دەروازەیەک بۆ شۆڕشی نوێخوازی ژنان لەکوردستاندا

دەروازەیەک بۆ شۆڕشى نوێخوازى ژنان لە کوردستاندا
بەشى یەکەم
بزاڤى نوێخوازى ژنان لە کوردستاندا بە گەلێ ئاراستەو قۆناغى جودادا تێدەپەڕێت، لە هەر کاتء سەردەمێکى سەرهەڵدانیشیدا نموونەى بزوتنەوەیەکى پەککەوتوویى تیادا بەدیدەکرێت. خەمساردى رێکخراوە ژنانەییەکانیش لەمەڕ لێکدانەوەى مافء یەکسانییان لەگەلڕ پیاودا، ناهۆشیارییان بە رۆلڕء خانەیان، نەبوونى ئاراستەو گوتارێکى یەکگرتووى ئاراستەکراو بۆ بڕینى هەورازو نشێویەکان هێندێکن لەو خەوشء ناتەواویانەى کە رووى شۆڕشە نوێخوازییەکەیانى پۆشیوە.
لەوەش زیاتر کارکردن لە پیشت ئایدۆلۆژیایەکى دیاریکراو بە باڵازانى بەرژەوەندىء بەحیزبى بوونى (ژن) هێندەیتر بارەکەیان قورسکردووە، خەمساردى ژنى کوردیش خۆى،/لە پێناو هێنانەدىء دەستەبەرکردنى خواستء مافء یەکسانییانء رۆڵێکى باشتر لە کۆمەڵگەدا، هێندەیتر بارەکەى ئاڵۆزکردووە، ئەمانەو زۆرێکیتر لەم کورتە باسەماندا وەک هەوڵێکى سەرەتایى لە پێناو کردنەوەى دەروازیەک بۆ راستکردنەوەى هەندێک لەو بەهەڵەداچوونء کەمتەرخەمیانەى کە رەنگە لەسەر ناهۆشیارى یان وردنەبوونەوەو لێکدانەوەى تەواو بۆ تەوەرى ژنان بەرەوڕووى شۆڕشەکەیان بێتەوە.

دەســـتپێک
بەدواداچوون، توێژینەوە، لێکدانەوە لە پێناو دەستنیشانکردنى بابەتییانە بۆ رۆلڕو خانە، وێنەى دەرکەوتنێکى نوێخوازى ژن لە ناو مرۆڤایەتیداو لەسەر ئاستى جیهان بابەتێکى تازەیەو لەسەر ئاستى کوردستانیش هێشتا لە چیوارچێوەى لاساییکردنەوەى نوێبوونەوەکانى (حزب، خێلڕ، خێزان)دا دەخولێتەوە.
چەکەرەکانى یەکەم دەرکەوتنى ئەم باسە بە شێوەیەکى گشتى دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1975 ئەو ساڵەى کە تیایدا کێشەى ژنان رێچکەیەکى ترى گرتەبەرو پەلى هاویشتە باوەشى (کۆمەڵەى نەتەوە یەکگرتووەکان)و ئیدى لەو مێژووەوە ژنء کێشەکەى بووە کێشەیەکى (جیهانى)، هەر بۆیەش ئەو ساڵە لە نێو میدیاکانى جیهان بە ساڵى (ژنانى جیهان) ناوى دەرکرد.
لەوێشەوە نەتەوە یەکگرتووەکان دە ساڵى پێش ئەو مێژووەى وەک هەگبەیەکء قۆناغێک ناوبرد بۆ تێگەیشتنء دیاریکردنء چارەسەرکردنى کێشەکانى ژن بە تایبەت ئەو کێشانەى کە رۆژانە بەڕووى خانەو وێنەى ژندا دەتەقێتەوە.
لەو پێناوەشدا لە هەولڕء هەنگاوێکى بآ وێنەى نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ سڕینەوەى هەموو وە سەرجەم دیاردەکانى چەوساندنەوەو جودایى لەگەلڕ پیاودا، بەڵگەنامەیکى سآ بەندى لە ساڵى 1979دا گەڵاڵەکرد، تیایدا “هەموو جۆرە شێوازو شکڵى جودایى لە نێوان یەکسانى مافى ژنء پیاو رەتکرابووەوە”، لە ساڵى 1981داو لەپاش مۆرکردنى لە لایەن بیست وەڵاتى ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بووە بەردى بناغە بۆ خوڵقاندنى گۆڕان لە شۆڕشى نوێخوازى ژنان. هەروەک چۆن ئەو بەڵگەنامەیە بووە چەکێک بۆ رووبەڕووبوونەوەى تەیارى موحافیزکارو چەکى پارێزگارى یەکسانى ژنء پیاو.
شایەنى تێبینییە کە هەردوو وڵاتى ئەمریکاو بەریتانیا تا ساڵەى 1985 ئەو بەڵگەنامەیەیان مۆرنەکردبوو، هاوکات لەگەلڕ مۆرکردنیدا لە لایەن بەریتانیا، کەمێک خالڕء سەرنجء تیبینى لەسەر هەندێکء بەشێکى ئەو بەڵگەنامەیە، پێشکەشکرا، ئەم کارەش نیگەرانى گەورەى لە نێوەندەکانى ژنانء خەمخۆرانى مافء یەکسانى ئەو وڵاتە تا ماوەیک دەرخست.
ئەم هەڵوێستەى بەریتانیا بۆ ئەو رۆژانەى کە ئەم بەڵگەنامیەى تیا دەرکەوت، ئەوە دەگەیەنێت کە تەوەرى گۆرانکارىء نوێخوازى بزاڤى ژنان تەوەرێکى نوێیە، بۆیە دروستکردنى گۆڕانکارى لەپڕ کارێکى ناتەواوە پێویستە گۆڕانەکە بگونجێت لەگەلڕ ئەو گومەڵگەیەى کە ژنەکە تیایەتى، با بەریتانیا وڵاتێکى دیموکراس بێت با سەرچاوەى مەدەنییەتى ئەمڕۆى ئەورووپا بێت.
لە مامەڵەکردن لەگەلڕ کێشەى ژنان بەپێى ستراتیژى کۆمەڵایەتى، نەتەوەیى، ئابوورى مامەڵە دەکرێت، بۆیە پێویستە هەموومان خافلڕ نەبین لەو ستراتیژانەى کە دێتە بەردەم کارە چاکسازییەکە.

کۆنفرانسى گشتى ژنان لە ساڵى 1985دا
بەر لە بەستنى کۆنفرانسى ژنانى جیهان لە (نایرۆبى)دا، نەتەوە یەکگرتووەکانء لیژنەکانى تایبەت بە ئامادەکردنى راپۆرتى گشتى بۆ ئەو کۆنفراسنە، لە ساڵى 1984 بۆیان دەرکەوت کە ئەو دە ساڵەى کە وەک پێوەرو پێوانە دەستنیشانکرابوون بۆ دەرکەوتنى گۆڕان لە حالڕء وەزعى ژنان، بەهۆى ئەو ئەنجامانەى کە گەیشتبووە دەست لیژنەکە لەچاو نەخشەو ئامانجە گەورەکەدا نەبوو، روونتر تێڕوانء بەدواداچوونء چارەسەرکردنى خەمەکانتى ژنان لە ئاست گەورەیى کێشەى ژندا نەبوون. لەم بارەیەشەوە لەبەر ئەو هۆکارانەى کە بوونە رێگر لەبەردەم هەنگاونانى گەورەتر لەو بوارەدا ئەوەبوو کە:
دابء نەریتە کۆمەڵایەتییە چەقگرتووەکانى گۆمەڵگەکانى ئەو سەردەمە هۆکارێکى گەورەو رێگرێکى گەورتربوون.
کەمى بودجەو پارەى خەرجکراو بۆ چاککردنى گوزەران، بژێوى ژنان هۆیەکیترى ئەو کەمیى ئەنجام پێکانەبوو.
هەروەک چۆن ناکامڵى لە ئاست مامەڵەو هۆشیاریمان لە تێگەیشتن لە چەمکى یەکسانى ژنء پیاودا بابەتێکى زەقى دەرکەوتووى دە ساڵى ئەو هەگبەیەبوون.
ئەمانە هەمووى پاڵینا بە کۆبوونەوانى کۆنفرانسى نایرۆبى کە ماوەى نەخشەو پلانە چاکسازییەکانء لە پێناو هێنانەدى ئامانجىیەکسانى بخرێتە گەڕ تا ساڵى 2000.

تێبینییەکى گرنگ
بە شێوەیەکى بەرچاو ئامادەبوونى ژن لەو کۆنفرانسەدا دەرکەوتووتر بووە لە چاو کونفرانسى مەکسیک لە ساڵى 1975و کۆنفراسنى کۆبنهاگن لە ساڵى 1980 بەم دواییەش لە کۆنفرانسەکانى ساڵى 1985و ساڵى 2000 دەکەوتنەکە زیاترو زیاترە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ژنان زیاتر لە جاران خەمخۆرى کێشەیاننء گەیشتوونەتە ئەو رادەیەى تێگەیشتن کە بتوانن داکۆکى لە مافەکانیان بکەن. هاوکات پێویستە ئاماژ بەوە بدەین کە ژنى رۆژهەڵاتىء ژنى کۆمەڵگە دواکەوتوو هەژارەکان هەتا ئەمڕۆمان لە چاو ژنى خۆرئاوادا، لە هێنانەدى خواستء مافەکانیدا کارێکى ئەوتۆ نەکراوە، ئەگەرچى هەوڵى زۆر لە گەڕدایە بۆ دروستکردنى گۆڕانکارى.
هەڵبەتە ئەمڕۆکە لە سایەی دابەشبوونى جیهان بەسەر جەمسەرو کوتلەى شارستانىء ئابوورىء کۆمەڵایەتىء سیاسىء ئایینى… هتد دەکرێت لێیەوە لە چەند کۆمەڵگەیەک خانەى ژن دیاری بکەین، لەوانەش:
کوتەلەى خۆرئاوایى.. تیایدا ژن خانەیەکى پێشکەوتوو تێگەیشتووى بۆ خۆى دەستەبەر کردووە لە پاڵیدا هەموو مافێکى یاسایىء کۆمەڵایەتىء یەکسانىء هاوبەشىء هاوکارى لەگەلڕ پیاودا مسۆگەر کراوە. ژنى ئەورووپىء یەکێتى ئەورووپا نموونەى ئەو ژنە دەنوێنن.
کوتلەى ژنى رۆژهەڵاتى.. تیایدا ژن لە ئاستێکى کەمى هۆشیارى بەخۆیىء بە مافەکانیەتى دیاردەى زیاتر پابەندو خۆبەستوو بە دابء نەریتە ئایینیىء کۆمەڵایەتییەکان تیادەردەکەوێت. دەکرێت ژن لە ناو ئەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا رێزى لێگیرابێت، بەڵام لە هێنانەدى بەشێک یان هەندێکى مافەکانى هێشتا لەچاو ژنى خۆرئاوایى بە چەند پلەیەک لەدواوەیە.
کوتلەى ژنى هەژارو دواکەوتوو.. ژن بە هەموو مانابەخشى وتەزانى هەژارە، هەژارە لە رووى ئابوورى، کۆمەڵایەتى، سیاسى، ئایینى، هۆشیارى، خوێندەوارى… هتد. وڵاتانى ئەفریقا نموونەى ئەو ژنە هەژارەى بە زەقى تیا دەردەکەوێت.
پاش دەرخستنى ئەم چەند ئاستە بۆ خانەى ژن لە سآ کۆمەڵگەى جیاواز پێویستە کێشەیەکى گەورە بەدەربخەین کە هەمیشە رووبەڕووى ژنانء مەسەلەکەیان دەبێتەوە ئەویش ئەوەیە کە بەشێکى زۆر لە ژنانى ئەم جیهانە بەهۆى نەفامىء ناهۆشیارییانە بۆ کێشەکانیان تواناى بەرگرىء داکۆکیکردن لە مافەکانیان کەمتر لە ژنێکى هۆشیارو زانا پێوەدیارە.
کە ژن خۆشى هێزو تواناى کەم بێت لە بەرگریکردندا لە خۆى ناکرێت چاوەڕێى هێزو تواناى پیاو بێت بۆ ئەوەى بەرگى لێ بکات. ئەمە لە کاتێکدا بەشێکى ئەو مافخواردنە، بەشێکى ئەو چەوساندنەوەیە لە پیاوەوە سەرهەڵدەدات.
بۆیە بەشداریکردنى ئاراستەکراوى ژن لە مەیدانء بوارە جیاجیاکانى ناو کۆمەڵگەو بەئاگابوونى لە دەوروبەر دەبێتە هۆى دەستەبەرکردنى هێزو تواناو پاشان خەرمانەى ئەو هێزو توانایە لەهاتنەدى مافەکانى بە ئاشکرا بەدى دەکرێت.
ژنى کورد، وەک بەشێکى زۆرى ژنانى جیهان دەرفەتەکانى دەرکەوتنء لێدوان لەمەڕ کێشەو خواستەکان تا حاڵەتى دەگمەن هەندێک جار پێوەى دیاربووە.
بەشێکى ئەز نادرەکەوتنە دەکرآ بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناهەموارییەى کە هەموو کوردستان تا بەر راپەڕینى بەهارى 1991 تیادابووبێت.
مەسەلەى ژنان لە رووى گرنگیپێدانەوە (اهتمام) لە ئاست مەسەلەى سەربەخۆیى وڵات، ئازادى، رزگارى کوردستان لە چوارچێوەى دەستەبەرکردنى مافە نیشتیمانییەکان وفۆرمەلەکردنى بیرى ئازادى کوردستان لە خانەى دووهەم وسێهەم دەبێت،، رەنگە هەر دوورتریش لەوە.
لە هەبوونى چەوساندنەوەیەکى گشتنى چەوساندنەوەیەکى بەڕێژە کەمتر دەچێتە پەراوێزى ئەجندەکان، ژن خۆشى لەو هەگبەیەدا هێندەى لە خەمى سەربەخۆیىء رزگارى وڵاتەکەیدا بووە، هێندە لە خەمى کێشەکانى خۆى نەبووە،، کە لە بنچینەدا بەشێک بووە لەو خەمە گەورانەى نیشتمان.
هەر بۆیەش ژنى کوردى لەو قۆناغەدا بە چەندین وێنەى ئازاو شۆڕشگێڕ دەبینین. نموونەى (ژنێکى پێشمەرگە، ژنێکى دایکى پێشمەرگە، ژنە شەهید، خوشکى پێشمەرگەو شەهید، زیندان، ژنى ئازاو بەجەرگء تێکۆشەر شان بە شانى پیاو هاوکاریکردنى بۆ سەربەخۆیى نیشتمان). بەڵام لەگەلڕ سەربەخۆیى بەشێکى زۆرى کوردستان ژنان بەشێکى ئەو بەرگەیان لەخۆکردەوەو کەوتنە لەبەرکردنى بەرگێکیتر، بەرگى داکۆکیکردنء قسەکردن لەسەر خۆیانء کێشەکەیان.
ئا لەم قۆناغەشدا لە سایەى فرەحزبیىء فرە رێکخراوەیىء فرە بۆچوون وئازادیدا ژنان مەسەلەکەیان زۆرى بۆ کراوە.
دەشتوانین بڵێین (ژنى کورد نموونەى ژنیکى رێزلێگیراوى کۆمەڵگەکەیەتى، بەڵام ئەم رێزلێگرتنە لە هەمان کاتدا نموونەى ژنێکى مافخوراویش دەنوێنێت لە چوارچێوەى هەندێک لە مافە یاسایىء کۆمەڵایەتییەکانیدا لەگەلڕ پیاو.
لەوەش زیاتر دەکرآ ژنى کورد بە بەرگى ئەفسەرێکى ئاسایشء هاتووچۆو وەزیرو سکرتێرو کاربەدەستء مامۆستاو بەڕێوەبەرو دکتۆرو ئەندازیار… هتد ببینین.
لە ناو کۆمەڵگەشدا لە رووبەڕووبوونەوەى هەندێک کێشەى کۆمەڵایەتى یان ئابوورى وەک تەڵاقدان، کارى ژن، میراتگریى، شیربایى، مارەبڕینء دایکایەتى… هتد توشی ماف خواردن بووە

بەشى دووەم  و کۆتایى
کە دێینە سەر دەستنیشانکردنى خانەو رۆڵى ژنى کوردى لە کۆمەڵگەدا، لە ناوەرۆکدا خۆى لە چوارچێوەو بازنەى کوتلەى ژنانى رۆژهەڵاتى دەبینێتەوە، لە رووى فۆرمى دەرکەوتنیشییەوە هەندێکجار لە بازنەى لاساییکردنەوەى فۆرمى دەرکەوتنى ژنى خۆرئاوایى دەبینێت، لە راستیشدا زۆر جار ژنى کوردى نموونەى ژنێکى هەژارو دواکەوتووى ناو کۆمەلگەى تازەپێشکەوتوو دەبینێتەوە.
لێرەشەوە دێینە سەر بانگهێشتى ژنى کورد بۆ کردنەوەى دەرگا فقڵکراوەکانء پچڕاندنى کۆتء زنجیرى بەستنەوەو هەوڵدان بۆ خوڵقاندنى گۆڕان، بانگهێشتى ژنى کوردى بۆ دەرچوون لە خانەى هاووڵاتى پلە دوو، لە پالڕ ئەمانەشدا وەختیەتى ژن خۆشى بە کەمتەرخەم بزانێتء ئۆباڵى هەموو ئەو مەینەتییانە نەخاتە پالڕ پیاو، لەوەش زیاتر وەختیەتى ژن ئامانجەکانى لە ناو کۆمەڵگەدا نەخشە بکێشآء گەر لەم سەردەمشەدا هەمووى نەهاتە دى لە ئایندەو سەردەمێکى تردا نەوەى دووەهەم کار بۆ هاتنەدى بکات.
ئەمڕۆکە ژنانى کوردستان پێویستە لەو هەقیقەتە بگەن کە لە پێناو دەستکەوتنى مافى زیاترو رێزى زیاتر دەست لە هەندآ مافیترو رێزیتر هەڵگرن، ئامادەگى ژنى کورد بۆ دەستەبەرکردنى مافى زیاتر بۆ خۆى مەسەلەیەکە پێویستى بە لێکدانەوەو توێژینەوە هەیە، خوێندنەوەشمان بۆ پێکهاتەى کۆمەڵایەتیىء سیاسیىء ئابوورى کوردى بەشێکى ئەو گۆڕانەیە کە لێیەوە دروستدەبێت.
گرنگترین شت لەم قۆناغەدا ئەوەیە کە مەبەستمان تەنها ئەوەنەبێت ژن بکەینە باسێکء بیورووژێنینء لە پاڵیدا، لەپالڕ ورووژاندنەکەوە گوتارێکمان هەبێت بۆ گۆڕنکارى بۆ ئەوەى قۆناغێکى نوآ بۆ ژنان دەستەبەر بکەین، دەکرێت ئەم قۆناغەش بە قۆناغى پەڕینەوە ناوبنێین، لە قۆناغى پەڕینەوەەشدا زۆر گرنگە بابەتء تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتییە پۆزەتیڤەکان دەست لێنەدەینء جوانیان بکەین خەوشء ناتەواوییەکانیش لەبەرگ دادڕیین.
باشترین دەستپێک بۆ کردنەوەى دەروازەیەک بۆ شۆڕشێکى نوێخوازى ژنان دەرخستنء خوێندنەوەى هەمەلایەنەى پێکهاتەى کۆمەڵایەتى کۆمەڵگەیە، چونکە سەرچاوەى سەرهەڵدانى هەموو کێشەکان دەکرێت لە پێکهاتەى کۆمەڵگەکەوە هەڵێنجێنین، سەرەتاترین پێکهاتەش کە کۆمەڵگەى گەورەى لێدروست دەبێت خێزانە.

خێزانى کوردى
سادەترین پێناسە بۆ واقیعى حاڵى ژیانى خێزانێکى کوردى ئەوەیە، کە پیاو بەرپەرسە لە ژنء مالڕء مندالڕ، کۆمەڵگەى کوردى بە شێوەیەکى گشتى بەرپرسیارێتى داوەتە دەست پیاو، جا ئەو پیاوە باوک بێت، مێردبێت، یان کوڕى گەورەى مالڕ بێت..
خێزانى کوردیش خێزانێکى گەورەیەو لە ناو ئەم خێزانە گەورەیەدا لقء پۆپى ترى تیا بەدیدەکەین، لە چوارچێوەى ئەم گەورەییەشدا تێبینى ئەوە دەکەین کە پێکەوەژیان لە ژێر سەقفى یەک ماڵداو لە یەک کاتدا مەرج نییە بۆ گەورەیى، بەڵام زۆرى ژمارەى ئەندامانى خێزانەکەو توندوتۆڵى پەیوەندى ئەو خێزانە رەمزێکە بۆ ئەو گەورەییە. چەمکى یەکگرتوویى ئەندامى خێزانء خزمایەتى چەمکێکى پیرۆزى خێزانى کوردییە. ژنء مێردو کوڕەکانیان، کچەکانیان، ئامۆزا، خاڵۆزا، پورزاو مێردەکانیان بووکەکانیان منداڵەکانى ئەمانە.. هتد. سەرئەنجام ژماریەکى زۆرو دەسەڵاتێکى بەهێز پێکدەهێننء دەسەڵاتێکى بەهێزى کۆمەڵایەتى بۆ پاریزگاریکردنء رووبەڕووبوونەوەى هەر هێرشێک یان کێشەیەکى کۆمەڵایەتىء سیاسىء ئابوورى ئەم دەسەڵاتەش وردە وردە گەورە دەبێت تا دەگاتە ئاستى خێلڕء عەشرەتء کاریگەرى زیاتر دەبێت،، راستى کاریگەرى ئەم دەوسەڵاتەش دەکرێت لە رووبەڕووبوونەوەو لە بۆنەکاندا بەدى بکەین. خێزانێک کە بەم شێویە دروستب بێتء گەرموگوڕى باڵادەستییەک دەگاتە ئاستێک کە زۆر گرانە پابەندبوونى ئەندامانى ئاسایى خێزان لەو پێکهاتەیە بکەیتەوە.
مەسەلەى پابەندبوون (انتما) بۆ خێزان لە ناو کۆمەڵگەى کوردەوارى لە ئاستێکدایە کە مەحاڵە بتوانى بە ئاسانى درزى تێبکەیت یان لێى کەمبکەیتەوە، لەم بارەیەشەوە نموونەیەکى دیارو بەرچاوى (حەلیم بەرەکات)مان لەبەردەستایە کە تیایدا دەڵێت:
“لە ئەنجامى تویژینەوەو بەدواداچوونێکم لەگەلڕ کچانى زانکۆى لوبناندا لەسەر مەسەلەى ئینتما بۆ خێزان بۆم دەرکەوت کە زۆر ئاساییە بتوانین کاریان تیبکەین کە دەست لە هەموو شتێک هەڵبگرن تەنانەت باوەڕیش هەڵبگرن، بەڵام هەرگیز ئامادەگى دەستهەڵگرتن لە خێزانم تیا بەدینەکردن”.
پێدەچێت بەدواداچوونەکەى بەرەکات گەر هەمووشى نەبێت بەشێکى زۆرى بەسەر پێکهاتەو ئینتماى ئەندام بۆ خێزانى کوردى تیا بەدیبکەین.
دەستهەڵنەگرتنى ئەندامەکانیش لە خێزانەکانیان تەنها لە پێش شووکردن یان ژنهێنانەوە نییە، بگرە ژن لە پاش شووکردنیشى، کوڕ لە پاش ژنهێنانیشى ئەگەرچى لە ژێر سەقفى یەک ماڵدا نەشژین، بەڵام ئینتماو رۆحى پابەندبوون بەو خێزانە گەورەیە هەر دەمێنێتەوە، چونکە ماڵى باوک بۆ ژن ئەو ماڵە گەورەیە کە دەتوانێت لە سەرماو بەستەڵەکى کێشە بەستووەکانى وەک تەڵاقء لێدانى لەلایەن پیاوەکەى بیپارێزێت.
لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بدەین خۆبەستنەوەى ژن بە ماڵى باوک تەنانەت لەپاش شووکردنى تەنها لەبەر سۆزو هەستەوەرى خۆشەویستى یان ئارەزوویەکى کوێرانە نییە، بگرە هەندێکجار ئەو دەسەڵاتەیە کە دەتوانێت پارێزگارى لێبکات.
هەڵبەتە ئێمە لەگەلڕ ئەوەداین کە خێزان ماڵێکى گەورەبێت، بەڵام هێز نەبێت، وە کاتێک نابێتە هێز کە هەندێک لە دیاردە ناشیاوو دابء نەریتە کۆمەڵایەتییەکان بگۆڕێن وەک خویەکى باوو ناڕێک هەموویان بەشێکى زۆر لە ژنى تەڵاقدراو لە ناو کۆمەڵگەدا بە چاوێکى سووک تەماشا دەکر ێت ئۆباڵى هەمو رێکنەکەوتنەکەشى لەگەلڕ پیاوکەیدا دەخەنە پالڕ، بۆ یە ژن بۆ پارێزگاریکردن لە سەنگى خۆى ناچارەو لە کۆمەڵگەدا پەنا دەباتە بەر ماڵى باوک بۆ ئەوەى پارێزگارى لە خۆى بکات. خۆ گەر ئەمەش نەبێت یاسایەکى ئابووریى وەها نییە کە پارێزگارى لە ژن بکات لە پاش تەڵاقدانى. بۆیە بژێوى ژیانی دەبێتە هێزى پاڵنەر بۆ ماڵى باوک.
ئەمە لە کاتێکدا وڵاتە پێشکەوتووەکانى وەک خۆرئاوا لەگەلڕ لەدەستدانى چەمکى بەهێزى خێزان، دامودەزگاو یاساکانى دەوڵەت هەمووى لە خزمەت ژنى تەڵاقدراو یان جیابووەوە لە پیاو یان ژنى مێر لەدەستدراودایە، بۆ نموونە خۆرئاوایى لە چوارچێوەى ئەو مافە یەکسانیانە کە بۆى دەستەبەر کراوە مافە یاسایىء کۆمەڵایەتىء ئابوورییەکانە پێکەوە ژن دەکەنە هێزێکى کاریگەر نەک هێزێکى کارگەر.
رۆڵى ژن لە ناو خیًزاندا لە چیوارچێوەى ئەم خێزانە گەورەیەدا دەتوانین رۆڵێکى شاراوەو ناراستەوخۆى ژن لە ناو کۆمەڵگەدا بەرجەستە بکەین. ژن لە ناو خێزاندا دایک بێت یان کچە گەورەى مالڕ یان دایەپیرەبێت ئەگەرچى بڕیارى یەکەمء کۆتایى هەمیشە دەگەڕێتەوە بۆ پیاو، بە تایبەت بەڕێوەبردنى کاروبارى خێزان، ژن لەم کەینء بەینەدا ئەرکى پەخشکردنء ئاراستەکردنى منداڵەکانء ئەندامەکانى خێزانە، بە دابء نەریتە کۆمەڵایەتییەکان بە کێشانى وێنەو خەیاڵى ئایندەو داهاتوویان بە ئاراستەکردنیان بۆ ژیانى گەورەبوون.
ئا لێرەشدا پێویستە بڵێین کە مەسەلەى دواکەوتوویى یان پێشکەوتنى کچ “مێیینە” لە ناو کۆمەڵگەداو ئازادىء سەربەستى زیاتر لە جموجووڵدا، ناکرێت هەموو لە ملى پیاو بنێین، بۆ نموونە دایکى کوردى هەندێکجار بەهۆى ئەوە ئاستى لە تێگەیشتنء هۆشیارى ئامانجى یەکەمى بۆ کچەکەى شووکردنە هەروەک چۆن بۆ کوڕەکەشى ژنهێنانە، مەسەلەى خوێندنى زیاترى کچ یان کارکردنى دەبنە ئامانجێکى پلە دوو و سآء بە چاوێکى لاوەکى تەماشادەکر ێتء شووکردن دەبێتە ستراتیژ بۆ ژیان، ئەم ستراتیژەش دەکرێت لە ئەنجامى ئەزموونى خۆى یا شووکردنى خۆىء سەرکەوتنى لەو بوارەدا بەڕاستى بزانێتء وە پێى وابێت کە ئامانجەکانى ترى بآ هاتنەدى ئەمیان هیچ مانایەک نابەخشێت. بۆیە هۆشیارى دایکانء ئاستى خوێندەوارییان زۆر گرنگە بۆ دروستکردنى گۆڕان بە ئاراستەیەک کە بابەتە جوانەکانى ناو خێزان ناشرین نەکرێتء لە پاڵیدابابەتى جوانتر بۆ ئایندەى ژنء کچ لە داهاتوودا بکێشێت.
ئەوەى کە لێرەدا ماوە باسى بکەین ئەوەیە کە لە چوارچێوەى هەبوونى پێکهاتەیەک لە خێزانء بەو شێوەیە لە ناو کۆمەڵگەدا لەپاڵ ئەوەى کە دەبێتە هێزو گەرموگوڕى دەبەخشێتە ئەندامەکانى، هەندێکجار ئەم هێزە بە سەلبى لە ئایندەى تاکەکانى خێزان دەشکێتەوە، چونکە لەم جۆرە خێزانەدا زۆرجار تووشى کوشتنى (ئارەزووە تاکەییەکان) دەبین، رەنگە رێگریش بن بۆ دەربڕینە تاکیەکان (الگرح الفردى) وەنەبێت ئەم دامرکاندنەش تەنها پۆشتەى ژنانى پۆشیبێت هەندێکجار رووى کوڕانیشى پۆشیوە.
بۆیە ریگەدانى زیاتر بۆ هاتنەدى ئارەزووەکانى تاک لە چوارچێوەى خێزان لە پالڕ هۆشیارى زیاترو تێگەیشتنى زیاتر، ئاسۆیەکى گەش لە چاوەڕێى شۆڕشى نوێخوازى ژناندادەبێت.

شوێنی بڵاوکردنەوە : رۆژنامەی کوردستانی نوێ بەدوبەش بڵاوبۆتەوە

بەشی یەکەم : ژمارە ٣٠١٥ ساڵی دوانزەهەم ڕێکەوتی سێشەممە ، بەرواری 2003.03.18 لاپەڕە ٩ ” ژنان”

بەشی دووەم : ژمارە ٣٠١٩ ساڵی دوانزەهەم ڕێکەوتی شەممە بەرواری 2003.03.23 لاپەڕە ٩ ” ژنان “

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *