له‌پێناو سبه‌ی یه‌کی ئاسوده‌تر..!
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری ڕۆژنامه‌نوس ـ سوید
کردنه‌وه‌و ده‌ست به‌کاربوونی پرۆسه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک پرۆسه‌ی (سبه‌ی )که‌هه‌ر له‌ناوه‌که‌یه‌وه پڕیه‌تی له‌مانای ئومێد‌و هیواو خۆزگه له‌زه‌مه‌نێکدا که‌زه‌مه‌نی گه‌رانه‌وه‌ی نێرگز‌و به‌هاره بۆخۆی هێمای مژده‌به‌خشی وجێگه‌ی ئومێده .ئه‌وه‌ی که‌من ده‌مه‌وێت له‌م باسه‌مدا باسی لێوه‌بکه‌م ئه‌وه‌یه که(سبه‌ی) ده‌بێت هه‌وڵ بدات جودا له‌پێشه‌کانی خۆی کاربکات ،ئه‌م جودایه‌ش هه‌م له‌ڕواڵه‌ت وهه‌م له‌ناوه‌ڕۆکیش ،ده‌بێت به‌دی بکرێت هه‌ڵبه‌ت کارمه‌ندان وکارگێرانی سبه‌ی که‌م تا زۆر له‌وه به‌ئاگان که‌پێگه‌و ماڵپه‌ره کوردیه‌کان وزۆرێک له ده‌زگا به‌ناو ڕۆشنفیکره‌کان له‌ئاست گه‌یاندنی بابه‌تی مه‌عریفه به‌خوێنه‌ری کوردی گه‌لێک که‌مته‌رخه‌م بوونه ،ئه‌شتوانم بڵێم تائه‌ندازه‌ی ده‌گمه‌نی بوونی ماڵپه‌روده‌زگایه‌کی مه‌عریفی کوردی ئه‌وحاڵه‌ته به‌دی ده‌که‌ین ،جا بۆئه‌وه‌ی، سبه‌ی جو داله‌وانی تر بێته به‌رچاو، ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین( سبه‌ی )سات به‌سات سبه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین و دواتریش به‌و سه‌رمایه مه‌عره‌یفی یه ببێته سه‌رچاویه‌ک وجبه‌خانه‌یکی گه‌وره‌ی مه‌عریفی ئه‌بێت سبه‌ی له‌وه‌به‌ئاگابێت که ئه‌رک ومه‌هامی سبه‌ی وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی گشتگیر ته‌نیا له‌بابه‌ت وباسی هه‌نوکه‌ی خۆی نه‌بینێت و پرۆسه مه‌عریفه‌ی یه گه‌وره‌که‌ی له‌بیربچێته‌وه. ئازیزان ،ماندوبووانی (سبه‌ی) ئه‌وه بزانن که‌خه‌ڵکانێکی زۆر چاوه‌ڕێی ده‌رکه‌وتنی خۆرێکن له‌ڕۆژێکی تاریک ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆره به‌م زوانه ده‌رنه‌که‌وێت کاره‌ساتێک به‌سه‌ر‌هزروتێفیکرینی کورد ده‌قه‌ومێت ودوایش نه سبه‌ی نه‌هیچ پرۆسه‌یه‌کی تر به‌م نزیکانه ناتوانێت ڕێچکه وکاردانه‌وه‌و شوێنه‌واری ئه‌وداڕمانه (مه‌عریفی یه) بگۆڕێت ….
بۆ ئه‌مه‌شیان به‌پێویستم زانی که‌هه‌ندێک سه‌رنج بخه‌مه به‌رده‌م به‌ڕیزتان به‌نیازی سودوه‌رگرتن لێی.
* ماڵپه‌ری سبه‌ی ده‌بێت ته‌نهاکاربۆئه‌وپه‌یامه‌بکات که‌ئیستا ڕایگه‌یاندوه، به‌بڕوای من هه‌رلادانێک له‌ناوه‌ڕۆکی ئه‌و په‌یامه ،لادان به‌مه‌به‌ستی لادان له‌ستراتیژی په‌یامی ڕاگه‌ێنراو،مسداقیه‌تی پرۆسه‌که ته‌واو له‌ده‌ست ئه‌دات وله‌پاش ماوه‌یه‌کی که‌میش ده‌چێته خانه‌ی زۆروبۆره‌کان.
* ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم هه‌ندێک له‌ڕیکخه‌رانی سبه‌ی پێشتر له‌تۆڕی ئه‌نته‌رنێتدا پرۆسه‌یه‌کیان به‌ناوی (ڕیفۆڕم ) له‌چوار چیوه‌ی پرۆسه‌گشتی یه‌که‌ی ڕیفۆڕمسازی راگه‌یاند، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وجێ پێیه ئه‌لیکترۆنییه ،واده‌چێت بۆ ماوه‌ی ساڵ ونیوێک تازه‌نه‌کراوه‌ته‌وه‌وجگه له‌چه‌ند بابه‌تێکی که‌م هیچی تری تیابه‌دی ناکه‌یت ،ڕه‌نگه پرسیارێک دروست بێت وبڵێن ،جائه‌م بای کۆنه بۆئه‌مڕۆ به‌با ده‌کرێت ؟،له‌ڕاستیدا ئه‌م بای کۆن به‌باکردنه له‌پێناوتێکشکاندن ووره ڕوخاندن نی یه بگره هاندانه بۆ سوربوون وبه‌رده‌وامی له‌سه‌رکارێک که‌دروشم وئامانجێکی گه‌وره‌ی له‌پشته‌وه‌یه دروشمی (ڕیگه‌ی هه‌زاره‌مین به‌یه‌ک هه‌نگاوده‌ست پێ ده‌کات )لێره‌شه‌وه هیواخوازم سبه‌ی ببێته ئه‌و یه‌که‌م هه‌نگاوه بۆ بڕینی هه‌زاره‌که.
* به‌بڕوای من سبه‌ی له‌پاڵ ئه‌وچوارچیوه‌گشتی یه که‌خستویه‌تی یه‌ناوبه‌رنامه‌ی کارکردنیه‌وه ده‌توانێت کاربۆبه‌دی هێنانی به‌رنامه‌یه‌کی تریش بکات که‌به‌داخه‌وه هه‌تائه‌مرۆ هیچ کام له‌وکه‌ناڵانه گرنگیه‌کی ئه‌وتۆتیان پێ نه‌داوه کارکردن بۆ بونه (پرد له‌نێوان هه‌نده‌ران وکوردستان) ،نه‌ک به‌ربه‌ست خاڵێکی سه‌ره‌کی پێکه‌وه‌گرێدانی کۆمه‌ڵگای په‌رته‌وازه‌بوه به‌هه‌مووخراپه‌کاریه‌کانیشیه‌وه …بوون به‌پرد به‌مانای هاندانی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆکارکردنێکی زیاترله‌پێناومه‌سه له‌نیشتیمانیه‌کان ووه‌لانانی ئه‌وگرژییه‌ی که‌ئه‌مڕۆ له‌نێوان ئه‌و دوو پێکهاته‌یه به‌دی ده‌کرێت ،ئه‌گه‌ر سبه‌ی کاری بۆبکات ئه‌توانێت ،پرۆسه‌یه‌کی ئاشتبوونه‌بخوڵقێنێت له‌نێوان ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ده‌ره‌وه‌کۆمه‌ڵگای کوردیش له‌ناوه‌ی کوردستان.که‌به‌درێژای ئه‌م شازده‌ساڵه ناکۆکییه‌کان ،جیاوازییه‌کان ،به‌گژداچونه‌کان ،له‌ئاشتبونه‌وه و یه‌کدی قبوڵکردنه‌کان زیاتر بوه .
من ئاسوده‌ی له‌خۆرهه‌تاودا ده‌بینم بۆ من ئه‌گه‌ر سبه‌ی خۆرهه‌تاو نه‌بێت ئاسوده‌نابم..؟!
به‌هیوای سه‌رکه‌وتن
سوید ـ یۆتۆبۆری له‌ماڵپه‌ری سبه‌ی بڵاوبۆته‌وه له رێکه‌وتی 2007.03.28