وێستگەیەکی دیکەی نائومێدی لەپڕۆژە نوێیەکەی یەکێتی قوتابیاندا بۆ هەڵبژاردن

وێستگەیەکى دیکەى نائومێدى لە پرۆژە نوێیەکەى یەکێتى قوتابیاندا بۆ هەڵبژاردن

هاوکات لەگەلڕ هاتنە ئاراوەى رێکەوتننامە مێژووییەکەى واشنتۆن بۆ ئاشتىء هەوڵدانى دڵسۆزانء غەمخۆرانى گەلى کورد بۆ گەڕانەوەى هێمنىء ئارامى بۆ باشوورى کوردستان، یەکێتى قوتابیان پرۆژیەکى (38) خاڵى بە ناونیشانى (پرۆژەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى نوێنەرانى قوتابیان لە ناوەندەکانى خوێندنى زانکۆ – پەیمانگا – ئامادەیى) بڵاوکردۆتەوە بە مەش وێستگەیەکى ترى نائومێدییان بۆ تەواوى توێژى خوێندکاران هێنایەوە بوون بەر لەوەى سەرنج و تێبینى خۆمان لەمەڕ پرۆژەیەکى وەها بخەینەڕوو پێویستە ئەوە بڵێین کە بەر لەو مێژووەى کە یەکێتى قوتابیان ئەو پرۆژەیە بڵاوکردەوەو هەڵبژاردنى لە سنوورى ناوەندەکانى خوێندنى دهۆک هەولێردا ئەنجام بدات لە رۆژى 1/11/1998دا کۆمیتەى هاریکارى رێکخراوەکانى خوێندکارانء لاوان یاداشتێکیان پێشکەش بە لیژنەى باڵاى سەرپەرشتى بەڕێوەچوونى پرۆسەى ئاشتى کردووە تیایدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەن کە هەڵبژاردن سەرتاسەرى بێتء بۆ هەموو خوێندکاران بێتء مافى خۆپاڵاوتنء بەشداریکردن بۆ هەموو رێکخراوە خوێندکارییەکان بیتء وهەموو خوێندکارێک مافى رەواى خۆیە لە هەر ناوەندێکى خوێندن کە لە خۆى راببینآ خۆى هەڵبژێرآ بآ جیاواوزى بیرو بۆچوونى حیزبى.
ئەم هەنگاوەش بکرێت بە سەرەتایەک بۆ نەهێشتنى گیانى دووبەرەکىء قینى پەنگخواردوو، بەڵام ئەم یاداشتە بآ وەڵام مایەوە تا ئەو کاتەى بەم پرۆژەیە وەڵام دراو یەکێتى قوتابیان لە 14/12/1998دا هەڵبژاردنیان لە زانکۆو پەیمانگاکانى هەولێرو دهۆک دەستپێکردو ئەنجامەکەشى بە سەرکەوتنى خۆیان راگەیاند.
یەکێتى قوتابیان لە پرۆژەکەیدا بە هیچ شێوەیک رێزو حورمەت بۆ هیچ کام لە رێکخراوە خوێندکارییەکان نەگرتووەو بەڵکو لەو پێناوەدا کۆمەڵێک پیڕوپاگەندەو کارى نابەجێیان دەرهەق بە سەرجەم رێکخراوەکان کردوەو لەسەرو هەمووشیانە کۆمەڵەمان، کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان سەرەتاى ئەو رێزنەگرتنە لەوێوە دەستپێدەکات کاتێک کە کۆمەڵەى خوێندکاران بانگێشتى یەکێتى قوتابیانى کرد بۆ دانیشتن لەسەر هەموو ئەو خاڵانەى کە ناکۆکن لەسەرى بەڵام یەکێتى قوتابیان لەمەشیان بەدەنگ بانگێشتەکەوە نەچوو لەگەڵیدا لە پێناو چەند مەرامێکى تایبەت یەکێتى قوتابیان هەستاون بە تەزویرکردنى ئیمزاى سکرتێرى کۆمەڵەمانء بەکارهێنانى ئەو ئیمزایە بە شێوەیک لە شێوەکان وەک پڕوپاگەندیەکى ئیعلامى ئینتخابى، لێرەوە پێویستە باسێک لە هەڵوێستء مەنهەجییەتى کۆمەڵەمان بکەین وە بڵێین ئێمە هیچ کات ئامادەنین لە پێناو مەسەلەیەکى هەنووکەیى کاتى چارەنووسى تەواوى توێژى خوێندکاران بکەینە قوربانى چەند مەسەلەیەک کە شایانى باسکردن نەبن لەگەڵیدا دەڵێین خۆ ناکرى تاسەر چاوپۆشى لە چەواشەکردنى خوێندکاران دەست بەستراو بوەستینء هیچ دەنگێک نەکەین لێرەوە پرۆژە زۆرو بۆرەکەى یەکێتى قوتابیان پڕیەتى لە هەڵەو پرۆژەکە خزمەتى یەکڕێزى خواستى خوێندکارو قوتابى ناکات.
پرۆژەکەى یەکێتى قوتابیان دەست تێوەردانێکى ئاشکرا لە کاروبارى ئیدارىء حەرەمى زانکۆو پەیمانگاکانى پێوە دیارە.
رێکخراوە خوێندکارییەکان هەموو کات بۆیان هەیە پێشنیارو داکۆکى لەسەر هێنانەکایەى پرۆژەى هەڵبژاردن بکەن، بەڵام هیچ کات نەماندیوەو نەمانبیستووە رێکخراوێکى خوێندکارى کە هیچ مافێکى بەسەر دەزگاى حکومىء ئیدارییەکان نییە پرۆژیەکى لەو شێوەیە بکاتە بڕیارو لە هەمان کاتدا جێبەجێى بکات، ئەم پرۆژەیە لەڕووى ناوەرۆکى بابەتەکەو شێوازى دەربڕینى پرۆسەیەکى گرنگى وەک هەڵبرژاردن، هەڵگرى کۆمەڵێک کەموکورتىء رەخنەو سەرنجء تێبینییە لێرەوە بە نێو هەندێک لە خاڵەکانى ئەو پرۆژەیە دەڕۆینء هاوکات هەوڵدەدەین وەڵام بۆ زۆرێک لە پرسیارەکان بدەینەوە.
بەلاوەنانى سەرۆکایەتى زانکۆکانء راگرایەتى پەیمانگاکان بە ئاشکرا لە تەواوى پرۆژەکەدا دیارە بۆ نموونە: لە خاڵى (9)یەمدا هاتووە دەڵآ:
مۆرێک بۆ لیژنەى باڵاى هەڵبژاردن دروست دەکرێت بۆ بەڕێوەبردنى پرۆسەى هەڵبژاردن… تەرحکردنى دروستکردنى مۆر وەکو بڕیار چەندین گومان دەخاتەڕوو… باشە دەپرسین ئەم مۆرە لە لایەن کێوە دروست دەکرێتء پاشان لیژنەى باڵا کێیە؟
لیژنەى باڵا هەروەک لە خاڵى سێیەمى پرۆژەکەدا هاتووە دەڵآ:
ڕ- نوێنەرى ئەنجومەنى وەزیرانء نوێنەرى فێرکردنى باڵا.
ب- نوێنەرى وەزارەتى پەروەردە.
ج- نوێنەرى وەزارەتى ناوخۆ.
د- نوێنەرى وەزارەتى داد.
ه- نوێنەرى هەر رێکخراوێکى قوتابیان کە بەشدارە لە پرۆسەى هەڵبژاردن لە ئاستى مەکتەبى سکرتاریەت.
و- نوێنەرى یەکێتى مامۆستایان.
زانکۆ وەک دەزگایەکى زانستىء سەربەخۆو سەرۆکى زانکۆ، بۆ خۆى دەسەڵاتى وەزیرى هەیە. ئیدى چ پێویست دەکات نوێنەرى وەزارەتیکى تر سەرپەرشتى بەڕێوەچوونى وەزارەتێکى تر بکاتء لە لیژنەى باڵا دابنرێت. دواتر سەرۆکى زانکۆو راگرى پەیمانگان ئەندامن لە (فێرکردنى باڵا).

خاڵى (18):
لیژنەى باڵاو لیژنەى ئامادەکارى (زانکۆ – پەیمانگا – ئامادەیى)ەکان:
بۆیان هەیە سکاڵاکانى قوتابیان وەربگرن لەسەر چۆنێتى بەڕێوەچوونى هەر هەڵەو گرفتێک.. هیچ سکاڵایەک پاش راگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان وەرناگیرێت..
بەم پێیە بۆ هەبوونء نەبوونى هەر کارێک بەدەست داڕێژەرانى ئەم پرۆژەیەیەء لیژنەى باڵاو ئامادەکارى تەنها جیهەتێکى (تەنفیزى) بڕیارەکانى ئەم پرۆژەیەن. هەر بۆیە گەر سکاڵایەکیش لە پاش هەڵبژاردنء راگەیاندنى ئەنجامەکەى هات لە لایەن قوتابیان دەبآ ئەو لیژنانە (قووتى بەن)ء ئاشکراى نەکەن چونکە بۆیان نییە.
ئەوەى کە زانراوە سکاڵا لەسەر چۆنێتى بەڕێوەچوونء هەڵەو گرفت لە هەر کاتء مەکانێک بێت پێویستە بە هەند وەربگیرآء هەموو کات زانراوە کە (بەخۆداچوونەوە رێگەى پێشکەوتنە)، پاشان ئەم هەموو تۆقاندنء ترسء دڵەڕاوکێیەى بۆچى؟ کامەتا بنەماکانى دیموکراتى لەم خاڵەو تەواوى پرۆژەکەدا؟

خاڵى (21):
دواى داخستنى دەرگاى خۆهەڵبژاردن رێگە بە کشانەوەو پاشگەزبوون نادرێت….!
لە هەموو هەڵبژاردنێکى دیموکراتىء ئاساییداء بەهۆى جۆرێک (لە قەناعەتەوە) پاڵێوەراو بۆى هەیە بکشێتەوەو پاشگەزبێت لە خۆهەڵبژاردن بۆ ئاستێکى دەسەڵات.. بەڵام لەبەر ئەوەى لەم پرۆژەیە سەرەتاکانى وە بگرە ئەلفء باى دیموەکارتیشى تیا پێشێل کراوە بۆیە ئاساییە کە بڕیارێکى لەو جۆرە بەسەر پرۆژەکە بسەپێنرآء کارى پێبکرێ.
ئەوەى مایەى گومانە ئەوەیە کە دیارینەکراوە کآ رێگا بە پاشگەزبوونء کشانەوە نادات، لیژنەى باڵا یان چاودێرانى هەڵبژاردن…؟
خاڵى (25):
هەوڵدان بۆ…
* لێپرسراوى لیژنە نوێنەرایەتى قوتابیان لە کۆلیژو پەیمانگاو ئامادەیى بەشدارى بکات لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى کۆلیژو پەیمانگا ئەنجومەنى مامۆستایان (لە بەشى پەیوەندیدار).
* لێپرسراوى زانکۆ بەشدارى لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى زانکۆ بکات.
تێکڕاى پرۆژەکە تاقە هەوڵدانێکى تیا بەدى دەکەین هەوڵدانەکەش ئەوەیە کە لەبەر چاوتانە لێپرسراوى نوێنەرایەتى بەشدارى بکات لە کۆبوونەوەى ….. هتد.
هاوکات.. لێپیرسراوى زانکۆ دیسانەوە دەسەڵاتى فراوان کراوەو دیاری نەکراوە، کە لە (بەشى پەیوەندیدار) کۆبوونەوە بکات بەڵکو بۆى هەیە وەکو ئەندامێکى ئەنجومەنى زانکۆ بەشدارى بکات تەنانەت کۆبوونەوە زانستىء نهێنییەکانى زانکۆش.
دەپرسین داخۆ هەوڵى ئلەو شێوەیە لە خزمەت کێدایە!؟ ئەمە جگە لە دەستتێوەردان لە (حەرەمى زانکء)و قودسییەتى زانست هیچى تر نییە.
هاوکات رۆڵى بەشداریکردن لە کۆبوونەوە پەیوەندیدارەکان بە خوێندکاران بە هەند وەردەگرینء لەگەڵیدا خوازیارین کە هەولڕ بدرێت بۆ هێنانەکایەى خواستە پیشەیىء دیموکراتییەکانى خوێندکاران رەنگە کەمێک لە خوێندکاران ئەوە خواستیان بێتء زۆرێکى تریان خواستیان لەوەبێت، کە دەنگێک بەرامبەر خراپەکارى دەسەڵاتء رژێمە داگیرکەرەکان بەرزبێتەوە. ئەى بۆچى گۆڕینى سیستەمى پەروەردەو فێرکردنى باڵاو ئاستەکانى ترى خوێندن ناکرێتەوە هەوڵدانێکء ناخزێنرێتە ناو ئەم پرۆژەیە؟

خاڵى (29):
دیاریکردنى رۆژى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى کۆلێژ – پەیمانگا – ئامادەیى لە لایەن لیژنەى باڵا دەبێت، بە رەزامەندى دەزگاکانى پەیوەندیدار.
(ماڵى زیادە سەرناشکێنێت)، پێدەچێت ئەو برادەرانە ئەم خاڵەیان لە زیادە نووسیبآ یان رەنگە مەبەستیانە لافء گەزافى دیموکراتى لێبدەن.
برادەرى ئازیز ئێوە لە خاڵى (1، 2)دا رۆژى هەڵبژاردنتان دیاریکردوووەو کردوتانە بە بڕیار ئیدى ئەم چەواشەکردنەتان لەچى؟ ئەوەتا لە خاڵى (1، 2) پرۆژەکەتان بەم شێوەیە باس لە کاتى هەڵبژاردن دەکەن.
خاڵە یەکەم: هەڵبژاردنى پەیماگاو زانکۆ لە 14/2/1998 دەبێت.
خاڵى دووەم: هەڵبژاردنى ئامادەییەکان لە 20/12/1998 دەبێت.
تەنانەت دەستنیشانکردنى رۆژى هەڵبژاردن لە پێش (لیژنەى باڵا)و رەزامەندى دەزگا پەیوەندیدارەکان دەستنیشان کردووە.

خاڵى (33):
رێکخراوەکانى قوتابیان بۆیان هییە دەست لە کاروبارى بڕیارى لیژنەى نوێنەرایەتى قوتابیان وەردەن.
سەیرە لە خاڵى (35)دا لە خاڵى (36)دا بە هەمان شێوە لەم جۆرە بڕیارەمان بەرچاو دەکەوێت ئەوەتا لە خاڵى (35)دا لیژنەى نوێنەرایەتى تەنها رۆڵى دەمێنآء سەرجەم رێکخراوەکان لە رێگەى ئەم لیژنەیە… هتد.
وە لە خاڵى (36)دا لە دوا بڕگەیدا (جـ) دەڵێت: نوێنەرى قوتابیان رۆڵى یەکەم دەبینآ لە زانکۆو پەیمانگاکاندا..
ئەم هەموو جەخت خستنە سەر تەزاى (رۆڵى یەکەم) بۆ نوێنەرایەتى قوتابیان بۆچى؟… ئەم هەموو قۆرغکردنى دەسەڵاتە لە پێناو چى؟ پێدەچآ برادەرانى قوتابیان هێندەى مەبەستیانە دەسەڵاتى خۆیان فراوان بکەن هێندە گرینگییان بە لایەنەکانى ترى هەڵبژاردنەکە نەداوە دیارە دایان ناوە وە ئەنجامەکەشى هەروادەرچوو یەکێتى قوتابیان لە هەڵبژاردن دەردەچێت. گرنگ ئەوەیە چۆن ئەو (دەسەڵاتە) (احتکار دەکرآ)و بەو ئاقارە دەبرآ کە ئەمڕۆ هەموان لێى ناڕازین.
پاشان هەر لەسەر خاڵى (33) دەڵێن.: جا کە رێکخراوە خوێندکارییەکان بۆیان نەبێت دەست لە کاروبارى لیژنەیەکى وەک (نوێنەرایەتى قوتابیان) وەردا ئەى بۆچى دامەزراوە ئەى چۆن داکۆکى لەسەر مافە رەواکانى ئەندامانء لایەنگرو دۆستەکانى دەکات.
زیرەکى ئەم خاڵە لەوەدایە کە وەها خوێندکاران چەواشە بکرێنء بڵێن کەس دەسەڵاتى نییە تەنها (نوێنەرایەتى قوتابیان) بۆیە تا زووە پەیوەندیان پێوە بکەین چونکە (بڕیار) هەر لەوانەوە جێبەجآ دەکرآء گەر چاوەڕێى داکۆکى کردن بین لە خواستەکانمان دەبآ لە رێگەى ئەوانەوە بێت.
ئیدى چ جیاوازییەک لە نێوان ئەم خاڵەو (تەلەبەى بەعس)ى هەیە خۆ ئەوانیش هەر بڕیارێکیان دەرکرد کەس بۆى نەبوو نەک هەر دەستى تێوەربدات، بگرە سەرزەنشتیشى بکات لە دڵى خۆیدا….
خاڵى (34):
سەرجەم رێکخراوە بەشداربووەکان لە پرۆسەى هەڵبژاردن پابەند دەبن بە ئاکامء دەرئەنجامى هەڵبژاردنەکە:
بەم پێیەش جارآ رێکخراوە دوورخراوەکانء بەشدارنەبووەکان لەم پرۆژە کارتۆنیە بە هیچ شێوەیەک بۆیان نییە بڵێن بەرى چاوتان کلی پێویە. جا نەخوازە رێکخراوە بەشداربووەکانیش بۆیان نییە لە ئەنجامى هەڵبژاردنەکە گلەیىء گازندە بکەنء دەبآء (ئەمرى واقیع) قبوولڕ بکەن. کام دەسەڵاتى دیموکراتى خاڵى لەو شێویە دەهێنێتە ئاراوە. پاشان وتەى (پابەندبوون) بۆ خۆى (ئەمرە)و وەکو بڕیارێکى لێکردووە پێدەچآ رێکخراوە بەشداربووەکان ئیمزایان کردبآء لە شێوەى پرۆتۆکۆلێک تەرحکرابآ. هەر بۆیە زۆرێک لە رێکخراوەکان دەنگیان نەکرد لەبەرامبەر درەئەنجامى ئەو پرۆسەیەو پاش گوزەربوونى خۆیان نیشان ئەدا لەو پرۆسەیە، ناهۆشیارى لەوەدایە کە پرۆژەیەک بە حساب دیموکراتى خاڵێکى لەو شێوەیەى دکتاتۆرى تیا بەدى بکەینء هەمووانیش قبوڵیان بێت، دەپرسینەوە ئاوا داخوازى لە خواستى پیشەیىء دیموکراتى خوێندکاران دەکرآ؟

خاڵى (35):
(لیژنەى نوێنەرایەتى قوتابیان) تەنها رۆڵى نوێنەرایەتى قوتابیان دەبێنێت سەرجەم رێکخراوەکان لە رێگەى ئەم لیژنەیەوە پەیوەندى دەکەن بە ناوەنداکانى خوێندن بۆ هەموو کارێکء چالاکییەک.
چاوسوورکردنەوەیەکى ئاشکرا لە تەرحکردنء دەستنیشانکردنى کارو چالاکىء حساب نەکردنێکى ئاشکرا بۆ جوهدو ماهیەتى سەرجەم رێکخراوە خوێندکارییەکان لەم خەڵەدا بەدى دەکەین.
ئێمە ناخوازین نوێنەرى خوێندکاران رۆڵى نەبێت لە پێکهێنانء بونیادنانى پەیوەندییەکى برایانە بە گیانى هاریکارى لەگەلڕ لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکات هەڕەشەو گوڕەشەى ئەم خاڵە زۆر بە ئاشکرایىء روونى دیارە.
پاشان هیچ یاسایەکى وەها نەدۆزراوەتەوە کە خوێندکاران بۆیان نییە پەیوەندى بکەن بآ رەزامەندى نوێنەرى سەرەکى کام سیستەمى دەسەڵاتى دیموکراتى رێگە بەخۆى دەدات شتى لەو جۆرە بهێنێتە ئاراوە. پاشان ئەم هەموو تەرحکردنى دەسەڵاتە چییە؟ لێرەوە پرسیارێک دەکەین ئایا یەکێتى قوتابیان بە رەواى دەزانآ گەر نوێنەرى سەرەکى لە خۆى نەبێت؟ هیچ کام لە رێکخراوەکانى تر تەرحى لەو شێویە بهێنێتە ئاراوە؟

خاڵى (36):
قۆناغەکانى دەستپێکردنىء تەواوبوونى هەڵبژاردنەکانء چۆنێتى هەڵبژرادنى لێژنەى نوێنەرانى قوتابیان بەم شێوەیە دەبێت:
ڕ- لە هەر هۆبەیەک (شعبە) هەڵبژاردن لە نێو قوتابیان دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنى نوێنەرى هۆبەکان لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندنء گشت هۆبەکان دەبنە دەستەى گشتى لە هەر ناوەندێکى خوێندندا.
ب- لە نێوان دەستەى گشتى قوتابیان هەڵبژاردن دەکرێت وە بۆ دەستنیشانکردنى ئەندامانى (لیژنەى نوێنەرایەتى قوتابیان) بۆ هەر ناوەندێکى خویندن.
جـ- ئەندامانى لیژنەى نوێنەرایەتى قوتابیان لە نێوان خۆیاندا هەڵبژاردن دەکەن بۆ دەستنیشانکردنى لێپرسراوى لیژنەى نوێنەرایەتى قوتابیان (نوێنەرى قوتابیان) لە نێوان خۆیان هەڵیدەبژێرنء نوێنەرى قوتابیان رۆڵى یەکەم دەبینآ لە زانکۆو پەیمانگاکاندا.
بۆ راستکردنەوەى بڕگەکانى ئەم خاڵە دەڵێین:
ڕ) لە هەر گروپ یان هۆبە نوێنەرى گروپ یان هۆبە هەڵبژێردرێت.
ب) لە نوێنەرى گروپەکان نوێنەرى (قۆناغەکان) قۆناغى یەکەم – دووەم – سێیەم… هتد. هەڵدەبژێردرێتء یان باشتر لە ناو نوێنەرى هۆبەکان نوێنەرى بەشەکان هەڵبژێردرێت وەک نوێنەرى بەشى کوردى – عەرەبى – جوگرافیا… هتد لە کۆلێژ یان پەیمانگاو ئەو ناوەندانەى کە بەشى تێدا نییە نوێنەرى قۆناغ دەستنیشان بکرێت..
جـ) لە ئەنجامى دەستنیشانکردنى نوێنەرى قۆناغەکان نوێنەرى (سەرەکى کۆلێژ) هەڵبژێردرێتء نوێنەرایەتى گشتى خوێندکاران لە نوێنەرى سەرەکى کۆلێژ یان بەشەکانى پەیمانگا پێکبێت.
د) (نوێنەرى سەرەکى ) لێپرسراوى زانکۆ لە نێوان دەستەى نوێنەرى گشتى کۆلێژەکان هەلبژێردرێن.
پاشان، مەبەست چییە کە دەڵێن، نوێنەرى زانکۆو پەیمانگا رۆڵى سەرەکى دەبینآ؟ پرسیارەکە ئا لێرەدایە.
نوێنەرى زانکۆ لە کام بوار رۆڵى سەرەکى دەبینآ،لە بوارى خزمەت بە خوێندکاران، یان لە بوارى خزمەت بە زانست؟ یان لە بوارى خزمەتکردن بە حزب؟

خالى (37):
لە کاتى هەستکردن بە کەموکووڕى یان لادان لە رێبازى گشتى لیژنەى گشتى قوتابیان بۆیان هەیەى جارێکى دیکە لیژنەى نوێنەرایەتى قوتابیان لە نێوان نوێنەرانى هۆبەکان هەڵبژێردرێتەوەو بە رەزامەندى دوو لەسەر سێى ئەندامانى).
وشەکانى ئەم خاڵە گوڵبژێرکراوەو بە شێوەیەکى وەستایانە ریزبەندى تیا بەدى دەکەین. بەتایبەت لەو ئەزاى (لاوان لە رێبازى گشتى)ء بۆ هەمووى لیژنەى گشتى قوتابیان بۆ هەڵبژاردنى نوێنەرایەتىء … و بە رێگەى دیموکراتى بە رەزامەندى دوو لەسەر سێى ئەندامانى…
بە مانایەکى تر، ئەگەر هەستمان کرد رێژەى دەرچوون لە یەکێتى قوتابیانى پارتى نییەو رێکخراوێکى تر زۆرینەى دەنگەکانى بەدەست هێنا… ئەوا لاودا لە رێبازى گشتىء رێبازە گشتەیەکەش. رێبازى گشتى قوتابیانى پارتییە.
هەر بۆیە ئێمە شێوەیەکى دیموکراتىء بە رەرزامەندى دوو لەسەر سێى ئەندامانى نوێنەرایەتى هەڵبژاردن دەکەین. بۆ ئەوەىا لە رێبازى گشتى لانەدەین..
گەر وا نییە وەڵامێک بۆ رێبازى گشتى… بدۆزەرەوە. هەر بۆیە ئەم خاڵەش بە ڕاى ئێمە بیانوگرتنێکى ئاشکرایە لە دەرچوونى هەر رێکخراوێکى دى جگە لە یەکێتى قوتابیان،ء رێبازى گشتیش دەکەنە پاساو…

خاڵى (38):
لیژنەى باڵا بڕیار لەسەر رێژەى نوێنەرانى رێکخراوەکانى قوتابیانى بەشداربوو لە پرۆسەى هەڵبژاردن دەدات بۆ سەرپەرشتى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکان بۆ هەر ناوەندێکى خوێندن.
بۆ ئەمەشیان دەڵێین:
لە خاڵى3،4،5 تەواو دژى ئەم خاڵەیە.
لە برگەى ه- خاڵى سێهەم هاتووە کە:
لیژنەى باڵا بۆ سەرپەرشتى هەڵبژاردنەکان پێکدێت بەم شێوەیە:
ه- هەر نوێنەرێک لە رێکخراوێکى قوتابیان کە بەشدارى لە پیرۆسەى هەڵبژاردندا لە ئاستى مەکتەبى سکرتاریەت.

ماویەتی لاپەڕە ٧

شوێنی بلاوکردنەوە : خوێندکارانامەی ” زانکۆ”  ژمارە ٦ ڕێکەوتی یەکشەممە بەرواری 1999.01.10 لاپەڕە ٣

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *