گوتاری مه‌راسیمی ساڵیادی سه‌رده‌شت عوسمان
ـ ئاماده‌بوانی به‌ڕێز به‌خێرهاتن
جیهان به‌و که‌سانه وێران نابێت که‌خراپه ده‌که‌ن ، به‌ڵکو به‌و که‌سانه وێران ده‌بێت که‌خراپه‌کارییه‌کان ده‌بینن وهیچ هه‌ڵوێستێکیان به‌رامبه‌ر نییه ( ئه‌لبێرت شتاین)
ـ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌کو ئه‌مڕۆ گه‌نجێک له هۆڵه‌کانی خوێندنی زانکۆ ده‌رفێندرێت و دواتر له‌سه‌ر خاکی ناوچه دابڕاوه‌کانی نیشتیمان ده‌می پڕ فیشه‌ک ده‌کرێت و ته‌رمه‌که‌ی فڕێده‌درێت ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وێنده‌رێ نیشتیمانێک بێت بۆله‌خۆگرتنی هاواری ئازادخوازان . گۆڕستانێک بێت بۆ ده‌نگه ئازادی خوازه‌کان …. به‌ڵێ ئاماده‌بوان ، زه‌بر به‌ده‌ستان دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نوس له خوێندن دابڕاند و قه‌ڵه‌می نوسین له‌ده‌ستدا پێشکاندو ، له‌وێ له‌سه‌رخاکی نیشتمانی دابڕاو ئازادیان لێ زه‌وتکرد ، به‌ڵێ چونه‌که ئه‌وه‌ێنده‌رێ گۆڕستانی ده‌نگی ئازاده.
ـ ئاماده‌بوان … ده‌سه‌ڵاتی سیاسی فه‌رمانڕه‌وا له‌کوردستاندا له تیرۆری سۆرانی مامه‌حه‌مه و سه‌رده‌شت و هاوپیشه‌کانی تری به ته‌نها وه‌ک مرۆڤ نه‌کوشتوه ، به‌ڵکو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌ناوخۆێدا به‌رله‌ئه‌نجامدانی کرداری کوشتن و تۆقین وترساندن بڕیاری پێشوه‌ختی خۆی داوه که شه‌رعیه‌ت بدات به‌تیرۆرکردنی ده‌ربڕینی ئازاد ، ئێمه ئه‌مڕۆ له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی مه‌ترسیداین له‌گه‌ڵ هێرشه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئازادیه‌کانمان ، له‌ملمالانێیه‌کی قوڵداین بۆ رێگرتن له شرعیه‌ت دان به تیرۆکردنی ئازادیه‌کانمان . ئێمه ئه‌مڕۆ له‌حزوری مه‌رسیمێکداین تێدا هه‌ڵمانبژاردوه ئه‌و سه‌ردێره نوێیه بین که سه‌رده‌شت به‌ئه‌مانه‌ت له‌پاش بێده‌نگ بونی خۆی بۆی جیهێشتوین .
ـ به‌ڕێزان ئه‌مڕۆ دووساڵ به‌سه‌ر تیرۆری …. ویستی ئازاد. ده‌ڕبرینی ئازاد، وشه‌ی ئازاد تێده‌په‌ڕێت ، بیست وچوار مانگ ، به‌سه‌ر به‌خاکسپاردنی ده‌نگێکی ئازاد تێده‌په‌ڕێت ، دوساڵیشه هێنده‌ی تر مانا‌و پیرۆزیه‌کانی گه‌یشتن به‌ئازادی له‌ناوماندا قوڵتر و چڕ ترده‌بێته‌وه. ئه‌مرۆ نه‌ک به‌ته‌نها لێره ، بگره له‌هه‌ر شوێنێک که که‌سانی وه‌ک ئێوه‌ی ئازادی خواز تێداهه‌ڵکه‌وتبێت و بوار ڕه‌خسابێت… ده‌نگێک به‌رزکراوه‌ته‌وه بۆ … سه‌رتایترین ماف که‌پێویسته مرۆڤ به‌ده‌ستی بهێنێت. مافی ئازادی ده‌ربڕین . ئه‌مڕۆ ئه‌وڕۆژه یه که هه‌مومان کۆده‌کاته‌وه ، ڕۆژی ئازادی .
ـ ئێمه له‌م ڕۆژه‌دا به‌پێویستی ده‌زانین که جه‌خت له‌سه‌ر ناساندنی ڕۆژی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان وه‌ک ڕۆژی ئازادی بکه‌ین ، بڕوامان وایه که ناساندنی رۆژی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت وه‌ک ڕۆژی ئازادی له‌کوردستان ، که‌مترین پاداشته بۆ مه‌زنترین قوربانی له‌پێناو ئازادی ، هاوکات بۆئه‌وه‌ی پێشکات مانایه‌کی دروست ببه‌خشین به‌م داوایه‌مان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌ین که ده‌سه‌ڵات که له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستی به‌کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان سوره ، و پێده‌چێت به‌سته‌م ئالوده‌بوبێت لانی که‌م له‌ئێستادا ده‌ست له‌و سیناریۆو ئه‌شکه‌نجه ده‌رونییه بهێنێت که وه‌ک په‌رده پۆشین و به‌رنامه‌ی کار له‌پاش مه‌رگی سه‌رده‌شت گرتویه‌تیه به‌ر بۆ به‌رگرتن له ده‌رکه‌وتنی ڕاستییه شاردراوه‌کان ، له‌جێی ئه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆیه‌ک جاریش بێت ده‌ست له‌غرورو کیبریائی سته‌م هه‌ڵبگرێت و له‌مڕۆوه لیژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ وئازاد پێکبهێنێت بۆ به‌هه‌ق گه‌یاندنی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان … هاوکات سه‌رده‌شت عوسمان دوا قوربانی ئازادیه‌کانمان بێت و هیچ که‌سێکی تر له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ئازاد نه‌کرێته قوربانی .و 5 ی مای ئه‌و مێژووه بێت که تێدا ئازادی ده‌ربڕین له دایک ده‌بێت .
_ خوشک وبڕایان به‌ڕێز سه‌رده‌شت به‌رله‌دواساته‌کانی ژیانی پێمانی گوت ( تائه‌وکاته‌ی ماوین ده‌بێت قسه بکه‌ین ، ئه‌وکاته‌ی که‌ته‌مه‌نیشم کۆتای دێت ، باهاوڕێکانم خاڵێکم بۆ دابنێن وسه‌رله‌نوێ به‌دێڕێکی تر ده‌ستپێبکه‌نه‌وه )
ئێمه ئه‌مڕۆ لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستپێک و سه‌ر ده‌ێره‌بین که سه‌رده‌شت به‌ئه‌مانه‌ت بۆ جێیهێشتوین . هه‌ربۆیه‌ش له‌وسۆنگه‌یه‌وه له‌ئه‌مڕۆدا به‌شیاوتر نابینین بۆ هه‌بونی ڕۆژێک بۆ ئازادی له‌کوردستان جگه له 5 ی ئایار
کۆمیته‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ داکۆکی له‌ئازادی
کۆمیته‌ی پشتگیری له‌داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
یۆتۆبۆری ـ سوید 5 ی 5 2012