هیچ کات وه‌کو ئێستا په‌یوه‌ندی مامجه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا توندوتۆڵ نه‌بووه؟!
له‌کاتێکدا ئه‌مرۆ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان یادی 33 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌کات بۆیه‌که‌مین جارله‌مێژووی دروستبوونیه‌وه ئه‌ویاده بێ ئه‌ندامیه‌تی مه‌کته‌ب سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فاو قوڵبونه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوانی نه‌وشیروان و هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و به‌ئه‌گه‌ری مه‌رگی ئێستای یه‌کێتی له‌سه‌رده‌ستی سبه‌ی نه‌وشیروان ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئێستای سه‌رۆکی کۆمپانیای ووشه‌و و دوینێی دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی نیستیمانی کوردستان و جێگری پێشوی سکرتێری گشتی نه‌وشیروان مسته‌فا له به‌رواری 20 ی ئایاری 2008 واته له‌پاش نزیکه‌ی ساڵ ونیوێک له‌دامه‌زراندنی کۆمپانیای ووشه بۆیه‌که‌مین جار له‌رونکردنه‌ویه‌کی دا بۆ ( مه‌لابه‌ختیارو ئه‌رسه‌لان بایز) هاته وه‌ڵام ، رونکردنه‌وه‌که‌ی نه‌وشیروان له‌کات و شوێن و به‌جۆرێکه پێده‌چێت هێنده‌ی به‌هه‌ڵه‌داچونی هێنابێته‌ئاراوه هێنده لێکتێگه‌یشتنی نه‌خوڵقاندبێت، له‌پاش رێگرتن له‌کۆمێنتارنوسین له ماڵپه‌ری سبه‌ی له‌سه‌ررونکردنه‌وه‌که‌ی نه‌وشیروان هێنده‌ی تر رونکردنه‌وه‌که‌ی نه‌وشیروان به‌روشوێنێکی تر ده‌بات.لێره‌دا هه‌ول ده‌ده‌ین به‌شێکی ئه‌وقسه‌کردنه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بابه‌تییانه بخوێنینه‌وه
سه‌رۆکی کۆمپانیای ووشه که‌به‌شێک له‌کاری ده‌زگایه‌کی روناکبیرکردنی کۆمه‌ڵگایه‌و له‌چه‌ندنین بۆنه‌داله پێش وپاش دامه‌زراندنی کۆمپانیاکه‌ش بانگێشه‌ی بۆده‌کات به‌شێکی کارکردنه له‌گه‌ڵ ووشه‌ی کوردی که‌چی له‌سه‌ره‌داوی ده‌ستپێکردن به‌نوسینی رونکردنه‌وه‌که‌ی به‌چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌ک ده‌ستپێده‌کات که ره‌نگه زۆر مۆرکی کوردی بوونیان پێوه دیار نه‌بێت، نمونه‌ی ئه‌و وشانه‌ش ( موناسه‌به‌تێک ، نوقته) که‌ده‌کرا له‌جیاتی موناسه‌به و نوقته ووشه‌ی (بۆنه‌یه‌ک ، خاڵێک) به‌کاربهێنێت ، به‌ڵام بۆچی به‌کاری نه‌هێناوه ، هه‌ڵبه‌ت بۆشیکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که له‌به‌رچی سه‌رۆکی کۆمپانیای ووشه له‌گرنگی نه‌دان به ووشه‌ی کوردی له‌ورونکردنه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه که ( ویستبێتی هه‌ڵوێستێک ی سیاسی رونبکاته‌وه ، نه‌ک تێکستێکی ئه‌رگومێنت هه‌ڵگری نوسیبێت ) به‌مه‌ش تاراده‌یه‌ک کاری روناکبیری کۆمپانیای ووشه کاڵده‌کاته‌وه و زیاتر به‌گوتاری سایسییه‌ک ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت.( ره‌نگه‌هه‌رئه‌م جۆره‌قسه‌کرد‌ن و ماماه‌ڵه‌کردنه‌ی نه‌وشیروان به‌چه‌مکی ووشه‌کان هانی ئه‌رسه‌لان بایزومه‌لابه‌ختیاربدات که بوێرن ئه‌وه‌بده‌رکینن که کۆمپانیای ووشه‌خه‌ریکی نوسین نییه‌خه‌ریکی شتی تره) له‌وه‌ش بترازێت له‌کۆبه‌ندی رونکردنه‌وه‌که هێنده‌ی‌قسه‌کردن به‌دی ده‌کرێت هێنده نووسین ، ( تێکست) ی سه‌رۆکی ده‌زگایه‌کی روناکبیری وه‌ک ووشه به‌دی ناکرێت … نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌ومرۆڤه‌ی که له‌زۆربه‌ی ته‌مه‌ن وخه‌باتی سیاسی خۆیدا که‌مترین قسه‌ی کردووه ئه‌مرۆکه له‌گه‌وره‌ترین وزۆرپاره‌ترین ده‌زگای نووسین زۆرترین قسه‌به‌رهه‌م ده‌هێنێت
… ره‌نگبێت به‌هۆی په‌له‌کردن له‌دارشتنی وه‌ڵامێکی گورجدا هێنده ئه‌ومه‌سه‌له‌یه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتبێت …
له‌ده‌ستپێکی رونکردنه‌وه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فادا ئه‌وه‌به‌دی ده‌که‌ین که کادیره‌کانی یه‌کێتی له‌خانه‌ی یه‌که‌می پۆلێن‌کردنی گوتار وکه‌س ولایه‌نی ئاراسته‌کراوی قسه‌کردنه‌که‌یه‌تی ، ئه‌مه‌ش جارێکی تر ئه‌وگومانه ده‌هێنێته ئاراوه که نه‌وشیروان مسته‌فا لانی که‌م ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاوی شه‌قامی کوردی خۆی به‌ئه‌ندامی یه‌کێتی نازانێت ئه‌واله‌ناخی خۆی و هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانی یه‌کێتی و کادیره‌کانی به‌جێگری سکرتێرو ره‌نگه به تاکه سه‌رکرده‌ی پاش تاڵه‌بانی بزانێت ؟ ده‌نا ده‌کرا کادیرانی یه‌کێتی له‌ته‌واوی رونکردنه‌وه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا لێهه‌ڵماڵرایه‌وه ئاراسته‌ی قسه‌و وه‌ڵامدانه‌که‌ی له‌مه‌قامی یه‌که‌مدا بۆرای گشتی وجه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بێت .
کۆمپانیای ووشه مه‌ڵبه‌ندی رێکخستن نییه؟!
یه‌که‌م: کۆمپانیای وشه نه “مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستن” ه تا سه‌ر به مه‌کته‌بی ڕێکخستنی ئه‌رسه‌لان بایز بێت و نه “ڕێکخراوی دیموکراتی جه‌ماوه‌ری” یه تا سه‌ر به مه‌کته‌بی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی مه‌لا به‌ختیار بێت، تاوه‌کو ئه‌وه‌ی موچه و میزانیه له‌وان وه‌ربگرێت. نه من و نه هاوکاره‌کانم بۆ دامه‌زراندنی کۆمپانیای وشه و داوده‌زگاکانی موچه و پاره و ئه‌رز‌مان له‌م دو زاته وه‌رنه‌گرتوه، دامه‌زراوه‌کانی ئێمه ده‌سنده‌خۆری ئه‌وان نین، بۆیه ئیدیعاکانیان بێ بناغه‌و نا ڕاسته و هه‌رچیه‌ک ئه‌ڵێن قسه‌ی خۆیانه.
ـ خۆشوبهاندن به مه‌کته‌بی رێکخستن ومه‌کته‌بی رێکخراوه‌دیموکراتییه‌کان خۆی له‌خۆیدا واتایاکی بارگاوی هه‌ڵده‌گرێت که‌ره‌نگه پێوستی به‌شیکردنه‌وه هه‌بێت بۆچی ئه‌وهه‌سته‌لای نه‌وشیروان مسته‌فادروست بووه که مه‌لابه‌ختیاروئه‌رسه‌لان بایز کۆمپانیای ووشه به‌به‌شێک له‌دامه‌زراوه و ئۆرگانه حیزبییه‌کانی خۆیانی بزانن ، رونتر بۆچی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێت وای له‌کادیره‌کانی یه‌کێتی بگه‌ێنێت که کارکردن له‌ناوکۆمپانیای ووشه واتایه‌یکی رێکخراوه‌ی نییه کارهه‌ڵسوراندن له‌ناو کۆمپانیای ووشه هاوشێوه‌ی کارکردن نییه له ناومه‌کته‌بی رێکخستن ومه‌کته‌بی رێکخراوه‌دیموکراتییه‌کان ، ئایا ده‌کرێت ئه‌م لێدوانه به په‌یه‌ماێک بزانین بۆ باڵی ریفۆرم له‌ناویه‌کێتی دا که خه‌ون وئومێدی گه‌وره له‌سه‌ر داهاتوی ریفۆرمخوازی نه‌وشیروان وهاوکارانی له‌ووشه‌دا نه‌بستن یان ئه‌م جۆره لێدوانه ته‌کنیکێکی تری نه‌وشیروان مسته‌فایه بۆ هێورکردنه‌وه‌ی شه‌ری نێوان خۆی و مه‌لابه‌ختیارو ئه‌رسه‌لان بایز ودڵراگرتنی زیاتری مام جه‌لال بێت ( به‌تایبه‌ت له‌پاش بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌وهه‌واڵه‌ی که مه‌لابه‌ختیارو ئه‌رسه‌لان بایز له‌دواکۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی‌دا داوایان له‌هه‌ڵوێستێکی روونی مامجه‌لال کردبوو سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی ئه‌ندامیه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌یه‌کێتیدا ، ( هه‌ڵبه‌ت داواکارییه‌که‌ی مه‌لابه‌خیارو ئه‌رسه‌لان بایز پشتبه‌ستووبه کۆمه‌ڵێک زانیاری بوو که نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ناوکۆمپانیای ووشه خه‌ریکی جۆرێک له‌جموجۆڵی و خۆرێکخستنه که ناکرێت یه‌کێتی لێی بێده‌نگ بێت!؟) هاوکاتیش له‌ناوخودی کۆمپانیای ووشه له‌کۆبونه‌وه نادیاروپشت په‌رده‌کانیاندا سالار عه‌زیز بۆ ماوایه‌کی کورت به‌توره‌ی چووه‌ماڵه‌وه به‌هۆی نائاشکرای هه‌ڵوێستی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ئاینده‌ی یه‌کێتی و چاره‌نوسی په‌یوه‌ندی نه‌وشیروان ومامجه‌لال به کۆمپانیای ووشه یشه‌وه هۆیه‌کن ، ئه‌مه به‌دیوێک گه‌ر به‌دیوێکی تری ش ته‌ماشای کۆمپانیا ی ووشه‌بکه‌ین زۆرکات هه‌ریه‌ک له( ملازم عومه‌ر ، قادری حاجی عه‌لی ) هه‌ردووئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی ده‌ستله‌کارکێشاوی کۆنگره‌ی دووهه‌می یه‌کێتی وسالار عه‌زیز ئه‌ندامی ده‌رنه‌چوی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی وسه‌ڵاح ره‌شید خاوه‌نی کتێبی وێنه‌ی له‌پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه بۆ سه‌رۆک کۆمار. له‌ناوکۆمپانیای ووشه ده‌بینرێن و جێگه‌ورێ و به‌رپرسیاریه‌تی تایبه‌تی خۆشیان هه‌یه .
ئایا له‌هه‌بوونی ئه‌م هه‌موو قوتبه سلێمانی یه کۆن مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی یه‌ی یه‌کێتی ناکرێت بڵێن سه‌رکردایه‌تییه‌کی تری یه‌کێتی له‌ناو کۆمپانییای ووشه‌به‌دی ده‌کرێت ده‌نا ئه‌م تۆپه‌ڵه له قوتبی سیاسی وخه‌ڵکی شاری سلێمانی چ کاریان به سایتی سبه‌ی ورۆژنامه‌ی رۆژنامه‌و ته‌له‌ڤزیۆنی تۆری هه‌واڵی کوردی و چاپخانه ی زه‌رگه‌ته هه‌یه . !؟
من یه‌کێک بووم له‌دامه‌زرێنه‌ره‌سه‌ره‌کییه‌کانی یه‌کێتی !؟
خاڵی دووه‌م :
دوه‌م: من یه‌کێک بوم له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه و هه‌مو داووده‌زگا دارایی و ڕێکخراوه‌یی و راگه‌یاندنه‌کانی، به‌شدارێکی سه‌ره‌کی بوم له رابردوی یه‌کێتی و له دروستکردنی ئێستای یه‌کێتی دا، به هه‌مو لایه‌نه سه‌لبی و ئیجابیه‌کانیه‌وه، من هه‌روه‌کو شه‌ریکم له هه‌ڵگرتنی ئۆباڵی مێژویی هه‌مو سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وت و شکسته‌کانی یه‌کێتی‌دا، هه‌روه‌ها شه‌ریکم له هه‌مو سه‌روه‌ت و سامان و دارایی یه‌کێتی دا، که‌س بۆی نیه منه‌ت به‌سه‌ر
ـ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا له‌خاڵی دووهه‌مدا ئاراسته‌ی قسه‌کانی جارێکی تر به‌رولای یه‌کێتی بوون ده‌بات نه‌ک به‌روجیابوونه‌وه ، به‌مانایه‌کی تر که‌سێک که‌ئه‌مرۆ له‌پاش ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی له‌مه‌کته‌بی سیاسی له‌سه‌ر جیاوازی بیر‌ورا له‌سه‌رگه‌نده‌ڵی ناکۆکی خۆی و سکرتێری گشتی بێت ، چاوه‌رێی ئه‌وه‌ی لی ناکرێت خۆی بکاته‌شه‌ریکه به‌ش له‌سه‌روه‌ت وسامانێک که‌له‌بنه‌ره‌تدا خۆی له‌دژی شێوازی ئه‌جۆره‌پاره‌مۆڵدانه و ئه‌وشێوازه له‌خه‌باتگێرانه بوو بێت.
پاره‌م له‌ماجه‌لا وه‌رگرتووه:
هاوکاری مام جه‌لال بۆ ئێمه (10) ده ملیۆن دۆلار و بینایه‌کی حکومه‌ت و گردێکی موڵکی کۆمپانیای نۆکان بوه ئه‌وه‌ش یه‌که‌م هاوکاری و دوا هاوکاری مام جه‌لال بوه بۆ ئێمه و، هه‌مو ئه‌وانه‌ش به ناوی کۆمپانیای وشه‌وه تۆمار کراون که شه‌خسیه‌تێکی مه‌عنه‌وی و قانونیه. ئه‌مه‌شمان ئه‌وه‌نده وتۆته‌وه که خه‌ریکه نرخی سیاسی و مه‌عنه‌وی هاوکاریه‌که نامێنێ.
ئه‌گه‌رله‌وبرگه‌یه دا رابمێنین که‌تیایدا نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک خۆی باسی ده‌کات چه‌ند باره ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه که‌سه‌رچاوی داهاتی دامه‌زراندنی کۆمپانیاکه‌ی له‌کوێوه‌دێت تێبینی کۆمه‌ڵێک خاڵ ده‌که‌ین که‌هه‌ندێکی په‌یوه‌ندی به هه‌ڵسوکه‌وتی ماجه‌لال و په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی به‌نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌هه‌یه
به‌ڵام باسه‌ره‌تا له‌وخاڵه‌ی که‌په‌یوه‌ندیداره‌به‌ماجه‌لال بپرسین : ئایا سکرتێری گشتی پارتێکی سۆسیال دیموکرات وسه‌رۆک کۆماری ئێراقی فیدراڵ بێ گه‌رانه‌وه‌بۆ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی بتوانێت له‌بودجه‌ی حیزب یان هه‌رسه‌رچاویه‌کی تری داهاتی ده‌سکه‌وتوی یه‌کێتی که‌پارتێکی ده‌سه‌ڵاتداری ناوئێراق وکوردستانه چیکێکی 10 ملیۆن دۆلاری له‌پادشتی ماندووبون وشه‌ونوخونی هاو رێبازه‌که‌ی هاوبیره‌که‌ی هاوخه‌باته‌که‌ی سه‌رف بکات ده‌بێت چاوه‌روانی سه‌رفکردنی چه‌ند بلییۆن دۆلاربین بۆ بنه‌ماڵه‌وکه‌سوکارودڵسۆزه‌کانی چوارده‌وری خۆی له‌ئێستایه‌کدا که‌ته‌مه‌ن روو له‌خه‌زانه !؟
ئه‌مه‌له‌کاتێکدا که‌خودی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌یه‌که‌مین یاداشتنامه‌که به‌ئیمزای هه‌ریه‌ک له‌عومه‌ری سه‌ید عه‌لی وکۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی به‌ر له‌سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 2005 پێشکه‌ش به‌ماجه‌لال کرا له‌خاڵێکیدا داواله‌ماجه‌لال ده‌کرێت که سه‌رچاوه‌ی داهات وسه‌رفی پاره بۆ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ئاشکرابکات ، ئایا ئه‌مه جارێکی دی سه‌رگوشته وگومان له‌په‌یوه‌ندی نێوان تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان ناکات که په‌یوه‌ندی ئه‌م دووزاته هیچ کات وه‌ک ئه‌وکاته‌ی که ئێستا نه‌وشیروان له‌ماجه‌لال جیا بۆته‌وه توندوتۆڵ نه‌بووه . له‌خاڵێکی تردا که‌ناکرێت خۆمانی لێخافڵبکه‌ین ئه‌وه‌یه نه‌وشیروان مسته‌فا به‌م ئاشکراکردنی سه‌رچاوه‌ی تێچووی دامه‌زراندنی “ووشه” به‌م پاره‌وه‌رگرتنه وبێ منه‌تکردنی، له‌ناوخنی رونکردنه‌وه‌که‌دا خستنه‌وه‌ی تۆپی بلیارده‌کانه بۆ سه‌رمێزی مه‌کته‌بی سیاسی رونتر نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێت بڵێت ( من پاره‌م له سه‌رۆکه‌که‌تان وه‌رگرتوه پاره‌م له‌ئێوه وه‌رنه‌گرتووه ئه‌گه‌ر نارازین ئه‌وا ده‌توانن ناره‌زاییه‌کانتان له‌حزوری مامجه‌لال و له‌کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی خۆتاندابیوروژێنن ) به‌ڵام وه‌نه‌بێت ئه‌مانیش نه‌یاویستبێت ئه‌م باسه له‌گه‌ڵ مامجه‌لا دا بکه‌نه‌وه خۆ که ئیستا ئێخه‌ی نه‌وشیروانی پێده‌گرنه‌وه هه‌ڵبه‌ت به‌جۆرێک بۆیان روون بۆته‌وه که به‌شه‌ڕدان و به‌گژداچوونی مامجه‌لال له‌گه‌ڵ نه‌وشیرواندا لانی که‌م له‌ئێستادا زه‌حمه‌ته پاشان ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت که نه‌وشیروان له شوڵ هه‌ڵکێشاندا له‌گه‌ڵ مامجه‌لال چۆن دواتر به‌وه‌ناوی ده‌رکرد که( نانی شوان ده‌خوات) هه‌رچی له‌باره‌ی مه‌لابه‌ختیاره به‌هۆی خوازبێنی پاڤێڵی کوری مام جه‌لال بۆ کچی مه‌لابه‌ختیار جۆرێک له‌سنورو هه‌مان کات تموح په‌یدا کردووه که‌ناکرێت مه‌لا ئه‌مرۆ زۆر پێی له‌سه‌ردابگرێت چمکێکم خزمایه‌تی وهاوسه‌رگیریه‌که هێشتا له‌قۆناغی سه‌ره‌تایدایه. وتائاستێکیش په‌یوه‌ندی به‌گوێ رایه‌ڵی ووه‌لائی مه‌لابه‌ختیاره بۆ مامجه‌لال . مه‌لابه‌ختیاریک که‌جگه له‌ماجه‌لال له‌پاش هاتنه‌وه‌ی بۆناویه‌کێتی که‌سی تر‌و لایه‌نی تری وه‌ک ( جه‌بارفه‌رمان ، نه‌وشیروان مسته‌فا، کۆسره‌ت ره‌سوڵ) له‌پێشوازیدانه‌بوون ، رونتر که‌سیه‌تییه‌کی ( موره‌حه‌ب) نه‌بووه.
به‌هه‌قی خۆمانی ده‌زانین له‌پاره‌ی حوکمه‌ت ودارای گشتی پشکمان هه‌بێت
چواره‌م: “کۆمپانیای وشه بۆ راگه‌یاندن” وه‌کو له سه‌ره‌تاوه “گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی” دا نوسیومانه، ڕاگه‌یاندنێکی “بینراو و بیستراو و نوسراو” ئه‌بێ. بۆیه به هه‌قی خۆمانی ئه‌زانین چۆن ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌کان به پاره‌ی حکومه‌ت و له دارایی گشتی و له سه‌ر بودجه‌ی میلله‌ت ئه‌ژین، یان بودجه‌ی ئه‌وانیش ببڕن و بۆ ژیانی ده‌زگاکانیان با پشت به خۆیان ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش هه‌مان ڕێگه بگرین، یان ئه‌بێ حکومه‌ت له دارایی گشتی بودجه‌ی ئێمه‌ش دابین بکات، ئه‌گینا ((بانێک و دو هه‌وا)) قبوڵ ناکرێ.
پرسیاره‌که ئالێردایه ئایا هه‌ڵه به‌هه‌ڵه چاکده‌کرێته‌وه ، ئایا گه‌نده‌ڵی به‌روویه‌ک ودیوێکی تری گه‌نده‌ڵی شه‌رعیه‌تی بۆ ده‌هێنرێته‌وه… پاشان بۆچی ئه‌وه‌به‌هه‌ق ، به‌گونجاو نه‌زانرێت که‌ئه‌مان ره‌چه‌شکێن بن وه نمونه‌ی مۆدیلێکی تری راگه‌یاندنی ئازاد بن به‌وه‌ی که بێ هیچ یارمه‌تییه‌کی دارای حیزبی له‌گۆره‌پانه‌که‌دا ته‌پاوتلییان بێت.. پێ بگرن و ئیستای خراپی ره‌وشی مێدیا بگۆرن . ئایانه‌وشیروان مسته‌فا ناکرێت ئه‌ڵته‌رناتیڤی داوانه‌کردن له‌پاره‌ی حوکمه‌ت رادیۆ‌و ته‌له‌ڤزیۆن ورۆژانامه‌و …هتد بۆ به‌رێوه‌به‌ردن هه‌ڵبژێرێت !؟ ، پاشان ئه‌و وه‌ک سه‌رۆکی کۆمپانیای ووشه له‌زۆرکه‌سی تر باشتر بزانێت که سه‌رچاوی داهاتی ( التمویل) دامه‌زراوه‌یه‌کی مێدیا رۆڵ وستراتیژو ره‌وشی کارکردنه‌که‌شی دیاری ده‌کات . ته‌نانه‌ت به‌یه‌کێک له‌فلته‌ره‌سه‌رکییه‌کانی کاری ئه‌ودامه‌زراوه‌یه‌ده‌ژمێرێت .
ئه‌ی که‌واته چی کۆمپانیای ووشه له‌مه‌کته‌بی راگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان جایبکاته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی (ته‌مویل) ه‌که‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌و شوێنی سه‌رف بوبێت؟!
هیج ڕێکه‌وتنێکم له‌گه‌ڵیاندا مۆرنه‌کردووه
هه‌روه‌ها چه‌ند جارێكه باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه من به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كردومه بۆم نییه رۆژنامه ده‌ر بکه‌م و ته‌له‌فزیۆن دابمه‌زرێنم، به‌ڵكو بۆم هه‌یه سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی دابمه‌زرێنم.
ئه‌م قسانه‌ش وه‌كو ئه‌وانه‌ی پێش‌و بێ بناغه و ناڕاستن.
یه‌كه‌م، هیچ گرێبه‌ست یان رێككه‌وتنێكی نوسراو یا زاره‌كی له به‌ینی من و ئه‌و دو براده‌ره‌دا و له به‌ینی من و هیچ ئه‌ندامێكی تری مه‌كته‌بی سیاسی دا نیه تا من پابه‌ندی بم و یان مه‌رجه‌كانیم پێڕه‌وی نه‌كردبێ.
دوه‌م، من كه ده‌ستم له كار كێشاوه‌ته‌وه و خواحافیزیم له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی كردوه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوه كه‌من تۆراوم یان توڕه بوم، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه بوو، من له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌ی چاره‌نوسساز ناكۆكی سیاسیم له‌گه‌ڵیان هه‌بوه. به‌تایبه‌ت له‌شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی نیشتیمانی و حكومه‌ته‌كه‌یدا.
نه‌وشیروان مسته‌فادا له‌م خاڵه‌دا باس له‌خۆحافیزیکردن له‌مه‌کته‌بی سیاسی ده‌کات نه‌ک له‌ته‌واوی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ، که‌ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر وترسی گه‌راندنه‌وه‌ی نه‌وشیروان بۆناویه‌کێتی نیشتیمانی ئێستا له‌پێشه‌کانی زیاتر له‌ئارادایه جگه له‌وه‌ش ئۆباڵی ده‌ستله‌کارکێشانه‌که‌ی خستۆته پاڵ ئه‌وبراده‌رانه ی که‌ئه‌مرۆ له‌سه‌نگه‌ردان بۆی نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌راگه‌ێنراوه گوایه به‌هۆی نه‌گونجانی مامجه‌لال ، نه‌وشیروان وازی له‌یه‌کێتی هێنابێت ، لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌گوێی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ڵیده‌خات که ئه‌گه‌ر کۆنتارکتێکی تایبه‌تی ونهێنی بوونی هه‌بێت، له‌ئارادابێت و کاری پێده‌کرێت ئه‌وا له‌نیوان نه‌وشیروانو مامجه‌لال دایه و که‌ستان بۆتان نییه له‌ورده‌کاری ئه‌ورێکه‌وتن و که‌ین وبه‌ینه ئاگاداربن که‌ساڵانێکه منی به‌ماجه‌لال گرێداوه.
ره‌خنه به‌زمانی گوڵی نه‌وشیروان مسته‌فا
خاڵی پێنجه‌م
پێنجه‌م، له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ كاره‌كانی خۆمان دامان ناوه تائێستا توانیومانه سایتی سبه‌ی، رۆژنامه‌ی رۆژنامه، سه‌نته‌ری راپرسی، چاپخانه‌ی زه‌رگه‌ته دابمه‌زرێنین، به‌م نزیكانه ته‌له‌فزیۆنی سه‌ته‌لایت ئه‌كه‌وێته كار‌و، به‌هیواین تاكۆتایی ساڵ ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ش دابمه‌زرێنین.
ئه‌گه‌ر بێت وباس له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی کاره‌کانی کۆمپانیای ووشه بکه‌ین ئه‌وانه‌ی که‌له‌په‌یامی دامه‌زراندن‌دواتریش چۆنیه‌تی گونجاندن و جێبه‌جیکردنی ئه‌وپه‌یامه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کانی ووشه خۆی گوته‌نی که‌له‌ئێستادا کردویانه ، له‌راستیدا شتێکی ئه‌وتۆیان پێ نیشان نه‌داوین بۆ نمونه له‌روی نوسه‌ران که‌مترین رێژه‌ی نوسه‌رله‌سایتی ماڵپه‌ری سبه‌ی داده‌بینرێت . به‌تایبه‌ت نوسه‌ری نایه‌کێتی غه‌یره سلێمانی یان بێ بنه‌ماو حسابکردن بۆ رابردو وخه‌باتی سیاسی … له‌ماڵپه‌ری سبه‌یدا که یه‌که‌مین کاری کۆمپانیای ووشه‌یه هه‌تاکوئێستا وتارێک به‌زمانی بادینی ،نوسه‌رێکی هه‌ولێری، ره‌خنه‌یه‌ک له‌مامجه‌لال نه‌بینراوه ، پاشان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی چاپخانه “زه‌رگه‌ته” کارێکی هێنده‌قورس نییه بۆ کۆمپانییایه‌ک که‌بری 10 ملیۆن دۆڵاری له‌به‌رده‌ستدابێت هه‌ق بو ئاراسته‌ی باس له‌چاپخانه‌یه‌ک به له چاپگه‌یاندنی جۆر ورێژه‌ی ئه‌وکتێبانه‌ی بکرادیه که‌چاپکراون یان به‌نایزن له‌داهاتوداچاپی بکه‌ن هه‌رچی له‌باره‌ی مۆدێلی ته‌له‌ڤزیۆنه سه‌ته‌لایته‌که‌شه له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌کاربوونی به‌پێی ئه‌م لێدوانه بێت ، پێناچێت جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی کوردسات و به‌م زوانه‌ی گه‌لی کوردستانی سه‌ته‌لایتی هه‌بێت.
نه‌وشیروانی بوون : لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌و نه‌وشیروانی بوونه نییه که به( ته‌به‌عییه‌ت ناسراوه) به‌ڵکو زۆرتر مه‌به‌ستم له‌خودی نه‌وشیروان مسته‌فایه که تاچه‌ند ده‌توانێت خۆی نه‌وشیروانی بێت!؟
بۆ نه‌وشیروانی بوون پێویسته ئه‌ورێگریانه‌ی که‌له‌به‌رده‌م نه‌وشیروان مسته‌فادان بۆ راگه‌یاندنی جیابوونه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایه‌ی له‌یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به‌ده‌ر بخه‌ین .
ـ مێژووی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌به‌راوردپێکردنی له‌گه‌ڵ مێژووی سیاسی مامجه‌لال له‌خاڵی په‌یوه‌ست به جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا جیاوازه . ئه‌مه‌ش له‌کۆمه‌ڵێک گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه گرنگترینیان
* له‌راگه‌یاندنی جیابوونه‌وه‌ی مامجه‌لال له‌پارتی دیموکراتی کوردستان چه‌ند فاکته‌ر و هانده‌رێک هه‌بوون که‌پاڵپشتی پرۆسه‌ی بیرکردن ی مامجه‌لال له‌جیابوونه‌وه‌ی له‌پارتی ده‌کردله‌نێویاندا پاڵپشتی و دۆستایه‌تی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی بۆ مامجه‌لال ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا زۆرکات ( پاڵپشتی نیوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ی ) له‌گه‌ڵیدانه‌بووه .ئه‌میش به‌هۆی ئه‌وکه‌سییه‌تی وماماڵه توندره‌وییه‌ی که‌نه‌وشیروان پێی ناسراوه‌له‌لای ئه‌و دۆستانه‌ی که‌ده‌شیت نه‌توانن وه‌ک پێویست پشتگیری وپاڵپشتی خۆیان به‌یان بکه‌ن. ته‌نانه‌ت له‌دواهه‌لی زێرین له‌به‌رده‌م نه‌وشیروان بۆ نیشاندانی وینه‌یه‌کی باشتر لای عه‌ربی دوای رژێمی به‌عس تائاستێک شکستی خوارد‌و به‌غدادی به‌جێ هێشت بۆ دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح _ به‌رهه‌م سالح که له‌بنه‌ره‌تدا له‌ناو دبلۆمات وکه‌سایه‌تییه سییاسییه‌کانی ئێراق وئه‌مریکا میانره‌وتردێته‌به‌رچاو. وئومیدی زیاتری لێده‌کرێت. بونیشی به‌جێگری مامجه‌لال له‌پاس ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌جێگری سکرتێری گشتی دکتۆر به‌هه‌م ده‌باته خانه‌یه‌کی ترله چونه‌پێشه‌وه.
* باڵی مه‌کته‌بی سیاسی و هه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ مامجه‌لال پاڵپشتێکی تربوون بۆ جیابوونه‌وه‌ی مامجه‌لال له‌پارتی دیموکراتی کوردستان ، به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا…. لانی که‌م ئه‌وئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسی وسه‌رکردایه‌تی ییه ی که‌له‌گه‌ڵ نه‌وشیرواندان یاخود پشتگیری خۆیان بۆ راگه‌یاندووه له‌ده‌روه‌ی مه‌کته‌بی سیاسین نمونه‌ی ( ملازم عومه‌ر، قادری حاجی عه‌لی ) ئه‌وانه‌ی که له‌ناویه‌کێتیشدا ماونه‌ته‌وه هێندیکیان په‌راوێزو هێندیکی تریشیان له‌چاوه‌روانی وهه‌ڵوێست گۆرینن به‌پێی به‌ریه‌ککه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان نمونه‌ی(عومه‌ری سه‌یدعه‌لی ،شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا. حه‌مه‌تۆفیق ره‌حیم، کۆسره‌ت ره‌سوڵ، عوسمانی حاجئ مه‌حمود ، کوردۆقاسم….هتد ) . به‌ڵام له جیابوونه‌وه‌ی مامجه‌لال له‌پارتی لانی که‌م ئه‌گه‌ر ته‌واوی مه‌کته‌بی سیاسی پاڵپشتی نه‌بووبێت ( ئیبراهینم ئه‌حمه‌د، هه‌مزه‌عه‌بدوڵا، عومه‌رده‌بابه، ره‌سوڵ مامه‌ند ..هتد) ی له‌گه‌ڵدابووه.
* سلێمانی بوونی نه‌وشیروان : مێژووی کۆن ونوێی پارتایه‌تی له‌سلێمانیدا چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ خۆدا هه‌ڵگرتوه زۆرکات جه‌ماوه‌ری سلێمانی سه‌نگی مه‌حه‌ک وته‌رازووی هاوسه‌نگی ململانێکان بۆ خوڵقاندنی گۆران یان ریفۆرم له‌ناو پارته‌کوردییه‌کان بۆ خۆ هه‌ڵگرتووه …. به‌م دوایانه‌ش نه‌وشیروان مسته‌فائه‌مین که خۆی خه‌ڵکی شاری سلیمانی وجه‌ماوریه‌تییه‌کی له‌راده‌به‌ده‌رله‌ناورێکخستنه‌کانی یه‌کێتی سلێمانیدا هه‌یه ،له‌دواهه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌کان ، له‌ناوجه‌رگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سڵیمانی دۆرا ، ئه‌م دۆراندنه به‌شێوه‌یه‌کی خراپ کاردانه‌وه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر ئاراسته‌ی بیرکردنه‌وه‌ی نه‌وشیروان و (موراهه‌نه) کردن له‌سه‌ر رێکخستنه‌کانی سلێمانی ، هۆکه‌ی هه‌رچییه‌ک بێت ، ده‌رئه‌نجام نه‌وشیروان خۆی به‌شکست خواردوو ده‌بینێت له ناو ئه‌ومه‌ڵبه‌نده‌ی که‌هه‌میشه به‌مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی نه‌وشیروان ناسراوه به‌تایبه‌ت له‌روی کادیرو کارگێرانی مه‌ڵبه‌نده‌که. که‌له‌بنه‌ره‌تدا له‌سه‌رناوی نه‌وشیروان ماڵن .
ئه‌م شکست خواردنه به جۆرێک له‌جۆره‌کان وا له‌نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌کات که‌زیاتر له‌جارێک بیر له راگه‌یاندنی جیابوونه‌وه‌بکات ، بۆیه‌کا له‌دامه‌زراندنی کۆمپانیا ی ووشه، هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵسواروه‌کانی ، کارمه‌نده‌کانیدا ئه‌وه به‌دیده‌که‌ین که‌مترین سود یان هانا بۆ کادیری یه‌کیتی براوه . به‌پێچه‌وانه‌ی پێشینه‌کانی تری نه‌وشیروان که هه‌میشه به‌پشت ئه‌ستوری هێزی رێکخستنه‌کانی سلێمانی بانگێشه‌ی بۆ گۆران ده‌کرد.
سه‌رنج :
ئه‌م باسه‌بۆیه هاته‌وروژان چونکه ته‌داعیاتی شه‌ری نێوان نه‌وشیروان مسته‌فاو ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی وگه‌یشتنی به‌وئاسته‌ی که‌ئێستاله‌ئارادایه ، شه‌رێکی هه‌ر‌وا بێ ئامانج بێ مه‌رام وبێ باجدان ته‌واونابێت ، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی که‌ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ده‌کرێت بوه‌ستین … گرنگترین خاڵ که‌پێویسته له‌یاد نه‌کرێت ئه‌وه‌یه ئه‌م شه‌ره‌به‌قازانجی کێ ته‌واوده‌بێت ؟! ئه‌مه‌جگه‌ی له‌وه‌ی که زۆرێک له‌رای گشتی کوردستان لای وایه نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ڵامێکی توندی مه‌لابه‌ختیارو ئه‌رسه‌لان بایزی دابێت ، که‌به‌پێچه‌وانه‌وه ، به‌بروای من نه‌وشیروان مسته‌فا هێنده‌ی له‌ئێستاداپێوسیتی به‌دورخستنه‌وه‌ی ئاشوبه له‌خۆی هیچ کات وه‌ک ئێشات پێویستی پی نه‌بووه.
ئه‌وه‌ی که‌لای وابێت نه‌وشیروان مسته‌فا به‌یه‌کجاری وهه‌تاهه‌تایه له‌یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان وله‌مامجه‌لال جیابۆته‌وه بوچونێکه پێده‌چێت هه‌نده راست نه‌بێت هاوکات ، ئه‌وه‌راستتر بێت که جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان یاخود مانه‌وه‌ی به‌نده به کۆمه‌ڵیک فاکته‌ری تری وه‌ک له‌سه‌رژیانی مامجه‌لال ، په‌یوه‌ندی یه‌کێتی وپارتی ، کۆنگری سێهه‌م …
شوینی بڵاوکراو:
رۆژنامه‌ی هه‌واڵ ژماره 282 له به‌رواری 2008.07.07 لاپه‌ڕه 3
له ماڵپه‌ری شرۆڤه‌و له به‌رواری 2008.07.05 بۆ بینینی بابەتەکە بە PDF کلیک لێرە بکە