خۆرئاوا : قۆناغی لەدەستدانی چەمکە هیومانیستەکان

خۆرئاوا.. قۆناغى لەدەستدانى چەمکە هیومایستەکان

خۆشگوزەرانى، ئاسوودەیى هەر کۆمەلگەیەک بەندە بە رێژەى پیرۆزڕاگرتنى چەمکە مرۆیى، کۆمەڵایەتى، سیاسى، ئایینى، ئابوورییەکانى، لە لایەن ئەندامانى ئەو کۆمەڵگایەوە.

کەمیى خەوشء درزو لێکترازانى پەیوەندییە کۆمەڵایەتىء چەمکە مرۆییەکان، لەسەروو هەمووشیانەوە (چەمکى خێزان) ماناى خۆشگوزەرانىء ئاسوودەیى دەبەخشێتء ئەگەرى هەرەس یان داڕمانى پێکهاتەى کۆمەڵایەتى (کۆمەلڕ) وەلادەنێتء دووردەخاتەوە.

هەموو لەدایکبوونێکى نوآ ئومێدى پێکەوەنانى خێزانێکى نوآء نەوەیەکى نوێى لێدەکرێت.

لەم بابەتەماندا، لە ئەمڕۆى میدیاى جیهانیبینىء عەولەمەدا، تێگەو تێڕوانینى، نموونەترین (نوژجی) کۆمەڵگاى سەردەم.. خۆرئاوا لەمەڕ چەمکە هیومانیستەکان دەخەینەڕوو، بێگۆمان جیاوازیى قۆناغى ئێستاى لەدەستدانى پیرۆزیى بەها مرۆییەکان، لە رابردووى پیرۆزڕاگرتنى بەهاکان شیدەکەینەوە.

ئەوەشمان لەبەرچاوە کە هیچ بابەت یان تێگەیەکى خۆرئاوا، ناکرێتء ناشێت تێکەلڕ بە تێگەو تیڕوانینى کۆمەڵگەیەکیتر بکەین، یان بانگهیشتى لاساییکردنەوە بکەین، ئەگەرچى لە هەندێک بابەتدا هاوبەشىء لێکچوون بەدیى بکەین، (دابء نەریتە کۆمەڵایەتىء باوەکان)ى هەر کۆمەڵگەیەک کە لە ژێر کاریگەرى ئایین، ژینگە، ئابوورى، سیاسەتى جیاواز کارکردووە، بەمە بۆ رێگرتن لە تێکەڵکردنى تێگەى خۆراوادا، بە تێگەى کۆمەڵگەیەیتر.

لەم باسەماندا هەوڵدەدەین بە تێروتەسەلى باس لە هەموو گۆڕانکارىء شوێنەوارو کاردانەوەى گۆڕانکارییە جیاجیاکان لەمەڕ چەمکە هیومانیستەکانى خۆرئاوا بکەین، لەوێشەوە قۆناغى لەدەستدانى بەها مرۆیىء داڕمانى پێکهاتەى کۆمەڵایەتیى کۆمەڵگى خۆرئاوا پیشان بدەین.

باشترین سەرەتا بۆ دەستپێکى بابەتەکە، لەگەلڕ ئارەزوو ویستەکانى (مرۆڤى) خۆرئاوایى دەستپێدەکەین، کە لەڕاستیدا مامەڵەکردن لەگەلڕ ویستء ئارەزووى (تاک)ى کۆمەڵى خۆرئاوایى بابەتێکى یەکجار ئاڵۆزو لەهەمان کاتدا گرنکە، لە گەڵیشیدا گوێنەدان یان خۆنەبەستنەوە بە بابەتى (دابء نەریتى) (بارى کۆمەڵایەتى، ئایینى) بابەتێکى ترى ئاڵۆزو بەیکداچووى پێکهاتەى کۆمەڵایەتیى خۆرئاوایە.

ئەگەر بمانەوێت، تێگەى کۆمەڵگاى خۆرئاوا لەمەڕ چەمکە هیومانیستەکان بەشێوەیەکى گشتى شیبکەینەوە،دەبێت لە بەهاو پیرۆزیى چەمکى خێزانى خۆرئاوایى تێبگەین، هەروەک پێویستیشە بگەڕێنەوە بۆ یەکەم سەرەتاو یەکەم سەرهەڵدانى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانى (مرۆڤــ)، کە بێگومان ئەمیشیان بە چەندین قۆناغء رژێمى جیاجیا تێپەڕیوە، بۆ نموونە بەڕێوەچوونى بابەتى (هاوسەریەتى) دەستنیشانکردنى هاوڕآء هاوسەرى ژیان بە کاریگەرى دابء نەریتە کۆمەڵایەتى، ئایینیە باوەکانى نێو مرۆڤایەتى لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکیتر، گۆڕانکارى بەسەرداهاتووە. هەندێکجار بابەتى لێ لابراوەو هەندێک جاریش بابەتى بۆ زیادکراوە، لە هەمووشیدا بەهاوبەشیى هەردوو رەگەزى (ژنء پیاو) ئەو ناونانە هاتووەتەدیى.

مرۆڤایەتى بە گشتى و خۆرئاوا بەتایبەت، لە هەوڵى ئەوەدا بووە، کە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، ناولێبنێت، پۆلێنى بکات و لە چوارچێوەى ئارەزوى رێگەپێدراوى مرۆڤەکان رێکخراون، فەرهەنگى مرۆڤایەتیش لە هەگبەکەیدا خاوەن چەندین ئەزموون و قوتابخانەى مەزنى کۆمەڵایەتییە.

 

هەگبەى پێش بڵاوبوونەوەى ئاین، باوەڕ

مرۆڤایەتى بەگشتىء بەر لە دەرکەوتنى ئاینەکان، لەگەلڕ یەکەم دەرکەوتنى(مرۆڤى نیاندرتالڕ) تا ئەمڕۆمان پابەندبووە بە هەندێک پۆلێنىء دەستوورو یاسا، کە دواتر لە چوارچێوەى (دابء نەریت) ناویان دەرکرد، لەو کاتەشەوە دابء نەریت بووە بە بابەتێکى گرنکى کارپێکراو لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، لە پێناو بەرەدەوامیدان بە رێڕەوى ژیان، بەڵام زۆر جاریش ئاین بۆ ئەوە هاتووە کە کەموکووڕییەکانى ئەم قۆناغە پڕبکاتەوەو خەوشەکانیش کەمبکاتەوە، ئایین بە شێوەیکى گشتىء ئایینى ئاسمانى بە تایبەت، جگە لە بابەتى خوداپەرستى، لە بنچینەدا بەرنامەو ناوەرۆکیان لە بانگهێشتى خۆشگوزەرانیى مرۆڤدایە، هەر بابەتێکى چاکسازى کۆمەڵایەتیشیان هێنابێتە ئاراوە، ئەوا لە پێناو یەکخستنء رێکخستنى ژیانى مرۆڤدا بووە، خۆشەویستى مرۆڤەکانء پیرۆزیى بەها مرۆییەکانء چەمکى خێزانء بەڕێوەچوونى ژیانیان، بابەتێکى هەرە گرنگء زۆر باسلێکراوى ئایینەکانە.

لێرەشەوە سەرکەوتنى بیروباوەڕى ئایینىء لەخۆگرتنى مرۆڤەکان، بەندە بە رێژەى هاوبەشىء هاوشێوەیىء لێکچوون، لەگەلڕ ئارەزووە (فگری)یەکانى کە بێگومان دابءنەریت دیسانەوە رۆڵێکى گەورە دەبینێت لە دیاریکردنى رێچکەى قبووڵکردن یان رەتکردنەوەى بابەتء بەرنامە چاکسازییەکان، هەر کاتێکیش بەرنامەو کارە چاکسازییەکانى ئایین لەگەلڕ ئارەزووە خۆڕسکییەکانى مرۆڤى بەگژداچوو، بە یاخیبوونء رەتکردنەوەى هەموو ئاینیەکە کۆتایى هاتووە.

 

هەگبەى دەرکەوتنى ئایینەکان

گەورەترین بیانوو پاساوى دەرکەوتنى یەک لە دواى یەکى ئایینەکان، (تەواوکەرى) یەکترى بووە، زۆرێکیش ئایینى ئیسلام بە تەواوکەرى ئایینەکان دادەنێتء پێشیانوایە کە ئایینى ئیسلام هیچ بابەتێک نەماوە چارەسەرى نەکردبێت، یان چارەسەرى بۆ دیارى نەکردبێت، بەڵام پێدەچێت ئەم تێگەیە بۆ کۆمەڵگاى خۆرئاوایى، مانایەکى ئەوتۆ نەبەخشێت بە بەڵگەى روونەکردنە بۆ ئایینى ئیسلامء هەڵبژاردنى رێچکەیەکیتر، بۆ چارەسەرو دەستنیشانکردنى قەیرانى کۆمەڵایەتى، چەندین نموونەى بەرچاوى خۆرئاوامان لەبەردەستدایە، لەوانەش شۆڕشى پیشەسازى، شۆڕشى رێنیسانس، جەنگى جیهانى، نوێگەرى، عەولەمە، مەدەنییەت… هتد.

ئێستاى خۆرئاوا لە هیچ قۆناغێکى پێش خۆى پەیوەندییەى کۆمەڵایەتییەکانء راگرتنى پیرۆزیى خێزان، تووشى جۆرێک لە لێکترازانء هەڵوەشاندن بووە، کە حەتمییەتى داڕمانى پێکهاتەى کۆمەڵایەتیى خۆرئاوا نزیکتر دەکاتەوە.

سەردەمى بەکەمزانینى بەها مرۆییەکان، لە ژیانى مرۆڤایەتیدا بە سەردەمێکى بەسەرداچووى تاریکستانىء ناهۆشیارى مرۆڤـ زانراوە، سەیر لەوەدایە کە ئەمڕۆ لە سەردەمى پێشکەوتنى تەکنۆلۆژیا لە سەردەمى پیشکەوتنى، نوێگەرى، ئازادى،، دیموکراتى، خۆرئاوا، خۆى لەدەستدراوى بەها پیرۆزەکانى مۆڤدا خۆى ببینێتەوە.

کۆمەلگاى خۆرئاوایى مەسیحى باوەڕ

ئاشکرایە کۆمەڵگەى خۆرئاوا کۆمەڵگەیەکى مەسیحى باوەڕە، بەم پێیەش بونیاتنانى پێکهاتەى کۆمەڵایەتىء خێزان بەپێى بنەماو دابء نەریتە باوەکانى ئایینى مەسیحى ئەنجامبدرێت، بەڵام ئەم بەپێبوونە ئەم مەرجدارێتییە لە بەجێهێنانء دروستکردنى خێزان لە خۆرئاوادا تا حاڵەتى (دەگمەنى) لە پیادەکردنء پێکهێنانى خێزانى خۆرئاوایى بەدیدەکەین.

بە بەڵگەى ئەوەى، کە یەکێک لە هەرە گرنگترین رەگەزەکانى بەکامڵزانینى پەیوەندیى هاوسەریەتى دوو کەسى پەیوەندیدار، ئامادەبوونە لە کڵێسان بۆ پیرۆزکردنى ئەو پەیوەندییەش لە ژێر دروشمى وتراوى وتەى مەسیحدا (ما جمعه الله لا یفرقه اڵانسان) پێکدێت، بەڵام خۆرئاواییەکان پێیانوایە مرۆڤەکان دەکریت بآ کڵێساو بآ هەبوونى هیچ بەڵگەیەکى ناسراو ئەو پەیوەندییەى ناوبنێنء هەرچى بابەتە پەیوەندییدارەکانى کڵێسایە یان ئەوەتا بابەتى (فەنتازیاییە یان ئەوەتا دەستکەوتء قازانجى مادییە بۆ کڵێساکان)، لەمبارەیەشەەوە حکومەتە ئەورووپىء خۆرئاواییەکانء ئازادیى هەڵبژاردنء بڕیاردان لە گشت بووارەکانى ژیاندا رێگا خۆشکەرن بۆ دەرکەوتنى بەرپەرچدانەوەو یاخیبوون لە هەموو تێگەیەک یان کارو کردەوەیەک کە پەیوەندیى بە کڵێساوە هەبێت.

ئەم دیاردەیەش دیارەدەیەکى کۆنە لە مێژووى خۆرئاوادا، ئەگەر بە نموونەش ساڵانى (196-1969) لە مێژووى خۆرئاوادا وەربگرین، ئەوا دەبینین لە (59%)ى کچە رەشپێستەکانى خۆرئاوا، بەبآ ئامادەبوون لە کڵێسا یان لە شارەوانى منداڵیان لە سکدا هەبووەو پێکەوەژیانیش لەگەلڕ پیاواندا لەژێر ناوى (هاوڕآ، هاوسەرى ژیان)بووە.

لەوەش زیاتر: یاساى خۆرئاوایى ئەو منداڵە بە منداڵێکى ناشەرعى نازانێتء یاسا رێگە بە هەبوونى مندالڕ دەدات بەر لە بەستنى پەیوەندى رەسمى حکومىء هەموو مافێکى خۆى هەیە.

لێرەوە سەرنجێکى گرنگ دێتە ئاراوە، سەرنجى تێگەى خۆرئاوایى بۆ بابەتى حەڵالڕ، حەرام، کە کۆمەڵگە رۆژهەڵاتییەکان زیاتر پێوەى پەیوەستن، ئازادیى دەربڕینء هەڵسوکەوتى مرۆڤى خۆرئاوایى لە هێنانەدیى ئاروەزووە سێکسییەکانى لە ئاستێکدایە کە چەمکى (Virgincy)ى ئافرەت، پاکیزەیى مانایەکى ئەوتۆ نابەخشێت، ئەم دیاردەیەش بە دیاردەیەکى بەدڕەوشتى یان بەدکارى لەقەڵەم نادرێت، لەوەش زیاتر هەموو جۆرە تێرکردنێکى ئارەزووە سێکسییەکانى مرۆڤـ ئاساییە، تەنانەت پەیوەندى سێکسى (هاوڕەگەز) کە پاشتر دێینە سەر باسى.

تەنها لە دوو حاڵەتدا بەدەر لە:

1-               هەوڵدان بۆ مامەڵەکردنى سێکسى بە زۆر (اغتێاب)، کە بەپێى دەستوورى وڵات لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکیتر سزاى شەش مانگ تا شەش سالى تێدا دەدرێت.

2-               هەوڵدان بۆ مامەڵەکردنى سێکسى بەزۆر یان بە ئارەزوو لەگەلڕ کەسى یان مرۆڤـ کەمتر لە تەمەنى 18 سالڕ کە بە تەمەنى کامڵبوونى دادەنرێت.

لەوەشەوە دەگەینە ئەو راستییەى کە ئازادیى بێسنوورى پیادەکردن، یان مامەڵەکردن لەگەلڕ ئارەزووەکانى مرۆڤـ لە ئاستێکدایە، لە قۆناغێکدایە، کە ناکرێت بڵێین (زینا) (بەدڕەوشتى هەیە) ئەگەرچى لە قۆناغێکى مێژوویى کۆن یان ئێستا، سەرجەم ئایینەکان زۆر جەختى لەسەر دەکەن، بە تایبەتى لە ئایینى مەسیحیدا کە زۆر لەسەر دیاردەى قۆرغکردن یان تەسککردنى جیابوونەوى هاوسەرو لێکترازانى خێزانى کردووە، بابەتى (زینا)ى زۆر بە بابەتێکى پیرۆز داناوە بۆ بەردەوامیى یان لێکترازانى دوو کەسى پێکەوە ژیاو بە ناوى هاوسەر لەم بارەیەشەوە مەسیح دڵێت: “من گلق إمرڕته لغیر الزنى… فقد زنى”، بەم پێیەش جگە لە (زینا) هیچ هۆیەکیتر بە گەورە نازانێت بۆ جیابوونەوەى خێزانى مەسیحى، بەڵام ئەى لە نەمانى ئەم هۆیە، چ هۆیەکیتر دەکرێت پیرۆز بێت بۆ جیابوونەوە؟ وەڵامى ئەم پرسیارە کۆمەڵگەى خۆرئاوایى بەم شێوەیە دەیداتەوە:

 

خۆرئاواییەکان پێیانوایە:

هەموو جۆرە پەیوەندییەکى کۆمەڵایەتى نەک تەنها پەیوەندیى ژنء مێرد، بەردەوامییەکەى بەندە بە رێژەى هاوبەشىء لێکچوون و بەیەکگەیشتنء ئامادەیى بۆ خزمەتکردنى ئارەزووەکانى یەکترى لە گشت بوارەکانى پەیوەندیدار بە ژیانى مرۆڤـ، هەر کاتێکیش یەکێک لەو ئەڵقە گرێدراوانەى پەیوەندیى لە یەکترازان ئەوا بێگومان جیابوونەوەى لێدەبێتەوە… لە ئاستى ژنء مێردو لەسەر ئاستەکانى ترى خێزان وەک باوک، مندالڕ، یاخیبوونء بڕیارى ژیانى سەربەخۆیى لێدەبێتەوە.

لە رووى پراکتیکیشەوە، زانکۆى سۆربۆنى فەرەنسى، ئامارێکى دەرخستووە تیایدا هاتووە لە رێژەى هەموو (67) منداڵێکى خۆرئاوایى بەر لەوەى (تەمەنى) بگاتە (18) سالڕ کە بە تەمەنى کامڵبوونى مرۆڤـ زانراوە، (45) مندالڕ باوکء دایکى لەیەک جیادەبنەوە. لە وەڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکان، لە هەر سآ منداڵێک ئەم حاڵەتەى بەسەر دایکء باوکدا دەسەپێت، ئەو رێژەیە لە وڵاتانى ئەسکەندنافیا دەگاتە نزیک (50%).

 

دیاردەى جیابوونەوە:

دیاردەى جیابوونەوەو لەیەکترازاەنى خێزان بابەتێکى هەرە گرنگى پێکهاتەى کۆمەڵایەتىء لەدەستدانى چەمکە هیومانیستییەکانى خۆرئاوایە، گرنگیى ئەم دیاردەیەش لە شوێنەوارى بەجێماوى خراپى دیاردەکەیە لە پێکهاتەى کۆمەڵایەتى خۆرئاوادا. هەندێک لە دەزگا رۆشنگەرەکانى خۆرئاوا، مەترسییەکانى ئەم دیاردەیە لە چەند بابەتێکدا شیدەکەنەوە، گرنگترینیان شوێنەوارى ئەم دیاردەیەیە لەسەر داهاتووى کۆمەلڕ بە گشتىء منداڵانى دایکء باوک لە یەک جیابوووەوە بە تایبەتى، هەروەها هێزەکانى راکێشانى خەڵک بۆ دیاردەى جیابوونەوە، گرنگترینیان:

مافى (کەسى لە یەک جیابوو / ئافرەتى جیابوو لە پیاوەکەى لە خۆرئاوا، هیچ پلەو پایەو بەهاى کۆمەڵایەتیى خۆى لەدەستنادات، ئەمە ئەگەر دەستخۆشیى لێنەکرێت، لەڕووى ئابووریشەوە هیچ کاردانەوەیەکى ئەوتۆى لەسەر ژیانى نابێت، مەترسیى دیاردەى جیابوونەوە لە خۆر ئاوادا لەوەدایە کە ئەگەرى ئەوەى لێدەکرێت، ئەم دیاردەیە بە شێوەیەکى ناخۆڕسک ببێتە بابەتێکى خۆڕسکىء لەگەلڕ هەموو حەزو ئارەزوویەکى هەنووکەیى یان کاتى مامەڵەى لەگەلڕ بکرێت.

لە چوارچێوەى ئەم بابەتەش بۆ زیاتر روونکردنەوەو ئاشکراکردنى ئەم دیاردەیە، هەر بە کورتى چیرۆکء بەسەرهاتى ئافرەتێکى خۆرئاوایى دەخەینەڕوو، کە لە رۆژنامەى (Unlonposton)ى دانیمارکى بڵاوکراوەتەوە، لە ژمارەى (08.0701)ى ئەمساڵدا:

 

سآ منداڵى بآ دایکء باوک..

(Linda K.R.) ئافرەتێکى ئەورووپییە لە یەکێک لە وڵاتانى ئەسکەندەنافى دەژێت، تەمەنى (28) سالە لیندا لە منداڵییەوە لە سۆزى دایکء باوکء خێزانێکى یەکگرتوو بێبەش بووە، بەهۆى یەکترجیابوونەوەیان، ئیدى لە منداڵییەوە دایکى لیندا لەگەلڕ پیاوێکیتر ژیان بەسەر دەباتء باوکیشى بە هەمان شێوە لەگەلڕ ئافرەتێکیتر ژیان بەسەردەبات، تێڕوانینى لیندا لەگەلڕ ئەمڕۆى قۆناغى لەدەستدانى چەمکە هیومانیستییەکانى مرۆڤـ یەکدەگرێتەوە، هەر بۆیە لیندا لە تەمەنى (12) ساڵییەوە مامەڵەى سێکسیى زانیوەو کردوویەتى، سەرەتا لەگەلڕ هاوڕەگەزى خۆى پاشان لەگەلڕ پیاودا.

یەکەم پێکەوەژیانى لینیدا لەگەلڕ پیاودا پێش پتر لە نۆ سالڕ بووە، ئەم پێکەوەژیانە بە ناوى خۆشەویستىء هاوسەرییەتى بووە، ماوەى پتر لە حەوت سالڕ لەگەلڕ یەکەم پیاو ژیاوە، لەو ماوەیەدا منداڵێکیان دروستکردوو هەر بە ناوى هاوڕێیەتى هاتەبوونء ناونرا (دانیالڕ) ئیدى دانیالڕ بووە یەکەم سومبولى پێکەوەژیان، بەڵام زۆرى نەبرد تا کێشەکانء لەیەک تێنەگەیشتنەکانى باوکء دایکى دانیالڕ گەیشتنە رادەى بڕیاردان بۆ جیابوونەوە، سەرەنجام جیابوونەوە، لەوێشتەوە دادگا دانیاڵى دا بە باوکى بۆ سەرپەرشتیکردنىء لەبەر خراپیى بارى ئابوورى لیندا بوو، ساڵى پاریش شارەوانى لە باوکى ستاندو لە یەکێک لە بنکە حکومییەکانى حکومەت بەخێو دەکرێت، ئەم بڕیارەش لە کاتێکدا هات کە سەرپەرشتیارى کۆمەڵایەتى (دانیالڕ) بۆى دەرکەوت کە (هاوڕآ) تازەکەى باوکى دانیالڕ، مامەڵەى خراپە لەگەلڕ دانیاڵدا، شوێنەوارى ئەو مامەڵە خراپەش بە تەواوى لە قسەو کارو کردەوەى دانیالڕ دەردەکەت، ئیدى لەو رۆژەوە دانیالڕ هەموو دوو هەفتە جارێک باوکء دایکى خۆى دەبینێت، ئەمە بەسەرهاتى منداڵى یەکەمى لیندابوو.

 

منداڵى دووەم:

لەو رۆژەوەى کە لیندا لە باوکى دانیالڕ جیابووەتەوە، کۆڵى نەداوە، بۆ پێکەوەنانى ژیانێکى نوآء دیاریکردنى هاوڕێیەکى نوێى ژیان، یان لانى کەم بۆ تیرکردنى ئارەزوو بۆشاییە تەنهاییەکانى مرۆڤـ، بۆیە ئەمجارەیان لە قاوەخانەیەکى شار ئاشنایەتیى لەگەلڕ پیاوێکى تورک پەیدا دەکات، دەعوەتى خواردنەوەى قاوەیەکى دەکات، بۆ ماڵەوە، ئێوارە قاوەر پەرەدەسەنێتء دەبێتە پەیوەندییەکى سۆزدارى سێکسى، هەر ئەو شەوەر پێکەوە لە ژێر دروشمى خۆشەویستى  رۆژ دەکەنەوە، لەوێشەوە هەر یەکەو بۆ ماڵى خۆى، پاش نۆ مانگ کە هیچ پەیوەندییەکى ئەوتۆ نییە لە نێوان پیاوە تورکەکە، لە نەخۆشخانەى شار پەیوەندى پێوە دەکەنء پێى رادەگەیەنن کە پێویستە لە نەخۆشخانە ئامادەبێت، چوکە خێزانەکەى لەسەر منداڵبوونە، ئەم پویەوندییە تەلەفۆنییە زۆر سەیردەبێت، چونکە پیاوەکە بەر لە نیو سەعات لەگەلڕ سآ مندالڕء خێزانەکى بووەو دایکى منداڵانیش (منداڵى لە سکدا نییە) کابراش ئینکارى لێدەکات، پاش کەمێک پۆلیس دێت بەشوێنیداو تا بگاتە سەر خێزانەکەى، ئیدى تێدەگات کە ئەم خێزانەى، خێزانى ئەو شەوە بووە.

سەرەتا باوکى منداڵە لە دایکبووەکە کە ئەمجارەیان کچ بوو ناونرا (رەبێکا) نکووڵى لەوە دەکرد کە ئەمە کچى ئەوبێت، هەر بۆیە نەخۆشخانە پەنانى بردە بەر تاقیکردنەوەى خوێنى منداڵەکە لەگەلڕ باوکى دەرکەوت کە (85%) لەیەکچوونى تیا بەدیدەکرێت، ئەم رێژەیەش رێژەیەکى یاسایى کارپێکراوە بۆ خاوەندارێتى مندالڕ، ماوەى پتر لە شەش مانگ منداڵەکە لەگەلڕ دایکى بوو، پیاوە تورکەکە هەستیکرد کە دایکى وەکو پێویست ئەو منداڵە بەخێو ناکات، بۆیە داوایکرد لە شارەوانى شار کە بڕیارى دانەوەى منداڵەکە بدات بە باوکى، پاش سالڕء نیوێک لە هاتووچۆ، بڕیاردرا کە بدرێت بە باوکى، بەڵام ئەمجارەشیان ئەم منداڵە زۆر لەگەلڕ باوکى نەمایەوە، بەهۆى ئەوەى کە خێزانى پیاوە تورکەکە لەبەردەم دوو هەڵبژاردندا داینا، یان منداڵەکە، یان (خێزانء هەر سآ منداڵەکەى ترى)و سەرەنجام ئەویانى هەڵبژاردو منداڵى دووەمیش لە سۆزى دایکء باوکى بێبەش بوو.

 

منداڵى سێیەم:

زۆرى پێنەچوو لیندا هەستى بە تەنیایى کردەوەو گەڕایەوە بۆ کۆڵانء بارخانەوە قاوەخانەکانى شار ئەمجارەیان بەخت یاوەرى بوو، هاوڕێیەکى پەیداکردو ماوەى دوو سالڕ بەیەکەوە ژیان، لەم ماوەیەشدا منداڵیان دروستکرد، (پیاوەکە زانیى مندالڕ دروستبووە) زۆر نیگەران بوو، چەندین جار داواى لە لیندا کرد کە منداڵەکە لەباربەرێت، بەڵام سوودى نەبوو، بۆیە سەرەنجام منداڵ هێشتا لە دایکنەبووبوو باوکى جیابووەوە، هێشتا مندالڕ لە سکى دایکیدابوو، لیندا باوکێکى ترى بۆ پەیداکرد، ئەمیشیان بە رێکەوتى پەیوەندى ئینتەرنێت یەکترییان ناسىء بڕیاریاندا کە پێکەوە بژین ئەگەرچى هاڕێى ئەمجارە (19) ساڵەو زۆر دڵى بەوە خۆشە کە ببێتە هاوسەرو هاڕێى لیندا.

ئەمە چیرۆکى ئەو سآ منداڵە هەتیوەبوو کە دایکء باوکیان نەمردوون، بەلام هەتیوبوون؟!

بابەتێکى ترى داهێنراوى عەوەلەمەو مەدەنیەتى خۆرئاوا، کە بە لەدسەتدانێکى راستەقینەى چەمکە هیومانیستىء عەقڵانییەکانى مرۆڤى خۆرائاوایى دەزانرێت، بانگێشتکردن بۆ پێکەوەژیانى هاوڕەگەز (نێر و مێ ) کە پێشتر هه‌ندێک له‌ کتێبە سایکۆلۆژىو سێکسییەکان بە نەخۆشی (الشذوذ الجنسی) یان ناوەدەبرد.

دیاردەى پێکەوەژیانى هاوڕەگەز، دیاردەیەکى نوێى سەرهەڵدراو نییە لە مێژووى مرۆڤایەتى، نوێکارییەکەى لە جیاوازى مامەڵەکردنى ئەو دیاردەیەیە لە کۆنء ئێستاى خۆرئاوا، تاڕادەى بە ئاسایى زانینى ئەو دیاردەیەو دەرچوونى لە قاڵبى نەخۆشیى، بۆ پێکهاتەیەکى رەواى کۆمەڵایەتى ئازادیى رادەربڕین، خاڵێکى گرنگى راستەوخۆ دەرکردنى ئەم دیاردەیەیە لە خۆرئاوادا، کە بێگومان ناڕاستەوخۆ یان شاراوە لە هەموو کۆمەڵگە مرۆییەکاندا هەیەو بەدیدەکریت.

زۆرێک رووناکبیرو پەیوەندیدارە کۆمەڵایەتییەکان پێیانوایە کە دوو قۆناغ هەیە لە مێژووى خۆرئاوادا کە بە قۆناغى ئاشکراو بە زەق دەرکەوتوویى ئەو دیاردەیە دەزانرێت:

قۆناغێکیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى پێش هەرەسى کڵێساو لەدەسەتانى چەمکە پیرۆزەکانى ئایینى مەسیحى، سەردەمى هەیمەنەتى قەشەو خۆ حەرامکردن لە بەجێهێنانى ئارەزووە سێکسییەکانى خۆى، سەردەمى (بۆ نەبوونى پێکەوەنانى خێزان) بۆ قەشە، هەروەها بۆ نەبوونى شووکردنى (راهبە)، لەم بارەیەوە مێژووى  فاتیکانء کتێبخانەى ئیتالى پڕیەتى لە رووداوى سەیرى لەو جۆرە.

قۆناغەکەى تریشیان بە قۆناغى شەڕو کوشتارى جەنگە جیهانییەکان ناسراوە، کە سەرەتاى لەدەستانى رێژەیەکى زۆر لە پیاوانء جیابوونەوەى پیاو لە ژن بەهۆى جەنگەوە، لە هەردوو قۆناغەکەدا خۆرئاواو تیگەو پێکهاتەى کۆمەڵایەتی خۆرئاوا رەتیکردووەتەوەو لە بەرپەرچدانەوەیدا بووەو بە نەخۆشییەکى دەروونى مامەڵەى لەگەڵدا کردووە، بەڵام ئەمڕۆکە لە سایەى نوێگەرى، لە سایەى قۆناغى لەدەستدانى بەها پیرۆزەکانى مرۆڤـ، خۆرئاوا بە ئاسایىء بەڕەواى دەزانێت، بگرە هەندێک لە زانستخوازانء دیموکراتخوازەکان رێخۆشکەرانى ئازادی خۆرئاوایى لە پاڵپشتانى دەرکەوتنى ئەو دیاردەیەن.

لە رووى یاساییەوە دەستوورى ولاتانى خۆرئاوا بە گشتىء یەکێتى ئەورووپا بە هیچ شێوەیەک رێگە لە شێواز یان دەربڕینى ئازادى هەڵسوکەوت ناگرێت، ناشتوانێت سزاى تێدا دەربکات، مەگەر بابەتەکە لەسەر تێگەیەکى گشتیى کاردانەى هەبێت، ئەوا دەکرێت لە رێگەى گۆڤارو رۆژنامەو بابەتەکانى راگەیاندن مقۆمقۆى لەسەر بکرێت.

لەم بەینەدا دۆگماى مەسیحى لە هەوڵى ئەوەدایە کە ئەم لادنە، ئەم دەرکەوتنى دیاردە زیانبەخشە بە پێکهاتەى کۆمەڵایەتى، لە پێناو بانگێشتکردن بۆ کڵێسا بقۆزێتەوە؟! ئەوە لە کاتێکدایە کڵێساو ئایینى مەسیحى لەسەر لیستى تاوانبار یان روونتر داهێنەرى ئەو دیاردەیە ناوبراون.

لە رووى پلەو پایەى کۆمەڵایەتى، هەڵسوکەوتء دەربڕینى هەستء سۆزو خۆشەویستىء پەیوەندى بەستن لەگەلڕ یەکترى لەڕادەبەدەر بێسنووری لە ئازادییەکاندا دیارە، بۆیە ئەو ئازادیى دەربڕینە وایکردووە کە پیادەکەرانى ئەم تەرزە نوێیەى پێکەوەژیان لە پلەو پایەى کۆمەڵایەتییان کەم نەکاتەوەو وەک بابەتێکى زۆر تایبەت بە مرۆڤەکان مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت.

لەم بارەیەشەوە ریپۆرتاژێکى گۆڤارى (Udc.og Himm)ى دانیمارکى بڵاودەکەینەوە کە تیایدا هاتووە: (چاوەڕێى دوو جمکین – Tvillinger V1  Venter) ناونیشانى  ریپۆرتاژێکە کە گۆڤارى (Udc.og Himm)ى دانیمارکى لە ژمارەى ئەپریلى ساڵى (2001)دا بڵاویکردووەتەوە:

ئەم دوو ئافرەتە چاوڕێى هاتنەبوونى دوو جمکنء پێکەوە دەژین وەک دوو هاوسەرى ژیان. دکتۆرى تایبەتى سایکۆلۆژییەتى مندالڕ، لە بارەى هاتنەبوونى ئەو دوو منداڵەوە دەڵێت: (دوو منداڵەکە، دوو منداڵى ئاسایینء هیچ کەموکووڕییەکیان نییە، بەڵام لەگەلڕ لەدایکبوونیان پێویستە لەگەلڕ رەگەزى پیاودا هەڵسوکەوت بکەن، بۆ ئەوەى هەست بە پیاوەتى بکەنء کاردانەوى خراپیى نەبێت لەسەر ئایندەى ژیانیان).

خێزانى هەردوو ئافرەتەکەو راوبۆچوونیان لە بڕیارى ئەم دوو کچەیاندا.. باوکء دایکى هەردوولا کە لە ئاییندەدا دەبنە باپیرەو داپیرە، لەم بارەیەوە دەڵێن ئێمە زۆر بە گەرمىء بە جۆرێک لە تامەزرۆییەوە لە پێشوازیکردنى ئەو منداڵەداین، کە دەبنە نەوەى نوێمانء خێزانەکەمانى پآ دەکرێتەوە.

ماوە بڵێین ئەم دوو ئافرەتە سەرقاڵى ئامادەکردى ژوورو بەرنامەى بەخێوکردنى منداڵەکانیاننء زۆر خۆشحاڵن بەو بڕیارەو بە بڕیارێکى سەرکەوتووى دەزانن لە ژیانیاندا.

پرسیارى گۆڤار: ئەو پەیوەندییە چۆن لە نێوانتاندا دروستبوو؟

وەڵام: پێکەوەو یەکتریمان ناسى لە ئاهەنگى هاڕێیەکمان، لە ئاهەنگەکەدا هەستمانکرد کە راوبۆچوونمان زۆر لەیەک نزیکە، بەڵآ لە کۆتایى ئاهەنگەکەدا ژمارەى تەلەفۆنى یەکتریمان وەرگرتء لە هەمان هەفتەدا پەیوەندیمان کردەوە بە یەکترییەو، ئیدى بینینء کۆبوونەوەمان لاى ئەوى دى رۆژ لە دوا رۆژ زیادى دەکرد، یەکێک لە هەرە خاڵە هاوبەشەکانى پێکەوە گونجانمان، بێزارى بوو لە هاوڕێیەتى (کوڕ)و هەمیشە گلەیى ئەوەمان هەبوو کە کوڕان لە ئاست تێرکردنى ئارەزووەکانمان نین، دواتر رایەکى وا دروستبوو کە پێکەوە هەوڵى ئەوە بدەین ئارەزووەکانى یەکترى بهێنینە دیى، کە بێگومان ئارەزووى خۆشەویستىء مامەڵەى سێکسى، یەکێکە لەو بابەتە گرنگانەى کە بەخۆشحاڵیەوە پێکەوە پێشوازیمان لێکردن، لەوێشەوە بڕیارماندا.

پرسیارى گۆڤار: بڕیارى چیتان دا؟

وەڵام: بڕیارماندا کەببینە هاوسەرى یەکترى، بە رەزامەندیى هەردوولامان لە شارەوانیى شار پێکەوە بەستراین وەک هەمو دو کەسێکى خۆشەویست ئارەزوو بەوە دەکەن کە پێکەوە بژین؟!

 

پرسیار: چۆن بیرى منداڵدروستکردنتان بە بیردا هات؟

وەڵام: بڕیارى منداڵبوون بڕیارێکى هاوبەشەو بە رەزامەندیى هەردوولامان دروستبووە، چونکە هەستمانکرد کە پێکەوە ژیانمان بابەتى منداڵى کەمەو بۆشاییەکى دروستکردووە بۆ پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییەش بڕیارماندا کە منداڵمان هەبێت، نەک تەنها یەک مندالڕ، بگرە ئەگەر بکرێت ئارەزوومان لە هەبوونى شەش منداڵە؟!

پ/ ئەم دوو جمکە چۆن دروستبووە؟!

وە/ لە رێگەى (تەلقیحى دەستکردەوە) لە یەکێک لە نەخۆشخانەکان، دواى سآ هەولڕ دروستبووەو دروستکەرى ئەو دوو منداڵە لە بنچینەدا پیاوێکى ئەسکەندنافییەو مامۆستا زانکۆیەکى ئەسکەندنافییە.

پێدەچآ بۆ پێشبینییەکەى کاکۆ لەجێى خۆى بێت، ئەوەتا ئەمڕۆ لە رێگەى (Yahoo) یان (Hotmail) پتر لە (100) ملیۆن کەس بەیەکەوە دەبەسترێنەوەو پەیوەندییان هەیە، هەر لە رێگەى ئەمانیشەوە باشوور بە باکوورى دنیاو ئەوپەڕى رۆژهەڵات بەوپەڕى رۆژئاوا دەگەیەنێتء ساڵانە چەندین هەزار کەس لە رێگەى ئینتەرینێت دەبنە هاوسەرى یەکترى.

 

دوا سەرنج:

هۆکارەکانى لەدەستدانى چەمکە هیومانیستییەکانى مرۆڤى خۆرئاوایى

زۆرێک هۆکارەکەى دەگەڕێنێتەوە بۆ پێشکەوتنى تەکنۆلۆژیاو شوێنەوارى ئەو پێشکەوتنە لە ژیانى تاکى خۆرئاوادا.

هەندێکیتر دەیگەڕێننەوە بۆ خودى کەسێتیى تاکى خۆرئاوایى، وەک تەبعێکى خۆڕسکى، کە هەمیشە لە هەوڵداندایە بۆ هێنانەکایەى بابەتى نوآ لە ژیانى رۆژانەدا.

بەرەیەکیتر پێیوایە ئەم قەیرانە لە ئەنجامى لادان لە دابء نەریتە کۆمەڵایەتییە باوەکانى خۆرئاوادا دروستبووە کە بێگومان دابء نەریتە ئایینییەکان بەشێکە لە دابء نەریتە کۆمەڵایەتییەکان. هێندێکیتریش پێیوایە دوورکەوتنە لە باوەڕە ئاسمانییەکان بە گشتى و ئایینى مەسیحى بە تایبەت، بەهۆى لەدەستدانى چەمکە مرۆییەکان دەزانێت.

بەرەیەکیتریش پێیوایە میدیاى جیهانى عەولەمەو مەدەنییەت، هۆیەکیترى ئەو داڕمانەیەو سەرەنجام هەموویان بەیەکەوە ئاوێتەیەکى ئاڵۆزى پێکەوەداچوون دروستدەکەنء هاوبەشن لە دروستبوونى قۆناغى لەدەستدانى چەمکە هیومانیستەکان.

سەرنجء تێبینى

ئارەزووى مامەڵەى سێکسى هاوڕگەز لە مێژەوە، بگرە لە گەلڕ هەبوونى مرۆڤایەتیدا هەیەو دەرکەوتنى یان باسکردنى لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکیتر دەگۆڕێت، گۆڕانەکەش بەپێى هۆکارەکانء شوێنەوارو کاردانەوەى هۆکارەکانە، لەم بارەیەشەوە ئەگەر لە کۆمەڵگەیەکى رۆژهەڵاتى ئیسلامى باوەڕ لە ئەنجامى دامرکاندنى ئارەزووە سێکسییەکانى مرۆڤـ بووبێت، ئەوا دەشێت لە رۆژئاوا لە ئەنجامى ئازادیى بێسنوورى دەربرینە سێکسییەکانى مرۆڤەوە بووبێت.

پسپۆرانى تابەت لەم بارەیەوە پێانوایە هەموو پێکەوەژیانێکى هاوڕەگەز، پێکەوە ژیانێکى کورتخایەنەو بەردەوامیى بەخۆیەوە نابینێت، ئەمەش بەهۆى هەندێک بابەتى (خۆڕسکى) لە ناو مرۆڤدا کە رێگە بە درێژەدان یان پەرەپێدانى ئەو بەردەوامییە دەگرن.

هەندێک لە ناوەندە رۆشنگەرەکانى رۆژئاوا دەرکەوتنى ئەو دیاردیەو چەندین دیاردەى دزێویترى ناو چەمکى خێزانى خۆۆرئاوایى دەگەڕێننەوە بۆ بارزگانە زلهێزو پارەدارەکانى بازاڕى سێکسیى جیهانى، بە تایبەت لە مەسەلەى بەڕەوازانینىء هەوڵدان بۆ چاندنى تێگەى سەیرو ناشیاو لە کۆمەڵگەى خۆرئاوایى، ئەویش لە رێگەى بەرهەمهێنانى کەلوپەلء دەرمانء کەرەستەو چارەسەرى پزیشکى کە رۆڵێکى گرنگ دەبینێت.

هەندێک پێیوایە پێشکەوتنى تەکنۆلۆژیایى ژیانء مرۆڤایەتى کاردانەوەى خراپى دروستکردووە لەسەر ئایندەى خێزانى خۆرئاوایىء سەرجەم بەها هیومانیستییەکانى لەیەکترازاندووە، لەم بارەیەشەوە:

میشۆ کاکۆى گەورە زاناى  ئەمریکى، بە رەچەڵەک یابانى لە کتێبی (روئیاا – visions) دا پێشبینیى ئەوە دەکات کە لە ساڵى 2020 بەدواوە کۆمپیوتەر دەبێتە هاوڕێیەکى مەزن، زۆرجاریش جێگەى باوک ، دایک،  خۆشک و برایش دگرێتەوە، چونکە هەمو پێداویستییەکى مرۆڤى رۆژئاوایى لە کۆمپیوتەدا بەدیدەکرێت، هەروەها کۆمپیوتەر دەتوانێت هاوڕێى ژیان و هاوسەرى ژیان دەستنیشان بکات، بۆ نموونە لە ساڵى 2020 دا کۆمپیوتەر دەتوانێت لیستى کچانى گەڕەکو شارو وڵاتانى جیهانت پێپیشان بدات بە زانیارى تەواو هەر لە باڵاوە تا گرنگترین شت وئارەزووە سێکسى، خوێندنى باڵاى، تۆیش بە پێى ئارەزووەکانت پەیوەندى پێوەدکەیت، ئەگەر یەکتریتان بینى و رێکەوتن، ئەوا دەبنە هاوڕاو هاوسەرى ژیان.

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌ 2918 ساڵی یانزه‌هه‌م ڕێکه‌وتی دوشه‌ممه‌ 18 نۆڤیمبه‌ری 2002 لاپه‌ڕه‌”9” لێکۆڵینه‌وه‌ ی کوردستانی نوێ بلاوبۆته‌وه‌ .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *