نوێ به‌مانای کارکردن بۆ گۆڕینی هه‌مووی یان به‌شێکی کۆن بێت
نامه‌یه‌ک بۆ ڕیفۆرمسته‌کانی دوێنێ و پێشنوێژه‌کانی ئه‌مڕۆی گۆڕان
ـ که‌م کات هه‌بوه توانربێت به‌که‌ره‌سته‌ی کۆن ماڵێکی نوێ بونیادبنێیت که توانای شان له‌شاندانی ماڵێکی نوێ، به‌که‌ره‌سته‌ی تازه و نوێ دروستکراوی هه‌بێت. هه‌میشه ماڵی”نوێ”بیری نوێ، جه‌ماوه‌ری نوێ… پێویستی به‌که‌ره‌سته‌و کاسی نوێ هه‌بوه نه‌ک ته‌نها به‌دروشمی نوێ. دروشمی نوێ له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنیدا چه‌ندێکیش بریقه‌دار بێت، له‌ئاینده‌دا له‌هه‌مبه‌ر کار له بۆ گۆڕینی کۆنی پێناکرێت. ده‌شێت به که‌ره‌سه‌وکاسی کۆن و به‌کارهاتو هێندێک گۆڕانکاری کورت وهه‌نوکه‌ی له‌ناو ماڵی کۆندا بکه‌یت، لێ که‌متر ئه‌وتوانایسته به‌دروستکردنی ماڵی نوێ کاریگه‌ری ده‌بێت
ـ ئه‌گه‌ر له‌به‌رنامه‌دابێت، ئه‌گه‌ر بڕیارمان دابێت له‌ئاینده‌دا”گۆڕان”ماڵێکی نوێ و پرۆسیه‌کی”جۆری”( نوعی ) له‌میکانیزمی گۆڕه‌پانی سیاسی کوردی بهێنێته ئاراوه. ئه‌وا پێویسته : ستراتیژ، که‌ره‌سته،شێوازی کارکردن، هه‌ڵسواراوه‌کانی پاشانیش به‌پله‌یه‌ک دروشم و بانگێشه‌کانیشی نوێ بن. نوێ به‌مانای ڕه‌تکردنه‌وه و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی کۆن نه‌بێت، نوێ به‌مانای کارکردن بۆ گۆڕینی هه‌مو یان به‌شێکی کۆن بێت.
ـ تا به‌رله بانگێش کردنی لیستێک به‌ناوی لیستی”گۆڕان”بۆ په‌رله‌مانی کوردستان ته‌نانه‌ت به چه‌ند مانگێکیش به‌ر له‌وڕاگه‌یاندنه، تا ئاستێکی دیاریکراو ئاسای بو که هه‌مو جۆره که‌سێک، گروپیک، ده‌سته‌وتاقمێک، جۆره فیکرێک و تائه‌ندازه‌یه‌کیش هه‌مو جۆره لایه‌نێک له ده‌ور بزوتنه‌وه‌یه‌کدا کۆبێته‌وه و هه‌ڵسوڕاو و سه‌رکردایه‌تی بکات که ناوی گۆڕانی له‌خۆ نه‌نابێت. ئاسای تر و ساناتر بو بۆ واقیعی سیاسی و جه‌ماوه‌ری کوردستان که بتوانرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌مو جۆره که‌ره‌سته و کاریزما و کاره‌کته‌رێکدا بکات بۆ پێکهێنانی بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی، که رۆڵی ئۆپۆزسیۆن بگێڕێت، به‌ده‌ر له ناوی گۆڕان. له‌هه‌بونی ناوی”گۆڕان”بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌ک که گه‌ره‌کیه‌تی له‌ئه‌جندای په‌یره‌وه‌که‌یدا شتێک له‌ئه‌مڕۆی به‌شمه‌ینه‌تی، نه‌هامه‌تی کۆمه‌ڵگا بگۆرێت “گۆڕانێک”که‌به‌نیازه به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی، که‌موکورتی وخه‌و‌ش و گه‌نده‌کانی دوێنێ و سیاسه‌تی کۆن باز بدات، کاره‌که قورس‌تر ده‌بێته‌وه
ـ کاره‌که قورس ده‌بێته‌وه بۆ کێ ؟
به‌لایه‌ک کاره‌که بۆ ئه‌وجه‌ماوه‌ره ده‌نگه ناره‌زاییه په‌رش وبڵاوه‌ی که به‌نیازه له‌داهاتویه‌کی نزیکدا خۆیان له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا به‌ڕێکخراوی (منضم) ببینه‌وه قورس ده‌بێت، به‌لایه‌کی دیکه‌شدا باره‌که قورس‌تر ده‌بێت له‌سه‌رشانی ئه‌وانه‌ی که له‌ژێر هه‌رفشار وپاساو هه‌ره‌شه‌و قبوڵنه‌کردنێکدا بوبێت، دوێنێی کۆنیان پێ نه‌گۆڕاو ئه‌مڕۆ له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ڕێکخه‌رو هه‌ڵسوڕاوان، سبه‌یش به سه‌رکرده‌و چاوساغ وڕێنیشانده‌ری جه‌ماوه‌ری نوێی گۆڕان ببینرێنه‌وه.
چۆن؟
ئێمه باس له جه‌ماوه‌رێک ده‌که‌ین که له‌که‌مترین ده‌رکه‌وتنیدا له نزمترین ئاستی ڕێژه‌یدا له % 25 یکوردستان پێکده‌هێنێت، کاتێک که بمانه‌وێت لانی که‌م ئه‌و ڕێژه‌یه وه‌ک ژماره که‌م نه‌که‌ینه‌وه یاخودبه‌ره‌و ئاستێکی به‌رزتری ببیه‌ن و له‌هه‌مانکاتدا جۆریه‌تی”النوعیه” له‌ده‌ست نه‌ده‌ین “هه‌میشه پێویستیمان به پرۆسه‌ی به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وام هه‌یه”به‌خۆداچونه‌وه‌ش نهێنی پێشکه‌وتنه. ئه‌و به‌خۆداچونه‌وه‌یه لانی که‌م پێوسته هه‌موئه‌ولایه‌ن و فاکته‌ره ناوخۆییانه بگرێته‌وه که‌ئه‌گه‌ری ڕێگر و ده‌ستگرتنی له ئاست پێشه‌وه‌چونی ته‌واوی پرۆسه‌ی له‌خۆ کۆکردنه‌وه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه. باسکردن له‌سه‌رلایه‌ن و فاکته‌ری ده‌ره‌کی له‌م قۆناغه‌دا ناکرێت، چمکێکم به‌ڕای من لایه‌ن وفاکته‌ری ده‌ره‌کی به پله‌یه‌ک له‌دوای فاکته‌ر ولایه‌نی ناوخۆ دێن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر قسه‌کردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕێکخستنی ئیستای جه‌ماوه‌ر بێت که‌پێویستی به‌ڕێکخستنه‌و هێشتا ڕێکنه‌خراوه. فاکته‌رو لایه‌نه ده‌ره‌کییه‌کان به‌پێی به‌هێزی و توانی بارهه‌ڵگری بناغه‌و کارپته‌وه‌ی ناوخنی ماڵه‌که کاریگه‌ری وکاردانه‌وه‌یان ده‌پێورێت… ڕونتر سه‌رباری ئه‌وه‌ی که هه‌تا ناو ماڵی خۆتت چاک نه‌کردبێت، نا‌توانیت به‌ماڵی خه‌ڵکی تر بڵێت ماڵه‌که‌ت نارێکه هاوکات ناشتوانیت به‌نێو بێ ماڵه‌کاندا بانگه‌شه‌ی هه‌بوی ماڵ بکه‌یت، ئه‌م نمونه ساکاره مه‌به‌ست لێی ئه‌وه نییه که هه‌مو ئه‌وانه‌ی که‌له‌و ماڵه‌دا کار ده‌که‌ن کارنه‌زان و بێ ئه‌زمون بن، یاخود له‌خراپترین ده‌رکه‌وتنیدا گه‌نده پیاو بن. بگره ده‌شێت له‌ناو ئه‌وماڵه‌دا کارزانی باش و به‌ئه‌زمونیش هه‌بێت، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت که له‌هه‌بونی ناوی”گۆڕان”بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ده‌بێت کارزانی و ئه‌زمونی ئه‌و که‌سانه بخرێته به‌رده‌ست ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت مل به‌ره‌و”گۆڕان”بنێن نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه. به‌بڕوای من باشترین مامۆستا ئه‌ومامۆستایه نییه که له‌قوتابییه‌کانی بلیمه‌تر وشاره‌زاتر بێت و لافی زۆر زانین لێبدات، باشترین مامۆستا ئه‌و مامۆستایه‌یه که‌هه‌مو که‌ره‌سته‌و هۆشمه‌ندی و ئه‌زمون و تاقیکردنه‌وه وتوێژینه‌وه‌کانی ده‌خاته به‌رده‌ست قوتابییه‌کانی. له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه جه‌ماوه‌ری گۆڕان ئه‌گه‌ر پێویستی به‌مامۆستا و رێنیشانده‌رو پێش نوێژی هه‌بێت ئه‌وا له‌وجۆره مامۆستا و مه‌لایه‌ی گه‌ره‌که که هه‌مو ئه‌زمونی فێرکاری خۆی ده‌خاته خزمه‌ت قوتابیه‌کانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه بتوانن وه‌ڵامی ئه‌وپرسیارانه بده‌نه‌وه که‌هه‌تا ئێستا مامۆستاکه‌یان وه‌ڵامی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
جا کێ ده‌ڵێت ئه‌وانه بونه‌ته رێگر؟
نیاز به‌دی یانه‌کێ نیازپاکی ئه‌ندازیار و کارکه‌ره‌کانی دوێنێ پی ناچێت له‌وه زیاتر بتوانن نه‌خشه‌ی بیناسازی نوێ بهێنه کایه‌وه، هه‌روه‌ک چۆن کرێکاره‌کانیش ماندوی و بێ حه‌وسه‌ڵه‌ی وکارکردن به‌شێوازی کۆن سه‌راپای شێواز به‌رهه‌می کارکردنیانی پۆشیوه، ئه‌م که‌م تواناییه ره‌نگ بێت بڕیکی به‌ده‌ر له‌ویستی خۆیان بێت، توانای ئه‌زمون و کارزانی خۆیان به‌و که‌ره‌سه‌ته‌یه‌ی که‌له‌به‌رده‌ستایندایه له بازنه‌یه‌ک وله‌ئاستێکی دیاری کراودا ببینه‌نه‌وه، به‌مه‌ش ده‌بنه رێگر له به‌رده‌م هه‌مو ئه‌و ده‌نگ و ره‌نگ و بیر نوێ و ئه‌ندازیار وکرێکار جه‌نگاوه‌ره نوێیانه‌ی که‌ده‌یانه‌وێت به‌چه‌کی زانستی بیناسازی نوێ، کرێکاری شاره‌زا نه‌خشه و پێکهاته‌ی ماڵێک، گوندێک، شارێک وهه‌مو وڵاته‌که‌ش بگۆڕن. له‌وانیش بترازێت ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت کار به‌هه‌مان ئه‌و چه‌مکه‌ی دایک بکه‌ین که بۆ کچه‌که‌ی به‌باش ده‌زانێت وپێێ وایه چونه ژیانی هاوسه‌رگه‌ری باشترین، سه‌لامه‌ترین، سه‌رکه‌وتوترین ڕێگایه بۆ ژیان، بێ ئه‌وه‌ی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابین که‌ڕێگای تر و ئه‌زمونی تر چه‌مکی تر وتیۆری تر بگرینه به‌ر، ئه‌وا هیچ له‌چاره‌نوس وئاینده‌ی ئه‌و مرۆڤه ناگۆڕێردرێت. ده‌ی که‌واته ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ئه‌قڵی سه‌رکرده‌کانی دوێنێ بمانه‌وێت گۆڕان بکه‌ینه پرۆسه‌ی داهاتوی خۆشگوزه‌رانی و ئاسوده‌یی، بێ ئه‌وه‌ی فرسه‌تێکی گونجاو بۆ بیری نوێ وزه‌ی نوێ کرێکاری نوێ جه‌نگاوه‌ری نوێ بڕه‌خسێنین، چاره‌نوس وئاینده‌ی گۆڕان هیچ له پێشه‌کانی خۆی باشتر نابینم..
ـ هه‌ڵه‌کانی دوێنێ دوباره نه‌کینه‌وه
ئێمه ئه‌گه‌ر به‌ئه‌زمون وکاریزمای کاری سیاسی زۆرێک له مامۆستا ناوبانگ ده‌رکه‌وتوانه‌دا بچینه‌وه که له‌ماڵه‌کۆنه‌که‌دا ده‌ستیان له‌دروستکردن و نۆژه‌نکردن، له‌هه‌ندێک شوێنیش‌دا به‌سه‌ردا ڕوخانیدا هه‌بوه له‌ئه‌مڕۆیه‌کیشادا که به‌نیازن شان به‌شانی باوکیاندا ماڵه نوێکه دروستبکه‌ن بچینه‌وه. ئه‌وا ده‌بینین زۆربه‌یان هه‌ڵه‌و درزی گه‌وره‌یان له‌دیواره‌کانی ئه‌وماڵه کۆنه‌دا جیهێشتوه که پێده‌چێت له‌دروستکردنی ئه‌م ماڵه‌یش به‌هه‌مان ئه‌قڵ و کاریزما و که‌ره‌سته‌و کریکار کار بکه‌نه‌وه، جا بۆ ئه‌وه‌ی لانی که‌م هه‌ڵه‌کانی دوێنێ له سبه‌ی ماڵه نوێکه‌دا ده‌رنه‌که‌وه‌نه‌وه پێویسته به کوڕه گه‌وره‌کانی ماڵ بڵێین لێره‌دا ئیدی کاری ئێوه ده‌بێته کاری ئه‌و وه‌ستایه‌ی که‌ده‌بێت هه‌مو ئه‌زمونی فێرکاری خۆی بخاته ده‌ست کرێکار و هۆشمه‌ند و ئه‌ندازیاره نوێکانی.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 581 چوارشه‌ممه 2009.12.02 لاپه‌ڕه 14 بیروڕا دواتریش ماڵپه‌ری سبه‌ی وه‌ریگرتوه له بەشی له‌مێدیاکانه‌وه دایبه‌زاندوه .
بۆ بینینی بابەتەکەلەشێوەی PDF کلیک لێرە بکە هاولاتی ژمارە٥٨١ دەرچوی 2009.12.02