ڕۆژئاوا کۆمەڵگای پاش شۆڕشی پیشەسازی

رۆژاوا – کۆمەڵگاى پاش شۆڕشى پیشەسازى
لەگەلڕ نزیکبوونەوى وادەى کۆتایى هاتن بە سەدەیەک ء دەستپێکردنى سەدەیەکى نوآ، رۆژئاوا پرۆژەى کۆمەڵگایەکى هاوچەرخى سەدەى بیستء یەکى هێناوەتە ئاراوە، ئەگەرچى ئەو پرۆژەیە بە نووسین نەنووسراوە، بەڵام کارو کردەوەى سەرکردەو دەزگا مەدەنىء پیشەیىء بازرگانىء پیشەسازىء کۆمەڵایەتییەکانى رۆژئاوا رێگەى کارو کردەوە نوێکانء شۆڕشى نوێى تەکنەلۆجییەوە بانگێشتى بۆ ئەکەن، مرۆڤایەتى بە درێژایى ئەم سەدەیەت چەندین رژێمى ئابوورىء سیستمى ئابوورى یەک لەدواى یەکى جۆراوجۆرى بەخۆوە بینیوە هەر یەک لەو رژێمانە هەڵگرى کۆمەڵێک سوودو دەسکەوتء زیانء قەیران بوون، بەڵام لە هەموویدا سەرئەنجام بە سوودى ئابوورى وڵاتە زلهێزەکان کۆتایى هاتووە.
ئەگەرچى پێشبینى ئایندەى مرۆڤایەتى لە سەدەى بیستء یەکدا هەتا ئێستا تەمومژاوییەو سەرەتاکانى ئەو ئایندەیە لەگەلڕ دەستپێکردنى قۆناغەکە دەکرآ پێشبینى بکرآ، بەڵام ئەمە رێگر نییە لە بەردەم توێژینەوەى گونجاوترین پێناسەو ئایندە بۆ کۆمەڵگاى سەدەى بیستء یەک.
سەدەى بیستء یەک بۆ رۆژئاواییەکان کۆتاییهاتنە بە هەگبەو قۆناغێکى مێژوویىء دەستپێکردنى قۆناغێکى نوآء هەگبەیەکى نوآ کە لەگەلڕ گۆڕانکاریء داواکارییەکانى مرۆڤـ لە سەدەى نوێدا بگونجیت. هەر بۆیە پێیان وایە کۆمەڵگاى پێشکەوتووى مرۆڤایەتى لەوێوە دەست پێدەکات کە قۆناغى کۆمەڵگاى پیشەسازى وازى لێ بهێنرێتء بچێتە قۆناغێکى نوآ، ئەویش قۆناغى کۆمەڵگاى کارگوزارییە.
لە بەرهەمهێنانى کەلوپەلء دۆزینەوەى بازاڕ بۆ فرۆشتنى کەلوپەلء کەڵەکەبوونى سەرمایە بەرەو بەرهەمهێنانى (زانیارىء کۆتاییهاتن بە چینایەتىء رووکردن بەرەو تاک لە نەتەوە (الڕمە)ەوە بۆ جیهانگەرى (عەولەمە) هەندێک لە رووناکبیران ئەم (ئینتیقالە) بە قۆناغى پاش حەداپهت (نوێگەرى) ناوناوە، هەندێکى تر بە قۆناغى عەولەمە ناویان ناوە، گرنگ ناونان نییە گرنگ ئامانجى رۆژئاواییەکان چییە پاش ئەوى ئەو شۆڕشە گەورەیە کرا لە بارەى کردنى جیهان بە (گوندێکى بچووک) لە رێگەى ئەو پێشکەوتنە زانستىء تەکنەلۆجییە یەک بەدواى یەکانەى کە رۆژانە بەرهەم دەهێنرێتء لە خزمەتى مرۆڤدایەو نوێتریینیان (ئەنتەرنێتە).
رۆژئاواییەکان پاش ئەوەى شۆڕشى پیشەسازىء موخەلەفاتى ئەو شۆڕشە تووشى دوو چەنگى جیهانى گەورەو ملیۆنەها قوربانى مرۆڤـء شکستء قەیرانى ئابوورى گەورەى کردن، پەندێکى باشیان وەرگرت بۆ ئەوەى بیر لە سیستمێکى سیاسى ئابوورى وەها بکەنەوە کە نەوەکانى ئایندەى پآ بحەسێننەوە. کۆتاییهاتنى جەنگى جیهانى دووەم سەرەتاى پەنجاکانى ئەم سەدەیە شاهیدى ئەو راستییەن کە رۆژئاواییەکان بۆیان دەرکەوت کە جەنگ (غەبائە)و پێویستە سیستمێکى خزمەتگوزارى بۆ کۆمەڵگاکانیان بهێننە ئاراوە.
لە نێو ئەم کەینءبەینى پێشکەوتنى پییشەسازىء شۆڕشە تەکنەلۆجیایەدا لە ئەورووپا وێنەى نموونەى حاڵەتى مەدەنییەت لە ئەرورووپا، دیمەنێکى ترى راستەقینەى شاراوەى کۆمەڵگاى ئەورووپى دەبینین ئەویش داڕمانى پێکهاتەى کۆمەڵایەتى ئەورووپایە. داڕمانەکە لە ئاستێکدایە کە زۆرێک لە بەها کۆمەڵایەتىء ئەخلاقییەکانى کۆمەڵگاى ئەورووپى لەدەست دراوە.
رووناکبیرە راستڕەوەکان (یەمینى) پێیان وایە هۆکارى ئەو داڕمانە بەهۆى لێکترازانى بەها خێزانییەکانەوە دروست بووە، چەپەکانیش پێیان وایە بەهۆى لادانء لێکترازانى عاداتء تەقالید ئەو حاڵەتەى دروست کردووە.
هێندێکى تریش وەکو (فرانیسیکۆ فۆکۆیاما) پێى وایە هۆکارى ئەو داڕمانەى بەهۆى ئەو گۆڕانکارىء پێشکەوتنى تەکنەلۆجییەوە بووە کە بە درێژایى ئەم سەدەیە مرۆڤایەتى پآ سەرقالڕ کراوە، هێندێکى تر هۆکارى ئەو داڕمانە بۆ خودى مرۆڤى رۆژئایى دەگەڕێتەوە، وەکو گهرحێکى فگرى ناو مرۆڤە رۆژئاواییەکان سەریهەڵداوە…
لە راستیدا من لەگەلڕ ئەم رایەم کە هەمو بەو هۆکارانەو رایانەو چەندینى تر بەشدارن لە خوڵقاندنى ئەو داڕمانەو لە پێکهاتەى کۆمەڵایەتى کۆمەڵگاى رۆژئاوایى پاش مێژووى دروستبوونى ئەم حاڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانێک بەر لە ئێستا بەڵام ئێستا زەنگى خەتەرناکى ئەو حاڵەتە سیاسەتمەدارانء دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتەى سەرقالڕ کردووە.
خێزانى ئەورووپى لە سەدەى 21دا خێزان کە نموونەى کۆمەڵگایەکى گەورەیە تووشى قەیرانێکى کۆمەڵایەتىء لادان لە پرەنسیپە کۆمەڵایەتییەکان هاتووە بەپێى دوا ئامار کە زانکۆى (شۆربۆن)ى فەرەنسى پێشکەشى کردووە حەقەتى ئەم وتەیەمان بۆ دەردەکەوێت.
وا پێشبینى دەکرآ کە لە سەدەى داهاتوودا لە رێژەى 67 مندالڕ 46 مندالڕ پاش ئەوەى کە تەمەنیان دەگاتە (18 سالڕ) دایکوباوکیان لەیەک جیادەبنەوەو تووشى تەڵاقدان دەبن ئەم رێژەیەش رێژەیەکى خەتارناکە بۆ ئایندى کۆمەڵگاى ئەورووپى جگە لەوەى کە ئەم رێژەیە حاڵەتێکى ترى خوڵقاندووە ئەویش بە رێژەى منداڵبوون بە جۆرێک دابەزیوە کە رەنگەى ببێتە هۆى کەمبوونەوەى ژمارەى دانیشتوان لەم وڵاتانەدا.
پاکیزەى ئافرەت Verjeny، لەم بارەیەوە زانکۆى (ویستمنستەر)ى بەریتانى ئامارێکى پێشکەشکردووە تیایدا هاتووە/ لە نێوان ساڵى 1965 – 1969 (59%)ى کچە سپى پێستەکان بەر لەوەى کە مراسیمى شووکردنیان بە رەسمى بێت منداڵیان لە سکدابووە، وە لە (25%)ى کچە رەش پێستەکان هەمان حاڵەتى بەخۆوەبینیوە، بەڵام ئەم رێژەیە لە کۆتایى هەفتاکانەوە کەمبوونەوە، بەڵام ئەو کەمبوونەوەیە لە رێگەى دۆزینەوەى کەرەسەى تایبەتى پزیشکى وەک دەرماناى نەهێشتنى مناڵبوونء بەکارهێنانى کۆندۆم بوو نەک بەهۆى گۆڕینى سیستەمەکە. ئەتوانین بڵێین ئەو رێژەیە زیادى کردووە نەک کەم.
منداڵى ناشەرعى/ مەبەست لە منداڵى ناشەرعى ئەوەیە کە منداڵ لەدایکبآ لەلایەن دایکء باوکێک کە هێشتا بە رەسمى شووکردنیان ئیعلان نەکراوە، وە بە رێژەیەکى زۆر کە بەم شێوەیە لە وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە هەر سآ منداڵى لەدایکبوو منداڵێک بە ناشەرعى لەدایکدەبآ کە 1/3ى ئەو رێژەیە دەکات هەروەها لە وڵاتە ئەسکەندەنافىء ئەورووپادا ئەو رێژەیە دەگاتە لە 50% منداڵە لەدایکبووە ناشەرعییەکان، کە ئەمەش رێژەیەکى یەکجار زۆرە.
ئەم ئامارانەو ئەم ژمارانە ترسى خستۆتە نێو دڵى سەرانى رۆژئاوایىء کار گەیشتۆتە ئەوەى کەسایەتییە ئاینییەکانء کڵێسا بانگێشتى گەڕانەوە بۆ پرەنسیپەکانى ئاینى مەسیحى دەکەن لە مەسەلەى پیرۆزى خێزانء ژیانى ژنء مێردایەتىء وازهێنان لەو (ئەمەردەى) کە زیان بە پێکهاتەى کۆمەڵگاى ئەورووپى دەگەێنآ لەگەلڕ هاتنەکایەى سەدەیەکى نوێدا…
تاوانء بەدکارى/ متمانەى خەڵکى بە پاراستنى ژیانء سامانء خۆشگوزەرانییان هەمیشە لە ژێر هەڕەشەى باندى مافیاو تاوانبار کە رۆژانە کەنالًەکانى راگەیاندن هەواڵى سەیرسەیر لەسەر کارى تاوانء بەدکارى بڵاودەکاتەوە، بەپێى دوا ئامار کە زانکۆى ئێکسفۆرد پێشکەشى کردووە لەم بارەیەوە، دەڵآ تاوان بە شێوەیەکى گشتىء بە هەموو جۆرەکانى بە رێژەیەکى یەکجار زۆر زیادى کردووەو ساڵى 1953 دەکات بە قۆناغێکى گرنگء تیایدا دەڵآ رێژەى تاوانکارى شانزە جار زیادى کردووە لەسەر ئەو رێژەیەى کە لە ساڵى 1953 لە سەریبووە کە ئەمەش قەیرانێکى گەورەى بۆ حکومەتەکانى رۆژئاوا دروست کردووە لە بارەى شەعبیەتى ئەو حکومەتانەوە لەلایەن جەماوەرەوە، ئەوەتانآ متمانەو هاریکارى کۆمەڵى ئەوروپى بۆ حکومەتە فیدراڵییەکان لە ساڵى (153) 73% بووە، بەڵام ئەو رێژەیە لە ساڵ 1991 نزم بۆتەوە بۆ لە 13% کە ئەم دابەزینە بۆتە هۆى ئەوەى قەیرانێکى نوآ لە سیاسەتى ناوخۆى وڵاتان دروست بکاتء وایان لێ بکات کە خەرجى وڵات لە بارەى پاراستنى ئاسایشى وڵاتەکانیان بە رێژەیەکى زۆر زیاد بکات.
رۆڵى ئافرەت
بەشى دووەم:
زۆر جار گوێبیستى ئەوە دەبین کە ئافرەت مافى زۆرى پێدراوە لە وڵاتە ئەورووپییەکانء بەشداریکردنى ئافرەت لە گرتنى دەسەڵاتء بەڕێوەبردنى کارى حکومى ئابوورى کۆمەڵایتى بە مافى دەزانین، لە کاتێدا ئەمە ماف نییە بگرە بینینى رۆڵە، دوو جەنگى جیهانى گەورە لە ژیانى رۆژئاواو دەیان شەڕى ناوخۆ بە شێوەیەک کە ملیۆنەها سەربازى پیاوى تیاچوو پێویستى بەهاتنەکارى رەگەزێکى ترە کە ئەویش (ئافرەتە) وڵاتێکى وەکو (سوید) کە هەتا ئێستاش رێژەى ئافرەتى لە پیاو زیاترە بەهۆى لەدەستدانى لە جەنگدا بێگومان ئاسایى دەبێت ئەو کارانەى کە پێویستە پیاو بیکات ئەمڕۆکە ئافرەت دەیکات بۆ ئەوەى رەوڕەوەى ژیان بەردەوامبآء لەکار نەکەوآ.
پاشان خاڵێکى گرنگ هەیە ئەویش ئەوەیە ئافرەتى ئەورووپى چاوەڕێى ئەوە نەبووە کە پیاو داواى مافى بۆ بکات ئیرادەو تێگەو ویستى خۆى ئەو مافانەى پێداوە.
بازاڕى سێکسى ئەورووپا The Sex Markato،ء کاردانەوى لەسە ر لەدەستدانى هەندێک لە بەهاڕەوشییەکانء لادان لە تێگەى پێشووى مرۆڤـ بۆ ممارەسەى سێکس – یان بازاڕى سێکس بازاڕێکى گەورەى ئەورووپییە سەرەتاى پەنجاکان سەریهەڵداوە گەورەترینء زلهێزترین سەرمایەى لەدوایەوە کۆمپانیە پیشەسازییە سێکسییەکان قازانجء داهاتێکى یەکجار زۆریان بۆ دەمێنێتەوە، لە رێگەى نمایشکردنى نوێترین بەرهەمى سێکسىء فرۆشتنى کەلوپەلە سێکسییەکان کە رۆژ لە دواى رۆژ الحاێى فرۆشتن زیاد دەبێت، کۆمەڵێک کێشەیان دروستکردووە بۆ نموونە/ شژوژی جنسى، ئەگەر جاران وەکو نەخۆشییەکى نەفسىء سێکسى مامەڵەى لەگەلڕ دەکرا، ئەوا ئێستا بە پشتگیرى کۆمپانیا بازرگانییەکانى سێکس داواى دەرکردنى یاساى مومارەسەى کوڕ لەگەلڕ کوڕو بەهەمان شێوە کچ لەگەلڕ کچ دەکەنء بە شێوەیەکى یاسایىء قانونى زەواجیان بۆ حساب بکرێت، ئەمە دوامین مارشى ئەو کەسانەیە کە سەدان نەخۆشى وەک ئایدزو ڤایرۆسى جۆراوجۆریان هێناوەتە ئاراوە.
جاران دەوترا خۆشەویستى بآ رەگەزى سێکس ناکرآ کامڵبآ، داخۆ کام خۆشەویستییە وادەکات ئەم جۆرە یاسایە بەرقەراربکات، کتێبخانە ئەورووپییەکان هێندەى کتێبى سێکسىء کاسێتء بەرنامەى زانستى سێکسى تیا بەدى ئەکەیتء فرۆشتنى تیا بەدى دەکەیت هێندە کتێبى فیکرىء رووناکبیرى… هتد تیا بەدى ناکەیت.
ئەگەرچى بازاڕى سێکسى ئەورووپى لە پاش کۆتایى هەفتاکانى ئەم سەدەیە قازانجء فرۆشئتنى کەمبۆتەوە بۆ ماوەیەک تا ناوەڕاستى هەشتاکان، بەڵام توانرا جارێکى تر بازاڕ گەرمبکرێت پاش ئەوەى کە کۆمەڵى ئەورووپى تووشى کێشەیەکیتر هات ئەویش (عەجزى جنسى)بوو کە بووە مایەى ئەوەى دیسانەوە فرۆشتنەکان زیادبکاتء لەگەڵیدا زیانە کۆمەڵایەتییەکانیش زیادبکات.

بێکــارى:
کێشەیەکى دى گرنگ کە کۆمەڵى ئەورووپى هەڕەشەى کوشندەى ئابوورى، پآ دەکاتء هەمیشە دەسەڵاتداران لەبەردەم ئەم قەیرانە کێشەیان زۆرە، مەسەلەى زۆربوونى ژمارەى بێکارییە تەنانەت ئەم مەسەلەیە بۆتە مارشء دروشمى هەموو پارتێک کە بیەوآ لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتن بەدەست بهێنآء لە پرۆژەى کارەکانیدا رێژەى بێکارى کەمبکاتەوە کە لە سەدەى داهاتوودا هەڕەشەى زیادبوونى گەلێکە، رۆژئاواییەکان بە پێشکەوتنى پیشەسازى مرۆڤیان لە کارى زۆرو هیلاکىء ماندووبوونى زۆر رزگارکرد، بەڵام ئەم رزگارکردنە بۆ خۆى کێشەى بۆ ئەو وڵاتانە دروستکرد بە تایبەتى کەو ا باوە ئەگەر مرۆڤێک بێکاربآ ئەوا دەوڵەت دەبآ بەخێوى بکات، لەگەلڕ ئەم ژمارە زۆرەى بێکاریدا زۆر ئاساییە کە لە وڵاتێکى وەکو فەڕەنسا (40) هەزار گازینۆ بەدیبکەینء لە پاریسى پایتەخت شانزە هەزارى تیابآء قازانج بکەنء زیان نەکەن.

مادە بیهۆشکەرەکانء کاریگەرییان لەسەر سیستمى کۆمەڵایەتى ئەورووپاو وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا:
مێژووى سەرهەڵدانى بەکارهێنانى مادە بێهۆشکەرەکان لە دێر زەمانەوەیەو رەنگە لەگەلڕ سەرەتاى ژیانى مرۆڤبآ، بەڵام ئەمڕۆ کە کۆمەڵێکء جۆرێک لە مادەى بێهۆشکەر هەیە کە زیانەکانیان لەسەر ژیانء ئابوورى مرۆڤى ئەورووپى لەڕادەبەدەرە، کۆکاینء هیرۆین، ئەفیونء تلیاکء حەشیشە ترسناکترین جۆرى مادەى بیءهۆشکەرەوەن، کۆکاین گرانترینیانە وە لە هەمووى زیاتر زیانى هەیە، کێشەى بەکارهێنانى کۆکاین لە جیهاندا ئەمریکاو ئەورووپا دەیانەوآ بیکەنە کێشەیەکى سیاسى بۆ نموونە زۆربەى زۆرى ئەو کۆکاینەى کە هەفتانە بەدەیان تەن دەگاتە ئەمریکان لە رێگەى کۆڵۆمبیاو کوباوە کە رژیمى ئیشتراکى تیا باڵادەستەو زۆربەى ئەوەى کە روو دەکاتە ئەورووپا لە ئەورووپاى شەرقىء روسیاو وڵاتانى وەک ئەلبانیاو ئەفغانستانء هند روودەکاتە وڵات، لە هەموو نەخۆشخانەیەکى ئەورووپى رۆژانە لایەنى کەم (50) حاڵەتى کەش تووشبوونى ئیدمانى تیا بەدى دەکەیت، خەرجى وڵات لە چارەسەرکردنى تووشبووانى ئەم دەردە بەقەد خەرجى ساڵێکە لە دروستکردنى پرۆژەیەکى پیشەسازى گەورە.
کۆتایى هەشتاکانى ئەم سەدەیە بە سەرەتاى فراوانبوونى بڵاوبوونەوەى بەکارهێنانى مادەى بێهۆشکەر دەزانرێت کێن ئەوانەى کە بەکاریدەهێنن ئەوەى ئەمڕۆو ئەوانەى کە لە سەر حازرىء لەسەر حسابى جەنگء تێکۆشانء کوشتارو شۆڕشء راپەڕینى گەورە گەورە هاتوون ئەوانەى هیچیان لە نەهامەتى رۆژئاوا نەدیوە، ئەوانەن کە مخەدەرات بەکاردەهێنن، بۆ ئەوان واتە بۆ ئەم نەوەیەو لادانى تەمەنى (15/40)سالڕ هیچ نەماوە نەیکات هەرچى هەیەو ئومێدى پێخواستووە کردوویەتىء وەریگرتووەو بەدواى شتێکى نوێدا دەگەڕآ، ئەو شتە نوێیە هیرۆینە، کۆکاینە، کە پاش ماوەیەکى کورت دەیکوژێت؟ بۆ ئەوەى لەم باشتر تێبگەین ئەوروپا کێشەیەکى گەورەى هەیە بەدەست لاوانى (لاوان) گەنجى ئەمڕۆ (لاوى) دوێنێى ئەورووپا نییە تێکۆشانء رەنجء ماندووبوون هیچ ماناى نییە لە ژیانى ئەودا شەقامى ئەورووپى بەدەست ئەم دیاردە ترسناکە زۆر دەناڵێنآ نەخۆشى (لامبالات) بە جۆرێک باڵى کێشاوە بەسەر لاوى ئەم سەدەیەى ئەورووپا کە لە هیچ قۆناغێکى رابردوو بەو شێوەیە بەخۆیەوە نەیبینیوە.
گەڕانەوە بەرەو سیحرو خرافەو (مغامەرە) ئاواتى زۆرینەى لاوانە، لاوى ئەمڕۆى ئەورووپا بەدواى ئەفسانەو داستانێگى نوێدا دەگەڕآء نازانآ خۆى لە کام کەنارى مەنگا خۆى دەبینێتەوە لە نێوە ئەمانەدا بازرگانەکان یەکەمء دواسوودمەندى ئەو حاڵەتەن.
رەونەقى روۆژئاوا لەگەلڕ کۆتاییهاتنى ئەم سەدەیە بەرەو عەدەم دەچێت، جارانء گرنگیدان بە جلءبەرگء پۆشتەو ئەتەکێت نیشانەى شارستانییەتى ئەورووپا بوو، ئەمڕۆکەو لە سایەى پێشوازى لە سەدەیەکى نوآ ئەو رەونەقء ئەتەکێتە رووەو کەمبوون دەچیت، کچەکانء کوڕەکان تەنها جلۆبەرگێکى ئاسایى خۆیانى پآ پۆشتە بکەنء هیچیدى.

رۆژئاواو ئەورووپا:
خوازیارن لە سەدەى داهاتوودا بە باشترین شێوە پاراستنى ئاسایشى نەتەوەیى خۆیان بکەنء خۆیان لە هەموو جۆرە هەڕەشەو هێرشێکى بیانىء ناوخۆیى رزگاربکەن، کۆسۆڤۆ، عێراقء خستنەوەى فتبۆڵى شەڕ لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستء کیشوەرى ئاسیا نوێترین بەرنامەى سەدەى داهاتوو دەبێت.
خاڵێکى زۆر گرنگ هەیە کە دەبآ لەبیرنەکرآ ئەویش تێگەى رۆژهەڵاتییەک لەگەلڕ رۆژئاواییەک بۆ مەسەلەکانى ژیان بۆ نموەونە مەرج نییە ئەو کتارەى کە ئێمە بە بەدڕەوشتى لەقەڵەمى دەدەین بە هەمان شێوە ئەورووپى یان رۆژئاوایى وا سەیرى کەن، هەروەها ناکرآ ئامانجء ئاواتى گەلانى تر لە گەلڕ رۆژئاوا مقارنە بکرێت، بۆ نموونە لاى ئێمە رەنگە ئاواتى گەلى کورد خۆى لەوە ببینآ کە چۆن شەڕى ناوخۆ نەمێنآ؟ چۆن بێکارەبایىء بێئاوى کوردستان چارەسەر بکەین، لە کاتێکدا ئەم مەسەلانە سەدەیکء چەندین قۆناغى ترى بەسەردا تێپەڕى لە رۆژئاوا.
گرنگیدان بە وەرزش لە رۆژئاوا رۆژنامە وەرزشییەکانء بەرنامە وەرزشییەکانى کەناڵەکانى راگەیاندن زۆرترین رەواجء جمهورى هەیەو داهاتێکى زۆر بۆ یانە وەرزشىء یەکە وەرزشییەکان جێهێشتووە لە سەدەى داهاتوودا وا چاوەڕوان دەکرآ کە رێژەى ئەوانەى کە گرنگى بە وەرزش دەدەن زیادبکات بە رێژەى نیوە زیاتر لەو رێژەیەى کە لە سەریەتى بێگومان ئەمەش سیاسەتێکى ترى خالفَکردنء مەشغوڵکردنە هاوکات خۆشەویستییە بۆ وەرزش.

گۆرانى:
بۆ ئەوى دەوڵەمەندبى (سەدەى داهاتوو هەڵبدە گۆرانیبێژبى یان هونەرمەندبى ئەمە ناونیشانى نوآ هەموو وەسەگه هونەرییەکان سیاسەت بۆ سیاسەتمەداران گرنگ ئەوەیە دەوڵەت دیموکراتبآء رێزى بیروڕاى مرۆڤى هەبآ.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *