18ی شوباتی 1953 دەستپێکی قۆناغێکی نوێ…

18ى شوباتى 1953…
دەستپێکى قۆناغێکى نوآ لە خەباتى رێکخراوەیى خوێندکارانى کوردستان
(1-2)
ئەوەى لە بارەى مێژووى گەلى کوردەوە نوسراوە کەمە، لەویش کەمتر تا حاڵەتى دەگمەنى مێژووى خەباتى خوێندکارانە لە کوردستاندا… (46) سالڕ تێدەپەڕآ بەسەر دامەزراندنى یەکەم رێکخراوى خوێندکاریدا کە ئەویش (یەکێتى قوتابیانى کوردستان)، کە فێرگەى پێگەیاندنى زۆربەى سەرکردە شۆڕشگێڕو هۆشیارەکانى ئەم سەردەمەى جووڵانەوەى زرگاریخوازى گەلى کوردستان بووە، کەچى جگە لە چەند وتارو نامیلکەیەکى بچووک هیچى دى ئاماژەى پێنەکراوەو مێژووەکەشى بەرەو ونبوون دەچآ..
خوێندکارانى کورد تا ئەمڕۆ لە نێو گشت توێژو چینەکانى کۆمەڵگاى کوردەواریدا، بە تەنها بێبەشن لە جەژنى تایبەت بە خۆیان.. ئایا دەشآ 18ى شوبات بکرێتە رۆژى خوێندکاران؟

رووەو خەباتى جەماوەرى
دەمەدەمى کۆتایى جەنگى دووەمى جیهانء ساڵانى پاشتر بە قۆناغێکى گرنگى دروستبوونء گەشەکردنى خەباتى پیشەیىء جەماوەرى گەلان لە جیهاندا دەژمێردرێت، خوێندکارانیش تا دەهات زەنگى کاریگەرىء سەنگیان لە خەباتى سیاسىء جەمارەوریدا رووەو زیادبوون دەچوو، لە زۆرێک لە شۆڕشء راپەڕینە ئازادیخوازیىء رزگاریخوازییەکاندا لەلایەن خوێندکارانەوە سەرپەرشتى دەکراو بەڕێوەدەچوو.. لەو بەروارەوە بەحوکمى بڵاڤۆکبوونى بیروباوەڕى سۆسیالیزمء گرتنەبەرى رێبازى شۆڕشگێڕانە گەلێک لە میللەتانى چەوساوەو ستەملێکراو بەهۆشهاتنەوەم بە مافى خۆیان گەیشتن… ئەم سەرکەوتنەش بەرهەمى رەنجء ماندووبوونى سەرجەم توێژو چینەکانى کۆمەڵە، لە پێشیانەوە خوێندکاران، کە بە رێکخراوەیىء بآ سڵەمینەوە ملى ئەو رێگایەیان گرتء دەسکەوتى گرنگیان بۆ گەلان بەدستهێنا…
لە عێراقداو راپەڕینى ساڵى 1948 بە سەرەتاو خاڵى وەرچەرخان رووەو دروستبوونى یەکەم رێکخراوى خوێندکارى دەژمێردرآ هەر لەو دەرووبەرەشدا توێژو چینەکانى دیکەى عێراق کەتنە خۆو رێکخراوى تایبەت بە خۆیان دامەزراند..

ئەزموونێکى گرنگى پێشوەخت
لە ئەنجامى دواکەوتوویى بارى خوێندەوارى ناوچەکە کە ئەمیش بەهۆى پشتگۆیخستنیەوە بوو، بۆ گەشەدان بەو بوارە لە ساڵى 1947داو لە شارۆچکەى کۆیە بۆ یەکەم جار لە مێژووى ناوچەکەدا رێکخراوێک بە ناوى (کۆمەڵى پێشکەوتنى خوێندەواران) هاتەبوون، ئەم کۆمەڵەیە تێدەکۆشا لە پێناو برەودانى زیاتر بە پێشکەوتنیى خوێندەوراى لە ناوچەکە، و بە یەکەمین ئەزموونء هەنگاو رووەو دروستبوونى رێکخستنى تایبەت بە توێژى خوێندکاران لە کوردستان دەژمێردرێت، مەبەست لە (رێکخستنى تایبەت) رێکخراوى خوێندکاریى کوردستانییە..
گرنگی ئەم رێکخراوە بچووکە لەوەدابوو کە ئەندامء کارێگڕانى پاشتر بووەتە دەستەى ئاراستەکەرى بیرۆکەى پێکهێنانى رێکخراوێکى خویندکارى تایبەت بە کوردسانء ئەزموونەکەش بووە هەوێنى لەدایکبوونى (یەکێتى قوتابیانى کوردستان)…

یەکەم رێکخراوەى خوێندکاریى لە عێراقدا
لە خەباتى گەلانى عێراقدا مانگى کانونى دووەمء شوباتى 1948 بەو مێژووە ناسراوە کە زنجیرە راپەڕینێکى تیا بەرپاکرا لە دژى رێکەوتننامەى مۆرکراوى نێوان بەریتانیاو حکومەتى (ێاڵح جەبر)ى ئەو کاتەى عێراق کە بەرێکەوتننامەى (پۆرتسمۆس)(1) ناسراوە لەبەر ئەوەى جێبەجێکردنى بەندەکانى ئەو رێکەوتننامەیە لە بەرژەوەندى گەلانى عێراق بە تایبەتى گەلى کورددا نەبوو.. هەر بۆیە ناڕەزایىء راپەڕین دەستى پێکردو خۆپیشاندانء راپەڕینەکانیش ژمارەیەکى زۆرى لە خوێندکاران تیا بەدیدەکراو رۆڵى گەورەیان لە جۆشدانى خەڵکیدا دەبینى… ئەگەرچى رووداوەکانى ئەو سەردەمە چەند پارتء گرووپێکى سیاسى رۆڵى پێشڕەوییان تیادەبینى، بەڵام نەدەکرا رۆڵى سەرەکىء کاریگەرى خوێندکاران فەرامۆش بکرآ…
ئەم رۆڵبینینەش فاکتەرى سەرەکى بوو بۆ بیرکردنەوە لە پێویستى هاتنەکایەى رێکخراوێکى خوێندکارى گشتى عێراقى کە لە حاڵى حازدا بتوانآ خەباتء جووڵانەوەى خوێندکاران لە ژێر ئاڵاى خۆیدا کۆبکاتەوەو ئاراستەیان بکات بۆ بەدیهاتنى ئامانجەکانیان، پاشتر ببێتە رابەرو نوێنەرى جووڵانەوەکەیان…
لە 14/4/1948داو لە شارى بەغدا نوێنەرانى هەموو خوێندکارانى عێراق (بێگومان لە نێویاندا نوێنەرانى خوێندکارانى کوردستانیش) کۆبوونەوەو یەکەم کۆنگرەى دامەزراندنى رێکخراوى (یەکتێتى گشتى قوتابیانى عێراق)یان بەستء بەیاننامەى دامەزراندنى ئەو رێکخراوەیان بڵاوکردەوە.. کە دواتر ئەو کۆنگرەیە بە گۆنگرەى (سبع) ناسرا.
لە خوێندکارە کوردە بەشداربووەکان لەم کۆنگرەیە: مام جەلال، نوێنەرى خوێندکارانى شارۆچکەى کۆیەو حەیدەر حەمەدەمین نوێنەرى خوێندکارانى هەولێرو فایەق ێبرى عەبدولقادر نوێنەرى خوێندکارانى خانەقینء نوێنەرانى شارى سلێمانىء شارۆچکەکانى ترى کوردستان بەشدارییان لەم کۆنگرەیەدا کردووە.
لەم کۆنگرەیەدا نوێنەرانى خوێندکارانى کوردستان داخوازییەکانیان کە بەم شێوەیەى خوارەوە بوو پێشکەشکرد:
1) هەوڵدان بۆ چەسپاندنى مافى خویچندەوارى خویچندکارانى کوردسان.
2) هەوڵدان بۆ رۆنانى شێوازێکى تایبەت لە رێکخستنى خوێندکارانى کوردستان لە چوارچێوەى (یەکێتى گشتى قوتابیانى عێراق)دا..
بەداخەوە لەو کونگرەیەدا بڕیار لەسەر شێوازى رێکخستنى تایبەت بۆ خوێندکارانى کورد نەدراو تەنها چەند مافێکى فەرهەنگى کەم دەستەبەرکرا، ئەو کات ئەو بۆچوونە باڵى بەسەر زۆرینەى بەشداربووانى کۆنگرەدا کێشابوو کە پێى وابوو، پێویست بە رێکخستنى تایبەت ناکاتء خواستى خوێندکارانى کوردستان دەکرآ لە چوارچێوى خواستى خوێندکارانى عێراقدا کارى بۆ بکرآ.. کە بەداخەوە بۆچوونێکى هەڵەبوو کارو کردەوەو چالاکییەکانى یەکێتى گشتى قوتابیانى عێراق دواى ئەو مێژووە سەلماندى کە تا چەند پێویستە رێکخراوێکى خوێندکارى کوردستانى هەبێت…
جێى ئاماژەپێکردنە کە بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى سەرکردایەتى دامەزراندنى (ى.ک.ق.ع) لەو کۆنگرەیەدا حەیدەر حەمەدەمین بۆ ئەندامى سەرکردایەتىء مام جەلال بۆ ئەندامانى ئیحتیاتى سەرگردایەتى هەڵبژێردرا.
ئەوەى کە لەبیرى زۆربەى ئەندامانى ئەم کۆنگرەیەو مام جەلالیش ماوە خوێندنەوەى قەسیدە بەناوبانگەکەى شاعیرى مەزنى عێراق (جەواهرى)بوو بە ناونیشانى (یوم الشهید) کە لە گۆڕەپانى (سباع) بۆ ئامادەبوونى خوێندۆتەوەو بە یەکێک لە قەسیدە بەناوبانگەکانى جەواهرى ناسراوە..(2)

بیرۆکەى رێکخستنى تایبەت
ساڵانى دواى کۆنگرەى دامەزراندنى (ى.گ.ق.ع) (کۆنگرەى سباع) بە سەردەمى بەرزکردنەوەى دروشمى رێکخستنى تایبەتء چەسپاندنى بیرۆکەى رێکخراوى خوێندکاریى کوردستان ناسراوە…
خوێندکارانى کوردستان پاش ئەوى نائومێدبوون لە هاتنەدى خواستەکانیان لە رێى (ى.گ.ق.ع)ەوە، بە تایبەت لەوەدا کە دەیانخواست خوێندکارانى کورد لە ژێر ئاڵاى رێکخراوێکى کوردستانیدا تێبکۆشآء خەبات بکات.. ئەمە بیرۆکەى پێکهێنانى رێکخراوەکەى زیندوو پێویستتر دەکرد. جگە لەو فاکتەرانەى دیکە کە هەریەک بەڕادەیەک رۆڵیان لە درووستبوونى رێکخراوەکەدا هەبوو وەک دەستەبەرنەکردنى مافى تەواوى خوێندەوارى لە ناوچەکانى کوردستانداو پشتگوێخستنى رادەى خوێندەواربوونء رووناکبیریى لەو ناوچەیەدا..
دواترو پاش 5 سالڕ لە مانەوە لە ژێر بەیداخى ئەو ێکخراوەدا، بە هەولڕء هیممەتى چەند خوێندکارێکى دڵسۆزو نیشتمانپەروەر خەونى دروستبوونى رێکخراوى خوێندکاریى کورد بووە واقیع، ئەو هۆیانەش کە ئەم گۆڕانکارییەیان ئاراستەکردو درێژەدان بە خەباتیان لە نێو رێکخراوێکى عێراقیدا رەتکردەوە، دەکرآ لەم خاڵانەى خوارەوەدا کۆبکرێنەوە:
1- کەمءکورتى (ى.گ.ق.ع) لەو رووەوە کە رێکخراویەێکى عێراقی بوو، هەڵگرى تێڕوانینێکى عێراقییانەبوو بۆ خوێندکارى کوردو بۆ خەباتى گەلەکەیشى، ئەو بە چاویلکەیەکى عێراقییانەوە لە گشت مەسەلەو کێشەکانى دەڕوانى.
2- تێنەگەیشتن لە خواستى خوێندکارانى کوردو یەکانگیرنەبوونى ئاواتء ئامانجى نەتەوەى کوردو عەرەب.. ئەمەش بەو پێیەى کە خوێندکارى کوردو عەرەب لە رووى داخوازییە بەدیهاتووەکانەوە جیاوازییان هەیەو یەکبوونى دروشمء خواستەکانیان نیشانەى هێنانەوەیەکى ئاستى هەردوو نەتەوەیە لە کاتێکدا خوێندکارى کوردى نوێنەرى کۆمەڵگایەکە کە بە درێژایى زەمەن خاکەکەى کۆڵۆنیالکراوەو مافەکانى بە بەردەوامى لێزەوت کراوە، خوێندکارى عێراقى عەرەبیش نوێنەرى کۆمەڵگایەکە کە خاوەن دەسەڵاتء چەندین حکومەتى جیاجیاى نەتەوەییە..
3- دابیننەکردنى مافى تەواوى خوێندەوراى لە ناوچەکانى کوردستانداو هەوڵنەدانى (ى.گ.ق.ع) بۆ بەئاکامگەیشتنى ئەو داخوازییە.
4- پەرەسەندنو گەشەسەندنى هەستء هۆشى نەتەوەیىء نیشتمانى، خوێندکارى کوردیان هاندا رووەو پێکهێنانى رێکخراوى تایبەت.. ئەمانەو چەندین هۆى دیکە وایانکرد کە پێویستى بوونى (یەکێتى قوتابیانى کوردستان) بگاتە بنبەست.

(2-2)
درووستبوونى یەکێتى قوتابیانى کوردستان (ى.ق.ک)
چەند خوێندکارێکى کورد کە تیایاندا مام جەلالء خوالێخۆشبوو حیلمى عەلى شەریفء حەیدەر حەمەدەمینء مامۆستا محمد فەرەجوخوالێخۆشبوو غەفوورى رەشید ئاغا ناسراون لەگەڵ پتر لە 25-30 خوێندکارى دیکەدا لە ماڵى کوردێکى فەیلى لە شارى بەغدا بەنهێنى لە 18ى شوباتى 1953دا کۆبوونەوە، پاش تاووتوێکردنى پرۆژەى دامەزراندنى رێکخراوێکى خوێندکاریى کوردى بڕیاردرا بە دامەزراندنى رێکخراوى (ى.ق.ک) دواتر بە بەیاننامەیەک مژدەى دامەزراندنى ئەو رێکخراوەیان بەگەلى کوردو خوێندکاران راگەیاند..
لەو کۆنگرەیەدا (مام جەلال) بە سکرتێرى رێکخراوەکە هەڵبژێردراو خوێندکارانى کوردستان لە رێکخراوى تایبەتى خۆیاندا خۆیان رێکخستء کەوتنەکار لە پێناو هێنانەدى ئاواتء خواستە دێرینەکانیاندا..
رۆژى مێژوویى 18ى شوبات بە گرنگترین رۆژ دەژمێردیرآ لە مێژووى جووڵانەوەى خوێندکاراندا..و ئەو دەستەیەش کە دامەزراندنى ئەو رێکخراوەیان گرتە ئەستۆ پێشەنگء سەرقافڵەی رێکخراوى خوێندکارانیان لەگەلڕ سەروەرى مێژووییدا بۆ خۆیان تۆمار کرد..
پێش ئەو رۆژە خوێندکارى کورد رامابوو لە چوون بۆ نێو ریزەکانى (ى.گ.ق.ع.) یاخود مانەوەو بێدەنگبوون.. بەڵام 18ى شوبات کردنەوەى دەروازیەکى نەتەوەیى بەرفراوان بوو بە رووى خوێندکاراندا.. 18ى شوبات سەلماندى کە خوێندکارانى کورد دەتوانن بآ پشتبەستن بە دەرەوە لەو وەهمى خۆبەستنەوەیە قوتارببنء خۆبەخۆ کار بۆ بەدیهێنانى دروشمء داخوازییەکانیان بکەن.
(ى.ق.ک)( لە ماوەیەکى کورتدا کەوتە کارکردنء خۆناساندن، لەم رووەوە گەلێک بڵاوکراوەى رووناکبیریىء هۆشیاریى خوێندکارى دەردەکرد لەوانە:
1- دەرکردنى رۆژنامەیەکى ناوەندى بە ناوى (یەکێتى قوتابیانى کوردستان) کە ناوەندى سەرکردایەتى ئەو کاتە دەریدەکرد..
2- دەرکردنى رۆژنامەیەک بە ناوى (راپەڕینى قوتابیان) کە چەند ژمارەیەکى لێدەرچوو، لەلایەن لقى سلێمانیەوە سەرپەرشتى دەرکرا..
3- جگە لەو بڵاوکراوانە هەر یەک لە لقەکانى کەرکوکء خانەقینء هەولێرو موسلڕء بەغداد کە ناوبەناو ژمارەیان لێدەردەچوو..

لە ماوەى ساڵانى 1953-1958 ئەم یەکێتییە بەردەوام لە خەباتدابووە لە پێناو هێنانەدى خواستو مافەکانى خوێندکارانى کوردستان بە کوردو ئاسوورىو ئەرمەنىو تورکمانیشەوە.. ئەگەرچى ئەم سەردەمە بە قۆناغى ململانێنى سەختى نێوان رژێمى دەسەڵاتدارى نوورى سەعیدو جووڵانەوەى رزگاریخوازى گەلى کورد ناسراوە، بەڵام کۆتء کۆسپء رێگرەکان هەرچۆن بووبآ نەبوونە مایەى شکستو لەکارخستنى ئەم یەکێتییەو جوڵانەوە شکۆدارەکەیانء تا دەهات گەشەکردنى زیاترى بەخۆوە دەبینىء رۆژ لە دواى رۆژ خوێندکاران لە کاروانى سەربڵندى ئەودا خۆیان رێکدەخستء خەباتیان دەکرد لە پێناو هێنانەدى خواستى گەلء نیشتمانەکەیاندا.

کوودەتاى 14ى تەمووزى 1958و خەباتى خوێندکاران:
کوودەتاى 14ى تەمووزى 1958 ماناى گۆڕینى سیستەمى پاشایەتى بوو بۆ سیستەمى کۆمارى لە عێراقدا بە سەرۆکایەتى عەبدولکەریم قاسم، سەرەتاى کوودەتاو هەنگاوەکانى جێگیربوون لە ناو دەزگاکانى دەوڵەت بە ئاقارى کۆسپ خستنە بەردەمء رێگرتن لە زۆرێک لە رێکخراوو پارتە سیاسییەکان دابڕا.. رەنگدانەوەى ئەو هەڵسوکەوتەش بە خەباتء تێکۆشانى (ى.ق.ک)ەوە دیاربوو.. (ى.ق.ک) لە ململانێدابوو لەگەلڕ (ى.گ.ق.ع) تا دەرەنجام بارەگاکانى داخرانء چالاکییەکانى وەستێندرانء بە ئاشکرا کارکردنیشى لێ قەدەغەکرا..
(دەستوورى عێراق)یش جگە لە چەند مافێکى سەرەتایى هیچى دیکەى بە خوێندکارانى کوردستان نەبەخشى. ئەم قۆناغەو ساڵانى سەرەتاى شەستەکان قۆناغى بەرزکردنەوەى دروشمء تەرزێکى دیکەیە لە جووڵانەوەى خوێندکاراندا.
ئیدى دەبوایە رێکخراوەکە تێبکۆشآ بۆ بەدیهێنانى ئەم ئامانجانەى لاى خوارەوەش:
1- پێویستى بەرەوامبوونى کارى ئاشکراى (ى.ق.ک).
2- کارکردن بۆ وەرگرتنى کۆمەڵەى خوێنودکارانى کورد لە ئەوروپا بە ئەندام لە رێکخراوى یەکێتى خوێندکارانى جیهان IUS.
3- کارکردن بۆ ساغکردنەوەى مەسەلەى چارەنووسى خوێندکارانى کوردستان لە (یەکێتى خوێندکارانى عەرەب)دا کە (ى.گ.ق.ع) پێشنیازى دامەزراندنى کردبوو.

ئەم ئامانجانەو دروشمء خواستە ناوەندىو بنەڕەتییەکانى یەکێتییەکە کە پێشتر ئاماژەمان پێکرد.
لەم رووەوە گەلێک لە بڵاوکراوەو گۆڤارو رۆژنامەکانى ئەو سەردەمە وەک شاهیدى حالڕ قسەیان لەسەر (ى.ق.ک) کردووە. لەوانە ئێمە چەند وتارێک ئاماژە پێدەکەین کە لە گۆڤارى (رزگارى)ء رۆژنامەى (دەنگى کورد)دا بڵاوکراونەتەوەو لەگەڵیشیدا سەرنجء تێبینى خۆمانى لەسەر دەخەینەڕوو..
* کاک نەوشیروان مستەفا لە رۆژنامەى (دەنگى کورد)داو لە وتارى (بوونى یەکێتى قوتابیانى کوردستان شتێکى پێویستە)دا، باس لە جووڵانەوى خوێندکاران دەکاو تیایدا دەڵا: (ى.ق.ک. بیروباوەڕێکە مێژوو هێناویەتە کایەوە لە ئەنجامى زۆرى ئامانجەکانى قوتابیانى خاکى کوردستان بە کوردو ئاسوورىو ئەرمەنو تورکمانەوە، هەروەها چەوساندنەوەى دەورى گۆڕنراوو ژێرپێخستنى هەموو داخوازییەکانء بۆ بەهێزکردنى پەیوەندى نێوان خوێندارانى هەژارو دەنگ گەیاندنى خوێندکارانى کوردستان بە کۆنگرە جیهانییەکانء گەلانى گێتى هێناویەتیە کایەوە.. هەمو ئەم پێویستییانەو گەلێکى کەش بوونى یەکێتى قوتابیانى پێویستکرد).
گەر بە وردى بڕوانیینە ئەم چەند دێڕەو تەواوى وتارەکە بۆمان دەردەکەوێت کە رێبوارانء دڵسۆزانى کوردستان گوتارى پێویستى بوونى رێکخراوێکى کوردستانى بۆ خوێندکاران بەرزکردۆتەوە.. هەروەها زۆربەى هۆکارە بابەتىء زاتیەکانیش شیدەکاتەوە کە بوونەتە هۆى پێکهێنانى ئەو رێکخراوەو گرنگترینیشیان:

– رێکخراوى خوێندکارانى کوردستان بیروباوەڕێکە مێژوو هێناویەتیە کایەوەو دروستبووننو پێکهێنان و یەکگرتنى خوێندکاران لە ناو (ى.ق.ک)دا بەرهەمى ئارەزووى پارتێکى سیاسى یا کەسانێک نییە بە تەنها،و لە ئەنجامى سوودبەخشین بە گرووپء دەستەو تاقمێک نەهاتۆتە کایەوە، بەڵکو زۆرى ئامانجى خوێندکارانى کردستانە کە نەدەکرا لە چوارچێوەى (ى.گ.ق.ع)دا ئەو ئاواتانە بێتەدى.
– هەروەها چەوساندنەوەى خوێندکارانء نەدانى مافى تەواویان بە خاڵێکى دیکەى پێکهێنانى رێکخراوەکە دادەنآ.
– لە پێناوى بەهێزکردنى پەیوەندى نێوان خوێندکارانء سەرکردایەتییانء گەیاندنى دەنگى خوێندکارانى کورد بە جیهان ئەو رێکخراوە هاتۆتە بوون..

* هەر لە هەمان رۆژنامەداو لە وەڵامى بابەتێکى (ى.گ.ق.ع)دا قوتابییەکى کورد دەنووسێت:
(.. هەرچەندە (ى.گ.ق.ع) نایەوآ دان بە خەباتء تێکشانى قوتابیانى کوردستاندا بنآء بە تایبەتى هەوڵئەدا کە لە ژێر دروشمى قوتابیانى کرودستاندا کۆنەبنەوە هەروەک لەم رۆژانەدا بابەتێکى ژاراوى بڵاوکردۆتەوەو تیایدا باسى کردووە کە گەلى کورد لەبەر ئەوەى هیچ کیانێکى سیاسى نیەو نابێت رێکخراوێکى خوێندکاران بە ناوى کوردستانەوە ئیشبکات، هەروەها وتوویەتى شتێکى ناڕەوایە یارمەتیدانى کۆمەڵەى خوێندکارانى کورد لە ئەورووپا..).
لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە (ى.گ.ق.ع) نەبوونى کیانى سیاسى دەکاتە پاساوى رێگرتن لە کارکردنى ئاشکراى رێکخراوێکى خوێندکارى کوردستانى.
شایانى ئاماژەپێکردنەو کە ئەو یەکێتییە (ى.گ.ق.ع) لە کۆنگرەى سێیەمى ساڵى 1958دا بە زۆرینەى دەنگ پێشنیازى خوێندنى وانەى (جوگرافیى کوردستان)یان لە خوێندنگاکانى عێراقدا رەتکردەوە بە بیانووى جیاواز..

داوایەکى کۆمەڵەى خوێندکارانى کورد لە ئەورووپا:
سەنگء ناوبانگى کۆمەڵەى خوێندکارانى کورد لە ئەوروپا وایکرد کە بەشدارى کۆنگرەى شەشەمى (یەکێتى خوێندکارانى جیهان) بکات کە لە شارى بەغداد بەسترا لە رۆژانى 10-19ى تشرینى یەکەمى 1960دا.
وەفدى کۆمەڵەکە پێکهاتبوو لە کەمال فوئاد سکرتێرى کۆمەڵەو فازل کنجعەلى سەرۆکى لقى میونخ ئەم داواکارییەى لاى خوارەوەى پێشکەش کرد:

1- وەرگرتنى کۆمەڵەى خوێندکارانى کورد لە ئەوروپا بە ئەندام لە یەکێتى خوێندکارانى جیهان (IUS).
2- داننان بە (یەکێتى قوتابیانى کوردستان)داو بەخشینى مۆڵەتى رەسمى کارکردن بەو رێکخراوە لە عێراقدا.
کۆنگرە هیچ یەک لەم داوایانەى پەسەند نەکرد، ئەویش بە هۆى ئەو وتارەى کە مەهدى حافز سکرتێرى ئەو کاتەى (ى.گ.ق.ع) پێشکەشى ئاماەبووانى نێو کۆنگرەى کرد.
هەر بۆیە داواى یەکەمیان دواکەوت لە جێبەجێکردن تا هاوینى 1964 بوون بە ئەندام لەو رێکخراوە جیهانییەدا.. داواى دووەمیش پشتگوێ خرا.

پێشنیازى دروستکردنى یەکێتى خوێندکارانى عەرەب:
هەر لەو ماوەیەدا (ى.گ.ق.ع) پێشنیازى دروستبوونى رێکخراوێکى خوێندکارى عەرەبى کرد کە خۆى لە چوارچێوەى یەکێتییەکى نەتەوەیى عەرەبیدا ببینێتەوە.
پێشنیازەکەو داواکردن بۆ جێبەجێکردنء داننانى حکومەت بە پێشنیازەکەدا خوێندکارانى کوردستانى نیگەران کرد، بە تایبەت (ى.ق.ک)و ناڕەزاییەکى زۆرى دەربڕىء بە کارێکى خراپى دایە قەڵەم لەبەر ئەمەى پێى وابوو:
* چوونى (ى.گ.ق.ع) بۆ ناو یەکێتى خوێندکارانى عەرەبء مانەوى خوێندکارانى کوردستان لە ناو (ى.گ.ق.ع)دا بە ئەندامى تەنهایى شتێکى راست نییەو زەرەر دەبەخشآ بە مافى نەتەوایەتى گەلى کورد.
* درووستبوونى یەکێتى خوێندکارانى عەرەب لەبەر ئەوەیە کە دەوڵەتە عەرەبییەکان لە دەورى خۆى کۆبکاتەوەو بیانکات بە هێزێکى کاریگەر لە دژى ئیمپریالیزم.
* لە رێى هێنانەدى ئامانجى خوێندکارانى عەرەبدا بە هیچ جۆرێک ناتوانرآ ئامانجەکانى خوێندکارانى کوردستان بێنەدى…

شکستى 1974:
ئەم یەکێتییە لە قۆناغەکانى دواتردا لێبڕاوانە کاریکردووەو بەردەوام لە تێکۆشاندا بووە بۆ بەدیهێنانى ئاواتء خواستەکانى خوێندکارانى کورد، تا شکستى شۆڕش لە ساڵى 1974، دواتر هەرەسهێنانء ئاوارەبوونى شۆڕش وایکرد ئەندامانى ئەم رێکخراوەش پەرتەوازەببنء لە کارى رێکخراوەیى دوابکەون.
دیارە بە شکستى شۆڕش خەڵکى تووشى نائومێدىء پەرتەوازەیى هاتن، لە نێویاندا خوێندکاران کە توێژە زیندوو چاوکراوەکەى کۆمەڵگابوون لەم حاڵەدا تووشى لێکدابڕانێکى کەموێنە بوون، هەر بۆیە پاشتر پێویستى هاتنەوە مەیدانى شۆڕش تا چەند گرنگىء ئەهمیەتى هەبووبآ هێندەش خوێندکاران تینووى گەڕانەوەى رێکخراوەکەیان بوون..
بێگومان خوێندکارانیش وەک گشت توێژو چینەکانى کۆمەلڕ دەیانزانى کە خەباتى سەختى دواى شکستى شۆڕشى ئەیلول پێویستى بە بەرنامەو میتۆدى نوآ هەیە بە حوکمى ئەو گۆڕانکارییە ناوخۆیىء ئیقلیمیىء نێودەوڵەتییەى لەو ماوەیەدا روویاندا..

رووەو یەکێتى خوێندکارانى کوردستان – عێراق:
بەرپابوونەوەى شۆڕشء پێشڕەویکردنى لەلایەن رێکخراوێکى نیشتمان وەک یەکێتى نیشتمانیى کوردستانەوە کارێکى حەتمى بوو، بەو پێیەى پێویستى مێژوویى بوو، لە کاتێکدا مەترسى لە ناوچوونى گەلى کوردو هەڕەشە لەسەر قەوارە نەتەوەییەکەى لە عێراقدا لە کایەدابوو. هەر بۆیە (ى.ن.ک) ئەرکێکى گەورەى لە ئەستۆگرت بەسەر لەنوآ بەرپاکردنەەى شۆڕش، کە لە نێویاندا خوێندکارانیش سەر لەنوآ کەوتنە خۆڕێکخستنەوەو درێژەدان بە خەباتى رێکخراوەییان لە بەرگء فۆڕمێکى تازەو گونجاو لەگەلڕ واقیعى ئەو رۆژگارەى گەلى کورددا، ئەویش لە پێناو برەودان بە بەردەوامى جووڵانەوەى خوێندکاران لە کوردستانداو دانەبڕان لە کاروانى تێکۆشانء خەباتى خوێندکارانء گەلەکەمان لەبەر ئەمە داخوازى درووستبوونەوەو دامەزراندنەوەى رێکخراوەکە گەیشتە بنبەستء بڕیارى لەسەردرا..
چەند خوێندکارێکى بەڕێز لەونە (لەتیفى شێخ عومەر، شەهید شوان ناسراو بە شامیل، شەهید ئازاد هەورامى، کۆسرەت رەسولڕ عەلىء محەمەد کەرکوکى) پێشنیازى بەگەڕخستنەوى یەکێتییەکەیان تەرحکردو لە 26/4/1976 بەیاننامەى دامەزراندنیان بڵاوکردەوە..
دەقى ئەو بەیاننامەیە لە لایەن شەهید ئارام –شاسوار جەلال–ەوە نوسرایەوەو لە کاتیژمێر 10ى شەو بەیاننامەکە چاپکرا، لە بەڕێوەبەرێتى کشتوکالڕ (کە ئێستا بەشى ناوخۆیى خوێندکارانى زاکۆیەو وێنەکەى پێشەوان قازى پێوە هەڵواسراوەو بەرامبەر سەرۆکایەتى زانکۆیە)و پاشان بە کشت شارو شارۆچکەکاندا بڵاوکرایەوە.
لەوانەى سەرپەرشتى کاروى پەخشء بڵاوکردنەوەى ئەم بەیاننامەیەیان پآ سپێردرا بەڕێزان: مەلا بەختیار، سوارە ئەحمەد عارف، یونس… بوون، دواتر داڕشتنەوەى پەیڕەوو پرۆگرمەکوش بە بەڕێز مەلا بەختیار سپێردرا.
یەکەم سکرتێرى ئەم رێکخراوە شەهید ئازاد هەورامى بوو پاش ئەوەى کە چووە شاخ ئەرکى سکرتێرى بە شەهید شوان سپارد کە دواتر لە ساڵى 1977دا شەهید کرا.

گرفتى ناوێکى نوآ:
ڕ) گۆڕینى ناوى (قوتابى): وەک ئاماژەمان پێکرد پێشتر رێکخراوە خوێندکارییەکە ناوى (یەکێتى قوتابیانى کوردستان) بوو بەڵام بەو پێیەى زمان هەمیشە لە گۆڕاندایەو لەبەر ئەوەى وشەى (قوتابى) لە (کتابى) عەرەبییەوە وەرگیراوەو لەسەردەمى عوسمانییەکاندا کاف بووە بە قافء (قوتابى) چەسپاوە، هەر بۆیە دەتوانی بڵێن کە وشەى قوتابى وشەیەکى رەسەنى کوردى نییەو خوازراوەو، لە کاتێکدا وشەى (خوێندکار) وشەیەکى رەسەنى کوردییەو لە چاوگى (خوێندن) لەگەلڕ پاشکرى (کار)ەوە هاتووە بە واتاى ئەو کەسەى پیشەکەى خوێندنە، بۆیە بڕیاردرا یەکێتییەکە بە ناوى خوێندکارانەوە ناوزەد بکرآ لەجێى قوتابیان.
ب) گفتوگۆ لەسەر دانانى وشەى (شۆڕشگێڕى):
سەرەتا ئەم یەکێتییە بە ناوى (یەکێتى خوێندکارانى شۆڕشگێرى کوردستان)ەوە بێتەوە مەیدان پاش گفتوگۆو ئاڵووێڵى چەندین راى جیاواز وشەى (شۆڕشگێر) دانەنرا بەو پێیەى کە ئەو دەستەو کۆمەڵەو گروپە شۆڕشگێڕییان پآ رەوا دەبینرآ کە چینێک پێکدەهێننء دەتوانن دەسەڵاتى سیاسى لە چینێک بستێننء خۆیان دەسەڵات بگرنە دەست کە بێگومان ئەمەش لە رێگاى خەباتى سیاسىء شۆڕشەوە دەبێت.
هەر بۆیە بڕیاردرا رێکخراوەکە بە ناوى (یەکێتى خوێندکارانى کوردستان)ەوە بآ.

یەکێتى خوێندکارانى کوردستان – عێراق لە 1976 – 1986:
* بەستنى سێ کۆنفرانس بەم شێوەىەى لاى خوارەوە:
– کۆنفرانسى یەکەم لە 5/9/1978دا لە ژێر دروشمى (خوێندکاران جۆگەیەکى رۆشنبیرنو بۆ شۆڕشى نیشتمانى دیموکراتى لە کوردستان)دا.
– کۆنفرانسى دووەم لە 25/6/1982دا لە شارى سلێمانى بەسترا لە ژێر دروشمى (لە پێناو پتەوکردنى ریزەکانى یەکێتییەکەمانء گەشەدان بە بزووتنەوى خوێندکارانى کوردستانء گرێدانى خەباتمان بە خەباتى سەرجەم جەماوەرى کوردستانەوە).
– کۆنفرانسى سێیەم لە 7/7/1984 دەستپێکرد لە گوندى (خەتآ)ى دۆڵى بالیسان لە ژێر دروشمى (بەرەو گەشەپێدانى یەکێتییەکەمانو توندکردنى خەباتمان بە خەباتى خەڵکى چەوساوەى کوردستانەوەو لە پێناو شۆرشِى رزگارى نیشتمانى دیموکراتى لە کوردستاندا).
یەکێتى خوێندکاران لە ماوى ئەو دە ساڵەدا لە بوارى هۆشیارىء رووناکبیریى خوێندکارانداو بۆ بڵاوکردنەوەو گەشەپێدانى بیرى نوآ چەندین بڵاوکراوەو بەیاننامەى دەرکردووە، لەوانە:
– دوو ژمارە لە (رێبازى خویندکاران) لە ساڵى 1982-1983دا.
– سآ ژمارە لە (خەباتى خوێندکاران) لە ساڵى 1985دا.
– بڵاوکردنەوەى پۆستەرى راپەڕینى خوێندکاران لە ساڵانى 1982-1983.
– بەیاننامەى پیشتگیرى لە خۆپیشاندانو ناڕەزایى دەربڕین بە درێژایى ئەو مێژووە.
– بەیاننامەى ساڵى نوێى خوێندن.
– بەیاننامە دژى رەفتارە نەگریسەکانى داگیرکەران لە گرتنء تۆقاندنى خوێندکارانو بەزۆر سەربازى پێکردنیان.
– چەندان نامیلکەش…

یەکێتى خوێندکارانى کوردستانو بەیاننامەى 32 ساڵەى دامەزراندن:
یەکێتى خوێندکارانى کوردستان لە 18ى شوباتى 1985دا بەیاننامەیەکى دەرکردووە بە بۆنەى 32 ساڵەى دتامەزراندنیەوە، تیایدا هاتووە:
(32 ساڵ لەمەوبەر، ئا لەم رۆژەدا خوێندکارانى کوردستان لە باوەشى ئێشو ئەشکجەکانیانەوەو لەبەرئەنجامى پەندو تاقیکردنەوەکانى بزووتنەوەکەیانەوە یەکێتییەکى سەربخۆى خوێندکارانیان بۆ لەدایکبوو..)
(یەکێتى خوێندکارانى کوردستان لە ماوەى ئەم 32 ساڵەدا خاوەنى خەباتێکى پرشنگدارو پڕ لە قوربانیە لە مێژووى بزووتنەوەى خوێندکارانى کوردستانداو بە درێژایى تەمەنى خەباتى، خاوەنى ریبازێکى راستەقینەبوو لە هەموو بووارێکدا. هەڵوێستى راستء دروستى هەبووەو هەمیشە لە پێناو بەرژەوەندى خوێندکارانء نەتەوەکەیدا دژ بە هەموو سیاسەتێکى سەرکوتکەرانەو شۆڤێنانە، لە سەنگەرەکانى پێشەوەى خەباتدا جەنگاوە..)

ئیمزا
ئەنجومەنى سەرکردایەتى
یەکێتى خوێندکارانى کوردستان – عێراق
18ى شوباتى 1985
لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە (یەکێتى خوێندکارانى کوردستان) خەباتى خۆى توندوتۆڵ گرێداوە لگەڵ خەباتى دێرینى ئەو رێکخراوە خوێندکارییە کە لە 18ى شوباتى 1953 دا بەیانى دامەزراندنى بڵاوکردۆتەوە، هەروەها باس لە هەلومەرجى دروستبوونى ئەوساى یەکێتییەکە دەکاتء لە درێژەى بەیاننامەکەدا قۆناغەکانى تێکۆشانى رێکخراوەکەى بەرچاو خستووە.

راپەڕینى بەهارى 1991:
بەو پێیەى راپەڕینى (1991) وەرچەرخانێکى گرنگبوو لە مێژووى جووڵانەوەى رزگاریخوازى گەلى کوردداو بووە مایەى بووژاندنەوەى گشت رێکخراوو گروپە سیاسىء پیشەییەکان..
یەکێتى خوێندکارانیش دواى ساڵى 1986 جۆرە سستییەکى لە کارەکانیدا بەخۆیەوە دىء نەیتوانى وەک پێویست دەنگء سەداى خوێندکاران لە رووداوەکانى ئەو سەردەمە –ئەنفال، هەڵبجەو گازى کیمیاوى– پێشڕەویى بکات.. بەڵام پاش راپەڕین خوێندکاران هاتنەوە مەیدانء ئەمجارە لە ژێر ناوى (کۆمەڵەى خوێندکارانء لاوانى کوردستان)دا بڕیارى سەرلەنوآ کارکردنەوەى درا.. لە 30/7/1991 لە شارۆچکەى شەقڵاوەو لە ژێر دروشمى (چەک قەڵەم دوانەى خەباتى هاوژینم لە چاویانداى رێى ئازادى دەبینم)ء بە ئامادەبوونى نوینەرانى خوێندکارانى سلێمانىء کەرکوکء هەولێرو دهۆکء رانیەو پیرەمەگرونء حەریرو رەواندوزو سۆرانء دیاناو بەردەڕەش، بەیاننامەى دامەزراندنى راگەیاند.
ئەم کۆمەڵەیە لەو مێژووەوە لە کاردایەو لە 25/11/1994دا یەکەمین کۆنگرەى خۆى لە هەولێر لە هۆڵى میدیا بە ئامادەبوونى 365 ئەندام بەستء لەوێوە ناوى رێکخراوەکە بوو بە (کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان) کە تا ئەمڕۆ لە خەباتدایە..

رێزنان لە 18ى شوبات:
لیژنەى باڵاى هاریکاریى خوێندکارانء لاوانى کوردستان کە لە ساڵى 1992دا دامەزرا بۆ یەکخستنى هەولڕء تواناکانى توێژى خوێندکارانء لاوانء ئاراستەکردنیان بەرەو پێکهێنانى رێکخراوێکى خوێندکارى سەرتاسەرى.
لە رۆژى 5/11/1992 لە ئەجامى زنجیرە کۆبوونەوەیەکى ئەم رێکخراوانە بڕیاردرا کە رۆژى 18ى شوبات بە رۆژێکى پیرۆز لە مێژووى بزووتنەوەى خوێندکارانى کوردستاندا لەقەڵەم بدرآ،ء گشت ئەم رێکخراوانە بڕیاریاندا بە هاوبەشى ئەم بۆنەیە بەسەر بکەنەوە.

رێکخراوەکان:
– کۆمەڵەى خوێندکارانو لاوانى کوردستان.
– یەکێتى قوتابیانء لاوانى کوردستان.
– یەکێتى لاوانى دیموکرات لە کوردستان – عێراق.
– یەکێتى خوێندکارانء لاوانى زەحمەتکێشان.
– یەکێتى گشتى قوتابیان – عێراق.
– خوێندکارانء لاوانى یەکگرتنى عێراق/.
هەر لەم روانگەیەوە –خوێندکاران– یەکێک لەو رێکخراوانە بووە کە تێکۆشاوە بۆ مانەوەو پیرۆزکردنى ئەو بۆنەیە.. بەڵام بە داخەوە بیرى حیزبایەتى تەسک رێگەى نەدا ئەو ئاواتە بێتەدىء لە ئاکامدا ئەو رۆژە بە زۆر کرایە موڵکى تاکە رێکخراوێکء خوێندکارانى کوردستانى لێ بێبەشکرا.
پێویستە نەوەکانى ئەمڕۆو ئایندە بەو چاوە بڕواننە بڕیارى مێژوو کە یادو بۆنە نیشتمانىء نەتەوەییەکان لە رۆژژمێرى کەسانء لایەنەکاندا قۆرخ نەکرێت، ئەمەش بەمە دەبآ کە دووبارە بە بڕیارەکانى میژوودا بچینەوەو راستییەکان ئاشکرا بکرێن:
لە کاتێکدا 18ى شوباتى 1953 دەستپێکى قۆناغێکى نوآ بآ لە خەباتى رێکخراوەیى خوێندکارانى کوردستاندا ئەوا پێویستە:
1) 18ى شوبات بە رۆژێکى مێژوویى خوێندکاران لەقەڵەم بدرێتء گشتت رێکخراوە خوێندکارییەکان بە هاوبەشى یادى بکەنەوەو بە رۆژیکى پرشنگدار لە مێژووى گەلەکەماندا دابنرآ.
2) 18ى شوبات بکەینە خالى وەرچەرخان رووەو هێنانەدى خواستى خوێندکاران لە بوونى یەک رێکخراوى سەرتاسەرى کە پێشڕەوى هەموو خوێندکاران بآ، بێگومان ئەمەش لە رێى هەڵبژرادنێکى دیموکراتیانەى ئازادى دوور لە تۆقاندنء دڵەڕاوکآ دێتەدى.
3) 18ى شوبات بکرێتە دەستپێکى کارى نوآء گۆڕینى خەوشەکانى سیستەمى پەروەردەو فێرکردن لە کوردستاندا.
4) 18ى شوبات بکەینە دروشمى یەکبوونى رێکخراوەیىء یەکبوونى هەڵوێستء رۆژى نەفرەتکردن لە دووبەرەکىء دەمارگیرىء یەکخستنەوەى ریزەکانى خوێندکاران.
5) 18ى شوبات بکەینە گوتارى هاوکارى نیشتمانى تا بە زانستء رووناکبیرى لەو یادەدا ئاشتى سەقامگیر بکەین.

پەراوێزو سەرچاوەکان:
1) ئەو پەیمانە لە رۆژى یازدەى کانوونى دووەمى ساڵى 1948 لە بەندەرى پۆرتسمۆس، کە کەوتۆتە باشوورى بەریتانیاوە، ێاڵح جەبرى سەرەک وەزیران بە ناوى عێراقەوە لەگەلڕ ئینگلیزەکاندا مۆرى کرد، بڕوانەى (دەربارەى یاداشتەکانى ئەحمەد موختار بابانء وێنەیەکى سەیر، د. کەمال مەزهەر، رەنگین، ژمارەى 120).
2) لەم بارەیەوە بەڕێز مام جەلال لە ژمارەکانى (14، 15، 16)ى گۆڤارى خاکدا بە تێروتەسەلى باس لەم رووداوانە دەکات).
3) رزگارى (گۆڤارێکى هەفتانەى گشتى)بوو خاوەنى ئیمتیازەکەى نەوشیروان مستەفاو سەرنووسەرەکەى شازاد سائب بووە لە سلێمانى لە ساڵى 1969 دا دەرچووە.
4) دەنگى کورد (ێوت الڕکراد) رۆژنامەیەکى سیاسى سەربەخۆى رۆژانەبووە بە کوردىء عەرەبى لە بەغداد لە ساڵى 1960 – 1961دا (430) ژمارەى لێدەرچووە.
5) دەگى کورد (ێوت الڕکراد) ژمارە 56 ساڵى یەکەم، 1960، لاپەڕە 4.
6) دەنگى کورد (ێوت الڕکراد) ژمارە 36، ساڵى یەکەم، 1960، لاپەرە 4، یەکشەممە 2ى تشرینى یەکەم.
7) بۆ زیاتر شارەزایى لەم بارەیەوە بڕوانە گۆڤارى (هیوا) ژمارە 10، ساڵى 1960.
8) لەم بارەیەوە رۆژنامەى دەنگى کورد (ێوت الڕکراد) لە ژمارە 43ى 19ى تشرینى یەکەمى ساڵى 1960دا بە ناوى رۆژنامەکەوە لەم بارەیەوە بە درێژى دواوە…
(مەهدى حافز لە وتارەکەیدا دەڵآ: کۆمەڵەى خوێندکارانى کورد لە ئەورووپا نابآ لە یەکێتى خوێندکارانى جیهان وەربگیرآ، هەروەها نابآ هیچ رێکخراوێکى قوتابیان بە ناوى قوتابیانى کوردستانەوە لە عێراقدا ئیشبکات).
9) بروانە: چەند زانیارییەک لە بارەى بزووتنەوەى خوێندکاران لە هەندەران، د. کەمال فوئاد بڵاوکراوەى ناوەندى راگەیاندنى کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان 1997 لاپەڕە 16.
10) دەگى کورد (ێوت الڕکراد)، لە ژمارە 40ى 22ى تشرینى یەکەمى 1960یدا وتارێکى لەم بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە.
11) دەقى ئەم بەیاننامەیە لە ژمارە 1ى گۆڤارى نواڵە، ئەیلولى 1991 بڵاوکراوەتەوە.
12) بڕوانە خاڵى 11ى مەحزەرى کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى هاوکاریى خوێندکارانء لاوانى کوردستان.

* ئەم وتارە هەوڵێکى تاکەکەسییەو لە نێو نەبوونى سەرچاوەدا بێگومان بە دوورنابێت لە کەموکورتى. بەڵام دەکرآ ئەم باسە بکرێتە سەرەتاو بۆ نووسینەوەى مێژووى جووڵانەوەى خوێندکارى لە کوردستاندا هەوڵبدرآ، بە تایبەت ئەو بەڕێزانەى لەو سەردەمانەوە شاهیدى حاڵنء لە رووداوەکاندا رۆڵى کاریگەریان هەبووە.. با ئەم وتارە پرسیارێک بێت ئاڕاستەى ئەو بەڕێزانە بکرآ تا یاداشتەکانى خۆیان لەم باریەوە بڵاوبکەنەوە..

شوێنی بڵاوبونەوە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەدووبەش بڵاوبۆتەوە

بەشی یەکەم : کوردستانی نوێ ساڵی هەشتەم

بەشی دووەم: کوردستانی نوێ ساڵی هەشتەم ژمارە 1806 یەکشەممە 1999.02.21 لاپەڕە ١٠ ” رووناکبیری”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *