جارێکی دیکە کێشەی گوتاری خوێندکاران

جارێکی دیکە کێشەى گوتارى خوێندکاران
تیشکێک بۆ سەر بابەتى(خوێندکاران: یەکبوونى گوتارەکانیان سەرەتاى گەیشتنە بە ئامانج)ى بەڕێز پێشڕەو ئەحمەد، کە لە ژمارەى چوارى رۆژنامەى زانکۆ بڵاوکاوەتەوە، گۆشەى پاش 360 کاتژمێر.
دەمێکبوو بە ئاواتى ئەوەبوون کە بە نووسین بابەتێکى لەو جۆرە لەسەر خوێندکارانو مەسەلەکە بورووژێندرایە.. ئەگەرچى ئەو گۆمە مەنگە درەنگ وەخت شڵەقێنراو دەبوو زووتر باس لە خواستى لەو جۆرەمان بهێنایە ئاراوە، بەڵام نەبوو. خۆشبەختانە ئەمڕۆ رۆژنامە خۆشەویستەکەى (زانکۆ)و لە چوارچێوەى گۆشەیەکى وەها لەو دەرگایە دەدات.
وێڕاى خوازیارى بەردەوامى بۆ ئەو جۆرە نووسینە.. ئەم وتارەمان بۆ زیاتر مامەڵەکردن لەسەر مەسەلەکەوە تیشک خستنەسەر هێناوەتە ئاراوەو پێمانوایە لە خزمەتى تەرحء بابەتەکەیە.
(خوێندکارانو یەکبوونى گوتارەکانیان سەرەتاى گەیشتنە بە ئامانج، تەعبیرکردن لە خواستو تەرح بەم شێوەیە بۆ خۆى هەڵگرى گۆمەڵێک سەرنجە کە مشتومڕێکى زۆرى لێ دەکەوێتەوە.
دیارە کە دەڵێین (یەکبوونى گوتارەکانیان) هەڵبەتەى مەبەست ئەوەیە کە بڵێین ئاراستەى بیرکردنەوەى خوێندکارانء واقیعء فرەلایەندارىء رێکخراوەیىء دووبارە شێوازى تەرحەکان بە جۆریچکى وەهایە کە بڵێین (گوتارەکانیان)و کە لە راستیدا دەبوو بڵێین (گوتاریان)، دیارە کە باس لە یەکبوونى گوتارەکانیان دەکەینء بە سەرەتایەک بۆ گەیشتن بە ئامانجى بزانین.. دەبآ بزانین ئایا خوێندکارن گوتاریان هەیە؟!
پاشان یەکیبخەنء بیکەنە سەرەتایەک بۆ گەیشتن بەو ئامانجەى کە کاکى نووسەر تیشکى خستۆتەسەر.
مەبەستى وتارەکەى کاک پێشڕەو لە دوو تەوەرى سەرەکى خۆى دەبینێتەوە:
1- پەرتەوازەیى گوتارەکان.
2- نەبوونوى گوتارێکى راستء دروستء هەر ئەمانەش بوونەتە کێشەو ناڵاندنى توێژى خوێندکاران.
دەگەڕێمەوە دڵێم گەر گوتارمان هەبآ… ئەوا دەتوانین تیشکێک بخەینە سەر هۆکارى پەرتەوازەیىء نەبوونى گوتارێکى راستء دروست. ئاراسایى دەبوو ئەگەر پەرتەوازیى لە شێوەى دەربڕینى گوتارەکاندا بەدیبکرایە.. بەڵام جێى داخەى کە پەرتەوازییەکە لە ئاستى ناوەرۆکء بابەتى گوتارەکانە. کە ئەمەش بۆ خۆى وایکردووە کە خوێندکاران نەتوانن خاوەنى گوتارێکى راستء دروست بن بۆ ئەم حاڵەتەش وێڕاى جیاوازییە زۆرەکانى خەباتى ئێمەو زۆرێک لە خوێندکارانى جیهان.
بەڵام هەر مەبەستمانە خەباتى خوێندکارانى فەرەنسا بکەین بە نموونە، خوێندکارە فەرەنسییەکان لە ساڵى 1968 لە رێگەى گەورەترین مانگرتن و خۆپیشاندان توانییان ئەو رۆڵە ببینن بۆ هێنانەکایەى سیستەمێکى پەروەردەیىو فێرکارى نوى. وە کۆمەڵآ چاکسازى لە هەموو بوارەکانى زانستء رووناکبیرىء ئاستەکانى ترى ژیانیان کرد.
ئەمڕۆ لە پاش تێپەڕبوونى 30 سالڕ بەسەر ئەو مێژووەو رووداوە خوێندکارانى فەرەنسا بە هەموو رێکخراوە حزبىء حکومىء ناحکومییەکانەوە. خەبات دەکەن لە پێناو دابینکردنى زۆرترین ژمارە لە مامۆستایانى پسپۆڕو دابینکردنى باشترین پێداویستى خوێندنء نوێترین ئامێرەکانى تەکنۆلۆژیا.. ئەمانە هەموو لە کاتێکدایە کە لە هەردوو سەردەمى گۆڕانکارییەکانء خواستەکانى خوێندکارانى فەرەنسا ئەوە بەدیدەکەین کە لەوپەڕى چەپ بۆ ئەوپەڕى راستء ئەوپەڕى عەلمانى بۆ ئەوپەڕى توندەڕەوى مەسیحى تێدایە. کەچى لە بەدیهێنانى خواستء بەرزکردنەوەى گوتارێکى راستء دروست، پەرتەوتازەیى تیادا بەدینەکرا. هەموو بەیەکەوە کاریان دەکردو لەو پێناوەشدا هیچ جۆرە (سازشێک) قبوڵنەکرا.
لەوەوە بۆمان دەردەکەویآ کە داکۆکیکردن لەسەر مەسەلە (دروستەکان)و نەگۆڕەکان قابلى پەرتەوازیىء یەکنەبوونى گوتار نییە.
هەڵگرتنى پەیامى خزمەتکردن بەوە دەبآ کە لە خواستەکە تێبگەین.. پێمانوایە ئەم جۆرە کارو کردەوەیە بۆ خۆى تێگەیشتنى راستء دروستە بۆ خەباتى پیشەیى خوێندکاران کە ئێمە بەداخەوە لە گوێکەنارى تێگەیشتندا لەنگەرمان گرتووە:
لەسەر ئاستى یەکبوونى راستء دروستى گوتارەکان کۆمەڵێک سەرنج پێویستى بە دەربڕین هەیە، لەوانە:
1- تێگەیشتنى رێکخراوە خوێندکارییەکان لە خەباتى پیشەیىء دیموکراتى، تێگەیەکى هەڵەیەو زۆرجار تێگەیەکى (حزبى) بۆ داکۆکیکردن لە داخوازیء خەباتیان هێناوەتە ئاراوە.
هەر بۆیە نەیانتوانیوە گوتارەکان یەکبخەنء هەڵگرى پەیامێکى راستو دروستبنوئەو گوتارانەى لەلایەن خودى خوێندکاران هەڵێنجرابێت.
2- خوێندکارى کورد تووشى سەرلێشێواندنو گێژاوێکى وەهابووە کە نەتوانێت خراپ لە چاک، رەش لە سپى جیابکاتەوە! سادەترین نموونە نازانێت خوێندکارە… قوتابییە.. فێرخوازە… یان؟ ئیدى چۆن؟ چاوەڕێى یەکبوونى گوتارى لێدەکەى؟
3- کەسێتى خوێندکار بە تایبەتى تا قۆناغەکانى پێش خوێندنى باڵا بە (فگرە) تەبعێکى فەوزەوىء سۆزدارىء هەڵەشەو هەڵچوونى پێوەدیارە، هەر ئەمانە گەر گۆشکردنیان نادروستبآ دەرئەنجامەکەى ئەو خوێندکارەى لێ دەردەچآ کە ئەمڕۆکە ئێمە لێى ناڕازین.
4- قبووڵکردنى (کوێخایەتى)ء سەپاندنى دەمسپىء بۆچوونء بەرنامەو پرۆگرامى هەندێک لە رێکخراوە بەناو خوێندکارىوقوتابییەکانو قبووڵکردنى ئەو حاڵەتە بۆ خۆى کێشەیەکى گەورەیەو (بێ ئیرادەیى) کەسێتى خوێندکارى کوردمان نیشاندەداتو بەو ئاقارەمان دەبات کە ئەمڕۆ چارەنووسى خوێندکارى بەرەو کەنارەکانى عەدەم بردووە.
لەگەڵ ئەوەدام کە خوێندکارت نازانێت داخواییەکانى چییەو خوێندنەوەیەکى راستو دروستیشى بۆ نییە. بە بەڵگەى چەند نموونەیکى ساکار لەوانە:
ئایا داکۆکی وداخوازیکردن بۆ چاکسازىء گۆڕینى پرۆسێسى پەروەردەو فێکردنى بەعس خواستە؟ یان نا؟
ئایا خۆهەڵقورتان بۆ داخوازى لە مەسەلەو گوتارە حزبییەکان خواستە؟و ئەمەیان پێش ئەوى تریانە؟
کەى وەڵامێکى دروستمان هەبوو بۆ ئەم جۆرە پرسیارانە، روونتر کەى درکمان بە زەرووریەتى هێنانەکایەى پرسیارى لەو شێوەیە بوو، ئەوا دەتوانین مشتێک لەو ئامانجە بهێنێنەدى، کە هەموومان هێشتا نازانین چییە؟
بەڕاستى خوێندکاران پێویستیان بە بەخۆداچوونەوەیەکى گەورە هەیەو سەرەتاى ئەو بەخۆداچوونەوەیە لەوێوە دەستپێدەکات کە خوێندکاران ئیرادەى خۆیان بسەپێنن بەوەى کە نوێنەرو رێکخراوى راستەقینەى خواستو گوتارەکانى خۆیان

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *