
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری :
بچوکردنه‌وه‌ی سه‌ددام وله‌سێداره‌دانی له‌سه‌رکه‌یسی دوجه‌یل نه‌ک که‌یسی ئه‌نفال خۆشبه‌ختی کورده..؟
تەوەرە و باسێك لەسەرلە سێدارەدانی هەرسێ تاوانباری دەسەڵاتداری پێشووی عێراق، بۆ تاوتوێكردنی دادگای كردنی سەدام حسێن سەرۆكی لەسەر لادراوی عێراق و بڕیاری لەسێدارەدانی و چۆنیەتی جێبەجێ كردنی پرۆسەكە و لەسێدارەدانەكەو قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان بەتایبەتی لە دۆسیەی ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە، بۆ ئەم بەشەی تەوەرەكەمان نووسەر و رۆژنامەنووسی دوورە وڵات (کامه‌ران ئیسحاق په‌ری)وەڵامی پرسیارەكانی كوردستان راپۆرتی دایەوە.
كوردستان راپۆرت: ئایا تاچەند ئەو لە سێدارە دانە یاسایی بوو ؟ (کامه‌ران ئیسحاق په‌ری)به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بده‌مه‌وه،گه‌ره‌کمه گوته‌یه‌کی میشێل فۆکۆبهینمه‌وه گۆڕکه‌ده‌ڵێت (رۆڵی رۆشنبیر ئه‌وه‌یه که‌هه‌ندێک شت له‌زه‌ینی خه‌ڵکدا بگۆڕێت)له‌م گۆشه‌نیگایه‌شه‌وه ئومێده‌وارم ته‌وه‌روباسی له‌سێدارادنی سه‌دام ئه‌و ڕۆڵه بگێڕێت که فۆکۆ خوازیاره بیهێنێته‌کایه‌وه، هاوکات، قسه‌کردن له‌سه‌رته‌وه‌ری دادگایکردنه‌که‌وگرتنه‌به‌ری ئه‌وڕێ و شوێنانه‌ی که‌گیراونه‌ته‌به‌ر بۆپێکانی ئامانجه‌گشتییه‌کان، به‌هه‌زاران وشه له‌خۆئه‌گرێت، ئه‌شکرێت له‌ئاینده‌دا له‌دووتۆی سه‌دان په‌رتووک کۆبه‌ندیان بکه‌ین وله‌خانه‌ی کتێبه‌کانیش به‌نه‌مری هاڵیانگرین، به‌ڵام باپرۆسه‌ی له‌سێداره‌دانی سه‌ددام وداروده‌سته‌که‌ی ته‌نهاسه‌فته‌کردنی وشه نه‌بێت، به‌ڵکو له‌ناوهه‌مووئه‌وکتێبانه، له‌ناوهه‌مووئه‌و وشه‌په‌نگ خواردوانه‌دا به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بکه‌وین وبپرسین کێسی له‌سێداره‌دانی سه‌ددام چی به‌قازانجوچی به‌ززیان که‌وته‌وه .؟ له‌سیداره‌دانی سه‌ددام وه‌ک پرۆسه‌تایبه‌تمه‌ندی وڕه‌نگ وسیمای تاراده‌یه‌ک جیاوازله‌هه‌رپرۆسه‌یه‌کی تری دادگای کردنی تاوانباران هه‌یه، ئه‌گه‌رباس له‌یاسایی پرۆسه‌وجێبه‌جێکردنی سزاکه بکه‌ین ئه‌بێت سه‌ره‌تا ڕاشاکاوانه بڵێن که پرۆسه‌که هه‌رله‌یه‌که‌م ساتی له‌دایکبوونی به‌مردووی له‌دایک بووه‌و به‌مردوویش له‌زاکیره‌دا ده‌مێنیته‌وه. له‌سێداره‌دانی سه‌ددام ستراتیژێکی پڕله‌به‌دگومانییه، ستراتیژی رژێمێکه بۆپاراستنی هه‌یبه‌ت وسه‌نگی سیاسی خۆی په‌نای بۆبردوه ئه‌توانم بڵێم ئه‌م ستراتیژه، نه‌یتوانی وه‌ک پێویست رۆڵی کاریگه‌ری خۆی ببینێت وئه‌وئامانجه‌ش بهێنێته‌ده‌ی که ئه‌و ڕژێمه‌خوازیاری هێنانه کایه‌ی بوو، چمکێکم ده‌رکه‌وت که دیموکراسیخوازه نوێکانی پاش رووخانی عێڕاق ویستیان به‌و دادگاییه لافی ئه‌وه‌لێبده‌ن که‌ده‌یانه‌وێت عێراق به‌ئه‌زموونێکی ده‌گمه‌ن وبێ وێنه‌ودانسقه‌له‌مێژووی فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌که‌به‌رن که‌چی شێوازی به‌ڕیوه‌چوونی پرۆسه‌که تادواساتی ته‌واوبوونی دواتریش له‌بیرچوونه‌وه‌ی له‌هزری دۆست ونه‌یاردا، پرۆسه‌یه‌که‌به‌ناکامڵی ده‌مێنێته‌وه‌له‌سێداره‌دانه‌که‌شی به‌وشێوه‌یه‌هێمایه‌ک بوو بۆ پوچکردنه‌وه‌ی ئه‌ولاف وبه‌شان هاتنه‌خواره‌وه‌وباوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتگرانی پاش سه‌ددام، پێشوه‌خت زه‌ماوه‌ندیان بۆده‌گێڕا ده‌ریشکه‌وت که‌سیاسه‌تمه‌داره مۆدێرنه‌کانی عێراق په‌روه‌رده‌ی بارێکی ته‌نگه‌ژه‌و ناهه‌موارن.
كوردستان راپۆرت: بۆ پەلە كرا لە سێدارەدانی سەدام و بەرزان تكریتی و عەواد بەندەر، ئایا دواكەوتنی لە سێدارەدانەكە هیچ كۆسپێكی درووست دەكرد لەسەر وەزعی ئێستای عێراق، تۆ پێت وانیە بەلە سێدارەدانیان چەندین نهێنیان بردە ژێر گڵ، نەدەكرا زیاتر ئیشیان لەسەر بكرێت بۆ زیاتر دەرخستنی تاوانەكانیان تاكو كۆتای پرۆسەكە ئینجا لەسێدارەبدرانایە؟ (کامه‌ران ئیسحاق په‌ری)بۆچی په‌له‌یان کرد، ئه‌وپرسیاره‌قسه‌ی زۆرهه‌ڵده‌گرێت، باشتروایه‌پرسیاره‌که‌به‌شێوه‌یه‌کی تر بکه‌ین وبڵێن بۆچی دواکه‌وتن له‌سێداره‌دانه‌که‌ی، به‌مانایه‌کی ترئه‌گه‌رئامانج له‌پرۆسه‌که مه‌رگی سه‌ددام ببوبێت بۆله‌یه‌که‌م ساته‌وه ئه‌ویان نه‌کردوه، بۆوه‌ڵامی په‌له‌کردن یان دواکه‌وتن بۆله‌سێدارادنی یان هه‌ر سزایه‌ک که‌به‌شایسته‌ی تاوانه‌کانی بزانرێت ئه‌و گوته‌یه‌مان بۆپشت ڕاست ده‌کاته‌وه‌که‌په‌له‌کردن یان دواکه‌وتن له جێبه‌جێ کردنی سزای تاوانبارن شکستێکی تری پرۆسه‌که‌یه، که به‌یه‌ک ئاراسته له‌گه‌ڵ نه‌پێکانی ئامانجه گشتییه‌کان یه‌کده‌گرێته‌وه، به‌ڵام داخۆئه‌گر په‌له نه‌کرایه‌سه‌ددام هیچی ئاشکرا ده‌کرد، بۆخۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌کی تره‌له‌ناسینی که‌سیه‌تی وره‌فتاری سه‌ددام، به‌ڕای من ئه‌گه‌رمه‌به‌ست له‌چاوه‌ڕێکردن، تاکاتی ته‌واوبوونی پرۆسه‌که ئه‌وبه‌دگومانییه دروست ده‌کات که‌نه‌ده‌بوایه‌هه‌بێت باشه ئه‌گه‌ر به‌وهه‌مووبه‌ڵگه‌وشایه‌ت و(ته‌ن)ه له‌دیکۆمێنت له‌سه‌رتاوانه‌کانی سه‌ددام نه‌توانین ئه‌وه‌بسه‌لمێنین کهسهددام که‌سێکی جینا‌یه‌تکاربووه وچاوه‌ڕیی ئه‌وه‌بین به‌ڵکابه‌م ئاخری عومره‌موعجیزه‌یه‌ک دروست بێت ونهێنی یه‌کمان بۆئاشکرابکات؟ یاخودلانی که‌م په‌شیمانیه‌ک بنوێنیت!!..که‌ئه‌مه‌هه‌رگیزله‌گه‌ڵ که‌سیه‌تی سه‌ددام ناگونجێت، ئه‌مه‌تێنه‌گیشتنه له‌سه‌ددام، هه‌رچی له‌باره‌ی خۆله‌گێلیدانی مام جه‌لال بۆله‌سێدادانه‌که‌ی و هه‌ڵوێسته‌ی ئیمزا نه‌کردن وخه‌مساردی نواند له‌ئاست سزای له‌سێداره‌دانی سه‌ددام تاڕادده‌ی که‌نارگیری ودووره‌په‌رێزی وده‌نگ نه‌کردن به‌ڕای من له‌وسۆنگه‌یه‌وه سه‌رچاوی گرتوه که‌مام جه‌لال نایه‌وێت له‌دواساتی ته‌مه‌ن وخه‌باتی سیاسی خۆیدا ده‌ستی به‌خوێنی سه‌ددام سووربێت وله ئاینده‌شدا بکه‌وێته ژێرتوانجی کۆنخوازی دوێنێ وئافه‌رینی نوێ خوازه‌کانی سبه‌ی پاش خۆی..مام جه‌لال نه‌یویست بۆمێژووی سه‌روه‌ری و نوشوستییه‌کانی ئه‌وده‌سکه‌وته تۆماربکات که‌پێشترسه‌رکرده کورده‌کان له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی هه‌لوده‌رفه‌تدا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانیان داوه. ده‌نا باوه‌ڕناکه‌م گه‌رمام جه‌لال بیویستایه رۆڵێکی به‌رچاوترله‌پرۆسه‌که ببینێت که‌س بیتوانیایه ڕێگری بخستایه‌ته به‌رده‌می یاخودخۆشی بێده‌نگ بوایه‌له‌سه‌رئه‌وڕۆڵ نه‌دیتنه.
كوردستان راپۆرت: نەدەكرا لە پیش مەلەفی دوجەیلەوە لەسەر مەلەفی ئەنفال و كیمیا بارانی هەڵەبجە دادگای بكرانایە، تۆ پێت وانییە جۆرێك لەسیاسەت بەدی دەكرا، تۆ پێت وایە ئەوە ئەنفالێكی تر بوو بۆ كورد و بەسەر گەلە كوردا هات؟
(کامه‌ران ئیسحاق په‌ری):بچوکردنه‌وه‌ی سه‌ددام وله‌سێداره‌دانی له‌سه‌رکه‌یسی دوجه‌یل نه‌ک که‌یسی ئانفال خۆشبه‌ختی کورده، نه‌ک سیابه‌ختی بێت..!؟،ئه‌بێت کوردسوپاسی خوداوه‌ندبکات بۆئه‌وه‌ی کهسهددام له‌سه‌رئه‌نفال له‌سێداره نه‌درا، چونکێکم ئه‌گه‌ر بهاتایه‌سه‌ددام له‌سه‌رئه‌نفال له‌سێداره‌بدرایه ئه‌نفال له‌کێشه‌ی میله‌تێکه‌وه بچووک ده‌بووه‌وله‌ناو یه‌ک که‌سدا کۆده‌بووه‌وه، (که‌ئه‌ویش خودی سه‌ددامه)…له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نفال هه‌تا ئه‌مڕۆمان نه‌بۆته ستراتیژ‌و نه‌بۆته پرۆسه وله‌سێداره‌دانی پێشوه‌ختی سه‌دامیش ئه‌گه‌ربه‌ڕای هه‌ندێک که‌س هێنده‌ی ترباره‌که‌ی ئاڵۆزکردبێت ئه‌وابه‌ڕای من ڕێگاشی پاک کردۆته‌وه، ئه‌کرێت هه‌رله‌وێوه‌ده‌ست پێبکینه‌وه، له‌خاڵی له‌سێداره‌دانی پێشوه‌ختی سه‌ددام له‌وێوه له‌ئه‌نفال تێبگه‌ین، مه‌به‌ستم له تێگه‌یشتنی ئه‌نفال، تێگه‌یشتنه‌له‌سیاسه‌تی ڕژێمێک که‌هه‌رله‌سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتن وسه‌رهه‌ڵدانیه‌وه بوونی خۆی له‌سه‌ربنه‌مای سڕینه‌وه‌و‌پاکتاوی ئه‌وانی تربونیادناوه، خۆئه‌گه‌رمه‌به‌ست له‌نه‌مری ئه‌نفال بێت ده‌بیت کار بۆئه‌وه بکه‌ین که‌ئه‌نفال به‌زیندوویی له‌هزری هه‌مووماندابمێنێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌ونه‌مریه‌ش ئه‌به‌دیه‌ت به‌خۆببینێت؟ ئه‌بێت کار بۆئه‌وه‌بکه‌ین له‌پشتی ئه‌نفال فکرێک هه‌بووه‌به‌ناوی فکری به‌عسی عه‌ره‌بی ئێشتیراکی، ئێمه‌ئه‌بێت کار بۆ له‌سێداره‌دانی ئه‌وفیکره‌بکه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی که‌جێبه‌جێی کردوه. ئێمه گه‌ر له‌ژێربارخراپی هه‌سته‌بزواوه‌کان نیگه‌رانین، به‌وه‌ی که‌مافی خۆمان پێنه‌گیشتوه، با ئه‌ونیگه‌رانی وگازنده‌ییه، ئه‌وناکامڵییه‌له‌گه‌یشتن به‌ماف وه‌رچه‌رخانێکی تایبه‌تمه‌ندونه‌وعی بهێنێته‌ئارا که‌نه‌هێڵین وڕێگه نه‌ده‌ین به‌هیچ که‌سولایه‌نێک چی دی بازرگانی به‌کاره‌سات و مێژووی مه‌رگه‌ساته‌کانمانه‌وه بکات، خۆ ئه‌گه‌رمه‌به‌ست له له‌سێداره‌دانی سه‌ددام له‌سه‌رکه‌یسی ئه‌نفال قه‌ره‌بووکردنی زیان لێکه‌وتوانی ئه‌نفال بێت با ناونیشانی چاره‌نووسی182هه‌زارمرۆڤ ببێته‌ناونیشان وشوناسی سته‌ملێکراوی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، هه‌رئه‌م ناونیشانه‌ش ببێته قه‌ره‌بوو کردنی زیانلێکه‌وتوانی ئه‌نفال..له‌وه‌ش زیاترمن ئه‌ڵێم له‌سێداره‌دانی سه‌ددام له‌سه‌ر دوجه‌یل ئه‌بێت ئه‌و داچڵه‌کینه، ئه‌و به‌ئاگا هێنانه‌وه‌یه بهێنێته‌ئاراوه له‌سه‌رهه‌مووشتێک هه‌مووهه‌ڵوێستک هه‌مووبڕیارێک که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌نیازه له‌ئاینده‌دا بینێت.
كوردستان راپۆرت: لە سێدارەدانەكە بۆ لە سێدارەدانێكی تایەفەگەری پێوە دیار بوو، هەر لەسەرەتای رێورەسمەكەی لەسێدارەدانی سەدام چەندین هۆتافو چەندین شیعاری جیاجیا وتران و دواتر شیعەكانیش لە سێدارەیان دا، من دەپرسم تۆ پێت وانیە هاوپەیمانان لە عێراقدا سەدامیان تەسلیم بە گروپەكەی موقتەدا سەدر كردوو ئەمەریكا بەمە سیاسەتێكی وەهای نواندبێت كە لە ژێرەوە لەگەڵ یەكدا رێككەوتبێتن ئەو گروپەش بەمە توانی خوێنی باوكی بكرێتەوە؟ (کامه‌ران ئیسحاق په‌ری)ئه‌وه‌ی که له‌گۆڕه‌پانی له‌سێداره‌دانه‌که رووی دا کاردانەوه‌یه نه‌ک کاره‌که‌خۆی کاردانه‌وه‌ی ئه‌ودابه‌شکردنه‌یه، که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گرتنی ده‌سه‌ڵات ودابه‌شکردنی غه‌نیمه‌وئیمتیازاته‌کان له‌سه‌ربنچینه‌ی (ته‌وافق)بونیادنرابه‌داخه‌وه‌دادگاو پرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌که‌ش له‌سه‌ربنه‌مای ته‌وافق (هاوسه‌نگی)بەڕێوه‌چوو،خۆشتان بینیتان، به‌پێی هاوکێشه‌ی هاوسه‌نگی دادوه‌ره‌که ده‌بێت کوردبێت وجێبه‌جێکه‌ره‌که‌شی شیعه‌بێت، به‌ڵام له‌ناوهه‌مووئه‌مانه‌دا ئه‌بێت بڵێم سه‌ددام، له‌گۆره‌پانی له‌سێداره‌دانه‌که وله‌دواساتی ژیانیدازۆرله‌وان زیره‌کترده‌رچووئه‌وبه‌دواقسه‌ی هه‌موو ئه‌وشیعارات هوتافکێشان وله‌خۆڕازیبونه‌ی پوچه‌ڵکرده‌وه کاتێک که‌ڕووی کرده جێبه‌جێکه‌رانی بریاره‌که‌و‌گوتی (عێراق بێ من هیچ ناگه‌ێنیت) سه‌ددام ویستی به‌م قسانه په‌یامێک بگه‌ێنیت‌بڵێت ئێوه‌هه‌مووتان له‌منه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن وعێراق له‌نه‌بوخه‌د نه‌سرده‌ست پێده‌کات وله‌منداکۆتای دێت.. له‌منه‌وه‌بیرکردنه‌وه‌هه‌رله‌منیشاخه‌یاڵ به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه،سه‌ددام به‌دوای خۆیدا به‌جێبه‌جێکه‌رانی سزای تاوانه‌کای گوت ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی که‌تۆی تیاده‌ژیت من خوڵقاندومه.. دواتریش منم خاوه‌نی هه‌مووسه‌رده‌مه‌کانم…زۆربڵێی نییه‌گه‌ربڵێم ئه‌وان توانیان سه‌ددام له‌سه‌رژیان نه‌هێڵن، به‌ڵام نه‌یانتوانی بیری سه‌ددام له‌سێداره‌بده‌ن،که‌به‌ڕای من له‌سێداره‌دانی ئایدیا گرانتره وه‌ک له‌سێداره‌دانی ڕابه‌ری فیکر. ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی که له‌پرۆسه‌ی له‌سێداره‌دانی سه‌دامدا به‌ره‌ورووی ئه‌وواقیعه تاڵه‌ده‌بینه‌وه که‌چه‌ند له‌گه‌ڵ تێڕوانینه هاوچه‌رخه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ناکۆک و یه‌ک نه‌گره. كوردستان راپۆرت: دەركەوتنی ئەو دیمەنانەی لە سێدارە دانی سەدام حسێن بەتایبەتی لە شاشەی تەلە فیزۆنەكانەوە، كاردانەوەیەكی سلبی لەسەر بوو، تۆ پێت وایە ئاسایی بوو ئەو وێنە ڤیدێیانە بڵاو كردنەوەی؟ (کامه‌ران ئیسحاق په‌ری)به‌نیشاندانی ڕێوشوێنی له‌سێداره‌دانی سه‌ددام بۆجیهان له‌به‌رده‌م شیکردنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسیداین ئه‌ودیمه‌نانه ئاستی هۆشمه‌ندی وڕوناکبیری ئه‌وکۆمه‌ڵه‌مان پێ نیشانده‌دات که‌چۆن له‌گه‌ڵ ڕووداوی سزای له‌سێداره‌دان یان جیبه‌جێ کردنی سزا مامه‌ڵه ده‌که‌ن. ئه‌گه‌رله‌شوێنیکی ئه‌م گه‌ردوونه‌ش که‌سانێک هه‌بێت لاسایی له‌سێداره‌دانه‌که‌یان کردبێت هه‌بوونی ئه‌وحاڵه‌ته ئه‌وه‌ده‌گه‌ینێت که‌په‌یامه‌که‌گه‌یشت (کۆمینیکه‌یشن) که‌ده‌کاته ڕاگه‌یاندن وبه‌یه‌که‌وه‌به‌ستن ئامانجی هاوبه‌شی کردنی نێوان نێره‌رووه‌رگره، بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه جۆره‌له‌یه‌کگه‌یشتنێک له‌سه‌رئه‌ومه‌به‌سته‌دیاریکراوه‌ی که پرۆسه‌که له پێناویدا دروست بووه. (له‌حاڵه‌تی له‌سێداره‌دانی سه‌ددام ولاسایکردنه‌که‌به‌دی ده‌کرێت وئه‌توانم بڵێم ئه‌وجۆره له‌یه‌ک گه‌یشتنه‌ی دروستکردوه‌که‌پرۆسه‌ی کۆمینیکه‌یشن خوازیاره‌بیهێنێته‌دی)، هیچ پرۆسه‌یه‌کی کۆمینیکێشن له‌نێوان نێره‌رووه‌رگردا به‌دی ناکرێت گه‌رئامانجێک له‌پشتیه‌وه‌نه‌بێت، چونکه‌ئه‌گه‌رئامانج نه‌بوو به‌یه‌که‌وه‌به‌ستنه‌که نایه‌ته‌دی، به نه‌هاتنه‌دیشی واته‌ئاره‌زووه‌کانی تێرنه‌کردوو‌ی پاشان ئه‌وه‌ی من بیزانم له‌سه‌ر لاسایی که‌ره‌وانی سه‌ددام تائه‌مڕۆژماره‌یان گه‌یشتۆته7 که‌س یه‌که‌م که‌سیش منداڵێکی پاکستانی بووه‌له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا، که‌به‌هاوکاری هاوڕێیه‌کی خۆی خۆی خنکاند، گه‌ر به‌وردیش ته‌ماشای جێژوانی ئه‌ولاسای که‌رانه بکه‌ین ده‌بینین که‌سه‌ربه‌کۆمه‌ڵگاهه‌ژارودواکه‌وتوه‌که‌ی ئاسیاوخۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستن وبه‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو(پرۆسه‌ی کۆمنیکه‌یشنه‌که)گه‌یشتۆته ناخیان به‌پێچه‌وانه‌وه، قه‌د نایبیستیت له‌خۆرئاوادا منداڵێک لاسایی ئه‌وکاره‌بکات له‌به‌رنه‌بوونی هاوبه‌شییه‌ک له‌نێوان نێره‌رووه‌رگردا. له‌به‌رنه‌بوونی زه‌رووره‌تێک بۆتێرکردنی ئاره‌زووی وه‌رگروپێکه‌وه‌گرێدانی. ئه‌وه‌شتان له‌بیر نه‌چێت ئه‌وزمانه‌ی که‌له‌کاتی له‌سێداره‌دانی سه‌ددام به‌کارهات زمانی وێنه‌بوو، که‌کاریگه‌رترین شێوازی گه‌یاندن و کارتێکردنی مێدیاش‌له‌سه‌ر وه‌رگروێنه‌کانه. کارتێکردنه‌که ته‌نها به‌لاسایی کردن نه‌وه‌ستاوه، بگره‌به‌جوڵاندن وبزواندنی چه‌مک وچرۆکردنی بیری شه‌رانگێزیش کۆتایی هات…. بۆمنیش ئه‌وڕۆژه‌ی کهسهددام له‌سێداره‌درا مه‌سیجێکی سه‌یرم بۆهات نووسرابووجه‌ژنه‌کانی کریسمس وقوربان و سه‌ری ساڵ و له‌سێداره‌دانی سه‌ددامت پیرۆزبێت، دوایش پێم زانی که‌کۆمه‌ڵێیک خێزانی کوردی له‌هه‌نده‌ران تاکاتژمێرچواری سه‌رله‌به‌یانی به‌دیارچاوه‌ڕوانی له‌سێداره‌دانی سه‌ددام و پشت راستکردنی هه‌واڵی له‌سێداره‌دانه‌که‌ی، پشتی خۆیان چه‌ماندوه‌و خه‌ویان له‌خۆزڕاندبوو، به‌ڵام من خه‌وتبوم.؟!
|
شوێنی بلاوکراو :
رۆژنامه‌ی کوردستان ڕاپۆرت ژماره 145 ، 5 ی شوباتی 2007 لاپه‌ڕه 5 ( ڕاپۆڕت ودیمانه ) سازدانی: رێژین ئیبراهیم . ڕۆژنامەی کوردستان راپۆڕت ژمارە١٤٥ ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان ژامره 269 رۆژی 6 ی شوباتی 2007 .
|