په‌یامی کوردستان نێت ..!
بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر ئه‌و هاوڕێ و دۆست و نووسه‌رانه‌ی که ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت ساڵه داوا و تکایان لێده‌که‌ین که ئه‌و بابه‌ته‌ی له هه‌مان کاتدا بۆ شوێنێکی تری ده‌نێرن بۆ ئێمه‌ی نه‌نێرن، چونکه کوردستان نێت بابه‌تێك بڵاو ناکاته‌وه، که هه‌مان کات له شوێنێکی تردا بڵاوکرابێته‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌م داوایه‌مان له لایه‌ن زۆر له نووسه‌رانه‌وه ڕه‌چاوناکرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ک حساب بۆ ماندوبوون شه‌ونخونی ئێمه ناکه‌ن که کات و ئه‌رکێکی زۆر ده‌که‌وێته سه‌رمان تا بابه‌تێك ئاماده‌ده‌که‌ین بۆ بڵاوکردنه‌وه. بۆیه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر ڕه‌چاونه‌کردنی ئه‌و داوایه‌مان بڕیارماندا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ کوردستان نێت بوه‌ستێنین و هیچ بابه‌تێك بڵاونه‌که‌ینه‌وه و هه‌موو ئارشیف و لینکه‌کانی کوردستان نێت ڕابگرین.
ئایا به‌ڕاست کوردستان نێت بۆچی سێ ڕۆژ هیچ بابه‌تێک بڵاوناکاته‌وه . ؟
خه‌ڵکانێکی زۆر پێیان وایه که‌کوردستان نێت ماڵپه‌ریکی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆیه ،هه‌بۆیه‌ش له‌چوارچیوه‌ی ئه‌وسه‌ربه‌خۆی یه‌دا له‌شازده‌ی ته‌باخ جوانترین وڕازوه‌ترین وپه‌مه‌یترین پیرۆزبای بۆ یادی شه‌ست ویه‌ک ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌کاته ده‌ستپیکی بابه‌ته‌کانی خۆی… به‌ڵام که‌نزیک ده‌بێته‌وه له به‌سه‌رکردن و قسه‌کردن له‌سه‌ر یادوه‌ریه‌کانی سی و یه‌کی ئاب جابه‌باش بێت یان به‌خراپ .. ! کوردستان نێت نوسه‌ران وهه‌واڵان و دۆسته‌کانی خۆی ده‌کاته پردێک بۆ چه‌واشه‌کردنی خوێنه‌ران وجه‌ماوه‌ره چه‌ندملیۆنیه‌که‌ی … ئاخر ئه‌م هه‌ڵوێسته کتوپره بۆچی وبه‌تایبه‌ت له28 ی مانگ وبه‌رله‌سێ ڕۆژ له‌هاتنی سی ویه‌کی ئاب (کوردستان نێت) ئه‌وهه‌ڵوێسته ڕه‌قه هه‌ڵده‌گرێت ،باشه نه‌ده‌کرا ئه‌م هه‌ڵوێسته سێ ڕۆژی دیکه دوابخرایه تا نوسه‌ران چیان له‌دڵدا هه‌یه له‌وڕۆژه‌دا له‌یادی سی ویه‌کی ئاب هه‌ڵیان ڕشتایه . … پاشان کێ ده‌لێت نوسه‌رانی ئێمه‌تاقه‌تی باسکردنی سی ویه‌کی ئابی یان مابێت کێ ناڵێت باسی ڕوداوو به‌دواداچوونی کوشتن و مه‌رگه‌ساتی خاتو دیانا ی شازاده‌ی به‌ریتانایا یان نه‌کرد که‌ڕیکه‌وته له‌گه‌ڵ هه‌مان ڕۆژی کاره‌ساتی سی ویه‌کی ئاب که‌له‌ساڵی 1996 دا له‌دوو شوێنی جیا ڕوویاندا…. من بۆخۆم به‌نیازم له‌یادی مه‌رگی دیانا بنوسم ( مه‌رگی دیانا مه‌رگی خۆشه‌ویتی یه په‌مه‌یه‌که بوو) کوردستان نێت له‌درێژه‌ی په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت (بۆناڕه‌زای ده‌ڕبڕین به‌رانبه‌ر ڕه‌چاونه‌کردنی ئه‌وداوایه‌مان بڕیارمان دا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ کوردستان نێت بوه‌ستێنین و هیچ بابه‌تێک بڵاوناکه‌ینه‌وه هه‌مووئه‌رشیف ولینکه‌کانی کوردستان نێت ڕابگرین )
گه‌رکه‌مێک به‌وردی ته‌ماشای ئه‌م هه‌ڵوێسته مێژووی یه بکه‌ین ده‌بینین : کوردستان نێت ده‌یه‌وێت به‌به‌ردێک چه‌ند چۆله‌که‌یه‌ک بکوژێت له‌لایه‌ک بۆ دڵڕاگرتنی ئه‌وانه‌ی که‌ئیمایلیان بۆکردووه وداوایان لێکردووه ڕیگاچاره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه سی ویه‌کی ئاب له‌زاکیره بسڕینێته‌وه‌و له‌لایه‌کی دی سه‌ربه‌خۆی خۆی نه‌دۆڕینێت، ئه‌م کاره‌ی کردووه چۆله‌که‌که‌ی تریشیان ئه‌وه‌یه که هه‌ربابه‌تێک له‌سه‌رسی ویه‌کی ئاب له‌دوای ئه‌وسێ ڕۆژه‌بگات به‌ده‌ستی کوردستان نێت بڵاوناکرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وڕووداوه به‌پێی پیوه‌ره‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئیلکترۆنی خێرا بابه‌تێکی به‌سه‌رچووه‌و ، ئه‌چێته‌خانه‌ی (ڕابڕدوو) وناکرێت کوردستان نێت ڕۆژێک بگه‌ڕیته‌وه دواوه‌و باس له‌سی ویه‌کی ئاب بکات . له‌کاتێکدا ئه‌و له‌یه‌کی سێپتێمبه‌ردا ده‌ست به‌کاره‌کانی ده‌کاته‌وه …. هه‌ربۆیه‌ش هه‌رنوسینێکی له‌وشێوه‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ ڕۆژه که‌ده‌گات به‌ده‌ست کوردستان نێت به‌سوپاسه‌وه ڕه‌تده‌کرێت وبه‌دوریشی مه‌زانه لیستی بابه‌ت وئیمایلی نوسه‌ره‌کان له‌کاتی خۆیدا نه‌گه‌یشتبێته ده‌ست جێگه‌ی مه‌به‌ست..!؟
کوردستان نێت دڵمان هێنده‌ی ده‌ریایه‌ك گه‌وره‌یه هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك له به‌رچاو ده‌گرین، کاتێك ئێمه به ته‌نها له ڕۆژێکدا هێنده‌ی هه‌موو ڕاگه‌یاندنی کوردستان به حیزبی و حکومی و ئه‌هلییه‌وه، بابه‌ت و هه‌واڵ و ڕاپۆرتمان به‌ده‌ست بگات، بێگومان که‌موکوڕییش له‌کاره‌کانماندا ده‌بێت و زۆرجاریش هه‌ڵه‌ده‌که‌ین و ڕه‌نگه غه‌دریشمان له هاوڕێ و دۆستانی خۆمان کردبێ، بۆیه به‌گه‌وره‌ی خۆیان داوای لێبووردن له هه‌موو ئه‌وکه‌سانه ده‌که‌ین که ڕۆژێك له ڕۆژا هه‌ستی کردبێت غه‌درمان لێکردووه.
کوردستان نێت بۆدڵچاکردنی هاوڕیی ودۆسته‌کانی له‌کۆتایدا به‌م پۆزشه ده‌یه‌وێت ئه‌وکاره‌ی خۆی پاساوبۆبێنێته‌وه. دڵی کوردستان نێت هێنده‌ی ده‌ریایه‌ک گه‌وره‌یه ،(هه‌مووڕه‌خنه‌یه‌ک له‌به‌رچاوده‌گرین) بۆئه‌مه‌یان ده‌ڵیم ڕه‌نگه ڕاست بێت کوردستان نێت هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌به‌رچاوبگرێت ته‌نها ئه‌وڕه‌خنه‌یه نه‌بێت که‌له‌سه‌ر سی ویه‌کی ئاب ده‌وترێت وقه‌ڵه‌می بۆده‌خرێته‌گه‌ڕ …. بۆیه تۆیه‌ک که‌نوسه‌ریت له‌کوردستان نێتدا قه‌ڵه‌می ڕه‌خنه‌گرتنت له‌سه‌ر سی ویه‌کی ئاب بشکێنه.
من هیچ هه‌ڵوێستێکی تایبه‌تی ونوێم له‌سه‌ر سی ویه‌کی ئاب نی یه ئه‌وه‌نده‌نه‌بێت که ئه‌گه‌ر کوردستان نێت پێی وابێت به‌ڕێگه‌به‌ستنی له‌وشێوه‌یه‌له قسه‌کردن له‌سه‌ر پارتی دیموکرات ئه‌گه‌ر به‌نایزبێت به‌م شێوه چه‌واشه‌کاری یه بێت هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کردووه وهه‌ق نییه نوسه‌ران و خوێنه‌رانی کوردستان نێت ئه‌م چه‌واشه‌کاری یه قبوڵ بکه‌ن .
بۆ ئه‌مه‌شیان ده‌کرێت نوسه‌رانی به‌ڕێز ڕه‌خنه‌گرانمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی کوردستان نێتدا هه‌ڵوێستێکی تریان هه‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌تا قه‌ڵه‌می ئه‌وان مابێت ونوسینیان هه‌بێت بۆکوردستان نێتی نه‌نێرن تائه‌وڕۆژه‌ی ته‌وه‌رێک ده‌کاته‌وه‌باس له‌باش وخراپی سی ویه‌کی ئاب ده‌کات مه‌به‌ستم له‌ته‌وه‌رکردنه‌وه ئه‌وه‌نی یه ئه‌مان بچن قسه‌ی ناشرین به پارتی وسه‌رکرده‌کانی پارتی بڵین مه‌به‌ستم له‌ته‌وه‌رئه‌وه‌یه (سی ویه‌کی ئاب ) به‌هه‌موو ئاڵۆزکاری یه‌کانییه‌وه‌قسه‌ی له‌سه‌ربکه‌ین ،ئه‌گه‌رهه‌ڵه‌یه به‌خۆمان بچینه‌وه‌نه‌هێڵین هه‌ڵه‌یه‌کی تری له‌وشێوه‌یه به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕێت …. پاشان چ قه‌یدده‌کات ئه‌گه‌رسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سی ویه‌کی ئابدا وه‌ک چۆن له‌په‌رله‌مان له‌سه‌رشه‌ڕی ناوخۆ داوای لێبوردنی له‌که‌سوکاری شه‌هیدان کردبۆئه‌مه‌شیان داوایه‌کی تری لێبوردن پێشکه‌ش بکات ئه‌گه‌ر بزانێت (سی ویه‌کی ئاب هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وه‌رو خیانه‌تێک بووه) پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی که‌هه‌مووڕیگه‌یک بگرێت بۆبه‌ڕاست زانی ئه‌وکاره نوسه‌رانیش ئازادن له ڕه‌خنه‌گرتن له‌وکاره ،پاشان ئای ئێمه ئه‌گه‌رئه‌مڕۆ کوردستان نێت له‌ژێر هه‌رفشارێکدابێت بابه‌تی نوسه‌ران له‌وباره‌یه بڵاونه‌کاته‌وه که‌ناڵی تر نییه قسه له‌سه‌ر( سی ویه‌کی ئاب) بکات . من لێره‌وه به‌وپه‌ڕی ڕیزو خۆشه‌ویستم بۆماندووبوانی کوردستان نێت،ده‌ڵێم من ئه‌م وتاره‌م نوسیوه… به‌رله‌وه‌ی که‌ماوه‌ی ڕاگه‌ێنراوه‌که‌تان کۆتای پێ بهێنن بڵاوی ده‌که‌مه‌وه ، ئه‌گه‌ر ئێوه به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ویستان له‌وهه‌ڵوێسته‌ی خۆتان په‌شیمان ببنه‌وه سه‌رپیکی وتاره‌کانتان له 1ی سێپتێمبه‌ر باقسه‌یه‌ک بیت له‌سه‌ر سی ویه‌کی ئاب .
له‌ماڵپه‌ڕی شرۆڤه له به‌رواری 30 ی ئابی 2008 وه ماڵپه‌ڕی هاوپشتی 31 ی ئابی 2008 بڵاوکراوه‌ته‌وه. باوکی ئا‌ڤێستا.