زانکۆی سلێمانی لەنێوان بونیاد وئەگەری گەشەکردندا

لێکۆڵینەوە:
زانکۆى سلێمانى لە نێوان بونیادو ئەگەرى گەشەکردندا
خوێندنەوەیەکى (بابەتیانەیە) لە شێوەى لیکۆڵینەوەیەکى مەیدانى لەسەر خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى ئامادەکراوە، بەپێى دەرفەت هەر جارو بەشێکى لێ بڵاودەکەینەوە.

بەشى یەکەم:
نووسین و ئامادەکردنى:کامەران ئیسحاق پەری -سالارمەحمود

لە هەر بوارو لایەن وکۆمەڵێکدا لە چۆنیەتى پیشاندانو هەڵسەنگاندنى، رووە ناپەسەندو شیاوو ناشیاوەکانى دراو هەبوو، ئەوا ئاسۆى پیشکەوتن  و تێگەیشتن وئاسوودەیى باڵی بەسەر ئەو کۆمەڵەوگروپەدا دەگرێت لە هەر جێگاو رێگایەکدا بێت.
پێشکەوتنى هەوڵەکانى مرۆڤـ و زووتر روونکردنەوەو دەستنیشانکردنى ریگاى سەرکەوتنء بەدیهێنانء داهێنانى نوآ… وە هەمیشە دەرگاى روو لە راستىو شارستانییەتمان بۆ واڵا دەکاتء دەرگاى دواکەوتووییمان لێ کڵۆم دەدات..
بۆیە ئێمە لێرەوە وەک دوو خوێندکارى زانکۆى سلێمانى… ئاشنایىء بگرە لەناو واقیعء پەیوەندییە جۆراوجۆرەکانى خوێندکارانء زانکۆدا هەیەو، دەمانەوآ لە نزیکەوە بیانخەینەڕوو.. بۆ خوێندنەوەو پێداچوونەوەیەکى مەوزووعیانەى روون… مەبەستى سەرەکى ئێمە لەم نووسینەدا تەنها بۆ خستنە سەرووى کاغەزى نووسینەکەو خستنەڕووى بۆ خوێندنەوە نییەو بەس، بەڵکو ئاشناکردنى ئەو حاڵەتەیەو دیراسەکردنیەتى لەلایەن خویندکارانەوە.. وەک وتمان خۆمان لە ناو رووداوەکانین.
بێگومان ئەوە ناڵێین ئەم نووسینەمان بە دوورە لە ناتەواوى وەکو ئەوەى کەم نووسینولیکۆڵینەوەو راپۆرتى مەیدانى هەن لە کەمء کووڕى بەدەربن، بەڵام هەوڵمان داوەو بەپێى توانا تا بۆمان کراوە لە راستییەکانەوە بەدوور نەبینء ئەوەى کە ئەیڵێین بە بەڵگەو نموونەى زیندووەوە وەرمان گرتووە. وە هەوڵیشمان دانە بە زمانێکى سادەو روون مەبەستەکان بخەینەڕوو وە ئەوەى کە کردوومانە هەوڵدانێکى دروستەو دوورە لە سەرنجى تەسکء گیانى رقء ناویستىء مەبەستێکى تایبەت، بە پێچەوانەوە بەوپەڕى دڵسۆزیمانەوە بوى خوێندکاران، بیر لەم پرۆژەیە کراوەوە.
بە هیواین ئەم هەوڵە جێگاى سوودو ببێتە مایەى دڵخۆشىء بە ئومیدى بۆ زیاتر بۆ پێشەوە بردنو بنیادنانى زانکۆى سلێمانى بە هەموو لایەکەوە…

بابەتەکانى ئەم لێکۆلینەوەیە لەسەر ئەم لایەنانەن:
بەشى یەکەم:
– کتێبخانەى زانکۆى سلێمانى.
– خوێندکارانو رۆژنامە خوێندنەوە.
– خوێندکارانودیاردەى کۆچ بەرەو هەندەران.
– خوێندکارانى بەشە ناوخۆییەکان.
بەشى دووەم:
– رۆڵى خوێندکاران لە کۆڕۆو سیمینارەکاندا.
– کۆشکى زانکۆو فۆتۆکۆپى زانکۆ چ باسە.
– جیهانى بورجەکانو قاوەگرتنو خوى خوێندکاران پێیانەوە.
– باڵاترین کۆلێژو قەیرانێَکى باڵا.
– وێنەو وێنەگرتنى خوێندکاران.
بەشى سێیەم وکۆتایى:
– خوێندکاران لە گەشت وئاهەنگەکاندا.
– هاوڕێیەتى – خۆشەویستى – بەیەکەوە خوێندن وپەیوەندییەکانى خوێندکاران.
– راپرسى لە ناو خوێندکاران، دوا سەرنج.

بەشە ناوخۆ ییەکانى خوێندکارانى زانکۆ:
بەشە ناوخۆییەکانى خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى، هەر لەگەلڕ دامەزراندنەوەى زانکۆکەدا، ئەمیش لە لایەن دڵسۆزانء رێکخراوە خێرخوازەکانەوە بنیادنرایەوە، ئەم باڵەخانەیە سەرجەم ئەو خوێندکارانەى لەخۆگرتووە کە مالڕء حاڵیان لە دەروەى شارى سلێمانییەو ژمارەى خوێندکارە نشتەجێبووەکانى پێکهاتووە لە (500) خوێنکارو (350)یان کوڕنء (150)کەى تریان کچن، کە بەپێى کۆلێژەکان زۆرتریشیان خوێندکارى کۆلێژى زانستىء مرۆڤایەتین، ئینجا کشتوکالڕء زانستء پزیشکىء ئەندازیارىء ڤێتێرنەرىء پزیشکى ددان.
هەر لە سەرەتاى دەستپێکردنەوەى ساڵى خوێندن ئەو خوێندکارانەى کە پێدەنێنە ناو زانکۆو لە قوناغى یەکەمى یەکێک لە کۆلیژەکان وەردەگیرێنء لە نیشتەجێبوونیدا کە بەشى ناوخۆییە رووبەڕووى چەندها ئەرکء دەردەسەرى دەبێتەوە کە پێشتر بە دووربووە لێیەوەو نەیکردووە یان شارەزایى لێ نەبووە… ئێستا لەسەریەتى قۆڵى لێ هەڵماڵآ ئەوانیش دروستکردنى خواردنء بەرگ شتنء قاپ شتنە ئەمانە لەلایەکء خوێندنەکەشى لە لایەکى ترو … هتد… لەگەلڕ ئەمانەدا زۆرجار کەمىء نەبوونى ئاوو کارەباى پێویست خوێندکار تووشى گرفتء نیگەرانییەکى زۆرو لەڕادەبەرە دەکات، تاوەکو بەم حاڵە رادێتء لەگەڵیدا خۆدەگونجێنێت ئەزیەتء ئازاریکى زۆر دەچێژآ. بە حوکمى ئەوەى وەکو وتمان پێشتر لەگەلڕ ئەو دۆخەدا رانەهاتووە.. ئەمەو جگە لە کێشەو گرفتە زاتىء کۆمەڵایەتییەکانى خۆى. سەرەڕاى ئەمانانە خوێندکارى بەشى ناوخۆیى بە گیانێکى لەخۆبردووانەو ژیرانەوە هەڵسوکەوتء لەڕووى هەستکردن بە مەسئولییەتەوە لەگەلڕ کێشەکانء دەوروبەردا هەڵسوکەوت دەکاتء درێغیان نەکردووە بە بەجیهێنانى ئەرکە مرۆیىء نیشتمانییەکانیدا… لە بەجێهێنانى ئەکرى خوێندندا دانەبڕاونء زۆرینەیان خوێندکارى زیرەکء لەو خوێندکارانەن کە پلەى زۆر باشء باڵا بەدەست دهێنن.. ئەوە راستیەکەو ناتوانرآ نکووڵى لێ بکرێت… بۆیە لێرەوە بە خالڕ دێینە سەر باسى خواستء کارو هەلوێستء هەڵسوکەوتیان دەخەینەڕوو..

1- دڵسۆزییان لە رووى نیشتیمانى و مرۆڤایەتییەوە:
خوێندکارانى بەشى ناوخۆیى بە شێویەکى گشتى لەڕووى دڵسۆزى هەستکردن بە لێپرسراوێتى بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەک درێغى نەکردووەو بەو رۆحێکى لەخۆبردووانەوە بەپیرى داواکارى دەوروبەرەکەیەوە چووە… وەکو ئەوەى ئێمە رەچاومان کردووە زۆرینەیان لە بۆنە نیشتیمانىء گشتییەکاندا ئامادەییان هەبووەو رۆڵى بەرچاویان هەبووە بە تایبەتى لە کۆڕو سیمینارە رووناکبیرىء زانستییەکانى ناو زانکۆدا. وە لە رێپێوانء خۆپیشاندانەنکانى خوێندکارانى زانکۆدا.. خوێندکارانى ناوخۆیى زۆرینەیان ئامادەییان تێدا دەبینرآ، وە یەکێکى ترى ئەو کارە پیرۆزو مرۆڤایەییانەنى لە سیفەتى ئەم خوێندکارانەدا هەمیشەو لە هەموو ئانء ساتێکدا هەیە…
زۆرینەى جار دەچنە پیرى ئەو کەسانەوە کە لە خەستەخانەکاندا پێویستیان بە خوێن هەیەو پێیانى دەبەخشن. وە یان هەر کەسیک رووى تێکردبن بۆ ئەو جۆرە داوایانە بەهانایەوە چوون بەپێى پێویست یارمەتىء هاوکارییان کردووە. وە لەم دواییانەى کە سەرۆکى زانکۆى سلێمانى لە کەناڵەکانى راگەیاندن بانگهێشتء داواى لە خوێندکارانى زانکۆ کرد بۆ بەهاناچوونى ئەو هاووڵاتىء پێشمەرگانەى کە بە فڕۆکەکانى تورکیا برینداربووبوون بەخوێن بەخشین هاوکارییان بکەن.
ئەوەبوو خوێندکارانى ناوخۆیى دەستە دەستە روویان دەکردە مەڵبەندەکانى خوێن بەخشینء لە مانگى (10)ى 1997دا (50) قاپ خوێنیان بەخشیە بریندارەکان لە رێگاى خەستەخانەى (ئیمیرجێنسى)یەوە ئەوانیش شاهیدى حاڵى ئەم راستییەن..
وە هەر لەم نزیکانەدا باوکى خوێندکارێک پێویستى ۆرى بە خوێن هەبوو.. ئەوەبوو لە لایەن خوێندکارانى بەشەوە (10) قاپ خوێنیان پآ بەخشى.
وە نابآ ئەوەش لەیاد بکەین ئەم هەڵوێستە بەرزەى کە لە لایەنیانەوە ئەنوێنرآ لە هەمان کاتدا زۆرینەیان لەو کەسانەن کە کەمدەرامەتء بارى ئابووریان باش نییەو زۆرینەیان هەژارن.

2- خواستو پێداویستى خویندکارانى بەشى ناوخۆییەکان:
ئەوەى ئاشکرایە خوێندکارانى بەشى ناوخۆیى بەپێى پێویست خواستەکانیان هەڵناسوڕێندرآ لەلایەن دەزگا بەرپرسەکانى زانکۆوە.
سەرەڕاى ئەوەى کە ئێمە ئاگامان لێیە ساڵانە بڕى 100 تا 120 هەزار دینار لە لایەن سەرۆکایەتى زانکۆوە تەرخان دەکرێت بۆ چاککردنء دابینکردنى پێداویستء پڕکردنەوەى ناتەواوییەکانى بەشى ناوخۆیى.. وە لە رێگەى سەرپەرشتیارى خوێندکارانەوە خەرجدەکرآ. ئەوەو دەبینین لە بەشى ناوخۆییدا هەست بە نەبوونوکەمى نەوت دەکریت. وە نەبوونو کەمى ئاو لە بەشەکاندا.. کە ئەمە یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانء هۆى پاکءخاوێنو قەرارگرتنى خوێندکارانە لە بەشەکەدا، ئەمە واى کردووە کە هەندآ جار لەبەر نەبوونى ئاو بەبآ دەموچاوشتن رووبکەنە زانکۆ.. هەروەها کەمى هەبووى کارەبا کارێکى زر خراپی کردۆتە سەر دەروونى خوێندکاران.. بە تایبەتى لە کاتى تاقیکردنەوەکانیاندا.. هەرچەندە زانکۆ خۆى بۆ خۆى کارەباى بەردەوامەو دابینکراوە بە شێوەیەکى هەمیشەیى.. کەچى ئەو بەشە ناوخۆییەى کە سەر بەو زانکۆیەیەو 40 مەتر دوورن لە یەکەوە چەندین جار خوێندکارەکان سکاڵانامەى خۆیان ئاراستەى دەزگا بەرپرسەکانى حکومەتء زانکۆ کردووە کەچى هیچ هەوڵێک نادرێت کارەباکە بخرێتە سەر زانکۆ کە ئەرکێکى گران نییەو ئەگەر پەرۆشێکیان هەبآ بەرامبەر بە بەشى ناوخۆیى..
ئەگەر ئەمە بکرێت ئەوا خوێندکاران پێویستیان بەوە نابێت کە ساڵانە بایى سآ تا چوار هەزار دینار بدریتە چرا بۆیان وە لەگەلڕ ئەمانەیشدا لەم زستانە ساردو سڕەدا وەسائلى گەرمکردنەوە زۆر کەمەو ئەوەشى هەیە پێکهاتووە لە (عەلادین)ى کۆنء غازکەر کە خوێندکار ناتوانێت بەپێى پێویست بەکارى بهێنآ.. وە لە هاوینیشدا زۆر کەمى وسائلى فێنککەرەوە، ئەمەیش خۆى لە خۆیدا پێویستییەکى سەرەکى خوێندکارانە. ئەگەر لە هاویندا بچینە بەشە ناوخۆییەکان دەبینین لە هەر مەمەڕێکدا کە پێکهاتووە لە (10 – 13) ژوور تەنها یەک فێنککەرەوەی بۆ تەرخان کراوە ئایا ئەمە بۆچى !؟ هەروەها لە ئەنجامى زۆرى خوێندکاران وکەمى ژوورەکان هەر ژوورەى 4 تا 5 خوێندکارى تیا کەڵەکە کراوە.
وە ئەو کەلوپەلانەى کە لەلایەن سەرپەرشتیارى بەشى ناوخۆییەوە دەدرێتە خوێندکاران لە رووى چۆنێتى وچەندێتییەوە باش نییەو کۆن وکەمیشن بە تایبەتى کەلوپەلى خەوتن وەک ئەو بەتانیانەى دەیاندرێتآ زۆر تەنکء کۆنیشنء لەگەلڕ کەمى قەرەوێڵەو راخەریشدا بۆیان.
دیاردەیەکى ترى سەیرو ناشیاو بەرامبەر بە بەشى ناوخۆیى کچان دەنوێنرآء دەکرێت. قەدەغەکردنى سەردانى کەسوکارى خوێندکار بۆ لایان جگە لە باوکء برایان.. وە ئەگەر خوێندکارەکە بیەوێت بچێتە دەرەوە بۆ سەردانى ماڵى کەسێکى خۆىء شەو نەگەڕێتەوە ئەوا لە رێگەى کەسانى ترەوە ئاگادارییەک ئاراستى ماڵى خوێندکارەکە دەکرێت.. کە گوایە کچەکەیان لە فڵانە کاتء شەودا لە بەشى ناوخۆیى نەبووە.. ئەمەش یەکێکە لە هەرە دیاردە ناپەسەندەکانى سەرپەرشتیارى بەشى ناوخۆیى.
وە خوێندکاران بۆ ماوەى هاتنە ژوورەوە چوونەو دەرەوەیان لە بەشەکە بۆیان دیاریکراوە.. تەنها بۆیان هەیە تاوەکو سەعات 6ى ئێوارە بچنە دەرەوە یان بێنە ژووروەوە لەو کاتە بەدواوە دەرگایان لێ کڵۆم دەدرێت. تاوەکو بەیانیەکەى.
ئەگەر هەر خویندکارێک پاش ئەو کاتە بێتەوە ئەوا بە هیچ جۆرى دەرگاى لێ ناکرێتەوە.. ئەوەو بۆ بەشى کوڕانیش تەنها بۆیان هەیە تا کاتژمێر 8ى ئێوارە دەرودەشت بکەن.
دێینەوە سەر چەند کردەوەیەکى خوێندکارە کوڕەکان.. هەندآ جار لە نیوەشەوێکى درەنگدا چەند خوێندکارێک لە ژوورێکا یان چەند ژوورێکدا کۆدەبنەوەو ئاهەنگێکى گۆرانىء هەڵپەڕکآ ساز دەکەنء ئەمەش دەبێتە مایەى نیگەرنى ئەو خوێندکارانەى کە ئارزوویان لەگەلڕ ئەم جۆرە کردەوانەدا ناگونجآ یان ژوورەکان بەسەر یەکەوەن لە ژوورەکانى سەروەدا ئاهەنگەکە دەگێڕن دەبنە مایەى (بێزارکردنى خوێندکارەکانى خوارەوەو بەزرمء هووڕ لە خەویان دەکەنء ئەوانیش ناچار دەبن سکاڵاو گلەییان دەبەنە لاى سەرپەرشتیارى ناوخۆیى.. لەگەلڕ ئەمانەشدا هەندآ جار خوێندکارێک لە نیوەشەوێکى درەنگدا کە بە مەمەڕەکەدا تێدەپەڕآ، یەک یەک لە دەرگاى ژوورەکان دەداتء بآ ئەوەى بوەستآء ئەبێتە مایەى ورووژاندنى ژوورەکان.

3- پەیوەندییەکى تامەزرۆیى لە نێوان خوێندکارانى کوڕانء کچاندا:
وەکو زانراوە مکە بەشى ناوخۆیى کوڕانء کچان بەرامبەر یەکنء رووى پەنجەرەکانیان بەرامبەرە.
سەرپەرشتیارى ناوخۆیى هەستاون بە بۆیاخکردنى شووشەى پەنجەرەکانء تەلبەندکردنى دیوارى نێوانیان. کەسێک نەزانآ ئەو تەلبەندە ببینێت دەڵێت ئەمە (مقەڕێکى عەسکەرییە).. ئەم دیاردەیە بۆتە مایەى دروستبوونى جۆرە تامەزرۆییەک لە نێوان ئەندامى هەردوو بەشدا.
لە زۆرینەى ژوورەکاندا بۆیاغەکانیان هەڵکۆڵیوەو بۆ تەماشاکردنو  بینین و خۆدەرخستن بۆ یەکترى.. یەکێک نەزانێت دەڵێت ئەم کەسانە قەت یەکتریان نەبینیوە. بە پێچەوانەى ئەوەى کە رۆژ تا ئێوارە لە زانکۆدا بەیەکەوە محازەرە دەخویننو لە گۆڕەپانو یانەکەدا بەیەکەوەن.. جۆرە پەیوەندییەکى تامەزرۆیى لە نێوانیاندا هەیە.. بەلاى ئێمەوە ئەو بۆیاغە کە دیاردەیەکى زۆر ناشیاوو نادروستە زیاتر وەکو ئەوەى کاریگەرییەکى دەروونى لایان دروست کردبێ، ئا بەو شێوەیە ئەو سلبیاتەى لێ دەکەوێتەوە ئەگەر نا ئەو بۆیاغە نەبایە بە دڵنیاییەوە ئەو گرێیە لە هۆشى خوێندکارەکاندا دروست نەدەبوو.
بۆیە ئەگەر سەرپەرشتیارى بەشە ناوخۆییەکانى زانکۆ دیراسەیەکى ئەو حاڵەتە بکەن لایەنى پۆزەتیڤء نێگەتیڤى لێکبدەنەوە، ئەوا بۆیان دەردەکەوێت کە چارەسەرى ئەو حاڵەتە تەنها لابردنى بۆیاغەکەیە وەکو چۆن ساڵى پار بەڕێز دکتۆر کەمال فوئاد وتى ئەمە ناشارستانیترین دیاردەیە کە من بینیومە.
دیارە ئەم دیاردەیە خۆى لە خۆیدا قافیەیەکى ئەستوورەو لە هەمان کاتیشدا بە شێوەیەکى ناڕاستەوخۆ گرنگیپێدانء ئارایشتکردنى ئەو خەتەرەیە کە لە پێناویدا بەو کارە هەڵساون.. چونکە لە راستیدا ئەوە زیاتر مەرغوبیەت بە مەسەلەکە دەداتء لە هەموو ئەوانەش ترسناکتر ئەوەیە کە ئەو دوو بەشە ناوخۆییە بە نیرو مێیانەوە خوێندکارانى زانکۆنء لە باڵاترین سەنتەرى کەلتوورىء فەرهەنگى کۆمەڵگادا دەخوێننء هەریەک لەوانە لە ئایندەیەکى نزیکدا بەشێک لە مەسئولیەتى ئەم کۆمەڵگایەیان دەکەوێتە سەرشان.. لێرەدا ئەو پرسیارە خۆى قوت دەکاتەوە کە ئایا خەڵکانێک بەو شێوەیە بە سیستەمێکى دیراسى سەلەفیداو لە کۆمەڵگایەکى نەخۆشى لەم چەشنەدا پەروەردەبکرێن دەکرآ لە پاشەڕۆژدا چى پێشکەش بە نەسلى ئایندەمان بکەن؟ یاخود بەو هەموو برینو نەخۆشییە سایکلۆلۆژییەوە دەتوانن بە مناڵە پاکء بێگەردەکان چى بکەنء فێرى چییان بکەن..!؟.
ئایا دەکرێت بۆ رزگاربوون لەو تراژیدیایە چ ریگەیەک بگیرێتەبەر.. لە کاتێکدا زیندانەکان هێندە تەشەنەیان کردووە کە ناخء دەروونى مرۆڤەکانیش کراوەتە زیندانێکى دیکەو یان روونتر بڵێین کراوەتە دۆزەخێکو تۆوى بێ بڕوایى، بێ ئیرادەیە لە هەناوى تاکەکانى زانکۆشدا دەچێنرێت ئیدى چۆن ئاسۆى رزگارىء رەهاى مرۆڤـ بەدیدەکرێت.. لە کۆتاییدا دەکرێت ئەو وتەیى (پیتەر ڤالیس) کە لە شانۆگەرى (مارا-ساد) وتوویەتى بیهَننەوەو ئێمەش لەگەلڕ پیتەردا بڵێین.: (بەندیخانەکانى نێوا زاتى مرۆڤـ گەلێ لە زیندانە تاریکء بەردینەکان ناخۆشء تەنگترە.. تاوەکو هەر ئاواهى داخراوبن هەموو شۆڕشێکى ئێوە دەبآ بە زیندانى.. هەر هەڵگەڕانەوەیەک گۆڕى هەموو هەستانەوەیەکتانە).

خوێندکاران وکۆچ بەرەو هەندەران:
رەنگە پێویست بە گوتن نەکات کە واقعى ئەمڕۆى کوردستان بە هەموو دیاردە سروشتى و ناسروشتییەکانیەوە فاکتەرێک بن بۆ ئەوەى تاکی کوردى چاوببڕێتە ئەو دیو سنوورەکان وروو لە هەندەران بکاتوبەوپەڕى دڵڕەقییەوە تف لە مێژووى خۆىو بەها زێڕینەکانى خۆىوباووباپیرانى بگۆڕێت بە (غوربەت).
یان روونتر بڵێین دەکرێت کوردستان بووبێتە مەیدانى ململانێ و کەشمەکەشمەى سیاسىو ئایدۆلۆجى، ئێمە دڵنیاین کە ئەو حاڵەتەى تەواوى کوردستانى داپۆشیوە فاکتەرێکى کاریگەرو بەهێزبێ بۆ ئەوەى بەم شێوەیە مرۆڤى کوردى چاو لە هەندەران بکاتء نیشتمانى هەزار ساڵەى خۆى بگۆڕێتەوە بە شەقامء شاخە ساردوسڕەکانى غوربەت.
تراجیدیاى مەسەلەکە لەوەدایە کە ئەم دیاردەیە تا سەر ئێسقان بە ناخى رووناکبیرانى میللەتەکەشماندا رۆچۆتە خوارى.
بەداخەوە کۆچ بەرەو هەندەران لە نێو توێژى رۆشنبیران گەیشتۆتە رادەیەک کە زۆربەى ئەو (دایەلۆگانەى) گوێت لێ دەبێت باس لە چۆنیەتى دەربازبوونە لە وڵات.
بۆ ئەوى زیاتر مەسەلەکە روونبکەینەوەو لێکۆڵینەوەیەکى مەیدانى ئەو حاڵەتە بکەینء تێکڕاى لایەنەکانى لێکبدەینەوەو هۆکارو دەرەنجامەکانى بخەینەڕوو لە نێو زانکۆى سلێمانیدا کە گەورەترین سەنتەرى کلتوورى وڵاتەکەمانە، سەرەتا بەم پرسیارە دەگاى باسەکە دەخەینە سەرپشتء دەڵێین: ئەو فاکتەرانە چین کە وا لە خوێندکارانى زانکۆ دەکات ئەم نیشتمانە بەو سورابستانە بگۆڕێتەوە؟!
بۆ وەڵامى ئەم پرسیارەش، دەکرآ ئاوڕێک لە تێکڕاى بنیادە ئابوورىء کۆمەڵایەتىء سیاسىء دەروونىء …هتد، ئەم کۆمەڵگایە بە گشتىء زانکۆ بە تایبەتى بدرێتەوە لەوێوە دەگەینە ئەنجامێک دیارە دیاردەى کۆچکردن بەرەو هەندەران لەسەر ئاستى زانکۆ بە رێژەیەکى بەرچاو دەبینرآ کە ئەمە خۆى لە خۆیدا جێگاى نیگەرانىء روو لە هەڵدێرێکى ترى نادیارى کوردیە زۆرینەى ئەوانەى کە روودەکەنە هەندەران (خوێندکارن).
* بەبآ خۆئامادەکردنء داڕشتنى پلانء بەرنامەى گونجاو روو لە هەندەرانء ئەودیو سنوورەکان دەکەن کە ئەمەش بە راى ئێمە کۆچ بەو شێوەیە خۆسپاردنە بەدەست قودەرێکى نادیار.
* بۆیە پێمانوایە دەبآ هۆکارەکانى دیاردەى کۆکردنى خوێندکارانى زانکۆ هەڵبسەنگێنینء لەوێوە رەنگدانەوەى ئیجابىء سلبء کۆچ دەستنیشان بکەین.
* خۆ ئەگەر بە بەرنامەیەکى داڕێژراوو بەسوودێکى هەمووەکى (بەش یان گشتى) (المنفعە الجزئیە او الکلیە)ء لە خزمەتى کۆمەڵدابێت ئەوا کاێکى باشء دڵخۆشکەرانە دەبوو ئێمەش قەڵەمما بۆ ئەو بابەتە نەدەخستە سەر کاغەز.
* کۆچ بەرەو هەندەران مەفهومء مەبەستى خۆى لاى داخوازى خودى کۆچەرى کوردى لەدەستداوە.
کۆچى خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى بۆ مەرامێکى هەنووکەیى کورتە، ئێمە کۆچى لەو شیوەیە بە (پەتا)یەک دەبینینو پێمانوایە زۆرینەى خوێندکاران تووشى بوونء لێرەوە ئەوەندەى تر دەروازەى قەیرانى پەیوەندى کۆمەڵایەتىء بنەما ئابوورىء رامیارییەکانى کۆمەلڕ زیاتر واڵا دەبنەوە.
ئەوەى کە تێبینیمان کردووە لەسەر ئەم دیاردەیە ئەم چەند خاڵەیە کە هەر یەکە وەڵامێکە بۆ هۆکارەکانى کۆچکردنء نموونەى زیندووى رەتکردنەوەى موبەڕیرە باقء بریقەدارەکەى هەمووانە.
1- لایەنى ئابوورىء دەورى لە کوچى خوێندکاران:
گومانى تێدا نییە کە ژێرخانى ئابوورى کۆمەڵگاکەى ئێمە کە ژێرخانێکى هەژارو کەمهێزە.. بەر لە راپەڕین هەرچى سەروەتء سامانى ئەم گەلء خاکەبووە لە ژێر رکێفى دەسەڵاتى رژێمى بەعسدابووەو لە خزمەتى پرۆژەکانى بەعسدابووە.
پاش راپەڕینیش گەمارۆى ئابوورىء شەڕى ناوخۆ هێندەى دیکە ئەو بارەى ئاڵۆزکردووەو میللەتى کوردى هێندەى تر دووچارى قەیران کرد، کوردستان لە ژێر گوشارى چەندین گوشاربووەو، نەبوونء پەککەوتنى کارخانەکانیش کاریگەرییەکى خۆیان هەبووە، لەسەرخانء ژۆێرخانى کۆمەلڕ. ئەو بارە ناهەموارە بونیادى ئابوورى خەڵکى لەبەر یەک هەڵوەشاند.
ئەم بارودۆخە رەنگە بەهانەیەکى دابێت بەدەستەوە بۆ بەجێهێشتنى نیشتمانء شەرعیەتێکى دابێت بە کۆچکردن.
بەڵام سەیر لەوەدایە کە زۆربەى ئەو کەسانەى کە روو لە هەندەران دەکەن (لە چوارچێوەى زانکۆ بە تایبەت) خەڵکانێکى بۆرجواو وردەبۆجوانء (80%)ى کۆچکردووەکانى زانکۆ پێکدەهێنن، زۆرینەیان لە رووى ئیمکانیاتى مادى زۆر باشن بە گشتى ناکرێت پێمان قبولڕ بێت کە هەژارىء نەدارى پاڵنەرن بۆ کۆچکردن.
ئەوەى زانراوە ببڕینى ئەودیو سنوورەکانء گەیشتن بە یەکێک لەو وڵاتە ئەوروپىء… هتد پتر لە (80) هەزار دینارى پێویستە.

2- لایەنى کۆمەڵایەتى:
تێکچوونى شیرازەى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانء لە گۆڕنانى بەها ئەخلاقىء مرۆییەکان بەهۆکارێکء ئەنجامێکى بەهێزى دادەنێین بۆ کۆچکردنء رووکردنە ئەودیو سنووورەکان، خۆسپاردن بە قەدەرێکى شاراوەو نادیار نموونەکانیش زۆرنء هەر یەکەیان بە جۆرێک لە رووکەش خۆیان دەردەخەن لەوانە.
* لە پاش چەند ساڵێک خوێندن لە یەکێک لە کۆلێژەکانء بونیادنانى پەیوەندییەکى بەناو هاوڕێیەتىء خۆشەویستى لە نێوان کوڕو کچێک ئەنجام کچە شوو دەکات بە هەنددەرانیەک کە تەمەنى بەقەد سآ ئەوەندەى تەمەنى خۆیەتى.
* مامۆستاى زانکۆ (کچ) تەمەن 25 سالڕ دەبێتە مارەبڕى برادەرێک کە مەنى 40 ساڵە.
* خوێندکاریى کچ یان کوڕ لە زۆربەى کۆلێژەکان هاوڕێیەتى لەگەلڕ ئەو کوڕو ئەو کچ دەبەستنو هەوڵى پتەوى دەدەن کە کەسێکى نزیک یان دۆستێکى نزیکى هەبآء هەیە لە هەندەران بۆ ئەوەى لایەنى کەم بتوانآ جۆرێک لە خۆشەویستى دروستبکاتء بەڵکو دەرگاى هەندەران لەمیش واڵا بکات لێرەوە بەها کۆمەڵایەتییەکان نرخەکانى خۆیان لەدەست دەدەن کە هەندەران بە جۆرێک بۆتە (غایە) کە هەموو شێواز (وسیلە)کانى بۆ بگیرێتە بەر کۆچ بەرەو هەندەران ببێتە غایە نەک وەسیلە.
* فەرمانبەرێک، خوێندکارێکى کوڕ یان کچ دەبنە مارەبڕى کەسێکى هەندەرانى کە تەنها بە وێنە یەکتریان ناسیوە یان لە کاتى هاتنى ئەم یان ئەو بۆ زانکۆ بە یەکترى ئاشنابوون.
* ساڵانە لایەنى کەم (5-10) کچ شوو دەکەن بەو کوڕانەى کە لە هەندەرانن کۆلێژو زانستء زانیارى دەکاتە قوربانى هەڵمژینى خەونە سەرابیەکانى سەرابستان.
* زمانى دۆلار باڵادەستە بەسەر زمانى مەعریفەتء خۆشەویستىء پەیوەندییەکانى ترى کۆمەڵایەتى تەنانەت لە راپرسییەکى بچووکدا کە ئەنجامەکان وا دەرکەوت کە لە نیوە زیاتر ئارەزوومەندى کۆچ بەرەو هەندەران دەکەنء لەبەرنامەیاندایە ئەوانیش کە گەڕانەوە بۆ کوردستان کام کچەیان بەدلڕ بێت بە هەمان دەردى بەرن.

3- لایەنى سیاسى / پۆڵەتیک:
میللەتى کورد هەر لە مێژوویەوە بەدەست نەبوونى دەسەڵاتێکى سیاسى موعتەریفء سەربەخۆوە دەناڵینآ، ئەم قەیرانەش واى کردووە جۆرێک لە پاشاگەردانىء هەرکەس بۆ خۆى بخولقێنآ.
راپەڕین خاڵێکى پرشنگدارو زێڕینە لە مێژووى سیاسى میللەتى کوردا هەر راپەڕینیشبوو بەدواى خۆیادا گەورەترین (مەئساتى) بۆ گەلى کورد خوڵقاند، کە ئەویش پەلکێشکردنى شەڕى ناوخۆیە رەنگە بەهانەى کۆچکردووانى زانکۆ ئەوەبێت، یان بڵێن سەرکردەکانى ئێمە وەک پێویست لە ئاستى (بەرپرسیاریەتى مێژووییدا نەبن) وە یان بڵێین هەمیشە بەدەستى خۆمان دەیان هەزار خەنجەرى ژەهراویمان بەجەستەى خۆمانداوە مێژووى سەروەرى ئێمە هەمیشە هاوشان بووە لەگەلڕ خیانەتەکانماندا بەواتایەکى روونتر.
هەر سەرهەڵدانء شۆڕشێکمان بووبآ پێش ئەوەى دوژمنانمان زەفەرمان پێ بەرن بەدەستى خۆمان ئەو سەرهەڵدانو شۆڕشانە لەناوبراون.
رەگە بڵێن شۆڕشیک لەگەڵ گۆڕاکارییە سیاسییەکاندا نەتوانڕا گۆڕانکارى کۆمەڵایەتى بهێنێتە ئاراوە ئەوا بێگومان نەک (ئەڵتەرناتیڤ)ێک بەڵکو زیاتر مەسەلەکان لێڵ و تەڵخ دەکات.
ئەمانەو چەندین نموونەى ترى لەو جۆرە بەپێى قودرەتى خۆى دەستى هەبووەو هەیە لە دروستکردنى ئەم دیاردەیە.
بەڵام ئێمە دووە پرسیار دەکەین:
یەکەم: ئایا چەند لەو کۆچکردووانە ئەمانەیان بە هۆکارى سەرەکى کۆچەکەیان داناوە؟
دووەم: ئایا کۆچکردن چارەسەرە:؟

خوێندکارانى کۆچکردوو بۆ هەندەران هیچ کام لەم هۆکارانەیان نەکردووەو بە مارشى کۆچەکەیان، خۆ ئەگەر وانەبوایە، وا زیاتر لە حەوت ساڵە راپڕین کراوەو ئەوان دەستە دەستە کۆچ دەکەن چیان کردووە بۆ (زانکۆکەیان) دەوریان چییە لە دروستکردنى نواتى راى گشتى لەسەر زانستء زانیارى لە کوردستانء پاشان لەسەر بارودۆخە سیاسییەکە.
بۆ وەڵامى پرسیارى دووەم بە پرسیار دەست پآ دەکەنء دەڵێین ئایا هەڵاتن لە واقعێکى تالڕ باشترە لە واقعێکى نادیار؟!
رەنگە بڵێیت بەڵآ باشترە، باشە کامیان توانیان کەمێک لە (معاناتەکان) کەمبکەنەوە؟
بۆیە ئەمەشیان ناکرآ پێمان قبووڵبآ کە کۆچ بەرەوە هەندەران بە مەبەستى پاڵپشتى سیاسییە بۆ میللەتەکە، زۆر کەمن ئەوانەى کە کۆچیان کردووەو هەوڵیان داوە پێکهاتەیەکى سیاسى یان پاڵپشتێکى سیاسى پێکبهێنن بۆ خۆیان یان بۆ دەوروبەر.

4- لایەنى دەروونى / سایکۆلۆژى:
لە سەرەتاوە وتمان کۆچ بەرەو هەندەران بۆتە پەتایەکء رۆژ لە دواى رۆژ ڤایرۆسەکەى سەر لەم خوێندکارى کوڕء ئەو خوێندکارى کچ دەشێوێنآء بیرو هزرو هۆشى دەخاتە خزمەت گەیشتن بەو (پەتایە) ئەو پەتایەى کە پاش وەرگرتنى دەرمانء نەمانى سەرما وردە وردە چاک دەبێتەوە لێرەش بە هەمان شێوە پاش بڕینى سنوورەکانء گەیشتن بە یەکێک لە دەوڵەتەکانء رزگاربوونیان لە پەتاکە زمانى پەشیمانى دەهێنێتە کایەوە، ئینجا بۆ جارێکى نەسیحەتى ئەوانى تر دەکەن ئەم پەتایەیان نەگرآ.
دیارەى، ئامۆژگارییەکانیان بۆیە هێندە کاریگەر نین چونکە خۆیان لە رۆیشتنء گرتنى ئەو ریگەیە (موبەڕیڕاتى) کاریگەریان پآ نەبووەو پآ نییە روونتر بڵێین (گبیب یداوى الناس وهو مریچ)، دواتر (فاقد الشیء لا یعگی) ئیتر چۆن دەتوانن وێنەى راستەقینەى سەرابستان بۆ ئەو کەسانە پیشان بدەن کە خەون بەو سەرابەوە دەبینن.
زۆر جار ئەوە روویداوەو روودەدات کە کەسێک لە هەندەران دێتء روو لە زانکۆ بکات بۆ دەستنیشان کردنى هاوسەرێک راستتر بڵێین دەستنیشان کردنى (نێچیرێک) بە مەفهومى ئەوانەى کە هێشتا لە ناو زانکۆدا ماون.
کوڕەکان بە تایبەت کاتێک کە کوڕێک دەبینن لە زانکۆ بەدواى کچانى زانکۆ دەگەڕآ، بۆ ئەو مەبەستە بە گورگێکى دڕندەى لەقەڵەمى ئەدەنء سەیرى دەکەن، گورگێک ئەمڕۆ هاتووە، یەکێک لە مەڕەکان، یەکێک لە ئەندامانى خێزانەکە دەستگیر بکاتء دەستبکات بە خواردى هەتا هەتایى.. بۆ ئەوەى هەست نەکات برسییە لە هەندەرانء بەلایەوە گرنگ نییە ئەگەر کوڕانء کچانى ئێرە برسییان دەبێتء زۆر جار لە پێناو شکاندنى برسێتییەتى هەمان رێگە بگرنە بەر.. ئەمە وێنەى ئەو حاڵەتەیە کە هەموو رۆژێک لەبەر چاومانە، پاش ماوەیەکى کەمء بە هاتنى گورگێکى دیکە ئەوەى پێشتر لەبیر دەکرآء خەم بە نێچیرە تازەکەوە دەنۆشرآ.
ئەوەو چەندین نموونەى تر لەم بارەیەوە (چاولێکردن دروستدەکات چاولێکردن کە بە یەکێک لە بێهێزییەکانى مرۆڤـ پیشاندەداتء بە جۆرێک لە ناتەواوییەکانى کەسییەتى تاک دەژمێردرآ.. هەموو رۆژێک دووبارە دەبێتەوە..
زەمەنیکى سەیرە بەبآ هیچ ئەم لاولایەک ئەگەر دەرفەت بۆ دەربڕینى راستییەکان هەبآ ئەوا دەبینین لە کۆى زیاتر لە (3000) سآهەزار خوێندکار تامەزرۆى ئەوەیانە کە ئەمانیش چۆن؟ یان کەى؟ دەگەنە ممارەسەى گورگیەتى خۆیان.
ئێمە ناڵێین چاولێکەرى فاکتەر نییە یان راست ناوى نەهێنن بەڵام خۆ لاسایى کردنەوەو چاولێکەرى هەندآ جار (داهێنانى لێ دەبێتەوە).
تەنانەت لە ممارەسەکردنى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانمان لاساییەکى زۆرى پێوە دەبینرآ وەک ئەوەى خۆمان هیچ بنەمایەکى کۆمەڵایەتیمان نەبآ.
هەندەرانییەکان زۆر جار جوانترین مۆدیلى قژو باشترین مۆدێلى سەیارەو پۆشاکء دۆلارمان پآ نیشان دەدەن، بەڵام خۆشەویستیمان فێر ناکەن. تەنانەت خۆشەویستى وڵاتمان لەبیر دەکەن.
کەواتە دیاردەى کۆچکردن ئەتوانین بڵێین کاردانەوەى خراپى دەروونى دروستکردووەو لەسەر کەسایەتى تاکى کوردى بە گشتىء لەسەر کەسایەتى خوێندکارى زانکۆ بە تایبەت.
(دەرگاى باسى کۆچکردن ناکرێت بەم چەند پەڕەیە دابخەین، ئەمە تێبینىء راو سەرنجى ئێمەیە خۆشحاڵین کە بەشداریمان بکەن لە دەرخستنى باشەو خراپەو هۆکارو دەرئەنجامەکانء پێکەوە هەوڵبدەین بابەتەکە دەوڵەمەند بکەین).

کتێبخانەى گشتى زانکۆى سلێمانىو سەرنجێک:
مەحوى نەمر ئەفەرموێ:
سەر کە جۆشێکى نەبوو من زرگەتاڵم بۆچییە
دلڕ کە هۆشێکى نەبوو شیشەى بەتاڵم بۆچییە..؟!
هەر لەگەلڕ دامەزراندنەوەى زانکۆى سلێمانى بە هیمەتء پەرۆشى زانستخوازانء دڵسۆزانء رۆشنبیرانى کورد لە ساڵى 1992دا هاوکات کتێبخانەى گشتى زانکۆش وەک بەشێکى هەرەگرنگء بایەخدارو وەک پێویستییەکى گەورەى خوێندکارانء زانکۆ.. بەهاوکارى خەڵکى شارى سلێمانىء جەماوەرى دڵسۆزو زانستخواز.. بە پێِشکەشکردنى کتێبء گۆڤارو سەرچاوەى هەمەچەشن لە پێناو پاڵپشتى ئەزموونى نوێى دامەزراندنەوەى زانکۆدا دامەزراو دروستبوو.
وەکو چۆن ئێستا ئەو کتێبخانەیە وەک ناوەندێکى دیارو خاوەن هەزاران کتێبء سەرچاوەى گرنگء پڕبایەخ لە خزمەتى خوێندکارانء مامۆستایاندایە، بە مەبەستى سوودوەرگرتن… ئەمەو جگە لەوەى کە ساڵانە کتێبء گۆڤارو سەرچاوەى بەنرخ دەکڕدرێن بۆ زیاتر خزمەتى بیرو هزرى خوێندکاران هەرچەندە بەهۆى بارودۆخى سیاسىء ئابوورى بەپێى پێویست ناتوانرآ سەرچاوەو چاپکراوى نوآ چنگ بکەوآء بە کتێبخانەى زانکۆکەمان بگاتء ئەوانەشى کە لە کتێبخانەکەدا هەنء بەرچاو دەکەون تا رادەیک کۆنن، بەڵام لە هەمان کاتدا سەرچاوەى هەمە چەشنەو زۆر باشى تیا بەرچاو دەکەوآ.
تاوەکو ئامادەکردنى ئەم لێکۆڵینەوەیە کتێبخانەکە خاوەنى 26،928 هەزار سەرچاوەى هەمەچەشنەو لە ئامێزى گرتوون.. لێرەوە سەرچاوەکان بەپێى زمانە جیاجیاکانى دابەشدەکەین.. کە بە گشتى دابەشدەبنە سەر سآ زمان ئەوانیش:
1- سەرچاوە کوردییەکان لە ف5.446 سەرچاوەى کۆمەڵایەتىء رامیارىء زانستىء ئەدەبىء فکرى پێکهاتووە.
2- سەرچاوە عەرەبییەکان لە 13.246 سەرچاوەى هەمەلایەن پێکهاتووە.
3- سەرچاوە بیانییەکان بە زمانە جیاجیاکانەوە لە 8.326 سەرچاوە پێکهاتووە.
بەپێى ئەم ئامارەى کە کردوومانە بۆمان دەردەکەوێت کە سەرچاوە عەرەبىء بیانییەکان بە گشتى لە (80%)ى سەرچاوەو کتێبء گۆڤارەکانى کتێبخانەى گشتى زانکۆ پێکدێننء تەنها بە رێژەى (20%)ى سەرچاوەو کتێبەکان کوردین.
بەمەدا هەژارى کتێبخانەى کوردیمان بۆ دەردەکەوێت. هاوکات لەگەلڕ ئەم ئامارانەدا، ژمارەى گۆڤارو رۆژنامەکان بە زمانە جیاجیاکانى جیهانەوە پێکهاتووە لە 9150 گۆڤارو رۆژنامە.
هەروەها جگە لەمانە 862 فەرهەنگى جۆراوجۆرى خۆىء بیانى تێدایەو (248) ئەتروحەى ماجستێرو دکتۆراشى لەخۆ گرتووە.
لێرەوە دێینە سەر چەندێتى سوودوەرگرتن لە (استعارە)کردنى ئەم هەموو کتێبء سەرچاوانە لە لایەن خوێندکارانەوە.. بەپێى ئەو ئامارەى کە دەستمان کەوتووە. رۆژانە لە کتێبخانە (150-200) کتێب استعارە دەکرێت، لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە لە ماوەى یەک مانگدا (5000) کتێب استعارە دەکرێت.. ئەگەر رێژەى ئەم استعارە کردنە بەراورد بکەین لەگەلڕ ژمارەى سەرجەم خویندکارانى زانکۆى سلێمانیدا کە ژمارەیان (3200) خوێندکارە دەبێت رێژەى استعارەکردنەکە –جێگەى تنیگەرانیەو زۆر کەمە- کەواتە هەر خوێندکارەى لە ماوەى مانگێکدا نزیکەى (1.5) کتێبى استعارە کراوى بەردەکەوێت.. بۆمان دەرکەوتووە خوێندکاران تەنها لەو کاتەدا دەکەونە کتێب استعارە کرد کە مامۆستاکانیان داواى لێکۆڵینەوەى مەنهەجیان لێ دەکەنء ئەوانیش ئەو کات کتێبء سەرچاوە استعارە دەکەن ئەویش کتێبى مەنهەجى.. بە دەگمەنیان نەبآ کتێبى فکرىء بە مەبەستى سوودى خۆیى کتێب استعارە دەکەن. لەم استعار کردنەشدا هیچ جۆرە جیاوازییەک بەدى ناکرآ لە نێوان کوڕانء کچاندا بگرە لە استعارە کردندا چوون یەکن.
بۆ زیاتر روونکردنەوەو دیراسەکردن لەسەر کتێبخانەو کتێب خویندنەوەى خوێندکاران سەرنجمان داوە، کە تا ئێستا زۆرێک لە خوێندکاران لە قۆناغە باڵاکانیشدا پێناسى استعارەکردنى کتێبى پڕ نەکردۆتەوە، هەروەها زۆر کەم دەرکەوتووە خوێندکارێک بابەتێکى دوور لە مەیدانى بابەتى بووارەکەى خۆى بخوینێتەوە بە دەگمەن هەڵدەکەوێت خوێندکارێکى کۆلێژى پزیشکى کتێبى (گاعون)ى البیرکامۆ بخوێنێتەوە یان استعارەى بکات.. یان خوێندکارێکى کۆلێژى زانستى مرۆڤایەتى بابەتێکى پزیشکى بخوێنێتەوە.

خوێندکاران و رۆژنامەخوێندن؟!
وەکو ئاشکرایە راگەیاندنء رۆژنامەگەرى بەهەموو کەناڵەکانیەوە وەسیلەیەکن بۆ گرێدانء پەیوەندى کردنى گەلان لە دەرەوەى سنوورە جوگرافییەکان لە لایەکەوەو لەولاشەوە دەکرآ بڵێین زمانحاڵى دەسەڵاتەوە هۆى بەرقەرارکردنى پەیوەندییە ئۆرگانییەکانى نێوان تاکەکانى کۆمەڵیشە، لێرەوە دەتوانین بە راشکاوى ئەو بۆچوونە بچەسپێنین کە دەڵآ: رۆژنامەو رۆژنامەگەرى (زادى هزرو هۆشى مرۆڤەو بەو ئاراستەیەشدا گوزەر دەکات کە کایەیەک بخولقێنآ)..
ئەوەى لێرەدا مایەى تێڕامانە ئەوەیە کە زانکۆ باڵاترین سەنتەرى رۆشنبیرىء کەلتووریەو تێکڕاى گۆڕانە سوسیۆلۆجییەکانە دەکرآ بە شێوەیەک لە شێوەکان لەم ناوەندەوە لە دایکبوبن، یاخود لەسەر دەستى خوێندکارەکانى زانکۆ بە دەرەجەى یەکەم بێنە کایەوە، لە پێناو بنیادنانى کۆمەلگەیەکى مەدەنىء پێشکەوتوودا.. بۆیە بوون بە مایەى نیگەرانىء تراژیدیایە، کە لێرەوە سەرچاوە دەگرآ کە فەردەکانى زانکۆ بآ خەمنء بآ ئاگان لە ئاست ئەو مەسئولیەتە مەعریفىء نیشتمانیەدا کە زانکۆ پێیانى سپاردووە.
هەر بۆیە سەیر نییە لەو بآ خەمىء پەرۆشییەدا قەیرانێکى ئاوەهاى وەکو حاڵى ئێستاى زانکۆى سلێمانى بخولقێنآ. کە دەکرآ بە نموونە بیهێنینەوەو بڵێین خوێندکارێک لەو چەند سەعاتەى کە لە زانکۆدا بەسەریدەبات بەکارى بێ هوودەو بێ سوود یان لە ماوەى 24 سەعاتى رۆژێکدا ئامادەگى ئەوەى تێا نەبێت گەشتێک سەرپێیانە یان چاو پیاخشاندنێک بە لاپەڕەکانى رۆژنامەیەک فەرامۆش کردووە، بەڵکو تێکڕاى کەناڵەکانى راگەیاندنیان بەلاوە ناوە.. رەنگە ئەوەى دەیڵێین جێگاى سەرسوڕمان نەبآ کە زۆر لە خوێندکاران هێندە لە ئەزبەرکردنء گوێڕایەڵییان بۆ گۆرانییە بیانییەکان غەربىء مەلول بن بە دڵنیاییەوە ئەوا لایەنە گەورەکەى تریان پشتگوآ خستووە بێگومان ئەمانە جگە لە نیگەرانى زۆرینەى خەڵک کەلێنێکى گەورەش لە پانتایى رۆشنبیرییاندا دروستدەکات.
رەنگە بەلاى ئەو خوێندکارانەى کە رۆژنامە ناخوێننەوە (بەهانەکەى) ئەوبآ کە رۆژنامەیەکى بآ لایەن لە مەیدانى رۆژنامەگەرى کوریدا بەدیناکرآء بڵێت رۆژنامەکان زمانحاڵى حیزبەکاننء بە باتەکانیان لە خزمەتى سیاسەتء ئایدلۆلۆژیاى ئەو حیزبانەدان کە دەریدەکەن.. لەڕاستى ئەگەر بەهانەیان ئەمەبآ تەنها بڕوبیانووەو بەس.
چونکە ئەگەر مرۆڤـ پەرۆشبآ بۆ بونیادنانى رۆشنبیرى خۆى دەکرآ ئاگادارى هەموو بزاڤە سیاسىء ئەدەبىء ئاینییەکان بێت، کە لە دەوروبەرو ناوچەکەدا دەگوزەرێت.
دەبآ بڕوامان بەوەش هەبآ کە مرۆڤى رۆشنبیر ئەو کەسەیە، کە بەئاگایە لە زۆربەى رووداوو گۆڕانکارییەکانء لە یەکێک لە بووارەکانیشدا شارەزاییەکى باشى هەبێت..
رۆسۆ گوتەنى: (رۆژنامەگەرەى ئەو دەزگا مەزنەیە لە مناڵدانى خۆیدا مەرگى هەموو سیستەمە ئیرتیجاعییەکانى هەڵگرتووەو مەدەنیەتء پێشکەوتن دەبەخشآ).
بۆیە ئەگەر لە حەرەمى زانکۆدا خویندکاران ئەوەیان لەبیرکردبآء بەو شێوەیە مامەڵە لەگەلڕ کەناڵەکانى راگەیاندنء رۆژنامەگەریدا بە تایبەت بکەن.. یان ئەگەر ئەمە جەوهەرى بیرى خویندکارە باڵاکانى کوردستان بآ ئاخۆ دەکرآ ئەو میللەتە رەشء رووتء عەوامەى کە چاویان بڕیوەتە ئەو بەندەرەى کە هەتاوى زانستى لێوە هەڵدآ دەکرآ ئەمانە چییان پآ ببەخشن، جگە لە قووڵکردنەوەى قەیرانەکانء فراوانکردنەوەى مەوداى ئەندێشەکانء بەسوێترکردنى زامەکان..
رۆسۆ لەو سەدە نوتەکانەى میژودا بەو شێوەیەى لە گرنگىء رۆڵى کاریگەرى رۆژنامە دەدوێتء بەوپەرلاِى باوەڕەوە هاوار دەکات جیهانێکى تازەو مۆدێرن بەبآ دەزگاى رۆژنامەگەرى ناخولقێت، کەچى لەم کۆتایى چەرخى (20)و سەرەتاى (21)ەکەدا لاى میللەتە کڵۆڵەکەى ئێمەش بەو چەشنە بەرخورد لەگەلڕ رۆژنامەکانء رۆژنامەگەریدا دەکرێت. کە لەو هەموو ناوەندەدا وەک (کوردستانى نوآ، الاتحاد، ئاڵاى ئازادى، گریق الشعب، رزگارى، ئەمڕۆ، هەرێم)، کە زۆرینەیان هەر لە چاپخانەى زانکۆکەدا چاپدەکرێن.
بۆ نموونە رۆژنامەیەکى وەکو کوردستانى نوآ کە رۆژانە لە چاپخانەى زانکۆى سلێمانى (2000) دوو هەزار دانەى لێ چاپدەکرآء دەردەچێت.
وە بۆ مەبەسى خوێندنەوەى رۆژنامەکەو فرۆشتنى پێش چەند رۆژێک فۆتۆکۆپى زانکۆ چەند ئاگادارییەکى لەسەر تەختەى بڵاوکردنەوەدا بلاوکردەوە کەوا رۆژنامەى (کوردستانى نوآ)و (الاتحاد)یان لادەست دکەوێت بۆ فرۆشتن.. نرخى هەر رۆژنامەیەک سآ دینارە.. بەڵام ئەوەبوو پاش ماوەیەک بەهۆى نەبوونى کڕیارى رۆژنامە لە زانکۆدا ناچاربوون واز لە فرۆشتنى بهێنن چونکە لەگەلڕ ویستى فرۆشگاکەو ویستى خوێندکاراندا نەدەگونجا. شایانى وتنە لە سەرجەمى زیاتر لە سآ هەزار خوێندکار رۆژانە (دوو تا سآ) رۆژنامە دەفرۆشرا.
ئەم دەرەنجامە خۆى لە خۆیدا نزمى ئاستى وشیارى خوێندکاران دەردەخات بە رێژەیەکى زۆر. هەروەها هاوکات لەگەلڕ دەستهەڵگرتن لە فرۆشتنى رۆژنامە (یەکەى کاروبارى خوێندکاران) کە سەرپەرشتى کافتریاى زانکۆ دەکات رۆژانە (2) دانە رۆژنامەى کوردستانى نوێى لەسەر تەختەى وێنەگرى زانکۆدا داناوە بۆ خوێندنەوەى لە لایەن خوێندکارانەوە لەم حاڵەتەشدا دەرکەوت کە رۆژانە (8 تا 9) خوێندکار رۆژنامە دەخوێننەوەو بە دەگمەن خوێندکارى کچ رۆژنامەکە دەخوێننەوە، تۆ بڵێى خوێندکاران ئەوەندە ئەرکیان گرانبێتء سەرقاڵى دەرسء دەوام بن نەیانپەرژێتە سەر رۆژنامەخوێندنەوەو هەر هیچ نەبآ رۆژى نیو سەعاتى بۆ تەرخان بکەن؟ ئەمەیان با بمێنآ، بەڵآ (دیازى) سەرکۆمارى مەکسیک ناحەقى نەبووە وتوویەتى: حەزم ئەکرد خاوەنى ئەو کارگانە بوومایە کە کاغەزو مەرەکەب دروستدەکەن، تاوەکو هەموویانم بسووتاندایە..)

بەشى دووەم:
خوێنەرانى بەڕێز، لە بەشە یەکەمى باسەکەماندا لەسەر هەندێک کێشەى دیارو، بەرچاوى زانکۆ دواینء خستمانەڕوو، ویڕاى ئەوەى کە هەندیک پرسیارمان ورووژاندو لەگەلڕ ئەوەشدا بەپێى پێویست لایەنە بەرپرسء پەیوەنددارەکان ئامادەگى خۆیان دەربڕى بۆ چارەسەرى دروستء بەجێى ئەو مەسەلانە، لە هەمان کاتیشدا لێتانى ناشارینەوە، بووینە جێگەى هەندێک پلارو تەشەرى دوور لە هیچ بنەمایەکى زانستى.. ئێمە لە کاتێکدا لە نیازپاکىء بآ مقێودى خۆمان لە ورووژاندنء بەدوا چارەسەرگەڕانەدا رادەگەیەنین بەڵێن بە ئێوەش دەدەین تا کەمکردنء بنبڕکردنى گشت دیاردە دزێوو ناشارستانییەکانى نێو زانکۆ بە هەموو توانامانەوەو بەوپەڕى ئەمانەتء راستگۆییەوە لە هیچ شتێَک سلڕ نەکەینەوە. رەخنەکان هەرچەندە دووربن لە بنەماى راستىء عەقڵانىء زیاتر لە میحوەرىء وێرانکردنء رووخاندن بجوڵێنەوە لە دژى ئێمە، ئێمە پتر سووربین لە بەئەنجامگەیاندنى پەیامەکەماندا، وا لێراداو بۆ جارێکیتر دەرفەت رەخسا کە بەشى دووەمى باسەکەمان بخەینە بەرچاو خوێنەرانى ئازیز کە ئەم لایەنء باسانەى لەخۆگرتووە:

کوشکى (حانووت)ى زانکۆ:
یەکێکیتر لە بنکە پێویستەکانى زانکۆ، کوشکى زانکۆیە، کە لە رێڕەوى بەردەگاى یانەو کافتریاکەیەو کوشکێکى خنجیلانەى جوانەو تێیدا شتوومەکى وەک جگەرەو نەستەلەو نوقلڕء شیرینى هەمەچەشنء هەندآ لە پێویستییە خۆراکییەکانى خوێندکارانء مامۆستایان دەفرۆشرێت.
ئەم کوشکە وەک پڕۆژەیەکى زانکۆ ساڵانە بە فرۆشتنى ئاشکرا دەدرێت بە بەڵێندەر (متعهد)ەکان.. بۆ ئەمساڵى خوێندن بە بڕى (30) هەزاز دینار بەکرێدراوە.
لە گفتوگۆیەکماندا لەکگەلڕ خاونى کوشکەکە کە بە مەبەستى ئەوەىى هەندآ سەرندء رێەى فرۆشتنى شتومەکەکان لەڕووى چەندێتىء چۆنیچتییەوە بزانینء بیخەینەڕوو لەگەلڕ ئەوەشدا هەوڵدەدەین هەندآ لایەنى شاراوەو پەیوەندى نێوان خاوتەن کوشکء خویندکاران دەستنیشان بکەین.. زانمراوە ەئو شتەى کە بە رێژەیەکى زۆرو سەیر دەفرۆشرآ جگەرەیە، بەپیچى ئەو ئامارەى کە ئێمە کردوومانە لەسەر جۆرو بڕى ئەو حجگەرە فرۆشراوانەى بەم شێوەیەیە:
1- رۆژانە بڕى یەک پارچە جگەرەى کەنت کە دەکاتە 200 جگەرە دەفرۆشرآ.
2- رۆژانە بڕى دوو پارچە لە جگەرەى گرێڤن کە دەکاتە 400 جگەرە دەفرۆشرآ.
3- جگەرەى دالاس رۆژانە دوو پارچە کە دەکاتە 400 جگەرە دەفرۆشرآ.
ئەمانەو جگەر لە جۆرى رۆیالڕء ئەسپینء جۆرەکانیتر رۆژى بڕى دوو پارچە واتە 400 جگەرە دەفرۆشرآ –کە زۆرینەى ئەو جگەرانەى کە دەفرۆشرێن بە دانە دانەیە.. بە گوێرەى ئەم ئامارە بۆمان دەردەکەوێت کە لە ماوەى ساڵێکى خوێندندا کە خۆى لە هەشت مانگى تەوادا دەبینێتەوە بڕى جگەرەى فرۆشراوى ئەو ساڵە بەم شێوەیە:
جگەرەى گرێڤن بڕى حەوت کارتۆنء حەوت پارچەو، جگەرەى دالاس بە هەمان شێوە حەوت کارتۆنء حەوت پارچەو جگەرەى کەنت بڕى سآ کارتۆنء یەک پارچەو جۆرەکانى تریش حەوت کارتۆنء حەوت پارچە دەفرۆشرێت.. کە کۆى هەمووى دەکاتە (24) کاترتۆنء (31) پارچەو یەک پاکەت.. لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە رێژەى 80% جگەرەکێشانى ناو زانکۆ جگەرەى نرخى مامناوەندىء 20% یان جگەرەى گرانبەها دەکێشن.. لەمەوە دەردەکەوێت کوڕانى زانکۆ بە شێوەیەکى گشتى زیاتر بۆ کڕینى جگەرە روودەکەنە کوشکەکە.
ئەو دەمانەى کە کوشکەکە جۆرێک لە قەرەباڵغىء کڕیارى زۆر بەخۆیەوەدەبینآ زیاتر لە کاتژمێر 10.30ى بەیانى تا 12،30ى نێوەڕۆ ئەو سەرقاڵییە بەرچاودەکەوێت، ئەمەش وەکو لە بەشەکانى پێشوودا باسمانکرد کە کاتى پشووى خویندکار دەکەوێتە ئەو کاتەو لە زۆربەى بەشء کۆلێژەکاندا.
لەگەلڕ ئەمانەشدا ئەوەى لە دەمى خاوەنى کوشکەکەوە بۆمان دەرکەوت کە هەست بە جۆرێک لە ئیلتزامانى ئیدارى دەکاتء وتى: مامەڵەکردن لەگەلڕ کەسەکانى ئێرە جیاوازییەکى زۆرى هەیە لەگەلڕ خەڵکانى دەرەوەى زانکۆ، جۆرێک لە ئاسوودەیىء خۆشحاڵییەک دەکرآ لە کاتى سەوداکردنى لەگەڵیاندا.
دەربارەى رێژەو نرخى شتوومەکەکانى گوتى: ئەو شتانەى کە لە کوشکەکەدا دەیفرۆشم کەم کۆگا هەیە لەم شارەدا بەو رێژە زۆرە بفرۆشآ.
ئەمە وایکردووە ببێتە هۆى کرێى کوشکەکە ساڵانە ئەوەندە گرانبآ، هەروەها لەلایەن زانکۆوە لیژنە دانراوە بۆ چاودێریکردنى نرخء جۆرى شتء مەکەکانء -چەند مەرجء بەڵێنێک لە نێوان ئێمەو لیژنەکەدا هەیە- ئەگر سەرپێچى کرا لێم قبوولڕ ناکرآ لەلایەن لیژنەکەوە.

فۆتۆکۆپى زانکۆ:
فۆتۆکۆپى زانکۆ یەکێکە لەو بنکە سەرەکییانەى کە زۆر لە پێویستییەکانى خوێندکار بەڕآ ئەکاتء ئەرکیان تا ئەندازەیەک ئاسانء کەمدەکاتەوە.
ئەم بنکەیە لە ساڵى 94ەوە وەک زەروورەتێکى خوێندکاران دامەزرا.. تاوەکو حاڵى حاز بە بەردەوامى رۆژانە لە کاتیژمێر هەشى بەیانییەوە تاوەکو دووى پاشنیوەڕۆ دەرگاى واڵایە بۆ بەجێهێنانء بەڕێکردنى پێداویستى خوێندکار لەم بنکەیەدا جگە لە کردارى کۆپیکردن شتوومەکى پەڕاوگەى تێدا دەفرۆشرآ دواى ئەوەى چاومان بە خاوەنى کوشکەکە کەوتء چەند پرسیارێکمان ئاڕاستەکرد، گەیشتینە ئەم ئاکامء دەرەنجامانەى خوارەوە سەرنجى خۆشمان لە میانى ئەم باسەماندا رووندەکەینەوەو دەخەینەڕوو.
رێژەى ئەو خوێندکارانەى زیاتر روودەکەنە کوشکى فۆتۆکۆپییەکەو پێویستیان پێى دەبآ زۆرینەى خوێنداکارانى کۆلێژە زانستییەکانە پێکدەهێنن، کە ئەوانیش لە کۆلێژى ئەندازیارىء کشتوکالڕء پزیشکیدا خۆیان دەبیننەوە دواى ئەمان کۆلێژە وێژەییەکان بە رێژەیەکى کەمتر –ئەمەش دەمانگەیەنێتە ئەو راستییەى کە خوێندکارى کۆلیژە زانستییەکان خوێندنء ئەرکى موحازەراتیان زیاترو چڕترە، لەبەر ئەوەى هەندآ جار بە هۆى فریانەکەوتنى نوسینەوەو زۆرى ئەرکى خوێندنەوەى بابەتەکانیان ئەو بوارەیان ناداتء ناچاردەبن محازەرەکانیان کۆپی بکەن… بەڵام کۆپیکردن لە هەموو کاتء ماوەیەکدا چوونیەک نییە. بەڵکو لە کاتێکەوە بۆ کاتێکیتر دەگۆڕآ.
هەروەکو چۆن لە سەرەتاى دەستپێکردنى دەوامى ئاسایى زانکۆدا بە شێویەکى گشتى کەمتر خوێندکار پێویستى بە فۆتۆکۆپى دەبآ، چونکە لەو سەرەتایەدا ئەرکیان کەمترەو زیاتر پابەندو ئامادەییان دەبآ لە محازەراتء نووسینەوەو گرنگیدانیان بە محازەراتەکانیان.. بەڵام لە کاتى نزیکبوونەوەى تاقیکردنەوەى کۆرسەکان رێژەى پێویستیان بە کۆپیکرد زیاددەکات.
بە شێوەیەکى ئاسایى رۆژان کە تێیدا کوشکى فۆتۆکۆپى سەرقالڕء ئیش زۆر دەبیت لە کاتژمێر 10.30 بەیانى تا 12،30ى نیوەڕۆ دەبآ ئەمەشیان ئەوە دەگەیەنـآ کە خوێندکاران بە گشتى پشوو (Rest) یان دەکەوێتە ئەو کاتەوە.. جگە لەوەى کە رۆژانە ئاسایى نزیکەى (250) پەڕە کۆپى دەکرێت کە لە مانگێکدا دەکاتە (6500) پەڕە.
وە نرخى کۆپیکردنى هەردوو دیوى پەڕەیەک بە (750) فلسە وە هەر لە کوشکەکەدا پەڕەى (لیڤێکس) کە خواستێکى زۆرى هەیەو لایان دەستدەکەوێت رۆژانە نزیکەى (7) حەوت بەندى لێ دەفرۆشرآ ئەم رێژەیەش لە دواى نیوەى ساڵدا زیاددەکات بەهۆى ئەو لێکۆڵینەوە (بحپ)ى خوێندکار کە داوایان لێ دەکرآء بۆ بابەتەکانیان ئامادەى دەکەن.
ئەوى پێویستە بووترآ، لەگەلڕ ئەم ئەرک بەجێهێنانەى پێداویستى خوێندکاراندا، هێشتا هەندآ لە خوێندکار روودەکەنە دەرەوەى زانکء بۆ کۆپیکردنى بابەتەکانیان..
ئەمەش لەبەر زۆرى پیچویستى خوێندکارو درەنگ تەواوکردنى کۆپیەکە بۆیان.. کە لە ئەنجامى خاوى جیهازى کۆپیکردنى کردنى کوشکەکەوەیە.
بۆیە داوا دەکەین بەپێى پێویست کار بۆ ئەوە بکرێت کە خوێندکاران هەر لە ناوەوەى زانکۆدا بابەتەکانیان کۆپى بکەن ئەمەش بە دابینکردنى جیهازێکى نوێترو بەدەستوبردتر بۆ ئەوەى ئەو کێشەیەش بنەبڕ بکرآ..

وێنەو وێنەگرتن لە زانکۆ:
هونەرەو هەندآ جاریش وەک داهێنانێک دێتە پێش چاو هەندآ جاریش وەکو لاساییکردنەوەى واقیعێک یان کۆپیکردنى حاڵەتێک دەردەکەوێت.. لێرەدا گرنگ ئەوەیە، گەر لاساییکردنەوەش بێت، بۆشاییەک پڕدەکاتەوە، وە یان جۆرێک لە ئاسوودەیى دەبەخشآ… باسەکەى ئێمە لە چوارچێوەى وێنەى فۆتۆگرافدا بەدەرنییە وە زۆر جار بەم شێوەیە پێناسەى بۆ دەکرێت: وێنەگرتن رەنگدانەوەى واقعیەتى رۆژگارە بە شێوەیەکى فۆتۆگرافی، بەڵام ئەم رەنگدانەوەیە سۆزو ئەندێشەى تایبەتمەند بە رووى بینەردا دەچرپێنآ.. ئەگەر بێتء بەپێى بیردۆزەکەى ئەفلاتۆن بۆ هونەر بڕوانین ئەوا بە شێوەیەکى گشتى وینەو وێنەکارى دەچێتە خانەى لاساییکردنەوەو داهێنانێکى ئەوتۆى تێدا بەدیناکرێت.
چونکە چاوى کامێرا تەنها دیمەنە دیارو بەرچاوو سروشتییەکان دووبارەو کۆپی دەکاتەوە لە ساتێکدا، واتە وێنەى شتێک، دیمەنێک دەگرێت یان تۆمار دەکات کە خۆى بوونى هەیە، وە ئەو داهێنانەى لەم کارەدا بەدیدەکرێت ئەوەیە کە ئەو دووبارەبوونەوەیە بە شێوەیەکى جوان و سەرنجڕاکێش بێتەدى.
دیارە زانکۆى سلێمانى وەکو مەڵبەندێکى باڵاى خوێندنء ئەو عەشاماتەى کە لە خۆى گرتووە پێویستییان بە وێنەگرتن هەبووە. بۆیەکا هەر لەگەلڕ جامەزراندنەوەیدا وێنەگرى تایبەتیان بۆ دەستنیشان کردووە کە تەنها تایبەت بێت بە وێنەگرتنى خوێندکار.. وێنەگرى زانکۆ خۆشى خوێندکارى زانکۆیەو لەگەلڕ دەوامەکەیدا پیشەکەى بە ئەنجام دەگەیەنآ.
بۆ زیاتر چڕکردنەوەى بابەتەکەمان لە گفتوگۆیەکى بچووکماندا لەگەڵیدا وەڵامى چەند پرسیارێکى داینەوە.
وەک ئاشکرایە ساڵى 1992 دەرگاى زانکۆ واڵاکرایەوە بۆ خوێندکارو لە خوێندنى ئەو ساڵەدا ژمارەى خوێندکارانى هەموو زانکۆ لە (300) کەس تێپەڕى نەدەکرد، کە ئەوانیش تەنها لە کۆلێژەکانى زانستى مرۆڤایەتىء پزیشکىء کشتوکاڵدا وەرگیران وە لە رووى وێنەگرتنى خوێندکاریشەوە ئەو ساڵە بەهۆى کەمى ژمارەى خوێندکارانء سەختى ژیانیانء گرانى نرخى وێنە لەلایەکء کالڕء کرچى پەیوەندى نێوان خوێندکاران بە گشتىء کچان بە تایبەتى هۆیەکى سەرەکى بوو کە وێنەیەکى زۆر کەم گیرا.. لە سەرەتاى ئەو ساڵەدا تاوەکو کۆتایى سالڕ بە گشتى (5) فلیم وێنەگیراوە لە زانکۆدا.. بەڵام لە ساڵى داهاتوودا واتە 93-94 گۆڕانێکى گەورە لەو رێژەیە روویداو وێنەى گیراو گەیشتە (127) فلیم، لەگەلڕ ئەمەشدا لەم ساڵانەى دواییدا بەهۆى فراوانبوونى زانکۆو زیادبوونى ژمارەى کۆلیژو بەشەکانء خوێندکارانء باشبوونى باروگوزەرانى ژیانء رێژەى وێنەگرتن بە شێوەیەکى ئیجگار زۆر رووى لە زیادبوون کرد. لە ساڵانى 94-95-96 رێژەى وێنەگرتن لە رۆژانى ئاسایى 15 تا 20 وێنە دەگیرا… کە مانگى 9 تا 10 فلیمء ساڵەکە 200-230 فلیم دەکرد، وە هەر فلیمێک پێکهاتووەو لە (6) وێنە کەواتە بۆ ساڵەکە دەکاتە (8000) وێنەو نرخەکەشى دەکاتە (40) هەزار دینار.
وەکو ئەوەى رەچاوکراوە زۆرینەى ئەو خوێندکارانەى کە وێنەدەگرن لە کۆلێژى زانستى مرۆڤایەتینء کەمەکەشیان لە کۆلێژى پزیشکین.
وە لەبەر چاوى کامێرادا بۆ وێنەگرتن هەست بە دوو جۆر مرۆڤـ دەکرێت… یەکەمیان ئەو کەسانەن کە شەرمننء ئەمەیان وا لە وێنەگر دەکات کە وەکو پێویست نەتومانآ تواناى هونەرى بەکاربهێنآ بۆ بەدەستهێنانء گرتنى جوانترین وێنە.
دووەمیان، ئەو کەسانەن کە وریاو چاوکراوەن، لەم حاڵەتەیاندا وێنەگر دەتوانآ بە شێنەیىء بە ئارەزووى تەواوەوەوێنەکە بگرێت..
وەکو زانراوە وێنەگرتن زیاتر بۆ تۆمارکردنى ئەو ساتە خۆشء پڕ لە ئاسوودەییەیە کە مرۆڤـ پێیخۆشە ئەو کاتە وەک یادەوەرییەکى زیندوو لەبەر چاویدابآء هەمیشە لە بیرى نەچێتەوەو یادى نوێتر بکاتەوە. لەهەر کوێیەک بێت، جوانى وێنەش ئەگەڕێتەوە بۆ جوانى ئەو جیگاو دیمەنەى کە تێیدا وێنەکە دەگیرآ، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ حەزو ئارەزووى کەسەکەو حاڵەتى ئاسایى وەرگرتن بۆ وێنەگرتن، وێنەگرتنیش لە دوو جۆر مەبەستدا باڵادەستەو خۆى دەنوێنآ، ئەویش یەکەمیان وێنەکە کە بۆ یادگارىء یادکردنەوەى ئەو ساتەى کە وەک واقیعێک تێیدا بووە، کە لە ئەمەیاندا زۆرتر پێویستى بە دیمەنء جێگاى جوانء خۆسازدان نییە دووەمیشیان بۆ جوانییە، کە تەنها هەوڵدانە بۆ ئەوەى وێنەکە بە جوانى دەربچآ ئارایشتکردنء تقلیدو خۆسازدان، چوارچێوەى ئەمجۆرە وێنەیە دەگرێت ئەوەى جێگەى نیگەرانیە شێوازى دووەمیان زۆرتر بەرچاو دەکەوێت لە ناو وێنەگیراوەکانى زا نکۆدا.
وەکو دەزانرآ هەندآ جار وێنەگرەکە خۆى جێگا دەستنیشان دەکات بۆ وێنەگرتن چونکە بەپێى ئیشەکەى دەتوانآ تقدیرى چۆنێتى جوانىء ناشیرینىء کاریگەرى شوێنەکە بکات. وە هەندى جاریش لە سەرداواى خوێندکار جێگاکە دیارى دەکرێت، جوانىء ناشیرینى شوێنەکە لەلاى خوێندکارەوە زۆر دەرناکەویت وەکو ئەوەى وێنەگر بۆى دەردەکەوێت چونکە کەشء هەتاوو هەورو سێبەر ئەمانە کاریگەرى خۆیان هەیە لەسەر چۆنێتى دەرچوونى وێنەکە..
وە ئەو جێگایەى وێنەکەى تێدا دەگیرآ چاوى مرۆڤـ بە بەربڵاوى دەیبینآ ، بەڵام چاوى کامێرا جێگاکە لە نێو چوارچیوەیەکى دیاریکراوا دەبینآ. بۆیەکا باشترین شت بۆ ئەوەى جوانترین وێنە بگیرێت ئەوەیە کە وێنەگر خۆى دەسنیشانى شوێنء جێگاکە بکات.
دێنەوە سەر رێژەى زۆروکەمى وێنەگرتنى کوڕانء کچان.. ئەوەى کە رەچاومان کردووە دەرکەوتووە کە کچان لە کوڕان زیاتر وێنەدەگرن چ وێنەى بە کۆمەلڕء چ بە تەنیاو یان لەگەلڕ کوڕاندا بێت.
لە فلیمێکدا بە گشتى 15 تا 20 وێنەى کچان، 3 تا 5 وێنەى کوڕو 15 تا 20 وێنەى بەکۆمەڵى هەردوو رەگەزى تێدایە. هەروەها ژمارەى ئەو وێنانەى کە خوێندکارە جووتەکان کە بە (کەپلڕ) ناودەبرێن زۆرکەمن لە مانگێکدا لە (4 تا 5) تێپەڕناکات.
هەندى جاریش کوڕو کچ پێکەوە وەکو هاوڕآ وێنە دەگرن، بەڵام هەست بە شەرم لە روویاندا دەکرێت. هۆى کەم گرتنى وێنەى کوڕو کچ پێکەوە زیاتر کەمى متمانەو هەندآ بەربەست ء پێکهاتەى کۆمەلڕء خێزان دەور دەبینآء رێگریشە لە هەندآ کاتدا وە لە جیاوازى وێنەگرتنى خوێندکارانى دەرەوەى شارو ناوشاردا هیچ جیاوازییەک بەدیناکرآ.. چونکە وێنەگرتن زیاتر ئەکەوێتە سەر حەزو ئارەزووى کەسەکە بۆ وێنەگرتن بە شێوەیەکى گشتى کەمترین رۆژ کە وێنەى تێدا بگیرآ رۆژانى مانگى رەمەزانە بە تایبەتى لە لایەن کچانەوە.
شایانى وتنە رۆژانى بەفربارین لە هەمو رۆژەکانى تر زیاتر وێنە دەگیرآ. بەلاى کەمەوە لەو رۆژەدا 8 تا 9 فلیم وێنە دەگیرآ…
دێنە سەر کورتە باسێکى زانکۆى سلێمانى لە ساڵانى کۆتایى شەستەکاندا. ئەو کاتەش زانکۆ وێنەگرى تایبەتى خۆى هەبوو.. لەو ساڵانەى رابردووشدا وەکو ئێستا دیاردەى وێنەگرتنء یادو یادگارى هیچى لە ئێستا کەمتر نەبوو ئەگەر زیاتر نەبووبآ.. ئەو کات وێنەگرى زانکۆ ناوى مام نورى بوو کە ئێستا خاوەنى ئستیودیوى هونەرە لە سلێمانى.. ئەم وێنە گرە حاڵى حازر خاوەنى ئەرشیفێکى گەورەو دەوڵەمەندى وێنەى خوێندکارانء بۆنەو یادەکانى زانکۆى سلێمانى ئەو کاتەیە…ئەو هەموو وینەگرتنە کە بە هەر شێوەیەک لە هەر بۆنەو رۆژێکدا گیرابن…
مەسەلەیەکى زۆر گرنگء ئەوتۆ نییە، بەڵام تەنها شتێک هەیە بیڵێین کە ئایا ئەم کردارە تا چەند توانیویەتى کاریگەى خۆى هەبآ لە نزیککردنەوەو پتەوکردنى پەیوەندى نێوان خوێندکار تا چەند لە روخسارى وێنەکاندا رەنگدانەوەى خۆشەویستى نێوان خوێندکارى پێوە دیارە.. هەڵبژاردنى ئەم بەشەش بۆ بەدەرخستنء پیشاندانى چۆنێتى هەڵوێستەکردنە لەگەلڕ یادو یادکارەکانى نێوان کەسەکان کە دەبێتە بەڵگەیەکى زیندووى ئەو زەمەنەى کە ژێرسەقفى زانکۆدا کۆیانى کردۆتەوەو تا چەند لە دەرەوەى زانکۆشدا بەردەوامى دەدەن بەو پێکەوەبوونەو بە زیندوویى هێشتنەوەى ئەو پەیوەندییانە.

جیهانى بورجەکان و کاریگەرى دەروونى لەسەر خوێندکاران:
زۆر ئاشکرایە لەم رۆژگارەى ئێستاماندا دەبینرآ لە کەناڵەکانى راگەیاندندا بە بایەخەوە گرنگى تەواو دەدەن بە پەخشکردنء بڵاوکردنەوەى (ئەستێرەى بەخت)، وە کەسێک لە شارەزایانى جیهانى بورجەکان کە (ئیبراهیم حەزبوون)ە لە کۆتایى پێشەکى کتێبەکەیدا بە ناوى جیهانى بورجەکانەوە دەڵآ:
دوژمنى مرۆڤـ نەزانینەو، زانینیش مەشخەڵێکە بەرەو رێنمایى کردنء وە بەبآ نەزانىء بێباوەڕى رێنمایى کردن بوونى نابێت.
لێرەوە دەچینە نێو باسەکەمان بەم سەرتا کورتەى هاتنە بوونء کایەى ئەستێرەناسىء داڕێژانى بەرنامەى شیاوى رۆژو هەفتە لەسەرى بەپێى ئەو پێڕەوە زانستىء واقعیەى کە دۆزراوەتەوەو هەیە ئەستێرەکان هەندآ جار پێشبینى بەسەرهاتى داهاتووى مرۆڤـ دەکەن، بەڵام، ئەم حاڵەتەى کە لەسەرى دەنووسین بە شێوەیەکى دیارو بەرچاو وەکو دیاردەیەکى ئاسایى هەفتانە لە نێو هەندێک لە خوێندکارانى زانکۆدا بەرچاو دەکەوآ بە تایبەتى کچان بە زۆرى.. وەکو خوویەک چۆتە ناخیانەوەو پرۆگرامى نادروستى رۆژانەو هەفتانەى لەسەر دادەڕێژنء پیادەدەکەن.. ئەمەش بەبآ هیچ بنەماو رێسایەکى زانستىء عەقڵىء ئەمەو دەبینرآ لە کاتى دەرکەوتنء دۆزینەوەى بەختیاندا کە بە وتەیەک یان دەستەواژەیەک دەردبڕدرێت، ئەگەر رۆشنایىء ئومێدى گەورەى تیا بەدیکرا ئەوا لە رادەبەدەر خۆشحالڕء مەسرور دەبن وە ئەگەر دەستەواژەکە لەگەلڕ ویستء ئارەزووەکانیان نەگونجآ ئەوا بارگرانى روومەتیان دادەپۆشىء نیگەران دەبن.
ئەمەو لە هەردوو حاڵەتەکەدا ئەو کەسە تووشى چەندین وەسواسەو حاڵەتى دەروونى نائاسایى دەبێتەوە، چونکە لە ئەنجامى دیدو بۆچوونى لێلڕء نادیارو نادروستیەوە بەرنامەى کارى داهاتووى دادەڕێژآ ئەمە لە کاتێکدا ئەستێرەکە لایەنى ئیجابییەکەى دایە دەستەوە، وە یان دەستەوەستانء بآ ئومێدى یەخەى دەگرێتء تووشى داڕمان دێتء لەو کاتەدا وەڵامى سلبى دەخوێنێتەوە لە گۆشەى بەختیدا.
بۆیە پێمان وایە کاتێک خوێنەرانى (جیهانى بورجەکان) دەبینین لە بەردەم دەستەواژەى ئەستێرەى بەختیاندا گفتوگۆ دەکەنء لێى دەکۆڵنەوە.. ئەو گفتوگۆیەیان بە جۆرێک لە وڕێنەکردن لە کاتى بێئاگایی خەوتندایە، خەتەرەکە ئا لێرەوە سەرچاوە دەگرێت، چونکە رەنگدانەوى ئەم کردارەو بە قەناعەت وەرگرتنى لەم حاڵەتەدا کارلێکردنى هەر بە خۆیانەوە ناوەستآ، بەڵکو ریشەدادەکوتآء پەل دەهاوآ بەرەو دەورووبەرى کەسەکەو تەشەنە دەکاتء دەردەکە هۆشى خەڵکانى تریش دەگرێتەوە زۆرینەى لایەنەکانى ژیانیان دەگرێتەوە بە تایبەت پەیوەندى کۆمەڵایەتییان چونکە لە رێگەى ئەو جیهانەوە دیراسەى ئاکارو ویستء بیرى بەرامبەرەکەیان دەکەنء دەیکەنە پردێک بۆ ناسینى خەڵکء لە هەمان کاتدا لێیان نزیک دەبنەوەو پەیوەندییان لەگەڵدا پتەودەکەن.
بۆیە لەم کاتەدا هەتا ئیرادەى کەسەکە رووى لە لەقىء بێهێزى کرد ئەوا پەنا دەباتە بەر ئەم هەوڵە نەزۆکانەیەو دەیکاتە رێگاچارە بۆ دۆزینەوەى دەرگاى ژیانء بەدیهێنانء گەیشتن بە ئامانجء بەدەستهێنانى دواڕۆژێکى ئاسوودە.
وە گومانى تێدا نییە ئەو بۆچوونە فشۆڵانە دەبنە هۆکارى داخرانى دەروازەى عەقلڕء رێگاگریش دەبێت لەبەردەم ئەو واقیعە راستء دروستانەى کە هەیەو واى لێدەکات بە چاوى گومانء بێبڕواییەوە لێى بڕوانێت.
وەکو وتمان ئەم حاڵەتەى کە باسى لێوە دەکەین لە نێو خوێندکارانا بەرچاو دەکەوێت بە تایبەتى خوێندکارە کچەکان. وە سەرنجمان داوە کاتێک گۆڤارێک بەدەستیانەوە دەبینى زیاتر گرنگىء بە ئەهمییەتەوە بەشى جیهانى بورجەکانء ئەو بابەتانەى لەو چوارچێوەیەدا خۆى دەبینێتەوە دەدەنء خۆیانى پێوە خەریکدەکەن ئەم دیاردەیە تا دێت رۆژ بە رۆژ گرنگىء بایەخى زیاتر پێدەدرێت.
وە بە هەمان شێوە لە رادیۆو تەلەفزیۆنەکاندا زۆر بە وردى گوێبیستى بەشەکانى ئەو جیهانە دەبنەوە.
دەکرێت لێرەدا پرسیار بکەین ئایا ئەو حیکمەتء پاڵنەرانە چین کە پالڕ بەو کەسانەوە دەنێت کە بڕواى تەواو بە ئەنجامى ئەستێرەکان هەبێت بەو شێوە سادەیە بۆ بەرنامەداڕێژانء بەکارەکى پیادەکردنء جێبەجێکردنى ئەو دەستەواژەیەى دەستى دەکەویت لە ژیانى رۆژانەیداو بە قەناعەتەوە وەریبگرێت؟
ئایا قەیرانى بڕوایە لە بەرامبەرو لە ئەزموونەزکانى دەوروبەر لە جۆرى پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانء پێویستییە حەیاتییەکان چۆنء ئەو هۆکارانە چین دەبنە هۆى سەرچاوەگرتنى؟
ئایا هەست بەوە دەکات کە ئەم کردارە بەو شێوەیە جۆرێک لە ناڕاستى ئاشکراى پێوەدیارەو لە بآ ئێراییدا وەکوم خۆتەسلیمکردنێک بە قەدەرەوە لەگەڵیدا مامەڵە دەکات.
ئەمانەو چەندەها پرسیاریتر کە دەبآ ئەو کەسانەى مەیلیان بەلاى ئەم جیهانەدا دەشکێت لە خۆیانى بکەن..

قاوەگرتنەوەو خووى خوێندکاران پێیانەوە:
رەنگە پێویست بە روونکردنەوەو هیچ پاراتێکستێک نەکات کە دیاردەى قاوەگرتنەوەو فاڵگرتنەوەو لەپى دەست خوێندنەوەو کارەکانى ترى لەو بابەتە، بە یەکێک لە دیاردە کۆنەپەرستء ناپەسەندەکان دەژمێردرێتء زادەى ئەو کۆمەڵگاو چینء توێژانەیە کە ئاستى هۆشیارییان لە پلەیەکى ئێجگار نزمدایەو گەر بشڵێین جێگەى متمانەو بڕواى ئەو کەسانەیە کە ئاستء تواناى بیرکردنەوەیان لە خوارووى سفرەوەیەو ئەم دیاردەیە سەلەفىو ناشارستانییە گەر لە گەڕەکێکى میللیدا یان لە ناوچەیەکى گۆشەگیرو دوور لە شنەباى مەدەنیەتء لە کوێرە گوندێکدا گرنگىء بایەخى تایبەتى پێبدرێتء کارى پێبکرێت، رەنگە بە کردارێکى ئاسایى وەربگیرێتء تا رادەیەک جێگاى سەرسوڕمانء سەیر نەبآء هەرچۆنێک بێت نابێتە جێگەى سەرنجء تێبینیمان، بەڵام لە ناوەندێکى رۆشنبیرى باڵاى وەک زانکۆدا ئەو مسەلەیە تێۆریزەو پراکتیزە بکرێت ئەمە خۆى لە خۆیدا نیشانەى نوستوویىء دواکەوتوویىء ئەوپەڕى نەزانینە.
دیاردەیەکى لەو چەشنە کە هەرچى یاساو رێساى ئاسمانىء زەمینى هەیە تووکء نەفرەتى لێدەکەن، هۆى چییە لە نێو خوێندجکارانى زانکۆدا ئەوەندە بڕوایان پێى هەیەو تەنانەت بەپێى ئەو درۆو دەلەسەو پێشبینییە سەقەتانەش پرۆگرامى رۆژانەو هەفتانەى خۆیانى پێدابڕێژن. ئەم دیاردە دزێوە بە تایبەتى زیاتر لە لاى کچاندا جێگەى ئەوپەڕى بڕواو قەناعەتیانە.. بە رادەیک ئەو قسە پڕپووچانەى کە لە قاوەگرو فاڵچییەکانى دەبیستن کاریگەرییەکەى بەرامبەر چەند کتێبء لێکۆڵینەوەیەک ئەکادیمى هەیە.
ئێمە لە کاتێکدا ئەوپەڕى نیگەرانى خۆمان بەرامبەر بەم دیاردەیە نیشان دەدەین بە ئەو خوێندکارانەش رادەگەیەنین کە ئەو کارە دوورە لە مەنتقى عەقلڕء لۆژیکى خوێندکارى زانکۆو خەڵکى رۆشنبیر، لەبرى خۆخەریککردنء پارەسەرفکردن بەو شتانەو خۆتەسلیمکردن بەو وەهمء خورافاتە ئاکامەکەى ئەوە دەبێت کە گشت دەروازە مەعریفىء عەقڵانىء کۆمەڵایەتییەکان بەڕووى خۆیاندا کڵۆم دەدەنء لە دەریاى ئەو وەهمە پووچانەدا هەرچى بڕوا بە خۆبوون هەبێت، لەدەستى دەدەنء دواتریش ناخمیان ئەبێتە کێڵگەى چەندان نەخۆشى دەروونىء کۆمەڵایەتى. بۆیە دەکرێت ئاوڕێک لە نوێخوازىء واقیعى ژیانى هاوچەرخ بدەنەوەو کەمێک گرنگى بدەن بە فراوانکردنى دیدو دەروازەى بۆچوونء جەوهەرى خۆیانء ئەم مەسەلەیەش جگە لە نزمى ئاستى وشیارى ئەو خوێندکارانەى کە بەم دیاردە پووچەوە سەرقاڵن هیچ فاکترێکى دیکە دەستى لە خولقاندنیدا نییە.. ئەمەش بە هیچ بڕوبیانوویەکى رەنگاوڕەنگ پەردەپۆش ناکرێت.
بۆ ئەوەى خوێنەران زیاتر بەئاگابن لە پێِشوازى گەرمى ئەو خوێندکارانەى کەوتوونەتە گێژاوى ئەو ژانەسەر کە کچ زۆرینەیان پێکدەهێنن، وا بەپێى پێویست مەبەستء سەرچاوەى ویستى ئەو کەسانە لەو دیاردەیە رووندەکەینەوە وە مەبەستى سەرەکى پەنابردنى بەرە ئەو دیاردەیە دزێوە بە گشتى دەکرآ لەم خاڵانەدا کۆبکرێنەوە:
1- بۆ ئەوەى دڵنیابێت کە ئەستێرەى بەختى لەگەلڕ بەرامبەرەکەیدا جووتەو کەزى سپى ناهۆنێتەوە
2- ئایا لە چارەى نوسراوە مێرد بکاتە کوڕێکى هەندەرانى.
3- بۆ دڵنیابوون لە سەرنجء خویندنەوەى دەروروبەرەکەى لە بارەى کەسێتىء رەفتارى خۆیەوە.
4- گەر لە بارێکى دەروونى ئاڵۆزدابآء هەست بە جۆرێک لە نائارامى بکات، بۆ هێوربوونەوەى بارى دەروونى تەنها چارەسەر لەوەدادەبینآ کە بچێتە لاى قاوەگرەوەیەک.
دەرکرێت زۆرینەى مەبەستەکان لەو خاڵانەى سەرەوەدا چڕوپڕ کرابێتەوە.. دیارە لە رۆژگارى ئەمڕۆشداو لە وڵاتەکەى ئێمەدا مەنبەعى ئەودیاردانە دەبینرێتء ناکرێت یەک بە یەک ئاماژەیان بۆ بکرێتء بیانژمێرین.. بەڵام دیارترینء لەبەرچاوترین سەرچاوەیەک کە ئەو کەسانەى بڕواى زۆرتریان پێیەتى بۆ ئەم جۆرە حاڵەتانە تەنها هەر پێشبینیە پووچەڵانەیە کە لە لایەن هەندآ کەسەوە بەناو شارەزایە کە لێیان وەریدەگرنء پێى ئاسوودە دەبن.

خوێندکاران لە گەشتەکاندا:
وەک ئاشکرایە هەموو ساڵێکء لە وەرزى بەهاردا. خوێندکاران خۆیان ئامادەدەکەن بۆ سەفەرکردنء هەواگۆڕین بۆ سەیرانگاو جێگا دڵگیرەکانى دەوروبەر.. بە هەر کۆلێژەو یان بە چەند کۆلێژێکەوە یان تێکڕاى زانکۆ پێکەوە لە رۆژێکدا روو لە هەوارگەیەک دەکەن بۆ ئەو مەبەستە چەندین پاس ئامادە دەکرێت بە تایبەتى (منشڕە)، چونکەخوێندکارێکى زۆر لە خۆ دەگرێتء لە هەمان کاتدا فراوانترو ئاسوودەترە، لە جۆرەکانیتر بۆ ئەو مەبەستە هەندآ جار خوێندکاران پێشتر بە بەرنامەى خۆشء سەرنجڕاگێشەوە خۆیان ئامادە دەکەنء جارى واش هەیە لە خۆڕاو بەدەستە جەمعى ئەو گەشتە دەڕازێننەوەو بە زەوقێکى جوانەوە گۆرانى ء بەستەى هەڵپەڕکآ ئەزبەر دەکەن ودەیڵێنەوە.
لەناو پاسەکاندا دەستدەکەن بە چەپڵەڕێزانء لە رێڕەوى پاسەکەدا هەندێکیان دەستدەگرنء هەڵپەرکآ گەرم دەکەن، بەڵام چەند خوێندکارێک دەبینرآ لەو کاتەدا بە شەرمێکى زۆرو بەبآ بەشداریکردن لە هاوڕێکانى رادەمێنێت و هەندێکجار بزیەکى شەماوى دایدەگریتو نەک هەروەکو پێویست بەڵکو هەر بەشدارى ئەو شادیەى هاورێکانَىء هاوسەفەرەکانى ناکات.
بۆیە ئەم جۆرە دیارەدەیە دەبێتە مایەى نیگەرانى کەسەکانیترو هەندآ جاریش دەبێتە هۆى ساردبوونەوەى دەوروبەرەکەى لە مەیلء ئارەزوو وەرگرتندا.. بۆیە حەق وایە لەو رۆژەدا کە تەنها بۆ بەسەربردنى کاتێکى ئاسوودەو ئارامء دوور لە بێتاقەتىء نیگەرانى دەشتء در دەگرنەبەر بە خۆشییەوە بەسەرى بەرنء هەموو موسافیرێک سەربەستى تەواوى خۆى وەربگرێت لەو زەمینە پڕخۆشء شادییەى کە بە ئارەزووى هەموویانەوە دەڕەخسآ لەگەلڕ هاوکارانء هاوڕێیانیدا بەو شێوەیە حالڕ بەسەر بەرێت.. ئا بەو شێوەیەو بەو بەزمء رەزمەوە تا دەگەنە جێگاى مەبەستء لەوێدا لێى دادەبەزنء بارگەیان دەخەن، ئیدى دەستە دەستەو پۆل پۆل روو دەکەنە لایەکى ئەو دەروروبەرەو پاش پشوو وەرگرتنێک هەر گروپء کۆمەڵێک دەست دەکەتن بە راخستنء رازاندنەوى سفرەى خواردن بە کوڕو کچەوە هەرچەندە ئەو ژەمە زۆر خۆشء چەندین جۆرى خواردن دادەنرێت بەڵام لەبەر هیلاکى خوێندکارەکان دەبینرآ وەک رۆژانى ئاسایى نابن لە نانخواردندا، بەڵام دیاردەیەک بگرە هەموو ساڵێک دووبارە دەبێتەوە لە گەشتەکاندا کە سایەقى پاسەکان لەبیردەکەن، ئەم حاڵەتە هەندێک کەس هەر بیرى لێناکاتەوە، بەڵام چەند خوێندکارێک کاتێک لە پاسەکەدا سەردەکەونەوە دێتەوە بیریان کە شۆفێرەکە بێبەشبووە لە نانخواردندا، دوابەدواى ئەمەش بڵاوەیەکى ترى لێدەکەنء چەند کەسێک بە یارى ریشەو بالەوە خۆى خەریک دەکاتء هەندێکیشیان دەستدەکەن بە پیاسەو گەڕان بە تایبەتى خوێندکارە (جووتەکان) دوابەدواى ئەمەش تیپى مۆسیقا دەستدەکات بە پێشکەشکردنى بەرهەمء بابەتەکانىء خوێندکاران لە دەوروبەرى کۆدەبنەوەو ئاهەنگێکى گەرمء قەشەنگء رەشبەڵەکێکى فراوان ساز دەکەن بەو شێوەیە کات دەبەنەسەر تاوەکو خۆر روو لە شۆڕبونەوەو دەکات، ئینجا جاڕى خۆکۆکردنەوە دەدرێتء ئەو مەنزڵە کاتیە بە کۆمەڵێک بیرەوەرى خۆشەوە بەجێدێڵن لە گەڕانەوەداو لە نێو پاسەکەدا چەند دیاردەیەکى سەیرو لە هەمان کاتدا خۆش بەرچاو دەکەوێت کە هەندآ خوێندکار زۆر بە ماندوویى دەبینرآء هەندێکیش دەڵێى تاز بە ئاگاهاتووە لەو گەشتەدا ئەوەندە بە گەرمییەوە هاوارء دەنگ هەڵِئەبڕنء شەرمنۆکەکانیش هەست بە شەرم شکانیان دەکرێتء بەشدارى بەرزمەکە دەکەن، ئەمەو جگە لەوەى کە لە رێگادا لە چەند جێگایەکدا لادەدەنء جارى واش هەیە بە رەشبەڵەکء هەڵپەڕکآ سەرجادە گشتییەکە دەتەنن.
ئەمەى لە سەرى دواین زیاتر لە گەشتە هەواگۆڕینەکاندایە، بەڵام خوێندکار بەپێى هەر کۆلێژەوە گەشتى زانستى خۆى بۆ رێکدەخرێت ئەمەشیان ساڵانەیەو زیاتر بۆ کۆلێژە زانستییەکان بە تایبەتىء هەندآ جار بۆ کۆلێژە ئەدەبییەکانیش سازدەکرێت، ئەو جێگایانەى کە بۆى دەچن زیاتر کارگەو کارخانەکانء شوێنە مێژووییء کەلتوورییەکانە، وەک قەڵا دێرینو ئەشکەوتە کۆنەکان کە شوێنەوارو ئاسەوارى تێدا بەجێماوە، ئەمەش بۆ ئەوەى لە نزیکەوە ئەوەى بە تیۆرى دەیخوێننو دەیبیستن، بە شێوەیەکى بەرچاوو کارەکى بیبیننء پراکتیزەى بکەن.
جگە لەمەش بە شێوەیکى گشتى چەند کۆسپء رێگرێک هەن کە دەبنە مایەى چێژوەرنەگرتنى خوێندکاران لە گەشتدا وەکو پێویست، ئەویش نەبوونى سەربەخۆیى بۆیان کە روو لە هەر جێیەکى ئەم نیشتمانە بکەن ئەویش ئەگەڕێتەوە بۆ شەڕى ناوخۆ کە نەتوانن ئەو هەموو سەیرانگاو هاوینە هەوارەى کوردستانى خۆیان ببیننء رووى تێبکەن، چ بۆ گەشتء هەواگۆڕین بآ یان بۆ مەبەستى کارى زانستى روو بکەنە ئەو ناوچانەى کە شوێنەوارو پاشماوە دێرینەکانى لێیە.. بۆیە هەق وایە رێگا واڵابێت نەک هەر بۆ خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى بەڵکو بۆ تێکڕاى خوێندکارانى زانکۆکانى کوردستان بۆ هاتووچۆکردنى هەر جێیەکى ئەم مەملەکەتە کە خۆیان ئەیانەوآ رووى تێبکەن.
هەروەها لە گەشتێکى سەرجەمى خویندکارانى زانکۆى سڵیمانیدا لە ساڵى خوێندنى 95-96دا لە رێگاى سلێمانى دووکان کارەساتێکى ئوتومبێل روودەداتء دەبێتە مایەى لەدەستدانى گیانى دوو کچە خوێندکار، ئەم رووداوە دەبێتە هۆى نیگەرانییەکى زۆرى خوێندکاران..
لە کۆتایى ئەم بەشەماندا دەڵێین: ساڵانە بە جیاو بە چەند شێوەیەک لێپرسراوانء پارتء رێکخراوەکان چەندین گەشتء ئاهەنگى جۆراوجۆر بۆ خوێندکاران ساز دەکەن ئەو پارەو ئیمکانیاتەى بەو مەبەستەو لەو پرۆژانەدا خەرج دەکرێت، ئایا باشتر نیە کە هەر هیچ نەبێت بژێوى چەند خوێندکارێکى دەستکورتى پآ باشبکرآء یارمەتى بدرێت؟ یان بەو مەبلەغە چەند کۆڕو سیمینارو پێشانگایەکى زانستىء وێژەیى بکەنەوەو ئامادەکەن بۆ بەهێزکردنى ئاستى زانستىء رووناکبیرى زانکۆکەمان یان بدرێت بە سەرچاوەو کتیبى نوێ و بەنرخ پێشکەشى خویندکاران بکرێت.
هەرچەند ساڵانەش بۆ گەشتى خویندکاران سەرۆکایەتى زانکۆ گەشتى ئاسایى خۆى بە ئەنجام دەگەیەنێت بۆیان.

بەشى سێهەم:
خوێنەرى بەڕێز لە دوا زنجیرەو کۆتایى باسەکەماندا وەکو چۆن بە ئەگەر ناونیشانى بابەتەکە لە گەشەکردنى زانکۆدا هاتووە بەو شێوەیە ئەو دیاردانەى کە بەرچاو دەکەوێت لە نێو خوێندکارانداو لە میانەى ئەو لایەنانەى کە لەم بەشەو بەشەکانى پێشووتردا خستمانەڕوو.. ئەگەر بە چاوى ئەکادیمیانەو وشیارانە ئەڕواننە ئەو دیاردە نەگەتیڤانە ئەوا ئەگەرى ناونیشانى بابەتەکە بەرهەمء رووناکى بەخۆیەوە نابینآ، بۆیە دەبێت بە هەموو لایەکمانەوە بۆ زیاتر پیشاندانى رووى گەشى زانکۆکەمانء وەکو پاداشتء وەفایەک بۆ ئەو جوامێرانەى بە خوێنى خۆیان بناغەى زانکۆکەمانیان دانایەوە، قۆڵى هەمەلایەنەى لێ هەڵماڵینء بە چاوێکى بابەتیانەوە رەخنەکان لەیەکدى قبوولڕ بکەینء وەکو چۆن لە دەرەوەى زنکۆدا ئەو حیسابء ئەهەمییەتء ناوباگەى پێمان دراوەو دەدرێت.. بەکارەکى بیسەلمێنینء گەشەى پێبدەین تا دەگەینە دواترۆپکى ئاستى کۆمەڵەکەمان. لە کۆتایى بابەتەکەماندا بەهیواین سوودێکمان بەخشیبیِتء داواکارین لە کەمءکووڕىء ناتەواوییەکانمان بمانبوورن…

مەڵبەندى کوردۆلۆجى وئاوڕێک:
یەکێک لە سەنتەرەرە سەرەکىء پڕبایەخەکانى زانکۆى سلێمانى (کوردۆلۆجی)یە.. غەریب نییە ئەگەر ئەم ناوە لاى خوێندکارانء گەلێک لە رووناکبیرانى شارەکەش نامۆبێت. جگە لەوەى بەم درەنگانەو لە کۆتایى ساڵى 1996دا دامەزراوە، لەگەلڕ ئەمەشدا ئەتوانین بڵێین ئەو مەڵبەندە تەنها خاوەنى تابلۆى ناونیشانى مەڵبەندەکەیە، لەگەلڕ چەند فەرمانبەرێکداو هیچى تر نا.. ئەوەى پێى بووترآ پێویستىء کەلوپەلى پێویست بە کوردناسى بەرچاو ناکەوێت. هەرچەندە بیرکردنەوەو پرۆژە دانان بۆ دامەزراندنء پێکهێنانى مەڵبەندێکى گرنگى لەو جۆرە، هێندە ئاسان نەبووە بەڵام لەگەلڕ ئەوەى ئەو ناوەى لەخۆگرتووەو پێینراوە ئەو حەقەى نەدراوەتآء لاى لێوەنەکراوەتەوە کە رووى ئەوەى پێوەبێت نەک ئەو کەسانەى لە وڵاتەکانى ترەوە روودەکەنە ئێرە ببرێنە بنکەى پیشاندانى ناسنامەى میللەتەکەمان، بەڵکو خوێندکارانى زانکۆش ئاراستەنەکراون بۆ گەشتى کارەکى وانەى مێژوویى ببرێنە ئەوێندەر. لەبەر بآ کەلوپەلى، ئەگەر کەسێک بچێتە ئەوآء هۆڵەکانى ببینآ بێگومان لەبەر ئەو هەژارییە جەرگى بۆى دەسووتآ، لە لایەکى تریشەوە دەستەى هەڵسووڕێنەرى کاروبارى ئەم مەڵبەندە کادیرو پسپۆرى ئەکادیمى تێدا بەدیناکرآ بۆ ئەوەى بەو شێوەى کە پێویستە ویستء ئەرکەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن، تەنها یەک دوو کەسیان نەبێت.
ئەم مەڵبەندە بۆ ئەوە دامەزراوە کە ببێتە (مەجمەعێکى زانستى کوردى) لە بووارەکانى زمانء ئەدبیاتء فەرهەنگء کەلتوورى کوردیداو رۆڵى خۆى لە بەرەو پێشبردنء ئاڕاستەکردنى ئەوەى پێویستە بۆ گەیشتنء پیشاندانى هەموو پلە باڵاکانى ئاستى وشیارىء مێژوویى گەلەکەمان بە داخەوە تاوەکو حاڵى حازر نەتونراوە ئەو ئاواتە بهێنرێتەدى.
بۆیە دەبینین لە چالاکى ساڵانەى زانکۆو ڤیستیڤاڵیشدا هیچ رۆلڕء دەورێکى نەبوە، لێرەوە بە هیواین سەرۆکایەتى خوێندنى باڵاو سەرۆکایەتى زانکۆ بە چاوێکى پڕبایەخەوە بڕواننە ئەم مەڵبەندەو بەپێى توانا ئاوڕێکى لێبدەنەوەو کەلێنء پێداویستییەکانى پڕبکەنەوەو.. ئەو سەرچاوەو پاشماوە مێژوویىء زانستییانەى گەلەکەمان هەیە لەوێدا کۆبکرێتەوەو کادرى پسپۆرو شارەزا لەو بوارەدا بۆ مەبەستە جیاجیاکانى دابین بکەن بۆ گەشەکردنء پڕبایەخکردنء دەوڵەمەندکردنى…

باڵاترین کۆلێژو قەیرنێکى گەورە:
لە یەکێک لە کتێبە مەنهەجییەکانى کۆلێژى پزیشکى کە بە بەرزترینء بە بایەخترین کۆلێژ تەماشا دەکرێتء حیسابى بۆ دەکرێت، لە رووى مەعریفىء زانستىء مرۆڤایەتییەوە.
بۆیە دەبینین لە بەرگى ئەو کتێبەى کە خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى ئەو کلێژەداو لەو ساڵەوە وەرى دەگرنء بگرە تا دوا قوناغ، لەسەر ئەو مەنهەجە دەخوێنین.
لەو بەرگەدا وێنەى خوێندکارێک پیشان دراوەو کە لە سەر پەتێکى باریک راوەستاوەو تەرازوویەکیشى بەدەستەوەیە لە هەردوو دیوى تەرازووەکە.. چەند وتەیەکى جۆراوجۆر لەهەر لایەکیان تۆمار کراوە.. لە دیوى راستیدا ئەم وتانەى لە خۆگرتووەو تیایدا پڕکراوەتەوەو (خواردنەوە – قاوە – هاوڕێیەت کچ لەسەر بنەماى سێکس – جگەرەکێشان – خواردنى باش)، لە دیوەکەى ترى تەرازووەکەدا بە چەند وشەیەک هاوسەنگ کراوە کە ئەوانیش بریتین لە (سیمینارى گبى – شەونخوونى – عەینەک – کۆششى زۆر – کتێب خوێندنەوە _ پابەندبوون بە کۆمەڵێک یاساى پزیشکى).
وەکو وتمان خوێندکارى وەرگیراوى ئەم کۆلێژە لەگەلڕ چوونیە نێو ئەزموونى دیراسىء خوێندنى بابەتەکانیدا ئەو کتێبەى دەدرێتە دەست، ئیتر هەریەک لەو کەسانە سەرپشکء بەپێى ئارەزوو ویستى خۆیان دەچنە کام تاى تەرازووەکەوە یان کام لا هەڵدەبژێرنء ئیدى لەو سۆنگەیەوە کەم تا زۆر دەکەونە هەڵبژاردنء پیادەکردنى ئەو نوسراوەى دیوى تەرازووەکە..
هەر کەسەو بەپێى بیرو گونجانى لەگەڵیاندا رەفتار دەکات. وە لێرەوە دەچینە نێو ناوەرۆکء مەبەستى باسەکەمانەوە، خوێندکارەکانى ئەم کۆلێژە کە لە دواى شەش سالڕ خوێندن دەبنە خاوەنى بڕوانامەى بەکالۆریۆس لە پزیشکیدا، ئەم ناوە وشەى پزیشک لایان وەکو ئەوەى خۆیان ناوى دەبەنء باسى لێوە دەکەن، زۆر شت دەگەیەنآ، وە بە شاى پیشەکان ناوى دەبەنء شانازى پێوە دەکەن، لەم جۆرە ناوهێنانء بیرکردنەوەیان لەو پسپۆرییەى کە هەیانە.. دەگەینە ئەو بڕوایەى کە ئەو کەسانەى لەو جۆرە بیرکردنەوەیەیان هەیە.
ئەو بەشەى کە تێیدان بە شێوە چەمکە مرۆڤایەتییەکەى وەریان نەگرتووەو وەکو پیشەیەکى هەرە پیرۆزى خزمەتى مرۆڤـء مروڤایەتى لایان دەستبەر نەبووەو نەچەسپاوە… بگرە بە پێچەوانەوە.. لەمەوە دەردەکەوآ بەو چەشنە لایان بەرجەستە بووەو بەو بۆچوونەى کە وەکو شاى پیشەکانء (کبریاء)ء خۆبەزلزانین دەڕواننە خۆیانء پسپۆرییەکەیان.
بۆیە لەم کاتەدا لایەنە هەرە پیرۆزەکەى دکتۆرى لەدەست دەدەنء لەبیردەکەنء پەردەى خۆویستى دەپۆشنء پیرۆزى لایان تەنها ئەوەیە کە دەبنە پزیشکء خاوەنى ئەو بڕوانامەیەو بە گموحێکى مادییەوە خۆشحاڵىء شانازیان بەرامبەر ئیشەکەیان دەردەبڕنء بەس.. بۆیە دەڵێین قەیرانەکە زیاتر ئا لێرەدا سەرچاوە دگرێتء دەردەکەوێت لە کۆلێژێکى باڵاى وەک کۆلێژى پزیشکیدا…

رۆڵى خوێندکاران لە کۆڕو سیمینارەکاندا:
لە چوارچێوەى ئەو چالاکىء جموجۆڵە ئەدبىء زانستیانەى کە بە وەرزى رۆشنبیرى ناودەبرێتء ئەو کۆڕو سیمینارانەى کە لە کۆلێژەکانء هۆڵى زانکۆدا سازو دەگێڕدرێت. رۆڵى خوێندکارانء دەنگء بەشداریکردنیان یان هەڵسووڕانیان زۆر بە کەمى بەرچاو دەکەوێت.. وە ئەگەر هەشبێت ئەوا چەند کەسانێکى بە پەنجە ژمێردراون.. بۆ نموونە زۆر مەحالڕء دەگمەن دەردەکەوآ خوێندکارێک هەستێت بە گێڕانى کۆڕێک بۆ خویندکاران لە هەر بوارێکدا بێت، ئەوەى جێگاى سەرسوڕمانە کە ئەو رێکخراوە خوێندکارییانەى کە خۆیان بە واریسء بزوێنەرى رەوتى زانستء رۆشنبیرى خوێندکارى دەزانن تا ئێستا ئەندامە باڵاکانیشیان نەیانتوانیوە بەو ئەرکە هەستن.. جگە لەوەى جار نا جارێک کۆڕێک سازدەکەن بۆ کەسایەتییەکى دەرەوەى زانکۆ.. وە خوێندکاران نەک هەر ناتوانن خۆیان بۆ خۆیان ئەوە بکەن، بەڵکو لە تێکڕاى کۆڕە رووناکبیرىء فیکرىء زانستییەکاندا بەو پێیەى کە لە ئاستێکى باڵاو سەرتەڵى خوێندنء خوێندەوارىء بەو چاوەى کە خەڵکانى وشیارو رووناکبیرى سەردەمەکەى خۆیان ناودەبرێن.
نەیانتوانیوە ئەو حەقە بە خۆیان بدەن.. جگە لەمانەش پەرۆشىء ئامادەییان لە چاو ئەو رێژە زۆرەى خوێندکاران زۆر کەمتر دەبینرآ.. لە کاتى کۆرێک یان سیمینارێک.. بە تایبەتى لە بۆنە تراژیدىء میللییەکانىء یادى کارەساتەکاندا نەک هیچ رۆڵێکیان نییە، بەڵکو ئامادەبوونیشیان زۆر کەمە.. ئەمەو بە پێچەوانەى ئاهەنگ و بۆنە تەرفیهى و گاڵتە ئامێزەکان کە هۆڵى زانکۆ واى لێ دآ بە پێوەش بە ئاستەم جێگاى دەبێتەوە لەبەر عەشاماتى خوێندکاران..
ئەمەو ساڵانەش مامۆستایانى زانکۆ زنجیرەیەک کۆڕ سازدەکەنء بە مەبەستى پێشکەشکردنیان بە خوێندکاران، بە تایبەتى مامۆستایانى کۆلێ ژى زانستى مرۆڤایەتى، لەمەشیاندا بە رێژەیەکى کەم نەبآ بۆ دەوڵەمەندکردنى زەخیرەى تێگەیشتنى خۆى ئامادەدەبێت، ئەگینا ئەوانیتر لەبەر دوو هۆ ناچارو روگیردەبنء ئامادەدەبن.
یەکەمیان: ئەو مامۆستایەى کۆڕەکەدەگێڕآ.. وانەى پآ دەڵێتەوەو وەکو ئەوەى (فچل)ێک بخاتە سەر مامۆستاکەى کە لەبەر ئەوەى ئامادەبووە، بۆ سوودى شەخسى خۆىء هەندآ جاریش مامۆستاى وانەکە ئەگەر خوێندکارەکانى لە کۆڕەکەیدا ئامادەنەبن، ئەوا بە غیاب ناویان تۆمار دەکات، یان پێشتر بەو شێوەیە پێیان رادەگەیەنآ ئەگەر ئامادە نەبن ئەوا غیاب دەکرێن لە وانەى رۆژانەدا.
دووەمیان: خوێندکار خۆى بۆ خۆى ئامادەدەبێت، لەبەر ئەوەى ئەو بابەتەى پێشکەش دەکرێت، نزیکە لە وانەکەیەوە بە قەدەرێکیش رووگیرى مامۆستاکەیان رۆڵى هەیە لەسەریان لە ئامادەبوونیاندا..
بۆیە حەق وایە رێکخراوە خوێندکارییەکانء راگرایەتى کۆلێژەکان جۆرێک لە ورووژاندنء بزواندنى خوێندکارانء زەمینەیەکیان بۆ خۆش بکەن بۆ گێڕاى کۆڕو دەربڕینى ئەو تواناو زەخیرەیەى کە هەیانە.. چونکە وەکو چۆن خۆیان بە میراتگرو خوێندکارى دەزانن دەشبآ ئەوان خەمخۆرى رەخساندنء بەدیهێنانى ئەو سەکۆیەبن.

پەیوەندى نێوان خوێندکاران:
وەک ئاشکرایە کۆمەڵێک جۆرى پەیوەندى هەن لە نێو مرۆڤدا لە زۆر لایەنى جوداو بە مەبەستى جیاواز لە نێو خوێندکارانیشدا کە توێژێکى گەنجء دیارى کۆمەڵن هەر لەگەلڕ پەیوەندى بە یەکەوە خوێندنء دروستبوونى پەیوەندییەکانیتر لە نێوانیاندا چ پەیوەندى هاوڕێیەتىء دۆستایەتى یان خۆشەویستى لە هەر لایەنێکیانەوە بێت.
ئەو جۆرانە خۆى لە خۆیدا لەسەر چەند بنەمایەک پێکدێتء جێگیر دەبیت، کە دەتوانین بەم شێوەیە پۆڵێنیان بکەین:

1- پویوەندى بەیەکەوە خوێندنء هاوکاریکردنى یەکترى:
لەو بوارەدا لەم جۆرەیاندا هەر لە سەرتاى درووستبوونى پەیوەندییەکەوە کە (مجاملات) یەکەم دەروازى پێکهاتنیەتىء دەورى باڵاى خۆى تێدا دەبینآ ئەم شێوە لەو ساتء کاتانەدا هەست بە پتەوى دەکرآ کە نزیکدەبنەوە لە کۆرسى تاقیکردنەوەکانء لێکۆڵینەوەکانیاندا…
چونکە پێویستیان بە تواناو لێزانى یەکترى دەبێت بە تایبەت لە نێوان خوێندکارە هاوگروپء ئینجا هاوقۆناغء کۆلێژەکاندا.
کە لە سەر بنەمانى ئەوەى زۆرترین قازانجء سوود بە یەکترى دەبەخشن لە رووى وانەکانیانەوە بۆ بەدەستهێنانى سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەکاندا.. بە تایبەتى خوێندکارە زیرەکەکانى وانەکان.
خوێندکاریتر زۆرتر لە دەورى کۆدەبنەوە.. ئەمەو دەبینین لەگەلڕ کۆتاییهاتن بە ماوەو کاتى تاقیکردنەوەوەکان.. پەیوەندییەکانیشیان روو لە بەتاڵبوونەوەو کزى دەچێت.
لەمەیاندا ئێمە ناڵێین ئەم جۆرە پەیوەندییە لە هیچء نەبوونى باشترە بەڵکو لە لاى هەندێکى کەمیان لە رێگەى ئەم جۆرەوە زەمینەى ئەوە خۆشدەبێت بۆ پێخستنە نێو دەروازەیەکى ترەوە لە جۆرى پەیوەندییەکانیاندا کە ئەویش هاوڕێیەتییە. وەکو وتمان بە رێژەیەکى کەم چونکە لە هەردوو لایەنى بەرامبەرەوە هەست بەوە دەکرێت کە جۆرە بەرژەوەندییەکى خۆویستى لە یەکترى نزیک کردونەتەوە. بۆیەکا درێژەدانء برەوپێدانى ئەو رێچکەیە کورتە..
حەق وایە ئەم جۆرە پەیوەندییە لە هەردوو لایانەوە بقۆزرێتەوە بۆ ئەوەى ئایندەى پەیوەندى سروشتى هاوڕێیەتى لەیەکتر نزیکبخەنەوەو بە رۆحییەتێکى هاوڕێیانەى بآ گرآء پاکەوە هاوکارىء هاوسۆزى یەکترى بکەن، نەک هەر لە لایەنى خوێندنەوە بەڵکو لە لایەنى کەسێتیشەوە وەکو ئەوەى هەموو کەسێک پێویستى بە بەرامبەرەکەى دەبێت لە ژیانى رۆژانەیدا.

2- هاوڕێیەتى و هاوسۆزى نێوان خوێندکاران:
ئەتوانین بڵێین هەوێنى راستەوخۆى پێکهاتنى ئەم پەیوەندییە، راستگۆییە، کە فاکتەرى سەرەکى دروستبوونء هاتنەکایەى متمانەى تەواوە لە نێوانیاندا ئەگەر لەسەر ئەم بنەمایە هاوڕێیەتییەکە هاتەبوون، بەو شێوەیەى مامەڵە لەگەلڕ یەکتریدا کرا ئەوا مەزنترین ئاسوودەیىء لێکگەیشتنء بۆچوونى سوودبەخش لە پەیوەندییەکاندا دەبەخشن..ئەوا بە رۆحێکى فراوانء دوور لە دوودڵى، هاوسۆزى تەواو بە یەکترى دەگۆڕنەوە گرآء گۆڵى یەکترى بۆ یەکترى دەکەنەوە..
ئەو پەیوەندییانەى کە لە سەرى دەدوێین زیاتر لە نێوان هەردوو رەگەزە جوداو بەرامبەرکەى یەکترین (کوڕ – کچ)انە، بۆیە بەدەستهێنانى ئەم پەیوەندییە بە ئاسانى دەستەبەر نابن، چونکە هەر لە پەروەردەى سروشتى کۆمەڵگاکەماندا ئەم دوو رەگەزە وەک دوو بەرامبەر لێکترازاوو زۆر جوتنەبوو سەرچاوەى گرتووەو ئەگەر هەشبێت ئەوا بە شێوەیەکى ئاسایى وەرناگیریتء ئەمەش نەکراوە بۆیە لەگەلڕ تێکەڵبوونء بەیەکگەیشتنى لە زانکۆو بگرە لە پەیمانگاکانیشدا بەو کتوپڕیەو لەو قۆناغى تەمەنەدا جۆرە وەک (ێدمەیەک) وایە کە رووبەڕووى خوێندکاران دەبێتەوە بە تایبەتى کچان، بۆیە دڵێین کچان، چونکە بەپێى ئەو سروشتە کۆمەڵایەتییە، چونکە زیاتر ئازادى کوڕان بەرچاو دەکەوێت لە هەڵسوکەوتدا هەندآ جاریش لە حاڵەتى ئاسایى بەدەرە.
بە گشتى هەردوو لایانء بە تایبەتى کچان جۆرە سڵەمینەوەو بآ بڕواییەکیان بەرامبەر بە کوڕ هەیە، ئەمەش هەمدیس دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردەى کۆمەڵایەتى بەبآ وشیارى، کەوا لەو کەسە دەکات ئەو جۆرە تێڕوانینەى لادروست ببێت بەرامبەر بە رەگەزەکەیتر…

3- پەیوەندى خۆشەویستى لە نێو خوێندکاراندا:
خۆشەویستى بە مانا فراوانء گشتییەکەى ماناى ژیان دەگەیەنێت، خۆشەویستى تاکە پێکهێنەرو دەستەبەرکەرى بەها مرۆڤایەتییەکانى مرۆڤە… بەبآ خۆشەویستى گەورەترین دۆزەخ یەخەى مرۆڤایەتى دەگرێتء ئایندەە دەبێت.
مەڵبەندێکى زانستى وەک زانکۆى سلێمانى کە بە خۆشەویستى نیشتمانء زانستء مرۆڤایەتى بنیاد نراوەتەوە… تێیدا خۆشەویستى نێوان خوێندکارەکانى لە قەیرانێکى گەورەو بەتیندایە کە ئەم حاڵەتە بۆتە مایەى هیلاکىء نائاسوودەیىء کاریگەریەکەشى لە سیماو روومەتى رۆژانەیاندا رەنگدانەوى هەیەو ئەو هەموو چەپاندنء خەفەکردنە بۆتە مایەى نیگەرانبوونیان…
بۆیە دەڵێین بنەما سەرکىء بنچینەییەکانى پەیوەندییەکانى مرۆڤـ وەک هاوڕێیەتىء هاوسوزى خۆشەویستىء پەیوەندى بە یەکەو خوێندنء خوێندنەوەى خوێندکاران، چەندان حاسیەتء خەسڵەتى پەسەندى مرۆڤنء تاکە فاکتەرى سەرەکى بەرەوپێشچوونء بەختەوەرى ژیانن.
بۆیەکا دەبێت هەمووان لە لێکدانەوەو چۆنێتى برەودان بە پەیوەندییەکانمان کە پەیوەنددارە بە بنیاتنانء تۆکمەکردنى هزرو رۆحى هاوکارىء پتەوکردنى ئەو هەستە پاکژەى کە سروشتیانە لە ناخى مرۆڤدایە.. دەبآ بەوپەڕى وشیارییەوە بیر لە پرۆژەى داهاتووى بونیادنەرانى خۆ بکرێتەوە بۆ ئەوەى تەگەرەکانى بەردەم پەوەندییەکانمان روو لە بنبەستء نەمان بچنء خۆ لە ئامێزى بەختیارىء پێشکەوتنء خۆشگوزەرانیدا ببینێتەوە..
وە دەیڵێینەوە کە ئامانجى پەیوەندى راستەقینە پیرۆزترین ئامانجەو فاکتەرى هەرە گرنگى هاریکارى یەکترییەو تاکە هۆى گەیشتنە بە خواستە مرۆڤایەتییەکان.

تێگەیشتن لە زاراوەکان و بەکارهێنانیان وراپرسییەک:

لە زۆر گفتوگۆو کۆڕو باسەکانى خەڵکداو لە دایەلۆگى سەوداو گوزارشتکردن لە شتێک یان دیاردەیەک.. چەند وشەیەک یان زاراوەیەکمان بەرگوآ دەکەوآء دەبیسترآ گومانى تێدا نییە کە وشەو زاراوەى جۆراوجۆرو پووختء رۆچوون بە نێو ماناو بنەماکانیدا ریگاکانى تێگەیشتنء بەئاسانى لێکگەیشتن دەردەخات. وە دەربڕینى وشەى گونجاو بە زۆر شتمان ئاشنا دەکاتء گەنجینەو کەشکۆڵى فەرهەنگى زمانەکە دەوڵەمەندتر دەکاتء دەبێتە مایەى رۆشنکردنەوەى بیرى پەسەند.
بەڵام ئەوەى جێگاى نیگەرانیمانە کە هەندآ زاراوە هەن لە لایەن خەڵکەوە بەدوور لەو مانایەى کە لە خۆیگرتووە بەکاریدێننء بگرە بە پێچەوانەشەوە دژماناکەى دەگەیەنآ. یەک لەو زاراوانەى کە باسى لێوە دەکەین زاراوەى (شاز)ە ناوێزە کە وەک وشەیەکى سەرزارەکىء لە زۆر کۆڕو مەجلیسء باسکردندا بەرگوآ دەکەوآ.
دواى راپرسییەک لە نێو خویندکارانى زانکۆدا کە ئایا وەشەى (شاز) ناوێزە چى دەگەیەنآ؟ یان بۆ چ مەبەستێک یان شتێک بەکاردەهێنرآ؟
بۆ زانینى چۆنێتى گوزارشتکردن لەو وشەیە لە نیو ئەم ناوەندەداو هەر لەم رێگەیەوە توانرا ئەو دەرەنجامە دەستەبەربکرآ…
روونبووەوە هەروەکو چۆن لە بەرکارهێنانى شتە دەرەکىء لاساییکردنەوەکانى ترى کەلوپەلء مۆدێلى جۆرەها کردارى بەدوور لە سروشتى کۆمەڵایەتى میللەتەکەمان کە تەنها بە رووکەشء دوور لە ناوەرۆک بنەماکانى وەردەگیرآ بە هەر حالڕ ئەو راپرسییەى لەسەر زاراوەى (شاز) کراوە لە نێو خوێندکاراندا لە خاڵى یەکەمەوە گوزارشت لە بۆچوونء تێگەیشتنى زۆرینەى وەڵامدەرەوەکان دەگەیەنآ.
بەپێى خاڵەکان تا کۆتایى خالڕ گوزارشت لە کەمینەى تاکەکانى نێو زانکۆ دەکات. ئەم وەڵامانە چڕکراوەى (120) وەڵامى جیاجیاى خوێندکارانە کە هەموو کۆلێژو بەشەکانى لەخۆگرتووە.

1- و/ دیارە وشەى شاز باشترینو بەنرخترین شتەو فەزلى هەیە بەسەر ئەوانیتردا.
شاز واتەو نایاب، دەگمەن، تێگەیشتن.
چاکترینو باشترین شت دەکرێتەوە.
2- و/ شاز بۆ جلءبەرگء ماکیاجى جوان بەکاردێت.
زیاتر بۆ کوڕێکى جوان یان کچێکى جوان دەوترآ کە جلء بەرگء رووکەشەکەى جوان بێت.
شاز لە نێو بازاڕو خەڵکدا تەشەنەى کردووەو، ماناى هەڵبژاردنى شتە چاکء باشەکانە.
رێکء پێک لە هەڵسوکەوتدا.
3- و/ شاز ئەوە دەگەیەنآ کە شتێک یان کەسێک لە ناو کۆمەڵێک کەسى جیاوازبێت لەوانیتر ئیتر ئەو شتە شازە لە تەسەڕوف یان جوانى یان هەر شتێکیتر.
شاز ئەوە دەگەیەنآ کە هەموو شتێک تایبەتى خۆى هەیە.
شاز بۆ باشء خراپ هەیە.
شتێک لە رەگەزەکەى خۆیدا جیاوازییەکى هەبآء جیاى بکاتەوە لە کۆمەڵەکەى.
4- جیاوازى لە هەڵسوکەوتەکانء خوو نەریتى ناو کۆمەلڕ.
نامۆبوونە بە یاسا باوەکان کە نائاسایى بێت لە نێوە کۆمەڵدا.
شاز ئەوە دەگەیەنآ کە لە تەبیعەتء سروشتەکەى خۆى لایداوە.
5- شازک هیچ ناگەیەنآء شتیکى بآ مانایە.
شاز وشەیەکە بۆ مۆدێلء بآ مانایە.
شاز لەم رۆژگارەدا وەکو تقلید بەکاردێت – هیچ شتێک لە وجوددا شاز نییە.
بەڵآ ئەمانەو چەندین وەڵامى هاوچەشنى ترى لەو وەڵامانە کە لە ناوەرۆکدا هەمانا مانا دەبەخشن.
لەگەلڕ چەند وەڵامێکى ترى سەرسوڕهێنەرى لەم چەشنە:
1) خۆزگە شاز دەبووم. 2) لەوەتەى هەم شازم.
بەڵآ ئا بەو شێوەیە دەبینرآ گوزارشت لە وشەیەکیان زاراوەیەک دەکرآ.. بەبآ ئەوەى بچنەوە بە نێو واتاى راستەقینەو لێکیبدەنەوە… وەکو وتمان.
وشەو ناسینى جۆرەکانى لە رووى هاوواتایىء دژواتایىء خوارزاوەکانیشەوە، ئەرکێکى پێویستە بۆ بەئاسانى دەربڕینى رازو نیازو دەوڵەمەندکردنى فەرهەنگى بیرى کەسەکە خۆیىء پتەوکردنى ئەو زمانەى کە پێى دەدوێت.

سەرکەوتن – ئینجا ئاوات وئامانج

سەرکەوتن ئەو قۆناغەو دەرەنجامەیە کە مرۆڤـ لە رێگاى هەوڵدانیەوە دەگاتە ویستء خواستەکانى… جا ئەو خواستە لە هەر لایەنء بواێکى تایبەتى یان گشتییەوە بێت.
بە هەمان شێوە پرسیارێک لەمەڕ سەرکەوتن ئاراستەى خوێندکاران کرا بەم شێوەیە: سەرکەوتن لاى تۆ چى دەگەیەنآء چى بە سەرکەوتن دەزانى؟
هەر کەسێکء بە چەشنء جۆرێک بۆچوونى خۆیان دەردەبرآ، بەڵام زۆرینەى وەڵامەکان لە چوارچێوەى یەک مەفهومدا دەخولایەوە کە ئەویش (دەستەبەر کردنء هێنانەدى زۆرترین لە ئاواتەکانیان بوو) لە سۆنگەى ئەم وەڵامەوە بۆ گەیشتن بە دەرەنجامێکى حەتمىء پوخت. دەرگا واڵاکرایەوە کە لە رێگەى هەمان وەڵامەوە پرسیار بکرێتەوە، کە ئایا ئاواتء ئامانجت چییە؟ وەڵام بۆ ئەمەیان جۆرە جیاوازییەکى بەرچاوو رەشبینى پێوە دیاربوو.. کەوا بە پێویستى دەزانین کە وەڵامى کوڕانء کچان لەوەیاندا جودا بکەینەو، وا لێرەدا بەم خشتەیە جیاى دەکەینەوەو دەیخەینەڕوو لە چێوەى (10) وەڵام بۆ هەر لایەکیان.

خواست وئاواتى کوڕان خواستو ئاواتى کچان :

 

 

خواست وئاواتی کوڕان خواست وئاواتی کچان
یەکەم: کۆچکردنو گەیشتن بە هەندەران یەکەم:تەواوکردنى خوێندنو شووکردن.
دووەم: هیچ نازانم، بآ ئامانجم. دووەم : پێکهێنانی ژیانێکی هاوسەری ئاسودە
سێیەم: پلەو پایەیەکى کۆمەڵایەتى بەرز. سێهەم : گەیشتن بەمافەکانم
چوارەم: بوون بە خاوەنى شەهادەیەکى باڵا.  چوارەم: کۆمەڵگەیەکى رۆشنبیر.
پێنجەم: ژیانێکى ئاسوودەو ئارام. پێنجەم: ئازادى – ئازادى – ئازادى.
شەشەم: خاوەنى هیچ پرۆژەیەک نیم بۆ ژیان،چونکە جڵەومان بەدەست زروفەوەیە، بۆیەکا هەرچى بڵیچم فایدەى نییە. شەشەم: شووکردن بە کوڕێکى هەندەرانى.
حەوتەم: کوردستانێکى ئازادو دوور لە شەڕ حەوتەم: بەدەسهێنانى زۆرینەى ئاسوودەیى لە رێڕەوى ژیانمدا.
هەشتەم: تێگەیشتن. هەشتەم.: ئەوەى ئامانجوئاواتبێ شکى نابەم.
نۆیەم: ئینتیحار. نۆیەم: روگاربوون لە باوکسالارى.
دەیەم : لێم گەڕێن بابمرم بەسە دەیەم: مردنو رزگاربوون لە ئازار.

ئابەم چەشنە دەبینین هەر یەکەو خاوەنى کۆمەڵێک خۆزگەو ئاواتى بەدینەهاتووە… هەندێکیشیان نەهامەتىو دەردەسەرییەکانى ژیان وایلێکردوون کە ئەوەندە رەشبین بن بەرامبەر بەم رۆژگارو سەردەمەو ئابەو شێوەیە دەستەوەستان بن بەرامبەر تەنگو چەڵەمەکانى رۆژگارو دەستبەردارى هەموو شتێکبن.. لە روانگەى ئەم وەڵامانەوە دەگەینە ئەو دەرەنجامەى کە لاوان بەپێى ئەو قۆناغء تەمەنەى کە تێیدا زۆر بێبەرین لە مافەکانیانء وەکو ئەوەى کە زیاتر درک دەکەنوکەمتر رووناکى بەدى دەکەن لەو رێڕەوەى پێیدا تێدەپەڕن.
وشەى (ئینتیحارو مردن و نازانم)، لە بێ ئیرادەیى و لاوازییەوە نییە، بەڵکو لە سەرتەڵى بەرائەتو خەمخۆرى و هیلاکیى بێ ئەنجامەوە دێن..

لەگۆڤاری مرۆڤایەتی بڵاوبۆتەوە بەسێ بەش بەم شێوەیە:

بەشی یەکەم : مرۆڤایەتی ژمارە ( سفر) بەهاری ١٩٩٨ لاپەرە ( ١١-١٨)

بەشی دووەم : مرۆڤایەتی ژمارە (١) ئەپریلی ١٩٩٨ لاپەڕە (٢٣-٢٨)

بەشی سێهەم : مرۆڤایەتی ژمارە (٢) ئایاری ١٩٩٨ لاپەڕە (٢٩-٣٣)

مرۆڤایەتی : گۆڤارێکی رووناکبیری گشتی یە دەستەیک لەخوێدنکارانی کۆلێژی زانستی مرۆڤایەتی لەزانکۆی سلێمانی دەریان دەکرد ١٢ ژمارەی لێدەرکرا

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *