117 ئه‌و لیسته‌ی که یه‌سوعێکی نیللی مژده‌به‌خشیه‌تی
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
یه‌کێک له کۆڵه‌که‌کانی هاندانی ده‌نگدان به‌حیزبێک یان قه‌واره‌یه‌کی سیاسی کارنامه‌که‌یه‌تی ، ئه‌گه‌ر بڕوانینه کارنامه‌ی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئاست بانگه‌شه‌و کارنامه‌ی قه‌واره‌کانی تردا گشتگیرترین به‌رنامه‌یه که له‌سه‌ربنه‌مای هاوڵاتی بون و چه‌مکی هاونیشتینمانی بونیات نراوه. له‌مڕوانگه‌یشه‌وه ئه‌گه‌ر بڕوانینه ئامانجه نیشتیمانی ودیموکراتییه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هاتوه که : بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر بنەمانی ئینتما بۆ نیشتمانی کوردستان دامەزراوە، کوردستانیبون لە دیدی بزوتنەوەی گۆڕاندا ناسنامەیەکی کۆکارە، هەمو هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان و (دانیشتوانی ناوچە کوردستانيیە کێشە لەسەرەکان) دەگرێتەوە، کە دانیشتوی هەرێم بێت، سەر بە هەر نەتەوە و پێکهاتەیەکی ئیتنی و ئاینی و مەزهەبی بێت.
له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کار له‌سه‌رچه‌مکی هاوڵاتی بونی نیشتیمانی بونی تۆ ده‌کات نه‌ک له‌سه‌ر جیاوزی پێکردنی تۆ نه‌ک له‌سه‌ر چه‌مکی پارێزگاری داب ونه‌ریت هو خواستێکی کۆنسرڤاتیزم . گۆڕان لیستێک نییه تانها بۆ زۆرینه‌ی موسوڵمان بێت یان داکۆکیکه‌ری که‌مینه‌ی مه‌سیحی ، کاکه‌ی ، ئێزیدی ، تورکامان بێت ، گۆڕان لیستێکه بۆ هه‌موان دروشمه‌کانی گۆڕان هێنده‌ی ته‌عبیر له‌خواستی تۆی هاوڵاتی ده‌کات هێنده گوزارشت له ئایدۆلۆژیایه‌کی دیاری کراو ناکات.
ـ ئێمه‌ی مه‌سیحی له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌میشه هاوڵاتی پله دوو بوین جارگه‌لێکیش له ڕوخساردا برای مه‌سیحی بوین لێ که‌م کات هاوڵاتی ئه‌م نیشتیمانه بوین . کاتیه‌تی ئیتر هاوڵاتی ئه‌م نیشتیمانه بین ، به بڕوای من ئه‌وه‌ی که‌ده‌مانکات به‌هاوڵاتی ئه‌م کوردستانه ، ده‌نگدانه به‌لیستی گۆڕان ، من به‌ئاگام زۆرێک له‌ئێوه ترس و تۆقاندن و نانبڕین سه‌راپا هزروبیرتانی پۆشیوه ،هه‌ربۆیه‌ش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ داوایه‌کی نییه له‌ئێوه جگه له ئاوڕدانه‌وه له‌ویژدان وده‌نگدانتان به‌لیستی 117ی گۆڕان ، ئێوه‌ن که‌ده‌تاوانن ئه‌م جاره موزایه‌ده‌و هاوکێشه‌کانی ده‌سه‌ڵات که‌به‌درێژای پتر له بیست‌و یه‌ک ساڵ به‌سه‌رماف وئه‌رکه‌کانتانه‌وه ده‌یکات بیگۆڕن . خودی به‌شداری چون بۆ ده‌نگدانت هه‌نگاوێکه بۆ گۆڕین چ جای ده‌نگدانت به‌لیستی 117 .
ـ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین 25 ی 7 که به‌له‌دایکبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ژمارده‌کرێت وه‌رچه‌رخانێکی مێژووی له گۆڕه‌پانی ململانێی و هاوکێشه‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستان خوڵقاند ، ئێمه به‌ده‌نگی هاوڵاتی مه‌سیحی ئه‌مجاره ده‌توانین وه‌رچه‌رخانێک له گۆڕێنی ستراتیژ‌و کارنامه‌ی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات و به‌کارهێنانمان بۆ مه‌رامی حیزبی بهێنینه کایه‌وه ، مه‌حاڵه ئه‌م کاره بێته دی ئه‌گه‌ر نه‌چین بۆ ده‌نگدان . بۆ من هێنده‌ی گرنگه هاوڵاتی له‌گۆشه‌ی په‌راوێز خستن و به‌که‌مزانی رۆڵگێرانی تاک ده‌ربکرێت هێنده‌گرنگ نی یه بون به ئه‌ندامی گۆڕان . گۆڕان بون ئابونه‌دان وبه‌شداری کردنی به‌زۆره‌ملێی کۆبونه‌وه‌ی حیزبی و به‌ڵێنی درۆ نییه… گۆڕان بون په‌یامێکی مه‌سیح خۆیه‌تی . ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی پێویستی به‌مه‌سیح نه‌بوایه مه‌سیح په‌یامبه‌ری نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر دۆخی ده‌وڵه‌تداری کوردستان پێویستی به‌گۆران نه‌بوایه هیچ پێویستی به هێزی گۆڕان نه‌ده‌بوو . هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌تان پێتان وایه ده‌بێت ئه‌م وه‌زعه بگۆڕدرێت . باشترین ده‌رفه‌ت که‌ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م هه‌موو هاوڵاتیانی کوردستاندا ڕه‌خسابێت گۆڕینیه‌تی به‌هێزو بازوی ده‌نگدانی ئێوه به‌لیستی گۆڕان . فه‌لسه‌فه‌ی به‌شداری کردن له‌هه‌ڵبژاردندا بۆ خۆی وه‌ڵامێکی گونجاوه بۆ هه‌موو ئه‌وبه‌دکاری وخراپه‌کاری وناوڕزاندنه‌ی که ده‌سه‌ڵات ده‌یکات ده‌رهه‌ق به‌ئێوه و هه‌مو هاوڵاتیانی کوردستان . هه‌موان ئه‌توانین به به‌شداریکردن و چون بۆ ده‌نگدان هه‌ڵگری په‌یامی گۆڕان بن .
ـ مافی خۆتانه که بچن بۆ ده‌نگدان ، مافی خۆتانه به‌شداربن له‌پرۆسه‌ی سیاسی کوردستان ، ئه‌رکی خۆتانه چی دی قبوڵی نه‌که‌ن حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌بیانوی پارێزگاریتان موزایه‌ده‌تان به‌سه‌ردا بکه‌ن ، ئه‌رکی پارستنی حه‌ره‌می پیرۆزی کڵێسایه‌ک و په‌رستگایه‌کی ئێزیدی و مزگه‌وتێك نابێت ببێته هۆ وئامرازێک بۆ منته‌بارکردنتان .
ـ بۆ دڵنیا بون که‌هه‌میشه به‌حوکمی که‌می رێژه‌یمان پێویستیمان به‌دڵنیای هه‌بوه … گۆڕان هێزێک نییه له بانگه‌شه‌دا شتێک بڵێت وله‌پراکتیک و له‌ده‌سه‌ڵاتدا کارێکی تر ئه‌نجامبدات ، ئه‌وه گۆڕان نییه که له‌لایه‌ک زه‌وه‌ی وزارتان داگیربکات، له‌سایه‌ی ئه‌ودا لێتان بکوژێت و بژیوی ئابوریتان بخاته مه‌ترسییه‌وه و به‌ناوی کۆتاو که‌مینه‌ی ئاینی موزایه‌ده‌تان به‌سه‌ر بکات و ، به‌دیوێکی تریشدا له‌پراکتیک و له‌دروشمدا چه‌وسێنه‌رتان بێت.
بۆیه :
ـ هاونیشتیمانی مه‌سیحی له‌ڕۆژی ده‌نگدانت له‌بیرت بێت که مه‌سیح له‌پێناو تۆ و مرۆڤایه‌تیدا گیانی به‌خشی ، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی تۆ باشتر بکات ، ئه‌مرۆش بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانت ئاسوده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانت بگۆڕێت ده‌نگ بده به‌لیستی 117 ی گۆڕان ، ئه‌ولیسته‌ی که یه‌سوعێکی نیللی مژده‌به‌خشیه‌تی .
” ده‌نگت ویژدانته ویژدانت مه‌فرۆشه “
له‌به‌رواری 2013.09.14 له‌ماڵپه‌ڕی سبه‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه .
http://sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=6921&AuthorID=55