عبور … خواستێکی ڕەوای خوێندکاران

عبوور… خواستێکى رەواى خویندکاران

بەهەندوەرگرتنى خواستە دیموکراتى و پیشەییەکانى خوێندکاران کارێکى پێویستە.. چ جاى کە ئەگەر لەحەڵەتێکدا ئەو داخوازىوخواستانە لەلایەن خوێندکارانى زانکۆوە داکۆکى لەسەر بکرآ.
لە زۆرێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان رۆڵى زانکۆو دەنگء بانگء خواستى خوێندکارانیان لە بەدیهێنانى کۆمەڵگایەکى مەدەنى لە ئاستێکدایە کە بەرنامەو پلانى دەسەڵاتى دەوڵەتەکەى لەسەر بونیاد دەنرآ.
لێرەوە لە نێو گشت داخوازییە رەواکانى خوێندکارانەوە خواستێکى خۆمان دەخەینە بەردەم بەرپرسان بە ئومێدى کاربۆکردنء بەدیهاتنى… ئەویش کێشەى رسوبء دواکەوتنە لە خوێندن.
بە پێویستى دەزانم پێشوەخت ئاماژەیەکى بچووک بە رۆلڕء هەوڵى بەرهەڵستکارانى گۆڕینى سیستەمى پەروەردەى نادروست بدەم کە چەندین کۆمەلڕء وڵات بەخۆیەوە دیویەتى، لەوانە… کاتێک کە فەرەنسییەکان شۆڕشیان هەڵگیرساندو دوابەدواى رووخاندنى قەڵاى (باستێل) لە ماوەى کەمتر لە حەفتاو دوور رۆژدا تەواوى سیستمى خوێندنء پەروەردەییان بەو ئاراستەیە گۆڕى کە دەرەنجامەکەى فەڕەنسایەکى ژیارىء کۆمەڵگایەکى وەک کۆمەڵگاى فەڕەنسى لێکەوتەوە.
خۆ رۆڵى تورکیاى (کەمالیزم) هیچ کەمتر نەبوو لە رۆڵى شۆڕشگێڕانى فەرەنسا لەو بوارەدا.. ئەوەبوو لە کورتترین ماوەدا سیستمى پەروەردەو فێرکردنى گەورەترین ئیمپراتۆریەتى جیهانى کە ئیمپراتۆریەتى عوسمانییەو پتر لە 350 ساڵی فەرمانڕوایى کرد، بەرنامەى خوێندنى بە ئاقارێکى تر برد.
فەلەستینى ئۆتۆنۆمى بە هەمان شێوە لە کارکردنێکى بەردەوامدایە بۆ هێنانەکایەى سیستمێکى وەها کە لەگەلڕ داخوازییەکانى شۆڕشى (شەڕەبەردى) فەلەستینى بگونجآ، گشت ئەمانە نموونەن لە پێناوى هاتنەئاراى پرسیارێکى گرنگ.. داخۆ راپەڕینى بەهارى 1991ى گەلى کورد لە رووى بەدیهێنانى ئامانجء خواستى گرنگترین توێژ کە خوێندکارانەو توانى کام رۆلڕ لە رۆڵى ئەو شۆڕشء جووڵانەوەو لایەنانە ببینآ.. بێگومان زۆر کەمەو رەنگە هەر هیچ… داخۆ شەڕى ناوخۆ رێگرە؟ باشە خۆ تا ساڵى 1994 شەڕى ناوخۆ نەبووە؟!!
ئێمە ناخوازین لەم هەلومەرجە (ساواو ناسکە)دا خۆیان وتەنى هەڵپەى خواستء داخوازى گەورە بکەری، هاوکات نابآ لە مەبەستى سەرەکى خۆمان لابدەین، لە سەرتاسەرى زانکۆ گۆڕانکارى بهێنینە کایەوە بە تایبەت لە گوڕینى هەرەمى سیستمەکەو جوێکردنەوەى سوودبەخش لە زیادە.. کە ئەم لایەنە بڕبڕەى پشتى بونیادنانء دروستبوونى ئەو رۆڵەن کە پێشتر ئاماژەمان پێدا.
رەنگە نەوەى ئەمڕۆ بێ ئاگاو نامۆبن لەو بەرنامەو سیستمە گڵاوەى کە رژیێمى بەعس چەندین ساڵە هێناویەتە کایەوە بۆ خزمەتى سیاسەتە شۆڤێنییەمکەى، بەڵام رەوا نییە تا سەر درێژەى پێبدەین؟ هەموو لایەن ئاگادارین لەگەلڕ هەڵایسانى شەڕى عێراق ئێرانء لە پێناو (بەسەرباز)کردنى زۆرترین ژمارە لە خەڵکى عێرافق، چەندین بەرنامەى داڕشتء لە زۆر بواردا لەوانە داڕشتنى بەرنامەیەکى نوآ بۆ خویچندن ئەویش پەیڕەوى (رسوب)بوو بۆ ئەوەى هەر زوو خویچندکارى بەهۆى ئامادەنەبوون لە هۆڵى خوێندن یان کەوتن لە یەکیچک لە تاقیکردنەوەکان، رووەو بەرەکانى جەنگ راپێچ بکرآ.
بەداخەوە لە سایەى 7 سالڕ راپەڕینء پەرلەمانء حکومەت هێشتا بەرنامە گڵاوەکانى بەعس جێبەجێدەکەین.. بۆ خۆم پتر لە سآ سالڕ ئاگادارم کە خوێندکاران خوازیارو بە ئومێدى هێنانەکایەى (سیستمى عبور)ن لەجێى رسوبء کەوتن، کەچى هەر ساڵەو بە بیانوویەک ناگەرێنرێتەوەو پشتگوآ دەخرآ.. جارێک بە بیانووى شەڕى ناوخۆو جارێکى دیکە بە بیانووى بەرقەرارنەبوونى ئاشتىء لەم دواییەشدا بیانووى دابەزینى ئاستى خوێندن دەکەنە پاساو.. من لاموایە هەموو ئەم وەڵامانە بآ ئیرادەییەو هیچى دیکە..
لە لایەکى ترەوە دەپرشین ئایا عەدەم رسوب یان دووبارە تاقیکردنەوەى راسبى دەورى یەکەمء هێنانە کایەى دەورى سێیەم ئاستى زانستىء خوێندن نزم ناکاتەوە؟
لێرەوە خوازیارین (سیستمى عبوور) لە خزمەتى خوێندکارانء پرۆسەى خوێندندا بێتە پەیڕەوکردن، بەمەش لە چەندین کێشە رزگارمان دەبآ.
لە خاڵە ئیجاببییەکانى ئەم سیستمەش:
1- خوێندکار دوبارە رادەهێنرآ لەسەر ئەو تێگەیە کە زانکۆ مەڵبەندى تێگەیشتنء لێتوێژینەوەیەو ئاستێکى باڵاى خوێندنە بەم پێیەش دەبآ خوێندکار ئاروەزوومەدى بآ.
2- رزگارمان دەبآ لە دەرکردنى بڕیارى نادروستى وەک عدم رسوب – دەورى سێیەم.. هتد کە بە هیچ جۆرێک لەگەلڕ بنەماکانى فێرکردن وخوێندنى باڵا ناگونجێن.
3- سیستمى عبور لە گێژاوى گلەیى لە مامۆستاو دڵەڕاوکآء ترسى خوێندکار لە تاقیکردنەوە دوورمان دەخاتەوە لەلایەک، لەیەکى تر ئەو خووە نادروستەش ناهێڵآ کەخوێندکار لە رێگەى شێوازى نادروستەوە پشت بە دەرچوون ببەستآ.
4- سیستمى (رسوب) سیمایەکى پەروەردەیى پێوەدیارە لە کاتێکدا خوێندکارى زانکۆ لە ئاستێکدایە کە ئاستى بونیادنانى هزرو بیرکردنەوەیە، قۆناغى تێگەیشتنیەتى لە ژیان نەک لەبەرکردنى سەرەتاکانى پەروەردەکردن، بە واتا فێرکردنە نەک تەنها پەروەردەکردن.
5- ئەم سیستمە تازەترینء چاکترین شێوازەو لە پرۆسەى فێکردنى نوێدا لە زۆر لە وڵاتانى جیهاندا پیادەدەکرآ. هەنگاونان وکارى بەپەلە بۆ هێنانەدى ئەو خواستە بە کارێکى پێویست دەزانم، جگە لە خزمەتکردنى خوێندکاران لانى کەم سیماى بەعس لە پرۆسەى خوێندندا وندەبآ… لەگەلڕ ئەوەشدا کە سیستمى پەروەردەیى ئێمە پاکسازى زۆرى گەرەکە، بەڵام پشتگوآ خستنى ئەم خواستە مەترسییەکى زۆر گەورەیە لەسەر نەسڵەکانى ئایندەء جێبەجێکردنیشى کارى جدىء ماندووبوون دەخوازآ.
هەر بۆیە ئەم جارەش کە ورووژاندمان با وەک تەرحێک بۆ بەردەمى لێپرسراوان وسۆبێکتێکى گفتوگۆ هەڵگر لە بەرنامەى کارى لایەنە پەیوەندیدارەکاندا حسابى بۆ بکرێت هەموو لایەک بە جدى قسەى خۆیانى لەسەر بکەن.

ئەم بابەتە لەگۆشەی کەلەپۆ  گۆڤاری مرۆڤایەتی ژمارە ٧ دەرچوی ئۆکتۆبەری ١٩٩٨ دا بڵاوبۆتەوە

مرۆڤایەتی ژمارە٧  ئۆکتۆبەری ١٩٩٨
مرۆڤایەتی ژمارە٧ ئۆکتۆبەری ١٩٩٨

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *