به‌هار ….
ئه‌و وه‌رزه‌ی که هه‌موو ڕوداوه‌کان له‌خۆێدا کۆده‌کاته‌وه..!
قسه‌یه‌کی پێشوه‌خت
ـ بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ته‌مه‌نێکی زۆر هه‌رزه‌دا….له‌وزه‌مه‌نه‌ی که‌تازه‌به‌تازه‌خه‌ریک بوو خوێندن ده‌بێته خولیا .جارێکیان هاوڕێ یه‌کم (ژانی گه‌ل)ی بۆهێنا بووم پێشتریش پێی گوتم: با‌که‌س نه‌زانێت من ئه‌و جۆره کتێبانه ده‌خوێنمه‌وه..!؟.جا له‌و زه‌مه‌نه‌دا که‌له‌زۆری کتێبه‌که تێنه‌ئه‌گیشتم ناچارده‌بوایه به‌د‌زیشه‌وه بیخوێنمه‌وه …بۆ نه‌گبه‌تیش نیوه‌ڕۆیه‌کیان،که هێشتامن له‌لاپه‌ره سه‌رتای یه‌کانی (ژانی گه‌ل)بووم!؟کتێبه‌که که‌وته به‌رده‌ست باوکم…بێ یه‌ک و دوو له‌بن ده‌ستمی کرده‌وه‌و خستیه ناوتونی حه‌مامه‌که‌و سوتاندی… له‌گه‌ڵ کڵپه‌هه‌ستان له‌لاپه‌ره‌کانی کتێبه‌که‌به ده‌نگێکی به‌رزو توڕه‌شه‌وه گوتی ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌م ماڵه‌مان به‌سه‌ردا نه‌ڕوخێنن جارێکی ترکتێبی وا مه‌هێنه‌ره وه‌ماڵه‌وه …؟!
ـ له‌م ڕۆژانه‌شدا هاوسات له‌گه‌ڵ پیرۆز ڕاگرتنی نه‌ورۆزو به‌هارو ڕاپه‌ڕیندا ،به‌هۆی چه‌ند نوسێنێکمه‌وه ،باوکم به‌هه‌مان ئه‌ونه‌بره‌یه‌ی که‌بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ربه‌گوێدادام به‌توره‌ییه‌که‌وه ئه‌م جاره پێی گوتمه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌نیازیت بگه‌ڕێته‌وه کوردستان واز له‌نوسین بێنه…؟!
به‌هار. وه‌رزی سه‌وزی ونوێ بونه‌وه،وه‌رزی هیواو ژیانه‌وه،ئه‌و وه‌رزه‌ی که‌ویست و ئاره‌زووی مرۆڤ ئه‌گه‌شێنێته‌وه ، ئه‌و وه‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو ناخۆشی ونه‌هامه‌تیه‌کانی مرۆڤی کوردا هاوئاهه‌نگ ویه‌کانگیره….؟!
له‌لای هه‌مووگه‌لانی دونیا به‌هار وه‌رزێکی شۆخ و قه‌شه‌نگه،هه‌مووان له‌به‌هاردا ئامیزی گه‌رمی بۆده‌که‌نه‌وه،وه‌لێ له‌لای، میله‌تی کورد زیاتر له‌مه‌و قوڵتر له‌مه بیر له‌به‌هار ده‌کرێته‌وه وسه‌یر ده‌کرێت.چمکێکم جگه‌له‌وه‌ی که‌به‌هار خۆی وه‌ک وه‌رز، وه‌رزی کۆتای پێ هێنانه به‌سه‌رماوه‌رز، به‌هار وه‌ک (ڕۆژی نوێ) به‌هار وه‌ک ڕاپه‌ڕین ،کیمیاوی ،هه‌ڵه‌بجه ،ئه‌نفال، کۆره‌و،..یش دیته‌وه به‌رچاو وله‌گوێداده‌زرینگێته‌وه.
شازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کوردبه ڕاپه‌ڕینێکی بێ وێنه،له‌مێژووی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی شکۆدارکردنی یادی نه‌ورۆز و زه‌مه‌نی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێرگزدا خه‌م و په‌ژاره و ناسۆر و قینی خه‌فه کراو و ڕقی چه‌ندساڵه‌ی، ده‌رده‌سه‌ری ونه‌هامه‌تی،وسته‌م لێکراوی خۆی به‌سه‌ر مۆڵگه وبازگه و شوراکانی سته‌م هه‌ڵ ڕشت له‌و ساڵ و به‌رواره‌دا خه‌باتی کورد‌و یادکردنه‌وه‌ی به‌هارو نه‌ورۆز تێپه‌ڕاندنێکی (نه‌وعی) جۆرایه‌تی به‌خۆیه‌وه بینی،کورد به‌راپه‌رین جارێکی تر منه‌ت باری به‌هاربوه وه . وه‌لێ مه‌خابن هه‌مووی زه‌مه‌نێکی کورت بوو ،ئیدی ڕاپه‌ڕین له‌جیات ئه‌وه‌ی ببێته ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌ی نیشتیمانی.. له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته سونبولێک ،هێمایه‌ک بۆ گۆڕان وخۆشگوزه‌رانی ڕۆژ به ڕۆژ،سات به‌دوای سات له‌گه‌ڵ هه‌موو دورکه‌وتنه‌وه یه‌ک له‌و ساته حه‌ماسگه‌رایانه‌ی که‌ئه‌و ڕۆژه‌یان دروست کرد بوو ،به‌هێمنی و زۆر له سه‌رخۆ له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا بوه داخ و خه‌مێکی قوڵ وگه‌وره‌ی نیشتیمان. خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌ز لێره‌دا ناخوازم له‌ڕۆڵ و به‌هاو سه‌نگی ڕوداوێکی گرنگی وه‌ک ڕاپه‌ڕین ی به‌هاری ساڵی 1991 که‌م بکه‌مه‌وه، ناشمه‌وێت به‌چاوی به‌راورد ته‌ماشای بارودۆخی کورد به‌ر له‌ڕاپه‌رین ودوای ڕاپه‌رین باس له‌ڕووداوه‌که بکه‌م،ناشخوازم مه‌رگێکی کت‌وپڕ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین بسه‌پێنم ،به‌ڵام مه‌به‌ستمه، گه‌ره‌کمه به‌جۆرێکی تر له‌ڕاپه‌رین وزه‌مه‌نی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێرگز بدوێم به جۆرێک که‌ئیدی چاو له‌هیچ نه‌پۆشین و ڕاستیه‌کانیش، هه‌رچه‌نده تاڵ و ڕه‌زاگران بن بدركێنرێن..به‌سیه‌تی ئیدی با له‌وه زیاتر خۆمان هه‌ڵنه‌خڵه‌تێنین و واتێبگه‌ین که کورد به‌و ڕاپه‌ڕینه خێری له‌خۆ دیوه، به‌و ڕاپه‌ڕینه زۆری ده‌سکه‌وتوه‌و که‌می له‌ده‌ست داوه. وه‌ختیه‌تی ئیتر ،ده‌سه‌ڵاته‌که‌مان سه‌رده‌سته‌ی ماف خوازه‌کانمان ،ئاشتی پارێزانمان له‌وه‌تێبگه‌ن که ڕاپه‌رین خه‌ڵکی هه‌ژار و ڕه‌ش وڕوتی کوردستان کردیان، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که پێشتر پێشمه‌رگه‌و،ڕێکخستن و ،تێکۆشه‌ره‌کان یاخود پاشماوه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالکراوه‌کان بوون جا که‌ڕاپه‌ڕین جه‌ماوه‌ر کردبێتی هیچ پێویست ناکات ئه‌مڕۆکه له‌کلتوری یادکردنه‌وه‌ی ڕاپه‌رینی کوردا ببێته منه‌ت به‌سه‌ر تاک وهاوڵاتی کورده‌وه..پاشان ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم له‌هه‌موو جیهاندا خه‌ڵک ومیله‌تی سته‌م لێکراو که ڕاده‌په‌ڕێت، که‌یاخی ده‌بێت..! یاخود که به‌ره‌نگاری سته‌م ده‌بێته‌وه،ته‌نهاو ته‌نها له‌پێناو ئه‌وه‌یه که‌باره ناهه‌مواره‌که بگۆڕێت به‌جۆرێکیش بیگۆڕێت که‌باشتر بێت نه‌ک خراپتری لێ بقه‌ومێت، و جگه له‌قه‌یرانه‌کانی پێشخۆی قه‌یرانێکی تر چرۆ پێ بکات و له‌داهاتوشدا به‌ده‌ستی خۆی بچه‌وسێته‌وه، ئه‌گه‌رکه‌مێک گشتگیرتر ڕه‌خنه له‌ڕاپه‌رین بگرین ئه‌بێت بڵێن که‌تاقه ڕاپه‌ڕین و به‌رنگاربونه‌وه ویاخی بوون که‌له‌جیهاندا هه‌بێت ئه‌و ئامانجه‌ی نه‌پێکابێت ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991ی خه‌ڵکی خێر له‌خۆ نه‌دیوی کوردستانه ،ڕاسته ئێمه به‌هۆی ڕاپه‌ڕین به‌شێوه‌یه‌کی کاتی و به‌ڕواڵه‌ت له‌ده‌ستی مه‌زنترین ئه‌ژدیهاو به‌دناوی ئه‌م جیهانه ڕزگارمان بوو به‌ڵام هه‌ر به‌هۆی ناوه‌ڕۆک وکاردانه‌وه‌ی خراپی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ چه‌مکی ڕاپه‌ڕین زۆرشتی گه‌وره‌شمان له‌ده‌ست چووه…ئه‌گه‌ر لێم بپرسیت ئه‌و شته گه‌وره‌یه چی یه که‌من باسی لێوه ده‌که‌م…؟یاخود ڕه‌نگه بڵێین ئه‌و بوختانه گه‌وره‌یه چی یه که من به‌نیازم بۆ یادی ڕاپه‌ڕین هه‌ڵی به‌ستم. . پێت ده‌ڵێم ڕۆحی نیشتیمانی یه‌تی کورده..هه‌ستکردنه به‌هاوڵاتی یه‌تی که ئه‌مڕۆ له‌ده‌ست دراوه، وشوێنێک نه‌ماوه له‌ناخ و ویژدانی جفاتی کوردا پێی بوترێت (کوردایه‌تی)..کوردایه‌تی ئه‌و زاراوه‌یه‌ی که‌چه‌ندین ڕۆڵه‌ی به‌جه‌رگی شار‌و دێهاته‌کان له‌پێناویدا به‌کردار ماڵ و حاڵ وکه‌س وکار و خوێندن ی خۆیان له‌سه‌رداناوه. سه‌رئه‌نجام حیزبایه‌تی جێگه‌ی کوردایه‌تی گرته‌وه ئه‌م جاره‌ش ده‌یڵێمه‌وه ڕاسته به‌هۆی ڕاپه‌ڕین که‌مێک کوردستان حه‌سایه‌وه، ئاسوده بوو وه‌لێ ئه‌و حه‌سانه‌وه‌یه،ئه‌و ئاسوده‌ی یه فره کورت بوو .ئه‌شتوانم بڵێم له‌ئاست گه‌وره‌ی چه‌مکی یاخی بوون بێ نرخ وسه‌دا بوو،و ده‌سکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕینیش هه‌نوکه له‌ئاست داخوازییه‌کانی ئه‌مڕۆی شه‌قامی کوردی‌دا خۆنابینێته‌وه.. ئه‌مڕۆ که‌یادی به‌هارو نه‌ورۆز و ڕاپه‌رین وهه‌ڵه‌بجه ئه‌که‌ینه‌وه جێی خۆیه‌تی که‌مێک به‌م شتانه بچینه‌وه لێیان وردبینه‌وه، وبه‌جۆرێکی تر له‌مێژووی وه‌رزی ڕوداوه‌کان و ڕاپه‌ڕین بدوێن….من نامه‌وێت به ده‌ستوری به‌رپرسه‌کان به‌شان و باڵی ڕاپه‌ڕین بێمه خواره‌وه ناشمه‌وێت به‌نه‌ریتی شاعیره‌کان قه‌سیده‌یه‌کی بێ وه‌زن وقافییه بۆ یادی ئه‌و ڕۆژه پڕ له‌سه‌روه‌رییه‌ی که‌ناوی ڕاپه‌ڕینه ،نه‌ورۆزه،هه‌ڵه‌بجه‌یه..بهۆنمه‌وه وه‌یاخود ئاواز‌و سرودیکی تری نیشتیمانی له‌پاڵ سروده‌کانی پێش خۆیان دابهێنم ، به‌ڵکو ئه‌مه‌وێت لێره‌وه بانگه‌شه‌ی گۆڕان بکه‌م ،گه‌ره‌کمه کۆمه‌ڵێک شت به بیر بخه‌مه‌وه که‌ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ کورد له‌به‌ر مه‌شغه‌ڵه‌ت و ڕه‌خنه‌کانی له ده‌سه‌ڵات ،له‌به‌رهه‌ڵپه‌ی بۆدابینکردنی بژێویه‌کی باشتروژیانێکی ئاسوده تر له‌بیر خۆی بردبێت..و له‌ڕێچه‌که‌ی ڕاسته‌قینه‌ی داکۆکی کردن بۆگۆڕان لایدابێت له‌م باره‌یه‌شه‌وه جێ خۆیه‌تی قسه‌یه‌کی (سارته‌ر) بهێنینه‌وه گۆڕ که ده‌ڵێت: ” گرنگ ئه‌وه نییه ژیان باس بکه‌یت گرنگ ئه‌وه‌یه بیگۆڕیت.”
خه‌ڵکینه،به‌رله‌هه‌مووشتێک ئه‌بێت ڕاشکاوانه دان به‌وهه‌قه‌ته بنێن که ڕاپه‌ڕین وه‌ک پرۆسه له‌و زه‌مه‌ندا به کاڵ وکرچی ده‌ستی پێکردو به‌ناته‌واویش کۆتای پێ هێنرا، ڕاپه‌ڕین کۆڕه‌وی به‌دواوه بوو،ڕاپه‌ڕین شه‌ری ناوخۆی هێنایه کایه‌وه ،ڕاپه‌ڕین پارتی خیانه‌تکاری دروستکرد، ڕاپه‌ڕین دوو هه‌رێم ودوو سه‌رکرده‌و دوو حوکمه‌تی هێنایه بوون ،ڕاپه‌ڕین بوه هۆی کۆچکردن وسه‌رگه‌ردانی پتر له‌نیو ملیۆن مرۆڤی کورد بۆ هه‌نده‌ران ،ڕاپه‌رین،خه‌ڵکی کوردستانی گه‌رانده‌وه بۆسه‌رده‌مه‌کانی تاریکی گه‌ڕاندیه‌وه بۆ ئه‌و چه‌رخه‌ی که مرۆڤ له‌به‌ر ڕۆشنای وپڵته‌پڵتی چرا نه‌وتاویه‌کاندا ڕۆژی ده‌کرده‌وه،ڕاپه‌رین گه‌نده‌ڵی هێنایه‌کایه‌وه، ڕاپه‌ڕین له جه‌وله‌یه‌کیدا فێری تاڵانچیه‌تی کردین. به‌م دواییانه‌ش. له‌جه‌وله‌یه‌کی تری‌دا..واخه‌ریکه خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوکی پێ له‌بار ئه‌برێت…زۆر بڵێ نییه ئه‌گه‌ر بڵێین بۆ ئه‌مڕۆ جگه له‌بازرگانه‌کانی موه‌لیده‌ی کاره‌باو بازاری ڕه‌شی سوته‌مه‌نی که‌سی ترخێری له‌ڕاپه‌رین نه‌دیوه و که‌س له‌سایه‌ی به‌یداخی ڕاپه‌ڕین ئۆخه‌ی نه‌گوتوه که‌س به‌هۆی ڕاپه‌رین نه‌حه‌ساوه‌ته‌وه .خۆئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بێت که ئێمه پێش ڕاپه‌رین له‌وه‌زعێکی ناهه‌موار بووین. .ڕۆژان ئه‌ڕۆی وزوڵم وزۆرداری زیادی ئه‌کرد،شه‌وان ئه‌رۆی وفرچه‌ی هه‌ناوی دایکان زیادی ئه‌کرد سات به‌سات خراپتر له‌پێشه‌کانی به‌ده‌ستی دوژمنانمان ئه‌چه‌وسێنراین،قه‌تڵ وعام مان پێ ده‌کرا،گۆڕی به‌کۆمه‌ڵمان بۆهه‌ڵده‌که‌نرا ڕۆڵه‌کانمان بێ سه‌روشوێن ئه‌کران..ئه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی کام ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا گه‌نجه‌کانمان کۆچ ده‌که‌ن؟له‌سایه‌ی کام باردا له ئاست گه‌نده‌ڵی ومشه‌خۆری، ونه‌بوونی.ساده‌ترین خزمه‌تگوزاری ..وکوشتنی خه‌ونه‌کان بێده‌نگین بێگومان له‌سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌خۆی به‌پێشره‌وی بیری ڕاپه‌رین وئازادی ئه‌زانێت..که‌وا بوو جێی خۆیه‌تی ئه‌مڕۆکه هاوسات له‌گه‌ڵ شکۆدارکردنی یاده نه‌مره‌کان،جڤاتی کوردی کار وتواناکانی بۆ به‌گه‌رخستنی شۆڕشێکی فره‌لایه‌ن وگشتگیر بکات و له‌پاڵیدا په‌ند و عیبره‌ت له‌خه‌وشه‌کانی ڕاپه‌ڕین وه‌رگرێت. ..شۆرش نه‌ک ڕاپه‌ڕین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌ئاست بیر‌و گه‌وره‌ی شۆرشدا گه‌لێ بچوکتره…خوێنه‌ری به‌ڕێز یه‌کێک له‌شکست وقه‌یرانه هه‌ره گه‌وره‌کانی ڕاپه‌رین که‌هه‌ستی پێناکرێت، و زۆرجاریش گه‌وجانه‌یان به‌ئاگا له‌فه‌رهه‌نگ و ئه‌جینده وئاڕشیفی حیزبه‌کاندا به‌ده‌ستکه‌وت وسه‌روه‌ری یه‌کی گه‌وره‌ی نیشتیمانی ته‌ڵقینکراوه هێنایه‌کایه‌ی نه‌وه‌یه‌کی نه‌خوێنده‌وار بوو..؟! ئاخر ئه‌مه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه تۆ له‌کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا کتێب چاپ بکه‌یت خوێنه‌ری نه‌بێت ڕۆژنامه ده‌ربکه‌یت کڕیاری نه‌بێت ته‌له‌ڤیزۆنت هه‌بێت بینه‌ری نه‌بیت ڕادیۆت هه‌بێت وکه‌س نه‌بێت گوێ بیستی بێت…گه‌نده‌ڵت هه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی نه‌بێت ،تاوانبارت هه‌بێت دادگای نه‌بێت ،یاساوده‌ستورت هه‌بێت وجێبه‌جێ که‌ری نه‌بێت،..ئۆتۆمبیلت هه‌بێت شه‌قامت نه‌بێت .گوندت هه‌بێت گوندنشینت نه‌بێت ،شارت نه‌بێت وشارنشینت هه‌بێت،ماسیت هه‌بێت ئاوت نه‌بێت، شێتت هه‌بێت شێتخانه‌ت نه‌بێت ،پیرت هه‌بێت،گه‌نجت نه‌بێت…ئه‌مه له‌مێژووی .ده‌سکه‌وت و کلتوری هیچ ڕاپه‌ڕینێک سه‌رکه‌وتودا به‌دی ناکرێت ته‌نهاله فه‌رهه‌نگی ده‌سکه‌وته‌کانی ڕاپه‌رینی سه‌رکه‌وتوی کوردا نه‌بێت…!؟
خۆئه‌گه‌ربپرسیت ..؟
به‌ڕای تۆ چی به‌که‌ین باشه؟…چی بکه‌ین تاکو ڕاپه‌ڕین هه‌ر باسکردن وشکۆدارکردنی ڕۆڵی حیزب نه‌بێت چی بکه‌ین تاکو ژیان بگۆڕین ..!چی بکه‌ین تاوه‌کو چه‌مکی یاخی بوون و ڕاپه‌ڕین وبه‌رنگاری بوونه‌وه له‌هزری تاکی کوردا زیندو بکه‌ینه‌وه؟
ده‌ڵێم : پێم باشه‌چی دی قسه له‌سه‌ر به‌رپرسه‌کانمان نه‌که‌ین چی دی پێیان نه‌ڵێن ئێوه به‌دکارن. به‌ڕای من ئه‌وه باشترین هه‌نگاوه بۆئه‌وه‌ی ئێمه شۆڕشه‌که‌مانی پێده‌ست پێبکه‌ین چمکێکم پێده‌چێت ئه‌م قسانه‌ی ئێمه (ئه‌م هه‌موو ڕه‌خنانه‌ی ئێمه) به‌گوێ ده‌سه‌ڵاتدارنمان نه‌چیت، پێ ده‌چێت تاڵه‌مویه‌کی هه‌ستیار له‌له‌شیان نه‌بزوێنیت..بۆیه‌کا باشتر وایه به‌دوای ڕێگه‌یه‌کی تری به‌ره‌نگاری ویاخی بوون بگه‌ڕێن ئه‌و ڕیگایه بگرینه به‌ر که‌ده‌مانگه‌ێنێته ئه‌نجامێکی ڕاست و دروست. .ئازیزه‌که‌م خۆت له‌من باشتر ئاگاداریت که‌چۆن به‌درێژای ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی قسه‌کردن له‌سه‌رده‌سه‌ڵات و هه‌ڵسوکه‌وتی خراپی به‌رپرسه‌کانمان هیچ سودێکی ئه‌وتۆی نه‌بووه..؟ وده‌ریشکه‌وت که‌قسه کردنه‌که‌مان په‌لارو توانجه‌کانمان ،ڕه‌خنه‌گرتنه‌کانمان بۆته مه‌زه‌و نوکته‌ی شه‌وانی ڕابواردن ومه‌ستبونیان.جاله‌پیناو له‌ده‌ست نه‌دانی ئه‌وه‌ی که‌ماوه،له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه نه‌کوژین بۆئه‌وه‌ی ڕه‌خنه مسداقیه‌تی وناوبانگی پیرۆزی له‌ده‌ست نه‌دات باشتر وایه چی دی قسه به‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌ڵێین وله‌پاڵیدا له‌سه‌رخۆ کار بۆ دروستکردنی نه‌وه‌یه‌کی تری ڕاپه‌ڕین بکه‌ین ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی که‌هیچ له‌ڕاپه‌ڕین نازانێت وهیچ کام له‌یادگاری یه‌تاڵه‌کانی سه‌رده‌می ،شه‌ڕه‌په‌رۆی (که‌سک و زه‌ردو سورو قاوه‌ی) له‌زاکیره‌دا هه‌ڵنه‌گرتوه.له‌وێشه‌وه ڕۆڵه‌کانی ئه‌ونه‌وه‌یه کار بۆ شۆڕش بکه‌ن: شۆرشێک نه‌چه‌ک، نه‌تیرکوژ نه‌هوتاف نه‌شیعار، نه‌مانگرتن نه‌به‌رگی حیزب،نه‌شه‌ڕه‌په‌ڕۆ، نه‌خۆپیشاندان، نه‌به‌شان هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رپرسان ،وخه‌لاتکردنی جه‌نگاوه‌ران مارشی خه‌باتی بێت. شۆڕشێک به‌سه‌ر عه‌قڵی ڕۆشنفیکرانی به‌ر له‌نه‌خوێنه‌وارانی شۆڕشێک به‌سه‌رمامۆستاکانی ئینجا فێرخوازانی شۆڕشێک به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی،ئینجاهونه‌ر دۆستانی شۆرشیک به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌کانی ئینجا کونێ پزیشکانی، به‌سه‌رکۆرپه ئینجا دایکانی ،به‌سه‌ر نوسه‌ر ئینجاخوێنه‌رانی گشتی سه‌راپا پێویستی به‌گۆڕینه هه‌مووی شۆڕشی گه‌ره‌که،هه‌مووی ئه‌بێت له‌ڕه‌گ وڕیشه‌وه له‌بن ده‌ربێنی هه‌تاکونێ گڵی خاکه که‌شمان پیس بوه نێرگزه‌کانیشمان،که‌ده‌گه‌ڕینه‌وه‌لامان به‌سیسی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ،درۆم نه‌کردبێت جارجار بۆن مردووشیان لێ دێت…ئه‌بێت له‌خاکه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین ئێمه ناتوانین گوڵه‌نێرگزێک له‌بۆگه‌ناوێکدا بچێنین .و به‌نیازیشبین گه‌وره‌ی بکه‌ین چونکه هه‌رگیز نێرگز له بۆگه‌ناودا گه‌وره نابێت بۆن به‌رنادات، ئه‌گه‌ر به‌موعجیزه‌ش خونچه‌یه‌ک ده‌ربکات خونچه‌یه‌کی ڕه‌نگ ڕه‌شی،سیس هه‌ڵگه‌راوی بۆن ناخۆش ده‌رده‌کات..جا بۆئه‌وه‌ی چی دی نه‌بینه باخه‌وان وپاسه‌وان وشوانی باخچه‌و مێگه‌لێکی بۆگه‌ن باپیکه‌وه هاو ئاهه‌نگی وکار بۆ له‌ناوبردن وته‌فرو توناکردن و وناق بڕینی ئه‌و بۆگه‌ناوه بکه‌ین ئینجا کونێ هه‌وڵی چاندنی گوڵه نێرگزێک بده‌ین….
شوێنی بڵاوکراو:
مالپه‌ری ده‌نگه‌کان ژماره 285 ڕێکه‌وتی 8 ی مارسی 2007.
ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست ڕیکه‌وتی 11ی مارسی 2007.
ماڵپه‌ڕی پروشه ڕێکه‌وتی 12ی مارسی 227
رۆژنامه‌ی هه‌واڵ ژامره 222 ده‌رچوی 17 ی مارسی 2007 لاپه‌ڕه 7 . بۆ بینینی بابەتەکە بەPDFکلیک لێرە بەکە
ڕۆژنامەی هەواڵ بابەتی ، بەهار ئەووەرزەی
شوێنی نوسین : سوید