بابا نوئێل لەنێوان وەهم وحەقەتدا:

گۆڤاری خاک ژمارە٧

 

 

بابانۆئێل لە نێوان وەهم و حەقیقەتدا:

بابانۆئێل وەک ئەوەى مەسیحییەکان بەکارى دەهێنن بەم شیوەیە بابانۆئێل لە – بابا عمانۆئیل باوکى رزگارکەر (الرب المخلص)ە هاتووە کە زۆر جار لە کاتى تەنگانەدا هاوار بۆ ئەم ناوە دەبەن وەک بڵیى ئەى (خوا رزگارکەر) هەروەک چۆن لاى خۆمان کە دەوترێت: یا الله، یا محمد.

لە ناوەڕاستى سەدەى شانزەهەمەوە ئەوروپاییەکان بابانۆئێلیان کرد بەو داستانەى کە تا ئەمڕۆکەش بە یەکێک لە دیاردە هەرە دیارەکانى لەدایکبوونى ساڵى نوآ ناو دەبرێت. چیرۆکى بابانۆئێل لەسەر بناغەى چیرۆکى پەروەرەیىء رێنومایى کردن بۆ مناڵان دانراوە.

ماوەى سەد ساڵێکە وڵاتانى رۆژهەڵاتیش بە ئیسلام و عەرەبیشەوە وەک لاسایى کردنەەوەیەک بەکاریدەهێنن.

ئاینى مەسیحى زۆر دەوڵەمەند لە چیرۆکى مناڵان بە مەبەستى پەروەردەو فێرکردنى رەوشتى باش بۆ مناڵان،، وەک (الکتاب المقدس للصغار)، وتەکانى مەسیح چەندان نموونەى زیندوویتر کە تاکو ئەمڕۆکە سوودى لێدەبینرێت.

چیرۆکى بابانۆئێل لە سەرەتاوە وەک چیرۆک بۆ مناڵان باسدەکراو پاشان بە چەند شیوە نمایشکراوە. ئەوەى کە هەمووان دەیزانین ئەوەیە کە لە شەوى ساڵى نوێدا بابانۆئێل دەچێتە هەموو ماڵێکء دیارى ئەدات بەو مناڵانەى کە گوێڕایەڵنء دووردەکەونەوە لەخراپەکارى.

دارى کرێسمس و ئەشکەوتى (بیت لحم):

کتیبی پیرۆز، سەبارەت بە شوێنى لەدایکبوونى مەسیح ئەشکەوتى (بیت لحم)ى دەستنیشان کردووە. ئەو ئەشکەوتەى کە دەکەوێتە شارى “ناسرە”

لە جەژنى لەدایکبوونى حەزرەتى مەسیحدا کڵێساو ماڵ و شەقامە گشتییەکان لەو شەوەدا سەرقاڵى دروستکردنى (دارى لەدایکبوون) (شجرە المیلاد) دەبن کە رێکەوتى 25/12 ى هەموو ساڵێک ئەم جەژنە سازدەکرێت و بە جەژنى لەدایکبوونى حەزرەتى مەسیح ناودەبرێت. دارەکەو ئەشکەوتەکەو هەموو بابەتەکان رازاندنەوە دروست دەکرآ کە بریتیە لە:

1-دانانى دارێک کە چوار وەرزى سالڕ بە سەوزى بمێنێتەوە. هەر بۆیە لە زۆر شوێن دارى سنەوبەر بەکاردەهێنرآ.

دیارە حەزرەتى مەسیح لە ناو پێغەمبەراندا بە رزگارکەرى مرۆڤایەتىء هەمیشە زیندوو ژیانێکى نوێ هاتۆتە دنیاوە بۆیە دارێکى هەمیشە سەوز بەکاردەهێنرآ تاکو تەعبیر لە ژیانى زیندووى حەزرەتى مەسیح بکات.

 2-لۆکەى سپى دەکرێت بە دارەکەوە کە هێمای وەرزى زستانەو حەزرەتى مەسیح لەو وەرزدا لەدایکبووە.

3  – گڵۆپ ق نەشرەى رەنگاوڕەنگ هێمایەکە بۆ ئەو ئەستێرە درەوشاوانەى لەو شەوەدا هەموو ئاسمانیان داگیرکردبوو.

 4 – بابەتى تۆپ ، پێڵاوى بابانۆئێ لو شریتى رەنگاوڕەنگ بە دارەکەوە، نیشانەى خۆشبەختى مرۆڤەکانەو گێڕانەوەى چیرۆکى ئەفسانەى بابانۆئێلە.

پەیکەرى بچووکى عیساى منداڵ و مەریەم ، یوسف ، شوانەکان ، ئاژەڵەکان. ئەشکەوتەکە دەڕازێننەوەو وێنەیەکى راستەقینەى لەدایکبوونى عیسا دەنەخشێنێت . ئەو شەوە بۆ یادى لەدایکبوونى حەزرەتى عیسا بەشداربووان هەست بە سرووتێکى پیرۆزو لەدایکبوونەوەیەکى نوێ دەکەن لە ژیاندا.

مەسیحییەکانى شارى سلێمانى:

کە  شارى سلێمان دروستبوو لە سەر دەستى بابانەکان لەلایەن ئیبراهیم پاشاى بابانەوە، ئەو کاتە سلێمانى نزیکەى (200) دووسەد ماڵ دەبوو، هەشت ماڵى مەسیحى تیابوو، لەگەڵ فراوانبوونى شارى سلێمانىء وزیادبوونى ژمارى دانیشتوانى، ماڵە مەسیحییەکانیش روو لە زیادبوون کرد.

کەنیسەى سلێمانى لە ساڵى 19862دا دروستکراوە، لە زەمەنى حوکمڕانى پاپا (پیدوسى دووهم)دا بە فەرمانى مەتران (مار شمعون) کە فەرمانڕەواى کەنیسەکانى ناوچەى سنەو دەوروبەرى بوو.

پێش ئەوەى کەنیسەى سلێمانى دروستبکرێت بۆ بەجێهێنانى فەرمانى ئاینى خۆیان لە یەکێک لە ماڵە مەسیحییەکان نوێژو عیبادەتى خۆیان دەکرد.

کەنیسەى سلیمانى دەکەوێتە گەڕەکى سابونکەران، کە  بە گەڕەکى گاوران ناسراوە. لەسەر ئەرکى بازرگانێتى مەسیحى بە ناوى (الیا)وە ئەو کەنیسەیە درووستکراوە.

مەسیحییەکانى شارى سلێمانى زۆربەیان سەر بە مەزهەبى (کاسۆلیک – کلدان)ن، تەنها یەک دوو خێزانیان نەبآ سەر بە کەنیسەى ئەرمەنىء ئاشوورین، کە ئەوانیش هەر لە کەنیسەى سلیمانى نوێژو عیبادەتى خۆیان دەکەن.

کارى بازرگانىء هاتووچۆکردن هۆکارێکى گەورەبوو بۆ نیشتەدجێبوونو کۆبوونەوەى مەسیحییەکانى شارى سلێمانى کە زۆربەیان لە ناوچەکانى کۆیەو سنەو دەروبوبەرى سنەو ناوچەى هیرانء نازەنین لەگەلڕ شارى موێلء دەروروپشتى موێل ژیاونء هاتوون بەرەو شارى سلێمانى.

لە گۆڤاری خاک ژمارە ٧ ساڵی یەکەم دەرچوی 1998.01.01

             گۆڤاری خاک ژمارە٧ بابەتی بابانوئێل لەنێوان وەهم وحەقیقەتدا   babnoel1

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *