کڵێساکه‌ی ” که‌ریمی عه‌له‌که ، ئه‌بونا یوسف ، شه‌وکه‌ت عه‌زیز ، و ولیه‌م یۆحه‌نا” بۆ که‌رکوک ڕاگوێزرا …
ده‌روازه :
هه‌بوونی کڵێسا‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ دروستبوونی سلێمانیدا یه ساڵی 1862 مێژووی دروستکردنی که‌نیسه‌که‌یه‌تی ، سه‌ره‌تای دروستکردنه‌که‌ی به‌هاریکاری گه‌وره‌بازرگانی ئه‌و سه‌رده‌مه “ئێلیا” بووه ، تا ئه‌مڕۆمان پتر له 22 قه‌شه خزمه‌تی که‌نیسه‌یان کردووه، به‌ڵام هیچ کام له‌وقه‌شانه خه‌ڵکی سلێمانی نه‌بوون 10 دانه‌یان خه‌ڵکی شه‌قڵاوه بوون ، مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی له‌هه‌موو جۆره پیشه‌ییه‌ک تیابه‌دی ده‌کرێت ، قه‌شایه‌تی وموریدایه‌تی ، داشه‌لانی کڵێسا‌ی لێده‌رچێت ، هه‌رئه‌مه‌شه جارگه‌لێک کڵێساکه‌ی توشی قه‌یرانی گه‌وره کردووه ، له‌ڕووی میلاکه‌وه هه‌تا به‌رله‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌کیش ڕاسته‌وخۆ به‌ندبوو به‌باتریه‌ریکی بابل له‌سه‌رکلدان… که‌چی به بڕیارێکی سه‌ربه‌خۆ بێ گوێدانه ویستی مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی خرایه سه‌رمه‌ترانخانه‌ی که‌رکوک . مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی خاوه‌ن سیماگه‌لێکی تایبه‌تن ، ئه‌وان به‌جۆرێک له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای کوردستایه‌تی سلێمانیدا ئاوێته‌بوون به‌زه‌حمه‌ت مه‌سیحیه‌تییان له‌موسڵمانییه‌تی خه‌ڵکی سلێمانی بۆله‌یه‌ک جیاده‌کرێته‌وه…له‌وه‌ش بترازێت سلێمانی هه‌میشه شانازی به ناو‌ی وه‌ک که‌ریمی عه‌له‌که، ئه‌بونا یوسف ، شه‌وکه‌ت عه‌زیز، لیه‌م یۆحه‌نا و مه‌سیح ئه‌سکه‌نده‌ر ، سسته‌ر خاتوون و ده‌یانی تری ده‌کات ، ئه‌مان و زۆرینه‌ی مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی باوه‌ڕیان به‌هاوڵاتیه‌تی ونیشتیمانیه‌تی کوردستان هه‌یه ، هه‌رئه‌مه‌ش ده‌کرێت به‌خاڵی جیاوازی مه‌سیحی سلێمانی مه‌سیحییه‌کانی تری کوردستان بزانین ، یه‌که‌م کتێبی ئینجیل به‌کوردی له‌کلێساکه‌ی سلێمانی و به‌ده‌ستی ئه‌بوونا یوسف وکه‌ریم زه‌ند هاته دونیاوه … سه‌رده‌می به‌عس ژێر سه‌قفی جه‌مه‌لۆن و سه‌رقه‌برانی کڵێسا‌ی سلێمانی شوێنگه‌ی خۆشاردنه‌وه‌ی ده‌یان گه‌نجی یاخی بووی مه‌سیحیه که‌نه‌یانده‌ویست بۆ به‌ره‌کانی جه‌نگی ئێراق ئێران بچن… هه‌ر له‌م که‌نیسه‌یه‌وه بۆیه‌که‌مین جار له‌مێژووی کوردستان به‌هۆنراوه‌ی حه‌سیب قه‌ره‌داغی وئاوازی ولیه‌م سرودی ئاینی به‌زمانی کوردی ده‌هاته بیستن ، له‌کڵێساکه‌ی سلێمانییه‌وه ، خولی فێربوونی زمانی فه‌ڕه‌نسی وئنگلیزی ده‌هاته فێرکردن ، له مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری مه‌سیحییه‌که‌یه‌وه قبوڵ نه‌کرا مه‌سیحییه‌تی سلێمانی بۆ کاری ته‌بشیری و ئاشوبه نانه‌وه به‌کاربهێنرێت ….. ئێستاش سلێمانی خاوه‌نی دووکڵێسایه .
که‌نیسه‌ی مار یوسف له‌سلێمانی له پرۆژه و خه‌ونی مام جه‌لال بۆ ده‌ستکه‌وتێکی دکتۆر به‌رهه‌م :
دروستکردنی کڵێسا‌ی ماریوسف ئه‌گه‌رچی وه‌ک زۆرێکی تری پرۆژه‌کانی یه‌کێتی پتر له دوازده‌ساڵی ویست تاوه‌کو ته‌واو بوو لێ دواتر خه‌ونی دێرینی مام جه‌لالی هێنایه کایه‌وه ، دروستکردنی که‌نیسه‌که بۆ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ته‌واوبوونه‌که‌شی بۆ سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی نوێ بوو ، ئه‌م دره‌نگ ته‌واوبوونه له‌کارده‌رپه‌ڕاندنی دروستکردنی که‌نیسه‌که سه‌رباری ئه‌وه‌ی مام جه‌لالی نیگه‌ران کردبوو خودی ویستی مام جه‌لالیشی خستبووه گومانه‌وه که مه‌به‌ستییه‌تی که‌نیسه نوێکه‌ی سلێمانی ته‌واو بکات به‌ڵام بۆ مێژوو پێویسته ئه‌م ڕاستییانه بخرێته ڕوو:
ـ مام جه‌لال سه‌ره‌تا ئه‌رکی دروستکردنی که‌نیسه‌ی سلێمانی دایه ده‌ست مه‌سیحییه‌کان خۆیان ، به‌ڵام مه‌سیحییه‌کان ئه‌وانه‌ی که ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌که‌یان ده‌کرد ، به‌هۆی که‌می لێهاتوی و گه‌نده‌ڵی وبیرۆکراتیه‌تیان نه‌یان توانی کاره‌کان ته‌واو بکه‌ن …
ـ هه‌ندێک له‌براده‌رانی مه‌کته‌بی سیاسی له‌شه‌ڕی ناوخۆدا گله‌ییان له‌مامجه‌لال ده‌کرد که‌ئه‌م ته‌خشان وپه‌خشانه‌ی ئه‌و بۆ کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ی وه‌ک دروستکردنی که‌نیسه‌ی سلێمانی به‌تایبه‌ت له‌شه‌ری ناوخۆدا که‌یه‌کێتی زۆر پێوستی به داهات بوو ببوه هۆی توڕه بوونی مام جه‌لال ، چونکه مام جه‌لال له‌یه‌ک دوو دانیشتن‌دا که به‌نده ئاماده بووه تێدا ئاماژه‌ی به‌وه ده‌کرد که ئه‌م وه‌ک شه‌خسی مام جه‌لال ده‌یه‌وێت هه‌تا له‌سه‌رژیان ماوه سێ پرۆژه‌ی سلێمانی ته‌واو بکات و وجێگه‌ی ئیفتیخاری ئه‌و بن سێ پرۆژه‌که‌ش برتیبوون له دروستکردنی که‌نیسه‌یه‌کی نوێ بۆ مه‌سیحییه‌کان ، دروستکردنی مزگه‌وتێکی حوسێنییه بۆ شیعه‌کان ، دروستکردنی گومه‌زه‌که‌ی مه‌رقه‌ی شێخ مه‌حمود له مزگه‌وتی گه‌وره ، ئینجا ئه‌گه‌ر له‌ڕووی دابه‌شبوونی جوگرافی که‌نیسه‌و حوسه‌ینییه‌ک بڕوانین ده‌بینین هه‌ردوکیان به‌رامبه‌ر یه‌کتری به‌رزبونه‌ته‌وه .
ـ مام جه‌لال داوای له “ئه‌بونا یوسف په‌ری ” که‌ئه‌وکات نوێنه‌ری حوکمه‌تی هه‌رێم بوو که بڕێک پاره بۆ دروستکردنی که‌نیسه‌که دابین بکات ، و که‌نیسه‌که‌ی پێ ته‌واکرێت.. ئه‌بوونا له‌ساڵی 1997 له فه‌ره‌نساوه له‌ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵێک ڕێکخراو بڕێک پاره‌ی دابین کرد ، که‌بڕیار بوو به‌وپاره‌یه لانی که‌م له%50 پرۆژه‌که ته‌واوبێت ، به‌ڵام به‌وپاره‌یه ته‌واو نه‌کرا و دیسانه‌وه کاری دواکه‌وت.
ـ ساڵی 1998 به‌نده له‌کۆبونه‌وه‌یه‌که‌دا له‌گه‌ڵ مام جه‌لال سه‌باره‌ت به کوێ گه‌یشتنی کاری که‌نیسه‌که ، سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌م خسته به‌رده‌م که ناکرێت چی دی یه‌کێتی و مام جه‌لال چاوه‌ڕێی ته‌واو بوونی که‌نیسه‌که بکه‌ن له‌سه‌رده‌ستی ئه‌و تاقمه‌ی که‌سه‌رپه‌شتی ده‌که‌ن ، بۆیه مام جه‌لال له‌سه‌ر ڕۆشنای ئه‌وڕاستییانه‌ی که‌خستمه به‌رده‌می ئه‌رکی دروستکردنی که‌نیسه‌که‌ی خسته ئه‌ستۆی پرۆژه‌کانی سکرتاریه‌تی مام جه‌لال… به‌ڵام له‌تواوبونیدا دکتۆر به‌رهه‌م که ئه‌وکات سه‌رۆکی حوکمه‌ت بوو که‌نیسه‌که‌ی کرده‌وه… به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوبه‌ری پێشوی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری مه‌سیحی فوئاد ئه‌سکه‌نده‌ر که‌پێشوه‌خت دورخرابووه له‌کاره‌کانی به‌هۆی که‌می لێهاتووی له‌ته‌واکردنی کاری کڵیساکه که‌ئه‌و به‌رپرسی یه‌که‌می بوو… له‌هه‌مان ڕۆژیشدا مام جه‌لال له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌بونا قه‌شه یوسف په‌ری کۆ بویه‌وه .
که‌نیسه‌ی مار یوسف :
ناو‌ی که‌نیسه نوێکه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر ناو‌ی نوێنه‌ری حوکمه‌تی هه‌رێم له‌ڤاتیکان ناونراوه.. کۆمه‌ڵێک ناو پێشنیارکرابوو بۆ ناو‌ی که‌نیسه نوێکه‌ی سلێمانی ، ڕایه‌ک پێی وابوو له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌نیسه کۆنه‌که ناو‌ی که‌نیسه‌ی مر‌یه‌مه ، ئه‌م نوێیه‌ش هه‌قه ناو‌ی یوسف بێت ، ئه‌گه‌ر له‌ڕووه ئاینه‌ییه‌که‌ش بڕوانین ده‌بینین که بێ مریه‌م و یوسف که‌ده‌ستگیرانیه‌تی مه‌سیحییه‌ت بوونی نییه ، پاشان یوسف په‌ری که‌ناسرابوو به ئه‌بوونا ناو‌ی نوێنه‌ری حوکمه‌تی هه‌رێمه له‌ڤاتیکان …ئه‌میش هه‌رده‌بێته ده‌ستکه‌وتێکی تر بۆ یه‌کێتی و خاوه‌نداریه‌تی کڵێساکه .
سوتانی که‌نیسه کۆنه‌که هێنده‌ی تر باره‌که‌ی بۆ یه‌کێتی ئاڵۆز کرد :
ساڵی 1998 که هێشتا که‌نیسه نوێیه‌که ته‌واو نه‌بوو بوو به‌هۆی ڕوداوی ئاگر که‌وته‌نه‌وه که‌نیسه‌کۆنه‌که که له‌گه‌ڕه‌کی گاوراندایه ومێژووی بوونیشی هاوبه‌ندی مێژووی دروستکردنی سلێمانییه په‌رستگاکه‌ی سوتا … به‌نده ئه‌وکات به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری مه‌سیحی و سه‌رپرشتی به‌رنامه مه‌سیحییه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆنی خاک ی ده‌کرد ، هێرۆ خان که‌ئه‌مه‌ی بیسته‌وه گه‌لێک نیگه‌ران بوو ، له‌وه‌ش به‌گوومان بوو که ئاگرکه‌وتنه‌که ده‌ستێکی له‌پشت بوبێت ، ودواتریش یه‌کێتی له‌به‌رئه‌وه‌ی حاکمی سلێمانی یه به‌رپرسیاریه‌تی سوتانی که‌نیسه‌که‌ی بکه‌وێته ئه‌ستۆ… به‌نده‌ی ڕاسپارد که لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت پێکبهێنم بۆ ته‌قه‌سی له‌ومه‌وزوعه دواتریش راپۆرتێک به‌رزبکه‌یه‌نه‌وه بۆ به‌ریتانیا تابتوانین له‌ڕێگه‌یانه‌وه که‌نیسه‌که چاک بکه‌ینه‌وه ، لیژنه‌یه‌کی نهێنیم پێکهێنا بۆ ئه‌ومه‌سه‌له‌یه ده‌رئه‌نجام ده‌رکه‌وت که سوتانی که‌نیسه‌که به‌هۆی له‌بیرکردنی کوژاندنه‌وه‌ی مۆمێک بووه ، وه‌هیچ شوێنه‌وارێکی ده‌ستی ئه‌نقه‌ستی پێوه‌دیارنه‌بوو … ئینجا له‌سه‌رڕۆشانای ڕاپۆرته‌که که‌نیسه‌ی سلێمانی له‌سه‌رئه‌رکی پرۆژه‌کانی سکرتاریه‌تی مام جه‌لال نۆژه‌نکرایه‌وه.
یه‌کێتی مه‌سیحییه‌کانی به‌سه‌ر دووباڵدا دابه‌شکرد :
ده‌ستپێکی ساڵی 2000 به‌دواوه دابه‌شبوونی مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی به‌سه‌ر دووباڵی یه‌کێتی به‌دیده‌که‌ین ، باڵێکیان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ مام جه‌لال ، که مه‌لایاسین له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ، به‌هۆی به‌ڕێوبه‌ربه‌ریه‌تی کاروباری مه‌سیحی سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد ، باڵێکیشیان ، سه‌ر به‌مه‌کته‌بی سیاسی و دکتۆر به‌رهه‌م که دکتۆر ئه‌لبێرت عیسای گه‌ڕاو له فه‌ره‌نسا سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد . دابه‌شبوونی مه‌سیحییه‌کان به‌سه‌رئه‌م دووباڵه یه‌کتر شکاندن وناوتۆراندنه‌کانی گه‌یانده ئاستێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ، تائه‌وئاسته‌ی له سه‌فه‌رکردنی وه‌فدێکی مه‌سیحییه‌کانی شاری سلێمانی بۆ ڤاتیکان ، به‌ره‌ی ئه‌وبه‌ر ناڕه‌زاییان گه‌یانده ئه‌وه‌ی که ئه‌وانه‌ی له‌سه‌فه‌ره‌که‌دا بوون به نوێنه‌ری مه‌سیحی نه‌ده‌زانی ،
سێپتێمبه‌ری 2005 به‌نده له‌گه‌ڵ مه‌لایاسین دا کۆبومه‌وه ، پێم گووت که‌ناکرێت یه‌کێتی به‌و شیوه‌یه ده‌ستبخاته کاروباری مه‌سیحییه‌کان له‌سلێمانی و ناکۆکییه‌کانی مه‌کتبه‌ی سیاسی و مام جه‌لال له ناومه‌سیحییه‌کاندا ڕه‌نگبداته‌وه ، ئه‌ویش هه‌مان ڕای هه‌بوو قسه‌مان زۆر له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره‌کرد دواتر گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی به‌ئاماه‌بوونی به‌نده ئه‌لبێرت عیسا له‌گه‌ڵ مه‌لایاسین کۆببنه‌وه ، بۆ یه‌کلایکردنی مقۆمقۆکان ، هه‌وڵام نارد بۆ ئه‌لبێرت عیسا که پێویسته یه‌کتری ببینین ، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامی نه‌بوو ، پێده‌چوو مه‌به‌ستی نه‌بووبێت… ئه‌م دۆخه مایه‌وه تا بوونی مام جه‌لال به‌سه‌رۆک کۆماری ئێراق و نه‌مانی مه‌لایاسین وه‌ک بریکاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ، باڵی مه‌کته‌بی سیاسی پێشخست و باڵی مام جه‌لال له‌ناو مه‌سیحییه‌کان که‌م کرده‌وه.
قه‌شه‌و مه‌تران وکاربه‌ده‌ستانی مه‌سیحی پاره له مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی و سه‌دام وه‌رگرتووه.
قه‌شه‌و موتران وکه‌سایه‌تی ئاینی مه‌سیحییه‌کان به‌پێی دابه‌ش بوونی جوگارفییان پاره‌یان له‌سه‌رکردایه‌تی کورد وبه‌عس وه‌رگتووه. ئه‌وانه‌ی که‌له‌سنوری یه‌کیتی بوون مام جه‌لال پاره‌ی داونێتێ ، ئه‌وانه‌ی که‌له‌سنوری پارتی بوون مه‌سعود بارزانی پاره‌ی داونه‌تێ ، ئه‌وانه‌ی که‌له‌سنوری به‌عسیش بوبێتن سه‌دام حسێن پاره‌ی داونه‌تێ …ئه‌وه‌ی جێگه‌ی لێکدانه‌وه‌یه ئه‌م پاره‌به‌خشینه‌ی یه‌کێتی وپارتی جێگه‌یه‌کی ئه‌وتۆی پڕ نه‌کردۆته‌وه ، و نه‌یتوانیوه به‌عسیه‌تی قه‌شه‌و مه‌ترانه‌کان کاڵ بکاته‌وه به‌م به‌ڵگانه
تاساڵی 1996 که‌یه‌کێتی له هه‌ولێر حاکم بووه وه که‌نیسه‌کانی عه‌نکاوه له‌یارمه‌تییه‌کانی مام بێ به‌شنه‌کراوون سه‌رانی که‌نیسه وێنه‌ی سه‌دام حسێن له‌هۆڵی پێشوازی ومیوانداری کڵێسا لانه‌بردبوو ، ته‌نانه‌ت له‌کرسمیسی ساڵی 1996 له‌سه‌ردانی مام جه‌لال بۆ کڵێسا‌ی ماریوسف له‌عه‌نکاوه ، وێنه‌ی سه‌دام حسێن له‌سه‌ر مام جه‌لال دا بوو ، ڕاشکاوانه مه‌ترانی عه‌نکاوه ، پێی گوت مامه ئه‌وه سه‌رۆکی ئێراقه .
ـ له‌پاش ڕوخانی حوکه‌مه‌تی به‌عس کۆمه‌ڵێک قه‌شه‌و که‌سایه‌تی ئاینی فایلدار ئاشکرا بوون که‌هاوکاری به‌عسیان کردوه، له‌وانه قه‌شه سه‌لیم برادۆستی که قه‌شه‌ی عه‌نکاوه‌یه ، خوری ڕوفائیل که خوری عه‌نکاوه‌یه ، مه‌تران لویس ساکۆ که‌مه‌ترانی که‌رکوکه و ئیستا میلاکی کڵێسا‌ی سلێمانی خستۆته سه‌ر که‌رکوک …. هتد
ـ مه‌ترانی سلێمانی که پتر له‌هه‌ژده‌ساڵ خزمه‌تی که‌نیسه‌ی سلێمانی ده‌کرد ، و خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکی شه‌قلاوه بووه ، هه‌تا ئه‌ورۆژه‌ی که‌له‌سه‌رژیان مابوو خۆی فێری کوردی نه‌کرد ، و به‌کوردستانیشی ده‌گووت شیمالنا الحبیب ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م شیمالنای الحبیبه من و ئه‌و له پێشکه‌شکردنی دووسێ به‌رنامه بۆ یادی له‌دایکبوونی مه‌سیح به‌ریه‌ککه‌وتین ،من ده‌مویست بڵێت کوردستان العزیزة که‌چی ئه‌و هه‌رنه‌ده‌چووه ژێر باری … تا دوای به‌ودواییانه له‌ژێر فشاری پاره بڕینی سکرتاریه‌تی مام جه‌لال کردی به‌کوردستان.
ـ زۆرینه‌ی مه‌ترانه‌کانی ئێراق راسته‌وخۆ ناراسته‌وخۆ کاریان بۆ به‌عس ده‌رپه‌ڕاندووه ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌مه‌ترانه‌کانی نمونه‌ی که‌رکوک ، موسڵ وبه‌سره ، مه‌سیحییه‌کانیان هانده‌دا که بچنه به‌ره‌کانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران وبه‌کارێکی نیشتیمانیان ده‌زانی ….
ـ پارتی دیموکراتی کوردستان که له‌پاش ساڵی 1996 له‌هه‌ولێر حاکم ه هیچی له‌ئاست کوردستانیه‌تی عه‌نکاوه پێ نه‌کراوه ، بگره مه‌سیحییه‌کانی عه‌نکاوه له‌جاران زیاتر پابه‌ندی عروبه‌تی خۆیانن ده‌نگیشیان بۆ ئه‌یاد عه‌لاوی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2005 دا به‌ڵگه‌ی ئه‌وشکسته‌یه که پارتی خواردویه‌تی له‌عه‌نکاوه‌دا .
ماوه‌ی دووهه‌فته‌یه قه‌شه‌ی سلێمانی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتووه:
ساڵی 1999 به‌نده له ڕۆما له‌گه‌ڵ قه‌شه دنحا که‌ئه‌وکات له ڕۆما ده‌یخوێند پێکه‌وه له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا ، بێزاری خۆی ده‌ربڕی له‌ئاست بوونی له‌ڕۆما وداوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌کرد بۆ ئێراق ، منیش لام باش بوو که قه‌شه دنحا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێراق وکاریش بۆ ئه‌وه‌بکرێت که ببێته قه‌شه‌ی سلێمانی چمکێکم لانی که‌م قه‌شه‌دنحا کوردی ده‌زانێت و قسه‌شی پێ ده‌کات ، و ئومێدی ئه‌وه‌شی لێده‌کرێت که که‌مێک عروبه‌تی کڵێسا‌کان که‌م بکاته‌وه لانی که‌م عروبه‌تی کڵێساکانی تری کوردستان نه‌گاته سلێمانی … ئه‌و ئه‌م پێشنیارانه‌ی منی پێ قبوڵ بوو لێ ڕای وابوو که ئه‌م ناتوانێت خۆی له‌سه‌رانی کڵێسا داوای بکات وده‌بێت مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی داوای بکه‌ن ، ئه‌وکاره کرا قه‌شه‌دنحا که خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکی شه‌قلاوه‌یه بوو به‌قه‌شه‌ی سلێمانی ، هه‌رچه‌نده که گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی وه بوه‌قه‌شه‌ی سلێمانی یه‌ک دوولێدوانی دابوو گوایه ئه‌م ئێراقییه ، دواتر کلدانی یه ئینجا مه‌سیحییه ، نیگه‌رانی خستبووه دڵی هه‌ندێک له‌و مه‌سیحیانه‌ی که ساڵانێکه هاوڵاتیه‌تی کوردی خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه …. به‌م دوایانه مه‌ترانی که‌رکوک که‌خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا پێشینه‌یه‌کی به‌عسی هه‌بووه ته‌نگی پێ هه‌ڵچنی و کڵێسا‌ی سلیمانی که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به‌پاتریه‌رکی بابلی کلدانی یه کردی به‌شوعبه‌یه‌کی بچووک له‌مه‌ترانخانه‌ی که‌رکوک . وه‌ئه‌وه‌ی که به‌عس له چه‌ندساڵه‌ی ژیانی خۆیدا له‌گه‌ڵ مه‌سیحی و کڵێسا‌ی سلێمانی بۆی نه‌کرا ، له‌مه‌رگی به‌عسدا بۆی هاته بوون… مه‌تران لویس ساکۆ بێ هیچ گوێدانێک بۆ داخوازی خه‌ڵکی سلێمانی بۆ ڕانه‌گواستنی ناونیشانی کڵێساکه ومیلاکی گواسته‌وه وبه‌بڕیارێکی ئاینی له‌قه‌ڵه‌می دا ڕاستیه‌که‌شی بڕیارێکی سیاسی یه نه‌ک ئاینی …. ئه‌م ڕاگواستنه‌وه‌یه له‌وه ده‌چێت میلاکی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی ، بخرێته سه‌ر ئه‌وقافی که‌رکوک .
په‌راوێز وسه‌رچاوه :
1 ـ بڕوانه ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ ده‌رچوی 1998.05.19 ژماره1615 لاپه‌ڕه شه‌ش : به‌دواداچونێک بۆ مه‌سیحییه‌کانی شاری سلێمانی ، نوسینی کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
2 ـ کڵێسا‌ی سلێمانی له‌ڕووی کارگێڕیه‌وه له‌شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووه وه‌کاله‌تی پاتریه‌رکی کلدانی بووه . ئه‌م سیفه‌ته ئیداریه‌ش به‌کۆششی قه‌شه یوسف به‌ده‌ستکه‌وتووه.
3 ـ ڕاگواستنی کڵێسا‌ی سلێمانی بۆسه‌رکه‌رکوک که شارێکه ناکۆکی له‌سه‌رو هێشتا بۆ کورد ساغ نه‌بۆته‌وه ، مه‌رامێکی سیاسی و پلانێکی گه‌وره‌یه ، چمکێکم خوانه‌کرده ئه‌گه‌ر که‌رکوک نه‌گه‌ڕێندرایه‌وه سه‌ر کوردستان ئه‌وا کڵێسا‌ی سلێمانیش ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کوردستان .چه‌قی باسه‌که‌ش ئه‌مه‌یه که چۆن میلاکی کڵێسایه‌ک له‌شارێکی کوردستانی بۆ شارێکی ناکۆک و چاره‌نووس نه‌دیار ده‌گوازیته‌وه و بڕیاریش ده‌ده‌یت که هه‌رکه‌سێک سه‌رپێچی بکات توشی سزاده‌بێت
4 ـ ده‌سته‌یک له‌پایوماقڵانی مه‌سیحی هه‌وڵیان داله‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی سلێمانی کۆببنه‌وه ومه‌سه‌له‌کانیان تێبگه‌ینن ، له‌وانه پارێزگاری سلێمانی وبه‌رپرسانی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یان دیت ، به‌ڵام ئه‌م دانیشتنانه به‌بێ ئاکام کۆتایان هات .
5 ـ مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی وه‌ک ناڕه‌ازی ده‌ربڕینێک ئیمزایان له‌دژی ئه‌و بڕیاره کردبوو ، به‌ڵام کار به‌و ئیمزایانه نه‌کراوه‌که‌خێزانه مه‌سیحییه‌کان واژویان کردووه.