وەزیری داری دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕادەستی نێچیرڤان بارزانی کرد !؟

ساڵیادی لەدیکبونی نێچیرڤان بارزانی
ساڵیادی لەدیکبونی نێچیرڤان بارزانی

وەزیری * داری دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رادەستی نێچیرڤان بارزانی کرد؟!

هەڵبەت زۆربەتان بەئاگان لەمانشێت وهواڵ گەرمی ئەوەی کە جەنابی وەزیری دارای لەساڵیادی لەدایکبونی سەرۆکی حوکمەت کە هاوساتە لەگەڵ پێشوازیمان لە جەژن ، سپڕایزی بۆ ئەنجامداوە،بۆ ساتێکیش لام وابو کەسپڕایزەکەی لەبۆ سەرۆکی حوکمەت بریتی بێت لەنامەی دەست لەکارکێشانەوە ، نەک تابلۆی پیرێکی هەژاری وڵات کەتێدا لەوپەڕی دەسکورتی دەردەکەوێت،!،
من تێنەدەگەیشتم کە جەنابی وەزیر لەژێرکاریگەری ئەوتابلۆیەدا سپڕایزی سەرۆکی حوکمەت کردوە یان لەژێر کاریگەری سحرو کارباشی سەرۆکی حوکمەت تابلۆیەکی پڕ مانای دەستکورتی میلەتێکی کەم دوی بێدەرامەت پێشکەش کردوە ، خۆ ئەگەر مەبەستی ئەوەبێت کە پەیامی (میلەت هەموی برسیە،چۆڵی بکە ئەو کورسی یە) لەڕێگەی تابلۆیەک بوایە ئەوا دەمانگوت کاکی وەزیر لەپرۆتۆکۆل دەزانێت و سەرۆکی حوکمەت ئیحراج دەکات وهانی دەستلەکارکێشانەوەی دەدات ،لێ سیماو جۆری وەستان و بێباکی لەگەڵ دەسکورتی کفتێک بەزەردەخەنەوە .هەمان ئەو وێنەیەمان بۆ دەهێنێتە پێش چاو کە چۆن سێڵفیەکی دروستکراوی ئەردۆگان لەگەڵ تەرمی سەربازە کوژراوەکانی تورکیا ڕای گشتی نیگەران کرد ، ئەو میدیایەک وێنەکەی بۆ دروستکردبوو.بەڵام ئێمە وێنەیەکمان بەڕاشکاوی بەرجەستەکردوە. لێتان ناشارمەوە لە بینینی وێنەگیراوەکە هەست دەکەیت هەردوکیان هاوڕاو تەبان لە ئاست هەژارکردنی ئەم خەڵکە.
من تێناگەم کاکی وەزیر لەژێر کام فشاردا ،وەبەهۆی کام پاساو سەرۆکی حوکمەت بەو تابلۆیە کەیف شاد دەکات،لەکاتێکدا لەم بەرەجەژنانە خەڵک هەیە موچەی سێ مانگی وەرنەگرتوە. ئەوکاتەی کە چوینە سەرشەقام و داوای چۆڵکردنی کورسیمان دەکرد ،خەڵک نانبڕاو نەکرابو ، مەبەستم تەواوی خەڵک نەک لایەنگرانی هێزێکی دیاری کراو.
پێدەچێت کاڵفای من بێت لەمەغزاکانی پشت ئەم وێنەیە تێنەگەیشتنم بۆ دروست بکات دەنا لەحەقەتدا ئەم جۆرەسپرایزانە لە دونیای سەرکەوتنی کارنامەی حوکمەتدا هەیە ،چ قەید دەکات وەزیری دارای بۆ ئاسای بونەوەی دۆخەکە لەساڵرۆژی لەدایکبونی فەخامەتی سەرۆکی حوکمەت دا دیاری پێشکەش بکات .نەک نامەی دەستلەکارکێشانەوەی .
تێبینی وشەی * داری لەجیاتی دارای بەکار هێناوە چونکە دارا دوو داری دی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *