پۆشتەو لەچکی ژنان

پۆشتەو لەچکى ژنان –VEIL-
بەشى یەکەم
یەکێک لەو بابەتە گرنگانەى کە ئەمڕۆ بۆتە جێگەى باسء مقۆمقۆى زۆرى لێبۆتەوە، پۆشتەو بەرگى دەرکەوتنى ژنانە.. بە تایبەت ژنانى کوردستان ئەمڕۆ کە بەسەر دوو بەرەى بەرگء پۆشیندا دابەشبووە، بەرەیەکیان بەرەى موحافیزکارو ئیسلامى باوەڕەکانە، کە پێیوایە ژن پێویستە هەمیشە بە بەرگێکى(موحتەشەم) دەربکەوێتء، بەرەکەى دییان پێیوایە کە جلء بەرگى ژنان پێویستە کراوەتر بێتء ژن ئازانەتر پۆشتەى خۆى داریبکات، تەنانەت پێیوایە کە ئازادى جلء بەرگ، ئازادییەکانى ترى ژنان مسۆگەر دەکات، بۆیە مەسەلەى لەچکى ژنانء پۆشتەى ئیسلامى ژنانى کورد بابەتێکە پێویستە لەسەرى بدوێین بە تایبەت گەر بمانەوێت هەمو ئەو لایەنانە باس بکەین کە دەبنە رێگر یان کۆسپ لە بەردەم شۆڕشى نوێخوازى ژناندا..
بە شێوەیەکى گشتى ژنان بە درێژایى مێژووى دەرکەوتنء دروستبوونى شارستانییەتییەکان لەچکیان کردۆتە هێمایەک بۆ جیاکردنەوە، بۆ نموونە لەسەردەمە تاریکء کۆنەکانى خۆرئاوایى لەچکء سەرپۆشى ژنانى خۆرئاوایى هێمایەکى بۆرجوازء ئینتمایى ئەو ژنەى دەنواند بۆ چینێکى بۆرجوازى یان چینێکى دەسەڵاتدار، هەرچى لە بارەى پۆشتەکەشیانەوە بووبێت ئەوا بە هەمان شێوە بەڕوانیینە بەرگى ژنێکى سەرمایەدار یەکاویەک لە بەرگى پرۆلیتارو جوتیار جیادەکرایەوە.. هتد، هەروەک چۆن پۆشتەو لەچکى (راهبەکانى ئایینى مەسیحى) هێمایەک بوو بۆ جیاکردنەوەیان لە ژنى دیى.
لە ناو کوردەوارى خۆشماندا ژنى کورد خاوەن پۆشتەو لەچکێکى تایبەتى خۆیەتى، لە مێژوویەک بەر لە ئێستا بووبوو بە هێمایەکى تایبەتى بۆ شارستانییەتییەکەى بە تایبەت ئێستاو داهاتوویەکى نزیکیش خەریکە دەبێتە بەشێک لە فۆلکلۆرى کوردى.
ئەوەى کە لێرەدا مەبەستمانەى بیدرکێنینء لێیبدوێین ئەو پۆشتەو لەچکە ئیسلامییەیە کە لە چەند ساڵى رابردوودا بە شێوەیەکى زەق لە کوردستاندا دەرکەوتووە کە لە راستیدا پێویستە ئاماژە بە یەکەم شوێنى دەرکەوتنء سەرچاوەى سەرهەڵدانء تەشەنەکردنى بۆ کوردستان بکەین، تا بتوانین بابەتیانە لەو دیاردەیە بدوێین.
گومانى تێدا نییە کە ئاینى ئیسلام جەخت لەسەر ئیحتیشامى ژن دەکات، تەنانەت زۆرێک لە محافزکارەکان پێیانوایە ژنى راستەقینە ئەو ژنەیە کە لەسەر دەستوورى ژنەکانى پێغەمبەر کارو کردەوەى رۆژانەى هەڵدەسووڕێنێتء لەچککردنیش یەکێک بووە لەو بابەتانەى ژنانى پێغەمبەر ناویان پآ دەرکردبوو.
بۆ وەڵامى ئەو کەسانەش یان ئەو لایەنانەش پێویستە بڵێین، کە سەردەمى پێغەمبەر سەردەمێکى زێڕینى ئاینى ئیسلامەو پێوەرەکانى ئەمڕۆى مرۆڤایەتى ناکرێت لەسەر ئەو سەردەمە پێوانە بکەین، پاشان ئەوان ژنانى پێغەمبەرنء بەشێوەیەکى ناڕاستەوخۆ چاویان لەسەرە، وەک هەمان شێوە راهیبەکانى مەسیحیش لەبەر ئەوەى راهبەن پێویستە پۆشتە یان جیاوازبێت لە هى ئەوانیتر، پاشان گرنگتر کآ دەڵآ ئەو پۆشتەیەى ئەمڕۆکە هی هەمان پۆشتەى ئەو سەردەمەیە؟
دەرکەوتنى دیاردەى لەچککردنى تایبەت وەک دیاردەیەک بۆ جیاکردنەوە، لە سەدەى رابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانى دەرکەوتنى رێکخراوى ئیخوان موسلمین لە میسردا لە ساڵى 1927 لە سەردەستى حەسەن بەننا کە بە ئەندازیار ناودەبرێت لە ناو ئەو رێکخراوەدا، کۆتایى پەنجاکانى سەدەى رابردووش دەکرێت بکەینە چەکەرەو سەرەتاى دەرکەوتنى هەمان رێکخراو لە عێراقداو بە شێوەیەکى تایبەت لە پارێزگاى موسڵدا.
دەرکەوتنیشى لە کوردسانى عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەى کە سەرجەم گروپء رێکخراوو پارتء کۆمەڵە سیاسىء کۆمەڵایەتىء ئایینىء نەتەوەیەکانى کورد لە سایەى راپەڕینء خوێنبەخشى شەهیدان بە بەهارى 1991 بەدواوە..
رێکخراوە ئیسلامییەکان بە تایبەت ئەوانەى کە لەگەلڕ فەلسەفەى ئیخواندا دەگونجێن زۆر جەخت دەکەنە سەر لەچکى ژنانء پۆشتەى ژنان، ئەگەر بە وردى بڕوانینە ئەو پۆشتەیە تیبینى دەکەین کە لە پالڕ بابەتە ئایینییەکەدا کە ئیسلامە بەهۆى هەندآ بابەتى تایبەتمەند پۆشتەى ژنانى ئیخوان بۆتە ئامرازێک بۆ جیاکردنەوە، جیاکردوە نەک تەنها لە ئافرەتێکى بآ لەچک، بگرە جیاکردنەوە لە هەموو ژنێکى ترى ئیسلام یان ئەندام لە رێکخراوێکى تردا، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئامانجى سەرەکى لەو پۆشتەو لەچکە ئەندامێتییە لەو رێکخراوەدا.
لێرەشدا دەگەینە ئەو ئەنجامەى مەرج نییە ئامانجى سەرەکى لە لەچککردن یان پۆشتەى ئیسلامى جێبەجێکردنى بابەتێکى ئاینى بێت.
گەر بە وردى بڕوانینە ناخى زۆرێک لەو ژنانە کە پۆشتەى ئیسلامى یان لەچکەکەیان دەبینین سەدان هۆ هەیە وایانکردووە ئەو ژنە یان ئەو کچە لەچک بکات. بۆ زیاتر روونکردنەوەش ئەم چەند نموونەیە دەخەینەڕوو تا لە فەلسەفەى لەچککردن تێبگەین.
گەر بە وردى لە هۆکانى لەچککردنى بەشێکى ئەو کچانەى کە لە زانکۆ دەخوێنن بە تایبەت لە زانکۆى سەلاحەدیندا بکۆڵینەوە، دەبینین کە ئاستى هۆشیارىء خوێندەوارى زۆرێک لە خێزانەکانى ئەو کچە ئیسلامء لەچکبەسەرە لە ئاستى مامناوەندییدا تێناپەڕێت.
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە کەمى هۆشیارىء خوێنەندەوارى دەبێتە ئامرازێکى کاریگەر بۆ ئەو رێکخراوانەى کە دەیانەوێت چەمکى لەچک بکەنە مارشى ئەندامێتییان.
لەپالڕ ئەمانەشدا رەنگە هەژارىء کەمى دەرامەتء خراپى گوزەرانء بژێوى خێزانێکى کوردى پالڕ بەو کچء خێزانەوە بنێت کە لەچکء پۆشتەى ئیسلامییەکەى بکاتە ئامرازێک بیکاتە چەکێک لەڕووبەڕووبوونەوەى هەژاریدا هەروەها داخستنى دەرگا بەڕووى چاوچنۆکى بەشێکى چینى تازەهەڵکەوتووى بەناو سەرمایەدارى لە کو ردستاندا. دەرکەوتنیشى وەک دیاردەیەک لە کۆلێژە باڵاکانى خوێندن وەک پزیشکى، ئەندازیارى، زانست خۆى لە خۆیدا ئامانجێکى گەورەى ئەو رێکخراوانەیە کە دەیانەوێت ئەندامیەتى جۆرى ئەو ئەندامیەتییە پیشانبدەن (اڵانتماء النوعی).
راستییەک لەو ساڵانەى رابردووداو لە رێگەى راپرسییەکى نیمچە نهێنیدا کە لەگەلڕ زۆرێک لەو کچە لەچکپۆشانە ئەنجاممدا، کۆمەڵێک راستیم بۆ دەرکەوت کە لێرەدا هەندێکیان دەخەمەڕوو.
هەندێکیان دەڵێن.. ئێمە بۆیە پۆشتەى ئیسلامىء لەچک دەکەین، چونکە هەست بە سەربەستىء ئازادى زیاتر دەکەین، بە ئارەزووى خۆمان جموجۆلڕء هاتووچۆ دەکەین.
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە لەچککردن دەبێتە ئامرازێک بۆ سەربەستى جموجۆلڕء هەڵسوکەوت.
هەندێکیشیان دەڵێن: لەچککردن بابەتێکى شانازیکردنەو ئێمەیش هەست بە شانازى دەکەین کە لەچکمان بەسەرە، بەمەش فەلسەفەى لەچک دەبێتە بابەتێکى شانازى پێکردن.
هەندەکەى تریشیان بە ئامرازێکى بەرگرى دەزانێت.
ئامرازى بەرگرى بە وردى سەرجەم ئەو بۆچوونء تێڕوانینانەى کە ژن وەک ئامێرێک تەماشا دەکەن یان لەڕووى فۆرمەکەیەوە بڕیارى لەسەر دەدەن.
بەرگرییە بەڕووى ئەو کارو هەڵسوکەوتانەى کە هەندێک جار ژنء کچ لەبەر هەرزەیى نێرینە رەنگە تووشى بێت.
لێرەدا دەگەینە ئەو ئەونجامەى کە ژینگەى کوردستانء ئەو دۆخە کۆمەڵایەتییەى کە تیایەتى لەبارە بۆ دزەکردنى هەموو دیاردەیەک کە لە بنچینەشدا هى ئەو نەبێت، نەخوازە خۆى لە بنەڕەتدا کۆمەڵگایەکى ئیسلامى باوەڕبێت.
ئەوەى کە لێرەدا مەبەستمە راى بگەیەنم ئەوەیە کە گەر ژنان پێیانوایە لەچککردن یان ئەو پۆشتە خوازراوەى بە ناوى ئیسلام زیان بە پرۆسەى پێشکەوتنەکەیان دەدات، پێویستە هەرچى زووە خۆیانى بۆ رێکخەنء بەرەنگارى ببنەوە وە ئەمەش بەوە دەبێت هەمان ئەو دۆخە بۆ ژنێکى لەچکبەسەر بڕەخسێت، لە پاش لەچکداکەندنەکەى.
بە تایبەت دۆرخە کۆمەڵایەتییەکان وەک پێشتر ئاماژەم پێدا زۆرێک لە ژنان لەچکیان کردووەتە ئامرازێک بۆ عیبادەت، وەیان بۆتە هێمایەک بۆ ئەندامێتى، دەکرێت پۆشتەى ژنى کوردى پۆشتەیەک بێت نە زیان بە کەسێتى خۆیىء نە زیان بە کەلتوورو دابء نەریتەکەى بدات، بکاتە ئامرازێک بۆ بەرەنگاریبوونەوە یان رووبەڕووبوونەوەى هەموو ئەو ملایەنء کەسانەى کە کچ یان ژنى بآ لەچک بە کەم بزانن.
زۆر جارو لە گەلێک بۆنەى تەڵاقدانى ژندا پاش ماوەیەک ئەو ژنە بە پۆشتەى ئیسلامى یان لەچکێکى ئیسلامى کەوتۆتە ناو کۆمەلڕ ئەمەش هەمووى لە پێناو ئەوەى کە کەسێتى خۆى لە ناو کۆمەڵگا لەدەست نەدات، بە تایبەت لە کۆمەڵگایەک تیایدا وا باوە ئۆباڵى جیابوونەوەى ژنء مێرد هەمووى لە ئەستۆى ژندایە. ئەمەشمان بۆیە بە نموونە هێنایەوە تا ژنان لەوە بەئاگابن کە لە پێناو نەهێشتنى فەلسەفەى لەچککردن پێویستە لە پاڵیدا کار بۆ ئەوەش بکەن کە هەندێک لەو یاساو دابء نەریتە کۆنەپەرستانەى لە فەرهەنگى نوێخوازییاندا رەشبکەنەوە، تا بتوان ژیانێکى ئاسوودەترو یەکسانى زیاتر بهێننە ئاراوە..
ئەو راپرسییەى کە ئاماژەم پێداوە لەسەر لەچکى ژنان لە ناوەندێکى بەرز لە نێو زانکۆکانى کوردستان ئەنجام داوە لە سآ ساڵى 1996 – 1997 – 1997 لە هەردو زانکۆى سلێمانىء سەلاحەدیندا، وە ئەوەى کە لێرەدا هاتووە پوختەى هەرە زۆرى ئەو وەڵامەیە کە کچان وەڵامیان داوەتەوە بۆ مەسەلەى لەچککردنیان.

کارى ژنان:
دەرکەوتنى ژنان وەک هاووڵاتییەکى پلە یەک، پەیوەستە بە خەسڵەتێکى گرنگى دەرکەوتوو تیایدا کە ئەویش بریتیە لە دەرکەوتنى ژنء رۆڵى ژن لە هێزى کارى ناو کۆمەڵدا. کارکردنى ژنان بآ جودایى لە گشت مەیدانء بوارەکانى کارکردنء بە هاوبەشى لەگەلڕ پیاودا، بەشێکە لەو مافە یەکسانانەى کە پێویستە ژنان لەگەلڕ پیاواندا هەیانبێت.
نوێخوازەکانى ئەم سەردەمە لەمەڕ کارکردنى ژنانء ئاینى ئیسلام، لەمەڕ کارکردنیان خۆیان بەبەشخوراو دەزانن، ئەم نایەکسانىء بەشخوراوییەش دەکرێت بە تەفسیرکردنى یەکێک لە ئایەتەکانى سوورەتى (النساء) هەڵێنجین کە تیایدا لە بەشێکیدا هاتووە “الرجال قوامون على النساء بما فچل الله بعچهم على بعچ وبما ڕنفقوا من ڕموالهم..هتد).
بەپێى تەفسیرى (گبرى) بێت پیاو دەسەڵاتى هەیە بەسەر ژنەکەى لە چوارچێوەى خێزانء لە چوارچێوەى ئەو دەسەڵاتە پێویستە دەعمى مادى بکات.
بەڵام بەپێى تەفسیرى (بیچاوی) کە ئەمەیان بۆتە نیگەرانى نوێخوازانى ژنان ئەوەیە کە پیاو بەرپرسە بەسەر ژنەکەى وەک بەرپرسییەتى حاکم بەسەر رەعیەتەکەى.
وە مەسەلەى قەوامى پیاو ئەوە دەگەیەنێت کە ژن بۆ کارکردن ناشێت،، مەبەستى لێرەدا لەو کارەیە کە داهاتى لێدەبێتەوەو بەشێکى بەشدارى دەکات لە خەرجىء بژێوى خێزانو کۆمەڵگە.

بەشى دووەمو کۆتایى
رەنگدانەوەى هەر یەک لەم دوو تەفسیرە بە ئاشکرا لە کارکردنى ژنان لە وڵاتە ئیسلامییەکاندا دەردەکەوێت، هەندێکیان زۆرترو لە هەندێکیان کاڵتر، خۆشبەختانە لە کوردستاندا دیاردەى کارنەکردنى ژنان کەمە، بەڵام دیاردەى دەرنەکەوتنى ژنان وەک هێزێکى کاریگەرو بونیادنەر لە ئابوورى کۆمەڵگادا تاسەر ئێسقانە ئەمەش رەنگە بەشێکى لەبەر ئەوەبێت کە پێکهاتەى ئابوورى کۆمەڵگاکە پێکهاتەیەکى ئیستهلاکیى بێت نەک بەرهەمهێن، لێرەدا بۆ زیاتر شیکردنەوەى ئەم بابەتە ئەو مەرجانە دەخەینەڕوو کە پێویستە دەربکەون تاوەکو ژن وەک هێزێکى کارکەرو رۆڵبینەر لە ئابوورىء وڵاتء هاوبەشى پیاو دەربکەوێت.
پێویستى (الحاجە)، هەل (الفرێە)، توانا (القدرە) بەدەرکەوتنى ئەم سآ مەرجە لە پێکهاتەى ئابوورى دەوڵەتء کۆمەڵگاو بەهاتنەدییان لەسەر هەردوو ئاستى رەسمى (دەوڵەت)و کۆمەڵگا، دەرکەوتنى ژن لە گشت بوارە جیاجیاکانى ژیان دەبینین، ئەم دەرکەوتنە لە ئایندەیەکى نزیکدا دەبێتە هێزێک ژن دەتوانێت بەکاریبهێنێت، بۆ دەرخستنى راستى ئەو گوتەیەشمان قۆناغێکى ناسکء دۆخێکى ناهەموارو هەنگاوى تایبەتى دەرکەوتنى هێزى کایگەرى ژنان دەخەینەڕوو..
وڵاتانى خۆرئاوا دۆڕاو یان براوە لە جەنگ، جەنگى جیهانى یەکەمء دووەم بەهۆى پێویستى زۆریان بۆ هێزى کارو بەهۆى زۆرى ژمارەى سەربازەکان یان لە جەنگ یان کوژراوەوە، لە رێگەى هەلى رەخساو بۆ ئەو کاتء ئێستاى ژن بۆ کارکردنء بەپیشاندانى تواناى ژن خۆىء سەرخستنى هەمان ئەو کارانەى کە پێشتر پیاو دەیکرد، بووە گەورەترین هێزو دەستکەوت بۆ ژنان دەکرێت بڵێین لەو رۆژەوە ژنانى خۆرئاوا مەسەلەى یەکسانییان لەگەلڕ پیاودا یەکلایى کردەوە.
بۆیە پێویستى کوردستان بۆ هێزى کارکەرى ژنانء هەل رەخساندن بۆ ئەو پێویستى بەوەى کە کۆمەڵێک یاساو تەشریعاتى نوآ دەربکرێت سەبارەت بە مافى یەکسانى کارکردنء بە کەمنەزانینى کارکردنى ژنانء پاشانیش هەل رەخساندنء راهێنانى ژنان لە بوارە جیاجیاکانى کار بۆ دەرخستنى تواناکانى هەنگاوێکى ترى گرنگە پێویستە هەموومان لە ئاستى گەورەییدابین، بۆ ئەمەشیان دەکرێت چەند هەنگاوێک بنێین لەوانە:
پێویستە پیاو کارکردنى ژنەکەى بە کەم نەزانێت یان پێیوایە لە پیاوەتى کەمدەبێتەوە، بگرە ژن بە هاوبەشى خۆیى بزانێت لە دابینکردنى بژێوییەکى باشتر بۆ خۆىء خێزانەکەى، بۆ تێبینى ژنان لە گوندو لادێکاندا تەواو هاوبەشى پیاوەکانیانن لە بەڕێوەچوونى کاروبارى کێڵگە، ئەمەش وایکردووە کە ژن لە گوندو لادێکانادا مافى یەکسانى کارکردنى زیاتربێت.
هەر لە چوارچێوەى کاردا پێویستە کار بۆ ئەوە بکەین ئەو بۆچوونەى کە پێیوایە ژن تەنهاو تەنها دەکرێت رۆڵى دایکایەتى ببینێتء هیچیتر، بە هەڵەدابەرین، گەر ژن توانى لە یەک کاتدا دایکێکى نموونەیىء ژنێکى کارکەربێت.
بە شێوەیەکى گشتى دەرکەوتنى ژنان لە مەیدانە جیاجیاکانى کارکردن لە کوردستاندا دەرکەوتنێکى ئاسۆبەخشە، لە هەمان کاتدا پێویستە ئاماژە بە دۆخێکى دیاریکراو بکەین، کە من پێموایە ئەمڕۆکە لە خزمەتى ژناندایە.
مەسەلەى کۆچى هەرەزۆرینەى هێزى کارى نێرینەى کوردستان بۆ هەندەران بەو هەموو خەوشء درزانەى کە خستوویەتییە ئاراوە لەگەڵیدا بە شێوەیەکى ناڕاستەوخۆ خزمەتى ژنى کردووە، لانى کەم وایکردووە کە ژن زیاتر دەربکەوێت وەک هێزێکى کارکەر. ماوەتەوە بڵێین کە چۆنى بتوانین ئەم دەرکەوتنە لە خزمەت مافەکانى ژنان فۆرمەلە بکەین، سەرەتاى ئەو فۆرمەلەیەش بەوە دەبێت کە تا چەند مەبەستمانە سوود لەو داهاتە ببینین کە ژنى کارکەر بەهۆى کارەکەیەوە بەدەستمان دەکەوێت.
ژنى دکتۆر ئەمڕۆ کە پێویستە لە نەبوونى دکتۆرى پیاودا هەمان لێهاتوویىء شارەزایىء سەرکەوتوویى خۆى نیشانبدات، هەروەها ژنى جوتیاریش لە نەبوونى پیاوى بەهێز بە هەمان هێزو بازوى پیاو کاربکات، هەروەک چۆن ژنى مامۆستاش بە هەمان شێوەى مامۆستاى پیاو خەڵک فێربکات.
ماوەتەوە بڵێین کە وێڕاى هەموو ئەم لایەنە بەشداربووانەى کە باسمانکردن، بابەتى ویستى ژن بۆ گێڕانى ئەو رۆڵەش مەسەلەیەکى گرنگەو پێویستە لە بەرچاوبێت، بۆ زیاتر روونکردنەوە ژن پێویستە خۆى ئەو رایەى رەتبکاتەوە کە پێکهاتەى لەشیى، واتە لە روووى بایەلۆجییەوە بەکەڵکى کارنایەت، یان وەک ئەوەى کە باوە ژن بۆ ئیش نەکراوە، پێویستە ژن لەگەلڕ خۆیا شۆڕشێک بکات، شۆڕشێک بەسەر هەموو ئەو بێهێزییانەدا بکات، کە رەنگە رێگربن لە بەردەم دەرکەوتنیدا وەک هێزێکى کارکەرى کاریگە.
جا ئەو بێهێزییانە لەعەقڵیدا بێت یان لە کەسیەتیدا بێت یان لە هێزى بازوو، کارى ژن کاتێک دەبێتە هێز کە رۆلڕ بگێڕێت لە سەروو ئاست، ئاستى ئابوورىء ئاستى کۆمەڵایەتى.
تەفسیرى گبری کە ساڵى 923 کۆچى دواییکردووە، هاتووە، دەڵێت (یدل على ان للرجل سلگە على المرڕە ڤمن اگار العائلە ویترتیب علیه تقدیم الدعم المادی لها، ێ26).
تەفسیرى بیچاوى کە لە ساڵى 1286 کۆچى دواییکردووە دەڵێت (ان الرجل مسۆل عن المرڕە کما الحاکم على رعایاه وان المرڕە لیست ڕهلاً للوڤیفە العامە).

ئەم بابەتە لەڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاوکراوەتەوە بەدووبەش

بەشی یەکەم : ژمارە ٣٠٠٠ ساڵی دوانزەهەم  ڕێکەوتی شەممە بەرواری 2003.03.01 لاپەڕە ٩ ” ژنان”

بەشی دووەم : ژمارە ٣٠٠٣ ساڵی دوانزەهەم  ڕێکەوتی سێشەممە بەرواری 2003.03.04 لاپەڕە ٩ “ژنان”

 

 

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *