بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری جیاکردنەوەی سلێمانی دا

بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری جیاکردنەوەی سلێمانی دا !؟

نوکتەیەکی ئەمریکی وەک گوزارشتێک لەواقعێکی سیاسی :
گەنجێکی ئەمریکی تەمەن ١٩ ساڵ لەپاش ئەوەی دەتوانێت دزە بکات بۆ نێو دۆسێ و نهێنییەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکی و دەستبەسەرزۆرێکیدا بگرێت ، پاش ئاشکرابونی وگیرانی لەلایەن هێزەئەمنیەکان دواجار بە ڕێوی یە سەرکەشەکە ناوبانگ دەردەکات وبڕیاری زیندانی کردنی دەدرێت، کاتی دەسگیرکردنی ئەوگەنجە هاوکاتە لەگەڵ وەرزی چاندنی پەتاتە لەئەمریکا ، باوکی ئەوکوڕە گەنجە بەهۆی کفتی و بەساڵاچونی یەوە ناتوانێت زەویەکەی بکێڵێت . ئەمدەستکورتی وکەمتوانای یە هانی باوکی دەدات کەدواجار نامەیەکی سۆز ئامێز بۆ کوڕەکەی بنوسێت وتێدا بەڕاشکاوی تەمەنای هاوکاری کردنی کوڕەکەی بخوازێت لە چاندنی زەویەکەیان ، کەئیستا بەهۆی زیندانی کوڕەکەی ناتوانن بیکێڵن .
لەنامەکەدا دەڵێت : کوڕی شیرینم پڕ بەدڵ حەزم دەکرد کەئەم ساڵ لەگەڵمدا بویتایە بۆ ئەوەی هاوکارم بویتایە لەکێڵانی زەویەکەمان بۆ چاندنی پەتاتە ، بەڵام بەداخەوە ئیستا تۆ لەزیندانیت ومنیش کەسێکی ئەوتۆم دەستناکەوێت کە یارمەتیم بدات لە کێڵانی زەویەکەمان . !؟
بەدوای بەدەستگەیشتنی ئەم نامەیە بۆ کوڕەکەی ، کوڕەکەی بەتەنها دوو دێر وەڵامی دەداتەوە و داوای لێ دەکات کە بەهیچ شیوەیەک بیر لەکێڵانی ئەوزەویە نەکاتەوە . لەنامەکەدا هاتوە : باوکی خۆشەویستم داوات لێدەکەم کەبەهیچ شیوەیەک بیر لەکێڵانی ئەو زەویەنەکەیتەوە چونکە شتێکی زۆر گرنگم تێدا شاردۆتەوە بەهاتنەدەرەوەم لەزیندانی پێتی نیشان دەدەم !
‌هەموی چەند ساتێکی نەبرد بەگەیشتنی نامەکە بەدەست باوکی چواردەوری زەوی و ماڵ وحاڵی باوک بە هێزەکانی هەواڵگری وسوپای ئەمریکی تنراو بست بەبستی ئەوزەویەیان هەڵتەکاند بەنیازی ئەوەی ئەونهێنیانەیان دەستبکەوێتەوە کە کوڕی ئەوماڵە لە دەزگای هەواڵگری ئەمریکای دزی بون . بەڵام هیچیان دەست نەکەوت .
بۆ ڕۆژی دواتر نامەیەکی تر لەکوڕەکە بۆ باوکی نێردراو تێدا هاتبو باوکی شیرینم هیوادارم ئێستا زەویەکەمان بەباشی کێڵدرابێت . لەراستیدا لەم دورەدەستیەدا هەر ئەوەندەم پێ کرا، تکایە ئەگەر پێویستیت بەهەرشتێکی تر بو دودڵمەبە لەداواکردنی لێم
ئیمزا
کوڕی خۆت
دوای بزوتنەوەی گۆڕان لە یەکێتی و پارتی بۆ چاوخشاندن لەحوکمداریەتی سلێمانی تەواو لەگەڵ ئەم نوکتە سیاسی یە ئەمریکی یە دەچێت . خاڵی لێکچون لەوەدایە کە گۆڕان داوای شتێک دەکات بۆ بەچنگکەوتنی شتێکی تر .
ئەولەکاتێکدا کە بە تەنها دوو دێر باس لەسلێمانی دەکات و هەڵۆکان بەئامدەکردنی هێز سەرقاڵ دەکات هیچ نییە جگە لە مانۆرێکی سیاسی هاوشێوەی کێڵانی ئەوزەویە بۆ باوکی ئەوکوڕە .
لەهەموی گرنگتر ئەوەیە کە هێشتا نهێنی و زانیارییەکان لای ئەوکوڕە بەشاراوەی ماونەتەوە … هەتا بزوتنەوەی گۆڕانیش نهێنی گەندەی ئەم دەسەڵاتەی لەلبێت بەئارەزوی خۆی دەتوانێت ئەرزیان پێ بکێلێت وهێزیان پێ بجوڵێنێت . تەنانەت پەتاتەشیان پێ بچێنێت .

لەئەکاونتی فەیس بوکەکەم لەبەرواری ٢٠١٣.١١.١٤ بڵاوکردۆتەوە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *