١١ سێپتەمبەر بەرلەساتەکانی تەقینەوە

11ى سێپتەمبەر بەر لە ساتەکانى تەقینەوە

بەشى یەکەم

لە ئێوارەیەکى تەواو هاوشێوەى جاراندا نیویۆرکء وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکاو هەموو جیهان لەبەردەم پرسیارى جەنگێکى نوێدا خۆیان بینییەوە، ئەو جەنگەى نوآ بوو لەسەر هەموو ئاستەکان، لە خۆئامادەکردنەوە تا دەگاتە چرکەساتى تەقینەوە کە بێگومان ئەمەریکییەکان خۆیان بۆ ئامادە نەکردبوو، هەر لەو روانگەیەوەشەوە، لەبەرامبەردا ئەمەریکییەکان جەنگى دژە تیرۆریان راگەیاند، (جۆرج بۆش)ى سەرۆکى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا بەوپەڕى تۆڵەخوازییەوە پاش دوانزە کاتژمێر بەسەر کارەساتەکەدا وتى: “ئەگەر بن لادن وا تێبگات کە دەتوانێت لەدەست ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانى قوتار بێت یان لەسەر رووى زەمین خۆیان لێ حەشار بدات ئەوا بەهەڵەدا چووە”.
لە بەرامبەریشدا بن لادن دەستخۆشىو پیرزبایى خۆى لە جێبەجێکارانى ئەو کردەیە راگەیاندو هیواى ژیانێکى هەتاهەتایى لە پێشەنگى بەهەشتییەکاندا بۆ خواستن.
11ى سێپتەمبەر داراى رابردوویەکە لە ئامادەکارىء خۆسازدان بۆ بەئەنجام گەیاندى ئەو کردە تیرۆریستییە چاوەڕوان نەکراوە کە لێرەدا دیوێک لە زەمەنەکانى بەر لە تەقینەوە دەخەینەڕوو..
هەشتاکانى سەدەى رابردوو گەرمەى ملمڵانێى نێوان هەردوو گەورە جەمسەرى جیهان بوو بە تایبەتیش لە شوێنێکى وەک ئەفغانستاندا کە ئەو کات هەردوو لا لەسەر ئەوە ململانێیان بوو کە بە شێوەیە لە شیوەکان جێپێگەیەکیان لەو پێگە ستراتیژییە خاوەن ئەهەمیەتەدا هەبێت.
جەنگاوەرە ئیسلامییەکانى ئەفغانستان لەژێر ناوى جیهادداو بە ناوى ئیسلامەوە لە دژى یەکێتى سۆڤێتى ئیشتراکى دەجەنگان و بە نهێنیشەوەو بەدانپیانانى روسیاو ئەمەریکاش، ئەمەریکا هاوکارى لۆجیستى راستەوخۆو ناڕاستەوخۆى دەکردن بە کەرەسەى جەنگو  زانیارى جەنگى… هتد.
لێرەشە پێویستە ئماژە بەوە بکەین کە بن لادن لە گەلڕ هەزارەها جەنگاوەرى عەرەبى لە وڵاتە جیاوازەکانەوە روویان کردە شاخەکانى ئەفغانستان بە پاڵپشتى باوەڕى توندیان بە جیهاد کردن لە پێناوى ئیسلامء بەرنگاربوونەوەى هێزى کوفردا کە سەرەنجام بە پاشەکشەیەکى مێژوویى لەشکرى سۆفێت لە ساڵى 1988دا کۆتایى هات.
ئەو شکستەى سۆڤێت لە ئەفغانستان وەک دواتر دەرکەوت شکتێک بوو بە زیانى ئەمەریکاو هەموو مرۆڤایەتى شکایەوە، چونکە دەرکەوت ماناى سەرکەوتنى جەنگاوەرەکان باوەڕى تودڕەویان لەلا بەهێزتر دەکات وایان بە خەیاڵدا دێت کە شکانى سۆڤێت لە ئەفغانستاندا ماناى شکستى هەر هێزو توانایەکى ترە لە جیهاندا کە بەرامبەریان لە ململانێدا بێت.
بن لادن وا خۆى دەبینێت کە جەنگاوەرێکى ئیسلامەو پارێزەرى پاکترین بیرکردنەوەیە لە دونیادا، لەبەرچاوى راى گشتى جیهانیش تیرۆریستێکى کۆکوژى خەڵکى بآ دیفاعء مەدەنیە، لەسەر ئاستى راى بەشێک لە شەقامى عەرەبىء ئیسلامیش کەسێکى ئەفسوناوى سەدەى نوێیەو لە دژى تەماعکارى ئەمەریکا دەژىء دەجەنگێت لە پێناو پاراستنى ئاینى ئیسلامء پیرزییەکانیدا.
ژینگەى بن لادنء گۆشکردنى بە سەرەتایەکى سەرمایەدارى بێشومار ناسراوە، بن لادن لە نێوان خێزانێکى دەوڵەمەندى (جدە)ییدا گەورە بووە، سەرمایەدارى ئەم خێزانەش تا ئەو رادەیە بووە کە رۆلڕ ببینێت لە بووژاندنەوەى سعودییەدا.
ئوسامە بن لادن حەڤدەهەمین کوڕى خێزانێکى پتر لە پەنجا خوشکء برایە، هەڵگەڕانەوەى بن لادن لەو ژیانە سەرمایەدارییەو پشتکردنە رەفاهیەتى دنیاو رووکردنە شاخەکانى ئەفغانستان بۆ جیهاد خاڵێکى گرنگە بۆ دەرکەوتنى ناوى بن لادن وەک کەسێکى پەیوستء توندڕەو بە ئایینەوە، هەر بۆیەش زۆرێک پێیان وایە کە بن لادن سوودى زۆرى لەو خاڵە وەرگرتووە لە خودى خۆیدا بۆ پێکهینانء رێکخستنى رێکخراوى (القاعدە)و ئەندامانى رەزامەوند بوون کە سەرکردەکەیان راستگۆیانە خۆشگوزەرانى وەلاناوەو لەگەلڕ ئەواندا لە ئەشکەوتەکاندا فەریزەى جیهاد بەجێدەهێنآ.
پاش گەڕانەوەى بن لادن لە ئەفغانستان بۆ سعودییەو لە دواى داگیرکردنى کوەیت لە لایەن رژێمى عێراقەوە و گۆڕانى هاوکێشە ناوچەیىء نێودەوڵەتییەکان، بن لادن زۆر لە دژى ئەوە بوو کە هێزەکانى ئەمەریکاو ئەوروپا بێنە خاکى سعودییەوەو هەرگیز لەو باوەڕەشدا نەبو کە رژێمى سعودى بانگهێشتى هێزە ئەمەریکییەکان بکات بۆ دەرکردنى سوپاى عێراق لە کوەیت، ئەو پێى وابوو کە داگیرکردنى عێراق بۆ کوەیت داگیرکردنێکى نەسرانى نیە، بۆیە دەکرێت سعودیە رێگەى تر بگرێتە بەر بۆ چارەسەرى ئەو کێشەیە، لەو پێناوەشدا هەوڵى زورى دا، بەڵام بەهاتنى هێزەکانى ئەمەریکا هیواى بە هەوڵەکانى خۆ نەماو ئەوەندى تر رقء کینەى بن لادن بەرامبەر بە ئەمەریکا زیادى کرد کە دەکرێت ئەم قۆناغە بە خاڵێکى وەرچەرخانء دیارى سەرەتاترین دوژمنایەتى نێوان بن لادنء ئەمەریکاى دابنرێت.
ساڵى 1992 بن لادن رەگەزنامەى سعودییەکەى لێسەندرایەوەو خێزانەکەشى لەبەرچاوى راى گشتى عەرەبى وە ئیسلامیدا حاشایان لێکرد، بەم پێیەش دەبوو بن لادن سعودیە بەجێبهێڵآء روو لە لایەکى تر بکات.
لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکانیدا لە ساڵى 1992دا دەڵێت: (لقد تم حرمانى من مقدساتنا ومن ثروتنا ومالنا، والڕرچ المقدسە اێبحت ارضا مفتوحە امام کافە القوات المعادیە لڵاسلام على اختلاف مللها) کە رەنگە داگۆکى کردنى بن لادن لە پیرۆزییەکانى سعودیەو فەلەستین رۆڵى کاریگەرى لەسەرکردایەتى ئەودا هەبێت لە ناو ئەندامانء جەماوەرى رێکخراوەکەیدا.
یەکەم ئاماژە بۆ تووڕەیى بن لادنء یەکەم نامەى دژایەتى لە ساڵى 1993دا گەیشتە دەستى ئەمەریکییەکان ئەوەش لە رێگەى هەوڵى تەقاندنەوەى سەنتەرى بارزگانى لە نیویۆک کە لە ئەنجامدا شەش ئەمەریکى کوژران، پاش ماوەیەکى زۆر دەرکەوت کە جێبەجێکارانى ئەو تەقاندنەوەیە سەر بە رێکخستنەکانى بن لادنن، تاوانبارى سەرەکى لەو رووداوەدا (رەمزى یوسف) بوو کە لە بنچینەدا سەر بە تۆڕێکى توندڕەوى ئیسلامى میسرییە، لە کاتى لێکۆڵینەوەدا راشکاوانە رایگەیاند کە لە یەکێک لە ماڵەکانى بن لادندا بووە لە پاکستانء بەنیازیش بوون هەردوو بورجەکەى سەنتەرى بازرگانى بتەقێننەوە لەگەلڕ کۆمەڵێک رێگاو بانء تونێلدا، بەڵام ئەم ئیعترافەى (رەمزى یوسف) هێندە بەهەند وەرنەگیرا لەلایەن دەزگا لێکۆڵەرە ئەمەریکییەکانەوە، چونکە پێیان وابوو کە بن لادن ئەو هێزە نیە کە لە پشتى ئەو کارە تیرۆریستییەوە بێت.
لە ساڵى 1993دا لە فلیپین ئەمەریکییەکان توانیان تاوانبارى دووەم دەستگیر بکەن کە هاوبەش بوو لەو رووداوەدا بە ناوى (عەبدولحەکیم موراد) ئەویش لە دانپیانانیدا ئاماژەى بە هەمان ئەو مەترسیانە دایەوە، بەڵام ئەمەریکییەکان ئەم ئیعترافەى مورادیشیان دیسان بە هەند وەرنەگرت.
پاش دەرچوونى بن لادن لە سعودیە باشترین شوێن کە پەناى بۆ برد کە بتوانێت بەردەوامى تێدا بدات بە رکەبەرایەتى ئەمەریکا سۆدان بوو ئەوەش بە حوکمى ئەوەى کە سۆدان کەوتبوە ژێر دەستى بزووتنەوەیەک کە تا رادەیەک هاوبیرى بن لادن بوو.
بن لادن زۆرێک لە سەرمایەى خۆىء خێزانەکەى لە سۆداندا خستەگەڕ لە هەندێک بەرنامەو پرۆژەو کۆمپانیادا لەوانە دروستکردنى فرۆکەخانەو رێگاوبانء کۆمەڵێک کاروچالاکى بارزگانى کە سۆدانییەکان سوودیان لێ بینى.
بن لادن خانوویەکى گەورەى لە نزیک مزگەوتێکدا لە (خرگوم)ى پایتەختدا کڕى، هەندێک لەوانەى کە لێى نزیک بوون لایان وابوو کە بن لادن مرۆڤێکى زۆر ئاسایىء ساکارە کەسێکى خاوێنەو زۆربەى ژیانى لەسەر حەسیر بەسەر دەباتء سەرقاڵى هاتوچۆى مزگەوتە، هەندێکى تریش لایان وابوو کە بن لادن جەنگاوەرێکى راستەقینەى ئیسلامەو لە سۆدان یان لە سعودیە بێت وەکو یەکە، چونکە زەوى خوا هەمووى نیشتمانەو موسڵمانیش هەمو بران.
هەر سآ ژنەکەى بن لادن لە هەمان گەڕەکدا قورئانیان فێرى خەڵک دەکردو هەمووشیان وەک خێزانێکى ئیسلامى سەقاڵى کارى رێکخراوەیىء بانگەوازى ئیسلامى بوون.
لە سەرەتادا کاتیچک بن لادن لە سۆدان بوو پەیوەندى لەگەلڕ ەستەڵاتدارانى سۆداندا بەهێز بووە بە تایبەتى لەگەلڕ رابەرى ئایدیۆلۆژىء بەهێزى سۆدان (حەسەن تورابى)دا، تورابى لە بارەى بن لادنەوە لە ساڵى 1998دا دەڵێت (بن دلان هیچ پرۆگرامێکى نوآ یان سیاسەتێکى نوێى بۆ ئیسلام پآ نییە، ئەو کابرایەکى خێرخوازەو هەر شوێنێک پێویستى بە هاوکارىء سەرمایەدارىء ئەو هەبێت ئەوا ئەو ئامادەیە بۆ هاوکارى کردن).
بن لادن لە سۆدان هەندێک زەوى لە نزێک شارى (خرگوم)دا بە ناوى بەرهەمهێنانى کشتوکاڵییەوە کڕىء هەندێکیشى لەو شوێنانە بەکاردەهێنا وەک سەربازگە بۆ مەشقى جەنگاوەرەکانى (القاعدە).
لە ساڵى 1988دا سەرمایەى بن لادن بە بڕى پتر لە (200) ملیۆن دۆلار مەزەندە کراوە. بڕێک لەو پارەیە خەوێندراوە ئەوەى تریشى لە کارى بارزگاىء سەرمایەداریدا هەتا ئەمڕۆ لەگەڕدایە، لەم بوارەشدا (CIA) پێى وایە کە تۆڕى دارایى بن لادن (القاعدە) زۆر ئاڵۆزو بەهێزە.
لە ناوەڕاستى نەوەدەکانى سەدەى رابردوو دەرکەوت کە دەکرآ رێکخراوە ئیسلامییە توندڕەوەکان لە بیست وڵاتى جیهاندا لەلایەن تۆڕى دارایى بن لادنەوە پشتگیرى بکرێنء تەمویل بکرێن بۆ کارى تیرۆریستى، بۆ نموونە لەفلیپین کۆمەڵێک دەستدرێژى رووایداو لە سعودیەش کۆمەڵێک تەقینەوە لە دژى سەربازە ئەمەریکییەکان ئەنجامدراو لە میسریش ژمارەیەکى زۆر لە گەشتیاران کوژران، لەوەش زیاتر تۆڕى بن لادنء هاوەڵانى لە هەوڵى کڕینء سۆراخى چەکى ئەتۆمىء کیمیاویدا بوون لە بازاڕى چەکء مافیاکانى جیهاندا.
لە ساڵى 1988دا بن لادن هاوپەیمانى خۆى لەگەلڕ کۆمەڵێک رێکخراوى توندڕەوى ئیسلامى ئیعلان کرد لە ناویشیاندا رێکخراوى کۆمەڵى ئیسلام لە میسر کە هەست بە کوشتنى هەشتاو پێنج گەشتیار لە میسر، هەر لە هەمان ساڵیشدا بن لادن رایگەیاند کە بەرهەڵستى کردنء بەکژاچوونەوەى ئەمەریکاو لێدانى بەرژەوەندییەکانى ئەرکێکى ئایینیە، هەر وەک جیاواز لە نێوان سەربازو هاووڵاتییەکى مەدەنى ئەمەریکادا نییە، چونکە هاووڵاتیانى مەدەنیش بە بەخشینى باج بەشدارن لەدەستدرێژى کردن بۆ سەر وڵاتانء پیرۆزییە ئیسلامییەکان، دواى ئەو رووداوو راگەیاندنانەش بوو ئەمەریکییەکان فشاریان خستە سەر سۆدان بە تایبەتیش دواى لێدانى کار گەیشتە ئەوەى کە بن لادن سۆدان جێبهێڵىء روو لە ئەفغانستان بکاتەوە.
لە دواى ئەوەى بن لادن گەڕایەوە بۆ ئەفغانستان، ئەمەریکا نەیدەویست لە ئەفغانستان بدات، چونکە ئەو کارە پێویستى بە پاڵپشتییەکى زۆرى لۆجیستىء سەربازى هەبوو کە ئەوەش لەو کاتەدا بۆ ئەمەریکا نەدەگونجا جگە لە ترسى زیانى زۆر لە نێو ریزى سەربازەکانىء خەرجکردنى پارەى زۆر بۆ کەسێک کە دڵنیا نیە لە هێزەکەى.
سەبارەت بەئاسایشى بن لادنء چۆنیەتى خۆپاراستنى لە هەر هێرشێک بۆ سەر کەسایەتى خۆى،، بن لادن کۆمەڵێک شێوازو کەرەسەى زۆر ساکارو سەرەتایی بەکاردەهێنێت لە پارێزگاریکردنى خۆیدا کە ئەم سادەییە زۆر کاریگەرە لە پاراستنیدا، بۆ نموونە بن لادن هیچ جۆرە ئامێرێک یان کەرەستەیەک کە ئەگەرى پەخشى لێبکەوێتەوە بەکارناهێنێت وە زۆر بە وردى مامەڵە لەگەلڕ ژیانى دەرەوە دەکاتء ئەو کەسانەش کە هەڵدەبژێردرێن بۆ پارێزگارى لە لایەن خۆیەوە دەستنیشان دەکرێن، هەر بۆیەش تا ئێستا چەند جارێک لە هەوڵى کوشتن دەربازى بووە، بە گشتیش وردەکارى خۆىء متمانەى بە دەوروبەرى نزیکى خۆى رۆلى گرنگى لە مانەوەیدا هەبووە.
تەقاندنەوەى هەردوو باڵوێزخانەى ئەمەریکا لە نەیرۆبىء (دارالسلام) لە ساڵى 1998 ئاماژەیەکى مەترسیدار بن لادن بوو بۆ ئەمەریکییەکان، لێکۆڵەرەوە ئەمەریکییەکان بۆیان دەرکەوت کە شێوازى کارى بن لادن لە تەقاندنەوەدا کلاسیکییە، بەڵام کاریگەرە، دوو تاوانبارى سەرەکى کە یەکێکیان هەڵگرى رەگەزنامەى یەمەنىء ئەویتریان ئوردونى بوو تاوانبارکرانء لە لایەن ئەمەریکاوە دەستگیرکران دانیان بەوەدا نا کە سەربازى بن لادن بوون، ئەگەرچى بن لادن بەرپرسێتى خۆى نیشان نەدا لەو رووداوە، بەڵام شەرعیەت پێدانى بۆ رووداوەکەو شێوازى ئەنجامدانى ئەو رووداوەو خیتابى رێکخراوەکەى بن لادن لە پێشء پاش رووداوەکەدا ئاماژەیان بە بەرپرسیارێتى ئەوە دەکرد.

بەشى دووەمو کۆتایى

سەرۆک سەرکردەى شانەى جێبەجێکارى تەقینەوەکانى (11)ى سێپتەمبەر (محەمەد عەتا ئەلئەمیر)بوو کە بە رەگەز میسرییەو لەدایکبووى شارى قاهیرەیە، لە خێزانێکى ئیسلامیدا گەورەبووەو باوکى کارى پارێزەرایەتى کردووە لە میسر، (محەمەد عەتا) دەرچووى زانکۆى قاهیرەیە وەک ئەندازیارێکى تەلارسازى، لە ساڵى 1992دا دەچێتە ئەڵمانیا بە مەبەستى خوێندنى ماجستێر لە نەخشەکارىء هێڵکارى تەلارسازى شاردا، بۆ ئەو مەبەستەش لە هامبۆرگ نیشتەجآ دەبێت.ــ
لە ساڵى 1995دا (محەمەد عەتا) لەگەلڕ دوو هاوکارى ئەڵمانیدا لە گەشتێکى زانستیدا دەگەڕێنەوە بۆ میسر و لەسەر یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانى قاهیرە نامەى ماجستێرەکەى دەنووسێت. گەڕانەوەى (محەمەد عەتا) هاوکات بوو لەگەلڕ بەرپەرچدانەوەى توندوتیژى ئیسلامییەکان لەلایەن حکومەتى میسرییەوە، ئەم کێشەیەش لە میسردا تەواو (محمەد عەتا)ى سەرسام کردبوو، ئەو بە توندى رەخنەى لە دەسەڵاتى میسرى هەبوو پێى وابوو کە نابێت دەسەڵاتە ئەمنییەکانى میسر ئیسلامییەکان زیندانى بکەن، جگە لەوەش کە وەک زۆرینەى خەڵکى میسر لە دژى سیاسەتى حکومەتەکەى بوو لەمەڕ گرنگترین رووداوە ئیقلیمىء نێودەوڵەتییەکاندا وە پێشى وابوو کە هێندەى حکومەتى میسرى لەگەلڕ بەرژەوەندى ئەمریکادایە هێندە لەگەلڕ بەرژەوەندى میللەتانى موسوڵماندالا نیە. لەم بۆچوونەیدا محمەمەد عەتا تەنها نیە، ئەوەتا لەدواى تاوانبارکردنى کوڕەکەى لە رووداوى (11) ى سێپتەمبەردا باوکى محمەمەد عەتا دەڵآ (ان نبچ الشارع العربی یقول: بان امریکا سفاحە ومجرمە وهی سفاحە قژرە ترید خراب البلدان اڵاسلامیە).
ئەم دەنگى ناڕەزاییەى شەقامى عەرەبیش لەلایەن بن لادنەوە بە وردى گوێى بۆ هەڵخرابوو بە تایبەتیش پاش ئەوەى کە بن لادن لە ساڵى 1995 بەدواوە بووبووە هێزێکى چەسپیوو کاریگەر لە ئەفغانستان.
لە ساڵى 1996و پاش کۆتایى هاتن بە گەشتى خوێندن، محەمەد عەتا دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا، گەڕانەوەى عەتا دەکرآ بکرێتە خاڵى وەرچەرخانى بیروبۆچوونى محەمەد عەتا بە جۆرێک کە شەپۆلێک لە نائومێدى باڵى بەسەر ژیانى دەروونیدا کێشابوو، تەنانەت لە یەکێک لە گفتوگۆکانیدا لەگەلڕ دایکیدا کە تۆمارکراوە، محەمەد عەتا ئاماژە بەو نائومێدىء بێتاقەتیەى خۆى دەکات. لەم قۆناغە دەروونیە ناسکەدا محەمەد عەتا دەکەوێتە هاتووچۆکردنى مزگەوتى (قدس) کە لە گەڕەکێکى هەژارى هامبۆرگدایە،ـ کە بێگومان ئەم مزگەوتە شوێنگەى کۆبوونەوەى موسوڵمانانە لەم سەرى رۆژهەڵاتەوە تا ئەوسەرى رۆژئاوا، هەروەک خەڵکى میانڕەوو توندڕەویشى وەکو یەک تیا کۆدەبێتەوە، لەم رێگەیەشەوە محەمەد عەتا پەیوەندى لەگەلڕ یەکێک لە ئەندامە کاراکانى (القاعدە)دا دەبەستێتء دواتریش رێکخستنى (القاعدە) لەو وڵاتەدا محمەمەد عەتا دەگرنە خۆیانء بە قۆناغە پەروەردەییە سیاسیە تایبەتییەکانى خۆیاندا پەلکێشى دەکەنء تەجنیدى دەکەن تا ئەو رادەیەى رۆشنبیر مەرگى لا پیرۆز دەبآ لە هێماکانى مردنخوازى محەمەد عەتا وەسێتێکە کە پێشتر نووسیویەتىء دواتر لەلایەن دەزگا لێکۆڵەرەوە ئەمریکییەکانەوە ئاشکرا کرا کە تیایدا چەمکى رۆشنبیرى مەرگء مردنخوازى بەئاشکرا تیا بەدى دەکرێت. دواتر محەمەد عەتا لە ناو رێکخستنء شانەکانى رێکخراوى (القاعدە)دا پەروەردە دەبآء هەر لە رێگەى مزگەوتى قودسیشەوەو محەمەد عەتا زیاد الجراحء مروان الشیخى دەناسآء کە پاشان هەسێکیان بوونە سآ فڕۆکەوان لە تەقاندنەوەکانى (11)ى سێپیتەمبەردا.
مەروان الشیخء فڕۆکەوانى فڕۆکەى دووەم بوو کە بورجى باشوورى سەنتەرى بازرگانى جیهانى لەنیویۆرک تەقاندەوە، الشیخی لەدایکبووى ئیماراتى عەرەبى، لە تەمەنى بیستء سآ ساڵیدا بەهۆى زەمالەى خوێندنەوە دەچێتە هامبۆرگء لە پۆلەکانى خوێندنى باڵادا دەست بەکار دەبێت، مەروان الشیخێ لە بنچینەدا لە خێزانێکى ئاینییەو باوکیشى ئیمامى یەکێک لە مزگەوتەکانى ئیمارات بووە، پاش کۆچى دوایى باوکى مەروان توندڕەوى ئایینى باڵى بەسەر ژیۆانء ئاکاریدا کێشاوە.
(زیاد الجراح)یش کە کەسى سێیەمء دەست بەسەراگرى فڕۆکەى سێیەمە کە بەسەر پنتاگۆندا تەقییەوە لەدایکبووى لوبنانەو لە ساڵى 1997دا لە لوبنانەوە روو دەکاتە ئەڵمانیا، ئەویش لە شارى هامبۆگ لە یەکێک لە بەشەکانى ئەندازیارى فڕۆکە لە زانکۆى هامبۆگ دەستدەکات بە خوێندن. لە ئاکاردا الجراح کەسێکى قۆشمەچى بووە لە نێو خوێندکاراندا، هەر وەک ئاکارى گەنجێکى ئاسایى هەبووە پەیوندییەکانیشى ئاسایى بوون.
هاوینى 1997 هەر یەک لە محەمەد عەتاو زیاد الجراحء مەروان الشیخ لە ئەڵمانیا دەرچوون بە جیا سەفەریان بۆ ئەفغانستان کردووە، لەوآ لە کەمپەکانى راهێنانى بن لادن لەسەر کۆمەڵێک بابەتى گرنگ راهێنراون لەوانە بەکارهێنانء بەستنى تەقەمەنىء بەکارهینانى مادەى ژەهراوىء تەزویرکردنء هەڵسان بە کۆمەڵێک چالاکى کاریگەرو پاشەکشآ کردن، هەر لەوێش باش لە باشترین جیاکراوەتەوە محەمەد عەتا کراوە بە سەرۆکى شانەى (القاعدە) لە ئەڵمانیاو بەرپرسێتى هێرشێکى کوشندەى بۆ سەر ئەمریکا پآ سپێردرا. هاوکات لەگەلڕ راهێنانى ئەواندا لە ئەفغانستان بن لادن کەوتە هێرشى ئیعلامى توند بۆ سەر ئەمریکا، هەر لەم مێژووەشدا بوو کە جیهادو کوشتنى ئەمریکیەکانى بەکارێکى گەورەو پیرۆز لەقەڵەمدا، دواتریشء لە ساڵى 1998داو لە دواى تەقینەوەکانى نەیروبىء دارالسلام سەربازگەکانى بن لادن لە ئەفغانستان دووچارى هێرشێکى فڕۆکەى ئەمریکییەکان بوون، بەڵام تواناى بن لادنء رێکخراوى (القاعدە) لاواز نەبوو.
لە ئەنجامى لێکۆڵینەوە ئەمریکییەکان بۆیان دەرکەوت کە هێرشە یەک لەدواى یەکەکانى دژ بە ئەمریکا نەزوەیەکى سیاسى کاتى نیە، بەڵکو ئەمە پیلانێکى درێژخایەنء داڕێژراوە، چونکە ئەمریکییەکان لە کامپەکانى راهێنانى دەعمی ئابوورىء لۆجستى (القاعدە) تا رادەیک ئاگاداربوون، بەڵام تا ئەو کاتء تا (11)ى سێپتەمبەریش ئەمریکییەکان ئاوڕیان بەلاى راهێنانى ئایدیۆلۆژىء ئاینى سەربازەکانى بن لادندا نەدابۆوە.
پایزى 1998 محەمەد عەتا گەڕایەوە بۆ هۆڵەکانى خوێندن لە زانکۆى هامبۆرگ، دەستەى فێرکارى زانکۆو هاوڕێکانى محەمەد عەتایان بەشێوەیەکى تر بینى، بینیان گۆڕانێکى گەورە بەسەر کەسایەتىء بیرکردنەوەى عەتادا هاتبوو، محەمەد عەتا کەمدووترو جدیتر بوو زەردەخەنەو پێکەنیشنیشى کەمتربوو، هۆکارى دوورکەوتنەوەى لە زانکۆ بۆ ئەوە دەگێڕایەوە کە هەندێک کێشەى دارایىء خێزانی هەبووە لە میسر، لەپاش گەڕانەوەى بۆ ئەڵمانیا لە هامبۆرگ شوقەیەک لە لایەن محەمەد عەتاو رەمزى بن شیبى هاوڕێى کە فڕۆکەوانى فڕۆکەى چوارەم بوو بەکرآ دەگیرآء دەکرێتە شوێنى کۆبوونەوەو پلاندانان، هەر لەو ماوەیەشدا رەمزى دەستگیر دەکرێت، بەڵام بەهۆى کەمى زانیارى دەزگاکانى لێکۆڵینەوەوە لەسەر ئەو شانەیە رەمزى ئازاد دەکرێتء بەو جۆرەش ئەو شانەیە دوور لە هەر ئیختراقێکى ئەمنى درێژە بە کارەکانى دەدات بە سوودوەرگرتن لە هێڵى ئەنتەرنێتء تەلەفۆن.
لە ساڵى 1999دا محەمەد عەتا بڕوانامەى ماجستێر بەسەرکەوتوویى وەردەگرێتء لە پێشەکییەکەشیدا دەنووسێت (إن ێلاتی و نسکى ومحیای ومماتى لله رب العالمین). لە دواى ساڵى 1999 محەمەد عەتاء زیاد الجراحء مەروان الشیخیء کەسێکى دیکەى نەزانراو کە چوار فڕۆکەوانى هەر چوار فڕۆکەکە بوون لە هەوڵى ئەوەدابوون کە لە ئەڵمانیاوە فیزا وەربگرنء سەفەر بۆ ئەمریکا بکەن، وردەکارانە بە بیانوى دزینى پاسپۆرتەوە پاسپۆرتى تازەو خاوێنیان وەرگرتء دواتریش فیزاى ئەمریکایان بەدەست خستء سەفەریان بۆ ئەمریکان کرد، دیوێکى کەمتەرخەمى دەزگا ئەمنییەکانى ئەمریکاش لەوەوە دەستپێدەکات کە ئەوان بآ هیچ گوزمان لێکردنێک چوونە ناو ئەمریکاوەو درێژەیان بە کارەکانیادا، دواتریش محەمەد عەتاو زیاد الجراحء مەروان الشیخى گەیشتنە فلۆریداو لە موقاتەعەى (ڤلنیس) جێگیربوون. محەمەد عەتا لەگەلڕ مەروان الشیخ پەیوەندییان کرد بە خوێندنگەى (Hounf Man) لە شارى فلۆریدا بۆ فێربوونى فڕۆکەوانى، محەمەد عەتا واى بەدەستەى فێرکارى پەیمانگاکە وتبوو کە ئەندامى خێزانى مەلەکى سعودییەو مەروانیش پاسەوانى تایبەتى خۆیەتىء هەروەک جەراحیش پەیوەندى کرد بە خوێندنگەى فلۆریدا بۆ فێربوونى. دیارە هەڵبژاردنى فلۆریدا بۆ فێربوونى فڕۆکەوانى کارێکى بآ نەخشەو پلان نەبووە، چونکە زانیویانە کە خوێندنگەکانى فلۆریدا بە کورتترین ماوەو باشترین شێوە فێرخواز فێرى لێخوڕینى فڕۆکە دەکات، محەمەد عەتاو مەروان الشیخى بۆ زیاتر برەودان بە لێخوڕینى فڕۆکە رویان کردە کۆمپانیاى کەرتى تایبەتى بۆ راهێنان لەسەر جۆرى فڕۆکەى نەفەرهەڵگر. لەو ماوەیەشدا کە ئەوان لە فلۆریدا سەرقاڵى فڕۆکەوانى بوون پێویست بوو دەزگا ئەمنییەکانى ئەمریکا لە ئامانجى ئەوان شتێک تێبگەن بە تایبەتیش کە لە هەوڵى بەردەوامدابوون بۆ وەرگرتنى فیزە بۆ رەمزى شیب کە دەزگا بەرپرسە ئەمریکییەکان گومانیان لێ دەکرد، هەر وەک لە کاتى تەقاندنەوەى کەشتى (US KOL)دا شادمانى خۆیان ئاشکرا کردبوو، ئەمەش سەرەڕاى ئەوەى کە بارى دارایى ئەم فێرخوازانە جێى سەرنج بوو، بۆ نموونە تەنها نرخى ترایى کردنى محەمەد عەتاو الجراح لە خوێندنگەکەیاندا تەنها بە خێرایى (100)میل گەیشتبووە (19) هەزار دولار کە ئەوەش بڕە پارەیەکى زۆرە بۆ مەشقکردن لەسەر یەک خێرایى، بەڵام دیارە دەزگا ئەمنییەکان تەواو کەمەرخەم بوون لە ئاست کاروبارى ئەواندا.
محەمەد عەتاو مەروان الشیخی هەڵگرى کارتى بانک بوون لە جۆرى ماستەرکارت، کە لە هەموو جیهاندا بەکاردێتء حیسابێکى بانکیشیان لە بانکێکى فلۆریدا هەبووە کە بە رێکوپێکى مانگانە برێکى دیاریکراو لە پارە لە دوبەیەوە گەیشتۆتە سەر حیسابیان، بۆ نموونە لە ماوەیەکى دیاریکراودا چوار تەحویل بۆ سەر ناوى الشیخێ بە بڕى (100) هەزار دۆلار گەیشتۆتە سەر حیسابەکەى. (مستەفا محەمەد) کە خاوەنى یەکێک بوو لە بانکەکانى سعودیە سەپەرشتیارى تەمویلکردنء تەحویلکردنى بڕێکى زۆر لە پارەى بن لادن بووە بۆ شانە جیاجیاکانى (القاعدە) هەر وەک سەرپەرشتیارى تەمویلکردنى هێرشەکەى (11)ى ئەیلول بووە، سەرئەنجام لێکۆڵەرە ئەمریکییەکان بۆیان دەرکەوتووە کە دەکرآ بڕى پارەى خەرجکراو لەم هێرشانە بە پتر لە (500) هەزار دولار مەزەندە بکرێت، ئەمەش لە کاتێکدا کە ئەو زەرەرو زیانانەى کە لەو کارەساتە کەوتنەوە بە یەک ترلیۆن دۆلار مەزەندە کراوە.
نۆ مانگ بەر لە تەقینەوەکەى (11)ى سێپتەمبەر لە گەڕانەوەیەکیدا بۆ دبى زیاد الجراح لە فڕۆکەخانەى دبى رادەگیرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر پەیوەندى ئەو لەگەلڕ کەسانى گومانلێکراوەدا لە ناو رێکخراوى (القاعدە)دا، ئەگەرچى ئەم راگرتنء لێکۆڵینەوەیە لەگەڵیدا بە ئاگادارى ئەمریکییەکان بووەو پاسپۆرتى الجراحیش فیزاى ئەمریکاى لەسەر بووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان نەگەیشتۆتە هیچ ئەنجامێکء دواتریش ئازاد کراوە، پاش ئەمە الجراح ئەچێتە بیروت بۆ بەشداریکردنى لە ئاهەنگێکى خێزانیداو لەوێش دووچارى هیچ لێپرسینەوەیەکى ئەمنى نابێت بەر لە هەشت مانگیش لە (11)ى سێپتەمبەر سەرۆکى شانەو جێبەجێکارى کردە تیرۆریستەکە (محەمەد عەتا) پتر لە حەوت گەشتى بۆ براگء مەدریدو هامبۆرگء شوێنى دى کردووە لە ناویاندا، لێکۆڵەرەوە ئەمریکییەکان کاسێتێکى کامێراى نهێنى فڕۆکەخانەى (براگ)یان بەدەست گەیشتووە کە تیایدا ئەو وێنانە محەمەد عەتار (العانی) کە سەر بە دەزگا ئەمینیەکانى عێراقە کۆدەکاتەوە، هەر لەم بارەیەشەوە لێکۆڵەوەکان باوەڕیان وایە کە عەتا لەگەلڕ (العانى)دا باسیان لە پلانى بڵاوکردنەوەى ڤایرۆسى انپراکس بە ئاسمانى ئەمریکادا کردووە، ئەم بۆچوونەش بەوە پاساو دەدەن کە:
1- حکومەتى عێراق خاوەنى بڕێکى زۆر لەو ڤایرۆسەیە.
2- لەدواى گەڕانەوەى محەمەد عەتا لە بینینى العانی چەند جارێک عەتا دەچێتە دەرمانخانەیەک لە گەڕەکى نیشتەجێبوونى خۆى لە فلۆریداو داواى دەرمانێک دەکات بۆ چارەسەرکردنى سووربوونء خورانى دەست.
3- عەتا دووجار دەچێتە فێرگەیەکى فڕۆکە کشتوکاڵییەکان لە فلۆریدا داواى کڕینى فرۆکەى کشتوکاڵى دەکاتء بۆ ئەوەش ئامادەیى خۆى نیشان دەدات بۆ وەرگرتنى ئەو جۆرە فڕۆکە کشتوکاڵییەى کە بە ئاسماندا دەرمانى کشتوکاڵى بڵاودەکاتەوە.
بەر لە چوار مانگ لە رووداوەکە (12) کەسى تر لە رێگاى جیاجیاوە دەگەنە ئەمریکا کە ئەوانەش لەو (19) کەسەبوون کە لەو کردە تیرۆریستییەدا بەشداربوون، ئەمانە بە سەرپەرشتى الجراح سەرقاڵى وەرزشء یارى ئاسنء مەشقکردن دەبن تا ئامادە دەبن بۆ دستبەسەراگرتنى فڕۆکەکان، بەم شێوەیەش جێبەجێکارانى کردە تیرۆریستییەکانى (11)ى سێپتەمبەر بە هێمنى لە ئەمریکا کۆ دەبنەوەو دوور لە هەر مەترسییەکى ئەمنى سەرقاڵى خۆسازدان دەبنء سەرکردەکانیشیان بەدواى کاتى گونجاودا دەگەڕێن. بەر لە مانگێک پێش جێبەجێکردنى کردە تیرۆریستییەکە خوێندکارێکى مەغربى کە رەگەزنامەى فەڕەنسى هەیە بە ناوى (زەکەریان موسوى) لە لایەن ئەمریکییەکانەوە دەستگیر دەکرێت بەهۆى ئەوەى لە لە یەکێک لە خوێندنگەکانى فڕۆکەوانیدا لە ئەمریکا گومانى کارى تیرۆریستى لێ دەکرێت کە تا ئێستا لە قۆناغى دادگایی کردندایە، بەڵام پێدەچآ موسوى هیچ زانیارییەکى ئەوتۆى نەدابێت تا دەزگاکانى لێکۆڵینەوە سوودى لێوە ربگرن. بەر لە یەک هەفتەش لە رووداوەکە بە رێکەوت پۆلیسى هاتوچۆى فلۆریدا لە دەرچوونێکى ئاسایى خۆیدا محەمەد عەتا رادەگرێت چونکە مۆڵەتى لێخوڕینى ئەمریکى نابێتء پێى دەڵێت کە دواتر سەر فە دەزگاى پۆلیس بدات، بەڵام دیارە عەتا فریانەکەوت بەپیر ئەو تۆمەتەوە بچێت دوو رۆژ بەر لە رووداوەکەش محەمەد عەتا لە فڕۆکەخانەى بۆستن چاودێرى هەڵسانء نیشتنەوەى فڕۆکەکانء جموجۆڵى ناو فڕۆکەخانەکە دەکاتء بەر لە (24) کاتژمێر لە رووداوەکەش بڕى (5) هەزار دۆلار لە ئەمریکاوە لەسەر حسابى محەمەد عەتاوە دەچێتە سەر حیسابى مستەفا ئەحمەد کە دیارە ئەوەش پاشماوەى خەرجییەکانى کردە تیرۆریستییەکەبووە، هەر لەو رۆژەشدا مستەفا ئەحمەد سەفەر دەکات بۆ پاکستان پاش تەواوبوونى هەموو پێداویستییەکانى کردەکە نەخشەى رۆژى (11)ى سێپتەمبەر خاڵبەند کراو محەمەد عەتا جێبەجێکارانى کردەکەى بەسەر چەند شانەیەکدا دابەشکرد کە هەر یەکێک لەو شانانە فڕۆکەوانێکى بەتواناى تێدابوو، محەمەد عەتا لەگەلڕ چوار کەسى تر بۆ تەقاندنەوەى بورجى باشوورى سەنتەرى بارزگانى جیهانى. مەروان الشیخى لەگەلڕ چوار کەسى تردا بۆ تەقاندنەوەوەى بورجى باکورى سەنتەرى بازرگانى جیهانى. زیاد الجراح لەگەلڕ سآ کەسى تردا بۆ تەقاندنەوەى کۆشکى سپى. کەسێکى دیکەى نەزانراویش لەگەلڕ چوارى تردا بۆ تەقاندنەوەى پنتاگۆن. بەم پێیەش ئەم (19) کەسە لە رەمزى ئابوورىء عەسکەرىء سیاسى ئەمریکا دەدەن، چونکە تەلارەکانى سەنتەرى بازرگانى رەمزى باڵادەستى ئابوورىء دارایى ئەمریکان، پنتاگۆنیش ئەو باڵەخانەیەیە کە جێى شانازىء سەروەرى سەربازى ئەمریکایەو کۆشکى سپىء مێزەکانى کۆبوونەوەى ئەو کۆشکەش لوتکەى سیاسەتى ئەمریکایە.
فرۆکەخانەى بۆستن کەمترین لێپرسینەوەى ئەمنى تیا ئەنجام ئەدرێت بەهۆى دوورى لە پایتەختء شوێنگە سەربازییەکانەوە ئەمەش جگە لە بچووکى فرۆکەخانەکە، هەروەک رۆژى سآ شەممان هێمنترین رۆژەکانى فڕۆکەخانەکەیەو کەمترین ژمارەى گەشتیار لە رۆژانى سآ شەمماندا هەیە، کە ئەو هۆکارانەش رۆڵى گرنگى لە سەرکەوتنى کردە تیرۆریستییەکەدا هەبووە، هەر بۆیە ئەو رۆژە دەستنیشان کرا بۆ جێبەجێکردنى کردەکە. رۆژى سآ شەممەى (11)ى سێپتەمبەر لە دواى دڵنیابوون لە هەموو رآء شوێنەکانء پاش ئەوەى بۆ رۆژى پێشتر شانە جێبەجێکارەکان لە شوێنى جیاجیادا بڵاوەیان کردبوو لە بەرەبەیانى (11)ى ئەیلولدا ئەندامانى کردە تیرۆریستییەکە لە فڕۆکەخانەى بۆستندا وەکو گەشتیار کۆدەبنەوەو هەر شانەیەک لەگەلڕ فڕۆکەوانى خۆیدا سوارى چوار فڕۆکە دەبن، گەشتى فڕۆکەى ژمارە (11AL) کە پێویست بوو روو بکاتە لۆس ئەنجلیس لە ئاسماندا رێچکەى خۆى دەگۆڕێتء روو دەکاتە نیویۆرک، فڕۆکەکە هەڵگرى (5) ئەندامى جێبەجێکاربووە کە یەکێکیان محەمەد عەتار سآ سعودىء یەک ئیمارانى بوونء هەمووشیان لە خانەکانى (2) و(10)ى فڕۆکەکەدا دانیشتبوون کە بە فارگۆنى بارزگانء سەرمایەدارەکان ناسراوەو لە پشتى ژوورى کۆنترۆڵى فڕۆکەکەدایە. بەهۆى چوقۆوە دەست بەسەر فڕۆکەکەدا دەگرنء بەرەو تەلارەکانى نیویۆرک ئاڕاستە دەگرن، محەمەد عەتاى فڕۆکەوان خۆىء ئەندامانى دەستەى شانەکەىء سەرنشیانى فڕۆکەکە دەکاتە کڵپەیەک لە ئاگرو بە تەلارى باکوورى سەنتەرى بازرگانیدا دەدات. لەو کاتەدا کە دەزگاکانى فریاکەوتنء کەناڵەکانى راگەیاند سەرقاڵى کارى خۆیان دەبنء رووداوەکە بە هەڵەیەکى فڕۆکەوانى دەزان، فڕۆکەى دووەم خۆى بە بورجى باشووردا دەتەقێنێتەوە کە ئەمەش گەشتى ژمارە (74AL) بوو کە مەڕوان الشیخء چوار کەسى ترى لەگەڵدابوو.
شوێنى تەقاندنەوەو خۆپیاکێشانى فڕۆکەکان بە تەلارەکاندا هەڵبژێردراوبووە بە جۆرێکى وا کە ببێتە مایەى داڕمانى تەواوى تەلارەکە بە مەبەستى گەیاندنى زۆرترین زرەرو زیانى گیانىء ماڵى، کە سەرئەنجام زیاتر لە (3) هەزار کەس لەو تەلارەدا گیانیان لەدەستدا. پاش کەمێک فڕۆکەى سێهەم کە کەسێکى دیکەى نەزانراوو چوار ئەندامى ترى شانەکەى لەگەڵدابوو لە هەمان فڕۆکەخانەوە هەڵدەستنء خۆیان بە تەلار پنتاگۆندا دەدەن. هەرچى گەشتى ژمارە (93)شە کە بە زیاد الجراحء سآ ئەندامى تر سپێردرابوو وە بڕیار بوو بەسەر گۆشکى سپیدا بتەقێتەوە نەگەیشتە شوێنى مەبەست، لە سەرەتادا لە تۆمارێکى فڕۆکەکەدا دەنگى زیاد الجراح بۆ سەرنیشنەکانى ناو فڕۆکەکە کە ژمارەیان (45) کەسە دەبیسترێت کە دەڵێت (من کاپتنى فڕۆکەکەم داواکارم لە هەمووتان کە هێمنى فڕۆکەکە رابگرن، ئاگادارتان دەکەم کە کۆمەڵێک چەکدار دەستیان بەسەر فڕۆکەکەدا گرتووەو ئێمە ئێستا لە رێگاى گەڕانەوەداین بۆ فڕۆکەخانە)، تۆمارى ئەم دەنگە بەستراوە بە کۆنترۆڵى زەمینیەوە لە فڕۆکەخانەکە، هەر بۆیە لە فڕۆکەخانەکەوە چەند جارێک پەیوەندى دەکرێت بە فڕۆکەکەوە، بەڵام هیچ وەڵامێک وەرناگیرێتەوە، دواتر فڕۆکەکە لە نزیک دارستانى (بیۆسبۆرگ) دەکەوێتە خوارەوە. لێکۆڵەرەوەکان بۆیان ئاشکرا بووە کە هۆى نەگەیشتنى ئەم فڕۆکەیە دەگەڕێتەوە بۆ کەمى ژمارەى دەست بەسەراگرەکان هەروەک سەرنشینانى فڕۆکەکەش هێرشیان بۆ سەر جێبەجێکارانى کردە تیرۆریستییەکە بردوووە، لەم بارەیەشەوە (جێرمى) کە یەکێک لە سەرنشینەکانى فڕۆکەکە بووە پەیوەندى تەلەفۆنى دەکات بە لیزاى خێزانییەوە وە پێى دەڵێت کە ئێمە فڕێندراوین لە لایەن سآ کەسەوە کە چەقۆیان پێیە، لیزا هەواڵى فڕۆکەکانى ترى پآ دەڵێتء ئاگادارى ئەکات لە چارەنووسێکى مەترسیدار ئەویش بە لیزا رادەگەیەنێت کە بڕیاریان داوە هێرش بکەنە سەر فڕێنەرانى فڕۆکەکەو بەم شێوەش فڕۆکەى چوارە ناگاتە شوێنى مەبەست. لە نوسراوێکیدا بۆ فڕۆکەوانەکانى هاوڕێى محەمەد عەتا دەڵێت (کاتێک ساتى حەسم دێت دڵت بکەرەوەو پێشوازى لە مردن بکە لە پێناوى خوادا) کە ئەوەش ئاماژەیە بۆ ساتەکانى ئەو کارەساتەى هەموو مرۆڤایەتى هەژاندو یەکێک لە دەربازبووانى تەقینەوەکەى سەنتەرى بازرگانى جیهانیش لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانى راگەیاند دەڵێت) لە کاتى تەقینەوەکەدا وامان دەزانى تەنها پارچەى فڕۆکەو تەلارەکەیە بەسەرماندا دەبارێت، دواتر بۆمان دەرکەوت کە زۆربەى پارچەى لەشى مرۆڤە لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە)، بەم شێوەیەش سیناریۆى رۆژێکى خوێناوى لە مێژووى مرۆڤایەتیدا تەواو دەبێتء سەرەتاى کێشەو ململانآء جەنگء جیهانێکى نوێى ناسراو بە جیهانى دواى (11)ى سێپتەمبەر دەست پێدەکات.
لە ئامادەگىء بەردەوامى مێژوو دەکرێت لە زۆر رووەوە 11ى سێپتێمبەر کۆتایى بەو دیدە خۆشبینە سادەگۆیە هێنا کە فۆکۆیاما بۆ لیبرالیزمء جیهانى دواى ژێرەوژووبوونى کۆمۆنیسزمى هەبوو. وەک دەبینین 11ى سێپتێمبەر گۆڕانێکى بەرچاوى لەو فەزا فیکرییەدا دروستکردووە کە لە ناو جیهانى ئەکادیمى ئەمریکیدا ئامادەیە. فیکرى رەخنەیى لە چاپە فەلسەفییە فۆکۆیىء بۆدریۆیىء هابەرماسییەکەیدا شوێنى خۆى چۆڵکردووە بۆ فیکرێکى دیکە کە زیاتر لە ئاستى رەخنەى سیاسىء کولتووریدا ئامادەیە. رەخنەى بنیامین لە ماکدۆناڵدو جیهاد رەخنەیەکى کولتوورىء سیاسییە، دیدى هینگتینتۆن دیدێکى کولتوورى گەراییە، چۆمسکیش زیاتر وەک رەخنەگرو تەکتیلیستێکى سیاسی ئامادەیە، لە کاتێکدا رەخنەکانى فۆکۆو هابرمازو بۆردیۆ رەخنەى فەلسەفینء لە کێشە گەوەرکانى مۆدێرنە ئەدوێن.

دۆخى ئەوروپا، هۆڵەندا وەک نموونە:
وەک بەشێک لە ئەوروپا، ئێمە لە هۆڵەندادا لە بەردەم وێنەیکداین لە چەند روویەکەوە جیاوازە لەو وێنەیەى لە ئەمەریکادا لە ئارادایە، ئەو فەیلەسوفانەى بەر لە 11ى سێپتەمبەر لە هۆڵەندادا گرنیگان پێدراوە جیاوازن لەوانەى لە ئەمەریکادا گرنگییان پێدراوە، گەرچى هەندێکیان هەمان ئەو ناوانەن کە لە هەردوو شوێنەکەدا دووبارە دەبنەوە. لە دواى 11ى سێپتێمبەرەوە لە هۆڵندادا کۆمەڵێک ناو هاتوونەتە پێشەوە کە بەر لە 11ى سێپتێمبەر ئامادەنەبوون یاخود ئامادەییەکى گرنگیان نەبووە بەر لە 11ى سێپیتێمبەر فەیلەسوفى نەمساوى ڤیتگنشتاین گرنگترین ناوێکە کە لە ناوەندە ئەکادیمییە هۆڵەندییەکاندا دووبارە بووبێتەوە، دواى ئەویش سامۆیل هنگتینتۆن، ئینجا میشێل فۆکۆو دواى فۆکۆش چۆمسکى و ئینجا هابەرماسو دواى هابەرماسیش فۆکۆیامایە. بەڵام لە دواى 11ى سێپتێمبەرەوە سامۆئیل هنگتینتۆن دەبێتە نووسەرى پلەیەک، چۆمسکىو ڤنگشتاین بە پلەى دووەم، فۆکۆیاما بە پلەى سێیەم، فۆکۆو بنیامین باربارا بە پلەى چوارەم و هابەرماس بە پلەى پێنجەم. ئەوەى شوێنى سەرنجە ئەوەیە کە بنیامین بێربەر، بەر لە 11ى سێپتێمبەر لە هۆڵەندادا بەدەگمەن نەبێت نەخۆێندراوەتەوەو کەچى لە دواى 11ى سێپتێمبەرەوە دەبێت بە یەکێک لەو نووسەرە گرنگانەى کە بە شێوەیەکى بەرفراوان دەخوێندرێتەوەو باس دەکرێت. هەفتەنامەى (ئەمستەردامى سەوز) لە سەرنجیدا لەم جێگۆڕیکآ فەلسەفییانە لەوە ئەدوێت کە لە دواى 11ى سێپتێمبەرەوە دۆڕاوى هەرە گەورە فەیلەسوفی ئەڵمانى هابەرماسء فەیلەسوفى نەمساوى فیتگنشتاینن. لە کاتێکدا لە دواى 11ى سێپتێمبەرەوە فەیلەسوفێکى وەک هانا ئارنت دوو جار بەقەد بەر لە 11ى سێپتێمبەر گرنگى پەیدادەکات. لێرەدا مەوداى راڤەکردنى ئەم جێگۆڕیکآ فیکرییانەمان نییە کە ئەم هەفتەنامە هۆڵەندییە زۆر بە کورتى هێمایان پێدەکات، بەڵام گومانى تیانیە کە پاشەکشێى هابەرماس هێمایەکى ئاشکرایە بۆ پاشەکشێى عەقڵانیەتى دیالۆگیىء بنەماکانى گفتوگۆى ئازاد کە ئەم فەیلەسووفە لە هەزاران لاپەڕەدا شیکردوونەتەوە. لە دواى 11ى سێپتێمبەرەوەى جیهان شاقووڵییانە دابەشکراوە بۆ ئەوانەى دژ بە تێرۆرن بەرامبەر بەوانەى لەگەلڕ تێرۆردان، ئەمەش جیهانێکە تا سەر ئێسقان ناکۆکء دژ بەو جیهانەى فیکرى هابەرماس بەرگرى لێدکاتء بانگەشەى بنیادنانى دەکات. بێگومان ئەم جێگۆڕکێیە لە ناوە فەلسەفییەکاندا مەرج نییە هێمابێت بۆ گۆڕانێکى بونیادىء ریشەیى لە کۆى ئەو تێزو تیرۆرەوە بۆچوونە فیکرىء فەلسەفیىء زانستییانەدا کە لە بەشێکى گرنگى کۆمەڵگا رۆژئاواییەکاندا ئامادەیە، بەڵام ناشکرێت هیچ مانایەکى نەبێتء کۆمەڵێک دەلالەتى گرنگ نەگرێتە خۆى. بە بۆچوونى من دەشێت ئەم گۆڕانانە هەندێک راستیمان پێبڵێن کە هەولڕ ئەدەم لەم چەند خاڵەدا کۆیانکەمەوە:
1- زاڵبوونى دیدى ئایدیۆلۆژىو سیاسى رۆژانە بەسەر دیدى فەلسەفیدا، گرنگى پەیداکردنى ناوى هینگتینتۆنء چۆمسکى هێماى ئەم گۆڕانەیە، هینگتینتۆن ئایدیۆلۆژیستێکى راستڕەوەو چۆمسکیش لە نووسینە سیاسییەکاندا ئایدیۆلۆژیستێکى چەپگەر. ئەگەر هینگتینتۆن وەک ئایدیۆلۆژیستى لیبراڵیەتى نوآء داڕێژەرى سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکا ببینرێت، ئەوا چۆمسکى وەک رەخنەگرێکى سەرسەختى لیبراڵیەتى نوآء سیاسیەتى دەرەوەى ئەمریکا وێنادەکرێت. ئەم دوو دەنگە هەردوکیان دوو دەنگى ئایدیۆلۆژین، یەکێکیان بە دیوى راستداو ئەویدیکەیان بە دیوى چەپدا.
2- باڵادەستى دیدى کولتوورگەرایىو لێکدانەوەى ناکۆکییەکانى جیهان لە رێگاى جەختکردن لەسەر جیاوازىو شەڕى کولتوورەکان لەگەڵ یەکدیدا. گرنگى پەیداکردنى هینگتینتۆن گرنگى پەیداکردنى دیدێکى کولتورالیستییە کە جیهان لەسەر بنەمانى کولتوورو شارستانیەتء بەهاو نۆرمى جیاواز دابەشدەکاتء لە نێوان ئەو بەشانەشدا جەنگێکى ناوەکى بێکۆتایى گریماندەکات. ئەم بیرۆکەیە جیهان بۆ ئینسانگەرایى رۆژئاوایىء بەربەریەتى ئیسلام، ماکدۆناڵدو جیهاد کورت دەکاتەوە.
3- زاڵبوونەى ئەو تیۆرە سیاسییانەى کە کێشەکانى جیهان بۆ پێکدادانى دوو جەمسەر کورت دەکەنەوەو پشتگوێخستنى بڕێکى گەورەى ئەو ئاڵۆزییانەى لە پشتى ئەم لۆژیکە دوو فاقەوە ئامادەیە، دەشێت کتێبەکەى بنیامین بێربەر، لەگەلڕ گرنگى لەڕادەبەدەریدا، نموونەیەکى باشى ئەم دیدە دووفاقییە بێت. پاشەکشەى فیکرى فۆکۆو هابەرماسیشی هێمایەکى ئاشکرایە بۆ بێبایەخکردنى هەموو ئەو ئاڵۆزیانە کە فیکرى ئەم دوو فەیلەسوفە لە راڤکردنى جیهاندا نیشانى ئەدەن.
4- کەوتنى تەواوى فیکرى نیولیبرال بە تایبەتى لە چاپە فۆکۆیاماییە گەشبینە ئاهەنگ ئامێزەکەیدا. 11ى سێتێمبەر زیانێکى گەورەى بە ناوبانگى فۆکۆیاما گەیاند، ئەم رووداوە نیشانیدا تێزەى سەرەکى فۆکۆیاما لەسەر کۆتایى مێژوو تێزەیەکى ناڕاستء خۆشباوەڕو ئایدیۆلۆژییەو زۆر دوورە لە راستییەکانى ئەو دۆخە ئاڵۆزەى جیهانى تێکەوتووە.
5- دەشێت لەگەلڕ بنیامیندا بڵێین ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە رۆژانە ژمارەى مزگەوتەکانء ژمارەى ماکدۆناڵدەکانى زیاد دەکات. زیادبوونى ئەم دووانەش لە چوارچێوەى باڵادەستى ئەو تێزە فیکرییانەدا کە لەسەر سادەگۆیىء کوشتنى ئاڵۆزییەکانى جیهان دەژین، رووبەڕووى کۆمەڵێک مەترسى گەورەمان دەکەنەوەو بە رۆشنبیرانیش کۆمەڵێک ئەرکى هێجگار گرنگ دەبەخشن کە رەنگە هەرە گرنگەکەیان بەرگریکردن بێت لە رێژەگەرایىء گەڕاندنەوەى ئاڵۆزى بۆ جیهان. دەبێت ئەو راستییەمان لەیاد نەچێت کە دوژمنى هەرەسەرەکى ئوسوڵیەت، جا چ ئوسوڵیەتى ئاینى بێت یان ئوسوڵیەتەکانى دیکە، ئاڵۆزییە.
6- ئامادەگى گەورەى دوو نووسەرى دژ بەیەک کە بە دوو دیوى جیاوازدا بیردەکەنەوە، مەبەست لە هینگتینتۆنء چۆمسکییە، هێماى ئەوەیە کە فیکر لە رۆژئاوادا هەرگیز لە دەورى یەک تەوەرو یەک راڤەکردنء یەک مانا کۆنابێتەوە. کتێبەکەى بنیامین بێربەر شایەتى ئەوەیە کە فیکرى رەخنەویى لە رۆژئاوادا چەند رەخنەگرى ئەوانیدییە ئەوەندەش رەخنەگرى خۆیەتى، چەند بەجیهاد ناکۆکە ئەوەندەش بە ماکدۆناڵدو چەند دژ بە ئوسامە بن لادنە ئەوەندەش بە بووش. ئامادەگى ئەم نووسەرە ناکۆکانە بەیەکەوە نیشانى ئەدات کە فیکر لەم بەشەى جیهاندا دینامیکییەتێکى ناوەکى گەورەى هەیە ناکرێت لە ناو یەک نەخشەى فیکریدا زیندانى کەین. ئەم زاڵبوونە ساتەوەختەیەى فیکرى سیاسىء ئایدیۆلۆژیش کاتییە، ئەگەرچى خوێندنەوەى ملیۆنان کەس بۆ کتێبەکەى هینگتینتۆنء ناونانى سەدان منالڕ لە جیهانى ئیسلامدا بە ناوى ئوسامەوە زیانێکى گەورەیان بە کەشى فیکرىء ئەخلاقىء رەمزى ئەم ئەستێرەیە گەیاندووە.
7- پێداگرتن لەسەر ئەو راستییەش کە تا ئێستا سیاسەتێکى جیهانى بۆ لەناوبردنى هەلومەرجى لەدایکبوونى تێرۆر لە ئارادانییە لەوە کەم ناکاتەوە کە دەشێت کتێبەکەى بنیامین بێربەر سەرەتایەکى زۆر گرنگبێت بۆ بیرکردنەوە لە چۆنیەتى ئەنجامدانى ئەم کارە. ئەم کتێبە رەخنەیەکى توندە لە لۆژیکى ماکدۆناڵدو لە لۆژیکى جیهاد کە پێکەوە رۆڵێکى گەورە دەبینن لە ناشرینکردنى جیهانو بەرهەمهێنانى تێرۆردا.

شوێنی بڵاوکردنەوە : ڕۆژنامەی هاوڵاتی بەدووبەش

بەشی یەکەم : ژمارە ٨٩ ڕێکەوتی دوشەممە بەرواری 2002.09.09 لاپەڕە ٦

بەشی دووەم : ژمارە ٩٠ ڕێکەوتی دووشەممە بەرواری 2002.09.16 لاپەڕە ٩

دانیمارک /کۆبنهاگن

لەبەر درێژی بابەتەکە پێشەکیەکەی بڵاونەکراوەتەوە.

‌هاوڵاتی : هەفتەنامەکی ئەهلییە چاپخانەی رەنج دەریدەکات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *