ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی :
تەوەری تایبەت سەبارەت بە ڕوداوەکانی ٢٠١١-١٢-٠٢ ی بادینان
- هه‌ندێک له‌ده‌زگاو که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن به خۆپیشاندانی ناوده‌بات و هه‌ندێکی تریش به ئاژاوە و پیلانگێری و دواتریش به سوتاندن و زیانگه‌یاندن به ماڵ و حاڵی هاوڵاتی پیشه‌وه‌ر، سوتاندنی بارەگا تەواو ئەبێت. ئێوە چ خوێندنەوەیەکتان بۆ سەرهەڵدانی ئەو ڕووداوە لەم کاتەدا هەیە؟
- وه‌ڵام : به‌بروای من ئه‌مرۆکه له نێو میدیای کوردی به‌گشتی دوو جۆر له راگه‌یاندن به‌دی ده‌کرێت یه‌کێکیان ده‌زگاو که‌ناڵی حیزبی یه که ئاراسته‌ی کارکردنه‌که‌ی دیاره ، ئه‌وی دیشیان ده‌زگاو که‌ناڵی راگه‌یاندنه که له‌دژی گه‌نده‌ڵکاری ده‌سه‌ڵات کارده‌کات ، له‌روودانی له‌وجۆره ڕوداوانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکراوه ، له‌ساته‌کانی یه‌که‌میدا له‌هه‌بونی بازاڕگه‌رمی مانشێت و خێرای له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان ڕاستییه‌کان له‌هه‌ندێک شوێن ون و له‌هه‌ندێکی تردا تێکه‌ڵ ده‌بێت ، هاوکات که‌ناڵه نه‌یاره‌کانی ده‌سه‌ڵات هه‌ندێک جار بێ گوێدانه خوێندنه‌وه‌ی دروست بۆ ڕووداوه‌که ، ناونیشانی نادروست وزانیاری هه‌ڵه په‌خش ده‌که‌ن ، زۆرکاتیش هه‌ست ده‌کرێت به‌وه‌ی که کێبرکێکه ، له‌سه‌رئه‌وه‌یه که کێ یه‌که‌م که‌سه که هه‌واڵه‌که پێش هه‌موویان بڵاوده‌کاته‌وه ، کامیان پێشوه‌خت هه‌واڵێکی ده‌ست ده‌که‌وێت وبڵاوی ده‌کاته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بدات که ئه‌و ( واته که‌ناڵی راگه‌یاندنه‌که) له‌و به‌ره‌یه‌دا ده‌بینن که‌هاوڵاتی خۆی به‌خاوه‌نی کێشه‌که ده‌زانێت، ئه‌وه‌ی که‌له‌زاخۆ رویدا ، هه‌ندێک سۆزداری تێدا به‌دی ده‌کرێت ،چمکێکم ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌نده سته‌مکاره هه‌موو جموجۆڵێک له‌دژی ده‌بێته ده‌سکه‌وتی گه‌وره ، له‌وروانگه‌یشه‌ووه که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن له‌جه‌ند ساتی یه‌که‌می دوای ڕوداوه‌که بێ ئاگا پشتگیری ئه‌وپرۆسه‌ییه یان ده‌کرد که ده‌سه‌ڵات نه‌خشه‌ی بۆ کێشابوو ، بگره له‌هه‌ندێک جێ به‌پێی مه‌رامی ئه‌و هه‌واڵ وشیکاری بۆ ده‌کرا ، هه‌ربۆیه‌ش له‌هه‌بوونی ئه‌م په‌له‌کردنه ، له‌نه‌بوونی شرۆڤه‌یه‌کی دروست ، ره‌وایه ئه‌وجۆره جیاوازییه هه‌بێت له ناوه‌ڕۆک و له‌ناونیشان و دواتریش به دورخستنه‌وه‌ی له‌راستی . لێره‌دا جێی ئاماژه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی له‌بۆنگه‌لێکی له‌وچه‌شنه‌دا خۆی هه‌وال و زانیاری به‌هه‌ڵه‌ده‌داته ئه‌وکه‌ناڵانه تا بکه‌ونه داوای نادروستی ودواتریش به‌له‌ده‌ستدانی مسداقیه‌تی کاری رۆژنامه‌وانیان ته‌واو ده‌بێت.
- بە درێژایی خۆپیشاندانەکانی چەند مانگی رابردوو دژ بە گەندەڵی سیاسی و دارایی و داواکاری بۆ چاکسازی و مافە سەرەتاییەکان و ئاڵوگۆر. هیچ جۆرە خۆپیشاندانێک لە ناوچەی بادینان بەڕێو نەچوو ، ئایا بۆ کت‌وپڕ لەسەر بانگەوازی مەلایەک سەدان گەنج کۆبوونەوە و بە خێرایی ئەمە ریکخرا ؟
- وه‌لام : به‌ڕای من ئه‌وه‌ی که له‌زاخۆو دواتریش له ( سومه‌یل) ڕێکخرا ، کارێکی کت‌وپڕ نه‌بووه ، بگره کارێکی پێشوه‌خت نه‌خشه بۆ کێشراوبووه ، لۆژێک رێگره له‌وه‌ی که‌بڵێن تونیه‌تی خه‌ڵکی زاخۆ بۆ چاکسازی سه‌ره‌تاکه‌ی له‌قه‌ده‌غه‌کردنی مه‌یفرۆشی سه‌رهه‌ڵده‌دات، چمکێکم ئه‌گه‌رته‌ماشای سروشتی کۆمه‌ڵایه‌تی وژینگه‌ی دانیشتوانی ئه‌وناوچه‌یه بکه‌ین ئه‌وه‌به‌دی ده‌که‌ین که ئه‌وشاره به‌حوکمی نزیکی سنوره‌که‌ی به‌سنوری ولاتی تورکیا ، له‌وه‌ته‌ی ئه‌وشاره‌هه‌یه سه‌رقاڵی کاری بازرگانی بووه وکه‌متر سه‌رقاڵی کێشه‌و مه‌سه‌له‌ی نیشتمانی بووه، ئه‌مه ئه‌وه‌ناگه‌ینێت که خه‌ڵکی زاخۆ خه‌ڵکانێکن ، خۆفرۆشبن ، هاوکات ئه‌وه‌ش به‌راست ده‌زانم ئه‌گه‌ربڵێم کۆمه‌ڵگایه‌کی بازرگانه، وکه‌متر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌لاتی سیاسی پشێوی و ناجێگری تێبکه‌وێت، چمکێکم هه‌موو پشێویه‌ک له‌وناوچه‌یه واته زیان گه‌یاندن به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بازرگانی ، هه‌ربۆیه ده‌بینین که‌مدووتر ، که‌م هه‌لوێستر، له‌ئاست مه‌سه‌له هه‌نوکه‌ییه‌کان، له‌ئاست هه‌ڵوێستی مێژووی به‌دی ده‌که‌ین .
- پارتی دیموکراتی کوردستان سەرهەڵدانی ڕووداوەکە ئەخاتە پاڵ یەکگرتوو و هێزە ئیسلامیەکان و سوتاندنی بارەگاکانیش وەک کاردانەوەی خەڵک لەبەرامبەر ڕووداوەکە. یەکگرتووش سوتاندنی شوێنەکانی مەی فرۆشتن و سەنتەرەکانی مەساژ بە کاری خەڵکی گشتی ناو ئەبات و سوتانی بارەگاکانیش ئەخاتە ئەستۆی پارتی. هەردوولا تەئکید لەسەر نەخشەلەپێشدارێژراو و سیناریۆ ئەکەن. بەڕای ئێوە ڕاستیەکانی پشتی ڕووداوەکە چین؟
وه‌ڵام : به‌بروای من ناڕه‌زایی له‌دیارده‌یه‌ک ، که‌لایه‌نێکی سیاسی داکۆکی له‌سه‌ربکات، له‌هه‌بوونی سیستمیکی دیموکراتیدا هیچ پێویست ناکات ، په‌نابه‌رێته به‌رهاندانی خه‌ڵک بۆ هێرش بردنه سه‌ر پیشه‌وارنی ئه‌ودیارده دزێوه یان نادروسته که به‌بڕوای ئه‌و زیان به‌کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ێنیت، هاوکاتیش بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرش و په‌لاماردانه هه‌قه‌که‌ی به‌سوتاندنی باره‌گای حیزبی ئه‌ولایه‌نه کۆتای بێت. به‌ڵام ره‌وایه له‌ونبوونی سیستمی دیموکراتی ، له‌هه‌بوونی گیانی شه‌رانگێزی ، راستییه‌کان وون بن وهه‌ردوولا یه‌کتری تۆمه‌تباربکه‌ن به وه‌ی که ئه‌مه کارێکی نه‌خشه‌دارێژراوه. ئه‌م روداوه ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئه‌وه ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه که‌ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتو خۆسباوه‌ڕین ئه‌وه‌نده بۆ ئه‌وه‌مان نابات که ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌ک بین ئاره‌زووی یه‌کتر قبوڵکردنمان هه‌بێت. شیوازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سوتاندنی باره‌گاکانی یه‌کگرتوو ، ده‌ستگیرکردنی کادیره‌کانیان ، به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌بات که به‌ڵی ئه‌مه به‌رنامه‌یه‌کی نه‌خشه دارێژراوه و هه‌رچی مه‌یفرۆشو سه‌نته‌ری مه‌ساجیشه ده‌بنه قوربانی ئه‌وسیاسه‌ته چه‌وته‌ی که پارتی پێی وایه بۆ لێدانی نه‌یاره‌کانی پێویست بکات که‌مینه‌یه‌کی وه‌ک مه‌سیحی که‌زۆربه‌یان پیشه‌یان مه‌یفرۆسییه بکاته مه‌قاش بۆ گه‌یشتن به‌مه‌رامێکی سیاسی .
- یەکگرتووی ئیسلامی و هێزە ئیسلامیەکان تاکو ئێستا ئیدانەی سوتاندنی سەنتەری مەساژ و مەی فرۆشەکانییان نەکردووە و جۆرێک لە هاوسۆزی بۆ ئەو کارە پیشان ئەدەن. تەنیا دژی سوتانی بارەگاکان هەڵوێستیان گرتووە. لە کاتێکدا یەکێک لە سیاسەت و بەرنامەی کاری ئیسلامیەکان لە دژی شوێنەکانی گەشتوگوزار و مەی نۆشی بووە. بە کردەوە ناکاتە ئەوەی ئەوان لە پشتی ئەو کارەوە بن؟
وه‌ڵام : یه‌کگرتوی ئیسلامی وه‌ک پارتێکی ئیسلامی سیاسی ، ناتوانێت ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌بدرکینێت که‌ئه‌م له‌دژی دیارده‌ی مه‌یفرۆشی وفه‌سادی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه، چمکێکم یه‌کێک له‌کۆڵه‌که‌کانی به‌رنامه‌ی سیاسی ئه‌وپارته‌و پارته‌هاوشێوه‌کانی ، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ی فرۆشی وهه‌موو دیارده‌دزێوه‌کان که‌به‌بروای ئاینی ئیسلام زیانبه‌خشن به‌به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروستی ئیسلام ، به‌بڕوای من هه‌رپاشگه‌زبونه‌وه‌یه‌ک له‌هه‌ڵوێستی داکۆکی کردن له‌و پرنسیپ وهێڵه‌گشتییه‌ی که کادیرو لایه‌نگرانی یه‌گرتوو له‌سه‌ری ڕاهێنراوه ، مانای له‌ده‌ستدانی مسداقیه‌ت وله‌ده‌ستدانی جه‌ماوه‌ریه‌تی ده‌گێنێت. پارتی هه‌وڵی داوه هه‌ستیارترین بابه‌ت هه‌ڵبژێرێت بۆ ناشرینکردنی وێنه‌ی یه‌گرتوی ئیسلامی له‌ناوکۆمه‌ڵگادا به‌تایبه‌ت و به‌گشتیش ناشرینکردنی کاروکرده‌وه‌ی ڕه‌وتی ئیسلامییه‌کان له‌کوردستاندا ، من وای بۆئه‌چم کێشه‌که له‌وه‌قوڵتر بێت و زیاتر به ململانێی دووبلۆکی ناسیونالیست و بلۆکی ئاینی له‌کوردستاندا بێت . ده‌بێت لێره‌دا ئاماژه به‌خالێکی گرنگ بده‌م ، خاڵی به‌هێز بوونی ڕه‌وتی ئیسلام له و وڵاتانه‌ی که‌خۆری سته‌مکاری تیدا ئاواده‌بێت ، و هێزه ئیسلامییه‌کان جیگه‌یان ده‌گرنه‌وه ، که ئه‌مه بۆخۆی ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌و ترسه‌ی که‌پارتی هه‌یه‌تی ، له‌وه‌ی که ڕه‌نگ بێت ئاینده‌ی کوردستان له‌ده‌ست ئه‌مان ده‌ربچێت وکوردستان هه‌مووی ببێته یه‌کگرتوو، پارتی له‌وشوێنه‌دا کارده‌کات که یه‌گرتووتێدا به‌هێزه ، پارتی مه‌به‌ستیه‌تی له‌وشوێنه یه‌گرتوو بیهێزبکات که خۆی تێدا بیهێز ده‌بینێته‌وه. ئه‌م جۆره له‌مۆدێلی دارشتنی به‌رنامه له سڕینه‌وه‌ی یه‌گرتوو، له‌کۆتایدا به‌به‌هێزبوونی یه‌گرتوو وبێهزبوونی پارتی کۆتای دێت.
- بۆچی بارەگا سوتاندن تەنیا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی لەکوردستان بەڕێوە ئەچێت؟
وه‌ڵام : پرسیارێکی به‌جێیه ، ڕاستیه‌که‌شی وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پیدا، چمکێکم ئه‌وباره‌گایانه مۆڵگه‌ی ترسناکان له‌سه‌ر سیاسه‌تی پارتی له‌ناوچه‌که، مه‌ڵبه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ن له‌دژی پارتی ، دواتریش باره‌گا سوتاندن له‌سنوری باڵاده‌ستی پارتی بۆته‌نه‌ریتێکی سیاسی که پارتی له‌مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانیدا پێی ده‌ناسرێته‌وه.
- پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی‌دا داوا لەیەکگرتوو ئەکات، داوای لێبوردن لە پارتی بکات. لە کاتێکدا گومانێکی زۆر لەسەر پارتییە. مەبەستی پارتی لەم داوای لێبوردنە چییە؟
وه‌ڵام : پێم وایه مه‌به‌ستی پارتی له‌وداواکارییه ئه‌و به‌سه‌رساغکردنه‌وه‌ییه‌یه که‌پارتی هه‌وڵی بۆده‌دات له‌هزری تاکدا بیچه‌سپێنێت ، که‌یه‌گرتوی ئیسلامی له‌پشتی هاندانی خه‌ڵک بوون بۆ هێرش بردنه سه‌ر کۆگاکانی مه‌ی فرۆشی وسه‌نته‌ره‌کانی مه‌ساج ، بیریشمان نه‌چیت که یه‌گرتوی ئیسلامی ئۆباڵی سوتاندنی باره‌گاکانی خستۆته پاڵ پارتی یه‌وه.
- بۆچونێک پێی وایە پارتی لە پشتی ئەو کارەوەیە. ئامانج لێ‌ی ئەگەرێتەوە بۆ مەترسی دەرنەچون لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەکان و دابینکردنی سەقامگیری زیاتر بۆ کابینەکەی نێچیرڤان بارزانیە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان ؟
وه‌ڵام : پێم وایه ترسی پارتی له یه‌گرتوو له‌وێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت ، که‌ئه‌مڕۆ جۆرێک له‌گڵۆپی سه‌وز بۆ هیزه ئیسلامییه‌کان هه‌ڵکراوه ، که ببنه ڕابه‌ری چاکسازی و هه‌ڵگیرسانی شۆڕش له‌دژی سته‌مکاری ، ئه‌گه‌ر وڵاته‌عه‌ره‌بییه‌کان به‌نمونه وه‌ربگرین هه‌موو ئه‌ووڵاتانه‌ی که‌هه‌تائێستا له‌سته‌مکاری ودیکتاتۆریه‌ت ڕزگاریان بووه هیزی ئیسلامی جیگه‌ی گرتوون، پێده‌چێت هه‌رچی ئه‌وانه‌ی که‌له‌داهاتوشدا خۆری سته‌مکاری تێایاند ئاواده‌بێت ، هێزی ئیسلامی جیگه‌یان بگرێته‌وه ، من ده‌مه‌وێت بڵێم به‌هاری عه‌ره‌بی هێنده‌ی له‌واقیعی حاڵ‌دا به‌هارێکی ئیسلامی ییه هێنده‌به‌هارێکی هێزه عه‌لامنییه‌کانی نییه، ترسی پارتی له‌وێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت ، که نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک هه‌بێت له‌نیوان تورکیا ویه‌گرتوو به‌وه‌ی که‌یه‌گرتوو له‌ناوچه‌که ببێته‌ئه‌وهێزه‌ی که‌فشار بۆ پارتی بهێنێت ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌گرتوو ئه‌وهێزه بێت که ئه‌مریکا به‌گه‌رنه‌تی پێدانی تورکیا ، پارێزگاری له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ه‌کانی بکات ونه‌بێته به‌ربه‌ست بۆ به‌رنامه وسیاسه‌تی ده‌رکی ئه‌مریکا له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست. ئه‌م روداوانه‌ی که‌ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوو دیته ئاراوه شاهێدی خۆ ئاماده‌کارییه بۆ جه‌نگێک له‌نێو دوو جه‌مسه‌ر جه‌مسه‌ری هیزی نه‌ته‌وه‌ی وجه‌مسه‌ری هێزی ئیسلامی وبه‌جۆرێکیش ده‌توانم بڵێم ئه‌م ململانێی ئه‌م دووجه‌مسه‌ره ده‌بێته مۆدیلیکی نوێی ململانێی سیاسی له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست که بێگومان کوردستانیش به‌به‌شێکی گرنگ له‌وهاوکێشه‌یه داده‌نرێت وکاریگه‌ری خۆی ده‌بێت.
- ره‌خنه له‌هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌گیرێت به‌وه‌ی ناتوانێت بێلایه‌ن بێت، كه كاری خۆی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم تێكه‌ڵكردوه له‌گه‌ڵ وه‌زیفه‌ی سه‌رۆكی پارتی. بۆیه زه‌حمه‌ته بتوانێت بێلایه‌نی خۆی بپارێزێت. بێلایەنی سەرۆکی هەرێم چ کاریگەریەکی لەسەر بارودۆخەکە ئەبێت؟
وه‌ڵام : کاک مه‌سعود کاتێک که‌سه‌ردانی زاخۆی کرد دوابه‌دوای ڕوداوه‌کان له‌یه‌کێک له‌هه‌ره‌گرنگترین ئاخاوتنه‌کانیدا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌کات که قبوڵناکرێت کادیری پارتی ته‌عه‌داله‌که‌س بکات وکه‌سیش ته‌عدای لێ بکات. ئه‌م جۆره لێدوانه به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌له‌ناوه‌ڕۆکه‌که‌یدا په‌یامێکی شه‌رانگێزی پێ‌نیشان ده‌دات ( به‌تایبه‌ت له‌به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ته‌عه‌داکردن) ، ئه‌وه‌نده‌ش له‌ڕوی پراکتیکیه‌وه ، کاک مه‌سعودمان ده‌هێنێته‌وه بیر که ئه‌م به‌رله‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بێت سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانه، پێم وایه لایه‌نداری کاک مه‌سعود بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان له‌بۆنگه‌لیکی تردا به‌ئاشکرا دیاره ئه‌گه‌ر به‌بیرخۆمانی بهێنینه‌وه پارتی له‌سه‌ر زاری فازیل میرانی له‌ئاست روداوه‌کانی 17 ی شوباتدا به‌هه‌مان نه‌فه‌سی کاک مه‌سحود لیدوانی دا وگوتی (پارتی ته‌عه‌داله‌که‌س ناکات وته‌عداش له‌که‌س قبوڵناکات ) خۆ ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕینه‌وه‌دواوه پارتی له‌پێناوی له‌ناونه‌جونی خۆی له‌دواساته‌کانی که‌وتنی سه‌ری ڕه‌ش له ساڵی 1996 دا په‌نای برده هیزه‌کانی سه‌دام حسێن بۆ رێگری گرتن له‌هێزه‌کانی یه‌کێتی وله‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی که‌بۆچی په‌نای برده به‌رسه‌رسه‌خترین دوژمنی کورد پارتی له‌وه‌ڵامدا گوتی ( شه‌ڕی مان ونه‌مان بوو، ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌وه‌ی نه‌کردایه نده‌ده‌ما) ، هه‌رئه‌مه‌شه خاڵی لاوازی پارتی که ناتوانێت له‌هه‌بوونی وه‌زیفه‌ی نیشتیمانی له‌هه‌بوونی به‌رزنرخاندنی چه‌مکی هاوڵاتی بوون به‌چه‌مکی پارتی بوون به‌رپه‌رچ نه‌دریته‌وه . پاشان ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت کێشه‌که کێشه‌ی نێوان دوو پارتی سیاسی دایه ، یه‌کیک له‌پارته‌کان که‌کێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌که‌ی تر ئه‌م سه‌رۆکیه‌تی . یاسایه‌کیش نییه له‌کوردستاندا سه‌رۆکه‌که‌ی ناچاربکات له‌هه‌بوونی پێشهاتی له‌وشیوه‌یه سه‌رۆک ده‌بێت سه‌رۆکی هه‌مووان بێت وبه‌ته‌نها سه‌رۆکی پارتی نه‌بێت.
- سه‌باره‌ت به‌رۆڵی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، زۆر کەس پێیان وایە ئه‌و دو ده‌زگایه لاواز و ناچالاكن و ناتوانن رۆڵی خۆیان ببینن. بەڕای ئێوە لە ئێستادا چ شتێک زەمانەتی پاراستنی مافەکانی خەڵکە؟
وه‌ڵام : به‌بڕوای من ئه‌وده‌زگایانه‌ی که‌له‌سه‌ره‌وه‌ئاماژه‌تان پێداوه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵقوڵاوی ده‌ستورو سیستمیکی دیموکراتی مافپارێزی هاوڵاتی نین ، له‌ئێستاو له‌داهاتودا ، ناکرێت چاوه‌ڕێی موعجیزه‌یان لێبکرێت. پاراستنی مافی خه‌ڵک به‌سیستم ده‌کرێت . ودواتریش پێویسته ئه‌و سیستمه کاری پێبکرێت. له‌ئیستادا هیچ شتێک نییه که مافی خه‌ڵک بپارێزێت. نه‌ده‌سه‌لاتی ته‌نفیزی نه‌ده‌سه‌لاتی ته‌شریعی ، چمکێکم له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته که‌جومگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری هاوڵاتی وپاشانیش پارێزه‌ری مافه‌کانیه‌تی ، به‌ئاشکرا ڕۆڵیان له زه‌وتکردنی ماف هه‌یه ، جانه‌خوازه به‌گه‌راندنه‌وه‌ی یاخودپارێزگاری لێکردنی . ئێمه له‌حاڵه‌تێکدا ده‌ژین زۆر له حاڵه‌تی کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌کان ده‌چێت مافپارێزی به‌زه‌بری چه‌ک وبه‌هه‌ڵکوتانه سه‌رماڵ وحاڵی یه‌ک به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
- پێت وایە چارەسەر چییە بۆرێگرتن لە دووبارەبوونەوەی باردوخێکی لەم چەشنە ؟ تاکەی یەکلاکردنەوەی ناکۆکی سیاسی هێزە سیاسیەکان لەسەر حیسابی تێکچونی ئاسایش و ئارامی ژیانی خەڵکی کوردستان ئەچێتە پێش؟
وه‌ڵام : به‌بڕوای من ڕێگرتن له‌روونه‌دانی ئه‌وجۆره له‌کرداره قێزوه‌نانه به‌شێکی گرنگی به‌وه ده‌بێت که کۆمه‌ڵگا هۆشیارتربێت له‌وه‌ی که‌ئێستا له‌سه‌ریه‌تی، به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش که‌خۆی له‌هۆشیاکردنه‌وه ده‌بینێت ،له‌ئه‌ستۆی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن، و ڕێکخراوی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ،چالاکوانی پارێزه‌رله‌مافی مرۆڤ، ڕۆشنبیرو ، خوێنده‌واردایه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی که‌پێویسته ماف به‌یاسا ڕێکبخرێت وپارێزگاری لێبکات . بۆنمونه ئه‌گه‌ر یاسایه‌ک هه‌بوایه له‌کوردستاندا په‌یوه‌ندی نیوان مه‌یفرۆش ومه‌ی کڕ ڕێکبخستایه ڕه‌نگ بوو هێزێکی ئیسلامی وه‌ک یه‌گرتوو ئه‌گه‌ر بیشیویستایه ئه‌و یاسایه ئالوگۆری پێبکردایه یان له‌باشترین سه‌رکه‌وتنیدا مه‌یفرۆشی قه‌ده‌غه‌بکردایه ، ده‌بوو له‌ڕێگه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگو به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه ئه‌وکاری بکردایه نه‌ک به‌وه‌ی که‌ئه‌گه‌ر ئه‌ویش خه‌ڵکی هان نه‌دابێت تۆمه‌تبار بێت به‌وه‌ی که‌ئه‌وه له‌پشتی ئه‌وڕووداوانه یه.
شوێنی بڵاوکراو : دەزگای ڕاگەیاندنی هاوپشتی
2011-12-03