ـ هاوڕێ بمانبوره ئه‌مساڵ یادی شه‌هید بونت هاوسات بو له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ناوی کاندیدی قه‌واره‌سیاسییه‌کان بۆ په‌رله‌مان ، بۆیه زۆرێک له‌ئێمه کاتی ئه‌وه‌مان نه‌بوو وه‌ک پێویست شکۆمه‌ندت بکه‌ینه‌وه . وێنه‌یه‌کی بڵاونه‌کراوه‌ت بڵاوبکه‌ینه‌وه ، شیعرێکت بکه‌ین به‌گۆرانی ، شریتێک له‌شریت وئه‌رشیفی به‌جێماوت بکه‌ین به‌به‌ڵگه و هۆی کوشتنت . له‌کاتێکدا که هه‌ق بوو هێنده‌ی سه‌رقاڵی بڵاوکردنی وێنه‌ی کاندید و قه‌ره‌باڵغکردنی فه‌یسبوک و که‌ناڵه جۆراوجۆره‌کانی سۆسیال میدیا بوین به ڕوپه‌ڕی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌کانیشه‌وه به گه‌ڕان و پیداگرتن له‌سه‌ر ناهه‌قی کوشتنی تۆ و هاوبیره‌کانت سه‌رگه‌رم ماڵ و واڵ قه‌ره‌باڵغبکردایه ،بریا له‌م رۆژه‌دا هێنده خه‌ریکی خۆ نه‌بوینایه ، ببوره له بی هیوا بونت .
من ئه‌زانم تۆچاوه‌ڕێی ئه‌م که‌مده‌نگه‌یه‌ت له‌ئێمه نه‌ده‌کرد ، تۆچاوڕێی له‌بیرکردنی ئێمه بۆ ناهه‌قی و کوشتنی تۆ نه‌ده‌کرد به‌ڵام پێم سه‌یره داوای شتێک له‌ئێمه ده‌که‌یت که‌ته‌نها تۆ گیانت بۆی به‌قوربانی داوه بۆیه‌کا لام وایه هه‌رتۆی له‌ماناکانی قوربانی دان له‌پیناو ئازادی راده‌ڕبڕین له‌ئێمه باشتر ده‌گه‌یت ، دواتریش له‌ئێمه‌یه‌ک داوابکه‌یت ، چاوه‌ڕێ بکه‌یت که قوربانی دانی تۆ بکه‌یه‌ن به‌چه‌قی روماڵ و هه‌واڵ و به‌دواداچون و داخوازییه‌کانمان له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌به‌ته‌نها به‌هه‌ڵپه‌ساندنی گه‌ڕان به‌دوای بکوژانت به‌س بوو بۆ بیرهاتنه‌وه‌مان وده‌رکردنمان له خۆخه‌ریک کردن به کاندیده‌کانامان … هیچ مانایه‌کی ئه‌وتۆ ناگه‌ێنێت گه‌ر تۆ نه‌بیته سومبوله‌که‌ی .
ـ ئاخر براله تۆ داوایه‌کی گه‌لی قورست له‌ئێمه هه‌یه تۆ ده‌ته‌وێت ئێمه خۆویستیه خۆروسک وزاده‌ی تێفکرینامان له‌ئاست ویستی پیرۆزی و خۆبه‌کوشتدانه‌که‌ی خۆت به‌رزتر بنرخینین ، تۆ ده‌ته‌وێت ئێمه له گه‌یاندنی هه‌واڵی کاندیدو ڕکابه‌ره‌کان دواکه‌وین !؟ دواتر نازناوی “سه‌باق” له‌ده‌ست بده‌ین ئه‌ی ئێمه ڕۆژنامه‌نوسی چین ئه‌گه‌ر پێشه‌نگ نه‌بین له زوتر و زیاتر بڵاوکردنه‌وی ناوی کاندیده‌کانی په‌رله‌مان … قابیله کات و نیازی ئه‌وه‌مان هه‌بێت له‌م هه‌ڵپه و شه‌ڕه نوێ یه‌ی نیوان ڕکابه‌ره‌کان ، تۆ وه‌ک پێوست له‌ئاست به‌رپرسیاریه‌تی مێژوی وچاره‌نوسسازی که‌یس وهۆکاری کوشتنت یاد بکه‌ینه‌وه . دواتر هاوڕی هێنده گله‌یی له‌ئێمه مه‌که چونکه من تێناگه‌م له‌به‌دبه‌ختی تۆ دا بوو یان پیشه‌ی ده‌سه‌ڵات و مه‌به‌ستیداری ئه‌وبوو ڕۆژێکی ئاوه‌ها باشی بۆ ڕێکه‌وتوه بۆ شاردنه‌وه‌ی شکۆمه‌ندی یادکردنی تۆ ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی که ده‌ستی به‌خوێنی تۆ سوره به‌ئاگایه که به‌شێک له‌کاری ئێمه ئه‌وه‌یه که گه‌ر هیچمان نه‌بوو بۆ ئه‌مرۆ باسی بکه‌ین ناچارین په‌ڕه‌ی کۆنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه بۆیه ده‌کرێت بڵێن له‌ئه‌مڕۆ شیاوتر نه بوو بۆ ونکردنی دوێنێ له‌ئه‌مڕۆدا . بۆیه ون بویت !
ـ لام سه‌یر نی یه کاتێک که ئێمه به‌هۆی خه‌یاڵ پڵاوی زوو بون به‌ڕۆژنامه‌نوسی وکه‌ف وکوڵی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رقاڵبوین له‌تۆ تێنه‌گه‌یشتین مه‌به‌ستت چی بوو که ئه‌مڕۆ یه‌کێک له خه‌ڵاته‌کانت به‌خشی به هاو چاره‌نوسێکی خۆت که کاکه بێستون بوو. ده‌تویست چیمان پێ بڵێت !؟ مه‌به‌ستت بوو له‌پاڵ خۆت به‌دوای هۆی له‌سه‌ر ژیان نه‌مانی ئه‌ویش قسه‌به‌کیه‌ن … ! تۆ ده‌ته‌وێت ئێمه ده‌ست له‌و هه‌موو هه‌واڵ گه‌رمی یه‌ی هه‌ڵبژاردن بێنین و به‌های خۆ به‌کوشتدانی تۆ و هاوپیشه‌و و چاره‌نوسه‌کانی وه‌ک ئێوه بنرخێنین !؟ .ناهاوڕێ ئه‌وه ئێمه نین ! که ئه‌م کاره‌مان لێبوه‌شێته‌وه چونکه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و کاره بکه‌ین ئیدی هیچمان له‌بازاڕ گه‌رمی شایه‌رو نوسه‌رکڕو فرۆشدا نرخیکی ئه‌وتۆمان نامێنێت . مه‌گه‌ر تۆ بێ ئاگایت له‌وه‌ی که‌نرخی ئێمه به‌نده به له‌بیرچونی ئێمه بۆ ئێوه .
ـ نا هاوڕێ من تێده‌گه‌م تۆ بۆ دڵگرانیت بۆ گله‌یت هه‌یه ؟ تۆ ده‌ته‌وێت ئێمه له‌وه‌زیاتر یادت بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری سه‌نگه‌ر گۆڕین و نه‌بونمان به‌یاریزان له‌مه‌یدانی رۆژنامه‌گه‌ری بۆ نه‌مێنێته‌وه. تۆ له‌خۆت بپرسه ئێمه شایسته‌ی ئه‌وغه‌درلێکردنه‌یه‌ن که‌تۆ له‌ئێمه‌ی ده‌که‌یت ، بۆ پیت وابێت ئێمه ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌تۆ خه‌ونت پێده‌بینی قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌که‌ین ئیدی ڕۆژنامه‌نوس نین !؟ بۆ پێت وایه ئه‌گه‌ر ئه‌وکاندیدانه رۆژیک له‌سه‌رتۆ بوه‌ستانایه‌و یادیان بکردیتایه ده‌بونه نوێنه‌ری ده‌نگی ئازادی تۆ !؟
سلێمانی
2013.07.21