ته‌وه‌ری شرۆڤه (راپه‌رین وه‌ک خۆی)
بەشداربوان وریا براخاس هاواری ، قادر قادر، جەلالمەلامستەفا،جەزا عبدلواحد ، فواد محمود عبدالله ،فاروق عزیز قادر
(وریا براخاس هاواری) ناسراو به مام وریاله‌ساڵی 1946 دا له‌گوندی هاوار له‌دایک بووه، له ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌کی دانه‌براوی شۆرشه، مام وریا ئه‌و مرۆڤه‌ی که هه‌میشه جێگه‌ی متمانه‌و پارێزه‌ری نهێنییه‌کانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه،سه‌رگه‌ردانی ، ده‌ربه‌ده‌ری ،له‌خۆبردوی هیمای ناسینه‌وه‌یه‌تی.شرۆڤه له‌گفتوگۆیه‌کی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مام وریادا، له‌ورده‌کارییه‌کانی راپه‌رین وه‌ک خۆی ده‌کۆڵێته‌وه.
ـ روداوه‌کان به‌ر له‌راپه‌رین!؟
(مام وریا) ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له‌پاشگرتنی کوێت له‌سه‌دامی نه‌دابایه راپه‌رین دروست نه‌ده‌بوو، هێزی پێشمه‌رگه به‌رله‌راپه‌رین به‌شێوه‌یه‌ک بچوککرابوه‌وه، که‌چاوه‌رێی شتی گه‌وره‌ی لێنه‌ده‌کرا،
من له‌یادمه به‌و دواییانه شه‌رێکی گه‌وره له‌قه‌ندیل ،له‌نیوان ئیمه وحوکمه‌تدا رویدا ،شه‌هید ئازاد هه‌ورامی سه‌رپه‌رشتی جه‌بهه‌که‌ی ده‌کرد، شه‌رێکی گه‌لێ سه‌خت بوو پێشمه‌رگه کوشتاێکی زۆری دابوو. له‌وێ له شه‌هید ئازاد هه‌ورامی م پرسی ئه‌رێ کورد هیچ هیوایه‌کی له‌به‌رده‌مدایه؟
کاک ئازاد گوتی 🙁 مام وریا گیان هیوا بۆ کورد نه‌ماوه ، مه‌گه‌ر روداوی سیاسی گه‌وره رووبدات و ئێمه‌ش سه‌ریک ده‌ربکه‌ین) .له‌وه‌ش بترازێت ئێران ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی بوایه به‌چه‌ند سه‌عاتێک هه‌موومانی ته‌سلیم به‌رژێم ده‌کرد.
ـ پێشمه‌رگه به‌رله‌راپه‌رین له‌کوێ بوو؟
(مام وریا) من ناڵێم هه‌فته‌یه‌ک یان دووهه‌فته، یان مانگێکیش، به‌ر له‌راپه‌رین بارودۆخی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی کورد به‌گشتی خراپ بوو،ئێمه چوبووینه‌وه ئه‌ودیو ،ئه‌نفال کرابوین ، کیمیاباران، دێهاتمان له‌به‌رده‌ستدا نه‌مابوو … ته‌نها هیوایه‌کیش که بۆ ئێمه‌دروست بوو داگیرکردنی وڵاتی کوێت بوو له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه، ئیستاش له‌یادمه بروسکه‌یه‌کی مامجه‌لال هات تێدا ده‌ڵێت(ره‌شه‌بایه‌کی ئاشتی هه‌ڵی کردوه به‌ره‌ولای ئێمه دێت ڕه‌نگه بۆ ئێمه باشبێت )ئه‌وکاته ماجه‌لال له‌ده‌ره‌وه بوو کاک نه‌وشیروان سه‌رپه‌رشتی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی ده‌کرد، له‌و ماوه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌ی زۆر باش وتۆکمه بۆ راپه‌رین دانرا به‌تایبه‌ت بۆراماڵێنی هێزی به‌عس، کۆمه‌ڵێک خولی راهێنان کرایه‌وه‌ئه‌توانم بڵێم یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان رۆڵێکی باڵای بینی له‌خوڵقاندن و خۆ ئاماده‌کردن بۆراپه‌رین ،.ئێمه‌ئه‌وکات له’سونێ’ بوین( .سونی )ده‌که‌وێته دیوی ئێراق،سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له‌قاسمه‌ره‌ش بوو.ئه‌وکات من به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بووم . به‌رپرسی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستانیش بووم .ئه‌وکاته کاک نه‌وشیروان به‌سکرتێری کۆمه‌ڵه ده‌ناسرا.
من رۆڵێکی زۆرباشم گێرا له‌ناردنی خه‌ڵک بۆ ناوشار، هاوکات ناردنی نامه بۆ جاش و موسته‌شاره‌کان.
ـ بۆچی بریارتان داراپه‌رین له‌رانییه‌وه ده‌ستپێبکات؟
(مام وریا) ئه‌وه‌ی که وای کرد رانیه ببێته ده‌روازه‌ی راپه‌رین ئه‌وه‌بوو سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد هه‌مووی له‌ده‌وری قاسمه‌ره‌ش کۆببوه‌وه، مه‌ڵبه‌نده‌کان ،له‌زه‌ڵی، ناوزه‌نگ،شێنی وئه‌وده‌وروبه‌ره‌بوون ، ئه‌و ناوچانه‌ش نزیک بوون له‌رانیه، ئه‌توانم بڵێم یه‌ک ده‌روازه هه‌بووه ،چ بۆیه‌کتر بینین چ بۆپه‌یوه‌ندی گرتن به‌خواره‌وه!
ـ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له 2300 که‌س تێنه‌ده‌په‌ری !
(مام وریا) بۆ مێژوو ده‌یڵێم تاکه‌هێز که‌رۆڵی راسته‌قینه‌ی هه‌بووبێت له‌راپه‌رینداهێزی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بوو،هێزه‌کانی پارتی زۆرکه‌م بوو به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران. کاک مه‌سعود به‌مانگێک به‌رله‌راپه‌رین هاته قاسمه ڕه‌ش
ـ باشه کاک مه‌سعود بۆچی نه‌چووه ناوچه‌ی بادینان !؟
(مام وریا) له‌به‌رئه‌وه‌ی تاقه ده‌روازه که‌مابوو (قسمه‌ره‌ش) بوو کاک مه‌سعود به‌چی بگاته بادینان؟!
له‌وقؤله‌ی لای ئێمه‌وه به سه‌رکردایه‌تی وپێشمه‌رگه‌وه 2300 که‌س بووه زیاتر نه‌بووه.راسته کاک نه‌وشیروان سه‌رپرشتی هه‌مووهێزه‌کانی ده‌کرد ،به‌ڵام کاک کۆسره‌ت ڕۆلێکی زۆری مه‌یدانی هه‌بوو له‌به‌ره‌کانی جه‌نگدا ، به‌تایبه‌ت بۆ گرتنی ڕانیه و هه‌ولێر.سه‌رکرده‌ی به‌ره‌کانی جه‌نگ بوه .
ـ خولی راهێنانی پێشمه‌رگه
(مام وریا) سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی خولی راهێنانی پێشمه‌رگه له‌زه‌ڵی وناوزه‌نگ بۆپێشمه‌رگه کرده‌وه. (خه‌لیل دۆسکی ) وه‌ک که‌سێکی شاره‌زای شه‌ری پارتیزانی سه‌رپه‌رشتی خوله‌کانی ده‌کرد.ئه‌وخولانه‌ی راهێنانی پێشمه‌رگه سودی هه‌بوو بۆ هه‌ڵکردن له‌شه‌ری ناوشاره‌کان ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک رێنمای سه‌ربازی گشتی ، به‌کادیره‌کان ده‌درا
ـ یارمه‌تیدانی ئێران ؟
(مام وریا) به‌رله‌راپه‌رین ئیران زه‌ختێکی زۆری ده‌کرد له‌یه‌کێتی گه ئه‌ودیو ببینه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌دوای ساڵی 1988 و ئیمزاکردنی ڕیکه‌وتننامه‌ی ئاشتی نێوان ئێران و ئێراق ،خومه‌ینی داخی زه‌هر خواردنه‌که‌ی به‌ئێمه ده‌رشت من قسه‌یه‌کی کاک مولازم عومه‌رم له‌یاده که‌له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا گوتی : (ئه‌گه‌روامان لێبکه‌ن ئه‌چینه‌وه کوردستانی خۆمان هیچ نه‌بێت شه‌رم وعاری که‌سوکاری شه‌هیده‌کانمان له‌سه‌ر لاده‌چێت)
به‌ڵام دواتر که‌ئێران بۆی ئاشکرا بووکه ئه‌مریکا له‌ئێراق ده‌دات ، ئه‌ویش هه‌لوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان گۆڕی، له‌دابه‌زیندا ئێران هاوکارییه‌کی بێ وینه‌ی کردین به‌تایبه‌ت له‌رووی دابینکردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ، خۆراک، ئۆتۆمبیل وپاسداریش هه‌تا خودی که‌رکوک له‌گه‌ڵماندا هاتن . به‌رپرسی رێکخستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێمه‌و ئێران ئه‌وکاته ( یاسینه ڕه‌ش )بوو. سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردی ئه‌گه‌ر به‌پاڵپشتی ئێران نه‌بوایه خۆی ئه‌وهێزه سه‌ربازییه‌ی نه‌بوو که شاره‌کان بگرێته‌وه
ـ بازنه‌ی په‌یوه‌ندی هێزی پێشمه‌رگه‌و حوکمه‌تی ئێراق
(مام وریا) ‘عادل شه‌ریف ‘ جێگری سه‌رتیپی 25 ی خاڵخاڵان که دواتر به‌ره‌زامه‌ندی سه‌رکردیه‌تی یه‌کێتی ته‌سلیم ببوه‌به ئێراق بازنه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه‌و حوکمه‌ت بوو، عادل شه‌ریف رۆلێکی گه‌وره‌ی بینی له‌گه‌یاندنی زانیاری بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌ت ، له‌سه‌ر جموجۆڵی حوکمه‌تی ئه‌وسای ئێراقی .هه‌تا ناو کورکوک به‌یه‌که‌وه بوو‌ین .
ـ موسته‌شاره‌کان به‌ده‌نگ نامه‌کان هاتن !
(مام وریا) بۆ مێژوو ده‌یڵێم خوشکه‌زایه‌کم هه‌یه ناوی( سیروان عه‌لی ره‌زا ) ناردم به‌شوێنی داکه‌بێت بۆسونێ کۆمه‌ڵێک نامه‌م پێ ره‌وانه‌کرده‌وه، بۆ جاش و موسته‌شاره‌کان یه‌کێک له‌وانه (عومه‌رده‌مرکانی ) بوو که‌ئه‌وکات موسته‌شار بوو به‌قسه‌ی خوشکه‌زاکه‌م ( عومه‌ر ده‌مرکانی) ئیستیجابه‌ی نه‌بووه،به‌ڵام دواتر که‌بینیمه‌وه گوتی ( گوتومه مام وریا ئه‌گه‌ر ماڵه‌که‌شم به‌سه‌ردا بروخێنێت قبوڵمه.
به‌راستی زۆربه‌ی زۆری نامه‌کان کاری پێکراوجێگه‌ی خۆی گرته‌وه.بۆ مێژوو ده‌یڵێم چه‌کداره‌کانی رژێم رۆلێکی سه‌ره‌کیان گێرا له‌سه‌رخستنی راپه‌رین به‌دوای ئه‌واندا ،خه‌لکی کوردستان، پاشانیش هێزی پێسمه‌رگه‌ی کوردستان .
5 ی ئازار
(مام وریا) سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد رۆژی 7 ی ئازاری بۆ ده‌ستپێکی راپه‌رین هه‌ڵبژاردبوو، ته‌نانه‌ت رێنماییه‌کان که‌ده‌نێرا بۆ مه‌ره‌زه‌کانی ناوشار به‌و به‌رواره پێیان درابوو .به‌ڵام 5ی ئازار ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک له‌لایه‌ن خه‌ڵکی رانیه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد ، فیرقه‌ی 24 له‌چوارقورنه‌بوو فیرقه‌یه‌کی گه‌وره‌بوو، له‌گرتنی رانییه‌دا شه‌هید (عه‌لی نه‌بی) ڕۆلێکی باشی گێرا، راستیه‌که‌شی ئێمه خۆشمان له‌وباوه‌ره نه‌بوین که رانیه به‌و ئاسانییه ده‌ست پێشمه‌رگه ده‌که‌وێته‌وه. به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌م پێدا، خه‌ڵک و چه‌کداره‌کانی رژێم له‌ناورانیه دا رۆڵێکی گه‌وره‌یان گێرا له‌رزگارکردنی رانییه‌دا.ئه‌توانم بڵێم ده‌ستپێشخه‌ری رانییه شتێکی عه‌فه‌وی بووه، زیاتر تامه‌زرۆیی ئه‌وخه‌ڵکه بوو که‌له‌رانیه‌دا هه‌بوون .
له‌گرتنه‌وه‌ی رانییه سه‌رکردیاتی سیایس کورد بی خه‌به‌ربووه ، رانییه گیرابوو به‌ڵام ( مامه‌نده )نه‌گیرابوو من هاتمه سونێ مه‌کته‌بی سیاسی نه‌یده‌زانی که‌رانیه که‌وتووه، کاک کۆسره‌ت به‌یاوه‌ری (شه‌هید عه‌بدولره‌زاق) ئه‌مه یه‌که‌م هێزه یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنی پێشمه‌رگه‌یه کاک کۆسره‌ت هێزێکی گه‌وره‌ی هێنا بۆسونێ گوتم کاک کۆسره‌ت ( مامه‌نده ) حوکمه‌تی تێدایه
ـ کاک کۆسره‌ت چی پێگوتیت!؟
پێی گوتم وریا برۆ پێیان بڵێ باته‌سلیم ببنه‌وه، من چوم پێیان بڵێم که‌رانیه گیراوه‌و چوارده‌ورتان گیراوه‌باشتر وایه ته‌سلیم ببنه‌وه به‌ڵام ئه‌وان ته‌سلیم نه‌بونه‌وه (هاوه‌ن)یان تێگرتین ، گه‌رامه‌وه لای کاک کۆسره‌ت گوتم ته‌سلیم نابن موقاوه‌مه‌ده‌که‌ن ، ئیدی له‌وێ کاک کۆسره‌ت ئیعازی به‌هێزه‌که‌ی دا که هه‌موویان له‌ناوبه‌رن (دایانپاچن و دایانماڵن )، له‌وهێرش بردنه‌دا به‌دواوه به‌هه‌زاره‌ها سه‌ربازی ئێراقی ته‌سلیم بوونه‌وه ،به‌دوای گرتنی (مامه‌نده) وچوارده‌وری به‌سانای چوینه ناو ڕانییه،که‌چوینه ناورانیه ، به‌ده‌ستی خه‌ڵک و مه‌فره‌زه بچوکه‌کانی ناو شاربوو، شه‌هید عه‌لی نه‌بی ڕۆڵیکی باشی گێرا له‌ڕیکخستنه‌وه‌ی رانییه له‌سه‌ره‌تادا.
ـ دیموکراتی ئێران ؟
(مام وریا) حیزبی دیموکراتی ئێران ڕۆلێکی گه‌وره‌یان بیینی ،رۆڵبینیینه‌که له‌هاوکاری سیاسی تاده‌گاته‌وه به‌شداریکردن له‌پاکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک ناوچه به‌تایبه‌ت له‌گرتنه‌وه‌ی چوارقورنه‌دا که گه‌وره‌ترین فیرقه‌ی سه‌ربازی سوپای ئێراقی تیدابوو. ته‌نانه‌ت حوکمه‌تی ئێراقی جێگری فه‌یله‌قی 2 ی هه‌ولیری نارده چوار‌قورنه ئه‌ویش له‌چوارقورنه گیرا، له‌گه‌ڵ قائید فرقه هه‌ردوکیان له‌ناوبران.
ـ چاره‌نوسی دیله‌کان ؟
(مام وریا) چاره‌نوسی باش ومامه‌ڵه‌ی باش له‌گه‌ڵ دیله‌کان نمونه‌ی ره‌وشت به‌رزی کوردبوو له‌قۆناغه‌دا، وێرای ئه‌وه‌ی که به‌عس ده‌ستی سور بوو به‌خوێنی خه‌ڵک، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم یه‌ک سه‌ربازی ئێراقی به فه‌رمانی هێزی پێشمه‌رگه نه‌کوژراوه،به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه له‌سونێ خواردنمان بۆ پتر له 2000 سه‌ربازی به‌دیل گیراوی ئێراقیمان دابێت،زۆرێک له‌ئه‌فسه‌ره‌پله‌داره‌کانیش به‌سه‌رماڵانی رانییه‌دا دابه‌شکرا بوون ماڵ هه‌بوو له‌رانییه 2 نه‌قیب ، 2 مولازم ،2 عه‌قید…هتد له‌خۆ گرتبوو…. به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت که‌له‌به‌ر بێزاری خه‌ڵکی رانییه ، خه‌ڵکه‌که 4 تا 5 که‌سی به‌رپرسی به‌عس کوشت له‌وانه(رائد سه‌عد)به‌رێوبه‌ری ئه‌منی رانیه ملازم ( نۆفڵ) به‌رپرسی ئیستیخبارات، کاکه‌ی بوو ئه‌م مولازمه جوابی بۆ من نارد که‌هاوکاری ده‌کات به‌ڵام دیاربوو درۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که کردبوو. له‌گرتنی ئیستیخباراتدا ده‌ستی کردبوه‌وه وخه‌ڵکی شه‌هید کردبوو هه‌روه‌ها مه‌سئول فرقه‌ی 24 …باقی دیله‌کان مانه‌وه تاکاتی دانوستانی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد وبه‌عس به‌ڕیکه‌وتن به‌ڕێکرانه‌وه.
ـ دیارده‌ی تاڵانی ؟
(مام وریا) له‌سه‌ره‌تای دابه‌زینماندا هه‌ستم ئه‌کرد په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵک وهێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان وه‌ک په‌یوه‌ندی ئاو ماسی بێت ،به‌ڵام دواتر ئه‌و په‌یوه‌ندی یه بو به‌شتێکی تر من نازانم ناوی چی لێبنێم
به‌بروای من هه‌مووی تاڵانی که‌ربوو هێزی پێشمه‌رگه‌وخه‌ڵکی عامه‌ش . من شتیکت بۆده‌گێرمه‌وه ،بۆخۆم له‌یه‌که‌م داخڵ بوونمان بۆ که‌رکوک پیکابێکمان پێ بوو بیکه‌یسییه‌کی له‌سه‌ربوو بیکه‌یسییه‌که فیشه‌کی زۆری پێته‌قێنرابوو پیره‌ژنێکمان لێهه‌ڵکه‌وت ته‌مه‌نی له‌نێوان 60 تا 70 ساڵ ده‌بوو له‌خۆشه‌ویستیدا لوله‌ی بیکه‌یسییه‌که‌ی ماچکرد لێوی خۆی سوتاند ، ئه‌و خه‌ڵکه له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆ بوو دواتر له‌پاش چه‌ند کاتژمیرێک هه‌مووی رویکرده تاڵانی پاش چه‌ند کاتژمێرێک وای لێهاتبوو سه‌یته‌ره‌مان به‌سه‌ر وه‌زعه‌که بۆ نه‌ده‌کرا ،ده‌رگاکانیشیان به‌رودا دائه‌خران ، تاڵانکه‌ر و هێزی پێشمه‌رگه‌ت له‌یه‌ک بۆجیانه‌ده‌کرایه‌وه.
ـ به‌رنامه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌کان ؟
(مام وریا) به‌دڵنییایه‌وه به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه بۆ راپه‌رین هه‌بووه به‌ڵام به‌رنامه بۆ به‌رێوه‌بردنی شاره‌کان نه‌بووه، شته‌کان هه‌مووی عه‌فه‌وی بوون ،من ئه‌ڵێم ئێستاش به‌رنامه‌یه‌کمان بۆ به‌ڕیوه‌بردن نییه ؟چمکێکم ئه‌گه‌ر به‌رنامه هه‌بوایه له‌پاش حه‌ڤده‌ساڵ خه‌ڵک گله‌یی لێنه‌ئه‌کردین من ده‌ڵیم سه‌رکردایتی سیاسی کورد ناتوانێت ئیداره‌ی خه‌ڵکی کوردستان بدات نه‌له‌رووی سیاسی نه‌له‌رووی سه‌ربازی یه‌وه.له‌سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ گرتنی شاره‌کاندا به‌ره‌ی کوردستانی کۆمیته‌ی به‌ریوه‌بردنی داده‌نا من بۆخۆم نوێنه‌ری به‌ره بووم له‌پێنجوین ، ئه‌توانم بڵێم له‌هه‌ندێک بواردا ، ئه‌و کۆمیتانه له‌ئێستای ئیداره‌ی حوکمه‌ت باشتر بوون
ـ دادگای شۆرش بۆله‌ناوبردنی پیاوه‌خراپه‌کانی ڕژێم !؟
(مام وریا) نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌رین شتێکی دانه‌نا به‌ناوی مه‌حکه‌مه‌ی شۆرش ،من گاڵته‌م لێدێت ئیستا له‌پاش حه‌ڤده‌ساڵ باسی پیاوخراپ وخۆفرۆش ده‌کرێت ، به‌رای من ده‌بوایه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی وسیاسی کورد ئه‌وکاته ده‌زگایه‌کی دابنایه بۆلێکۆڵینه‌وه له‌وخه‌ڵکه‌ی که‌ده‌ستی سوره به‌خوێنی خه‌ڵک ، به‌ڵام نه‌کرا.
ـ کشانه‌وه‌ی له که‌رکوک ؟
(مام وریا) له‌چونماندا بۆ که‌رکوک هێزه‌کانی ( پارتی ، شوعی ، سۆسیالیست ) مان له‌گه‌ڵدا بوو ، ئه‌توانم بڵێم له‌شه‌وی نه‌ورۆز که‌رکوک بۆ چه‌ند کاتژمێرێک ئازادکرا به‌ڵام زۆری نه‌خایاند ئه‌وئازادکردنه بوه ماڵوێرانی کورد، من بۆخۆم تا مه‌نزومه‌ی مه‌نته‌قه‌ی شیمالی گه‌یشتم ،دواتریش به‌و شیوه‌یه زانیم که‌کرکوکمان له‌ده‌ست چوو(مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌ر ) نه‌خۆش بوو له‌نه‌خۆشخانه‌ی (سه‌دام ) له‌که‌رکوک بوو له سه‌ردانم بۆ خه‌سته‌خانه‌که‌دا ، تۆپ ئه‌درا به‌نه‌خۆشخانه‌که ، هاتمه‌وه به‌کاک مولازم عومه‌رم گوت که له‌وه‌ده‌چێت حوکمه‌ت هاتبیته‌وه که‌رکوک .گوتی چۆن !؟
گوتم تۆپ ئه‌درێت به‌نه‌خۆشخانه‌که ،
گوتی : ئه‌وه ره‌نگه حیزبی شوعی بێت چه‌ند ده‌بابه‌یه‌کیان هه‌یه به‌ناو شاری که‌رکوکدا ده‌یگێرن .
گوتم : ئه‌وه‌تۆپ ئه‌دات به‌نه‌خۆشخانه‌که خۆ نایگێرن ؟!
له‌م قسانه‌دابووین (سیروانی کوێخانه‌جم ) خۆی کرد به‌ژوردا، و هه‌واڵی گرتنی بازگه‌ی که‌رکوک سلیمانی پێراگه‌یاندین،له‌وه‌به‌دواوه ئێمه کشاینه‌وه هاتینه چیمه‌ن دواتر چه‌مچه‌ماڵ تا دواتر سڵیمانیشمان له‌ده‌ست کرایه‌وه.زۆرترین له‌ناوچونی هیزی پێشمه‌رگه له‌که‌رکوک بوو
ـ رادیۆی شۆرش ؟
(مام وریا) من ئه‌وشکست خواردنه‌و درۆکردنه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان به‌ساڵی 1975 ئه‌شوبهێنم چونکه ئه‌وکاتیش سه‌رکردایه‌تی سیاسی و سه‌ربازی کورد هیچێ به‌خه‌ڵک نه‌گوت ، شڵه‌ژاوی وسه‌رلێشیواوی له‌ده‌ستبه‌ردانی که‌رکوک هه‌تا سڵیمانی به‌سه‌رکردایه‌تی کورد دیاربوو،چونکه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی جگه له‌وه‌ی که‌به‌رنامه‌یه‌کی پێ نه‌بوو بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێزه‌کانی حوکمه‌ت ،له‌وباوه‌ڕه‌شدانه‌بوو که حوکمه‌ت بتوانێت به‌وخێراییه خۆی کۆبکاته‌وه‌و هێزی پێشمه‌رگه له‌شاره‌کان راپه‌ڕێنێت.
ئێمه له‌قه‌ره هه‌نجیر بوو‌ین( من بووم مولازم عومه‌ر، شه‌وکه‌تی حاجی موشیر، رائید دارا بوو‌ین هه‌واڵمان بۆهات گوایه حوکمه‌ت هه‌وڵیریشی گرتۆته‌وه مولازم عومه‌ر به‌وهه‌واڵه گه‌لێک دڵگران بوو له‌وێ ده‌ست به‌جێ بروسکه‌کی بۆ کاک کۆسره‌ت کرد که‌تاچه‌ند ئه‌وهه‌واڵه دروسته که‌هه‌ولێر گیراوه‌ته‌وه کاک کۆسره‌ت به( به‌ڵێ وایه ) هه‌ولێر گیراوه‌ته‌وه وه‌ڵامی بروسکه‌که‌ی دایه‌وه له‌کشانه‌وه‌ماندا براده‌ران منیان نارده‌لای مامجه‌لال تا هه‌واڵی شکستی پێشمه‌رگه‌ی پێراگه‌ێنم ، پێی بڵیم که‌حوکمه‌ت به‌ڕێوه‌یه بۆ سڵیمانی ، وهێزی پێشمه‌رگه له‌ئاستی زلهێزی حوکمه‌ت هیچی پێناکریت،
ـ ئه‌ی مامجه‌لال هه‌ڵوێستی چی بوو که‌ئه‌وهه‌واڵه‌تان پێگه‌یاند؟
ـ مامجه‌لال گوتی به‌عس ئه‌وهێزه‌ی نییه بتوانێت په‌لاماری کوردستانی پێبداته‌وه!
ـ منیش پێم گوت مامه هێزه‌که هاتووه !
مامجه‌لال (شه‌وکه‌تی حاجی موشیر) ی نارده تاسلوجه له‌گه‌رانه‌وه‌یدا به‌ماجه‌لالی گوت به‌ڵی حوکمه‌ت هاتوه‌و له‌وانه‌یه سبه‌ی په‌لاماری مه‌عه‌سکه‌ر سه‌لام وسڵیمانی بدات . له‌وساته‌وه هیزه‌کان برانه‌ده‌روه به‌ره‌و لای قه‌لاچوالان ئێمه‌ش به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید کشاینه‌وه.
ـ کۆڕه‌و؟
(مام وریا) له‌کۆره‌ودا خه‌ڵک له‌ترسی به‌عس رای‌کرد ، وه‌ک گوتم به‌رنامه هه‌بوو بۆ راپه‌رین به‌ڵام بۆدوای راپه‌رین هیچ به‌رنامه‌یه‌ک نه‌بووه،ئه‌وئه‌زمونه‌ی که‌پێشمه‌رگه‌ش له‌خه‌باتی شاخدا له‌گه‌ڵ خۆیداهێنابووی بۆسه‌ره‌تا باش بوو به‌ڵام له‌پاش تێکه‌ڵبوون به‌خه‌ڵک ، و خۆبه‌ده‌ستدان به له‌زه‌ته‌کانی ژیان ئیدی هه‌مووشتێک تێکچوو من ده‌ڵێم کورد نا‌توانیت (گاندی) هه‌بێت حوکمه‌ت په‌یتا په‌یتا ده‌هاته پێشێ به‌رهه‌ڵستی له‌لایه‌ن هێزی پشێمه‌رگه نه‌ده‌کرا ،ئه‌وماویه‌ش کورد فێری ته‌مه‌ڵی بوو فیری سه‌یاره‌و ناوماڵ بو پێشمه‌رگایه‌تی له‌بیرکردبوو، من بۆخۆم له‌کۆره‌وه‌که‌دا ( نه‌که‌س پێی گوتم برۆره‌وه، نه‌که‌سیش پێی گوتوم بمێنمه‌وه)
ـ راپه‌رینی دوهه‌م
(مام وریا) راپه‌رینی دووهه‌م بۆ مێژوو ئه‌وسه‌روه‌رییه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کاک (جه‌بار فه‌رمان)ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌وشتانه‌ی که‌زۆر کاک مه‌سعود پێی بێزار بوو په‌لاماردانه‌وه‌ی رژێم بوو.
ـ کاک مه‌سعود بێزارییه‌که‌ی چۆن ده‌ربری؟
(مام وریا) کاک مه‌سعود بروسکه‌یه‌کی ناردبوو گوتبووی هه‌ق نییه وابکه‌ن
به‌ڵام کاک جه‌بار فه‌رمان کاری به‌بروسکه‌که نه‌کرد په‌لاماری هێنا وسڵیمانی گرته‌وه، له‌گرتنه‌وه‌ی سلیمانیدا کاک مه‌سعود له‌گه‌ڵ وه‌فدی به‌ره‌ی کوردستانی کورد له‌به‌غداد بوون.
هه‌ڵه‌کانی راپه‌رین ؟
(مام وریا) به‌کورتی ‘ دزی ، تاڵانیکردن ، ده‌ستدریژی کردن له‌سه‌رماڵی خه‌ڵک، زیندوکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی عه‌شایه‌ری’دواتریش، بێبه‌رنامه‌یی، له‌و هه‌ڵانه‌یه که‌راپه‌رینی پێده‌ناسرێته‌وه.به‌رنامه هه‌بوو بۆراپه‌رین به‌ڵام بۆ شکست، کۆره‌و به‌رنامه نه‌بووه.
ساڵی1991ساڵێكی مێژوی بوو بۆمیله‌تی كوردی هه‌رله‌وساڵه‌دا ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991له‌دایك بووپێویستمان زانی به‌ڕێز قادر قادر لێ پرسراوی محوه‌ری سلێمانی له‌ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 بهێنینه ئاخاوتن به‌ڕێزیشیان به‌م چه‌شنه‌وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی داینه‌وه
1- به‌ڕێز قادر قادر من ده‌خوازم سه‌ره‌تاله ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م وه‌ك جه‌نابتان ئاگادارن له‌میحوه‌ری ( ڕانیه‌وه ) ڕاپه‌ڕین ده‌ستی پێ كرد‌و به‌ڕێزان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاك نه‌وشیروان ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی ئه‌وه‌نده‌ی به‌ڕێزتان ئاگاداربن سه‌رۆكی هه‌رێم وكاك نه‌وشیروان له‌سه‌ر نه‌خشه‌و بڵنداییه‌كان ته‌بابوون یان نا؟؟؟
(قادر قادر) به‌ڕاستی وه‌كو پێویست من ئاگاداری ئه‌و ده‌روازه‌یه‌نه‌بووم چونكه هه‌مووناوچه‌كان لێ پرسراوی تایبه‌تی خۆی بۆئاماده‌كرابوو من ئه‌وكات لێ پرسراوی لـقـ4ـی بووم ناوچه‌كانی ( سلێمانی +هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید+سورێن+شاره‌زوور+شاررباژێڕ+دۆڵی جافایه‌تی+پیره‌مه‌گرون ) به‌گشتی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌خۆده‌گرد له‌ڕاستیدا من وه‌كوپێویست ئاگاداری چۆنێتی ئیشوكاره‌كانی ده‌روازه‌ی ڕانیه‌نیم هه‌رچه‌نده ئه‌وان دووڕۆژ به‌رله‌ئێمه‌ده‌ستسان به‌ڕاپه‌ڕین كردله5مانگدا ئه‌وان ده‌ستیان پێ كرد به‌ڵام ئێمه‌له7مانگدا ده‌ستمان پێ كردوگه‌یشتینه ناوه‌ندی سلێمانی وپاڵپشتی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی خۆمانمانكرد؟
2- بۆچی ڕاپه‌ڕین له‌ڕانیه‌وه‌ده‌ستی پێ كرد ؟ئایا له‌ڕۆژی 5مانگدا به‌رنامه ڕێژییه‌ك هه‌بوو یاخود كارێكی كوتوپڕو بێ به‌رنامه‌بوو ؟
(قادر قادر)بێگومان ڕاپه‌ڕین كارێكی كوت‌وپڕ نه‌بوو پێم خۆشه ئه‌م ڕاستییه لای هه‌مووكه‌س ڕوونبێت ڕاپه‌ڕین پێش وه‌خته‌ی هه‌بوو سالاَنی 1983وه1987جه‌ماوه‌ر ڕاپه‌ڕینی خۆیان ئه‌نجام داوه وڕاوبۆجونی خۆیانیان ده‌ربڕیوه به‌كۆمه‌ڵی له‌وناوچانه‌ی كه‌بۆیان كرابێت بۆیه من پێم وایه ڕاپه‌ڕین پێشه‌كیه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌ڕێز ( مسعود بارزانی ) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوه‌ڕاستی مانگی 12/ 1990سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كردوكۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دان وئێمه‌ش له‌خزمه‌تی دابووین له‌وێ كۆبونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی ئه‌نجام درادواتریش چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجام درا به‌مه‌به‌ستی دانانی نه‌خشه‌و پلانی ڕاپه‌ڕین هه‌روه‌ك كورد له‌په‌ندێكی پێشیناندا ده‌ڵێت ( هه‌ركات جام پڕ بێت لێی ده‌ڕشێت ) دوژمنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌وه‌نده زاڵم و زۆرداربوو میله‌ت گه‌یشتبوه‌ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ده‌بێت چی دی ئه‌مه‌قبوڵ نه‌كرێت وڕاپه‌ڕین ئه‌نجام بدرێت له‌هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌و گوندوله ته‌واوی خاكی كوردستاندابۆیه له‌وێ نه‌خشه‌كێشرا له15/12/1990بوو جه‌نابی سه‌رۆك پێی گوتین ده‌بێت هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ دابه‌زین دڵی جه‌ماوه‌ری كوردستان خۆش بكه‌ین وپاڵپشتیان بین هه‌ریه‌كه‌مان له‌ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه سنوری خۆمانمان هه‌بوو وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێداوه منیش سه‌رپه‌رشتی سنوری سلێمانی وناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریم ده‌كرد من ئه‌وكات لێ پرسراوی لـقـ4ـی بووم پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌م له‌به‌رواری 15/12/1990ڕاسته‌وخۆ كۆبونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڤالاَنی سنوری خۆماندا ئه‌نجام داونه‌خشه‌ی ڕاپه‌ڕینی سنوری خۆمانمان دان له‌گه‌ڵ هاوكارانمان له‌حزبه‌كانی ( یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان+حزبی شوعی كوردستان+وه‌براده‌رانی حسك ) پێكه‌وه‌بووین وبڕیارماندا له‌خزمه‌تی میله‌تی خۆماندابین تاوه‌كوڕاپه‌ڕین له‌سنوری ئێمه‌شدا سه‌ركه‌تن به‌ده‌ست بهێنێت .
3- جگه له‌هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ویه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێزی دیكه‌تان له‌گه‌ڵ بوو ؟؟ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵتان بوون كێ بوون ؟؟؟
(قادرقادر) به‌ڵێ حزبی شوعی وحسك وبزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش ئه‌وكات هه‌بوون .
4- ڕۆڵی پارتی دیموكراتی ئێران چۆن بوو بێگومان ئه‌وان ئه‌وكات له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌بوون له‌پێش ڕاپه‌ڕین وله‌پاش ڕاپه‌ڕین ڕۆڵیان چۆن بوو ؟؟؟
(قادرقادر)له‌ڕاستیدا ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان له‌گه‌ڵ باره‌گاكانی ئۆپزوسۆینی ئێران‌دا نه‌بوو ئێمه ڕێنمایی خۆمان پێ درابوو كه له‌هه‌رحاڵه‌تێكدا ڕاسته‌وخۆ چ بكه‌ین یان نه‌یكه‌ین ،،ئه‌وكارانه‌ی كه‌به‌ئێمه سپێردرابوون ئێمه سه‌رقاڵی ئه‌وكارانه‌بووین هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به‌باره‌گاكانی ئه‌وانه‌وه نه‌بوو ئێمه له‌سه‌ر نه‌خشه‌و پلانه‌كانی خۆمان كارمانده‌كردوو خۆمان گه‌یانده ناوه‌ندی شاره‌كانی ( سلێمانی +هه‌ڵه‌بجه+شاره‌زورو +شارباژێڕ‌و+دوكان +ئۆردوگای پیره‌مه‌گرون ) وئه‌وناوچانه‌ی دیكه‌ی سه‌ره‌وه كه‌ئاماژه‌م پێداون ئێمه‌به‌رله‌وه‌ی دابه‌زینه‌خواره‌وه وه‌ك گوتم له‌ناوه‌ڕاستی مانگی 12/1990داكه‌كاتێك جه‌نابی سه‌رۆك (مه‌سعودبارزانی ) سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد ئه‌وكات به‌ڕێزان كاك (نه‌وشیروان و) كاك ( ملازم عومه‌رو ) مامۆستا ( نازم كۆیی ) ئاماده‌بوون وله‌وێ بوون چونكه ئه‌وكات جه‌نابی ( مام جه‌لال ) له‌ولاَتی سوریابوو جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانیش ) رشاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌كرد كاتێك ئێمه‌گه‌ڕاینه‌وه له‌مه‌كته‌بی سیاسی له‌سنوری خۆمان كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجام دا دواتر سه‌رۆك بارزانی وكاك ( نێچیرڤان بارزانی )ومه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ندین نامه‌یان بۆنوسین سه‌باره‌ت به‌ته‌بابوونمان وبۆئه‌نجام دانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه ئێمه وه‌ك لـقـ4ـی زانیاریه‌كانی ئه‌و نامانه‌مان گه‌یانده ڕێكخستنه‌كانی خۆمان بێگومان ئه‌ونامانه به‌شێكیان بۆكه‌سایه‌تیه‌ناسراوه‌كانی سنوره‌كه‌و دۆستانی ( مسته‌فا بارزانی نه‌مر) بوون كه‌پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌ودابوون وه‌چه‌ند نامه‌یه‌كیش ئاڕاسته‌ی شانه چه‌كداره‌كانی كران كه‌له‌ناو ڕژێمدا بوونیان هه‌بوو وه‌كو موسته‌شاره‌كان به‌مه‌ستم ئه‌وانه‌یه كه‌پێشتر په‌یوه‌ندیان به‌پارتیه‌وه‌هه‌بوو ئێمه ته‌واوی ئه‌نامانه‌مان له‌ماوه‌ك یه‌ك مانگدا گه‌یانده‌خاڵی مه‌به‌ست له‌به‌رواری 25/1تاوه‌كو25/2 .
5- ئه‌و هێزانه‌ی كه‌دابه‌زینه ناوڕانیه ژماره‌یان چه‌ند بوو ؟؟؟
(قادرقادر) به‌ڕاستی من ناتوانم ژماره‌یه‌ك دیاری بكه‌م چونكه من له‌وسنوره‌دانه‌بووم به‌ڵكومن سنوری ترم پێ سپێردرابوو …
ـ كاتێك سه‌ركردایه‌تی كۆی كردنه‌وه‌پێی گوتن ده‌چینه‌ناوشاره‌كانه‌وه؟؟ئه‌وكات هێزكانی پارتی له‌كوێ بوون ؟؟ئایه له‌دیوی ئێرا بوون یاخود له‌دیوی ئێراق ؟پاشان سه‌ركردایه‌تی نه‌خشه‌ی پێ بوو بۆده‌سه‌لاَت له‌ناوشاره‌كاندا؟؟؟
(قادرقادر) به‌ڵێ پێیان گوتین ده‌چینه‌ناوشاره‌كانه‌وه‌و نه‌خشه‌مان ئه‌وه‌بوو ده‌بێت هه‌موو حزبه‌كان یه‌ك ده‌نگ بین وته‌با بین تاوه‌كو بتوانین خۆمان بگه‌یه‌نینه میله‌تی خۆمان ودابه‌زینه‌ناوشاره‌كانه‌وه‌وچ به‌نهێنی چ به‌ئاشكرا ده‌ست پێ بكه‌ین ،،ده‌بوایه ئێمه ئه‌وكاره‌ئه‌نجام بده‌ین وجه‌ماوه‌ر هانبده‌ین ئێمه‌ش خۆش به‌ختانه‌له‌كاتو ساتی خۆیداتوانیمان بگه‌ینه‌خالًی مه‌به‌ستی شوێنی دیاری كرا‌و ،،،ئێمه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری باره‌گاكانمان له‌ناوچه‌سنورییه‌كاندا بوون چونكه ئه‌وناوچانه‌له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه‌گیرابوون چه‌ند ناوچه‌یه‌ك نه‌بێت كه‌پێك هاتبوو له(سورێن ) وهه‌ندێ ناوچه‌ی دیكه‌ی تر به‌لاَم زۆربه‌ی زۆری باره‌گاكانمان له‌ناوخاكی خۆماندابوو ئێمه‌له‌ناوچه‌ی ( مێشه‌ر+پێنچوێن)دا بوونمان هه‌بوو به‌لاَم باره‌گاشمان له‌خاكی ئێران‌دا هه‌بوو له‌ناخشه‌ی ناوشاریشدا به‌رنامه‌مان هه‌بوو تاوه‌كو زوو بگه‌ینه‌جه‌ماوه‌رو سه‌رپه‌رشتیان بكه‌ین وده‌ست بگرین به‌سه‌ر داموودوزگاحكومییه‌كانداووه پلانمان هه‌بوو كه‌ته‌واوی ئه‌وخه‌ڵكانه‌ده‌ستگیربكه‌ین وله‌شوێنێكی تایبه‌تدا كۆیان بكه‌ینه‌وه‌تاوه‌كودادگادابمه‌زرێت وئه‌وانیش به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن بێگومان ئه‌مه‌ی كه‌باسم كرد وه‌كو به‌ره‌ی كوردستانی بوو .
7- ئایا ئێران یارمه‌تی دان ؟ له‌ڕوی لۆجیستی به‌چه‌ك وكه‌ره‌سته‌ی جه‌نگ و سوپاوه ؟
(قادرقادر) ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگری ئێمه‌نه‌بوو به‌ڵام له‌وڕوانه‌شه‌وه یارمه‌تی ئێمه‌ی نه‌دا چونكه ئێمه پڕچه‌ك بوین ئێران ته‌نها هاوكاری كه‌پێشكه‌ش به‌ئێمه‌ی كرد ئازاد كردنمان بوو له‌خاڵه سنورییه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی هاتوچۆكردنمان ئێمه وه‌كو لــقــ4ـــی جگه‌له‌ناوچه‌ی ( هه‌ڵه‌بجه و هێزی شاره‌زوروهێزی سورێن ) نه‌بێت كه‌ئه‌وكات (خاڵه عارفان ) به‌ر ڕه‌حمه‌تی خودا كه‌وێت به‌یاوه‌ری (كاك نوری حاجی عوسمان )و هه‌ڤالاَنی دیكه‌ی ناوچه سه‌رپه‌رشتی ئه‌وجه‌نگه‌یان ده‌كرد به‌ڵام ئه‌وان له‌ودیوی ئاوبوون ئێمه‌ش ئاو له‌پێشمان هه‌بوو ئێمه به‌ته‌واوی ئاماده‌بوون كه‌ره‌سته‌كانی په‌ڕینه‌وه له‌ئاومان پێ بوو وه‌ك (چوپ+هه‌ڵقه+بووش ) …
8- تالاَنی دیارده‌یه‌كی زۆر ناشارستانی وقێزه‌ونی نێو هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌كه‌ئایه‌ئێوه ڕۆڵتان هه‌بوو له‌تالاَنیدا یاخود ئێوه ڕێگه‌تان به‌خه‌ڵكه‌كه‌دا یان ڕێگری خه‌ڵكه‌كه‌بوون تا تالاَنی ئه‌نجام نه‌ده‌ن؟؟؟
(قادرقادر) ئێمه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیه‌وه پێمان ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه‌ئه‌و حاڵه‌ته‌نابێت ڕووبدات ئێمه‌ش هه‌رچه‌نده پێمانكرابێت ڕێگری ئه‌و دیارده‌ناشارستانیه‌بووین من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم به‌ڕاستی جه‌ماوه‌ر به‌شێكی زۆری هاوكاری كردین وبه‌قسه‌یان ده‌كردین جگه‌له‌چه‌ك وجبه‌خانه‌كانی دوژمن نه‌بێت چونكه ئێمه پێمان خۆش‌بوو هه‌موو هێزو چه‌ك وجبه‌خانه‌كانی دوژمن له‌ناوبه‌رین جا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌وانه‌یان نه‌بردبا ئه‌وا ئێمه بۆخۆمان ده‌مان ته‌قاندنه‌وه چونكه‌ئێمه‌مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بوو كه‌جارێكی تر حكومه‌ت خۆی به‌هێزبكاته‌وه‌و بتوانێت ئه‌و چه‌كو جبه‌خانانه‌ی كه‌لێی به‌جێ ماوه‌ده‌ستیان به‌سه‌ردابگرێت ودیسان دژی ئێمه‌و جه‌ماوه‌ر به‌كاری بهێنێ ته‌وه بۆیه‌جگه‌له‌چه‌كو جبه‌خانه بڕواناكه‌م میله‌ت تالاَنی مالاَن وچێگاكانی دیكه‌ی كردبێت ئه‌گه‌ر هه‌ش بوبێت زۆردیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن بوه ئێمه‌ش ئاگاداری نه‌بووینه …
9- ئه‌گه‌ر جاشه‌كان له‌سنوری ڕانیه‌وه‌خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دایه پێتان وابوو ڕاپه‌ڕین ئه‌نجامێكی واگه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وته‌وه‌و سه‌ركه‌وتووده‌بوو؟؟؟
(قادر قادر) من وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێدا جام پڕبووبوو به‌ڵێ وبێگومان ئه‌گه‌ر له‌ڕانیه‌شه‌وه‌نه‌بوایه له‌ناوچه‌كانی دیكه‌وه‌ده‌ستی پێ ده‌كرد سلێمانی یان شاره‌زووریاخانه‌قین بێگومانم رانیه‌ش نه‌بوایه ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌بوه ده‌روازه بۆڕاپه‌ڕین چونكه دوژمن زۆر بێ هوره‌بووبوو دووژمن پاش ئه‌وه‌ی له2ئابی 1990كه‌هێرشی كرده‌سه‌ر ولاَتی كۆیت وداگیری كرد پاش ئه‌وه‌ی كه‌شكستی هێنا ئیدی بێ وره‌بوو له‌كوێت وه‌ده‌رنراو توشی شكستی گه‌وره‌ته‌بوو بۆنمونه كاتێك له‌سنوری ئێمه‌وه له‌ناوچه‌ی ( شلێر) زۆر زوو شكستی خواردوو دۆڕا له‌وجه‌نگه‌بێ توانابه‌رگرییه‌ی دوژمن‌دا توانیمان تێكیان بشكێنین و5سه‌ربازی ئه‌وان به‌دیل بگرین وه‌پێیانیشمان ڕاگه‌یاند ئێمه كۆیت نیمان هه‌نده پارویه‌كی ئاسان بین چونكه حكومه‌ت زۆر لاوازبووكاتێك ئێمه جوندیه‌كانی حكومه‌تمان گرد به‌دیل زۆر به‌زه‌یمان پێیانداهاته‌وه‌چونكه له‌ڕووی جلوبه‌رگوخواردنه‌وه ئه‌و سه‌ربازه ئێراقیه‌یی پێشترنه‌بوون بۆیه من ده‌توانم بڵێم ڕانیه‌ش نه‌بوایه ناوجه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان ده‌بوه ده‌روازه به‌لاَم له‌هه‌مانكاتدا من ده‌ستی خۆشی وپیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی ڕانیه‌یی قاره‌مان ده‌كه‌م چونكه ئه‌وان ده‌ست پێشخه‌ریان كرد‌و ڕاپه‌ڕین به‌لاَم نابێت ئه‌و ڕاسته‌یه‌مان له‌بیربچێت له‌هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه ئاماده‌باشی ته‌واو هه‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماده‌باشییه‌نه‌بوایه‌ڕه‌نگه‌هه‌رله‌ڕانیه‌و چوارقوڕنه كۆتایی به‌ڕاپه‌وڕین بهاتبایه،، ئه‌گه‌ر هه‌یبه‌سوڵتان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بگیرابایه خه‌ڵكه‌كه‌چ ده‌كرد؟؟ به‌لاَم كه‌له‌ڕانیه‌وه به‌لاَم كه‌خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی ڕانیه ده‌ستیان پێ كرد ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌شاره‌كانی دیكه‌له‌سنوره‌جیاجیاكاندا وره‌یان به‌رزبوه‌وه‌و بوونه‌خاوه‌ن بڕوایه‌كی سه‌ركه‌وتنوهێزی خۆیان بێگومان پێشمه‌رگه‌ش له‌كاتی خۆیدا بووبه‌پاڵ پشتیان له‌هه‌مووڕوه‌كانه‌وه بێگومان پێشمه‌رگه‌له‌جاو خه‌لكی ئاسایی زۆرشاره‌زاتربوو له‌جه‌نگدا…
10- مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ دیله‌گیراوه‌كاندا چۆن بوو به‌تایبه‌ت پله‌داره‌كان!؟
(قادرقادر) كاتێك ئێمه‌له‌سه‌ركردایه‌تیه‌وه‌ئامۆژگاری كراین یه‌كێك له‌ئامۆژگارییه‌كان ڕێزگرتن بوو له‌گیراوه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌كاندا سه‌ركردایه‌تی پێی گوتین راسته به‌عس كارێكی نامرۆڤایه‌تی وناشارستانی كردوه به‌ڵام ده‌بێت ئێمه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان بین من ده‌مه‌وێت به‌ئامانه‌ته‌وه ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نم هه‌موو دیله‌گیراوه‌كان هه‌رله‌سه‌ربازێكی بچوكه‌وه تاگه‌وره‌ترین پله زۆر به‌ڕێزه‌وه له‌مزگه‌وتوو قوتابخانه‌كانداكۆمانكردنه‌وه‌و ئێمه به‌رله‌وه‌ی نان وئاو بۆخۆمان په‌یدابكه‌ین وبیخۆین بۆئه‌وانمان ده‌كردوو له‌هۆڵی ئه‌واندابووین ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵی بووكاتێك ئێمه‌به‌خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌گوت ڕێزله‌م دیلانه‌بگرن وڕێزیان لێ بگرن هاولاَتیان زۆر گوێ ڕایه‌ڵمانبوون وزۆر خزمه‌تی گیراوه‌كانیان ده‌كرد من له‌و بڕواناكه‌م بچوكترین هه‌ڵه‌به‌رانبه‌ربه‌یه‌ك سه‌رباز یاخود پله‌داردرابێت له‌وكاته‌دا…
11- ئایه هاولاَتیان بیریان له‌تۆڵه‌ده‌كرده‌وه‌له‌كاتێكدا چه‌ند ساڵێكی كه‌م به‌سه‌ر شالاَوی ئه‌نفال وكیمیاباران وجینۆسایدی كورد تێ په‌ڕی بوو هه‌رله‌لایه‌ن هه‌مان سه‌ربازوپله‌دارانه‌وه كه‌جه‌نابت ئاماژه‌ت پێدا خه‌ڵكی خزمه‌تی ئه‌وانیان ده‌كرد؟؟؟
(قادرقادر) به‌ڕاستی هاوڵاتیان زۆر به‌شه‌ره‌ف بوون كاتێك ئامۆژگاری پێشمه‌رگه‌یان بیست ئه‌وه‌یان له‌بیركرد ده‌بێت به‌دوای تۆڵه‌دابگه‌ڕێن نمونه‌ش ئه‌و خزمه‌ته بووكه‌ئاماژه‌م پێداوه ته‌نها هاولاَتیان ڕه‌قیان له‌ده‌سه‌لاَتی به‌عس بوو نه‌ك ئه‌وسه‌ربازو پله‌داره‌ی كه‌له‌ژێرسوڵته‌و ده‌سه‌لاَتی كوردستاندابوون به‌لاَم به‌ده‌رله‌وانه‌ی كه‌زۆر تاوانبار بوون به‌جینۆسایدی كورد هه‌رچه‌نده سوپاس بۆخوداش ئه‌وانه‌ش به‌سزاسی یاسایی خۆیان گه‌یشتن ئێمه‌ش شاهێد حاڵبووین به‌لاَم هاولاَتیان ته‌واو گوێ ڕایه‌ڵی ئامۆژگارییه‌كانی پێشمه‌رگه‌بوون …
12- سه‌ركردایه‌تی به‌رله‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین به‌رپاببێت كۆبونه‌وه‌ی پێ كردن ؟ئه‌گه‌ر پێی كردن به‌رنامه‌وئامۆژگارییه‌كانی چی بوون ؟
(قادرقادر) به‌ڵێ وه‌ك له‌ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكه‌ماندا ئاماژه‌م پێداوه كۆبونه‌وه‌و ئامۆژگاری كراین له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیه‌وه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا پێمانگوترا :
1- ده‌بێت هه‌موو یه‌ك ده‌ست ویه‌ك هێزبین .
2- ده‌بێت ڕێز له‌سه‌ربازو پله‌داره‌گیراوه‌كان بگرین .
3- ده‌بێت لێژنه‌له‌گه‌ڵ ئه‌حزابه‌كان دروست بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ردیارده‌یه‌ك نه‌ك هه‌ركه‌س بۆخۆی كاربكات .
ئێمه سه‌ره‌تاله‌ناوچه‌ی پێنچوێنه‌وه دابه‌زین ئه‌وكات ئه‌و سه‌ربازگانه مابوونه‌وه‌و بێ ئاگابوون به‌لاَم ئامۆژگارییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی ئێمه پێشه‌نگ بوون كارێكی وامان نه‌كرد هه‌ركه‌سێك به‌زمانی عاره‌بی قسه‌ی بكردبایه ئیدی ئێمه‌ش بمان كوشتایه هه‌رچه‌نده ئه‌م سیاسه‌ته چه‌و ته‌هیی به‌عس بوو ئه‌وان زۆر وایان ده‌كرد به‌لاَم ئێمه‌به‌دوای تۆڵه‌دانه‌ده‌گه‌ڕاین گوێ ڕایه‌لێ ئامۆژگارییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی بوین ئێمه‌له‌سه‌ره‌تایی دروست بوونی شۆڕشی ( ئه‌یلولی مه‌زنه‌وه ) ئێمه‌دژی برا عاره‌به‌كانمان نه‌بوین به‌ڵكوبه‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه ته‌نها دژی ده‌زگاكانی ڕژێم بوو‌ین كه‌دانیان به‌مافی ئێمه‌ی كوردانه‌داناو زوڵم‌و خه‌دریانلێ ده‌كردین به‌گشتی هه‌ڵوێستی پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ر زۆرباش بوو كه‌س بیری له‌تۆڵه‌نه‌كرده‌وه‌ته‌نها ڕاوه‌دوونانی به‌عس نه‌بێت ئه‌وه‌بو تاوه‌كو شاری كه‌ركوكی دڵی كوردستان نه‌وه‌ستاین .
13- به‌لای تۆوه خۆشترین یادگاری ڕاپه‌ڕین چی بوو؟؟ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ناخۆشترین یادگاری کامه‌بوو؟
(قادرقادر) خۆشترین یادگاری وه‌كو خۆم بریتیی بووله‌وه‌ی كه‌سه‌ره‌تا هاتینه‌ناوشاری سلێمانیه‌وه به‌ئۆتۆمبێل هاتین چه‌ند وێنه‌یه‌كی ( بارزانی نه‌مرو كاك ئیدریس وسه‌رۆك مه‌سعودبارزانی ) له‌سه‌رئۆتۆمبێله‌كانمان بوو كاتێك جه‌ماوه‌ر هاته پێشوازیمان به‌چاوه‌كانی خۆم بینیم خه‌ڵكی له‌خۆشیدا ماچی وێنه‌كانیان ده‌كردو بڕوا بكه‌ن وێنه‌كانیان ده‌خوارد بێگومان ئه‌وه‌ش له‌حه‌ماس وتاسه‌یه‌كی زۆره‌وه سه‌رچاوه‌ی گردبوو منیش كه‌ئه‌و دیمه‌نه‌م به‌رچاوكه‌وت زۆر دڵخۆش بووم كه‌هاولاَتیان چه‌ند په‌رۆشن بۆئێمه‌و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ئیدی منیش خۆمم بۆڕانه‌گیراو له‌خۆشیاندا زۆر گریام .بێگومان ئه‌وه خۆشترین كاتی من بوو له‌وسه‌رده‌مه‌دا كاتێگ گه‌یشتوینه ناوشاریش بینیمان ئه‌و هه‌موو جه‌نازه‌یه‌ی دووژمن كه‌وتوه‌و ئه‌وكات ( ئه‌منه سوره‌كه +مه‌عه‌سكه‌ری سارداو +تانجه‌ڕۆ ) هێشتا ئه‌وانه به‌ته‌واوی پاك نه‌كرابوونه‌وه دواتریش پێشمه‌رگه‌به‌هاوكاری جه‌ماوه‌ر ڕووبه‌ڕوی ئه‌وانیش بونه‌وه‌و ئه‌وانیشیان ڕاماڵی به‌ڕاستی ڕاپه‌ڕین ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ربووڕاسته‌پێشمه‌رگه‌پشتیوانێكی گه‌وره‌بوو بۆجه‌ماوه‌ر به‌لاَم جه‌ماوه‌ریش ڕۆڵێكی زۆرباشیان بینی من له‌هه‌ندێ شوێن بینیم به‌رله‌وه‌ی ئێمه‌بگه‌ین ئه‌وان باره‌گایان كردبوه‌وه‌و وێنه‌ی سه‌رۆك بارزانیان دانابوو،،،ناخۆشترین كاتیش كه‌من بیستم كشاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌بوو له‌كه‌ركوك چونكه من تاوه‌كو كه‌ركوك به‌شداربووم شه‌وی یه‌كه‌میش له‌كه‌ركوك بووم به‌لاَم دواتر كاك ( نێچیرڤان ) پێی گوتم تۆبڕۆبۆناوچه‌ی ( كه‌لاروكفری ) ئیدی منیش به‌ره‌و ئه‌وی به‌ڕێ كه‌وتم پاشان لام زۆر ناخشبوو كه‌بیستم پێشمه‌رگه‌له‌كه‌ركوكدا كشاوه‌ته‌وه ..
14-ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌له‌كه‌ركودا بمایه‌ته‌وه سه‌ركه‌وتوو ده‌بوو یاخودا تاخواری كه‌ركوك بڕۆیشتایه‌توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌بوو یاخود سنوری هێزی پێشمه‌رگه‌پێشتر دیاری كرابوو؟
(قادرقادر)بێگومان ئێمه‌پێشتر له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیه‌وه پێمان ڕاگه‌یه‌ندرابوو به‌هه‌رجۆرێك بێت ده‌بێت كه‌ركوك ئازاد بكه‌ین ، من ڕۆژێك پێشتر له‌گه‌ڵ كاك (نێچیرڤان بارزانیدا ) چوینه قه‌ره‌هه‌نچیر كه‌زۆر نزیكه له‌كه‌ركوكه‌وه له‌وی َ كاك (نێچیرڤان ) كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وحزبه‌كانی دیكه‌و پاسۆك ئه‌نجام دا له‌وێ نه‌خشه‌ی كه‌ركوك دیاری كرا فه‌رمانی ئه‌وه‌مان پێ كرابوو ده‌بوایه كه‌ركوك ئازاد بكرێت من پێشم وایه ئه‌گه‌رمه‌به‌ستمان بوایه‌و كاراتربووینایه ده‌مانتوانی تاوه‌كو خواری كه‌ركوك یاخود هه‌رشوێنێك خۆمان بمان یوستبایه بڕۆین چونكه‌به‌ڕاستی وره‌ی دووژمن زۆر ڕووخابوو له‌كه‌ركوكیش جه‌ماوه‌ر ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو قوتابییه‌كان ده‌سته‌به‌ده‌سته زانیاریان پێ ده‌دان پێیان ده‌گوتین ئه‌وه ماڵی علی كیماویه‌و ئه‌وه باره‌گای به‌عسه‌هه‌موو پێگه‌بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان پێ پیشانداین من پێم وابوو ده‌مانتوانی تاخواروتریش بڕۆین به‌لاَم من پێم وایه كه‌ركوك حسابێكی تایبه‌تی بۆكۆابوو …
15- ئایه له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هیچ به‌ربه‌ستێك یاخود هیچ خاڵێك هه‌بوو كه‌ده‌بێت پێشمه‌رگه لێی بكشێته‌وه‌یان بۆته‌نها كه‌ركوك پێشمه‌رگه‌ی لێ كشایه‌وه ؟
(قادرقادر) من هیچ شتێكی ڕه‌سمیم نه‌بینی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌ڵام پێم وایه كه‌ركوك جیاوازی هه‌بوو بۆیه‌من گومانم هه‌بوو له‌سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌له‌كه‌ركوك به‌دڵنیاییه‌وه ..
به‌ڕێز كاك قادر قادر سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌یلول زۆر سوپاس بۆجه‌نابت وه‌ك كه‌سێكی كارا‌و به‌شداربووی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 به‌رسڤی چه‌ند پرسێكت داینه‌وه زۆر سوپاس بۆئه‌و كاته‌ی بۆت دیاری كردین وهاوكاریت كردین .من ده‌خوازم دوا وته بۆبه‌ڕێزت به‌جێ بهێڵم هه‌رپه‌یامێكت ماوه فه‌رموو…
منیش له‌كۆتایدا زۆر سوپاسی به‌ڕێزتان ده‌كه‌م هه‌رله‌كه‌ركوكه‌وه زۆر به‌خێرهاتی تاهاوینه‌هه‌واری شه‌قلاَوه زۆر به‌خێربێت سوپاس سه‌ركه‌وتوبن
…..
له‌میانه‌ی ته‌وه‌ری شرۆڤه بۆ یادی راپه‌رین ، پێشوه‌خت په‌یوه‌ندیمان به هه‌ریه‌ک له‌به‌ڕێزان (جه‌زا عبدلواحد ، فواد محمود عبدالله ،فاروق عزیز قادر )که‌هه‌رسێکیان پێشمه‌ره‌گی دانه‌براو، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای پێشمه‌رگه دێرینه‌کانن) به‌سوپاسه‌وه وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانیان دایه‌وه ، له‌به‌رگرنگی وه‌ڵامه‌کان شرۆڤه به‌پێویستی زانی ده‌قی وه‌ڵام نامه‌که‌یان وه‌ک خۆی بێده‌ستکاری بڵاوبکاته‌وه ..
دوای سڵاو و رێزمان، ئه‌م سێ که‌سه‌ی له خواره‌وه ئه‌م وه‌ڵام نامه‌یه‌مان ئیمزاکردووه،و پێشکه‌شتانی ده‌که‌ین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک جار زانیارییه‌کان ته‌نها سه‌رکردایه‌تی و ئاسته باڵاکان ناوه‌رۆکه‌که‌ی ده‌زانن، ره‌نگه ده‌وروبه‌ر ته‌نها به‌هه‌ست و ژیریان بتوانن له شته‌کان بگه‌ن، بۆیه ئێمه ده‌توانین بڵێین که تاراده‌ی زانیارییه‌کانمان، ئه‌م وه‌ڵامانه ئه‌وه‌ن که به‌ڕێزتان ده‌تانه‌وێت
بیرۆکه‌ی راپه‌رین؟
1/ له‌ڕاستیدا ئه‌ندێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی و بڕگه بڕیاره‌کانی راپه‌ڕین، ته‌نها له‌لایه ن (ی.ن.ک) وه نه‌خشه‌ی بۆ کێشرابوو، راپه‌ڕین له‌و کاته‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێز( نه‌وشیروان مسته‌فا) وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرا، واته فکره‌که‌ش و چاودێری و سه‌رپه‌رشتییه‌که‌ی هه‌ر کاک نه‌وشیروان بوو، نه‌ک له قۆڵی رانیه به‌ڵکو له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستان.
کاک نه‌وشیروان له‌پێناوی سه‌رکه‌وتنی راپه‌ڕیندا په‌یوه‌ندی به‌چه‌ندین که‌سایه‌تی حیزبی و عه‌شایه‌ری تری گۆڕه‌پانه‌که‌وه کردووه له‌وانه (به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی) که‌له‌وکاته‌دا هه‌نگاوێکی ژیرانه‌بوو، ده‌بوایه تواناکان یه‌کبخرایه، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له‌نه‌خشه‌وپلانه‌کاندا ته‌با بوون یان نا؟ ره‌نگه ئێمه نه‌یزانین.
سه‌رکردایه‌تی؟
2/ سه‌رکرده‌ی مه‌یدانی له‌ناو شاردا ( شه‌هید عه‌لی نه‌بی) بوو ، کاک (شێردڵ حه‌وێزی) یش وه‌ک هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تییه‌وه دیاریکرابوو جگه له‌و سه‌رکرده مه‌یدانییانه‌ی لێپرسراوی تیپه‌کان بوون.
دیاریکردنی رۆژی راپه‌رین؟
3/ له 4/3/1991 دا له (خه‌بات) راپه‌ڕینێک کرا که ئه‌نجامه‌که‌ی به‌وه کۆتاییهات که که‌وته ده‌ست جه‌ماوه‌ر، دوژمن به پاڵپشتی جاشه‌کان جارێکی تر هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی دا، رێکخستنه‌کان به بروسکه (کاک نه‌وشیروان) یان ئاگادارکرده‌وه که جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ وره و توانای زۆر مه‌زنیان تیادا ئاماده‌یه پێویسته هه‌وڵبده‌ین ئه‌و وره و توانایانه خامۆش نه‌بنه‌وه، بۆیه بڕیاردرا که ئه‌گه‌ر نه‌شگاته کاتی دیاریکراو ئه‌وا ئه‌نجامدان باشتره له دواخستن له‌به‌ر ئه‌وه له 5/3/1991 دا رانیه ئازادکرا.
رانیه به‌حوکمی نزیکی و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام و خێرای رێکخستنه‌کان به یه‌کێتی و (کاک نه‌وشیروان)ه‌وه، وه هه‌ڵکه‌وته‌ی شوێن و جوگرافی که به ئازادکردنی ده‌ورێکی باشی ده‌بوو له بڕدان و جیاکردنه‌وه‌ی تواناکانی دوژمن له هه‌ولێر و کۆیه له توانای دوژمن له سلێمانی.
4/ جگه له‌هێزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هیچ هێزێکیترمان له‌گه‌ڵدا نه‌بووه له سنوری رانیه.
پارتی دیموکراتی ئێران؟
5/ رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران له پێش راپه‌ڕین گه‌یاندنی زانیاری بوو ، دوای راپه‌ڕین هیچ رۆڵێکی خراپیان نه‌بووه.
هێزیکه‌چه‌ند بووه ؟
6/ ئه‌و هێزه‌ی له رانیه‌وه دابه‌زی چه‌ند تیپێک بوو، پێش راپه‌ڕین ئاگادارکرابوون له‌کورترین ماوه‌دا هه‌ر تیپه‌یا‌ن( 10 تا 15 ) پێشمه‌رگه‌یان به‌په‌له بگه‌یه‌ننه کێوه‌ڕه‌ش، جگه له‌و تیپانه‌یتر که به‌مه‌به‌ستی رۆشتنیان بۆ سنووره‌کانی هه‌ولێر و کۆیه به سنوری رانیه‌دا تێپه‌ڕبوون.
هێزه‌کانی یه‌کێتی به‌رله‌راپه‌رین؟
7/ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هه‌ر دوای ته‌واوبوونی عه‌مه‌لیاته‌کانی ئه‌نفال، مه‌فره‌زه پارتیزانه‌کانی دروستکرد، به به‌رنامه‌یه‌کی تازه‌وه ناردنییه‌وه قوڵایی سنور و ناوچه‌کان تا له‌نزیکه‌وه له جم و جوڵه‌کانی دوژمن ئاگاداربن و پردێکی په‌یوه‌ندی بن له نێوان رێکخراوه‌کانی ناو شار و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان. جگه له‌و مه‌فره‌زانه به‌تالیۆن و تیپه‌کانی تر به ماوه‌یه‌ک پێش راپه‌ڕین ئاماده‌کرابوون و به‌سنوره‌کاندا دابه‌شکرابوون، رۆژێک پێش ده‌ست به‌کاربوون گه‌یشتنه نزیکی شاره‌کان، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا کاره‌کانی خۆیان ئه‌نجامدا.
8/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت هێزه‌کانمان له قوڵایی و سنوره نزیکه‌کان بوون پێویستی به هیچ جۆره یارمه‌تییه‌کی ئێران نه‌کرد نه به‌چه‌ک و نه که‌ره‌سته‌ی جه‌نگی و نه پاسدار و هیچ هێزێکیتر.
9/ سروشتی په‌روه‌رده‌ی مه‌فره‌زه و تیپه‌کانی یه‌کێتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به پاکی بوو هیچ تاڵانییه‌کیان نه‌کرد به‌ڵکو رێنمایی خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ریشیان ده‌کرد که خۆیان له‌وجۆره کارانه به‌دووربگرن و هه‌وڵبده‌ن ده‌زگا و دامه‌زراو و فه‌رمانگه‌کان پارێزگاریبکه‌ن، پرۆسه‌که زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بوو به‌و ئاسانییه بتوانرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانویست کۆنرۆڵبکرێت.
رۆڵی جاش ؟!
10/ ئه‌گه‌ر جاشه‌کان له‌قۆڵی رانیه‌وه به‌شداریشیان نه‌کردایه راپه‌ڕین هه‌ر سه‌رکه‌وتو ده‌بوو، چونکه توڕه‌یی و هێزی مه‌زنی جه‌ماوه‌ر له ئاستێک‌دا بوو که‌س نه‌یده‌توانی رای بگرێت، له‌وانه بو به‌شداری نه‌کردنیان ئه‌رکه‌که‌ی قورس‌تر بکردایه یان ماوه‌یه‌کی که‌م دوای بخستایه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر سه‌رکه‌وتن ده‌بوو، به پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌شداریکردنه‌که‌شیان ئه‌رکه‌که‌ی سوکتر و نزیکتر کرده‌وه.
11/ ئه‌وه‌نده‌ی بارودۆخه‌که له‌ژێر کۆنترۆڵدا بو، ئه‌سیره‌کان وه‌ک (دیل) مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرا، رێزیان لێده‌گیراو جه‌ماوه‌ر له‌مزگه‌وت و شوێنه گشتییه‌کان دایان ده‌نان خواردن و هاوکاریان ده‌دانێ، دواتریش ته‌سلیم به‌سه‌روتر ده‌کران.
رێنومای سه‌رکردایه‌تی ؟
12/ سه‌رکردایه‌تی نه‌ک جارێک، چه‌ند جارێک کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه و تیپه‌کاندا کرد پێیان راگه‌یاندن که ده‌بێت له ئاستی ئه‌نجامی ئه‌م بارودۆخه تازه‌یه‌دابن که دێته پێشه‌وه، رێز له هاوڵاتیان و دیل بگرن، دام و ده‌زگاکان سه‌ر و سامانی خه‌ڵکی بپارێزن، ره‌وشی به‌رزی شۆڕشگێڕانه‌تان به‌رزتربکه‌ن.
یادگاری له‌یادنه‌کراوی راپه‌رین بۆ هێزی پێشمه‌رگه ؟
13/ خۆشترین یادگاری ئه‌و حه‌ماس و توانا شۆڕشگێڕانه‌یه‌بوو که له‌جه‌ماوه‌ردا ده‌رکه‌وتبوو، ئه‌و خۆشه‌ویستییه زۆره‌بوو که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌یان ده‌رخست، ئه‌و شادبوونه فراوان و چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌بوو که پێشمه‌رگه به‌خۆیه‌وه‌بینی، به‌جۆرێک زۆربه‌یان ماڵ و جێگای که‌س و کاری خۆیان یان جاده و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانیان نه ده‌دۆزییه‌وه، خه‌ڵک و ناسیاو ده‌لیلیان ده‌کردن.
جه‌لال مه‌لامسته‌فا: له‌دایکبووی شاری سلێمانی 1958،گه‌ره‌کی سابونکه‌ران
له‌ساڵی 1981 ده‌بێته‌پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان تا راپه‌رین یه‌کێک بوه له‌وپێشمه‌رگانه‌ی که‌هه‌میشه‌له‌دژی ته‌سلیم بوونه‌وه بووه ،له‌راپه‌ریندا ئامر به‌تالیۆن بووه، له‌ماوه‌ی هه‌ڤده‌ساڵی پاش راپه‌رین له‌چه‌ندین شوێنی تایبه‌تدا کاری کردوه له‌وانه (به‌رێوبه‌ری ئاسایشی ،کفری به‌رێوبه‌ری ئاسایشی هه‌له‌بجه) ئیستا له‌وڵاتی سوید ژیان ده‌بات به‌سه‌ر و به‌رپرسی کۆمیته‌ی سویدی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کانه، جه‌لالی مه‌لامسته‌فا وه‌ک خۆی ده‌ڵێت (سلێمانی و دایکم ) رۆلێکی گه‌وره‌یان بینیوه بۆ بوونم به‌پێشمه‌رگه،
به‌ر له‌راپه‌رین ؟
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا) من زیاتر قسه‌له‌سه‌رپێشمه‌رگه‌کانی هێزی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌که‌م. دیاره هێزی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هێزه‌که‌ی که‌م ببوه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌وه کادیره‌کانی له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی له‌ئێراندا باش جێگه‌ی نه‌ده‌بوه‌وه باش نه‌ده‌ژیا له‌ئێراندا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان بریاری داکه ئه‌گه‌ر هه‌ندیک له‌و پێشمه‌رگانه ئه‌گه‌رده‌توانن له‌کوردستان بژێنه‌وه برۆنه‌وه یاخود بچنه ئه‌وروپا، ئه‌وا رێگه‌یان پیدراوه. بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌که که‌م بێته‌وه و بتوانن به‌باشی به‌رێوه‌ی به‌رن … له‌به‌رئه‌وه‌ی سنور ته‌سک ببوه‌وه ، هێزی پێشمه‌گه به‌گشتی له‌سه‌ر سنوری ئێران ئێراق بوو، هه‌ندیکیشی له‌دیوی ئێران‌دا گرمۆڵه‌درابوو له‌وشوێنانه‌ی که‌لێی بوو (کیوه‌رۆک ، بله‌کێل ، زه‌ڵی ) ئه‌وناچانه ، پێشمه‌رگه له‌وه‌ێ باره‌گای هه‌بوو له‌ناوچه‌ی مه‌ریوانش وه له دیوی دزڵیی هێزی پێشمه‌رگه هه‌بوو ، مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری که کاک ‘مولازم عومه‌ر’ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد له (کیوه‌رۆ) بوو ‘کیوه‌رۆ’ یه‌کێیک بوو له‌بنکه سه‌ره‌کییه‌کان له‌سه‌رچه‌می چۆمان دیاره هێزه‌کان به‌په‌رش وبڵاوی بوون ، من یه‌کێکم له‌پێشمه‌رگه دانه‌براوه‌کان ، رونتر ته‌سلیم نه‌هبووه‌کان به‌حوکمه‌ت له‌سه‌قز دائه‌نێشتم ، چه‌ند رۆژێک به‌ر له‌دابه‌زین له‌سه‌ره‌تای مانگی ئازار له‌گه‌ڵ(کامه‌رانی سه‌عه‌چه‌ته)که‌ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌یه‌کی دانه‌براوی یه‌کێتییه سه‌ردانی ‘مولازم عومه‌ر’مان کرد کاک عومه‌ر رایسپاردین که هه‌ندێک خۆراک و پێداویستی دابه‌زین بکڕین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانای ڕێگای دابه‌زین و مانه‌وه‌مان بێت گوتیشی (کارێک بکه‌ن خواردنه‌که‌تان به‌شی 20 رۆژ تامانگێک بکات )، ئه‌رۆینه خواره‌وه ئه‌م قسانه له‌سه‌ره‌تای مانگی ئادار بوون .
هاتینه‌وه سه‌قز هه‌ندێک (خورما ـ پسکیت ـ تاعین ) و ئه‌وخواردنانه‌ی که به‌رگه‌ی ماوه‌ی زیاتر ده‌گرێت کڕی پێشمه‌گه هه‌ندێکی به‌تانی بچوکی پێ‌بوو هه‌ندێکیشێ کیسه‌خه‌وی پێبوویه‌کی ده‌مامکێکی دژه گازیشیان داینێ چونکه له‌و باوه‌ره دابوون که‌حوکمه‌تی ئێراقی گاز برژێت .
ـ ده‌مامکی دژه‌گاز له‌کوێتان بوو ؟
( جه‌لالی مه‌لامسته‌فا) قیانه‌عه‌کان مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری دای به‌ئێمه‌دیاره هی ئێران بووه .
هێزه‌که‌مان 300 پێشمه‌رگه بوو؟!
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا)هێزه‌که‌مان چونکه له‌هه‌موو شوێنه‌کان بانگکرابوون شوێنه‌که کۆبنوه‌وه‌ی زۆر پێشمه‌رگه‌ی له‌خۆنه‌ده‌گرت، دیاره له‌دوا دوو رۆژی که‌بڕیار بوو پێشمه‌رگه کۆبکرێته‌وه و بچیته‌خواره‌وه له‌شوێنه‌کانی تره‌وه هێنرایه خواره‌وه هاتن بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌وێ نه‌مێنه‌وه چونکه جێگای حه‌واندنه‌وه‌ی که‌م بوو.هێزه‌که نزیکه‌ی ده‌وربه‌ری 300 پێشمه‌رگه بووئه‌وه‌ی که کۆببوه‌وه وکه‌وته‌ڕێ .سه‌رکردایه‌تی هێزه‌که به‌ڕیزان ( مولازم عوموه‌ر و شه‌کوتی حاجی موشیر ومام رۆسته‌م ) بوون
ـ له‌په‌رینه‌وه‌دا؟
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا)له‌په‌رینه‌وه‌دا به‌به‌رده‌م چه‌مه‌که سه‌ره‌تا بریار وابوو ئێران هه‌ندیک یارمه‌تی بدات بۆ په‌رینه‌وه، به‌ڵام یارمه‌تی نه‌داین دواتر کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری سیمێکیان دروستکرد له‌وبه‌روه به‌به‌ردیکه‌وه به‌ستیان له‌مبه‌ریشه‌وه به‌به‌ردیکه‌وه شتێکیشیان دروستکرد وه‌ک (باوڵێک) یه‌ک به یه‌ک پێشمه‌رگه خۆی پێده‌به‌سته‌وه و ده‌په‌رییه‌وه ئه‌وبه‌ر به‌راستی بیرێکی چاک بوو باش له‌وباوه‌ره‌دانه‌بوو ئه‌و هه‌مووهێزه‌ی پێ ببپه‌ڕێته‌وه ، به‌ڵآم هێزه‌که هه‌مووی پێ په‌ریوه‌و، به‌حوکمی نزیکیم له‌کاک ‘مولازم عومه‌ر’ ئاگام له‌هه‌ندێک له‌بریاره‌کانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌وکات هه‌بوو برایربوو ئه‌وهێزه‌ی ئێمه 4 ی ئازار بکه‌ویته‌رێ ودابه‌زێت ، به‌ڵام له‌سه‌چه‌می چۆمان یه‌ک 2 رۆژ مه‌حته‌ل بوو‌ین ته‌نانه‌ت له‌یادمه کاک عومه‌ور توره بوو گوتی کاکه ئه‌وان نایه‌ن
ـ ئه‌وان کێن
( جه‌لالی مه‌لا مسته‌فا ) دوای تێگه‌یشتین نه‌هاتنی ئه‌وان براده‌رانی پارتی بوون !
چمکێکم ده‌بوو پارتی به سه‌رکردایه‌تی نێچیرڤان بارزانی به‌خۆی و هێزێکه‌ی پارتیه‌وه بگاته لامان له‌وقۆڵه‌ی ئێمه‌وه بۆناوسڵێمانی داخڵ بین
ـ نێچیرڤان بارزانی بۆچی دواکه‌وت ؟
(جه‌لال مه‌لامسته‌فا) وه‌ڵا کاک عومه‌ر له‌گه‌ڵ کاک شه‌وکه‌تدا نه‌ختێک بێتاقه‌ت بوون گوتی کاکه ئه‌وان نایه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه که بیستمان گوتیان کوڕێکی ماڵی شیخ فیشه‌کێکی له‌ده‌ست ده‌رچووه قاچی خۆی بریندارکردووه بۆیه هێزه‌که‌ی پارتی ناکه‌وێته‌ڕێ
مه‌به‌ست له‌ماڵێ شیخ )ماڵی مه‌لامسته‌فای بارزانی )ییه
وتیان ئیوه برۆن ئێمه دوای دێین
ماندووبونێکی زۆر هیلاکییه‌کی زۆر دێهات نه‌مابوو له‌پاش دوورۆژ رێکردن شه‌و گه‌یشتینه شوێنێک ته‌نورێکی لێ بوو من سه‌ر ته‌نوره‌که‌م به‌رکه‌وت له‌ئه‌وه‌ڵا با شبوو به‌ڵام دوای زۆر گه‌رم داهات ، ده‌بوایه هه‌رجاره‌و به‌لایه‌کدا خۆت پاڵخستایه.
بۆ رۆژی دووای که‌ئه‌که‌وتینه ڕێ دور به‌دور هه‌ندێک ره‌باییه حوکمه‌تمان ئه‌بینی له‌ڕێکردندا کاک عومه‌ر ئیعازی داینێ که‌ده‌ستیان لێنه‌که‌ینه‌وه و هه‌تا بتوانین خۆامنیان لێلابده‌ین له‌په‌رینه‌وه‌دا هه‌ندیک پێشمه‌رگه‌مان له‌گه‌ڵدا بووخه‌ڵکی لادی بوون به‌راستی ئه‌وانه رۆڵیکی باشیان بینی له‌په‌رینه‌وه‌دا ، به‌فره‌که زۆر زۆر بوو ئه‌وان له‌پێشه‌وه ده‌رۆیشتن به‌فره‌که‌یان ئه‌شکاند تاکه‌مه‌ر ده‌هات له‌زۆرشوێندا ، ئێمه‌ش به‌دوایندا به‌ڕیده‌که‌وتین …گه‌یشتینه ناوچه‌یک کاک عومه‌ر جیهازی کرد به‌هه‌ندیک له‌مه‌فره‌زه‌کانمان که‌پێشتر دابه‌زیبوون مامۆستا جه‌مال محه‌مه‌د ئه‌وکاته سه‌رپه‌رشتی به‌تالیۆنی سلێمانی بووله‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له‌پێشمه‌رگه‌کانی تری وه‌ک (سه‌رکه‌وتی کوبه، وه‌ک ره‌یس ،وه‌ک ئاواتی شیخ جه‌ناب بۆ چه‌مچه‌ماڵ رێکخستنی یه‌کێتی له‌ناو شاردابۆرێکده‌خستین
رێکخستنی ناوشارتان مابوو تابۆتان رێکبخه‌ن ؟!
زۆر به‌کزی مابوو ، هه‌رزۆرکه‌م بوو ، زیاتر له‌کۆڵان وگه‌ره‌که میلییه‌کاندا هه‌بوون ، دواتر کۆمه‌ڵیک گه‌نجی تر وه‌ک (ئاکۆمحه‌مه‌د وه‌هبی ) سه‌رپه‌رشتی ته‌شکیلاتی ناوشاری ده‌کرد … چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کیش که ته‌سلیم ببونه‌وه ده‌ستی خیانه‌تیان نه‌بووقسه‌یان له‌گڵ ده‌کرا .مه‌فارزیان له‌وان وله جاشه‌کانیش دروستکردبوو.
ڕۆڵی جاش
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا) پێشوه‌خت جاشه‌کان نامه‌ی شه‌خسی کاک نه‌وشیروان و مه‌کته‌بی سیاسیان بۆچوو بووکه‌هاوکاری بکه‌ن ، په‌یوه‌ندی کردنه‌که یان له‌ڕێگه‌ی دۆسته‌وه بوه یانه‌کێ له‌رێگه‌ی عه‌شره‌ته‌کانه‌وه بووه . له‌نامه‌کاندادوای ئه‌وه‌کرابوو که ئه‌گه‌ر لانی که‌م هاوکاریش ناکه‌ن ده‌ست له‌خه‌ڵک نه‌وه‌شێنن
ـ کاک عومه‌ر له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندی کردن به‌خواره‌وه هه‌واڵی پێگه‌یشت که‌له‌سێمانی ده‌ستی به‌راپه‌رین کردوه .ده‌ستکراوه به‌په‌لاماردانی شوێنه‌کان
ـ واته پێش ئه‌وه‌ی ئێوه‌دابه‌زن راپه‌رین ده‌ستی پێ‌کردبوو
( جه‌لالی مه‌لامسته‌فا) به‌ڵی پێش ئه‌وه‌ی ئێمه به‌گین ده‌ستی پێ‌کردبوو به‌ڵی له 6 ی ئاداره‌وه که‌کاک ‘عومه‌ر’ په‌یوه‌ندی کرد به‌مامۆستا جه‌مال ئامر به‌تالیۆنی ئه‌و سنوره‌بوو ، کۆمه‌ڵێک ئۆتۆمبیلیان بۆ ناردین من تائه‌م دواییه‌ش نه‌مده‌زانی ئه‌م ئۆتۆمبیلانه چۆن بۆمان هاتوون پاشتر بۆم رونبوه‌وه که ئه‌وئۆتۆمبیلانه مامۆستا جه‌مال بۆی ناردوین بۆ ئه‌وه‌ی خێرا دابه‌زین له‌کاتی هاتنه خواره‌وه‌ماندا ئێمه روبه‌روی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵك بوو‌ین ئه‌هاتن به‌رو ده‌ره‌وه دیاربوو سه‌رتای راپه‌رین ببوه هۆی ترس خوڵقاندن له‌دڵی هه‌ندێک که‌سدا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته ناو گێژاوه‌که ، پرسیمان بۆچی راده‌که‌ن ، گوتاین قڵیشاوه‌ته‌وه پێشمه‌رگه دابه‌زییوه حوکمه‌تیش که‌وتۆته خۆی بۆگرتن وراونانی خه‌ڵک … هه‌ندێک له‌وانه له‌گه‌ڵ ئێمه‌گه‌رانه‌وه
له‌دابه‌زینماند یه‌که‌م شوێن چوینه مه‌کته‌بێک له‌توی مه‌لیک له‌لای مزگه‌وتی عه‌لی که‌مال ، که‌پێڵاوه‌کانمان له‌پێکردوه دواتر پێڵاوه‌کان نه‌ده‌چوه‌وه به‌پێدا
ـ که‌ئێوه گه‌یشتنه ناوشار حوکمه‌ت مابوو
( جه‌لالی مه‌لا مسته‌فا) به‌ڵێ حوکمه‌ت له‌هه‌ندێک شوێندامابوو به‌ڵام ئێمه ئێواره‌ی 6 له‌سه‌ر7 گه‌یشتینه ئه‌وێ ، به‌ده‌نگ هاتنی خه‌ڵک کارێکی گرنگ بوو چونکه به‌هۆی ئه‌وخه‌ڵکه هێزی تری لێدروستده‌کرا هه‌ریه‌که‌و له‌و پێشمه‌گانه‌ی که‌دابه‌زیبووین سه‌رپه‌رشتی شوێنێکمان پێده‌ستپێردرا بۆ 7 ی ئازار ژماره‌یه‌کی زۆر کوژراو بریندار له‌ومه‌کته‌ب ومزگه‌وته کۆکرابوه‌وه بۆ به‌یانی دیله‌گیراوه‌کان ده‌هێنا ئه‌وێنده‌رێ دواتر مه‌کته‌به‌که به‌ته‌بیعه‌تی حاڵ ببوه باره‌گایه‌کی گه‌وره ، زیندانیشی تێدادروستکرا ته‌نانه‌ت برینداره‌کانی رژێمیش له‌وێ دائه‌نران .
تاڵانی ؟
هه‌واڵمان بۆهات که جامیعه‌که تاڵان ده‌کرێت کاک عومه‌ر پێی گوتم به‌خۆم ومه‌فره‌زه‌یه‌که‌وه بچینه ئه‌وێ له‌راستی من هه‌رواشم ده‌زانی که‌جامیعه‌که هه‌ر (زانکۆ)یه که‌چوم جامیعه نه‌مابوو موجه‌مه‌عی ده‌وائیری حوکمه‌ت بوو .. دیمه‌نێکی سه‌یر بوو ئه‌مبینی خه‌ڵک (کومبار ، کورسی ، مێز ، قه‌نه‌فه ، سه‌لاجه ) هتد … به‌سه‌رشانه‌وه‌یه به‌مه‌فره‌زه‌که‌م گوت وازیان لیبێنن ده‌ستیان لێنده‌دن ، بۆمن ئه‌وساته له هه‌ستێکی سه‌یردا ده‌ژیام ره‌نگه ساتێکی ئاسی نه‌بێت که‌من رێگه بده‌م تاڵانی بکرێت ، به‌ڵام هه‌ستم ئه‌کرد ئه‌وخه‌ڵکه شتی خۆی ده‌باته‌وه له‌رژێم مافی خۆی ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆیه ده‌نگم نه‌کرد ، به‌ڵام نه‌مهێشت (نوسراوی حوکومی ) به‌رن دواتر گه‌رامه‌وه .
کاک ‘ مولازم عومه‌ر ‘ گوتی ئه‌منه‌سوره‌که ماوه ته‌قه‌ی لێیه ئه‌گه‌رئه‌توانن بچن بۆ ئه‌وێ ، که‌چوین بۆئه‌وی خه‌ڵک له‌په‌لاماردانێکی سه‌یردابوو له‌هه‌موو لایه‌ک په‌لامار ئه‌درا من زۆر خه‌می ئه‌وخه‌ڵکه‌م بوو به‌وه‌ی که ئه‌وخه‌ڵکه پێشمه‌رگه نه‌بوون داخ له‌دڵ بوون به‌شێوه‌یه‌ک چوبونه پێشه‌وه توانای ئینسیحاب کردنیان نه‌بوو نه‌یان ده‌توانی بگه‌رێنه دواوه له‌به‌رده‌م ئه‌منه سوره‌که تاک وته‌را پێشمه‌رگه‌م بینی باقی خه‌ڵک بوو
ـ ئه‌ته‌وێت پێم بڵێت ئه‌منه سوره‌که خه‌ڵکی سلێمانی گرتی نه‌ک پێشمه‌رگه
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا ) ئه‌مه‌وێت بڵێم پێشمه‌رگه هاوکار بوو ، پێشمه‌رگه پشتگیری بووه به‌ڵام گرتنی ئه‌منه سوره‌که هی خه‌ڵکه، با ئێمه زێده‌ره‌وی نه‌که‌ین له‌واقیعی حاڵ‌دا ژماره‌ی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بووکه‌به‌شی هه‌موو شوێنێک بکات هه‌روه‌ک نه‌وات وپێشره‌و بوون ، چونکه کاتێک که‌خه‌ڵک پێشمه‌رگه‌ی ئه‌بینی ، بێگومان تۆ تێده‌گه‌یت مه‌به‌ستم چییه له‌روخسارو کرداری پێشمه‌رگه روخسار‌و کرداری پێشمه‌رگه وه‌ک ئێستا نه‌بوو ئه‌وکات پێشمه‌رگه خۆشه‌ویست بووکه‌ده‌چووه شوێنێکه‌وه گوروتین و حه‌ماسێکی زۆر جدی ده‌دابه‌خه‌ڵک بۆ په‌لاماردان.
ـ مه‌به‌ستت له‌وه‌ی که‌جاران خۆشه‌ویست بوو پێشمه‌رگه ئیستاکێ خۆشه‌ویست نییه؟
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا) ئه‌سڵه‌ن ره‌نگی پێشمه‌رگه واکاڵ بۆته‌وه نزیکبۆته‌وه له‌سفر.
ـ دواتر مه‌قه‌ره‌که‌مان گواسته‌وه بۆ پشتی ره‌عایه شه‌باب ره‌عایه شه‌باب به‌شی پشته‌وه‌ی شوێنێکی باش بوو رۆژی سێهه‌م بوو له‌رۆژی سیهه‌مدا هێزی پارتی هات کورێکی گه‌نجی له‌گه‌ڵدا بوو ئه‌م کاک نێچیرڤانه‌بوو که ئیستا سه‌رۆکی حوکمه‌ته ئه‌و سه‌رپه‌رشتی هێزه‌که‌ی پارتی ده‌کرد کاک ‘مولازم عومه‌ر’ به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی کرد زۆر حورمه‌تی لێگرت، به‌سلێمانیشدا گێرای.
ـ هێزه‌که‌ی پارتی بۆناو سلێمانی
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا) هێزه‌که‌ی پارتی که‌به‌سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بوو پاش سێ رۆژ گه‌یشته سلێمانی کۆمه‌ڵێک سه‌یاره بوون لاندگرۆزه‌ری پیکابی بوون له‌و لاندگرۆزه‌ره پیکابیانه‌ی ئێران بوون له‌سنوری پێنجوێنه‌وه هاتن
له‌رۆژی سێهه‌مدا ئیتر بۆمان ده‌رکه‌وت که شارمان به‌ده‌سته‌وه‌یه ورژێمی ئێراقی تێدا نییه حاڵه‌تی بیرکردنه‌وه له‌کشانه‌وه له‌سڵیمانی له‌سه‌رمان لاچوو ، ئیدی قۆناغیک هاته پێشه‌وه پێویستی به‌وه بوو که‌شته‌کان بپارێزرێت ، له‌رۆژی سێهه‌م و چواره‌م ئیدی ئه‌گه‌ر پێشتر رێگه‌شمان دابێت به‌تاڵانی کردن ئیدی نه‌ده‌بوو رێگه‌ی پێبده‌ین ، چونکه ئێمه که‌سه‌یته‌ره بکه‌ین به‌شاردا پێویسته شته‌کان بپارێزین ،هه‌واڵمان بۆ هات که له‌کانی پانکه ئامێرێکی لێیه زۆر گرنگه هی ئێزگه‌یه هێزێکیان نارد بۆئه‌وه‌ی ڕێگه بگرن له‌تاڵانکردنی ، ئه‌وئامێره له‌فه‌وتان رزگاری بوو هه‌رچه‌ند هه‌ندیک شوێنی تێکشکێندرابوو ،
به‌رێوبه‌ری مه‌عهه‌دی ئیداره‌که‌ی سلێمانی هاته لای کاک عومه‌ر گوتی په‌لاماری مه‌عهه‌ده‌که ده‌ده‌ن به‌شکم ڕێگه‌یان لێ‌بگرن ؟ به‌ڵکا یاکێک بنێریت بۆ ئه‌وێ
کاک عومه‌ر منی نارده‌وه ئه‌وێ گوتی جه‌لال ئه‌توانی بچیت بۆ ئه‌وه‌ێ گوتم ئه‌چم که چوم سه‌یرده‌که‌م ده‌سته‌یه‌ک چه‌کداری لێیه هه‌مووی له‌کورانی گه‌ره‌ک کۆبونه‌ته‌وه ، له‌وناوه ئه‌هاتن و ئه‌چوون ، خه‌ڵکی گه‌ره‌که‌که‌م بانگکرد و کۆمکردنه‌وه هه‌ندێک قسه‌ی گشتیم بۆکردن بۆپاراستنی سامانی وڵات بانگه‌وازم کرد که ده‌بێت شتی مه‌عهه‌ده‌که بهێنرێته‌وه بۆ شوێنی خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵانی خۆمان تێدا ده‌خوێنن ….
ـ ئه‌وخه‌ڵکه چی بردبوو
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا) ئه‌مپریفایریان بردبوو ، جیهازی موخته‌به‌ریان بردبوو به‌حیسابی ته‌له‌ڤیزۆن به‌ڵام که چوبونه‌وه ماڵه‌وه ته‌له‌ڤیزۆن نه‌بوو، نه‌شیان ده‌گه‌رانه‌وه.
بانگه‌وازم کرد که هه‌رکه‌سێک شتی مه‌عهه‌ده‌که‌ی له‌لایه تکا ئه‌که‌ین بیهێننه‌وه ، ئه‌گه‌ر نا ماڵه‌کان ته‌فتیش ده‌که‌ین .
شته‌کان هاتنه‌وه ؟
هه‌ندێکیان هێنایه‌وه
..
له‌وێ مه‌فره‌زه‌یه‌کم له‌خۆیان دروستکرد سه‌رپه‌رشتکارێکێکشم بۆ دانان یه‌کێک له‌وکه‌سانه‌ی که زۆر چالاک و بزێو بوو له‌راپه‌ریندا ( پێشمه‌رگه‌یه‌ک بوو پێشتر ته‌سلیم ببوه‌وه ) پێان ده‌گوت ‘که‌مالی ئایشێ قه‌ڵه‌و’ گه‌نجێکی گورجوگۆڵ بوو کردم به ئامر مه‌فره‌زه له‌گه‌ڵ’ به‌رزانی مه‌حمودی خه‌رامان’ ، جا به‌ڕێکه‌وت به‌رزان پارتی بوو ئیتر شتکه ڕێک بوو که‌مال ئامر هێزو به‌رزان جێگر. پێم گوتن هه‌وڵبده‌ن ئێره‌بکه‌ن به‌باره‌گه‌یه‌ک تاوه‌کو لێتان ده‌پرسرێته‌وه .دوو رۆژ له‌وێ بووم
له‌چوون به‌ره‌وکه‌رکوک ؟
(جه‌لالی مه‌لا مسته‌فا) دواتر که‌گه‌رامه‌وه بۆ مه‌قه‌ر بینیم کاک عومه‌ر خۆی کۆده‌کاته‌وه گوتم ئه‌وه‌بۆکوێ گوتی ئه‌چین به‌روه‌که‌رکوک گوتم منیش دێم ، گوتی باشه
به‌رێکه‌وتین به‌روکه‌رکوک تاچه‌مچه‌ماڵ هیچ رێگریه‌کی ئه‌وتۆ که‌شایه‌نی باسکردن بێت نه‌هاته رێمان ، هیزه‌که ژاوه‌ژاوی زۆر بوو چه‌مچه‌مالیش جاشی زۆرتر‌بوو به‌حوکمی ئه‌وه‌ی خه‌تی ته‌ماس بوو له‌به‌ینی سلێمانی وکه‌رکوک … جاشه‌کان دواتر ببونه چه‌کداری دژی حوکمه‌ت … ته‌حسین شاویسی لێ‌بوو سه‌رۆک جاش بوو ، ته‌حسین شاوه‌یس یه‌کێک بووله ئامر هێزه‌کانی پارتی ، له‌گه‌ڵ هێزی پارتی بوو که‌بریتی بوون له( قادرقادر ، شه‌هید ئازاد قه‌ره‌داغی ، ده‌روش ئاغا) له هێرش بردنه سه‌رکه‌رکوک چوینه قه‌ره‌هه‌نجیر له‌وێ هێشتا چه‌ند ماڵێکی عه‌ره‌بی لێمابوو ، کۆپته‌ری ئێراقی یه‌ک دووجار هات قه‌سفی ناوچه‌که‌ی کرد به‌ڵام زه‌ره‌ری نه‌بوو …
جارجاریش ده‌چوینه سه‌رجاده‌که ، جاسه‌یر له‌وه‌دایه که چومه سه‌رجاده‌که که‌مالی ئایشی قه‌ڵه‌و کوره‌گه‌نجه‌کانم له‌گه‌ڵدا بینیه‌وه ؟ گوتم ئێوه چی ده‌که‌ن لێره بۆ ئه‌وێتان به‌جێ هێشتوه ، به‌که‌مالم گوت ئه‌م گه‌نجانه‌ت بۆهێناوه ؟
(گوتی کاکه بۆ نه‌یانهێنم ئه‌مانه پێشمه‌رگه‌ن) .. گوتم ئه‌مانه هی ئه‌م شه‌ره نین ره‌نگه له‌حاڵه‌تێکی شپرزه‌ی وهێرش بۆهاتندا تێوه‌بگلێن .به‌گوێ نه‌کردم ، سه‌رئه‌نجام 10 تا 15 گه‌نج شه‌هید بوون زۆر به‌داخه‌وه .
ئێمه چه‌ند جارێک هێرشمان برده که‌رکوک شه‌وان لایتی سه‌یاره‌کانمان ئه‌کوژانده‌وه ، به‌ڵام بۆمان نه‌گیرا حوکمه‌ت تۆپبارانی ده‌کردین ، ره‌بییه‌ی زۆر قایمی له‌نزیک بازگه‌کان هه‌بوو ، یه‌کێک له‌وهۆیانه‌ی که به‌راستی هێرش بردنه‌کانمان شکستی ئه‌هێنا ئه‌وه‌بوو هێزکه‌ی که‌له‌گه‌ڵماندا بوو زۆربه‌ی جاش بوو به‌راستی هه‌ندێکیێش بۆ راوروت هاتبوو هێزێکی رێکخراو نه‌بوو دواتر له‌دوازده‌ی ئاداردا کاک نه‌وشیروان له‌سنوری پردێ وه‌هات ئه‌وکاته له‌گه‌ڵ کاک کۆسره‌ت داخڵی هه‌ولێر ببوون
کاک نه‌شیروان هاته قه‌رهه‌نجیر کۆبونه‌وه‌یه‌کی به قیاده‌ی عه‌سکه‌ری کرد دواتر بریاردرا که کاک کۆسره‌ت له‌ودیوه‌ه‌و له‌هه‌ولێره‌وه هێرش بکاته سه‌رکه‌رکوک کاک عومه‌ریش له‌قه‌ره هه‌نجیره‌وه … بۆ مێژوو ده‌ڵێم یه‌کێک له‌وانه‌ی که‌ئاماده‌ییه‌کی زۆری ده‌ربری شه‌هد شه‌وکه‌تی حاجی موشیر بوو
بۆ مێژوو شه‌وکه‌تی حاجی موشیر دوای کرد گوتی مه‌فره‌زه‌یه‌کی باشم بده‌نێ من داخڵ ئه‌بم بۆناوکه‌رکوک له‌پشته‌وه له‌ناو که‌رکوک ته‌قه‌ئه‌که‌ین بۆئه‌وی ئه‌م هێزه تێکبشکێت
که‌داخڵی ناوکه‌رکوک بوو‌ین ئێمه نه‌شاره‌زابووین چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی که‌رکوکیمان له‌گه‌ڵ دابوون ئه‌وان شاره‌زابوون …. هه‌وه‌ها جاشه‌کانیش که‌له‌گه‌ڵماندابوون شوێنه‌کانیان پێ نیشانده‌داین ، به‌تایبه‌ت سه‌ربازگه‌کان
مه‌عه‌سکه‌رخالید ؟!
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا) به‌راستی من پێم وایه ئه‌وکاته که‌رکوک هه‌مووی سه‌ربازگه بوو . زۆربه‌ی شوێنه‌کان هه‌رمه‌عه‌سکه‌ربوو بۆ نمونه هه‌رکه‌داخڵ ده‌بیت به‌که‌رکوک له سنوری نه‌خۆشخانه‌ی سه‌دام له‌وێ مه‌عه‌سکه‌رێک هه‌بوو منیان نارد بۆ ئه‌وی که‌هه‌ندیک ده‌بابه‌و شتی لێیه بیانهێنین ، هه‌ندێکی کاری ده‌کردو هه‌ندێکی کاری نه‌ده‌کرد ، هاتمه‌وه‌به‌کاک عومه‌ر گوت که ئه‌ومه‌عسکه‌ره‌چۆڵه دواتر خه‌ڵکی تری بۆنێرا هه‌ندیک له‌وده‌بابانه هێنرا من حه‌زده‌که‌م قسه له‌سه‌ر مه‌عه‌سکه‌ر خالید بکه‌م … زۆر گه‌ره‌و زه‌به‌لاح بوو هه‌تا به‌سه‌یاره ئه‌گه‌ر بڵێت 20 ده‌قه به‌ناویداهاتوچۆبکه‌یت هێشتا که‌مه … هه‌مووشی هۆڵ بوو ته‌نانه‌ت هۆڵێک که‌وته به‌رده‌ست هه‌مووی ‘برنه‌و’ بوو . ئه‌م برنه‌وانه هی ساڵی 1975 کاتی ته‌سلیم بوونه‌وه ی نه‌کسه بوون حوکمه‌ت له‌وێ هه‌ڵیگرتبوون ، خه‌ڵکیشم ئه‌بینی خۆیان ئه‌کرد به‌به‌عزێک شوێندا ئه‌هاتنه ده‌ره‌وه چوار پێنج ده‌مانچه به‌قه‌دیانه‌وه بووه …
ـ ئه‌وخه‌ڵکانه کێ بوون ؟
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا) ئه‌وخه‌ڵکانه ئه‌وانه بوون که‌پێشوه‌خت شوێنه‌کانیان ئه‌زانی وپێشتر چووبونه ئه‌وشوێنانه
خۆی بامن قسه‌یه‌کت پیبڵێم ئه‌و تاڵانیه تائاستێک رۆڵی گێرا ، چونکه تاڵانچییه‌کان به‌خور هێرشیان ئه‌برد ، حوکمه‌ت به‌وه که‌مێک شپرزه ده‌بوو … سوپاش به‌وه‌تێکشکا له‌هه‌ندێک شوێندا، چمکێکم ئه‌وان وایان ده‌زانی بۆلێدانی ئه‌وان چوون ئه‌وان چوزانن بۆتاڵانی خۆی داوته به‌ر گوله‌ی رژێم ؟!
ـ پارتیتان له‌گه‌ڵدابوو بۆ ناوکه‌رکوک؟
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا) به‌ڵی له‌گه‌ڵماندا بوون به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێزه‌که‌ی پارتی چه‌ند جارێک بوه هه‌رامان به‌تایبه‌ت له‌کشانه‌وه و تێکشکاندنه‌کان چونکه هێزه‌که‌ی ئه‌وان به‌شی هه‌ره‌زۆری چه‌کداری حوکمه‌تی به‌عس بوو بۆ ناو که‌رکوک
بۆ مێژوو ده‌یڵێم هێزێی ئیسلامیشمان له‌گه‌ڵدابوو ، ته‌نانه‌ت کاتێک که‌هێرش ده‌برایه سه‌ر مه‌عه‌سکه‌ر خالید ئێمه له‌ماڵه‌کانی رێگه‌ی به‌غدادکاک عومه‌ر باره‌گایه‌کی دانا ئێمه له‌وێ بوو‌ین ئه‌و هێزه‌که‌ی ته‌وزیع ئه‌کرد پێشمه‌رگه‌یه‌کیان به‌قسه‌ی کاک عومه‌ری نه‌ئه‌کردبه‌ر‌رپرسه ئیسلامییه‌که پێ گوت کاک عومه‌ر ئه‌ومه‌سئولی هێزه‌که‌یه به‌قسه‌ی بکه
هێزه‌که‌ی ئیسلامی مه‌فره‌زه‌یه‌ک بوو، پارتی سۆسیالستیشی تێدابووکاکه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود سه‌رپه‌رشتی هێزه‌که‌ی ده‌کرد.
بیره‌نه‌وته‌کان حوکمه‌ت خۆی گری تێبه‌ردا ؟
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا)ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم پێشمه‌رگه ده‌ستی نه‌بووه له گربه‌ردانه بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوک چونکه ئێمه یه‌که‌م هێزبووین که‌داخڵ بوین پێش ئێمه که‌س نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وشوێنانه، من سێ بیره‌نه‌وتم که‌وته رێ له‌پێشدا گره‌که‌ی که‌م بوو دواتر گری یه‌کێکیان زیاد له‌سنور گری گرتبوو، حوکمه‌ت خۆی گری تێبه‌ردابوو.
ـ له‌که‌رکوک چۆن ( پێشمه‌رگه ، تاڵانکه‌ر، جاش بۆله‌یه‌ک جیاده‌کرایه‌وه ؟
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا) به‌راستی له‌یه‌کجیانه‌دکرایه‌وه
ـ واته ئه‌گه‌ر یه‌کێک بیویستایه ئه‌وکاته که‌سیک بۆنمونه کاک جه‌لالی مه‌لامسته‌فا یان کاک مولازم عومه‌ر بکوژێت بۆی ده‌چووه‌سه‌ر؟
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا) به‌ڵێ زۆر ئاسان بوو به‌ڵام حوکمه‌تی ئێراقی واشکستی خوارد بوو که که‌س ئاماده نه‌بوو که له‌دژی پێشمه‌رگه بوه‌ستێته‌وه یان هه‌ڵگه‌رێته‌وه ، ته‌نانه‌ت له‌ونه‌خۆشخانه‌ییه سه‌دام ئه‌فسه‌ری پله‌داری زۆر به‌رز جلی نه‌خۆشی له‌به‌رکردبوو بۆئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه . دواتر پێیان زانی هێنایان بۆلای کاک عومه‌ر
ـ کاک عومه‌ر چی لێکرد ؟
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا) رێزیکی زۆر بێ سنوری لێگرت گوتی تۆ ئه‌فسه‌ریت .
به‌ڵام هه‌ندێک خه‌ڵکی خراپ که‌ده‌هێنران که‌ده‌ستیان سوربوو به‌کوشتنی خه‌ڵک به‌نه‌تیجه ده‌مردن
ـ هێزی پارتی بۆ نه‌چوه بادینان ؟!
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا) له‌بادینان راپه‌رین نه‌بووه راپه‌رین له‌سلێمانی که‌رکوک هه‌ولێر بووه له‌بادینان حوکمه‌تی ئیراقی خۆی چۆڵی کرد که‌مترین هێزی پێشمه‌گه نێراوه‌ته بادینان ،من ئاگادارم له‌سلێمانیه‌وه له‌ئینتیفازه‌ی دوهه‌مداکاک شه‌وکه‌تی حاجی موشیر یان نارده بادینان .
ـ کشانه‌وه له‌که‌رکوک !
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا)ئێمه له‌داخڵ بوونمان بۆ که‌رکوک به‌لێشاو سه‌ربازی ئێراقیت ده‌بینی ده‌ستی به‌رزکردبوه‌وه خۆی ئه‌دا له شه‌ش حه‌وت هه‌زار سه‌رباز کۆده‌کرانه‌وه و ره‌وانه‌ی دواوه ده‌کران هه‌ندێکیشێ ره‌وانه‌ی سلێمانی کران وله ناوبازاره‌کاندا ده‌بینران پاکه‌ت وپسکیتیان ده‌فرۆشت …. پێشمه‌رگه له ئاڵتونکۆپری دابه‌زی بوو ئه‌وه‌ی که قیاده‌ی له‌گه‌ڵدا بوو که‌م شسپرزه تربوو خه‌ڵک هه‌بووئاماده‌بوو نه‌خۆسخانه‌کانێش تاڵان بکات له‌هه‌موو جۆره که‌سێکمان له‌گه‌ڵدابوو ئێمه که چوینه ماڵی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدا ده‌ستکرا به‌بارکردنی مه‌له‌فات
بۆکوێ بارتان کرد ؟
بۆسلێمانی
ـ محافه‌زی که‌رکوک کرا به‌مه‌رکه‌زی قیاده ،ئێواره‌ی 19 له‌سه‌ر 20 ته‌قه‌یه‌کی زۆر له‌ناوشارداکرا به‌حیسابی نه‌ورۆ زئێمه وامان زانی که له‌ناوکه‌رکوک قوه‌تی حوکمه‌ت هاتووه
ـ واته ئێوه بێخه‌به‌ربوون له‌وه‌ی که‌چی له‌که‌رکوک روی ئه‌دا
به‌ڵی ئێمه خه‌ڵک ئه‌هات هه‌واڵی بۆئه‌هێناین زۆر مونه‌زه‌م نه‌بوو
کاک عومه‌ر داوای له مام رۆسته‌م کرد که‌گوله‌ی ئارپی جێ په‌یدا بکات له‌ناوشاریش مام رۆسته‌م چه‌که‌که‌ی هێنا بۆ ئه‌وێ کاک عومه‌ر دابه‌شی کرد به‌سه‌رپێشمه‌رگه‌کاند ا… رۆژێک دوای ئه‌وه من له‌به‌رده‌م موحافه‌زه ئه‌مویست خۆم بشۆم ، کاک عومه‌ر منی بینی گوتی جه‌لال ئه‌وه‌چی ده‌که‌یت گوتم ئه‌وه‌خۆم ئه‌شۆم خۆفریا نه‌که‌وتم له‌سلێمانی خۆم بشۆم
گوتی جا بۆ نارۆیته‌وه
گوتم پێم عه‌یبه ، گوتی برۆره‌وه
شه‌وێک له‌سلێمانی بووم به‌ناو شاردا گه‌رام شار پر کرابوو له‌سه‌یته‌ره .
رۆژی دوای هێزه‌که‌مان شکا له‌که‌رکوک ،مام جه‌لال پێش گیرانی که‌رکوک هاتبووه سوریا دواتربگه‌رانه‌وه هاتنه زاخۆ ،پاشانیش هاتنه سلێمانی دوو رۆژ له‌سلێمانی بوو ئه‌وئێواره‌یه له‌ماڵی شێخ سالاربوو ،مامجه‌لال پێش ئه‌وه له‌ئه‌وروپا بووه
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر سه‌رپه‌رشتی هێزی گه‌رمیان (ده‌ربه‌ندیخان کفری که‌لار) ده‌کرد
ـ به‌رهه‌ڵستی ئه‌زمه‌ر
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا) من له‌به‌رزنجه بووم ، چوومه پێنجوێن دواتر هاتم بۆ قه‌لاچولان له‌وێ کاک سه‌لاح چاوشینم بینی کاک قایه‌ری حاجی عه‌لی، م بینی گوتی با شوینێکتان بداتێ (عه‌به‌ره‌ق و عه‌لی چه‌له‌بی ) سه‌رپه‌رشتی ئه‌وهێزه‌ی ئه‌زمه‌ریان ده‌کرد هه‌روه‌ها هێزێکی پارتی به‌سه‌رپه‌رشتی شه‌هید عوسمان قاله‌ی منه‌وه‌ر بوو دوای چوینه ناوچه‌ی چوارتا.
ـ کۆره!؟و
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا)من لام وایه‌کۆره‌و بێ به‌رنامه بووه من پێم وایه راپه‌رین خۆی به‌رنامه‌ی پێ‌بوو به‌ڵام ده‌ره‌قه‌تی وه‌زعه‌که به‌باشی نه‌هاتوه کۆره‌و بێ به‌رنامه بوه ، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێک شوێند اڕێگه‌یان به‌خه‌ڵک ده‌گرت هه‌ندیک له‌وبه‌رپرسانه‌ی که‌باره‌گاو بازگه‌یان دانابوو.
ئه‌زموونی خه‌باتی شاخ وتێهه‌ڵجوون له‌گه‌ڵ شاردا؟
(جه‌لالی مه‌لامسته‌فا) شاری گه‌وره‌ی وه‌ک سلێمانی وکه‌رکوک، هه‌ولێر نه‌که‌وتۆته ده‌ست پێشمه‌رگه یه‌کێک له‌هۆکاری کۆره‌وتێکشکانه‌که بێ ئیداره‌ی ونارێکو پێکی بوو چونه‌که له‌ئاست گه‌وره‌ی شته‌که نه‌بووکه به‌و قه‌باره‌یه بکه‌وێته ده‌ست پێشمه‌رگه پاشان هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هێزیکی ئیداری نه‌بووه راسته تێکۆشه‌ربووه پارتی زان بووه به‌ڵام ئیداری نه‌بووه …… هه‌قه‌ته‌که‌شی ئه‌وه‌یه که‌شۆرش له‌گه‌ڵ خۆیدا شه‌رکه‌ری هه‌بووه به‌ڵام ئیداری نه‌بووه.
هه‌موو مافه‌کان بۆ شرۆڤه پارێزراون .بەرواری بڵاوکردنەوە ٢٠٠٨.٠٣.٠٨
سازدانی : کامه‌ران په‌ری