ڕووەو کۆنگرەی دوەمی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان

روووەو کۆنگرەى دووەمى کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان
کامەران ئیسحاق پەرى
ئەندامى مەکتەبى تەنفیزى کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان
دیمەشق – سوریا
ئەوەى کە لێرەدا باسى لێوە دەکەین، گەشتێکە بە نێوە یەکەمین کۆنگرەى کۆمەڵەى خوێندکارانء یەکەمین بلینیۆمى کۆمەڵە لە پێناو ناسینێکى بابەتیانەى هەلومەرجى بەستنى ئەو کۆنگرەیەو گرتنى سەر رێچکەیەکى شارستانىء مێژوویى لە رێکخستنى خوێندکاراندا، هەروەها ئاوڕدانەوەیەکیش بێت لە کارو چالاکىء بڕیارەکانى ئەو کۆنگرەیە، ئەمەش لەو روانگەیەوە کە ببێتە هۆکارى باشترو چاکتر بەڕێوەچوونى کارەکانى دووەمین کۆنگرەى کۆمەڵەى خوێندکاران کە بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا ببەسترآ.
وەک لە باسێکى پێشتردا ئاماژەم پێکرد (1)، کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان رێچکەگرو پەیامهەڵگرى هەمان ئەو جووڵانەوە خوێندکارییەیە کە بووە هۆى دامەرزاندنى رێکخراوى (یەکێتى قوتابیانى کوردستان) لە 18ى شوباتى ساڵى 1953 کە تا شکستى شۆڕشى کورد لە ناوەڕراستى حەفتاکان لە کۆڕى خەباتدا مایەوەو دواتر وەک گشت رێکخراوەکانیتر هەڵوەشایەوە.
لەگەلڕ هەڵگیرسانى شۆڕشى نوێدا رێکخراوەکە لە فۆرمێکى نوآء بە بەرنامەیەکى هاوچەرخء واقیعبینانەوە هاتەوە مەیدانء بە ناوى (یەکێتییى خوێنــدکارانى کوردســتان)ەوە لە 5-9/8/1978 کەوتەوە کارکردن.
ئەم رێکخراوە بەشدارى رێپێوانەکانى کوردستانى دەکردو پێشڕەویى خوێندکارانء ئاڕاستەکردنیانى لە ئەستۆگرتبوو، خەڵکى کوردستانى هاندەدا بۆ راپەڕینء هۆشیاربوونەوە..
ئەم رێکخراوە بەردەوامبوو تا ساڵى 1986و کاتى لەکارخستنى..
هەمان ئەم یەکێتییە لە 30/7/1991 بەیاننامەى سەرلەنوێى دامەرزراندنەوەى بڵاوکردەوەو کەوتەوە کارکردن بە ناوى (کۆمەڵەى خۆَندکارانء لاوانى کوردستان)ەوە.

یەکەمین کۆنگرە:
دوابەدواى ئەوەى کە ئەو دەستەیە کۆمەڵەى خوێندکارانء لاوانى کوردستان لە 2/4/1994 بە نوسراوێکى تایبەتء هاوپێچ لەگەڵى پرۆگرامء پەیڕەوى ناوخۆو ناوو شوێنى ئەندامانى دامەزرێنەر، داواى پێبەخشینى مۆڵەتى یاسایى رێکخراوەکەیان ئاراستەى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد، وەزارەتى ناوبراویش بە نوسراوى ژمارە 1143ى رۆژى 17/7/1994ء پشتبەستوو بە هەردوو مادەى (7-8) لە یاساى کۆمەڵەى هەرێمى کوردستانى عێراق ژمارە 18ى ساڵى 1993 بڕیارى پێدانى مۆڵەتى رەسمیى کارکردنى لە سنوورى هەرێمى کوردستاندا دەرکرد.
دوابەدواى ئەوە مەکتەبى سکرتاریەت بە نوسراوێکى تایبەت کە ئاراستەى گشت لقەکانى کردبوو ژمارە 138 لە رۆژى 16/11/1994 بڕیارى بەستنى یەکەمین کۆنگرەى دا لە 25/11/1994.
بەڕێز لەتیفى شێخ عومەر لە مانگى تشرینى یەکەمى 1993 هاتە شارى سلێمانىء گرنگى کۆنگرەى شیکردەوە لە هەمان کاتدا ئەو هۆکارە زاتىء مەوزوعییانەى ئاماژە پێکرد کە رێگرن لە بەردەم بەستنى کۆنگرەدا.
لە مانگى تەمموزى 1994دا لیژنەیەک پێکهات بە مەبەستى سەرپەرشتیکردنى کۆنفرانسە ناوخۆیییەکان کە ئەم بەڕێزاهنەىە تیایدا ئەندامبوون:
1- سمکۆ محەمەد عەبدوڵڵا.
2- سکۆ ئەسعەد ئەدهەم.
3- بەهار حەمە مستەفا.
4- کەمال ئەبو بەکر.
5- تاهیر حەمە ساڵح.
لەو کاتەدا سکرتاریەتى کۆمەڵەى خوێندکاران بەم شێوەیەبوو:
هەڤالڕ لەتیف شێخ عومەر سکرتێرى کۆمەڵە، هەڤاڵان: مەلا تایەر حەمە خورشید، فوئاد حەمید، ماکۆک حەمەد، نورەدین ساڵح، عەباس محەمەد، حسێن پشدەرى، شیلان جەلال، فریالڕ عەبدوڵڵا ئەندامانى سکرتاریەت بوون.
کۆنفرانسە ناوخۆییەکان کۆتاییان هاتء ئاماژە بە بروسکەى مەکتەبى سکرتاریەت لە 16/11/1994 بڕیاردرا لە 25/11/1994 بچنە هەولێرو ئامادەى کۆنگرەبن.
بەیانى 25ى مانگ دواى نانى بەیانى بەرەو هۆڵى کۆنگرە (هۆڵى میدیا) هەنگاوەکان کەوتنە جووڵە، چارەکە سەعاتێک پێش سەعات (9) هەموو هەڤاڵان چوونە ناو هۆڵى کۆنگرەوە.. چەند ساتێکء خوشکێک بەخێرهاتنى میوانە بەڕێزەکانى کردو وتى:
فەرموون ئێستاش کۆنگرەمان بە سروودى خوێندکاران دەکەینەوە.. کۆنگرە لە ژێر دروشمى (بەرەو بەدیهێنانى خواستە دیموکراتییەکانى خوێندکارانء خوێندنى هاوچەرخ) دەستى بە کارەکانى کرد، کە دواتر بووە دروشمى ناوەندیى کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان.
گرنگترین بڕیارەکانى کۆنگرە ئەمانەبوو:

1- بڕیاردرا کە کۆمەڵە رێکخراوێکى پیشەیى خوێندکاریى دیموکراسیى سەربەخۆبآء بآ جیاوازیکردن لە رەگەزو باوەڕى سیاسىء ئایینىء نەتەوەیى دەرگاى واڵابێت بۆ هەموو خوێندکارێکى کوردستان.. لەبەر ئەوەى ئەو رێکخراوە هەر لە سەرەتاوە بەم تینء هەناسەیە کاریکردووە، (هەندێک تۆمەتى سەر بە حزبء دەستەو تاقمییان دابووە پاڵمان، ئێمە هەروەک لە بەیاننامەو بەرنامەکەماندا گوتوومانەو وا لێرەشدا دیسان دیڵێنەوە، ئێمە سەر بە هیچ دەستەو تاقمء رێکخراوێکى سیاسى نین، تەنها خوێندکاران.. نەبێت، کە ئەویش سەربەخۆیە.. ئێمە کۆمەڵەى خوێندکارانین وە چ کارمان بە حزبء شتى وا نەداوە، سنوورى حزبییان لە بەردەگاى کۆمەڵەکاندا دەکوژێتەوە.. خوێندکاربەو دەستبەکاربە.. کەس لێت ناپرسآ.. سەر بە چ حزبء لایەنێکى لە دەرەوەى کۆمەڵەش هەرچى دەبى ببە.
2- سەبارەت بە ئاڕمى کۆنگرە:
ئاڕمى کۆمەڵەى خوێندکارانء لاوانى کوردستان بریتیبوو لە کتێبێکى کراوە، لەسەرى گڕێکى سوور، بە دەوریدا دوو گەڵاى سەوزو لەژێریشیدا ناوى رێکخراوەکە بە شێوەیەکى نیوە بازنەیى نوسرابوو.
لە کۆنگرەدا ئاڕمى کۆنگرە لابراو ئاڕمێکى دیکە دانرا، کە دواترو تا ئەمڕش هەر ئاڕمى کۆمەڵەى خوێندکارانە.. ئەم ئاڕمە نوێیە دەلالەتەکانى بەم شێوەیەى لاى خوارەوەیە کە بە گشتى شێوەکارییەکى ئەندازەیى هەیەو تەعبیر لە عەقڵى زانستى خوێندکارو هەستى هونەرى دەکات.
رەنگى سەوز کە رەنگى چوار پارچە ئەندازەییەکەیە رەنگء ناسنامەى بزووتنەوە پێشکەوتنخوازەکانى جیهانە، قەڵەمیش ئامێرى دەستى خوێندکارەو بێگومان بەرهەمى بەکارهێنانى قەڵەمیش گوڵاڵەسوورەى هەمیشە کراوەى لێبۆتەوە.
3- سەبارەت بە جیاکردنەوەى لاوان:
بەشداربووانى کۆنگرە بە گیانێکى شارستانییەوە گفتوگۆیان دەکرد، سەبارەت بە لاوانیش دواى دەنگدان دەرکەوت کە زۆرینەى دەنگ لەگەلڕ لابردنى لاوانن لە کاروبەرنامەى رێکخراوەکە، ئەمەش گەیشتە ئاکامء لاوان لابرانء بڕیاردرا کە لاوان بۆیان هەبآ دواى دوو سالڕ لە تەواوکردنى خوێندن لە رێزەکانى خوێندکاراندا بمێننەوە، هەر بۆیە ناوى رێکخراوەکەش بووە (کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان)ء بە کورتکراوەیى (ک.خ.ک).
4- سەبارەت بە درووشم:
درووشمى پێش کۆنگرە (3)و کارپێکراو بریتیبوو لە (خوێندکاران هەڵگرى مەشخەڵى زانستء رەنجەرانى بیرو چاوساغى کۆمەڵن)، بەڵام لە کۆنگرەوە کرا بە (بەرەو بەدێهێنانى خواستە دیموکراتییەکانى خوێندکارانء خوێندنى هاوچەرخ)، هەروەها درووشمى (زانست، رەوشت، داهێنان) خرایە جێى (رەوشت، فێربوون، گۆڕان).
دواى تەواو گفتوگۆکردن لەسەر کارى رێکخراوەیىء پیشەیى خوێندکاران بڕیار لەسەر پرۆگرامء پەیڕەوى ناوخۆ دراو بڵاوکرایەوە.
5- سەبارەت بە سکرتێرى کۆمەڵە:
شایانى ئاماژەپێدانە کە سکرتێرى رێکخراوەکە بۆ کۆنگرە بەڕێز (لەتیف شێخ عومەر)بوو، لە کۆنگرەدا یەکەم سکرتێر بەڕێز (سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم) بە زۆرینەى دەنگ هەڵبژێردرا، پاشتر بەدەست لەکارکێشانەوەى بەڕێزى، بەڕێز (ساڵح عوسمان) بوو بە سکرتێرى کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان تا بەستنى پلینیۆم لە 16-17/2/1996 لە پلینیۆمەوە تا ئێستا بەڕێز (خەلیل عوسمان) لە پۆستى سکرتێریدا کاردەکات.
بە درێژایى مێژووى دواى کۆنگرەى یەکەم کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان لە پێناو بەدیهێنانى خواستەکانى خوێندکارانء خویندنى هاوچەرخدا تێکۆشاوە لە بوارى رووناکبیریدا پەرەى داوە بە لایەنەکانى رۆشنبیرکردنى خوێندکاران، چەندین خولى فێربوونى زمانء فێربوونى کۆمپیوتەرى کردۆتەوە، خاوەنى ئۆرگانى تایبەتى، هەڵوێستى سیاسى هەبووە لە رووداوەکانى ئەو سەردەمەدا.
لە ئاوەدانکردنەوەى کوردستانەدا بەشدارى کاریگەرو راستەوخۆیان بینیوەو گوندنشینەکانیان بەسەرکردۆتەوە… بەستنى پلینیۆمیش لە ژێر دروشمى (لە پێناو.. پەرەپێدانى کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستانء هەڵبژاردنى سەرتاسەریدا) لە رۆژانى 16-17/2/1996 لە شارى هەولێر بۆ داڕشتنى بەرنامەیەکى نوێترو گونجاو دەستیپێکرد.
کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان هەمیشە داواى یەکڕیزى رێکخستنەکانى خوێندکارانى کردووە، ئەمەش لە رێى سەرتاسەرییەوە پەیدابووە کە خوێندکاران دەبآ خاوەنى یەک رێکخراوبنء لە دەورى کۆببنەوە..
هەموو لایەک دەزانین کە بەستنى کۆنگرە رووداوێکى پڕبایەخە لە مێژووى هەر رێکخراوێکدا چونکە دەبێتە مەیدانى گفتوگۆو زۆرترین کادرانء ئەندامانى ئەو رێکخراوەى تیا بەشداردەبنء پێکەوە بەرنامەو پێڕەو قبوڵدەکەنء چارەنووسى ئەو رێکخراوە دیاریدەکەن.
پێویستە ئەندامانى کۆمەڵەى خوێندکاران بەو گیانەوە بەشدارى لە کۆنگرەى دووەمدا بکەن کە خاڵە لاوازەکان بەهێز بکرێنء بۆشاییەکان پڕ بکرێنەوە تا سیماى مێژووى ئەو رێکخراوە کە بۆ 46 سالڕ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە وەک خۆى بمێنێتەوەو تێکنەچێت.

پەراوێزەکان:
1- بڕوانتە، رۆژنامەى کوردستانى نوآ لە رۆژى 18ى شوباتى 1999.
2- بڕوانەى، گۆڤارى نواڵە ژمارە 2 ئۆرگانى کۆمەڵەى خویچندکارانء لاوانىن کوردستان.
3- شایەنى ئاماژەپێکردنە کە دروشمى کۆمەڵە لە دامەزراندنەەوەیدا واتە لە کۆبوونەوەى 28-30/7/1991دا بریتیبوو لە:
چەک، قەڵەم دوانەى خەباتى هاوژینم
لـە چاوایـانـدا رێـى ئــازادى ئـەبـیـنـــــم
4- لە ناو کۆنگرەدا رایەک هەبوو کە دروشمى (رەوشت) پێش (زانست) بکەوێتء راکەیتر پێشخستنى (زانست)ى لا پەسەندتربوو، بە بیانووى ئەوەى کە ئێَمە رێکخراوێکى (پەروەردەیى) نین تا دروشمى (رەوشت) پێشبخرێت، بەڵام پاش دەنگدان بڕیار لەسەر (زانست، رەوشت، داهێنان) درا لەو روانگەیەوە کە دەتوانرآ بە زانستء رەوشت (داهێنان) بێتە ئاراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *