موزایەدەتی پارتی بەسەربرا مەسیحییەکان تانها بۆ جەواشکردنە

موزایەدەتی پارتی بەسەر مەسیحییەکان

 موزایەداتى پارتى بەسەر برا مەسیحییەکان تەنها بۆ چەواشەکردنە

لە ساڵڕۆژى خیانەتى نیشتمانى 31ى ئابدا، رۆژنامەى (برایەتى) چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ چەند مەسیحییەکى دانیشتوانى شارۆچکەى عەنکاوەو، بەڕێوەبەرى شارۆچکەکەدا کردووە لە ژێر ناونیشانى (خێزانە مەسیحییەکان دڵخۆشى خۆیان بە کابینەى سێیەم دەردەبڕن).
کە جگە لە چەواشەکردن و هەڵبەستنى درۆ، هیچى تر نییە، جا بۆ ئەوەى راى گشتى و برا مەسیحییەکان چەواشەنەکرێن، بە چەند راستییەک ئەو درۆیانە سپى دەکەینەوە.
برایەتى دەڵێت: (بەدەستى ئینقیلابچییەکان، برا مەسیحییەکان حەسرەتى ئاسوودەیى وهێمنى بوون تەنانەت لەوپەڕى ئازادى بیروڕاى ئایینىوپیادەکردەنى ژیانى رۆژانەیاندا، بە شێوەیەکى گونجاو بێبەشبوون..).
(مەسعود بارزانی)ش کە لە ساڵى 19 سەردانى شارۆچکەى عەنکاوەى کردو وتى: (هەر کەسێک نیازى تەعەداى لە برا مەسیحییەکان هەبآ، لە کوردستان جێى نابآ).
بەڵام هەمیشە قسەو کردەوەکانى مەسعود بارزانىء حزبەکەى پێچەوانەى یەکتربوون.
لەم رووەوە چەند پێشێلکارییەک بڵاودەکەینەوە کە دەیسەلمێنآ پارتى چۆن حەشر بە برا مەسیحییەکان دەکات:
1- هەوڵدان بۆ سووتاندى کەنیسەى (مار یوسف) لە عەنکانە بە چەند رۆژێک پێش 31ى ئابى 1997.
2- تەقاندنەوەى دووکانو کۆگاى مەسیحییەکان لە دیانە، هەریر، شەقڵاوە، ساڵانى 1995، 1996، 1997.
3- تیرۆرکردنى دوو مەسیحى (کوڕو باوکێک) لە ئاسایشى بەناو شەقلاوە لە ساڵى 1997دا.
4- تیرۆکردنى ئەندامى پەرلەمان (فرانسیس شابۆ) کە سەر بە لیستى  بزوتنەوەی ئاشوری بوو لە بادینان.
5- تیرۆکردنى دوو هاوڵاتى مەسیحى بێتاوان (لە رێگەى زاخۆ – دهۆک) لە ساڵى 1996دا.
6- سآ جار تاڵانکردنى کەنیساى شەقڵاوە ساڵانى 94، 95، 96.
7- کوشتنى شوانێکى مەسیحى بێتاوان لە ناوچەى ئاکرێ.
8- زەوتکردنى زەویە کشتوکاڵییەکانى دیانا، عەنکاوەو چەندین شوێنی تر.
9- رفاندنتى کچە مەسیحییەک لە ناوچەى ئامێدىوچەند کارى لەو جۆرە لە دهۆک ساڵى 1995.
10- بەتاڵانبردنى بارەگاکانى بزوتنەوەى ئاشوورى لەلایەن حەرەس جەمهورییەوە لە هەولێر.
11- داخستنى ئێزگەى کەلدوئاشوورو ئێزگەى ئاشوورو بەتاڵانبردنى ئێزگەى خوێندکارانى عەنکاوە.
سەبارەت بەوەى کە گوایە مەسیحییەکان لە بوارى ئازادى ژیانء ممارەسەکردنى کەشى ئایینى خۆیان بێبەشکرابن دەڵێین:
مەسیحییەکانى شارۆچکەى عەنکاوەو هەموو کۆمەڵانى خەڵک لە بیریان نەچۆتەوە کە چۆن لە ساڵى 95-96داو لە ئاهەنگء کەرنەڤاڵى چەژنى لەدایکبوونى مەسیح، جەژنى ئاشتییان گێڕا، بۆ یەکەم جارو پاش زیاتر لە 15 سالڕ مەسیحییەکانى ئەو شارۆچکەیە لە سەعات 12ى نیوەشەو نوێژى چەژنى ئاشتییان کردو لە پێشوازى کردنى لە سەرى ساڵى نوێدا تا سەعات (5)ى بەیانى هەموو عەنکاوە بە گەنجء پیر لە دەرەوەبوون، شوێنە گشتىء تایبەتییەکان پڕ لە ئاهەنگء خۆشى بوون..
خەڵکى عەنکاوەش دیارییە بە نرخەکەى مام جەلالیان لەبیر نەچۆتەوە، کە بۆ جەژنى کریسمسی ئەو ساڵانە هەموو عەنکاوە شەقامە گشتییەکانء دووکانء مالڕء بازاڕەکانء شوێنە گشتییەکان بەدارى سنەوبەرو بەگولڕء بە بابەتى رازاندنەوە رازێنرانەوەو عەنکاوە بە (بووکى کوردستان ناودەبرا).

بووکى کوردستان ئێستا بۆتە مەعەسکەر!
هەروەها (برایەتى) دەڵێت: لە دواى 31ى ئاب شارۆچکەى عەنکاوەش بێبەش بوون لە کگۆڕانکارىو لە سەرجەم بوارەکاندا گۆڕانکارى بەرچاوى بەخۆەبینى.
بۆ وەڵامى ئەو هەواڵە نادروستە دەلێین:
لە پێش 31 ئابو بە فەرمانى بەڕێز مام جەلال دیاردەى چەکدارىو چەک هەڵگرتن بە هەموو شێوەیەک قەدەغەکرابوو، ئەم بڕیارە یەکەم جار لە شارۆچکەى عەنکاوە جێبەجێکراو هەموو هەولێریشى گرتەوە، بەڵام لە پاش 31ى ئابدا لە جیاتى نەهێشتنى دیاردەى چەکدارى لە عەنکاوە خەڵک ئەم جارە پێشوازى لە تانکء زرێپۆشء ئەمنء موخابەراتء حەرەس جمهورى کرد، ئێستا عەنکاوە (سەربازگەیەکە بۆ خۆى).

پارتى زەویەکانى بۆ شەهیدانى بنەماڵە داگیرکردبوو
سەبارەت بە قسەکانى بەڕێوەبەرى شارۆچکەى ئێستاى عەنکاوەش کە دەڵێت: چەندین هەنگاونراوە بۆ باشکردنى خزمەتگوزارى، لەوانەش گەڕانەوەى ز ەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنەکانیان، کە جاران لە رێى کەسانێکى نامەسۆولء تاوانبارو ستەمکار دەستى بەسەرداگیرابوو..
ئەو قسانەش زۆر دوورن لە راستییەوە، چوونکە ئەو زەویانەى کە بەڕێوەبەرى شارۆحکە ئاماژەى بۆ کردوون، لە شەڕى ئێران-عێراقدا لە لایەن وەزارەتى دیفاعەوە لە جوتیارە مەسیحییەکان زەوت کرابوو، نەخشەى (فرۆکەخانەى سەربازى هەولێر) لەسەر ئەم زەویانە کێشابوو، لە دواى دامەزراندى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش، لە سەر داواى جوتیارەکانء کەلیساو کەسایەتییە ناودارەکانى ئەو شارۆچکەیە، 50%ى ئەو زەویانە گەڕاندرانەوە دەست خاوەنە شەرعییەکانى خۆیان، بەڵام پارتى دەستى بەسەر بەشەکەى دیدا گرتء نەیگەڕاندەوە، بە نیازى دابەشکردنى بوو، بەسەر خێزانە شەهیدەکانى بنەماڵەو نیشتەجێکردنى بارزانییەکان لەو ناوچەیە، کاتێکیش کە هەولێرى پایتەخت بە تەواوەتى کەوتە ژێر دەسەڵاتى حکومەتى هەرێم، یەکێتى ئەو بەشەى تریش کە پارتى زەوتى کربوو، گەڕاندیەوە دەست خاوەنە شەرعییەکانى خۆى.کەچى تازە بە تازە بەڕێوەبەرى شارۆچکەى عەنکاوە باس لە گەڕانەوەى زەوى دەکات، لە بآ خەبەران کەشکەک سەڵاوات!!

350 هەزا دینار بۆ سەیرانگەى عەنکاوە تەرخانکرا
هەروەها (برایەتى) لە درێژەى هەواڵە نادروستەکەیدا دەڵێت پرۆژەکانى شارەوانى زۆرو، لەوانە دابینکردنى (53) هەزار دینار بۆ چاککردنەوەى باخچەى عەنکاوە..
راستییەکەشى ئەوەیە لە مانگى تەمموزى (1996) مام جەلال کە سەردانى عەنکاوەى کرد، پرۆژەى چاککردنەوەى سەیرانگەى عەنکاوەو هۆڵى شانۆى ناوەندى عەنکاوەى کچانى خستە ئەستۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریدا بڕى ( ) هەزار دینار دابینبکرآ بۆ شارۆچکەى عەنکاوە ئەوەبو وبە هاوکارى وەزارەتى شارەوانىء گەشتء گوزار پرۆژەکەیان جێبەجێکرد.
بڕیاربوو لە سەرەتاى مانگى 9/1996دا ئەم سەیرانگەیە جارێکیتر پێشوازى لە گەشتیاران بکات، بەڵام بەداخەوە لە 30ى ئابدا تاکء زریپۆش وگاردی کۆماری ئەو سەیرانگەیەیان داگیرکردو پاش ماوەیەک لێپرسراوى لقى عەنکاوەى پارتیش، سەیرانگەکەى کردەوەو بە یەکێک لە دەستکەوتەکانى خۆیانى لە قەڵەمدا. دیارە ئەو (35) هەزار دینارەى کە بەڕێوەبەرى شارۆچکەى عەنکاوە ئاماژەى بۆ کردوە بۆ گێڕانى ئاهەنگى تانکو حەرەس جمهورى بووبێت!
بۆ قسەکانى الخورى رۆفائیل کە وتوویەتى مەسعود بارزانى بە چاوێکى رێزەوە دەڕوانێتە مەسیحییەکان…
بێگومان مەسعود بارزانى بە چاوى رێزەوە سەیرى ئێوە دەکات، بەتایبەتى کە سەردانى کەنیسەى ماریوسف دەکاتو دەبینێت لە هۆڵى میوێنداری کڵێسای ماریوسف  سەرۆکى عێراق بە گەورەیى هەڵواسراوە!

ئەم بابەتە لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاوکراوەتەوە ساڵی پێنجەملەژمارە 1466ڕێکەوتی سێشەممە 1997.09.23 لاپەڕە 5

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *