میدیای چیهانی وعەولەمەو نهێنییەکان

میدیاى جیهانى و عەولەمەو نهێنییەکان

لە دووەم ساڵیادى کۆچى دیاناو غەزەبى خۆشەویستی یە پەمەییەکەدا..

خێزانى مەلەکى بەریتانى خاوەن مێژووەیەکى دێرینە.. رۆڵێکى گەورەى بینیوە لە بونیاتنانى بەریتانیاى مەزن، لەم بارەیەوە شازادە ئێلیزابێت یەکێکە لەو ناودارانەى کە ناوى لە مێژووى جیهاندا بە جۆرێک دێت کە ناکرێت خۆمانى لێ خافڵ بکەین، تەنانەت سەردەمى 31 ئاب رێکەوتى دووەم ساڵڕۆژى کۆچکردنى دیانایە لەگەڵ هاوڕێکەى دودى فاید کوڕى ملیاردێرى بە رەچەڵەک میسرى محەمەد فایدى خاوەن گەورە کۆگا بازرگانییەکانى (هارۆدز) لە لەندن و (رێتز) لە پاریس. چیرۆکى مردنى دیاناو هاوڕێکەى لە به‌روداوی هاتوچۆ لە تونێلى (ئەڵما)ى پاریس روویدا، تیایدا (هنرى پۆلڕ) شۆفیرى سەیارەکەو دیاناو هاوڕێکەى دودى فاید کۆچى دواییان کرد، ئەمڕوکە پاش تپێپەڕبوونى دوو ساڵ بەسەر ئەو رووداوە جەرگبڕە، با بزانین چى کرا؟ پرسیارێک خۆى سه‌پاندوه‌ دەڵێت کێ دیاناى کوشت؟ وەڵامى ئەم پرسیارە لەسەر زارى هەر یەک لەو ناوەندانەى کە پەیوەندییان بەو مەسەلەیەوە هەیە دژى یەکتری یە.!؟

(مارتن گریگۆرى) گەورە رۆژنامەنووسى بەریتانى لە مانگى رابردوودا کتێبێکى بڵاوکردۆتەوە لە ژێر ناوى (دیانا لە دوا رۆژەکانى ژیانیدا) تیایدا مەسەلەى مردنى دیاناو تاوانى رۆژنامەى (سەندەى ئێکسپرێس) کە رۆژنامەیەکى میللى بەریتانى هەفتەى رابردوو چاوپێکەوتنێکى لەگەلڕ (محەمەد فاید) باوکى (دودى)ى هاوڕێى دیانا ئەنجامداوە تیایدا بە ئاشکرا بێ هیچ ترس تەحەفوزێک عەرشى مەلەکى بەریتانى بە تاوانى کوشتنى کوڕەکەى و دیانا تاوانبار دەکات و دەڵێت: دیانا خۆى چەندین جار لە چەندین کفتوگۆو دانیشتندا ئەوەى بۆ دووپاتکردووم کە (هاوڕێیەتیم لەگەڵ دودى کۆتاییەکەى بە مردن و مەررگى هەردوکمان کۆتایى دێت).

لە درێژەى چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت: مێردى شازادە ئەلیزابێت و دۆقى (ئەدەنبرە) میر فلیپ بە هاوکارى و بەرنامەى جیهازى تیستخباراتى دەرەکى بەریتانى (MA6) ئەو کارەى ئەنجامدا، (هێنرى پۆل)ى شۆفێرى سەیارەکە بۆ حسابى ئەوان کارى دەکردو زانیارى تەواوى دەدانێ لەسەر هاتوچۆکانى (دیاناو دودى).

پاش تێپەڕبوونى دوو ساڵ  بەسەر کۆچى دیانا؟

هیستریاى کۆچى دیانا لە ناوەندە سیاسی و کۆمەڵایەتى ، تەنانەت کۆمەڵگاى ئەورووپی و بەریتانى بەرەو خامڵبوونەوە دەڕوات، تەنانەت رۆژنامەو وێنەگران ، خێزانى مەلەکى وەکو ساڵى پار یادى ناکەنەوە.

سەردانى دوا مەنزڵگەى دیانا لە کۆشکى (کینزنگتۆن) ى ماڵى دیانا لە لەندەن وەکو پار نییە کە ئەوانەى سەردانیان دەکەن پێویستیان بەوە هەبوو بەر لە هەفتەیەک له‌خه‌می دابینکردنی بلیتی فرۆکه‌ بن تافریا بکه‌ون له‌ورۆژه‌دا له‌وی بن و بۆ ئەوەى گوڵ و مۆم لە نزیک باخ و چواردەورى کۆشکەکەى دابنێن.

خێزانى پادشای به‌ریتانی لە دووەم ساڵیادیدا هیچ مەراسیمێکى رەسمى و نیشتمانییان رانەگەیاند بۆ دووەم ساڵیادى کۆچى دیاناو تەنها هەڵسان بە مەراسیمێکى ئایینی و نوێژکردن لە کڵێساى (کراتى) کە لە نزیک کۆشکى شازادە ئێلیزابێت، هاوکات (محەمەد فاید) باوکى دودى وەکو پیشەى پارى بڕیارى داوە کە پرسەى کۆچى دوایى کوڕەکەىء دیانا نموونەیى بێت ئەویش بە راگەیاندنى یەک هەفتە پرسە لە کۆگاکانى (هارۆدۆز)ى لەندەنىء دانانى دوو وێنەى گەورەى (دودى)و (دیانا)ء لە سەرەوەیان کۆترێکى ئاڵتوونىء رازاندنەوەى بە گولڕء دانانى دەفتەرى پرسەنامەى دووەم ساڵیاد بۆ ئەوانەى کە دەیانەوآ یادى دیانا بکەنەوە.

(براى دیانا) و لیژنەى یادەکانى کۆشکى میرایەت ویڵز ئەو کارەیان رەتکردەوە کە لە لایەن پەیکەرتاشێکى بەریتانییەوە ئەنجامدراوە کە برتییبوو لە پەیکەرێکى دیاناى قەبارە ناوەند لە برۆنز دروستکرابوو کە لە ساڵیادیدا پەردەى لەسەر لابرێت.

رۆژنامەى (زآ مێرۆرى) میللى بەریتانى لە ژمارەى تازەیدا هەستاوە بە ریفراندۆمێک لە بارەى دروستکردنى نەسبێکى تزکارى بۆ دیانا تیایدا پرسیار لە کۆمەڵێک کەسایەتى سیاسىء پەیوەندیدارانى نزیک دیاناو کەسایەتى ناودارى بەریتانى کردووەو 103 کەس پشتگیرى ئەم مەسەلەیە دەکەنء لە نێویاندا 65 کەس ئەندامى ئەنجومەى گشتى.

کتێبێکى نوێ:

هاوکات لەگەڵ ساڵیادى دووەمى کۆچى دیانا هەواڵى ئەوە بڵاوکرایەوە لەسەر زارى کۆمەڵێک لە ناوەندەکانى رۆژنامەگەرى کە کتێبێکى نوێ دەردەچێت تیایدا باسى شەش پەیوەندى ئاشقایه‌تی دیانا بڵاوکراوەتەوە. نووسەرى ئەم کتێبە (جیمس هیویت)، گەورە ئەفسەرى تایبەت بە پارێزگارى عەرشى مەلەکىء کۆشکى میرایەتى دیانا کە دواتر دیانا بە خائینى لەقەڵەمدا پاش ئەوەى کە بە درێژایى چەند ساڵێک هاڕێیەکء دۆستێکى نزیکى (دیانا)بووە. وا بڕیارە (جیمس هیویت) یە ک ملیۆن جونەیهى ئیستەرلینى وەربگرێت لە پاداشتى بڵاوکردنەوەى ئەو کتێبە کە تیایدا کۆمەڵێک زانیارى وردو سەیرى لەسەر شەش کەسى ترى عاشقى دیانا بڵاودەکاتەوە، لەگەلڕ ئەم کتێبەدا 65 نامەى غەرامى بڵاودەکرێتەوە کە تیایدا دیانا ناردوویەتى یان بۆى هاتووە لەگەڵ سەرەتاى ناکۆکییەکانى خۆى و میر (چارڵز) ى مێردى (هیویت) خوازیارە کە مافی ئەوەى هەبێت ئەم کتێبە لە چوارچێوەى کۆمەڵى زنجیرەدا لە رۆژنامەکانى وڵاتە یەکگرتووەکاندا بڵاوبکاتەوەو بڕى نیو ملیۆن جونەیهى ئیستەرلینى بەدەست بکەوێت.

هیویت لە ناوەڕۆکى کتیبەکەیدا ناوى کۆمەڵێک لەو کەسایەتیانە دەهێنمآ بە بەڵگەوە کە دیانا پەیوەندى عاشقایەتى لەگەلڕ هەبووە.

کۆشکى میر چارلزو نوسینگەى تایبەتى خوازیارى ئەوەیە کە دانەیک لەو کتیبەى بەدەست بکەوێت بەر لەوادەى بڵاوکردنەوەىء پارێزەرانى دارایى دیانا هەوڵى ئەوە دەدەن بڕیارێکى (دادگایى) بەدەست بهێنن بۆ نەهێشتنى بڵاوبوونەوەى ئەم کتێبە، لە راستیدا ئەم کتێبە بڵاوبوونەوەى شکستێکى ترى کەسایەتىء خۆشەویستى دیانایە. رەنگە عەرشى مەلەکى خۆى بەرنامەى ئەوەى دانابێت بە تایبەت دواى ئەوەى کە بینیمان ئەمساڵ وەکو پار یادى نەکرایەوەو هەوڵى ئەوە درا هەرچۆنێک هەیە دیانا لەبیر بکرێت.!

ئەم بابه‌ته‌ له‌ فەڕەنسا – پاریس لە ٣١ی ئاب ی ١٩٩٩ ناردوە دواتر لەگۆڤاری پشوی کوردستانی نوێ له‌ 1999.09.18 ژماره‌ 6  لاپه‌ڕه‌ 5 بڵاوبۆته‌وه‌

پشوی کوردستانی نوێ

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *