
خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان که له‌ساڵی 1992 دا ئه‌نجامدرا ، ئه‌وکات هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌بوو به‌ڵکو هه‌ڵبژاردن بۆ ڕابه‌ڕی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کوردستان هه‌بوو کاندیده‌کانیش بریتیبون له‌چوار کاندید ( مام جه‌لال ، د. مه‌حمود عوسمان ، مه‌سعود مسته‌فا بارزانی ، عوسمان عه‌بدولعه‌زیز )
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌نجامه‌که‌ی به‌ته‌مومژاوی به‌ڕێکرا هه‌تاکو ئێستاش ئه‌نجامێکی دروستی ئه‌وهه‌ڵبژاردنه به‌ده‌ست ناکه‌وێت و سه‌رکه‌تو شکست خوارد‌و له‌وهه‌ڵبژاردنه‌دا ڕانه‌گه‌ێنرا به‌ڵکو له‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ی که رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان ڕابگه‌ێنرێت ، ڕێکه‌وتنی نێوان ( ینک) و ( پ‌د‌ک) جێی گرته‌وه که بریتی بوو له شه‌راکه‌تی ده‌سه‌ڵات به‌ڕیژه‌ی %50 به %50 که‌دواتر ئه‌م ڕێکه‌و‌تنه به ڕێکه‌وتنی فیفتی فیفتی ( په‌نجا به‌په‌نجا ) له‌ناو خه‌ڵکا گوزه‌ری ده‌کرد. لێره پێویسته بڵێن که ڕکابه‌ری بۆ ڕابه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری کوردستان له‌ڕاستیدا له‌نیوان مام جه‌لال و کاک مه‌سعود دا بو د. مه‌حمود عوسمان له‌ژێر کاریگه‌ری وهاوسۆزی پارتی خۆی کاندید کردبو بۆ په‌رت بون وکه‌م کردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی تاڵه‌بانی له‌ناوچه‌ی باڵاده‌ستی تاڵه‌بانی ، له‌به‌رامبه‌ریشدا رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی مامۆستا عوسمان له‌ژێر ویست و کاریگه‌ری تاڵه‌بانی تائاستێکیش ئێران خۆی کاندید کردبو بۆ په‌رته‌وازه‌بون و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی بارزانی له هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ندێک شوێنپێی به‌هێزی بزوتنه‌وه له بادینان.
خولی رابڕدوی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، که له‌ساڵی 2009 دا ئه‌نجامدرا کاندیده‌کان بریتی بون له ( د.که‌مال میراوده‌لی . مه‌سعود مسته‌فا بارزانی ، هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ، حسێن گه‌رمیانی ، سه‌فین شێخ محه‌مه‌د ) پێش کۆتای هه‌ڵبژاردنه‌کان بارزانی له‌په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگی به‌چنگ هاتو هه‌میشه ده‌یگوت ئه‌گه‌ر به‌رێژه‌یه‌کی که‌م له سه‌روله50% په‌نجای ده‌نگه‌کان بهێنێت ئه‌وا سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ناکات . دواتریش ئه‌ناجه‌ماکان به‌م شیوه‌یه راگه‌ێنرا که بارزانی نزیکه‌ی % 70 ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستهێنابوو .
1- مه‌سعود بارزانی 69.57 %
2- كه‌مال میراوده‌لی 25.32%
3- حوسێن گه‌رمیانی 0.59%
4- هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمد 3.49%
5- سه‌فین شێخ محه‌ممه‌د 1.4%
ـ خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 وه ساڵی 2009 وه هه‌ڵبژاردنی داهاتو که‌بڕیاره له‌ئه‌یللوی 2013 ئه‌نجامبدرێت ئه‌وه به‌دی ده‌که‌ین خۆکاندیدکردنی مه‌سعود بارزانی یه بۆ پۆستی ڕابه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری کوردستان وپۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم.
ئه‌وه‌ی که‌له‌خوله‌کانی ڕابردوی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌دی ده‌که‌ین ململانێی ژێر به‌ژێری یه‌کێتی وپارتی یه بۆ که‌مردنه‌وه‌ی ده‌نگی بارزانی وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌نگی یه‌کێتی لانی که‌م یه‌کێتی به کاندیدکردنی هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نزیکه‌ی % 4 ده‌نگه‌کان له‌بارزانی کرده‌وه ، له‌کاتێکدا که بارزانی کاندیدی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان بوو . ئه‌توانم بڵێم به‌هه‌مان نۆرمی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1992 کار کراوه پێده‌چیت بۆ ئه‌م جاره‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ڕاگه‌ێنراوه بارزانی کاندیدی یه‌کێتی وپارتی یه ، یه‌کێتی له‌دواساتدا کاندیدێکی هه‌بێت !؟ هه‌بونی ئه‌وکاندیده‌ی یه‌کێتی مه‌رج نی یه ئه‌م جاره زیان به‌بارزانی بگه‌ێنێت یاخود یه‌کێتی وه‌ک فشار به‌کاری بهێنێت له‌سه‌ربارزانی و منه‌تباری بکات به‌وه‌ی که کاندیدی به‌هێزی نه‌بوه هێنده‌ی پێده‌چیت ئه‌مجاره سودی پێبگه‌ێنێت له‌ئه‌گه‌ری هه‌بونی کاندیدێکی به‌هێزی ئۆپۆزسیۆن . !؟
خولی رابردوی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئۆپۆزسیۆن به‌فه‌رمی کاندیدێکی ئه‌وتۆی نه‌بو که ڕکابه‌ری بارزانی بکات بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، ئه‌وه‌ی که‌هه‌بوو چه‌ندکاندیدێک بون له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌جێنداو کارنامه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن خۆ کاندید کردبوو ، ئه‌وه‌ی که‌جێگه‌ی موفاجه‌ئه‌بوو که ئه‌وکاندیدانه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که پێشخان و رابوردویه‌ک وئاماده‌یه‌کی زۆریان له‌گۆڕه‌پانی سیاسی نه‌بووه ، به‌ڵام توانیان له‌ئاست به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگ و که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی بارزانی ببنه فشار و نمونه‌یه‌کی نوێشیان خسته ناو مێژوی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان . هه‌ر ئه‌م کاندیدانه و ئه‌نجامی به‌دستهاتویان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان وا ده‌کات ئۆپزسیۆن به‌چاوێکی تره‌وه بڕوانێته مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم !
ـ له‌ئه‌مڕۆدا باس له‌هه‌بونی کاندید ده‌کرێت له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه . که‌ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی نوێ و ئه‌زمونێکی نوێ یه بۆ خۆتاقیکردنه‌وه‌ی سه‌نگی ئۆپۆزسیۆن ، وهه‌ڵگڕانی هاوسه‌نگی و هاوکێشه سیاسییه‌کان له‌ناو کوردستاندا . ئه‌وه‌ی که له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی کوردستان نه‌گۆڕ بێت خۆ کاندیدکرنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی یه بۆ خولێکی تری سه‌رۆکایه‌تی . له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌هه‌ڵوێستی گۆڕدراوی ئۆپوزسیۆن هه‌بونی کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌دی ده‌که‌ین.
پێده‌چیت ئۆپۆزسیۆن دواجار له‌سه‌ر کاندیدکردنی که‌سایه‌تییه‌کی ئیسلامی ڕێکبکه‌وێت که ڕکابه‌ری مه‌سعود بارزانی بکات ، باشترین کاندیدیش که ئۆپۆزسیۆن بیری بۆبچێت که‌سایه‌تی یه‌ک ده‌بێت له‌یه‌گرتوی ئیسلامی وه هاتبێت . به‌بروای من سه‌لاحه‌دین به‌هادین . یه‌کێکه له‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که زۆرتین چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ببێته کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم . به‌کاندیدن کردنی کاریزمایه‌ک له‌ناو ڕیزی ئیسلامی هێزه‌کانی کوردستان ، ده‌بێته فشارێکی گه‌وره له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی بارزانی وه ئه‌گه‌ر به شه‌فافیه‌ت پرۆسه‌که به‌ڕێوه‌بچێت ، ئه‌گه‌ر ده‌نگی جه‌ماوه‌ری لایه‌نه‌کانی تری ئۆپۆزسیۆن و به‌تایبه‌ت گۆڕان بۆ ئه‌وکاندیده بڕوات ، ئه‌گه‌ر ( ینک ) کاندیدی به‌هێز له‌ناوچه‌ی هه‌ولێر دروست نه‌کات ،که‌له‌یه‌کاتدا رکابه‌ری ئۆپۆزسیۆن وبارزانی پیبکات ) ئه‌گه‌ر هێزه ده‌رکی و ناوخۆییه‌کان کۆده‌نگ بن له‌سه‌ر تاقیکردنه‌وه‌ی حوکمڕانی ئیسلامی له‌هه‌رێمی کوردستان به‌دوری نه‌زانین که سه‌رۆکی داهاتوی هه‌رێم له هێزێکی ئیسلامی یه‌وه بێت .
ـ خۆ ئه‌گه‌ر کار به‌ئه‌نجامی راپرسی یه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی هه‌ندێک له‌میدیا سێبه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش بکرێت ، ئه‌وه به‌دی ده‌که‌ین که نه‌خێره‌کان بۆ بارزانی له‌هه‌ڵکشاندایه ، که‌ئه‌مه‌ش بۆ خۆی پێوه‌رێکی تره بۆ هاندانی ئۆپۆزسیۆن له راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که کاندیدی ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆکای هه‌رێم .
2013 .04.15
بۆ بینینی بابەتەکە بە PDF کلیک لێرە بکە هاوڵاتی ژمارە ١٠٣٦ دەرچوی 2013.04.18