە، بە کوردى رۆژنامەو گۆڤار بڵاوکراوە بخوێنینەوە، بە کوردى ئێزگەو تەلەفزیۆنەکانمان بەرنامە پەخش بکەن. ئەمانەش دەکرێت هەموویان بکەینە سەرەتاى کەرەسە بۆ شەڕێکى نوآ شەڕێک کە ئالیەتەکانى بابەتە عەقڵانىء نیشتمانییەکان بێت، لێرەشەوە دەگەینە ئەو رایەى کە بەشداریکردنى تەواوى کورد لە پرۆسەى هەڵبژاردن لە عێراقدا زۆر گرنگە گرنگیەکەشى لەوەدایە رۆڵى هەبێت لە دیاریکردنى چارەنووسى کورد لە ئایندەى نەخشەى نوێى عێراق پاش سەدام حسێن، بە پێچەوانەشەوە هەر مانگرتیێک یان خۆدوورخستنەوەیەک دەبێتە مایەى خۆکوشتنێکى ترى سیاسى کۆمەڵایەتى چارەنووسى کورد.

بەرنامەى کارى کورد لە هەڵبژاردندا:
سەرەکیترین بنەماکانى سەرخستنى کورد لە هەر پرۆسەیەکى سیاسىء دەسەڵات گرتنەدەست، پێویستى بە داڕشتنى بەرنامەى کار هەیە، پاشان کارکردن بە بەرنامەى کارەکە دیارە کارى من نیە کە بەرنامەى کار بۆ دەسەڵاتى سیاسى کوردى دابنێم، بەڵام مەبەستمە هەندێک لە تیشکء سەرنجە هەڵهێنجراوەکانى ئەزمونى گەلان بخەمەڕوو، کە رەنگە لە چەند لایەنەوە سوودى هەبێت، گرنگترین بەرنامەى کارى کورد لەم قۆناغەو قۆناغەکانى داهاتوودا هەتا بەو نەفەسەوە کاربکرێت کە ئەمە نەبێتە یەکەمء دواهەڵبژاردن لە عێراقدا. چونکە گەر ئەم ئەزموونە وەک تاقە هەڵبژاردنەکەى کوردستان بە هەتیوى بهێڵینەوە کاردانەوەى خراپى لەسەر رەوشى دیموکراسى دەبێت بۆیە زۆر گرنگە کە جەخت لەسەر ئەوە بکرێت کە ئەمە نابێت کۆتایى پرۆسەى ئازادىء دیموکراسى بێت لە عێراق، نابێت بڵێین ئیدى ئەمە کۆتایى رێگاکەیە بە تایبەت کە لە قۆناغێکداین کە تیایدا گەلى کورد بە هەموو مافە نیشتمانىء نەتەوەییەکانى نەگەیشتووە.
لێرەو لەوآ زۆر باس لەسەر پەرتەوازەیى کورد دەکەن، گوایە یەکگرتوونینو لە ناوخۆیاندا یەک نین، دیارە گەر مەبەست لە فرەلایەنىء حزبى کوردستان بێت ئەوا پێویستە بە پەرتەوازیى ناوزەدى نەکەین، گەر مەبەستیش لە یەکگرتنەوەى یەکێتىء پارتى بێت ئەوا بە هەمان هەڵەى پەنجدا بە پەنجادا دەڕۆینەوە، دەرکرێت کورد بە چەند رایەکو بە چەند لایەنێکو چەند ئەقڵێک داخڵى پرۆسەکە بێت، پێموایە هەر کاتێک بێت لە لایەن بەشداربووەکانەوە پآ لەسەر مەسەلە چارەنووسسازەکان دادەگیرێت، خۆ ئەگەر ئەو لایەنە یان ئەو گروپە یان حزبە بە بەڵێنە پێدراوەکان کارى نەکرد ئەوا دەبێت ئەو کات بە خۆرفرۆشء کەمتەرخەم لەقەڵەمى بدەین، نەک ئێستا کە جارآ هیچ نەکراوە. هەندێک لە رێکخراوو لایەنو سایتى ئینتەرنێتى کەوتوونەتە توانجو گلەیىو گازندەى بێمانا. لە لایەک داواى چوونە سەر مانگ دەکەین، لەلایەکیش خۆیان ئالیەتەکانى چوونە سەر مانگ تێکدەشکێننء دەیانفرۆشنەوە.
بۆیە ئەو رایەى کە پێیوایە کورد پەرتەوازیە هەڵەیە، رەنگە هیچ کات کورد وەکو ئێستا یەکگرتوو نەبووبێت، هەمووشمان ئەزموونى تاڵى شەڕى ناوخۆمان لەبەرچاوە، بۆ ئەوەى ئەو ئەزموونە دووبارە نەبێتەوە، با فرسەتێک بدەین بە کۆمەڵانى خەڵک تیایدا چارەنووسى خۆیان دیاریبکەن، فرسەتێکى تر بۆ ئاسوودەیى نیشتمان.
خاڵێکى ترى گرنگ کە پێویستە ئاماژەى پێبدەم سەبارەت بە بەرنامەى کارى کورد، لە پرۆسەى نوێى عێراقدا ئەوەیە کە ئامانجى کورد چییە لە تەواوى پرۆسەکە، ئایا تەنها ئامانجى کورد بەشداریکردنە لە هەڵبژاردنء دەسەڵاتگرتنەدەست یان ئامانجى ئەوەیە کە کار بۆ چەسپاندنى مافەکانء بەرقەراربوونى یاساکانء بەرجەستەبوونى دەستوورى نوێى عێراقو حساب نەکردنى کورد بە هاووڵاتى پلە دوو بکات.
هەموو ئەمانە بەشداریکردنە لە هەموو کەمو بچووکێکى پرۆسەیەک، وەک چۆن لە سەرەتاى هەڵمەتەکەوە کوردو کوردستان لە پێشەنگى ئەو وەرچەرخانە بوون کە لە مێژووى عێراقدا روویدا، ئێستاکەش دەتوانن پێشڕەوى بکەن لە چەسپاندنى ئاشتى، ئازادى، دیموکراسى، مافى چارەنووس، نەک تەنها بۆ گەلى کورد بگرە بۆ تەواوى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان، با هەمووشى نەبێت با بە کەموکورتى بێت با هەڵەشى تیابێت، گرنگ ئەوەیە هەڵەکانى دوێنێ، کەموکورتییەکانەى ئەمڕۆ لە ئایندەى کورددا نەهێڵینەوە.

شوێنی بڵاوکردنەوە : ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ژمارە 3508 ساڵی سیانزەهەم ڕێکەوتی سێشەممە بەرواری 2004.10.26 لاپەڕە ٨ “لاپەڕەی ئازاد” بلاوبۆتەوە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *