ڕۆما پایتەختی کڵێساو بەهەشتی مافیا

کوردستانی نوێ ژمارە١٩٧٦

رۆما پایتەختى کڵێساو بەهەشتى مافیا

مرۆڤایەتى لە ژماردنى واساتى کۆتایى هاتن بە مێژوویەکء لە پێشوازى دەستپێکى سەدەیەکء مێژوویەکى نوێدایە.. هەمووى چەند رۆژێکى کەم ماوە بۆ ئەوەى ماڵئاوایى لە هەزارێکو ئاهەنگى لەدایکبوونى هەزارێکى دى بگیڕین.
ساڵى 2000 بۆ رۆماى پایتەختى کڵێساو بەهەشتى مافیا رووداوێکى مێژوویى ئابوورى سیاسیى پڕبایەخء مەزنە.
رۆماى قەشەنگ خاوەن گەورەترینء مەزنترین کلتوورى ئایینى لە جیهانى مەسیحییەتداو باربانگى پایتەختى کڵیساکان بە تامەزرۆییەکى سەیر لە چاوەڕوانى ئەو پێشوازییەیە.
ساڵى 2000 ساڵێکى ئاسایی نییە، جەژنى دوو هەزار ساڵەى لەدایکبوونى مەسیحء یۆبیلى زێڕینى ساڵە پیرۆزەکانى تیا بەدیدەکرێت. ساڵى بانگێشتى ئاشتىء خۆشەویستى گەلانە.. وا چاوەڕوان دەکرێت کە رۆما لە پێشوازى چلء پێنج ملیۆن گەشتیار بآء بیستء پێنج ملیۆنى لەگەلڕ دەستپێکردنى ئاهەنگەکانى کرێسمسء مەراسیمى نویژى ساڵى پیرۆز رووبکەنە ئەو شارە کە ئەمەش بۆ یەکەمین جار، ئەم ژمارە زۆر روودەکاتە رۆماى پایتەختى کڵێساو بەهەشتى مافیا، بەهۆى ئەو ناوبانگە خراپەى کە ئیتالیا هەیەتى لە مامەڵەى خەڵکى ئیتاڵى بۆ گەشتیارەکانء مەترسییەکانى باندى بەچکە مافیاکان لە سەر سامانء ژیانى گەشتیارەکان.
دیارە ئەم رووداوە بە قازانجێکى زۆرى مادى بۆ کڵێساو مافیاو حکومەتى ئیتالى کۆتایى دێت کلێسا لە رێگەى رازاندنەوەى کڵێساکانىء پیشاندانى نموونەى جوانترین هونەرى پەیکەرسازىء شێوەکارىء هونەرى بینانسازىو نەخشەسازییەکانى ئیتالیا.
مافیا لە رێگەى ئەو وردە دزینەى کە لە گەشتیارەکانى دەکەنء حکومەتیش ئیش لە رێگەى پێشکەشکردنى خزمەتە کارگوزارییەکان لە فڕۆکەخانەوە تا هاتووچۆى ناو رۆماو چێشتخانەو باڕو گازینۆو ئوتێلەکان.
مافیاو کڵێسا ئەگەرچى دوو رێبازى تەواو دژوارو دژ بەیەکن بەڵام لە ناسینى رۆماى قەشەنگء مێژووى ئیتاڵى ناچار وامان لێدەکات کە هەمیشە بەیەکەوە بیانبەستین.
مێژووى سەرهەڵدانى مافیا لە جیهاندا دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانى دەرکەوتنى کاردانەوەى گۆڕانکارییە ئابوورىء سیاسییەکان لە ژیانى مرۆڤدا.. بە تایبەتى پاش هاتنەکایەى رژێمە سیاسىء ئابوورییە یەک لەدواى یەکەکان، کە هەر یەکەو بە رێژەیەک دەستى هەبوو لە دروستبوونى مافیا، مافیا لە فەرهەنگى مرۆڤایەتیدا ناوێکى نوآ نییە وەک ناو بەڵکو هەر هەبووە بە پێى قۆناغە جیاجیاکانى مێژوو ناوى جۆراوجۆرى بەخۆوە بینیوە، لە نێو مافیاکاندا مافیاى رووسىء ئیتالى بە ترسناکترینء خەتەرناکترین باندى مافیایى لە جیهاندا ناسراوە تەنانەت لە قۆناغێکى مێژووییدا ئەتوانین بڵێین مافیا وڵاتى ئیتالیاى بەڕێوەبردووە، بێگومان نابآ ئەوە لەیادبکەین کە مافیاى ئیتالى سەرکەوتنء دەستکەوتى جیاجیاى سیاسىء ئابووى بۆ وڵاتەکەى جێهێشتوو هاوکات شکستء قەیرانى گەورەشى بەهۆى کارەکانى جیهێشتووە.
مێژووى سەرهەڵدانى ناوى پایتەختى کڵێسا بە رۆماوە هاوکاتە لەگەلڕ بڵاوبوونەوەى ئاینى مەسیحى لەسەر دەستى پەیامبەرانء رێبوارانى مەسیحء لەسەروو هەموویان (سان پیترۆ)و (سان پاوڵۆ) کە رۆڵێکى گەورەیان بینى لە دروستکردنء پێکهێنانى کەنیسە.
پاشان زۆربوونى ژمارەى کڵێسەکان لە رۆما بەڕادەیەک کە لە هەر شەقامێکى (رۆما) 3-4 کڵێسا بەدیدەکەیت کە ئەم ژمارە زۆرەش لە هیچ وڵاتء شارێکى دى لە جیهاندا بەدى ناکرێت. بەڵام سەیر لەوەدایە کە ئەمڕۆ ژمارەى کڵێساو باڕو گازینۆکان بەقەد یەکەو رەنگە باڕەکان زیاتربن.
لە ناو رۆمادا وڵاتێک هەیە ناوى (سان پێترۆ)یە کە بە ڤاتیکان ناسراوە ئەگەرچى ئەم وڵاتە لە رووى ژمارەى دانیشتوان کە چەند هەزارو سەدێکء رووبەرەکەى چەند کلۆمەترێکەو بە بچووکترین وڵات ناسراوە بەڵام رۆڵێکى گەورەى سیاسىء ئابوورىء کۆمەڵایەتى بینیوەو دەبینآ هەر قۆناغەو بەپێى تایبەتمەندیەتى خۆىء بەپێى گۆڕانکارییەکانى مێژوو کاردانەوەى ئەو گۆڕانکارییانە رۆڵى ڤاتیکان دیارى دەکرێت.
ڤاتیکان، بەڕابەرایەتى (پاپا) کە مەرجەعى مەسیحییە کاسۆلیکەکانە شکستء قەیرانى جۆراوجۆرى بەخۆوە بینیوە، تەنانەت هەندآ کات کار گەیشتۆتە ئەوەى کە خەریکبووە تەواوى کلتوورو کڵێسا لەناوببرێت نموونەشمان، سووتاندنى رۆما لەسەردەمى رۆماى قەیسەرىء، سەردەمى حوکمڕانى مۆسۆلۆنىء داگیرکردنى ئیتالیا لەلایەن نازییەکان. ئەمانەى هەمووى رێگرنین لەبەردەم باسکردنى دەستکەوتء سەرکەوتنەکانى قۆناغێکى دى کە هەندآ جار بە قۆناغى زێڕینى لەقەڵەم دەدەین، بەتایبەت ئەو کاتەى کە کڵێسا خاوەن داهاتى ئابوورىء دەسەڵاتى سیاسى بووەو تەنانەت هەر داگیرکردنێکى ئیتالى بۆ وڵاتان لەسەر بڕیارى پایا دەبوو، داهاتەکەشى بۆ کەنیسە دەمایەوە.
هاوکات مافیاى ئیتالیش کۆمەڵێک دەسکەوتء شکستى گەورەى بەخۆوە بینیوەو سەرکەوتووترین دەستکەوت خۆى لە چالاکییە بەناوبانگەکانى کە وەک دزینى پەیکەرى حەزرەتى مەریەم کە بە ئاڵتوون نەخشێراوە لە (میلانۆ)و هەوڵى تیرۆرکردنى (پاپا)و هەوڵدان بۆ دزینى پیکەرەکانى (مایکل ئەنجلو) لە کڵێساکانى فاتیکانء گرتنى دەسەڵاتى سیاسی لە وڵاتء دواتر تیرۆرکردنى سەرۆکى پارتى دیموکراتى مەسیحى لە ئیتالیا، ئەمانە هەموو رێگرنین لەبەردەم ئەوەى کە بڵێین، مافیاى ئیتالى شکستى گەورەى بەخۆوە بینیەوە، بە تایبەت لە ساڵانى 1982و هەشتاکانى ئەم سەدەیە شاهیدی گەورەترین زەبرو زیانى نێوان حکومەتء مافیاى بۆ تۆمارکردووین، کار گەیشتە ئەوەى بەهەشتى مافیا ببێتە جەهەنەمء بیر لەوە بکەنەوە (نیویۆرک)ى ئەمریکى بکەنە بەهەشتى خۆیان، مافیاى دوێنى ئەمڕۆکە شێتء دێوانەى کۆڵانە تەسکەکانى رۆمایە. پاش ئەوەى سەرکردەکانیان بەجێیان هێشتنء ئەندامە بچووکەکان توانیان (بەچکە مافیا) دروست بکەن.
پایتەختى کڵێسا بە درێژایى ئەم ماوەیە لە کۆبوونەوەو گفتوگۆدایە بۆ پێشوازى کردن لە قەیرانء شکستەکانى سەدەى داهاتوو کە ئەمجارەیان قەیرانێکە لە جۆرێکى نوآ کە پێشتر بەخۆیانەوە نەیانبینیوە، ڤاتیکانء کڵێسا زۆرەکانى رۆما رۆژانە لە پێشوازى سەدانء هەزاران گەشتیارە نەک نوێژکەر 95%ى ئەو کەسانەى کە روودەکەنە کڵێسا گەشتیارن 5%ى ئەوانەى کە روودەکەنە کەنیسە بە مەبەستى نوێژ روودەکەنە کەنیسە.. دیارە ئەمە یەکەم جار نییە کڵێسا دوورکەوتنەوەى باوەڕپێکەران بەخۆیەوە ببینآ.. سەردەمى ئیشتراکییەتى ئیتالىء نازیەت شاهیدى ئەوەن کە خەڵک لەبەر هەر ترس یان نەویستنى دەسەڵات کەمتر روویان دەکردە کڵیًَسا، بەڵام ئەم جارە باوەڕپێکەران بە ئارەزووى خۆیانء بە تەواوى قەناعەتەوە رووناکەنە کڵێساو لێى دوورکەوتوونەتەوە، ئەم مەسەلەیە سەرانى کڵێساى نیگەران کردووەو کەوتوون بە دواى گەڕان لە هۆکارى خوڵقاندنى ئەم حاڵەتەوەو دۆزینەوەى ئەو دوورکەوتنەوەیە خودى کڵێساو کەمایەتییە ئایینییەکانء هەیمەنەى بیرۆکراتییەتى قەشەکان هۆکارێکى سەرەکى ئەو دوورکەوتنەوەیەیە لە کەنیسە.. باشترین چارەسەر لەوەدایە کە بەدواى وتەکەى مەسیح بکەون کە دەڵآ شوان دەبآ بە دواى مەڕى ونبوودا بگەڕآء بیهێنێتە سەر رێگەى راست، کەواتە دەبآ دیسانەوە بگەڕێینەوە سەر کۆنء قەشەکان لەو گۆشەگیرییەو خۆجیاکردنەوەیە دەربچنء رووبکەنەوە خەڵک لەگەلڕ خەڵک بژینء کاریان لەگەلڕ بکەن.
کڵێساکان وەک مۆزەخانەیان لێهاتووە نەک شوێنى نوێژو عیبادەت. کە لە راستیدا بوونى کڵێساکانء بەکارهێنانیان وەکو شوێنەوارى گەشتیاران داهاتێکى زۆرى بۆ ڤاتیکان جێهێشتووە پاش ئەوەى ئەو دەسەڵاتە سیاسىو ئابوورىو کۆمەڵایەتییەى کۆنتر هەیبوو لێى سەندرا بەپێى چەند قۆناغێکء دەسەڵاتى ڤاتیکانو پاپا تەنها لە بەڕێوەبردنى کڵێساو کاروبارى ئایینى قۆرغکرا.
ڤاتیکان بە درێژایى هاوینى ساڵى 99 خەریکى کارى چاککردنى بیناسازىو نەخش ونیگارەکانى کڵێسا گەورەو مێژووییەکانى بوو کە زیاتر لە (دە) ملیۆن دۆلارى بۆ تەرخانکرابوو هەروەها شارەوانى رۆما بە درێژایى ئەم هاوینە لە کارکردنێکى بەردەوام بوو بۆ فراوانکردنء چاککردنى شەقامء شوێنیە گشتییەکانى ناو سنوورى رۆما بۆ ئەوەى بە باشترین شێوە لە پێشوازى دوو هەزاردا بێت، مافیاش لە کارکردنێکى بەردەوامدایە بۆ دۆزینەوەى گونجاوترین شوێن بۆ ئەنجدامدانى چالاکییەکانى خۆى کە ئەمڕۆکە خۆى لە دزینى سامانى گەشتیارەکان دەبینێتەوە، سەرئەنجام هەموویان لە پێشوازیدان لە ساڵى دووهەزاردا، بۆ یەکەمین جار ئەو رێژە زۆرە لە گەشتیاران کە چلء پێنج ملیۆن روودەکاتە ئیتالیا کە ساڵانى رابردوو تەنها 10 ملیۆن گەشتیار رووى دەکردە ئەو وڵاتە.
ئەمەش بەهۆى ناوبانگى خراپى مامەڵەى خەڵکى ئیتالى لەگەلڕ گەشتیار بەتایبەت لە رووى نرخى پیێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکان لە چێشتخانەو باڕو ئوتێلەکان جگە لە مەترسى ژیانء سامانیان کە هەمیشە مافیاى ئیتالى هەڕەشەى دروستکردووە لەسەر گەشتیارەکان، بۆیە حکومەت هەمیشە هەوڵى ئەوە ئەدات کە کاردانەوەى سلبى ئەو ناوبانگە کەمبکاتەوە لە رێگەى پیشاندانى چاکى پۆلیسى ئیتالى کە خۆى لە چەند چالاکییەکى کەم دەبینآء ناکرآ بڵێین بۆ ساڵى دووهەزار بە تەواوى ئامادەیە.
لە رۆمادا، جگە لە کڵێسا زۆرەکان، نزیکەى 32 شوێنەوارى مێژوویىء کلتوورى کۆنى تر هەیە کە وایانکردووە رۆما جوانترو قەشەنگتر بآ، رۆما شارێکە بە شارەکۆنەکان ناسراوە، هونەرى بیناسازى لە رۆمادا شێوازى ئیمپراتۆریەتى رۆمانىء کلتوورى مەسیحیەتى بەخۆوە بینیوە، شارەوانى رۆما رێگەنادات هیچ عیمارەیەک لە رۆما لە حەوت قات زیاتربآء نابآ لە گومەزى کڵێساکان بڵندتربێت و هەرچى کارى بیناسازى تیا ئەنجام بدرێت دەبێت مۆرکى بیناسازى مەسیحىو رۆمانى پێوە دیاربێت.
سەرۆکى ڤاتیکانء مەرجەعى مەسیحییە کاسۆلیکەکانى جیهان بۆ ساڵى دووهەزار بەرنامەى کارى خۆى رادەگەیەنآ، (پاپا) رابەرى کڵێساى کاسۆلیکى ئەگەرچى دەسەڵاتى سیاسى لە قۆرغکردنێکى بەردوەوامدایەو هەمیشە هەوڵى ئەوە دەدرێت کە لە چوارچێوەى کاروبارى ئاینى گفتوگۆو مامەڵە بکات بە تایبەت پاش جەنگى ساردو کۆتایى هاتنى دوو جەمسەرو هاتنەکایەى هەیمەنەى یەک جەمسەر، پاپا تووشى قەیرانى سیاسى گەورەبوو کە ئەمەش وایکرد هەندآ جار کاردانەوەى سلبى لەپاش خۆى جێبهێڵێت.
گرنگى پلەو پایەى (پاپا) لەوەدایە کە مەرجەعى مەسیحەکانء بەنوێنەرى مەسیح ناسراوە هەر ئەمەشە وایکردووە کە پاپا بوێرآ کۆمەڵێک بڕیارو کارى گەورە ئەنجامبدات کە رەنگە لەگەلڕ بەرژەوەندییەکانى زۆرێک لە وڵاتە زلهێزەکان نەگونجێت.
پاپا مار یۆحەناى شەشەم تەمەن 87 ساڵی بە رەچەڵەک پۆڵۆنى کۆمەڵێک دەسکەوتى گەورەو مەزنء کارى مرۆڤانەى زۆرى جێهێشتووە گرنگترینیان پێکهێنانى لیژنەیەک بە ناوى (لیژنەى گفتوگۆى ئاینەکان) لەگەڵئیسلام وجوولەکە، کە کاردانەوەى ئیجابى زۆرى هەبووە. چاوپێکەوتنى پاپا لەگەڵ هەریەک لە میخائیل گۆرباچۆڤو فلیدڵ کاسترۆ، شێخى ئەزهەر، خاتەمى سەرۆکى ئێران ئەمانەو بڵاوکردنەوەى بەرنامەى خۆشەویستى بۆ مرۆڤایەتىء هەڵگرى پەیمامى ئاشتى لەگەلڕ جیهانداو بەم تازانەش پێشکەشکردنى وتارێک بە ئامادەبوونى پتر لە 5000 کورد لە گۆڕەپانى ڤاتیکان لەسەر مەسەلەى کوردو داننان بە مافى رەوایان.
گرنگترین بەرنامەى پاپا بۆ ساڵى دوو هەزار کە بەر لە چەند رۆژێک بڵاوى کردۆتەوەو مشتومڕێکى زۆرى لە ناوەندە ساسییەکان دروستکردووە بەرنامەى سەردانەکانى پاپاو حەجى پاپایە بۆ ساڵى دوو هەزار، کە تیایدا دوا ئاواتو هیواى پاپا نیشاندەداتو دەڵێت خوازیارم کە خودا تەمەن درێژیم بداتێ بۆ ئەوەى تەنها رۆژێکیش بآ لە ساڵى پیرۆزى دوو هەزاردا بژیمء بەرنامەى ژیانم جێبەجآ بکەم، کە خۆى لە سەردانى مەزارى مار ئەورەهامى باشوورى عێراقء قودسء ئۆرشەلیمى لەدایکبوونء لەخاچدانى مەسیحء پاشان گەڕانەوە بۆ ڤاتیکان بۆ تەواوکردنى نوێژى یۆبێڵى زێڕین.
مەزارى مار ئەورەهام دەکەوێتە باشوورى عێراق، گەورەترینء یەکەمین مەزارى مێژوویى کلدانەکانى عێراقە، حکومەتى عێراقى جگە لە سەحرایەک هیچى ترى تیا جێنەهێشتووە وەکو پیشەى هەموو کاتى بەرنامەى گەشتى پاپا بۆ ساڵى دوو هەزار ئامانجى سیاسى زۆرێک لە وڵاتانء بەرژەوەندییەکانیان دەخاتە مەترسى لەبەر چەند هۆیەک.
سەردانى عێراق بە فڕۆکەى تایبەتى پاپاو دەست خستنە ناو دەستى سەرۆکى عێراق واتە هەنگاونان بە ناچارى بۆ لابردنى ئابلۆقەى ئابوورى سەر عێراق وەک ئەوەى کە روویدا لە کوبا پاش سەردانى پاپا بۆ لاى (فیدلڕ کاسترۆ) پاشان سەردانى پاپا بۆ قودس مایەى ئەوەیە کە قودس هی مەسیحییەکانء ئیسلامء جوولەکەیە کە ئەمەش بە توندى ئیسرائیلییەکان خۆیانى لێ دەدزنەوە بە تایبەتى کە (مەلەفى قودس) لە سەر مێزى گفتوگۆى عەرەبى ئیسرائیلى مەلەفێکى پڕ کێشەو قەیرانە.
دیارە پاپا لە هەگبەکەیدا کۆمەکء هاوکارییەکى زۆر لەگەلڕ خۆى دەهێنێتە عێراق لە رێگەى رێکخراوى جیهانى کارتاس کە ئەمەش بەکارێکى باشى لەقەڵەم نادەن هاوکات لەگەلڕ راگەیاندنى ئەم بەرنامەیەى (پاپا) بۆ ساڵى دوو هەزار کەناڵەکانى راگەیاندنى ئیتالیاو هەندێکى ترى جیهانى کەوتنە بڵاوکردنەوەى هەواڵى خراپى تەندروستى پاپا لەسەر زارى لیژنەى تایبەتى پزیشکانى پاپا کە سەرپەرشتى تەندروستى پاپا دەکەنء رایاندگەیاند کەوا تەندروستى پاپا رێگەنادات کە ئەم هەموو سەفەرە بکاتء مەترسى هەیە لەسەر ژیانى؟! راستء دروستى ئەم مەسەلەیەش لەگەلڕ بەرنامەى (پاپا)دەبەستنەوە.
بەهەشتى مافیا لە ئیتالیا زۆر پانء بەرینە بزووتنەوەیەک دەرکەوتووە لە مێژووى رۆژئاوا بە ناوى (ماسۆنیەت)، ماسۆنیەت کاریگەرى گەوەریان هەبووە لە لابردنى حکومەتى ئیتالى کە سەردەمانێک بەر لە ئێستا ماسۆنییەکان تاواو سەیتەرەیان کردووە بەسەر عەدالەتى بەریتانىء حوکمى لوبنانى.
ئیتالیا بە دەروازەى هاتنە ناوەوەى مادە بیهۆشکەرەکان کە لە لایەن ئالبانیا ،ئەفغانستان ، تورکی، ئێران و روسیاوە رووى تێدەکاتولەوێشەوە بەرەو وڵاتانی دی ئەوروپا.

  • لەڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ژمارە 1976ساڵی هەشتەم بەرواری 1999.10.17 لاپەڕە 6 ی لێکۆڵینەوە بڵاوکراوەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *